بيروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت بەپێی نەقڵ و عەقڵ
605 subscribers
265 photos
41 videos
9 files
114 links
لێرەدا پێدانی زانیاریی و ڕەواندنەوەی نەزانین، چەواشەکاری، هەڵبەستن، لەسەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت دەبێت وەدەتوانن پرسیاربکەن بەیارمەتی خوای گەورە وڵامدەدرێنەوە
Download Telegram
مامۆستا مەلا عبدالرحمانی کۆڵ:
مامۆستا لەسكی دایكیدابووە باوكی براوە بۆ شەڕی سەفەر بەلك لەگەڵ سوپای عوسمانیدا، لەساڵی 1914دا كەسوپای عوسمانی شكاوە هەواڵی شەهیدبوونی باوكیشی گەیشتۆتە داربەڕوولە مامۆستا لەدایكبووە ، دایكی و كەسوكاری گوێیان پێنەداوەو وتوویانە سەرەخۆرەیەو پێوقەدەمی شوومە، تەنانەت ناویشیان نەناوە.
خواستی خواوادەبێت سەیدێكی خواناس دەبێتە میوانیان ، جەواهیری دایكی مامۆستا دەڵێت: مام سەید نانت بۆدانێم نانمان دەخۆیت ؟دەڵێت: بۆچی ؟دەڵێت: ئاخرمن هەتیوبارم وتازەمناڵێكیشمان بووەو ناومان نەناوە،چونكە باوكی لەسەفەربەلك شەهیدبووە.
مام سەیدیش ئەڵێت: باوكی ئەومناڵە نەمردووەوماوە ، ئێستا وا لەشاری شوشی ئێران ، لەكاتی جۆدرەودا دەگاتەوە ئێرە ، ئنجا دەڵێت :مناڵەكەم بۆبهێنە ، كەبۆی دێنن ،ناوی ئەنێت : عبدالرحمان و ودەڵێت : ئەم مناڵە پاشەرۆژ سوودی ئەبێت بۆ ئیسلام .پاشان دەڵێت : یاخوارۆڵە لەهەركۆمەڵێكدا بووی خەڵك رووبكاتە دەمت وتۆ روونەكەیتە دەمی كەس .
قسەكانی مام سەید راست دەرچوون و باوكی گەڕایەوەو لەحەوت ساڵیداچۆتە بەرخوێندن و لەساڵی 1942 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و لەمزگەوتی شێخ حسێنی قازی دائەمەزرێت و هەرچەند مزگەوتەكە پەڕپوت بووە ، قەدەری خوابوو 67 ساڵ بەهۆی مامۆستاوە بووەمەڵبەندی زانست و خزمەتكردن بەئیسلام.دوای 94 ساڵ تەمەن لە 2008 دا كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا لەمناڵیدا دەستی سوتابوو پەنجەكانی زیانیان پێگەیشتبوو بۆیە پێشی دەوترا مەلا ئەورەحمانی كۆڵ ..

ـــــــــ
پەروا
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغوڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
ــــــ
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتوم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولـبولی گـۆشـەی قەفـەسـێـکـم
ـــــ
هەم واریسی فەرهادم و هـەم نائیبی مەجنون
وا تێ مەگە ، قوربان ، کەگەدا ، بولهەوەسێکم
ـــــ

ــ نالی ــ

بولهەوەس = ئارەزو باز
ئەم تەزبیحە (استغفر اللە)ی پاش وتنەوەی تەفسیری بەیظاوی لەبەر چییە؟

حاجی شێخ ئەبووبەکری هەولێری مەشهوورە کەوا تەفسیری بەیظاویی زۆر باش زانیوە، و هەرچەند لە دەرزوتنەوەی بووەتەوە تەزبیحێك (استغفر اللە)ی کردووە. لێیان پرسیوە ئەم تەزبیحە ئیستیغفارەی هەموو جارێ پاش وتنەوەی دەرزی تەفسیری بەیظاوی لەبەر چییە؟

وتوویە: لەوانەیە لە توانای دۆزینەوەو دەرخستنی مەعنا وردەکانی تەفسیرەکەو تێگەیاندنی فەقێوە تووشی خۆلێبایی بوون و خۆبەزانا زانین ببم و ئەوەش سیفەتێکی ناپەسەندەو ئەو ئیستیغفارەم لەوەیە تا خوای گەورە بەهۆی ئەم سیفەتە ناپەسەندەوە لە سەوابی دەرزوتنەوەکە بێ بەشم نەکا!!.

📚 یادی مەردان (بەرگی دووەم، لاپەڕە: 505)
مامۆستا عبدولکەریمی مدرس
بۆچی قورئان وەك و فەلسەفە و حیکمەت لەبارەی بونەوەرانەوە نادوێت و ، ھەندێ مەسەلە بە کورتی باسدەکات و ، ھەندێکی تریان بەشێوازێك باس دەکات کە لەگەڵ ھەست و بیری زۆرینەی خەڵکیدا بگونجێت و ، بیریان ماندوو ناکات و ئازاریان نادات . بەڵکو لە ڕواڵەتدا زۆر بە ڕەوانی و ئاسایی باسیان دەکات ؟
وەڵام /
چونکە فەلسەفە لە ڕێی حەق لایداوە و ڕێی لێ ون بووە!
قورئانی پیرۆز کاتێ باسی بونەوەران دەکات ، بۆ ئەوە باسیان دەکات کە بیانکات بە بەڵگە لەسەر زات و سیفات و ناوە جوانەکانی خوای گەورە . واتە : ناوەڕۆك و واتاکانی کتێبی گەورەی گەردوون لە خەڵك تێدەگەیەنێت ، تاکو بەدیھێنەری گەردوونیان پێ بناسێنێت . بەو واتایەی کە قورئانی پیرۆز "بونەوەران" لە پێناوی بەدیھێنەرەکەیاندا بەکاردەھێنێت ، نەك لە پێناوی خودی ئەو بەدیھێنراوانەدا ! ئەمە سەڕەڕای ئەوەی کە قورئان لە قسەو گوفتاریدا ڕوو لە جەماوەر دەکات .
کەواتە مادەم قورئان لە باسەکانیدا بونەوەران بۆ ئەوە بەکاردەھێنێت کە بیانکات بە بەڵگە لەسەر بەدیھێنەریان ، ئەوا مەرجی "بەڵگە" ئەوەیە کە لەبەر چاوی جەماوەردا لە "ئەنجام"ەکەی ڕوون و ئاشکرا تر بێت .
پاشان مادەم قورئان ڕابەرە ، ئەوا بەلاغەتی ڕابەرایەتی کردن لەوەدایە کە لەگەڵ بیرکردنەوە و ڕوانینی زۆرینەی خەڵکیدا بڕوات و ، ھەستەکانیان ڕەچاو بکات و ، بێزاری لە بیری جەماوەردا لاببات ، تاکو ڕوانینیان بە بێ ھودە و بێ سوود گرفتاری بێزاری و بێشازی نەبێت و ، بیرکردنەوەشیان چەواشە نەکات و ھەستیان بە بێ ھیچ سوودێك پەرتەوازە نەبێت .
کەواتە ڕەوانترین گوفتارێک ئاڕاستەی ئەوان بکرێت و ، باشترین ڕێنمایی بۆیان ئەوەیە کە ئاشکرا و ئاسان و کورت بێت ، تاکو بەئاسانی لێی تێبگەن و لێی بێزار نەبن و ، لەو شتانەدا کە ئەوان پێویستیان بە درێژەپێدان نییە ، ئەم بە کورتی بۆیان باس بکات و ، بۆ شتە ووردەکانیش نمونە بھێنێتەوە ، تاکو بەم کارە لە تێگەیشتنی ئەوان نزیکیان بخاتەوە .
جا لەبەر ئەوەی کە قورئان ڕابەرە بۆ ھەموو چینەکانی مرۆڤایەتی ، ئەوا بەلاغەتی ڕابەرایەتی وا پێویست دەکات کە شتێك باس نەکات زۆربەی خەڵك بخاتە ھەڵەکاری و سەرپێچی کردنەوە سەبارەت بەو شتانەی کە بە گوێرەی ڕواڵەت بینی خۆیان بە بەدیھیی دەزانن و ، ئەو شتە ھەست پێکراو و باوانەی ناو ئەوان - بە بێ ھیچ پێویست کردنێك بە گۆڕین - نەگۆڕدرێن و ، ئەو شتانەش کە ئەوان لە کار و فەرمانبەری و ئەرکە سەرەکیەکەیاندا پێویستیان پێیان نییە ، ئەم ھەر باسیان نەکات ، یان ئەگەر باسیشی کردن ، بە پوختی لە بارەیانەوە بدوێت .
بۆنمونە :
قورئان باسی "خۆر" دەکات ، بەڵام نەك لەبەر خۆر خۆی و چیەتیەکەی ، بەڵکو لەبەر ئەو کەسەی کە ڕووناکی کردووەتەوە و کردوویەتی بە چرا و ، لەبارەی کارمەندیەکەی خۆرەوە دەدوێت کە لەوەدایە بووە بە تەوەرەیەك بۆ دەرخستنی سنعەتی کردگار و ڕێك و پێکی بەدیھێنراوان . خۆ ڕێكخستن و ڕێك و پێکیش بریتین لە چەند ئاوێنەیەك کە بەدیھێنەری مەزنمان پێ دەناسێنن .

بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
#پەیامەکانی_نوور
وتەکان - لاپەڕە/ ٣٣٩
مەکتوبات - لاپەڕە / ٣٤١
https://www.facebook.com/PayamakaniNur/
✦ ئايا مردوو ئاگای لە زیندوو هەیە..؟!!

لە (صەحیحی بوخاری)دا هاتووە:
کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: «إنَّ العَبْدَ إذا وُضِعَ في قَبْرِهِ وَتَوَلّى عَنْهُ أصْحابُهُ، وَإنَّهُ لَيَسْمَعُ قَرْعَ نِعالِهِمْ».
[رَواهُ البُخارِي (1374)].

واتە: کاتێک بەندە ئەخرێتە ناو گۆڕەوە و، هاوەڵەکانی پشتی لێ دەکەن و دەڕۆنەوە، ئەو دەنگی خشەی نەعلەکانیان ئەبیستێت..!

┈┉━✿•●•✿━┅┄

لە (صەحیحی موسلیم)دا هاتووە:
كه پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەشریفی هات بۆ گۆڕستان و فەرمووی:
«السَّلامُ عَلَيْكُم دارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ، وَإنّا إنْ شاءَ اللهُ بِكُمْ لاحِقُونَ».
[رَواهُ مُسلِم (249)].

واتە: سەلامتان لێ بێت، ئەی کۆمەڵەی بڕواداران، ئێمەش بە ویستی خوا پێتان ئەگەینەوە.

ئەمەش سەلامە..
سەلامیش لە کەسی بێ ئاگا و نابیست ناکرێت..!

┈┉━✿•●•✿━┅┄

وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: ««ما مِن أحَدٍ مَرَّ بِقَبرِ أخِيهِ المُؤمِنِ، كانَ يَعرِفُهُ فِي الدُّنيا، فَسَلَّمَ عَلَيهِ، إِلاَّ عَرَفَهُ، وَرَدَّ عَلَيهِ السَّلام».

واتە: هيچ کەسێک نییە کە بدات بەلای گۆڕی برایەکی موسوڵمانیدا کە لە دونیادا ناسیبێتی و، سەلامێکی لێ بکات، ئیللا ئەو مردووە دەیناسێتەوە و وەڵامی سەلامەکەشی دەداتەوە..!

+ ئەمەش ناوی سەرچاوە و بۆچوونی بەشێک لە زانایانە لەسەر ئەم فەرموودە:

٭ رَواهُ ابنُ عَبد البَرّ فِي "الاستِذكار" (1/ 185) وَغَيرُهُ..

٭ وَقالَ الحافِظُ عَبدُ الحَقّ الإِشبيلِي فِي "الأحكامُ الصُّغری" (1/ 180): «إِسنادُهُ صَحِيحٌ».

٭ ﻭَقالَ العَینِي فِي "عُمدَةُ القارئ" (8/ 69): «..وَعِندَ اﺑﻦ ﻋﺒﺪ اﻟﺒَﺮ، ﺑِﺴَﻨَﺪِِ ﺻَﺤﻴﺢِِ...».

٭ وَقالَ المُناوِي فِي "فَيضُ القَدِير" (5/ 487): «ﻭَﺃَﻓﺎﺩَ اﻟﺤﺎﻓِﻆُ اﻟﻌِﺮاﻗِﻲُّ ﺃَﻥَّ اﺑﻦ ﻋﺒﺪ اﻟﺒﺮ ﺧَﺮَّﺟَﻪُ ﻓِﻲ "التَّمهِيد" ﻭَ"اﻻﺳﺘِﺬﻛﺎﺭ" ﺑِﺈِﺳﻨﺎﺩِِ ﺻَﺤِﻴﺢِِ ﻣِﻦ ﺣَﺪِﻳﺚِ اﺑﻦِ ﻋَﺒﺎﺱِِ، ﻭَمِمَن ﺻَﺤَّﺤَﻪُ ﻋَﺒﺪُ اﻟﺤَﻖ..».

٭ وَقالَ الشَّوكانِيُّ فِي "نَيلُ الأَوطار" (3/ 295): «ﻭَﻗَﺪ ﺻَﺢَّ ﻋَﻦِ اﺑﻦِ ﻋَﺒﺎﺱِِ ﻣَﺮﻓُﻮﻋﺎََ...» وَنَقَلَ كَلامَ الشَّوكانِي صاحِبُ "عَون المَعبود" (3/ 261).

٭ وَذَكَرَ ابنُ تَيمِيَّة تَصحِيحَ ابن عبد البر لِهَذا الحَديث، فِي "مَجمُوع الفَتاوَی" (4/ 295) وَصَحَّحَهُ هُوَ أيضاََ فِي (24/ 173) وَاستَدَلَّ بِهِ فِي أَكثَر مِن عَشرَةِ مَواضِعَ مِن كُتُبِهِ.
ــــــــ
سابیق
سیفەتەکانی خەواریج :
١) منداڵ و بچوکن (حُدَثَاءُ الْأَسْنَانِ)
٢) کورت بینن و زوو بڕیار دەدەن (سُفَهَاءُ الْأَحْلَامِ)
٣) لوتبەرز و خۆپەرستن ((إِنَّ فِيكُمْ قَوْمًا يَعْبُدُونَ وَيَدْأَبُونَ، حَتَّى يُعْجَبَ بِهِمُ النَّاسُ، وَتُعْجِبَهُمْ نُفُوسُهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ مُرُوقَ السَّهْمِ مِنَ الرَّمِيَّةِ))
٤)وا خۆیان دەردەخەن زۆر خواپەرست و لەخواترسن ( (لَيْسَ قِرَاءَتُكُمْ إِلَى قِرَاءَتِهِمْ بِشَيْءٍ، وَلَا صَلَاتُكُمْ إِلَى صَلَاتِهِمْ بِشَيْءٍ، وَلَا صِيَامُكُمْ إِلَى صِيَامِهِمْ بِشَيْءٍ) هەروەها ((يَحْقِرُ أَحَدُكُمْ صَلَاتَهُ مَعَ صَلَاتِهِمْ، وَصِيَامَهُ مَعَ صِيَامِهِمْ))
٥) قورئان دەخوێننەوە و لێی تێناگەن ((يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ يَحْسِبُونَ أَنَّهُ لَهُمْ وَهُوَ عَلَيْهِمْ)، (يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ رَطْبًا، لاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ)، (يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا يُجَاوِزُ تَرَاقِيَهُمْ))
٦)زمان لوس و شیرین گوفتارن ((يُحْسِنُونَ الْقِيلَ، وَيُسِيئُونَ الْفِعْلَ)، (يَتَكَلَّمُونَ بِكَلِمَةِ الْحَقِّ )، (يَقُولُونَ مِنْ خَيْرِ قَوْلِ الْبَرِيَّةِ))
٧)تەکفیری خەڵک و حەڵاڵکردنی خوێنیان ((يَقْتُلُونَ أَهْلَ الإِسْلاَمِ وَيَدَعُونَ أَهْلَ الأَوْثَانِ))
٨) هەڵبژاردنی سیفەتێکی تایبەتمەند کە پێی بناسرێنەوە ((سِيمَاهُمْ التَّحْلِيقُ))
ئەم سیفەتانەی سیفەتی خەواریجەکانی ئاخیر زەمانە کە هەموو خاڵەکان تێیاندا کۆدەبێتەوە و لەم سەردەمەش هەن فیرقەیەکی (وەهابی جیهادی) لە تیر دەرچوون ، بەناوی تەوحید و وەلا و بەراء وە هەموو موسوڵمانێک کافر دەکەن و سەریان دەتاشن و ڕیش بەردەدەن و موسوڵمان کافر دەکەن و لەکافر بێدەنگ دەبن و زمانیان لوس و هەڵخەڵەتێنەرە و لە عیبادەتدا زۆر خۆیان لەخواترس نیشان دەدەن و لە قورئان تێناگەن و کورت بینن و لوتبەرز و خۆپەرستن و هەمیشە بەخۆیان دەڵێن غورەبا !
ئەوانەی ڕابەرایەتی ئەم فیرقە لەتیر دەرچووە دەکەن کۆمەڵێکن ئێمە ناوی هەندێکیان دەنوسین تا خەڵک پێیان هەڵنەخەڵەتێ چونکە گەنجی جیهادی دروست دەکەن و گەنجێکی زۆریان بە قسە باق و بریقەکانیان هەڵخەڵەتاندووە و بەتەواوەتی پشتگیری کارەکانی داعش دەکەن و پێیان وایە موسوڵمانی ڕاستەقینە دەبێ کارەکانی وەک داعش بێت :
١) کامەران کەریم (چاوشین)
٢) اسماعیل سوسەیی
٣) ئارام خەلەکانی
٤) شێرکۆ بیارەیی
٥) خالید مەنمی
٦)سۆران احمد
٧) طارق شاخەوان
٨)هەڵۆ حەمە ڕەشید
٩) کوڕی پاک (عبدالحمید)
١٠)کاوە کوردی
١١)فوئاد هەرتەلی
١٢) ئەحمەد مەلا فایەق شارەزوری
ئەمانە ئەو بتانەن کە لەلایەن هەندێکەوە دەپەرسترێن و وادەزانن تەنها ئەمانە دینی خودا بەڕاستی دەگەینن و ئەوانی تر لە موسوڵمانان هەموویان جولەکە و مەسیحی و بوزین ، گەیاندمان ئێمە ، ئێوەش بیگەیەنن ، گەنجەکانمان ئەمانەتن لە گەردنمان با بە قسەی ئەمانە لەدەستیان نەدەین ، داواکاریشی لەلایەنی ئەمنی هەتا زووە سنورێک بۆ وتار و قسەی ئەم کەسانە دابنێت ، ئیسلام دینی ڕەحمەتە بەڵگەش (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ )
ئەکادیمیای ئیمامی ئەشعەری و ماتوریدی
ملا يونس روستايي
پیرە دایکێک بەهۆی سەڵوات لێدان هەموو شەوێک لەخەودا بەخزمەت پێغەمبەرﷺ دەگات ...!!!
شێخ محمد حسّان کە زانایەکی میسریەو لەژیاندا ماوە، لە تۆمارێکی دەنگی و رەنگی دەڵێ: فەقێیەکم هەبوو دەرسی لەلا دەخوێندم، ڕۆژێکیان زۆر بەپەلە هات و ووتی: مامۆستا دایکم زۆر نەخۆشەو داوای دیتنی تۆ دەکات و ووتویەتی: بە شێخ بڵێ ئیشێکی زەروری هاتۆتە پێش دەمەوێ بیبینم، منیش لە ناخمدا ووتم: دیارە شتێکی نهێنی هەیە لەو داوا کاریە، بۆیە لەسەر داوای فەقێ و دایکی، لەگەڵ فەقێکەم بەرەو شاری مەنسورە کەوتمە رێ، لەپەنای شار دیتم پیرە دایکێکی پیر لە ناو خانویەکی قوڕ دەژی و زۆر نەخۆشەو تەنانەت ناتوانێ بەهۆی نەخۆشی بەجوانی قسە بکات، ووتم: پیرە داک داوای منت کرد بوو ئەوە هاتوم، داواکارت چیە؟ من ئامادەم بچم دکتۆرێکت بۆ بانگ بکەم بۆ ئەوەی چارەسەریت بۆ بکات، ووتی: نانا کوڕەکەم من پێویستم بە دکتۆر نیە، من دەزانم دەردو دەرمانم چیە، منیش ووتم: پیرە داک دەرد و دەرمانی تۆ چیە؟ ووتی: کوڕم من بۆیە نەخۆشم چونکە سێ شەوە بەخزمەت پێغەمبەر ﷺ نەگەیشتوم ! منیش بەبارودۆخێکی سەرسامەوە ووتم: واتا پیرە داک تۆ هەموو شەوێک پێغەمبەر ﷺ لەخەودا دەبینی؟! ووتی: بەڵێ بەڵێ بەڵام ئەوە سێ شەوە بەخزمەتی نەگەیشتوم و هەست دەکەم خەلەلێک لەدڵ دروست بوە، بۆیە ناردم بەدوای تۆدا چونکە ئێوە واریسی پێغەمبەرن ﷺ بەلکو دوعایەک، تکایەک بکەن ئەو خەلەلەم چاک بێتەوە. ئەوجا لەدوای ئەوەی کە دڵنیا بووم لە قسەکانی ئەو پیرە دایکە کە بەراستی قسەکانی هەموی راستەو هەمیشە دەم بە سەڵاواتە، زۆر هەستم بەشەرمەزاری کردو لەناخمدا ووتم: هەی هۆ هەی هۆ، مەلایەتی من و دینداری من و فەلسەفە و زەعامەتی من کەکوێ و دینداری ئەو پیرە دایکە لە کوێ؟!
ئەوجا سوێند بەخوا کاتێک لە مالەکەیان ماڵئاواییم کرد و هاتمە دەرەوە بەهۆی عەزەمەت و گەورەیی و بەرەکەتی ئەو پیرە دایکە ڕێگام بەجوانی نەدەدی ...!!!

تێبینی: ئەم بابەتەم لە ڤیدێوێکی عەرەبی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی .
منیش لە کۆتاییدا دەڵێم: بەراستی ئێمەی مێزەر بەسەر واریسی باشین، ئافەرتێک هەموو شەوێک بەخزمەت پێغەمبەر ﷺ دەگات ئێمەش لە هەموو تەمەنماندا جارێک بە خزمەتی ناگەین، ناوبانگێکی گەورە، شەهادەیەکی بەرز، ناخێکی بەتاڵ ...!!!
قەومی لوط و ڕاستیەکی زانستی!

*زۆربەمان ئەزانین کە کتێبە ئاسمانیەکان باسیان لە سزاو لە ناوچوونی قەومی لوط کردووە،
بەهۆی ڕۆچوونی لەڕادەبەدەریان بەنێو "سێکس"دا کە لە ئەنجامدا بوو بە هۆی ئەوەی کە جۆرە سێکسێك دابهێنن کە لە مێژوودا بوونی نەبوو،
ئەویش بریتیی بوو لە سێکسی نێربازی (( جوت بوونی نێر لەگەڵ نێر)).

_بەڵێ قەومی لوط کە دەستیان دایە نێربازی لە پڕێکەوە نەبوو بەڵکو بەهۆی ڕۆچوونی زیاد لە پێویست بوو بە نێو سێکسدا کە چیتر نەیان ئەتوانی چێژ وەربگرن لە سێکسی سروشتی نێوان (( نێر ، مێ ))،
بۆیە لە ئەنجامی داخوازی دەروونی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی چێژی زیاتر،
بە ئاشکرا بانگەشەی سێکسی نێربازیان ئەکردوو ئەیانگوت ئێمە پێویستمان بە مێیە نیەو چێژیان لێ ناکەین.!!!!

*قورئانی پیرۆز زۆر بەڕوونی باس لەوە ئەکات کە نێربازی بەتەواوەتی نوێ بوو و لە داهێنراوی قەومی لوط بوو، هەروەها ئەوان بەتەواوەتی مێژووێکیان هەبوو لە ڕۆچوونی سێکسی ((sexual collapse)) و چێژیان لە مێینە وەرنەئەگرت:

(وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ)
‏[Quran 7:80]

واتا: کاتێك لوط بە قەومەکەی ووت ، ئایا بێڕەوشتیێك ئەهێننە پێشەوە کە هیچ کەسێك لە جیهانەکاندا پێش ئێوە پێی هەڵنەساوە؟

(إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ)
‏[Quran 7:81]

واتا: ئێوە بە ئارەزووەوە حەز بە پیاوان ئەکەن لە جێگەی ئافرەتاندا ، بەڵام ئێوە قەومێکی لە سنوور دەرچوو و تێپەڕێنەرن!

+جا وەڵامی قەومی لوط بۆ ئاگادارکردنەوەکانی لوط چی ئەبێت؟
بێگومان وەڵامێکی سەیرو چاوەڕوان نەکراو:

(وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ)
‏[Quran 7:82]

واتا: وەڵامی قەومەکەی هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت گووتیان لوط و دواکەوتەکانی لە گوندەکە دەربکەنە دەرەوە، ئەوان خەڵکێکن خۆیان داوێن پاك ڕائەگرن.!!😐

*ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ باس بکەم کە زۆر گرنگە ،
بریتیە لە ڕاستیێکی زانستی کە چۆن قورئان ئەیخاتە ڕوو لە باسی سروشتی دەروونی و سایکۆلۆجیای قەومی لوط !

قورئان لە باسی سروشتی دەروونی و سایکۆلۆجیای ئەم قەومە دەڵێ:

(لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِى سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ)
‏[Quran 15:72]

واتا: بەتەمەنی تۆ، ئەوان لە مەستی و سەرخۆشی خۆیاندا بە کوێری ئەگەڕان.

_لەم ئایەتەدا قورئان وەکو ئەوەی پێمان بڵێت کە قەومی لوط لە ڕۆچوونیاندا بە نێو سێکسدا ئاڵوودەو مەست ببوون و نەیان ئەتوانی شتەکان ببینن و درك پێبکەن بە واتایێکیتر تەرکیزیان لەدەست دابوو ((concentration)).

+زانست پێمان دەڵێت کاتێك مرۆڤێك زۆر لە سێکسدا ڕۆدەچێت و زیاد لە پێویست خووی پێوەدەگرێت،
ئەوا هۆرمۆنەکانی لاشەی بە تایبەت هۆرمۆنە سێکسیەکانی هاوسەنگی لەدەست ئەدەن و باڵانسیان تێك ئەچێت،
واتە هەندێکیان زیاد ئەکەن و هەندێکیان کەم ئەکەن.
+بۆ نموونە کەسێك کە کاتێکی زۆری ژیانی تەرخانکردووە بە سەیرکردنی فیلمی بێڕەوشتی (( pornography )) لە ئەنجامدا زیاتر ئاڵوودەو مەستی ئەم فیلمانە ئەبێت تا وایلێدێت تووشی لادانی سێکسی ئەبێت
(( إنحراف الجنسي )) : کە لادانی سێکسی خۆی جۆرێکە لە نەخۆشی کەوا لە خاوەنەکەی ئەکات چێژ نەبینێت لەسێکسێکی ئاسایی و نۆڕماڵ و پەل بهاوێژێت بۆ داهێنان و خەیاڵی سێکسی.
کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بڕی دۆپامین (( dopamine depletion)).
دۆپامین : ماددەیێکی کیمیایی دەمارەگەیەنەرەکانە (neurotransmitter) بەرپرسە لە بەخشینی چێژو خۆشی کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەو هەڵسوکەوت.

*ئەم دۆپامینە بە بڕێکی زۆر دەرئەدرێت کاتێك مرۆڤ ئەگات بە لووتکەی چێژی سێکسی (( orgasm )) ،
بە دووبارە بوونەوەی بەردەوامی ئەم چێژە بە ڕێژەیێکی زۆرو زیاد لە پێویست لە ماوەیێکی کوورتدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەو بەهەدەردانی بڕێکی زۆری ئەم هۆرمۆنی دۆپامینە،
لە ئەنجامدا مرۆڤەکە هەڵسوکەوتی ئاڵوودەبوون و مەستی و خوپێوەگرتنی تیادا بەدیدەکرێت بۆ ئەو شتەی کە بۆتە هۆکاری کەم بوونەوەی ئەم دۆپامینە،
واتە گەر بەهۆی زیادەڕەوی بوبێت لە سێکس و سەیرکردنی فیلمی بێ ڕەوشتی و ئەنجامدانی فرە ئۆرگازم (( multiple orgasm)) ،
ئەوا کەم بوونی دۆپامین وا لەکەسەکە دەکات ئاڵوودە و مەست بێت لە نێو ئەم خوەیدا،
یاخود چێژ بینینی لەڕادەبەدەر بۆ نموونە لە یاری تۆپی پێ دووبارە دۆپامینێکی زۆر دەردەدات و وا لە خاوەنەکەی دەکات کە لە جارەکانی داهاتوودا زیاتر پێویستی بە دۆپامین بێت لە ئەنجامدا وا دەکات ئاڵوودەو مەستی تۆپی پێ بێت .

نیشانەکانی کەم بوونەوەی دۆپامین (( dopamine depletion )):
۱ـ کەم بوونەوەی سەرنجدان (( Attention deficits))
۲ـ نیگەرانی (( Anxiety ))
۳ـ بێئومێدی (( depression ))
٤ـ لاوازی لەبیرکەوتنەوە (( poor memory ))
٥ـ تەمومژاوی لەبیرکردنەوەو سەرل
ێشێوان (( Confusion ))
٦ـ ماندووبوون (( Fatigue ))
۷ـ ئاڵوودەبوون و خووپێوەگرتن (( Addiction ))
۸ـ ئاڵوودەبوون بە ماددە بێهۆشکەرەکان (( drug abuse ))

*بەڕێزان قورئان لەسەر زاری لوط پێغەمبەر ئەڵێت کە قەومی لوط قومێکی سنور بەزێن و تێپەڕێنەربوون واتە زیادەڕەویان کرد لە نیعمەتی سێکس و کردیان بە تاوان و بێڕەوشتی بۆیە پێیان دەڵێ(( بل أنتم قوم موسرفون )) .

دۆپامین چیە؟
http://www.livestrong.com/article/208418-what-is-dopamine-responsible-for/

نیشانەکانی کەمبوونەوەی دۆپامین چین؟
http://mentalhealthdaily.com/2015/04/02/low-dopamine-levels-symptoms-adverse-reactions/

ن. زاهير M
لەشی ئافرەت وەک کۆمپیوتەر وایە و پاسۆردی ئەو پیاوە هەڵدەگرێت کە دەچیتە لای

بۆچی عیدەی ژنی تەڵاقدراو 90 ڕۆژە؟
بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟

وەڵام:
ڕۆبەرت گلیهام پسپۆڕ لە زانستی بۆماوەزانی لە زانکۆی ئالبێرت ئاینشتاین موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند کاتێک ئەو ڕاستیە زانستیەی بۆ ڕوونبوویەوە کە دەقاو دەقە لەگەڵ ئیعجازی عیلمیی لەقورئاندا کە باسی دیاریکردنی عیددەی ژنی تەڵاقدراو دەکات کە 3 مانگە کە ئەمەش زانایانی سەرسامکرد کاتێک لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد کە شتێک هەیە لەپێکهاتەی تۆوی پیاودا لەشلەی پیاودا 62 پڕۆتین هەیە کە ئەم پڕۆتینانە لەپیاوێکەوە بۆ یەکێکیتر جیاوازن هەروەکو چۆن پەنجەمۆری هەر مرۆڤێک لەیەکێکیتر جیاوازە. واتە هەر پیاوێک پاسۆردێکی تایبەتی هەیە.

وە لاشەی ئافرەتیش وەکو کۆمپیوتەر وایە و پاسۆردی ئەو پیاوە خەزن دەکات کە دەچێتە لای. جا هەرکاتێک ئەو ئافرەتە دوای تەڵاق ڕاستەخۆ چووە لای پیاوێکی تر ئەوا وەکو ئەوە وایە کە ئەو کۆمپیوتەرە توشی ڤایرۆس بووبێت و ئەگەری تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی هەیە.

وە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە یەکەم حەیزی دوای تەڵاق 32% بۆ 35% ﻭە حەیزی دووەم 67% بۆ 72% لە شوێنەواری پیاو لەلاشەی ئافرەتەکە لادەبات وە حەیزی سێهەم 99. 9% لەو شوێنەوارە لا دەبات و ئەو کاتەش ڕەحمی ئافرەتەکە پاک دەبێتەوە و ئامادەی هاوسەرگیری دەبێت لەگەڵ پیاوێکی تردا بەبێ ئەوەی ئازاری پێبگات و تووشی نەخۆشی ببێت.

بۆیە ئەو ئافرەتانەی لەشفرۆشی و زینا دەکەن توشی نەخۆشی زۆر پیسی وەکو ئایدز و ئەوانی تر دەبن بەهۆی تێکەڵبوونی تۆوی زیاتر لە پیاوێک لە ڕەحمیاندا و کاریگەری شوێنەوارەکانی هەریەکەیان!
بەڵام ئەو ژنەی کە مێردی دەمرێت ئەوا پێویستی بەکاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی کە شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی نەمێنێت چونکە دڵتەنگبوونی بۆ پیاوەکەی وا دەکات کە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆیە خوای گەورە بۆ ئەویان عیدەی 4 مانگ و 10 ڕۆژی داناوە.

وە ئەم ڕاستیە وای لەم زانایە کرد کە لێکۆڵینەوەیەک بکات لەسەر ژنانی موسوڵمان تا بۆی دەرکەوێت کە هەر ژنێک تەنها شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی خۆی لەسەرە!
وە لەهەمان کاتدا لێکۆڵینەوەیەکی تری کرد لەسەر ژنانێکی تری نا موسوڵمان وە بۆی دەرکەوت کە ئەوان شوێنەواری ئاوی دو تا سێ پیاویان لە سەرە!

وە ئەوەی کە زۆر داچڵەکێنەر بو بۆ ئەو زانایە ئەوەبوو کە کاتێک ئەو شیکاریەی بۆ ژنەکەی خۆی کرد بۆی دەرکەوت کە شوێنەواری 3 پیاوی لەسەرە ئەمەش واتای ئەوەیە کە ژنەکەی خیانەتی لێکردوە!
تا کار گەیشتە ئەوەی کە بۆی دەرکەوت کە لە 3 مناڵەکەی تەنها یەکیان هی خۆیەتی!

وە لەسەر ئەو بنچینەیە بۆی دەرکەوت کە تاکە دین کە زەمانەتی سەلامەتی و پاکیەتی ئافرەت و تۆکمەیی کۆمەڵگا دەکات دینی ئیسلامە.
وە ئافرەتی موسوڵمان پاکترین ئافرەتە لەسەر ڕوی زەوی!

پارێزەر، لانە ئامانج
مەلا ابراهیم

ئەوقۆناغانەی کە مردوو پێیدا تێپەڕدەبێت له ناو گۆڕدا}
﴿لەیەکەم شه و تاکو 25 ساڵ﴾

له یەکەم شەودا ـــــــــــــــــ
ئەندامه كانی ناوەوەو زاوزێ و گەده تێک دەچن و رەنگيان دەگۆڕێت.
ئەو ئەندامانەی كه هەميشه دەمان پاراستن بەرگەی شەوێک ناگرێ!!!
له دووەم رۆژ داـــــــــــــــــ
ئەندامەكانی (جگه ر و سيه كان و گورچيلەكان) بۆگەن دەبن.
لە سێیەم ڕۆژدا ـــــــــــــــــ
هەموو ئەندامەكان بۆنی ناخۆش بڵاو دەكەنەوه.
دوای هەفتەیەکـ ــــــــــــــــ
ئەندامەکانی دەم و چاوی وەکو چاو و زمان و ڕوومەتاکان ئەستوردەبن وەک ئەوە وایە فوودرابن.
دوای 10 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
ئەستوربوون لە گەدە و جگەر و سيەکان ڕوو دەدات.
دوای 2 هه فتە ـــــــــــــــــ
مووی پرچمان ده ست دەكەن بەهەڵوەرين.
دوای 15 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
زیندەوەر و كرمەكان له دووری 5 كيلۆ مەتر بۆنی له شمان دەکەن هەموو ئه ندامەکانی له شت دا دەپۆشن .
دوای 6 مانگ ـــــــــــــــــــ
هيچ ئەندامێك نا مێنێت ته نها ئێسكەكان نه بێت.
دوای 25 سال ــــــــــــــــــ
ئەو ئێسكانەی كه ماون ئه وانيش ورد ورد ده بن
ته نها 1 ئێسك ده مێنێتەوەپێی دەڵێن (عجب الذنب)
بەهۆی ئەو تەنها ئێسكەوه خوای گەوره زيندوومان دەکاتەوه له ڕۆژی قيامەتدا .
ئەمه قۆناغەکانی تۆ و من و ئەو و هەمووانە...
بەڵێ بةرئزان
گۆڕ پێنج جار بانگمان دەكات دەڵێت ؟؟؟
1من مالێکی ته نهام قورئان بخوێنه با هاورێت بێت.
2من ماڵێکی تاریکم به شەو نوێژ ڕۆناكم بكه وه .
3 من مالێکی خوڵم جێگاكەت خۆش بكه به چاكه .
4 من مالێکم لە مار و دوو پشک دژی ئەوان بسم الله بکە.
5 من ماڵی نكير و منكرم لا اله الا الله زۆر بڵێن
بڵاوی بكەنەوه
خۆت له خێر و پاداشتی ناو قبر بێ بەش مەکه
بيرهێنانەوه
ئەوەی زانستێك بشاريتەوه
به ئاگر سزا ده درێت.

"سبحان الله وبحمده سبحان الله lلعظيم "
ئیبراهیمی ئەدهەم
شەقیقی بەڵخی
بیشری حافی

داستانی برایمی ئەدهەم (160ك) لە جوانترین داستانەكانی سۆفیگەرییە. دەڵێن: ئیبراهیمی کوڕى ئەدهەم لە بەڵخ میرزادە و گەنجێكی دەوڵەمەند و بزێو بووە.
ڕۆژێکیان لە سەرای خۆی پاڵیدابۆوە، لەنەکاو پیاوێك بەبەرگی وشترەوانان دێ و دەیەوێ بچێتە كۆشك و سەراکەی، نۆكەر و خزمەتكارەكان ڕێى نادەن و دەڵێن:

+چیت دەوێ و بۆكوێ دەچی؟

_دەمەوێ بچمە ئەو كاروانسەرایە.

+ خۆ ئێرە كاروانسەرا نییە، كۆشكی ئیبراهیمی ئەدهەمە.

_دەپرسێ: برایمی ئەدهەم ئەو كۆشكەكەی لە كوێ دەسکەوتووە؟

+ لە باوكییەوە.

-باوكی لەكوێی بووە؟

+ ئەویش لە باوكییەوە بۆی ماوەتەوە و هەر لێرە ژیاوە.

_ هەی عەجەب! مەگەر كاروانسەرا هەر ئەو جۆرە بێت؛ کە هەر ڕۆژەى یەكێك دێت و یەكێك دەڕوا. ئیبراهیم كە لەنێو كۆشكەكەیدا دەبێت, گوێی لە وتووێژەکە دەبێ و بەتوندی كاری تێ دەکات.

هەروەها دەگێڕنەوە, كە ئیبراهیمی ئەدهەم ڕۆژێك دەچێتە ڕاوێ، لە بەردەم ئاسكێكدا ئەسپەكەی سەرەسمە دەبا و دەکەوێت. ئاسكەكە دەگەڕێتەوە و هەستی كرد لێی دەپرسێ: ئەی ئیبراهیم ئایە تۆ هەر بۆ ئەو كارە دروستكراوی؟ ئیبراهیم بەو قسەیە زۆر تێكدەچێ و دەگەڕێتەوە. لە كاتی گەڕانەوەیدا ئەو ئەسپەی سواری ببوو دێتە زمان و دەڵێ: ئەی ئیبراهیم ئایە تۆیان هەر بۆ ئەو كارە دروستكردووە؟ تۆزێكی دی دەڕوات و دیسان لە بەرزاییەكڕا هەمان دەنگ دێت. ئیبراهیم تەواو بێخود دەبێ و ملی بیابان دەگرێ و بەرگەكەی خۆی دەداتە شوانان و بەرگی ئەوان دەبەر دەکات. بەو شێوەیە واز لە سەرداریی و میریی دێنێ و دەکەوێتە سەیر و سلوک "سیاحت و ریاضت". هەڵبەت ئەو داستانە لە هەندێك لاوە بیرخەرەوەی داستانی بودایە، بە هەمان ڕەنگ و نیگاری شاعیرانە و هەمان ڕەنگ و شێوەی زوهد و كەنارگیری.

شەقیقى بەڵخى

یەكێكی دی لە سۆفییەکان، شەقیقی بەڵخییە، كە دەگوترێ لە ئیبراهیمی ئەدهەمەوە ئەو ڕێبازەی وەدەستهێناوە. لە سەرەتای لاوییدا بازرگانی دەكرد و كاتێك بۆ بازرگانی دەچێتە وەڵاتی توركان، دەگوترێ لەو سەفەرەدا چۆتە پەرستگایەكی بتپەرستان و دەگەڵ یەكێك لە كاهینەكان دەكەوێتە قسە و لە پەسن و ستایشی بتانی ترساندووە.

كاتێ کە بە كاهینەکە دەڵێ: گشت جیهانیان یەك بەدیهێنەریان هەیە، كاهین دەپرسێ ئەگەر خودا یەكێكە بۆچی ئەو هەموو ڕەنج و زەحمەتی سەفەرت گرتۆتەبەر و لەوێڕا بۆ بازرگانی هاتویە ئێرە؟ مەگەر ئەو ئافرێنەری یەكتا نەیدەتوانی هەر لە هەمان شاری خۆت ڕزقت بدا؟ دەڵێن ئەو قسەیە بۆتە پەند و, باوەڕی شەقیقى بەڵخى دەگۆڕێ و بۆ زوهد و تەوەكول ڕێنموونی دەكات.

بیشرى حافى

سۆفییەكی دیكە كە لەو دەورانەدا ناو و دەنگێكی بەرزی هەیە، بیشری كوڕی حاریسە (227_179ک)، خەڵكی مەرو_توركمانستانی ئێستا_.

بیشر، نەجیبزادە و ئەهلی زانست بوو، بەڵام تێكەڵ بە گوناح. دەگەڵ حاڵێک بەشێوەیەك ڕادەچڵەكێ، كە بەهۆیەوە هەم لە زانستەكەی تۆبەی دەکات هەم دەست لە گوناحان هەڵدەگرێ. سەرەنجام چەندین سندوق كتێب كە هەیبوون، گشتى وەبن گڵی دەدات. دەگوترێ هەموو تەمەنی بەپێخواسی گەڕاوە، بۆیە بە بیشری حافی ناسێنراوە. هۆی پێپەتییەكەشی ئەوە بووە كە كاتێك داوای بزمارێك لە كەسێك دەکات تا كەوشەكەی پێ چاك بكاتەوە، كابرا نایداتێ و ئەویش لە حەیفان پێڵاوەكەی دوور فڕێ دەدا، تا جارێكی دی نیازی بە كەس نەبێتەوە و لەو دەمى بە دواوە تەواوی ژیانی بەپێخواسی دەگەڕێ و دەسوڕێ. دەڵێن: لێیان پرسیوە بۆچی پێڵاوێ دەپێ ناكەی؟ گوتویەتی: "هەق تەعالا دەفەرموێ: زەویم بۆ ئێوە كردۆتە سفرە و هاتووچۆكردنیش بە پێڵاوەوە لەسەر سفرەی پاشایان ئەدەب نییە.

ارزش میراث صوفیه
(زهد و محبت)

د. زرین کوب

و. مەهدی
هكذا تكون العفة و النزاهة(دەست پاکی ئاوا ئەبێت)
نموونەی باڵای دەستپاکی و نەدۆڕاویی و بەدنیا نەخەڵەتاوی ـ موفتی زەهاوی محمد علی قەرەداغی ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی

محمد فەیضی زەهاوی ناسراو بە موفتی زەهاوی باپیری زانای گەورەی کورد ئەمجەدی زەهاوی کە ئەویش نموونەی پاکی و دنیا نەویستی چەرخی خۆی بووە لە سلێمانی و دواتر لە کەرکوکەوە ساڵی ۱۲٥۷ ی ک دەچێتە بەغدا ، پاش ماوەیەکی کەم وەک زانای گەورەی سەردەم دەردەکەوێت، لە لایەنی دەوڵەتی عوسمانییەوە دەکرێت بە موفتی بەغدا و عێراق ۳٨ ساڵ لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە چونکە هاوتا و هاووێنەی نابێت تا کۆچی دوایی بیر لە گۆڕینی یان لادانی لە پۆستەکەی ناکرێتەوە.

پرسیار ئەوەیە: ئەم زانا مەزنە کە تاقانەی چەرخی خۆی بووەو دوای کۆچی دوایی لە لاپەڕەی مێژووی ژیانیدا لە (سجلی عوسمانی) دا نوسراوە باڵاترینی زانای ئەو چەرخە بووە ، کە ماڵئاوایی لە ژیان و دونیا کردووە چەند کۆشک و تەلار و باخ و باخات و مەزرا و تەڵاو ڕەسیدی باڵای بە جێهێشتووە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەڵگەنامەیەکی دەوڵەتی عوسمانیدا دەخوێنینەوە کە لەم ڕۆژانە دەستم کەوت و پوختەکەی ئەمەیە:ـ
((لەبەر نەداری و نەبوونی خێزانی خوالێخۆشبوو موفتی بەغدا ـ زەهاوی کە ۳٨ ساڵ موفتی بووە ، داوا لە دەسەڵاتی باڵا دەکەین کە مووچەکەی ٥۹۰ غوروشە لە نێوان مریەمی خێزانیدا کە کوێر بووە و کچەکەی و عەلیە فەندی کوڕیدا کە کەڕو ڵاڵ و ناتەواوە ، یەکسان دابەش بکرێت ، چونکە دەرکەوتووە کە زەهاوی ماوەیەکی دوور و درێژ خزمەتی دەوڵەتی باڵای کردووە و دوای خۆی هیچی بۆ بژێوی خێزانەکەی بەجێ نەهێشتووە! ))

لەسەر داوای هاوڕێیان و دۆستان کردم بە کوردی نسيمي رۆح

نووسینی مامۆستا محمد علی قەرە داغی
خەلک لەسەر دینی پاشاکانیانن ...!!!

إبن كثير (ڕەحمەتی خوای لێ بيت) لە كتێبی (البداية والنهاية) لە باسی وەليدی كوری عبدالملك دەڵێ: وەليد كەسێک بوو زۆر گرنگی بە دروست كردنی خانوبەرە دەدا، خەلكيش بەهەمان شێوە، هەتا وای لێ هاتبوو لە ڕێگاو بان كە بەیەکتر دەگەيشتن باس باسی خانوبەرە بوو، بەڵام سليمانی برای وەليد گرنگی زۆرتر بە ژن هێنان دەدا، تا وای لێ هات خەلك کە لە رێگاوبان بەیەکتر دەگەيشتن پرسيار ئەوە بوو چەند ژنت هێناوە؟ چەند جاریەت لەلایە؟ بەڵام عمری كوری عبدالعزيز زۆرتر گرنگی بە قورئان خوێندنەوەو نوێژو ویردو ئەوراد دەدا، تا وای لێ هاتبوو خەلك لە ڕێگاوبان كە بەیەکتر دەگەيشتن پرسيار ئەوە بوو، ئەوڕۆ چەند قورئانت خوێندوە؟ چەند زیكرت كردوە؟ دوێنێ چەند عيبادەتت كردوە؟
ئیتر بۆیە ووتراوە: خەلک لەسەر دینی پاشاکانیانن، جا ئەگەر پاشا مەشرۆب خۆر بوو، لەبازاڕ مەشڕوب زۆر دەبێت، وەئەگەر پاشا نێرباز باز بوو، نێربازی زۆر دەبێت، وەئەگەر پاشا رەزیل و تەماعکار بوو، خەلکیش بەهەمان شێوە دەبن، وە ئەگەر پاشا سەخی و شەریف و بەغیرەت بوو خەلکیش بە هەمان شێوە دەبن، وەئەگەر پاشا تەماعکارو ستەمکارو کڵاوچی بێت خەلکیش بەهەمان شێوە دەبن، وە ئەگەر پاشا کەسێکی دیندارو پاڕێزکارو چاکەکار بێت خەلکیش بە هەمان شێوە دەبن، واللە اعلم.

لەعەرەبیەوە وەرمگێڕاوەتە سەر کوردی، براتان مەلا یونس ڕوستایی.
سەرچاوە: البداية والنهاية ص 165 ج 9
Mala Younis Rustaye
سزای ناو گۆر له قورئاندا
خوای گه ورە باس بوني سزاي ناو گۆر ده کات نه ک سزای ناو گۆر نیه ! وەک هه ندێک مدفوع دەی وروژێنن به ڵکو سزای مردو ۆێش گۆڕ لە رۆح کێشانه وە دەس پێ دە کات وەک دە فەر موێت (وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا ۙ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيق)سورەتی الأنفال الايةِ (50) واتە ئه گه ر ببینیت کاتێک فریشتەی ڕۆح کێشان رۆحی ئه و بێ باوڕانه دکێشن به کۆمه ڵ ١_وە له و کاتە شدا دە کێشن به سەرو جاوو پشت و دواوەویان ٢- پێشیان دە ڵێن بجێژن سزای زۆرۆر سوتێنه ر که مه بستیان سزای ناو گۆڕە که جی تازە به تازە به ناو قورئانی نه زان دێت زیاتر گومڕایی خۆی ئاشکرادە کات وە فکری خە ڵکی کۆن دەدزێت دە ڵێ سزای ناو گۆر نیه !!! وە واپیشان دە دەن وەک ئه وەی هی عقڵی دۆڕاوی خۆیان بێت!! که جی ئه مه فکری رزیوی پێشوە ئه مان تاڵانی دە که ن . به ڵکو هه ندێک بێدینشیان هه یه به نه زانی بێدینی خۆی ئاشکرا دە کات وە دێت دەس خۆشی دە کات له ئه وانه ی ئینکاری زیندو بونه وە دە کن !!!
نعوذ بالله .
(مێژوومان شێوێندراوە!)

لە قوتابخانە پێیان وتین📒،بەڵام فێریان نەکردین📝.
.
.
.
📒لە قوتابخانە پێیان وتین کەوا دەوڵەتی ئەمەوی یەکەم دەوڵەتە کەوا دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و کێشمەکێشمیان لەسەر کردووە.
📝بەڵام فێریان نەکردین کەوا ئەمەویەکان یەکەم کەسانێک بون کەوا ئیسلامیان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بڵاوکردۆتەوە، لە ڕۆژهەڵات تاکو چین و، لەرۆژئاوای تاکو ئەندەلوسیا.
📒پێیان وتین کەوا دەوڵەتی عوسمانی لاوازبوە و بە پیاوە نەخۆشەکەش ناونراوە.
📝بەڵام فێریان نەکردین کەوا ئەو دەوڵەتە پارێزگاری لە ئیسلام کردوە و، گەورەترین ئیمپراتۆریەتی خاچیەکانی بەناوی ( بێزەنتی) سڕیەوە، حوکمڕانی نیوەی ئەورووپای کردووە و، ئیسلامی لە ئەورووپا بڵاوکردۆتەوە، وە گەورەترین مەترسی سەفەویەکانی لەسەر جیهانی ئیسلامی لە جەنگی (چاڵدێران)دا لادا و، پێشتریش پایتەختی مەسیحەیتی ئەردەزۆکسیان ئازاد کردبوو.
📒پێیان وتین کەوا هێرشەکەی فەڕەنسا بۆ سەر میسڕ هێرشێکی شارستانی بوو!
📝بەڵام فێریان نەکردین کەوا فەڕەنسیەکان (فەرەنجیەکان) یەکەم کەسانێک بوون کەوا هزری ڕۆژئاوایی دژە ئیسلامیان بڵاوکردەوە لەجیهانی ئیسلامیدا و، هەر ئەوانیش مەحفەلەکانی ماسۆنیان کردەوە و، هەر ئەوانیش بەدئەخڵاقی و بێڕەوشتیان لە میسڕ بڵاوکردەوە و، لە شۆڕشی یەکەم و دووەمی قاهیرەدا نزیکەی ملیۆنێک کەسیان کوشتوبڕ کرد و، ناپلیۆن ئەزهەری داگیر کردو بە ئەسپەکەی چوە ژوورەوە.
📒پێیان وتین کەوا مەمالیکەکان کۆمەڵێک خزمەتکار بونە کەوا حوکمڕانی میسڕیان کردوەو هەموو خەمیان بەربەرەکانێ بوە لەسەر دەسەڵات.
📝بەڵام فێریان نەکردووین کەوا هەر مەمالیکەکان بوون گەورەترین مەترسیان لەسەر جیهانی ئیسلامی لادا، لەکاتی هێرشەکەی تەتار و، بەسەرکردایەتی سوڵتانی مەملوکی (سەیفەدین قتز) بەسەریاندا سەرکەوتن .
📒پێیان وتین کەوا هاڕوونە ڕەشیدی خەلیفەی عەبباسی، پیاوێکی چاولەدەر و شەهوانی بوە و تەنیا حەزی لە ژن و جاریە بوە.
📝بەڵام فێریان نەکردووین کەوا هاڕوونە ڕەشیدی خەلیفەی لەخواترس و دیندار، کە زۆرینەی ژیانی لە جیهاد و حەجدا بەسەربردووە و، بەشێوەیەک ساڵێک حەجی کردوە و ساڵێکیش لە غەزادا بوە، وە خۆشی یەکەم خەلیفەی عەبباسی بوو کەوا سەرکردایەتی سوپای کردوە و، بە سوپاکەی شکستی بە ڕۆم هێنا و گەیشتە قوستەنتینیەی ئەوکات و گەمارۆی خستە سەر، وە ڕۆژانە سەد ڕکات نوێژی کردوە، شێوەی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەوەی بچێتە نێو خەڵکی و، دەنگوباسی ڕۆژانەی خەڵکی بزانێت و بزانێت چی دەڵێن، وە سەردەمەکەشی بەسەردەمی زێڕینی ئیسلام ناسراوە.
____
وەرگێڕانی/ مەولان وەیسی ڕەشید
ئیمرۆ 31/1/2021 کە 24 ساڵ پێش ئیمرۆ دڵە پیرۆزەکەی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدینی دووەم لە لێدان کەوت، حەزرەت شێخ عوسمان سیراجەدین مەنبەعی علمی باطنی و زاهیری بوو. کە ڕۆژی وەفاتی رۆژنامەی تورکی نوسیویەتی 9 میلیۆن موریدی هەبووە، زۆر زانای گەورەی کورد و فارس و تورک وعەرەب لەسەر دەستی تەمەسوکیان کردوە. وەکو عەلامە مامۆستا باقری بالکی، عەلامەی چۆری، مامۆستای بیارە موفتی عێراق و عەلامە مامۆستا ئەحمەد قازی ، مامۆستا حەمۆمینی کانی سانان و دەیان و سەدان عالمی گەورەی کوردستان.
لە کۆتا پەیامەکانی حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سیراجەددینی نەقشبەندی لە ۵/۵//۱۹۹۵
_____

هه‌موو دونيا و سياسه‌ت و سياسه‌تمه‌داران دێن و ئه‌ڕۆن، دينی خوا هه‌ر وه‌ك خۆی ئه‌مێنێته‌وه، بۆيه ئێمه مه‌بستمان ئه‌مانه هيچی نييه جگه له به جێ‌هێنانی مه‌سئوولييه‌تی لای خوا و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار نه‌بێ.!.
نسيمي ر ۆح
کچێک .....
سکاڵای برد بۆلاى براكه‌ى له‌وه‌ى كه‌ گه‌نجان سه‌يرى ده‌كه‌ن و ته‌عليقى لێ ده‌ده‌ن!
بۆ بەیانی براكه‌ى لە گەڵ خوشكه‌كه‌ى چوون بۆ دوكانێك کە جلى شه‌رعى دەفرۆشت ، به‌دڵى خوشكه‌كه‌ى جلێکی داپۆشراوى بۆكڕى.
پاش ماوه‌يه‌ك له‌خوشكه‌كه‌ى پرسى : ئايا ئێستاش كوڕان هه‌ر بێزارت دەكه‌ن به‌سه‌يركردن و زۆر ته‌عليق لێدان؟!

خوشكه‌كه‌ى وه‌ڵامى دايه‌وه‌: نه‌خێر نه‌ك هه‌ر ته‌عليقم لێ نادەن .. به‌ڵكو به‌ڕێزیشەوه‌ ڕيگاكه‌م بۆچۆڵ ئه‌كه‌ن وخۆيان لێم به‌دوور ئه‌گرن!

براكه‌ى وتى: ئاخر خوشكم تۆ پێشتر جه‌سته‌ى خۆتت پيشان ئه‌دان به‌ڵام ئێستا ئيراده‌و
ڕه‌وشتيان پيشان ده‌ده‌ى ..
بۆيه‌ له‌هه‌رشوێنێك شتى باش هه‌بوو خراپه‌ هه‌ڵدێ و دوورده‌كه‌وێته‌وه .

وەرگیراوە