Sbeiy
261 subscribers
2.17K photos
22 videos
6 files
2.58K links
چەناڵی فەرمی سایتی (سبەی) لە تیلگرام
Download Telegram
زەرفی کێیە؟

عەدنان عەبد خزێر عەباس مەتەر ئەلزەرفی
- ساڵی (1966) لە شاری کوفەی پارێزگای نەجەف لەدایک بوە
- بەکالۆریۆس و دکتۆرای لە کۆلێژی فیقهی زانکۆی کوفە وەرگرتوە
- ساڵی (1983) پەیوەندی بە حیزبی دەعوەوە کردوە و دواتر بەرەو سعودیە هەڵاتوە
- ساڵی (2004) بزوتنەوەی وەفای دامەزراندوە
- ساڵانی (2003-2004) ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بوە
- سێ خولی لەسەریەک وەک پارێزگاری نەجەف هەڵبژێردراوە (2004-2006) و (2009-2013) و (2013-2015)
- ساڵانی (2006-2009) بریکاری کاروباری هەواڵگریی بوە لە وەزارەتی ناوخۆ
- لە دوا هەڵبژاردندا وەک پەرلەمانتاری عێراق هەڵبژێردراوە و سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی نەسرە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی.
لە چوارەم رۆژى رابردوى قەدەغەى هاتوچۆدا، تەنها لە شارى هەولێر زیاتر لە (800) سەرپێچى شۆفێران تۆمارکراوە.

مقەدەم فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتوچۆى پارێزگاى هەولێر بە (سبەى) راگەیاند: لەژێر رێنمایى و بڕیارەکانى ئۆپراسیۆنى روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە چوار رۆژى رابردودا لە شارى هەولێر زیاتر لە (800) جۆرى سەرپێچى شۆفێرانیان تۆمارکردوە.

ئاشکرایکرد، بە سێ جۆر سزاى شۆفێرانى سەرپێچیکار دەدەن کە خۆی دەبینێتەوە لە کورتە نامەى کۆمپیوتەرى کە ئەوە راستەوخۆ سزاکەى بۆ دەنێرین، یان دەستبەسەراگرتنى بەڵگەنامەکانى و دەستبەسەراگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى.

فازڵ حاجى، ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرەى دێتە دەرەوە و دواى گەشتنى بە مەفرەزەکان دەگەڕێتەوە تەنها بەشێوەى کورتەنامە سزاکەى پێدەگات کە بڕەکەى(40) هەزار دینارە، بەڵام ئەو شۆفێرانەى دێنە ناو مەفرەزەکە و پێداگرى دەکەن ئەگەر کەسەکە بەتەنها بێت یان گەنج بن دەیانهێننە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکرێت و ئەگەر خێزان و منداڵى لەگەڵ بن بەڵگەنامەکانى لێوەردەگریرێن.

وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر، ئاماژەى بەوەکرد، زۆرینەى ئەو شۆفێرانەى سەرپێچیان بۆکراوە ئەو کەسانەن کە بۆ خۆنواندن و فزوڵیەت هاتونەتە دەرەوە
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە (164) کەس

(سبەی):

وەزارەتی تەندروستی عێراق دوا ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە ژمارەکە بۆ (164) کەس بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژنیگەی عێراق رایگەیاند: لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا پشکنینیان بۆ (105) گومانلێکراو کردوە و ئەنجامی شەش پشکنین پۆزەتیڤ بوە کە پێنج حاڵەتی لە بەری رەسافەی بەغدا، یەک حاڵەت لە دیالە بوە و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە بەسرە تۆمارکراوە.

بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە سەتاسەری عێراق گەیشتوەتە (164) کەس کە (38) کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە گەیشتوەتە (43) کەس کە (نۆ) کەسیان لە سلێمانیین، (12) حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە کە تەنها یەک کەسی لە سلێمانییە.
وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنێت؛ پشتگیرى داواکارى هاوڵاتییان دەکەن بۆ ئەوەى ئەو ماوەیە ئینتەرنێت بکرێت بەخۆڕایى، دەشڵێت: ئەگەر وەزارەتى تەندروستى داوامان لێبکات راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان درێژ دەکەینەوە.

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: تا (24)ی مانگ گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگیراوه‌، بەڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوامان لێبكات ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌كان درێژ ده‌كه‌ینه‌وه.

سەبارەت بە دواکارى هاوڵاتیانیش بۆ ئەوەى لەو ماوەیەى کە قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندراوە، بەکارهێنانى ئینتەرنێت بێبەرامبەر بێت، ئانۆ جەوهەر بە دەنگى ئەمەریکاى وتوە؛ بۆ ئەو دۆخەى هاتوەتە پێش بە تایبەت کە قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندراوە پشتگیری ئه‌و داواكارییه‌ى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن کە هێڵەکانى ئینتەرنێت بۆ ئەو ماوەیە بکرێت بەبێ بەرامبەر.

باسى لەوەکرد، لە روى تەکنیکییەوە تاوتوێى ئەو پێشنیازە دەکەن، چونکە لە ئێستادا لۆدێکى زۆر لەسەر هێڵەکان هەیە و ئەگەر بکرێت بە خۆڕایى لۆدەکە زیاتر دەبێت، بۆیە دواى ئەوە داواکارییەکە پێشکەشى کۆمپانیاکانى ئینتەرنێت دەک
کەسێک دەستگیرکراوە
(سبەی):

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی پابەند نەبون بە بڕیارەکانی ژوری بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی ھاڵاتیان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ بەھۆی پابەند نەبون بە بڕیارەکانی ژوری بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی ھاڵاتیان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی سلێمانی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوە و لە بەرامبەر پابەند نەبونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی کراونەتەوە و کەسێکیش بەو ھۆکارە دەستگیر کراوە.
نەورۆزتان پیرۆز بێت
پەیامى (سبەى) .. (13) ساڵ تەمەن و بەردەوامیی

(سبەى):

ئەمڕۆ هەینى (20/3/2020)، (سبەی) مۆمێکی دیکەى تەمەنی دادەگیرسێنێت.

لە ئێوارەى (20)ى ئازارى ساڵى (2007) لەدەستپێکى ساڵێکى نوێى کوردیدا، سایتى (سبەى) وەک یەکەمین رۆژنامەى ئەلیکترۆنى کوردی و یەکەم دامەزراوەى میدیایى کۆمپانیاى وشە لەژێر سەرپەرشتى سەرکردەى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد و روناکبیرو مێژونوس و رۆژنامەنوس، رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) بە پەیامى (سبەى) کەوتەکار.

هەر لەسەرەتاوە، سایتی سبەی گوزارشتی؛ (رەخنە بەزمانی گوڵ)ی كرد بە دروشمی كاركردنی رۆژنامەوانیانەی خۆی و بەزمانێكی هێمن و دور لە ناوزڕاندن، دەستی بەپەخشكردنی وتارو بابەتە رۆژنامەوانیەكانی كرد.
https://www.sbeiy.com/about.aspx?jimare=3
نویترین داتاى (24) سەعاتى رابردو لە ئێران
وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی توشبون بە کۆرۆنا لە سەنگەسەر راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی حاڵەێکی دیکەی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی سەنگەسەر راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبوێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19 ) لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن (37) ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردوە.
https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=21680

تەنها ئەمڕۆ (21) حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە
(سبەی):

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی (21) حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: بەپێی دەرەنجامە نوێیەکان (21) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە لەگەڵ سێ حاڵەتی گیانلەدەتسدا لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا بەمشێوەیە:
وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتوچۆی تا یەکی نیسان درێژکردەوە و رایگەیاند: هیچ جۆرە هاتوچۆیەک لە سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانی رێگەپێدراو نییە.

بەپێی بەیانی ژمارە (21) کە ئەمڕۆ یەکشەممە (22/3/2020) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوە، بۆ رێگرییکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان تا (1/4/2020) و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزای توند دەدرێت.

بەپێی بەیانەکە، هیچ هاتوچۆیەک رێگەپێدراو نییە لە نێوان سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانیجگە لە ئۆاۆمبێلەکانی هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لە ئەرکدان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و ئەوانەی رێگەپێدراونن.

جەختی کردوەتەوە کە هاتوچۆی پیادە قەدەغەیە، جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستی رۆژانە و حاڵەتی نەخۆشی، ئەوانەی سەرپێچی دەکەن رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر، لیژنەیەکیش بە سەرۆکایەتی قائیمقامی قەزاکان و ئەندامێتی نوێنەرانی پۆلیس و ئاسایش پێکدێت بۆ پێدانی رێگەپێدان لە حاڵەتی زۆر پێویست و بەپێی فۆرمی تایبەتی.
https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=21703

کۆمپانیایەکی کوردستان چارەسەر دابین دەکات
مژدەی چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە پارێزگاری سلێمانییەوە

(سبەی):

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیای پایۆنیر تایبەتی بە بەرهەمهێنانی دەرمان، هەمو تواناکانی خۆی خستوەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin).

جەخت دەکاتەوە کە؛ بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش.

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایدەگەینێت: ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.
وەزارەتی تەندروستی: (10) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا کە دوانیان دانیشتوی شاری سلێمانین و حەوتیان لە قەزای دەربەندیخان و یەکێکیشیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە.
https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=21716

وێنە؛ نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی دەستبەکاربو
(سبەی):
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بە (100) قەرەوێڵەوە لە شاری سلێمانی تایبەتکرا بە کۆرۆنا.
لەئێستادا سێ نەخۆشخانەی تایبەت و تاقیگەیەکی پزیشکی پێشکەوتو لە سلێمانی تایبەت بە کۆرۆنا کراونەتەوە، ئەوانیش نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ (100) قەرەوێڵەیی، نەخۆشخانەی (60) قەرەوێڵەیی ئاسا کە لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکرا، بنکەی عەلی ناجی تایبەت بە پشکینین ئەو کەسانەی گومانیان هەیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن، لەگەڵ تاقیگەی سەرچنار تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دوای وەرگرتنی چارەسەر و مانەوەیان لە ژێر چاودێریی پزیشکدا، تائێستا (13) هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشتوە.
وەزارەتی تەندروستی: (12) کەس وەک هەڵگری کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

(سبەی):
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: (12) توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا (22) کەس وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە (12) کەسیان لە هەولێرن (9) لە توشبوەکان کەسوکار و بەرکەوتەی توشبوەکەی سێبیرانن و سیانیان بەرکەوتەی قوتابیە توشبوەکەن کە کەرەنتین کرابون.

وەزارەتی تەندروستی (10) توشبوە نوێیەکەی پارێزگای سلێمانی پشتڕاستکردەوە کە (2) کەسیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانی و (1) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ، (7) دانیشتوی قەزای دەربەندیخان کە پێنج لەوان خانەوادەی توشبوەکەی دوێنێ یەکشەممەن.

بەوەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (76) تووشبووە، لە نێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبوەتەوە، ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
قەدەغەى گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق تا (28)ى مانگ درێژکرایەوە

(سبەى):

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا (28)ی ئەم مانگە درێژکردەوە، جگە لە گەشتى هاوکارییە سەربازى و تەندروستییەکان.

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ئاگاداری نامەیەکی نوێدا بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە تـــــا (28)ى ئەم مانگە درێژ کردەوە .

دەشڵێت: بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارى و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

هەمو ئەو هەنگاوانەش لە چوارچێوەى بەرگریکردن و روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە، لەسەر ئاستى دونیاش بەڕێژەیەکى زۆر گەشتە ئاسمانییەکان کەمى کردوە.