🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄
#ابتدای کانال
برگردان آزاد شعری از مهدی اخوان ثالث
به زبان کوردی
( خانه ام آتش گرفته ست...)
ئاگرێ به‌ربۆته ماڵم
ئاگرێکی گیان سزێن
وا له هه‌ر لایێ ده‌سووتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پڕ سۆ
فه‌رش و په‌رده‌ی
ماڵی ئێمه ، تان و پۆ
من له هه‌رلا ده‌ر ئه‌چم ناڵان و زار
له‌و بڵێسه‌ی ئاری دووکه‌ڵ دار
دێته زارم پێکه‌نینێ تاڵ
یان خرۆشی ناڵه‌یێ ناشاد
به دڵێکی ماندوو و
پڕ تین و پڕئازار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
ئاگرێ به‌ر بۆته ماڵم
ئاگرێ بێ ڕه‌حم و سه‌رچڵ
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێ
ئه‌و هه‌موو نه‌قشه‌ی
که وا به‌ستم به خوێنی دڵ
له سه‌ر چاوو سه‌ری دیوار
له شه‌وی ڕیسوایی بێ لێوار
ئه‌ی له من هاوار
خودا هاواره
هاوار
هه‌ر ده‌سوتن ده‌م به ده‌م هه‌رسات
ئه‌و چرۆیانه‌ی که وا په‌روه‌رده بوون
لای من به سه‌د دژوار
خۆ له سه‌ر بان چاو ئه‌گێڕێ
دوژمنی تاریک دڵی فێڵ باز
وا له سه‌ر لێوی بزه‌ی قاقایێ ساز
به منێکی گیان له ئاگر چاوی
دانیشتوی ده‌لاقه‌ی شه‌و
هه‌ناسه سوار
من به هه‌ر لا ده‌رئه‌چم ناڵان
وه‌ی له بێدادی خۆیی و ئه‌غیار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاوارە
هاوار
وه‌ی له من ، وه‌ی
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پار
ده‌فته‌ر و دیوانه‌که‌م
هه‌م بۆنه‌کانی یادگار
دیمه‌ن و ئه‌یوانی پڕ ئاسار
من به دوو ده‌ستی بلۆقین
دێم ئه‌که‌م ئه‌م لایه خامۆش
له بڵێسه‌ی لایێکی‌تر
چووم له سه‌ر هۆش
به‌رز ئه‌بێ دوکه‌ڵ له ئه‌ولا
تێکه‌ڵی گسپه‌ی گڕی سوور
تا به‌یانی کێ ئه‌زانێ
ماڵه‌که‌ی من بێ به خاپوور
نوستوون ئه‌م پڕ به‌زه‌ی جیران و
هاوماڵانه دڵشاد
به‌ربه‌یان مشتێ ئه‌مێنێ
خۆڵه‌مێشی به‌رده‌می باد
وه‌ی له من
داخم که‌سێ هه‌ستێ له خه‌ودا
ئه‌م دڵۆڤانانه بۆ هاو یارمه‌تی من
ئه‌مسوتێنێ ئاگری
بێدادی گه‌ردوون
تا ببم ون
جا منی بێ که‌س
له ده‌س خه‌ڵک و له ده‌س ئار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🥀 @sayed95 🥀
🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄
#ابتدای کانال
برگردان آزاد شعری از مهدی اخوان ثالث
به زبان کوردی
( خانه ام آتش گرفته ست...)
ئاگرێ به‌ربۆته ماڵم
ئاگرێکی گیان سزێن
وا له هه‌ر لایێ ده‌سووتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پڕ سۆ
فه‌رش و په‌رده‌ی
ماڵی ئێمه ، تان و پۆ
من له هه‌رلا ده‌ر ئه‌چم ناڵان و زار
له‌و بڵێسه‌ی ئاری دووکه‌ڵ دار
دێته زارم پێکه‌نینێ تاڵ
یان خرۆشی ناڵه‌یێ ناشاد
به دڵێکی ماندوو و
پڕ تین و پڕئازار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
ئاگرێ به‌ر بۆته ماڵم
ئاگرێ بێ ڕه‌حم و سه‌رچڵ
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێ
ئه‌و هه‌موو نه‌قشه‌ی
که وا به‌ستم به خوێنی دڵ
له سه‌ر چاوو سه‌ری دیوار
له شه‌وی ڕیسوایی بێ لێوار
ئه‌ی له من هاوار
خودا هاواره
هاوار
هه‌ر ده‌سوتن ده‌م به ده‌م هه‌رسات
ئه‌و چرۆیانه‌ی که وا په‌روه‌رده بوون
لای من به سه‌د دژوار
خۆ له سه‌ر بان چاو ئه‌گێڕێ
دوژمنی تاریک دڵی فێڵ باز
وا له سه‌ر لێوی بزه‌ی قاقایێ ساز
به منێکی گیان له ئاگر چاوی
دانیشتوی ده‌لاقه‌ی شه‌و
هه‌ناسه سوار
من به هه‌ر لا ده‌رئه‌چم ناڵان
وه‌ی له بێدادی خۆیی و ئه‌غیار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاوارە
هاوار
وه‌ی له من ، وه‌ی
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پار
ده‌فته‌ر و دیوانه‌که‌م
هه‌م بۆنه‌کانی یادگار
دیمه‌ن و ئه‌یوانی پڕ ئاسار
من به دوو ده‌ستی بلۆقین
دێم ئه‌که‌م ئه‌م لایه خامۆش
له بڵێسه‌ی لایێکی‌تر
چووم له سه‌ر هۆش
به‌رز ئه‌بێ دوکه‌ڵ له ئه‌ولا
تێکه‌ڵی گسپه‌ی گڕی سوور
تا به‌یانی کێ ئه‌زانێ
ماڵه‌که‌ی من بێ به خاپوور
نوستوون ئه‌م پڕ به‌زه‌ی جیران و
هاوماڵانه دڵشاد
به‌ربه‌یان مشتێ ئه‌مێنێ
خۆڵه‌مێشی به‌رده‌می باد
وه‌ی له من
داخم که‌سێ هه‌ستێ له خه‌ودا
ئه‌م دڵۆڤانانه بۆ هاو یارمه‌تی من
ئه‌مسوتێنێ ئاگری
بێدادی گه‌ردوون
تا ببم ون
جا منی بێ که‌س
له ده‌س خه‌ڵک و له ده‌س ئار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🥀 @sayed95 🥀
🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸
"غهزهڵێوه هۆرامی"
جه ڕاۮه به ده‌ر تهژنهمـهن ساقی
ئه‌وه‌ڵ به من ده‌ر چهودما باقی*
شیرینی ویساڵ دهوامش نیه‌ن
جه چه‌میش وستان تاڵی‌و فیراقی
پێمدهر جه‌و سههبای تاڵمهیخانه
با هه‌ر تاڵی بۆ مه‌زه‌و مه‌زاقی
چون قه‌درو ڕوه‌و وهسڵش نهزانام
به شه‌وی فیـراق مهکهرۆم تاقی
عه‌شقی وهڵینم سه‌رچه‌مه‌ی وه‌شیم
ئیسـه لام بیهن ئـاخـر میراقی
شۆڵهو شهرارهو عه‌شقی به منچێش
با کوشیۆ گڕو هه‌رچی ئـۆجـاقی
دونیا‌و ئاخیره‌ت بێ وه‌سڵی ئازیز
هه‌ر ۮوێم دا ئه‌و به‌ر یه‌ره ته‌ڵاقی
"ناسر"جه دووری ئه‌و سوکنای دڵه
پهرۮهی ساز وستـهن ئه‌ولاو عیراقی
* به ئیلهام جه غهزهڵێوه سه‌عدی شیرازی
سه‌ید ناسر فه‌تاحی
💐 @sayed95 💐
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃
"غهزهڵێوه هۆرامی"
جه ڕاۮه به ده‌ر تهژنهمـهن ساقی
ئه‌وه‌ڵ به من ده‌ر چهودما باقی*
شیرینی ویساڵ دهوامش نیه‌ن
جه چه‌میش وستان تاڵی‌و فیراقی
پێمدهر جه‌و سههبای تاڵمهیخانه
با هه‌ر تاڵی بۆ مه‌زه‌و مه‌زاقی
چون قه‌درو ڕوه‌و وهسڵش نهزانام
به شه‌وی فیـراق مهکهرۆم تاقی
عه‌شقی وهڵینم سه‌رچه‌مه‌ی وه‌شیم
ئیسـه لام بیهن ئـاخـر میراقی
شۆڵهو شهرارهو عه‌شقی به منچێش
با کوشیۆ گڕو هه‌رچی ئـۆجـاقی
دونیا‌و ئاخیره‌ت بێ وه‌سڵی ئازیز
هه‌ر ۮوێم دا ئه‌و به‌ر یه‌ره ته‌ڵاقی
"ناسر"جه دووری ئه‌و سوکنای دڵه
پهرۮهی ساز وستـهن ئه‌ولاو عیراقی
* به ئیلهام جه غهزهڵێوه سه‌عدی شیرازی
سه‌ید ناسر فه‌تاحی
💐 @sayed95 💐
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃
📃✏️📃✏️📃✏️📃✏️📃
📜وشکایی وشه📜
جاران کاره‌سات ڕووی ئه‌دا
له هه‌نبانی وشه‌کانما
پڕ به‌هه‌ستی له‌پی ده‌ستم
جارجاریش پڕی گیرفانم
وشه‌م بوو بۆ شیعر و وتار
ئه‌م وشانه‌م
ئه‌کرده ملوانکه‌ی شینی
لێ قه‌وماوان له گوند و شار
له‌و کاته‌ی وا وشه‌ی داعش
هاتۆته نێو فه‌رهه‌نگۆکی
جیهانی نامۆی ناله‌بار
له‌و ساته‌ی ئه‌م خاڵه ڕه‌شه
که‌وتۆته نێو جوگرافیای
پڕ له درۆ له سه‌رو خوار
له‌و ده‌مانه‌ی
منداڵانی کوردی کۆبانی و شنگال
که‌وتوونه‌ته به‌ر چنگاڵی
ئه‌م گه‌له گورگه‌ی شێت و هار
له‌و ڕۆژه‌ی وا
ئاسکی ڕه‌وه‌زی ئێزیدیان
له پێش چاوی موسڵمان و
دونیای مودێڕن
هه‌ڕاج ئه‌کرێن له نێو بازاڕ
له‌و وه‌خته‌ی وا
ملێک نه‌ماوه هه‌ڵگرێ
ملوانکه‌ی شیعری پڕ هاوار
هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی
که گوله‌ی گه‌رم وچه‌قۆی سارد
ئه‌که‌ن ماچی سه‌رو لاشه‌ی
پیر و لاوانی کورده‌وار
له‌و کاته‌ی وا دوایی نایه
ئه‌م کاتانه‌ی لێوان لێوی
ئێش و ئازار
منیش ئیتر
له هه‌نبانه‌ی وشه‌کانم وشکاییه
وه‌کوو لێوی سیس هه‌ڵاتوو و
چاوی وشکبووی کۆرپه‌ی شنگار
وشکاییه ، وشکایی وشه‌و هۆنراوه
وشکایی قه‌ڵه‌م و وتار
هۆنراوه : سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🌺 @sayed95؟🌺
📜✏️📜✏️📜✏️📜✏️📜
📜وشکایی وشه📜
جاران کاره‌سات ڕووی ئه‌دا
له هه‌نبانی وشه‌کانما
پڕ به‌هه‌ستی له‌پی ده‌ستم
جارجاریش پڕی گیرفانم
وشه‌م بوو بۆ شیعر و وتار
ئه‌م وشانه‌م
ئه‌کرده ملوانکه‌ی شینی
لێ قه‌وماوان له گوند و شار
له‌و کاته‌ی وا وشه‌ی داعش
هاتۆته نێو فه‌رهه‌نگۆکی
جیهانی نامۆی ناله‌بار
له‌و ساته‌ی ئه‌م خاڵه ڕه‌شه
که‌وتۆته نێو جوگرافیای
پڕ له درۆ له سه‌رو خوار
له‌و ده‌مانه‌ی
منداڵانی کوردی کۆبانی و شنگال
که‌وتوونه‌ته به‌ر چنگاڵی
ئه‌م گه‌له گورگه‌ی شێت و هار
له‌و ڕۆژه‌ی وا
ئاسکی ڕه‌وه‌زی ئێزیدیان
له پێش چاوی موسڵمان و
دونیای مودێڕن
هه‌ڕاج ئه‌کرێن له نێو بازاڕ
له‌و وه‌خته‌ی وا
ملێک نه‌ماوه هه‌ڵگرێ
ملوانکه‌ی شیعری پڕ هاوار
هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی
که گوله‌ی گه‌رم وچه‌قۆی سارد
ئه‌که‌ن ماچی سه‌رو لاشه‌ی
پیر و لاوانی کورده‌وار
له‌و کاته‌ی وا دوایی نایه
ئه‌م کاتانه‌ی لێوان لێوی
ئێش و ئازار
منیش ئیتر
له هه‌نبانه‌ی وشه‌کانم وشکاییه
وه‌کوو لێوی سیس هه‌ڵاتوو و
چاوی وشکبووی کۆرپه‌ی شنگار
وشکاییه ، وشکایی وشه‌و هۆنراوه
وشکایی قه‌ڵه‌م و وتار
هۆنراوه : سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🌺 @sayed95؟🌺
📜✏️📜✏️📜✏️📜✏️📜
🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋
"مرگ کوه"
ومرگ کوه
با نخستین زباله آغاز می شود
و با شعله های آتشی
پایان می یابد
و فاتحان طبیعت
با مرکب آهنی رژه می روند
در جاده ای سیاه
که در امتداد شب کشیده اند
و سان می بینند
از سربازان مرده ی طبیعت
که له شده اند
زیر پای هوچیان کَر
یا دورتر خفه شده اند
زیر پُشته پُشته نشخوار عده ای
انسان نمای گیج
که مرگ خویش را
به دست خویش رقم می زنند
" شعر از: سیدناصرفتاحی"
@sayed95
🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋
"مرگ کوه"
ومرگ کوه
با نخستین زباله آغاز می شود
و با شعله های آتشی
پایان می یابد
و فاتحان طبیعت
با مرکب آهنی رژه می روند
در جاده ای سیاه
که در امتداد شب کشیده اند
و سان می بینند
از سربازان مرده ی طبیعت
که له شده اند
زیر پای هوچیان کَر
یا دورتر خفه شده اند
زیر پُشته پُشته نشخوار عده ای
انسان نمای گیج
که مرگ خویش را
به دست خویش رقم می زنند
" شعر از: سیدناصرفتاحی"
@sayed95
🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋🏔🌋
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍁
" میدالیای مردن "
(پێشکه‌ش به گیانی پاکی ڕۆڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)
نزیک به‌هاره‌و گوڵان دێنه ده‌ر
ههرگوڵێ ڕه‌نگێ ئه‌کاته‌وه به‌ر
به‌فری زستانی ئه‌بێ به ئاوێک
تینوه‌تی زه‌وی ئه‌شکێنێ تاوێک
سه‌وزه‌و گوڵی جوان سه‌ریان هه‌ڵدێنن
له قومری و بوڵبوڵ سه‌ر ئه‌شێوێنن
له چه‌ن لا ده‌نگی خوڕه‌ی به‌فراوه
تیکه‌ڵ گۆرانی لاکه به‌م لاوه
ده‌سته‌ی ئاشقان له کێوو هه‌ردن
جوتیاره‌کانیش خه‌ریکی وه‌ردن
له لایێک خه‌ریک به‌زمی زه‌ماوه‌ن
لایێ تر پیقه‌ی که‌نین و لێوخه‌ن
ده‌نگی مناڵان له کۆڵانان دێ
خه‌ریکی کایه‌ن له گه‌ڵ کێ به‌رکێ
ژنێ کۆرپه‌که‌ی له باوه‌ش دایه
ئه‌ی لاوێنێ تۆ به لایه لایه
کۆرپه‌ی تر له نێو بێشکه پێچراوه
به مورگ و مێخه‌ک ده‌وره‌یان داوه
بزه‌یێکی جوان له سه‌ر لێوانی
ده‌س و پێ به‌سته وه‌ک کوردستانی
دڵدارێک له نێو خه‌یاڵی وه‌سڵه
که‌ی تێپه‌ڕ ببێ ئه‌م ڕه‌نجی فه‌سڵه
٭٭٭٭٭
له ناکا ئه‌و گشت به‌زم و خۆشیه
ئه‌و زه‌وق و شادی و ئه‌و سه‌رخۆشیه
به گازی خهرده ڵ بومبی ناپاڵم
له لایه‌ن به‌عسی فه‌سادی زالم
بوو به دوکه‌ڵ و به خۆڵه‌مێشێک
له سه‌ر دڵی کورد کرا به ئێشێک
وک هیرۆشیما و حه‌ما خه‌فه بوو
سووتا به کڵپه‌ی ئاگری نمرو
هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی
میدالیای مردن بوو خه‌ڵاته‌که‌ی
سیانور نه‌یهێشت ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه
ئه‌و پیرو جوان‌و گشت شۆخ و شه‌نگه
بوون به قوربانی جه‌ژنی ئیستیعمار
له سه‌ریان درا وه‌ک مۆره‌ی قومار
له سه‌ر سینگی کورد ئاگریان کردۆ
هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد به چێوی پردۆ
له ههرکۆڵانێک شه‌هید که‌وتبو
ئه‌تگوت هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی خه‌وتبو
ده‌شتی شاره‌زور گشت پڕوزا بوو
کیمیاوی تێکه‌ڵ ناخی کرابوو
باپرسیار بکه‌ین له دونیای ئه‌مڕۆ
چی بوو تاوانی کوردی ڕه‌نجه‌ڕۆ
له به‌رچی ئه‌بێ مانگی ڕه‌شه‌مه
چاره‌ڕه‌شی بێ به به‌شی ئێمه
بۆچی هه‌ڵه‌بجه بێ به قوربانی
چه‌کی کیمیاوی بێته میوانی
شه‌رته به خوێنی شه‌هیده‌کانی
به ئاوی لێڵ بووی ڕوبارو کانی
به بزه‌ی وشک بووی سه‌رلێوه‌کانی
به زوڵفی گرژ بوو پهشێوهکانی
به خوێن وخهنهی تێکه‌ڵ بووی بوکی
به دوا هه‌ناسه‌ی گه‌وره‌و بچوکی
له بیرمان نه‌چێ ئه‌و ساڵه ڕه‌شه
له دوژمنی کورد بکه‌ین هه‌ڕه‌شه
یادی هه‌ڵه‌بجه زیندوو که‌ینه‌وه
با له بیریان بێ نه‌تیجه و نه‌وه
هۆنراوه : سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🌿 @sayed95 🌿
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁
" میدالیای مردن "
(پێشکه‌ش به گیانی پاکی ڕۆڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)
نزیک به‌هاره‌و گوڵان دێنه ده‌ر
ههرگوڵێ ڕه‌نگێ ئه‌کاته‌وه به‌ر
به‌فری زستانی ئه‌بێ به ئاوێک
تینوه‌تی زه‌وی ئه‌شکێنێ تاوێک
سه‌وزه‌و گوڵی جوان سه‌ریان هه‌ڵدێنن
له قومری و بوڵبوڵ سه‌ر ئه‌شێوێنن
له چه‌ن لا ده‌نگی خوڕه‌ی به‌فراوه
تیکه‌ڵ گۆرانی لاکه به‌م لاوه
ده‌سته‌ی ئاشقان له کێوو هه‌ردن
جوتیاره‌کانیش خه‌ریکی وه‌ردن
له لایێک خه‌ریک به‌زمی زه‌ماوه‌ن
لایێ تر پیقه‌ی که‌نین و لێوخه‌ن
ده‌نگی مناڵان له کۆڵانان دێ
خه‌ریکی کایه‌ن له گه‌ڵ کێ به‌رکێ
ژنێ کۆرپه‌که‌ی له باوه‌ش دایه
ئه‌ی لاوێنێ تۆ به لایه لایه
کۆرپه‌ی تر له نێو بێشکه پێچراوه
به مورگ و مێخه‌ک ده‌وره‌یان داوه
بزه‌یێکی جوان له سه‌ر لێوانی
ده‌س و پێ به‌سته وه‌ک کوردستانی
دڵدارێک له نێو خه‌یاڵی وه‌سڵه
که‌ی تێپه‌ڕ ببێ ئه‌م ڕه‌نجی فه‌سڵه
٭٭٭٭٭
له ناکا ئه‌و گشت به‌زم و خۆشیه
ئه‌و زه‌وق و شادی و ئه‌و سه‌رخۆشیه
به گازی خهرده ڵ بومبی ناپاڵم
له لایه‌ن به‌عسی فه‌سادی زالم
بوو به دوکه‌ڵ و به خۆڵه‌مێشێک
له سه‌ر دڵی کورد کرا به ئێشێک
وک هیرۆشیما و حه‌ما خه‌فه بوو
سووتا به کڵپه‌ی ئاگری نمرو
هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی
میدالیای مردن بوو خه‌ڵاته‌که‌ی
سیانور نه‌یهێشت ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه
ئه‌و پیرو جوان‌و گشت شۆخ و شه‌نگه
بوون به قوربانی جه‌ژنی ئیستیعمار
له سه‌ریان درا وه‌ک مۆره‌ی قومار
له سه‌ر سینگی کورد ئاگریان کردۆ
هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد به چێوی پردۆ
له ههرکۆڵانێک شه‌هید که‌وتبو
ئه‌تگوت هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی خه‌وتبو
ده‌شتی شاره‌زور گشت پڕوزا بوو
کیمیاوی تێکه‌ڵ ناخی کرابوو
باپرسیار بکه‌ین له دونیای ئه‌مڕۆ
چی بوو تاوانی کوردی ڕه‌نجه‌ڕۆ
له به‌رچی ئه‌بێ مانگی ڕه‌شه‌مه
چاره‌ڕه‌شی بێ به به‌شی ئێمه
بۆچی هه‌ڵه‌بجه بێ به قوربانی
چه‌کی کیمیاوی بێته میوانی
شه‌رته به خوێنی شه‌هیده‌کانی
به ئاوی لێڵ بووی ڕوبارو کانی
به بزه‌ی وشک بووی سه‌رلێوه‌کانی
به زوڵفی گرژ بوو پهشێوهکانی
به خوێن وخهنهی تێکه‌ڵ بووی بوکی
به دوا هه‌ناسه‌ی گه‌وره‌و بچوکی
له بیرمان نه‌چێ ئه‌و ساڵه ڕه‌شه
له دوژمنی کورد بکه‌ین هه‌ڕه‌شه
یادی هه‌ڵه‌بجه زیندوو که‌ینه‌وه
با له بیریان بێ نه‌تیجه و نه‌وه
هۆنراوه : سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🌿 @sayed95 🌿
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
📃🌹📃🌹📃🌹📃🌹📃🌹📃🌹
" بۆ ئیمپراتۆری عیشق و شیعر و وشه "
که تۆ مردی
په‌پوله‌کانی باڵ سوتاوی ده‌ربه ندت
جارێکی‌تر قرچه قرچی
پڕوزه‌ی باڵه‌کانیان دێ
که تۆ مردی
له گۆڕستانی چراکان
ناڵه‌و هاواری دوا تروسکی هیواکان
تا بن عه‌رشی نوسینگه‌که‌ی خودا ئه‌ڕوێ
که تۆ مردی
وشه وشه‌ی شیعره‌کانم
پرسه‌گێڕی خه‌وتنی شا قه‌ڵه‌مێکن
که شیعریش قه‌رزاری ئه‌وه
که تۆ مردی
یه‌که یه‌که‌ی ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکهشت
ڕه‌ش ئه‌نوێنن وه‌کوو شه‌وه
نا ! هه‌ڵه‌م کرد لێم ببوره
تۆ نه‌مردوی
تۆ له تۆتۆی ڕۆح و مێشکی هه‌مومانی
به ستهکانت ڕهستهکانت
یادگارێکی نه‌بڕاوه‌ن
جار به جار جه‌رگ ئه‌سوتێنن
جارجارێکیش فێنک ترن له ئاوی ڕووبار و کانی
.........................................
هۆنراوه :سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🥀@sayed95🥀
🌹
📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄
" بۆ ئیمپراتۆری عیشق و شیعر و وشه "
که تۆ مردی
په‌پوله‌کانی باڵ سوتاوی ده‌ربه ندت
جارێکی‌تر قرچه قرچی
پڕوزه‌ی باڵه‌کانیان دێ
که تۆ مردی
له گۆڕستانی چراکان
ناڵه‌و هاواری دوا تروسکی هیواکان
تا بن عه‌رشی نوسینگه‌که‌ی خودا ئه‌ڕوێ
که تۆ مردی
وشه وشه‌ی شیعره‌کانم
پرسه‌گێڕی خه‌وتنی شا قه‌ڵه‌مێکن
که شیعریش قه‌رزاری ئه‌وه
که تۆ مردی
یه‌که یه‌که‌ی ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکهشت
ڕه‌ش ئه‌نوێنن وه‌کوو شه‌وه
نا ! هه‌ڵه‌م کرد لێم ببوره
تۆ نه‌مردوی
تۆ له تۆتۆی ڕۆح و مێشکی هه‌مومانی
به ستهکانت ڕهستهکانت
یادگارێکی نه‌بڕاوه‌ن
جار به جار جه‌رگ ئه‌سوتێنن
جارجارێکیش فێنک ترن له ئاوی ڕووبار و کانی
.........................................
هۆنراوه :سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🥀@sayed95🥀
🌹
📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺
" لێم مه‌پرسه "
لێم مه‌پرسه
خه‌ونه‌کانم ڕه‌نگی چۆنه
خه‌وه زێڕینه‌یه
یاکو دونیایێکی پڕ له ڕه‌شی
دڕکی تیایه یا گوڵاڵه
مرۆڤانی ناوچاو درژن
یا بهکهنین و ڕوگه‌شی
لێم مه‌پرسه! لێم مه‌پرسه!
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
کام فه‌سڵی ساڵم به‌هاره‌و
خۆشه‌ویستم کام ئه ستێرهس
مانگ و خۆرم لا گه‌وره‌یه
یا هه‌ر وه‌کوو چاوی برسی
گه‌وره‌تر له لام کولێرهس
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
په‌لکی شۆڕی خه‌مه‌کانم
چۆن ئه‌به‌ستم
به کام شانه‌و
له پاڵی کامه ڕوبارا دایان تێرم
به دوای چیدام
برسیم؟ تێرم؟
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
دایکه خه‌مانه‌ی من کێیه‌و
به گوێی کام شه‌پۆل ئه‌خوێنم
چه‌ن کۆرپه مێشوله‌و زال‌و
هه ڵئهمژن مه‌مکی خوێنم
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
که چی ئه‌ڵێم
شیعر ئه‌ڵێم یا گۆرانی
کوردی زه‌خت لێکراوم ؟
یا ههڵاتویێ ئه‌فغانی ؟
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
مه‌پرسه لێم
بۆچ نامرم؟
خۆ گیان سه‌خت نیم
تۆیش نامری که ببینی
ئه‌وه‌ی من دیم !
هۆنراوه‌ی : "سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🍃 @sayed95 🍃
🌺
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃
" لێم مه‌پرسه "
لێم مه‌پرسه
خه‌ونه‌کانم ڕه‌نگی چۆنه
خه‌وه زێڕینه‌یه
یاکو دونیایێکی پڕ له ڕه‌شی
دڕکی تیایه یا گوڵاڵه
مرۆڤانی ناوچاو درژن
یا بهکهنین و ڕوگه‌شی
لێم مه‌پرسه! لێم مه‌پرسه!
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
کام فه‌سڵی ساڵم به‌هاره‌و
خۆشه‌ویستم کام ئه ستێرهس
مانگ و خۆرم لا گه‌وره‌یه
یا هه‌ر وه‌کوو چاوی برسی
گه‌وره‌تر له لام کولێرهس
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
په‌لکی شۆڕی خه‌مه‌کانم
چۆن ئه‌به‌ستم
به کام شانه‌و
له پاڵی کامه ڕوبارا دایان تێرم
به دوای چیدام
برسیم؟ تێرم؟
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
دایکه خه‌مانه‌ی من کێیه‌و
به گوێی کام شه‌پۆل ئه‌خوێنم
چه‌ن کۆرپه مێشوله‌و زال‌و
هه ڵئهمژن مه‌مکی خوێنم
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
که چی ئه‌ڵێم
شیعر ئه‌ڵێم یا گۆرانی
کوردی زه‌خت لێکراوم ؟
یا ههڵاتویێ ئه‌فغانی ؟
لێم مه‌پرسه ! لێم مه‌پرسه !
٭٭٭
لێم مه‌پرسه
مه‌پرسه لێم
بۆچ نامرم؟
خۆ گیان سه‌خت نیم
تۆیش نامری که ببینی
ئه‌وه‌ی من دیم !
هۆنراوه‌ی : "سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🍃 @sayed95 🍃
🌺
🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃
🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴
دڵ مایله به‌و شه‌مسی جه‌ماڵت شههی به‌غدا
بـاکـم نیه بـۆ تـیـری جـهفاو فیتنه‌یی ئه‌عدا
ڕه‌وزه‌و حهرهمت جیلوهگههی حه‌زره‌تی مه‌ولا
سه‌یرم بکه ساتێ به که‌ره‌م مه‌مخه‌ره ئه‌ولا
ئیزنم بده با بێمه ته‌وافت وه‌کوو حاجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
ئه‌ی بازی نه‌به‌ز کامڵی عیرفان و شه‌ریعه‌ت
ڕێ و شوێنی ئهتـۆ حوججه‌ته بـۆ ئه‌هلی حه‌قیقـه‌ت
سیمورغی له ئـهوجی هیره‌می عیززه‌ت و ههیبـهت
پێی تۆیه له سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌هلی که‌رامه‌ت
من غه‌رقی گوناهم مهدهدێ غـهوسـی موناجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
زیندوو که‌ره‌وه‌ی دینی نه‌بـی نادری دههـری
ده‌سکاری ئه‌تۆ دیاره چ مه‌خفی و چ جههـری
ناگاته گڵی مه‌رقه‌دی تۆ ئـاسـهفی بـهرخی
بۆ حازری هـه‌ر شوێنێ ئه‌تۆ شوهره‌یی چه رخی
بێ مـۆری ئهتـۆ قـهڵبه دڵم نـایـه ڕهواجـی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
دەروێشی بەری تەکیەتە سەد شاە و سکەندەر
سەربازی بەری دەرگەتە سەردار و سەد ئەفسەر
مەحبوبی لە لای حەزرەت و هەم خالقی داوەر
توی قوتب و ئەتوی غەوسی هەموو عەسری سەراسەر
جەمعی وەلیان سەرن و لە سەریان وەکوو تاجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
قوربان نه‌زه‌رێ فەرموو لە زەڕەی کەمی بەر پێت
بەو یەک نەزەرەت دێمە سەما عاشق و سەر شێت
کێ قابیلەغەیری تۆ کە سوڵتانی دڵم بێت؟
"ناسر "بۆ تەوافت نە بە پێ! بەڵکوو بەسەر دێت
دەردی دڵی بێ دوکتوری ڕووت نابێ عیلاجی
🚩"سهیدناسرفهتاحی"
🌴 @sayed95 🌴
🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴
دڵ مایله به‌و شه‌مسی جه‌ماڵت شههی به‌غدا
بـاکـم نیه بـۆ تـیـری جـهفاو فیتنه‌یی ئه‌عدا
ڕه‌وزه‌و حهرهمت جیلوهگههی حه‌زره‌تی مه‌ولا
سه‌یرم بکه ساتێ به که‌ره‌م مه‌مخه‌ره ئه‌ولا
ئیزنم بده با بێمه ته‌وافت وه‌کوو حاجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
ئه‌ی بازی نه‌به‌ز کامڵی عیرفان و شه‌ریعه‌ت
ڕێ و شوێنی ئهتـۆ حوججه‌ته بـۆ ئه‌هلی حه‌قیقـه‌ت
سیمورغی له ئـهوجی هیره‌می عیززه‌ت و ههیبـهت
پێی تۆیه له سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌هلی که‌رامه‌ت
من غه‌رقی گوناهم مهدهدێ غـهوسـی موناجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
زیندوو که‌ره‌وه‌ی دینی نه‌بـی نادری دههـری
ده‌سکاری ئه‌تۆ دیاره چ مه‌خفی و چ جههـری
ناگاته گڵی مه‌رقه‌دی تۆ ئـاسـهفی بـهرخی
بۆ حازری هـه‌ر شوێنێ ئه‌تۆ شوهره‌یی چه رخی
بێ مـۆری ئهتـۆ قـهڵبه دڵم نـایـه ڕهواجـی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
دەروێشی بەری تەکیەتە سەد شاە و سکەندەر
سەربازی بەری دەرگەتە سەردار و سەد ئەفسەر
مەحبوبی لە لای حەزرەت و هەم خالقی داوەر
توی قوتب و ئەتوی غەوسی هەموو عەسری سەراسەر
جەمعی وەلیان سەرن و لە سەریان وەکوو تاجی
🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸🔺🔹🔸
قوربان نه‌زه‌رێ فەرموو لە زەڕەی کەمی بەر پێت
بەو یەک نەزەرەت دێمە سەما عاشق و سەر شێت
کێ قابیلەغەیری تۆ کە سوڵتانی دڵم بێت؟
"ناسر "بۆ تەوافت نە بە پێ! بەڵکوو بەسەر دێت
دەردی دڵی بێ دوکتوری ڕووت نابێ عیلاجی
🚩"سهیدناسرفهتاحی"
🌴 @sayed95 🌴
🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴🌹🌴
🌸🌿🌸🌿🌸🌿
🌿🌸
🌸
🌴ته‌شریفی ئازیز🌴
بیستوومه ئه‌ڵێن کوردێکی پیاو چاک
له خـه‌ودا بـیـنی ڕهسـوڵی لـهولاک
کـه بـینی جه‌ماڵ ئه‌و عه‌نبه‌ر بۆیه
لـه گه‌لیا که‌وته ئه‌م گوفت وگۆیـه
وتی ئه‌ی نووری هه‌ر دوو چاوانم
بـه قـوربانت بـ‌م خۆم و بـاوانـم
ئه‌ی دایک و باوکم به ساقه‌ی سه‌رت
گیـانـم بـه نـهزری باڵای عه‌رعه‌رت
ئه‌وه چۆن هاتووی بـۆم کـوردستـانـه
بۆ مه‌ریوان و سه‌قـز و بـانـه
به بـزه‌ی شـیریـن لـه سـه‌ر لێوانی
جـوابـی پێ داوه بـه مـیـهـره‌بـانـی
فه‌رمووی بزانه له مانگی مـهولـوود
له یه‌که‌م ڕۆژی تا ئاخـر مـهوعـوود
ته‌شریفی ئـه‌مـن لـه کـوردسـتـانـه
لای کوردی ساحێب عـیشق و ئیـمانه
چونکه لـه قـهوم وخزمی خۆم زیـاتـر
منیان خۆش ئه‌وێ و ئهمگـرن خـاتـر
ئـێوه‌ن دڵسـۆزی خــۆم و ئـهولادم
ئێوه ن بـه‌رز ئـهگـرن یادی میلادم
له مانگی ڕهبـیـع هـه‌موو ساڵێکـا
له نێو مزگه‌وت و تهکیـهو ماڵێکـا
لـه گـونـد و شـاری ئـه‌م کوردستانه
چلـه‌ی هـاویـن بێ یـاکو زسـتـانـه
یـادی مــن لــه لای ئێوه مـیـوانــه
بـۆیـه مـنـیش دێم بـۆم کـوردستانه
لای ئـێوه ، دڵم ئــهکــرێتــهوه
خه‌می عهرهبـم بـ‌یـ‌ر ئهچێتـهوه
تـا ئـاخـری مـانـگ لێره ئـهمێنـم
ئه‌م شه‌وق وزهوقه به دڵ ئه‌سێنم
مـنیـش هه‌ر وه‌ها به تـایبـهتـیـوه
ئه نواڕم بـۆ ئـه‌م کورده هه‌تیوه
سا یاڕه‌ب له بهرخۆشهویستی ئه‌و
ئه‌پاڕێینه‌وه بـه ڕۆژ و بـه شـه‌و
خه‌یرو به‌ره‌که‌ت وه‌ک لێزمه‌ی باران
دابـبــارێنــه، لــه گـونــد و شــاران
ئه‌م کـوردسـتـانـه هـه‌ر ئـاوه‌دان بێ
پڕ له مه‌ولوودی و زیکری قـورئـان بێ
"بـه قـه‌ده‌ر دانـه‌ی قـهتـراتـی بـاران
سه‌ڵوات بێ له سه‌ر ڕه‌سووڵ و یاران"
" سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🌸
🌿 @sayed95
🌸🌿
🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿
🌿🌸
🌸
🌴ته‌شریفی ئازیز🌴
بیستوومه ئه‌ڵێن کوردێکی پیاو چاک
له خـه‌ودا بـیـنی ڕهسـوڵی لـهولاک
کـه بـینی جه‌ماڵ ئه‌و عه‌نبه‌ر بۆیه
لـه گه‌لیا که‌وته ئه‌م گوفت وگۆیـه
وتی ئه‌ی نووری هه‌ر دوو چاوانم
بـه قـوربانت بـ‌م خۆم و بـاوانـم
ئه‌ی دایک و باوکم به ساقه‌ی سه‌رت
گیـانـم بـه نـهزری باڵای عه‌رعه‌رت
ئه‌وه چۆن هاتووی بـۆم کـوردستـانـه
بۆ مه‌ریوان و سه‌قـز و بـانـه
به بـزه‌ی شـیریـن لـه سـه‌ر لێوانی
جـوابـی پێ داوه بـه مـیـهـره‌بـانـی
فه‌رمووی بزانه له مانگی مـهولـوود
له یه‌که‌م ڕۆژی تا ئاخـر مـهوعـوود
ته‌شریفی ئـه‌مـن لـه کـوردسـتـانـه
لای کوردی ساحێب عـیشق و ئیـمانه
چونکه لـه قـهوم وخزمی خۆم زیـاتـر
منیان خۆش ئه‌وێ و ئهمگـرن خـاتـر
ئـێوه‌ن دڵسـۆزی خــۆم و ئـهولادم
ئێوه ن بـه‌رز ئـهگـرن یادی میلادم
له مانگی ڕهبـیـع هـه‌موو ساڵێکـا
له نێو مزگه‌وت و تهکیـهو ماڵێکـا
لـه گـونـد و شـاری ئـه‌م کوردستانه
چلـه‌ی هـاویـن بێ یـاکو زسـتـانـه
یـادی مــن لــه لای ئێوه مـیـوانــه
بـۆیـه مـنـیش دێم بـۆم کـوردستانه
لای ئـێوه ، دڵم ئــهکــرێتــهوه
خه‌می عهرهبـم بـ‌یـ‌ر ئهچێتـهوه
تـا ئـاخـری مـانـگ لێره ئـهمێنـم
ئه‌م شه‌وق وزهوقه به دڵ ئه‌سێنم
مـنیـش هه‌ر وه‌ها به تـایبـهتـیـوه
ئه نواڕم بـۆ ئـه‌م کورده هه‌تیوه
سا یاڕه‌ب له بهرخۆشهویستی ئه‌و
ئه‌پاڕێینه‌وه بـه ڕۆژ و بـه شـه‌و
خه‌یرو به‌ره‌که‌ت وه‌ک لێزمه‌ی باران
دابـبــارێنــه، لــه گـونــد و شــاران
ئه‌م کـوردسـتـانـه هـه‌ر ئـاوه‌دان بێ
پڕ له مه‌ولوودی و زیکری قـورئـان بێ
"بـه قـه‌ده‌ر دانـه‌ی قـهتـراتـی بـاران
سه‌ڵوات بێ له سه‌ر ڕه‌سووڵ و یاران"
" سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
🌸
🌿 @sayed95
🌸🌿
🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿
🍃🌸🍃🌸🍃🌸
🌸🍃
🍃
🌸
" ناڵه‌ی که‌و "
بژنه‌وه که‌و چۆن ده‌ناڵێنێ له داخ
داخی دووری لوتکه‌و کوێستان و شاخ
قاقه بۆ قاقهق قه‌بۆ قاقهق قه‌بۆ
کۆڕی یاران وان له کوێ دا چون به کۆ
من به دیل گیرام له خاک و زێدی خۆ
خوڕخوڕه‌ی به فراوی قه‌د پاڵانیکۆ
ئیسته به‌ندم وام له نێو کونجی قه‌فه‌س
ناڵه‌یه کارم هه‌تا ئاخر نه‌فه‌س
چۆن که خۆکرده به دیلی چونهمان
داوو دانه دانرا بۆ چونهمان
هه‌ر براکه‌ی خۆم منی داوه به گیر
چیڵ کڕ و هه‌م شه‌ڕه به‌ق داوی نه‌چیر
قاقهبۆ هه‌ر کاکه بۆیه کاکه بۆ
بۆچ منت داوه به گرتن کاکه بۆ
تا ده‌سی ڕاوچی له دوو پێم گیر نه‌بوو
ئه‌و دڵه‌ی سه‌ر ساجی من خۆ ژیر نه‌بوو
با بناڵێنم له پانایی قه‌فه‌س
شین بکه‌م بۆ خۆم هه‌تا ئاخر نه‌فه‌س
نیشتمانم بوو به به‌ندیخانه‌یه‌ک
ده‌ردی خۆماڵیش خراپتر تانه‌یه‌ک
لانه‌یه‌ک تاشراوی ده‌ستی ڕاوچیان
چۆن له نێو ئه‌و به‌نده ڕابورم ژیان
مردنم پێ خۆشه تا ژینی نه‌مان
دوور له یارو دوور له خاک و نیشتمان
"سه‌ید ناسر فه‌تاحی "
🌸 💠 @sayed95 💠
🍃
🌸🌿
🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃
🌸🍃
🍃
🌸
" ناڵه‌ی که‌و "
بژنه‌وه که‌و چۆن ده‌ناڵێنێ له داخ
داخی دووری لوتکه‌و کوێستان و شاخ
قاقه بۆ قاقهق قه‌بۆ قاقهق قه‌بۆ
کۆڕی یاران وان له کوێ دا چون به کۆ
من به دیل گیرام له خاک و زێدی خۆ
خوڕخوڕه‌ی به فراوی قه‌د پاڵانیکۆ
ئیسته به‌ندم وام له نێو کونجی قه‌فه‌س
ناڵه‌یه کارم هه‌تا ئاخر نه‌فه‌س
چۆن که خۆکرده به دیلی چونهمان
داوو دانه دانرا بۆ چونهمان
هه‌ر براکه‌ی خۆم منی داوه به گیر
چیڵ کڕ و هه‌م شه‌ڕه به‌ق داوی نه‌چیر
قاقهبۆ هه‌ر کاکه بۆیه کاکه بۆ
بۆچ منت داوه به گرتن کاکه بۆ
تا ده‌سی ڕاوچی له دوو پێم گیر نه‌بوو
ئه‌و دڵه‌ی سه‌ر ساجی من خۆ ژیر نه‌بوو
با بناڵێنم له پانایی قه‌فه‌س
شین بکه‌م بۆ خۆم هه‌تا ئاخر نه‌فه‌س
نیشتمانم بوو به به‌ندیخانه‌یه‌ک
ده‌ردی خۆماڵیش خراپتر تانه‌یه‌ک
لانه‌یه‌ک تاشراوی ده‌ستی ڕاوچیان
چۆن له نێو ئه‌و به‌نده ڕابورم ژیان
مردنم پێ خۆشه تا ژینی نه‌مان
دوور له یارو دوور له خاک و نیشتمان
"سه‌ید ناسر فه‌تاحی "
🌸 💠 @sayed95 💠
🍃
🌸🌿
🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃
"محاکمه عشق"
عشق رادیدم گلی وخسته بود
دست و پایش را تنفّر بسته بود
پیش پایش خار می انداختند
یا سگان هار می انداختند
برسرش سنگ ملامت می زدند
بر تنش مهر و علامت می زدند
می کشانیدند او را پای دار
می زدند در کوچه های شهر جار
مجرمی آورده ایم بارش گناه
دم زند از سبزه و باغ و گیاه
صحبت از یاس وشقایق می کند
گفتگو از آب و قایق می کند
می ستاید نور و فانوس وچراغ
از بهار و رود می‌گیرد سراغ
درحیاط خانه اش گل کاشته
دودکش از بام خود برداشته
مورکوچک را نوازش می کند
باغزال وکبک سازش می کند
گوش بر آواز بلبل میدهد
سینه ی سبزش بوی گل میدهد
با یتیمان آب باران می‌خورد
بافقیران نان و ایمان می‌خورد
آسمان راشب نظاره می‌کند
اخترانش را شماره می کند
وقت شادی می‌شود کف می زند
در میان خانقا دف می‌زند
با شبانان در کپر نی می زند
صحبت از زخم ر‌گ وپی می زند
نام گل بر بچه هایش می نهد
رنگ دل به قصه هایش می دهد
بوسه بردست طریقت می‌زند
شانه برموی شریعت می زند
شبنم تر راستایش می کند
باغ را غرق نیایش می‌کند
ازسکوت غم شکایت می‌کند
شعر شاعر را زیارت می‌کند
زین مثل بسیار جرمش بار بود
گرچنین می رفت حکمش داربود
صبرم از کف رفت وفریادی زدم
در میان جمعیت دادی زدم
من مرید عشقم ای نامردمان
مرغ دربند و رها این کژدمان
آمدم گردن ده‌م من جای او
بس کنیدای ظالمان این های هو
آمدم تا عشق رایاری کنم
بر فراز دار سرداری کنم
عشق اگرنبودخداهم می‌رود
رنگ او نبود صدا هم می‌رود
عشق معنای وجود و هستی است
بی حضورش هوشیاری مستی است
این طناب دار را نفرت سزاست
عشق عبایِ سبزِ بردوشِ خداست
"سیدناصرفتاحی"
🔸 @sayed95 🔸
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃
"محاکمه عشق"
عشق رادیدم گلی وخسته بود
دست و پایش را تنفّر بسته بود
پیش پایش خار می انداختند
یا سگان هار می انداختند
برسرش سنگ ملامت می زدند
بر تنش مهر و علامت می زدند
می کشانیدند او را پای دار
می زدند در کوچه های شهر جار
مجرمی آورده ایم بارش گناه
دم زند از سبزه و باغ و گیاه
صحبت از یاس وشقایق می کند
گفتگو از آب و قایق می کند
می ستاید نور و فانوس وچراغ
از بهار و رود می‌گیرد سراغ
درحیاط خانه اش گل کاشته
دودکش از بام خود برداشته
مورکوچک را نوازش می کند
باغزال وکبک سازش می کند
گوش بر آواز بلبل میدهد
سینه ی سبزش بوی گل میدهد
با یتیمان آب باران می‌خورد
بافقیران نان و ایمان می‌خورد
آسمان راشب نظاره می‌کند
اخترانش را شماره می کند
وقت شادی می‌شود کف می زند
در میان خانقا دف می‌زند
با شبانان در کپر نی می زند
صحبت از زخم ر‌گ وپی می زند
نام گل بر بچه هایش می نهد
رنگ دل به قصه هایش می دهد
بوسه بردست طریقت می‌زند
شانه برموی شریعت می زند
شبنم تر راستایش می کند
باغ را غرق نیایش می‌کند
ازسکوت غم شکایت می‌کند
شعر شاعر را زیارت می‌کند
زین مثل بسیار جرمش بار بود
گرچنین می رفت حکمش داربود
صبرم از کف رفت وفریادی زدم
در میان جمعیت دادی زدم
من مرید عشقم ای نامردمان
مرغ دربند و رها این کژدمان
آمدم گردن ده‌م من جای او
بس کنیدای ظالمان این های هو
آمدم تا عشق رایاری کنم
بر فراز دار سرداری کنم
عشق اگرنبودخداهم می‌رود
رنگ او نبود صدا هم می‌رود
عشق معنای وجود و هستی است
بی حضورش هوشیاری مستی است
این طناب دار را نفرت سزاست
عشق عبایِ سبزِ بردوشِ خداست
"سیدناصرفتاحی"
🔸 @sayed95 🔸
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃
💠✨💠✨💠✨💠✨💠✨💠✨
برگردان آزاد غزلی از حافظ شیرازی
"چوگل هردم به بویت جامه برتن
کنم چاک از گریبان تا به دامن"
له عه‌زره‌ت بۆنی زوڵفت، شۆخی ئه‌رمه‌ن!
یه‌خه‌ی خۆم دادڕی وه‌ک گوڵ له گوڵشه‌ن
له باخا گوڵ مه‌گه‌ر جوانی ئه‌تۆی دی
که وا مه‌ستانه ده‌دڕێ چاکی دامه‌ن
له‌شت له‌و به‌رگه‌دا وه‌ک مه‌ی له جامه
دڵت له و سینه‌دا وه‌ک سیم و ئاهه‌ن
مه‌حاڵه گیان له ده‌ستی تۆ به ده‌ر به‌م
به‌ڵام ئاسان له من گیانی منت سه‌ن
به قه‌وڵی دوژمنان دۆست له خۆ کرد
له دۆس چۆن بویته دوژمن چۆن دڵت که‌ن
له چاو ئه‌سرینی خوێن بڕژێنه ئه‌ی شه‌م
که ڕۆشن که‌ی به سۆزی دڵ شه‌وێ چه‌ن
مه‌که کارێ که ئاهی ئه‌و دڵه‌ی من
وه‌ده‌ر بێ هه‌ر وه‌کوو دوکه‌ڵ لهڕۆچهن
دڵم مه‌شکێنه جوانێ مه‌یخه به‌ر پێت
که وا تۆی زوڵفی تۆی گرتوه به مه‌سکه‌ن
که حافز ئه‌و دڵه‌ی به‌ستووه به زوڵفت
له به‌ر پێ خستنی نه‌گریته گه‌رده‌ن
"سهیدناسرفهتاحی "
🔹 @sayed95 🔹
✨
💠✨💠✨💠✨💠✨💠✨💠
برگردان آزاد غزلی از حافظ شیرازی
"چوگل هردم به بویت جامه برتن
کنم چاک از گریبان تا به دامن"
له عه‌زره‌ت بۆنی زوڵفت، شۆخی ئه‌رمه‌ن!
یه‌خه‌ی خۆم دادڕی وه‌ک گوڵ له گوڵشه‌ن
له باخا گوڵ مه‌گه‌ر جوانی ئه‌تۆی دی
که وا مه‌ستانه ده‌دڕێ چاکی دامه‌ن
له‌شت له‌و به‌رگه‌دا وه‌ک مه‌ی له جامه
دڵت له و سینه‌دا وه‌ک سیم و ئاهه‌ن
مه‌حاڵه گیان له ده‌ستی تۆ به ده‌ر به‌م
به‌ڵام ئاسان له من گیانی منت سه‌ن
به قه‌وڵی دوژمنان دۆست له خۆ کرد
له دۆس چۆن بویته دوژمن چۆن دڵت که‌ن
له چاو ئه‌سرینی خوێن بڕژێنه ئه‌ی شه‌م
که ڕۆشن که‌ی به سۆزی دڵ شه‌وێ چه‌ن
مه‌که کارێ که ئاهی ئه‌و دڵه‌ی من
وه‌ده‌ر بێ هه‌ر وه‌کوو دوکه‌ڵ لهڕۆچهن
دڵم مه‌شکێنه جوانێ مه‌یخه به‌ر پێت
که وا تۆی زوڵفی تۆی گرتوه به مه‌سکه‌ن
که حافز ئه‌و دڵه‌ی به‌ستووه به زوڵفت
له به‌ر پێ خستنی نه‌گریته گه‌رده‌ن
"سهیدناسرفهتاحی "
🔹 @sayed95 🔹
✨
💠✨💠✨💠✨💠✨💠✨💠
🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸
🔸
"من و تو "
بیا و شام تیره را برای من چو روز کن
بیا میان شعله ها دل مرانسوزکن
بیا و صحبتم شنو برایم استخاره کن
بیا درآسمان من دوچشم خود ستاره کن
بیا و آب زندگی به جوی من روانه کن
بیا چوخوشه گندمی زسفره ام جوانه کن
بیا کنارحوض دل ماهی تشنه ام ببین
بیا به کوچه ی دلم کنار کاه و گِل نشین
بیا دراین که‌ن سرا خرابه ام ز ن‌و بساز
بیا به خاک کوی تو کنم تیمم نماز
بیا مرا زِ من ببر من و تو را یکی نما
ازین یکی شدن بدان من و تو می‌شویم ما
بیا و دفتر مرا به جلدِ وصل خود رسان
رهاکن از پاورقِ نگاهِ سردِ ناکسان
"سیدناصرفتاحی"
@sayed95
🔸
🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸
🔸
"من و تو "
بیا و شام تیره را برای من چو روز کن
بیا میان شعله ها دل مرانسوزکن
بیا و صحبتم شنو برایم استخاره کن
بیا درآسمان من دوچشم خود ستاره کن
بیا و آب زندگی به جوی من روانه کن
بیا چوخوشه گندمی زسفره ام جوانه کن
بیا کنارحوض دل ماهی تشنه ام ببین
بیا به کوچه ی دلم کنار کاه و گِل نشین
بیا دراین که‌ن سرا خرابه ام ز ن‌و بساز
بیا به خاک کوی تو کنم تیمم نماز
بیا مرا زِ من ببر من و تو را یکی نما
ازین یکی شدن بدان من و تو می‌شویم ما
بیا و دفتر مرا به جلدِ وصل خود رسان
رهاکن از پاورقِ نگاهِ سردِ ناکسان
"سیدناصرفتاحی"
@sayed95
🔸
🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸🔹▫️🔸
♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠
ساڵانی پێشتر وخۆشتر
گرینگ‌ترین ڕووداوی ساڵ
ساردی به‌فر و سه‌هۆڵ و
وه‌رزی زستان بوو
به‌ڵام ئێسته
بێ به‌فرو بارشت و سه‌هۆڵ
ده‌ست و دڵ و مێشکی ساردی
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه
هه‌واڵی هه‌ر ڕۆژه‌ی میدیا و
هه‌واڵ نێر و سه‌ره‌تای
ڕۆژنامه‌کان بوو
سه‌ید ناسر فه‌تاحی
"به ئیلهام له باهرظریف اوغلو"
🔸 @sayed95 🔸
💠
♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️
ساڵانی پێشتر وخۆشتر
گرینگ‌ترین ڕووداوی ساڵ
ساردی به‌فر و سه‌هۆڵ و
وه‌رزی زستان بوو
به‌ڵام ئێسته
بێ به‌فرو بارشت و سه‌هۆڵ
ده‌ست و دڵ و مێشکی ساردی
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه
هه‌واڵی هه‌ر ڕۆژه‌ی میدیا و
هه‌واڵ نێر و سه‌ره‌تای
ڕۆژنامه‌کان بوو
سه‌ید ناسر فه‌تاحی
"به ئیلهام له باهرظریف اوغلو"
🔸 @sayed95 🔸
💠
♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️💠♻️
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
"ناسنامه‌ی ئاواره‌یی"
ئالانهکهم ! ئالانهکهم !
مه‌له جوانه بێ لانه‌که‌م
ئه‌ی کۆرپه خنجیلانه‌که‌ی
ڕۆژاوای کوردستانـهکهم
تۆ بوویته ڕه‌مز و نیشانه
بۆ ناسنامه کوردانهکهم
"سهیدناسر فه‌تاحی"
✨@sayed95✨
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
"ناسنامه‌ی ئاواره‌یی"
ئالانهکهم ! ئالانهکهم !
مه‌له جوانه بێ لانه‌که‌م
ئه‌ی کۆرپه خنجیلانه‌که‌ی
ڕۆژاوای کوردستانـهکهم
تۆ بوویته ڕه‌مز و نیشانه
بۆ ناسنامه کوردانهکهم
"سهیدناسر فه‌تاحی"
✨@sayed95✨
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🌻🍀🌷🍀🌹🍀
🍀🌼🍀🌺
💐🍀
🍀
شیعرێک پێشکه‌ش به لاوانی کورد بۆ دوور که‌وتنیان له ماده هۆشبه‌ره‌کان(مواد مخدر)
هۆنراوه :"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
ئـه‌ی لاوی کـوردسـتـانـهکـهم
هه‌ڵۆی هه‌وای کوێستانه‌که‌م
چـرای گـه‌رمی زسـتـانـهکـهم
مـایـه‌ی ڕا نـهوهسـتـانـهکـهم
چی لێ هات گورج و گوڵیهکهت
بۆچی له گـهردنت کـردووه پـهت
چـی یــه؟ وا کــز و دامـــاوی
دهڵێـی نێچـیـری نـێـو داوی
هـێز و جــوڵـهت بـۆ نـه‌مـاوه
دهڕاوهسـتـه بــه ســه‌ر پــاوه
ڕه‌نـگی ڕوخـســارت بـۆ زه‌رده
سـهردی نێگـات خـزمی بـه‌رده
کێ لێی سـهنـدوی تـنـو تۆڵیت
بـۆ گیرۆده‌ی ســڕ و ســۆڵیت
جلی کوردیـت بـۆ تـوڕ داوه؟
مــهلـه نـازانـی لــه‌و ئــاوه؟
ڕۆڵـه نــهبــهزهکـهی کــاوه
هـهڵۆی شـاخ و داخــی شــاوه
ده زانــم چـیــت لێ قــهومـاوه
لــه ســابــڵاخ و سـنـهو پــاوه
هـه‌روه‌هـا لـه سـه‌قـز و شنـۆ
شــاری بــۆکــان و جــوانــڕۆ
لــه مــهریــوان و کـامــیــاران
تــا هــهورامــان و کـرمـاشـان
سه‌رده‌شت و ڕوانسـهر و خانێ
هه‌مـو نـاوچـه‌ی کـوردستـانێ
دوژمـن بـه فێڵ بـۆت هـاتـووه
ده خێرا کــه نــهڵێـی زووه
حـهشـیـش و تـریـاکی پێیــه
هـه‌م لـه شـار و هه‌م له دێیه
کـراک و شیشه‌ی لـه ده‌ستـه
چۆک دادانی تۆی مـهبـهستـه
هـیـرۆئین لـه کـیسـهی دایـه
حـهرامـی بـێ شـیـری دایــه
نه‌ڕۆی بـرا شـیـریـنـهکـهم
بـرای ژیـر و تێبـیـنـهکــهم
ئه‌گه‌ر له به‌رخۆری خه‌فه‌ت
داپڵۆزی و بـبی لـه‌ت لــهت
چاکـتـر لـه سێـبـهری ئــه‌وه
خۆت شل نه‌که‌ی بۆ ئه‌و خه‌وه
سێبه‌ر نیه‌و هه‌ر دوکه‌ڵه
وریـابـه نـهکـهویـه تـهڵه
بڵێ بڕۆ ئـه‌ی دێوی ڕه‌ش
له‌و میراتـه نامـه‌وێ بـه‌ش
بــه‌شـی ئـێمـــه ئـازادیـه
ههڵپـهڕین لـه نێو شادیـه
خـه‌می وڵات و ئـیـنسـانـه
بـانـگـهوازێ بـۆ ویـژدانــه
ڕێگـه‌ی لاوانـمـان زانـینـه
تیکه‌ڵ بـه نـووری ئـایـیـنـه
پێشـوازی لــه زانـیــاریــه
سـه‌رکـه‌وتـن و بـهختیاریه
ته‌ڵه‌ی خۆت هه‌ر بۆ خۆت چاکه
ده‌رچـوه لـه ئـه‌م خـاکـه پاکـه
کـه وا بوو لاوی کـوردستـان
تێپه‌ڕ به له فه‌سڵی زستان
هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و به‌هـار
خۆ ڕزگار که له سه‌گی هار
🌹 @sayed95 🌹
🍀
🌼🍀
🍀🌹🍀🌸
🌺🍀🌷🍀💐🍀
🍀🌼🍀🌺
💐🍀
🍀
شیعرێک پێشکه‌ش به لاوانی کورد بۆ دوور که‌وتنیان له ماده هۆشبه‌ره‌کان(مواد مخدر)
هۆنراوه :"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
ئـه‌ی لاوی کـوردسـتـانـهکـهم
هه‌ڵۆی هه‌وای کوێستانه‌که‌م
چـرای گـه‌رمی زسـتـانـهکـهم
مـایـه‌ی ڕا نـهوهسـتـانـهکـهم
چی لێ هات گورج و گوڵیهکهت
بۆچی له گـهردنت کـردووه پـهت
چـی یــه؟ وا کــز و دامـــاوی
دهڵێـی نێچـیـری نـێـو داوی
هـێز و جــوڵـهت بـۆ نـه‌مـاوه
دهڕاوهسـتـه بــه ســه‌ر پــاوه
ڕه‌نـگی ڕوخـســارت بـۆ زه‌رده
سـهردی نێگـات خـزمی بـه‌رده
کێ لێی سـهنـدوی تـنـو تۆڵیت
بـۆ گیرۆده‌ی ســڕ و ســۆڵیت
جلی کوردیـت بـۆ تـوڕ داوه؟
مــهلـه نـازانـی لــه‌و ئــاوه؟
ڕۆڵـه نــهبــهزهکـهی کــاوه
هـهڵۆی شـاخ و داخــی شــاوه
ده زانــم چـیــت لێ قــهومـاوه
لــه ســابــڵاخ و سـنـهو پــاوه
هـه‌روه‌هـا لـه سـه‌قـز و شنـۆ
شــاری بــۆکــان و جــوانــڕۆ
لــه مــهریــوان و کـامــیــاران
تــا هــهورامــان و کـرمـاشـان
سه‌رده‌شت و ڕوانسـهر و خانێ
هه‌مـو نـاوچـه‌ی کـوردستـانێ
دوژمـن بـه فێڵ بـۆت هـاتـووه
ده خێرا کــه نــهڵێـی زووه
حـهشـیـش و تـریـاکی پێیــه
هـه‌م لـه شـار و هه‌م له دێیه
کـراک و شیشه‌ی لـه ده‌ستـه
چۆک دادانی تۆی مـهبـهستـه
هـیـرۆئین لـه کـیسـهی دایـه
حـهرامـی بـێ شـیـری دایــه
نه‌ڕۆی بـرا شـیـریـنـهکـهم
بـرای ژیـر و تێبـیـنـهکــهم
ئه‌گه‌ر له به‌رخۆری خه‌فه‌ت
داپڵۆزی و بـبی لـه‌ت لــهت
چاکـتـر لـه سێـبـهری ئــه‌وه
خۆت شل نه‌که‌ی بۆ ئه‌و خه‌وه
سێبه‌ر نیه‌و هه‌ر دوکه‌ڵه
وریـابـه نـهکـهویـه تـهڵه
بڵێ بڕۆ ئـه‌ی دێوی ڕه‌ش
له‌و میراتـه نامـه‌وێ بـه‌ش
بــه‌شـی ئـێمـــه ئـازادیـه
ههڵپـهڕین لـه نێو شادیـه
خـه‌می وڵات و ئـیـنسـانـه
بـانـگـهوازێ بـۆ ویـژدانــه
ڕێگـه‌ی لاوانـمـان زانـینـه
تیکه‌ڵ بـه نـووری ئـایـیـنـه
پێشـوازی لــه زانـیــاریــه
سـه‌رکـه‌وتـن و بـهختیاریه
ته‌ڵه‌ی خۆت هه‌ر بۆ خۆت چاکه
ده‌رچـوه لـه ئـه‌م خـاکـه پاکـه
کـه وا بوو لاوی کـوردستـان
تێپه‌ڕ به له فه‌سڵی زستان
هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و به‌هـار
خۆ ڕزگار که له سه‌گی هار
🌹 @sayed95 🌹
🍀
🌼🍀
🍀🌹🍀🌸
🌺🍀🌷🍀💐🍀