🍃🌹🍃🍃🌹🍃🍃🌹
به تاڵی زوڵفی موشکین بۆ، بەتاڵی سیحر ئەکا گاهێ
بە تاوی عیشقی گیان سێنی، بە تاو ئەمخاتە نێو ئاهێ
لە چاڵی کوڵمی ئەو شۆخە، بە برژانگی کە دەرهاتم
لە گریان کەوتمە گەڕیان، بە شوێن حەڵقەی ڕوخی ماهێ
"سەید ناسر فەتاحی"
💍 @sayed95 💍
🍃🌹🍃🍃🌹🍃🍃🌹
به تاڵی زوڵفی موشکین بۆ، بەتاڵی سیحر ئەکا گاهێ
بە تاوی عیشقی گیان سێنی، بە تاو ئەمخاتە نێو ئاهێ
لە چاڵی کوڵمی ئەو شۆخە، بە برژانگی کە دەرهاتم
لە گریان کەوتمە گەڕیان، بە شوێن حەڵقەی ڕوخی ماهێ
"سەید ناسر فەتاحی"
💍 @sayed95 💍
🍃🌹🍃🍃🌹🍃🍃🌹
👏4👍1
خودایە... خودایە!
تکایە!
کەنفتی سەر جێگەی
کاغەزی بێ شیعرم نەکەیت و
گەر کردت، پێش ئەوە
خودایە!
بە گوڵە خەنجەری ئەوینی
ئەو خەڵکە و
بە لاسکی وەنەوشەی
خەمانی ژنانی ئەم خاکە
بمکوژە!
شێرکۆ بێکەس/ پایزەمیوان
٢٠٠٢
🌺 @sayed95 🌺
تکایە!
کەنفتی سەر جێگەی
کاغەزی بێ شیعرم نەکەیت و
گەر کردت، پێش ئەوە
خودایە!
بە گوڵە خەنجەری ئەوینی
ئەو خەڵکە و
بە لاسکی وەنەوشەی
خەمانی ژنانی ئەم خاکە
بمکوژە!
شێرکۆ بێکەس/ پایزەمیوان
٢٠٠٢
🌺 @sayed95 🌺
👍6
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
🥀
سلام و خیر مقدم خدمت همه همراهان عزیز و خیر مقدم ویژه خدمت دوستانی که تازه به کانال پیوستهاند.
♻️سڵام و به خێر هاتن له خزمه‌ت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م کاناڵه به تایبه‌ت ئەو ئهندامانەی تازە هاتوونە گرووپەکەمان ♻️
سڵاوێک وێنه‌ی بۆنی وه‌نه‌وشه
جوانتر له په ڕه‌ی گوڵباخی باخان
ناسک‌تر له گوڵ شیرین‌تر له قه‌ند
پێشکه‌ش به ئێوه‌ی ده‌روون چراخان
سپاسگزارم که مطالب واشعار بنده را می خوانید ، ملاحظه می کنید و بنده را با پیامهای خودتان مورد لطف قرارداده و به ادامه رسالت نوشتن تشویق می نمایید.
امیدوارم مطالب و اشعار این کانال مورد رضایت وپسند همه شما عزیزان باشد و از انتقادات وپیشنهادهای سازنده خود صاحب این سطور را بی به‌ره نفرمایید.
♻️ سپاستان ئه‌که‌م که شیعر و بابه‌ته‌کانی من ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو لێ ده‌که‌ن و به کورته په‌یامه‌کانتان دڵخۆشم ئه‌که‌ن و هانم ئه‌ده‌ن که زیاتر په‌ره به ئه‌رکی نووسین بده‌م، هیوادارم بابه‌ت و هۆنراوه‌کانی ئه‌م کاناڵه به دڵی هه‌موو لایـهکتـان بـێـت و لـه ڕخـنـه و پێشنیاره‌کانتان بێ به‌شم نه‌که‌ن♻️
ارادتمند لطفهای شما
💠سید ناصر فتاحی💠
🔸✨ @sayed95 ✨🔸
🥀
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
🥀
سلام و خیر مقدم خدمت همه همراهان عزیز و خیر مقدم ویژه خدمت دوستانی که تازه به کانال پیوستهاند.
♻️سڵام و به خێر هاتن له خزمه‌ت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م کاناڵه به تایبه‌ت ئەو ئهندامانەی تازە هاتوونە گرووپەکەمان ♻️
سڵاوێک وێنه‌ی بۆنی وه‌نه‌وشه
جوانتر له په ڕه‌ی گوڵباخی باخان
ناسک‌تر له گوڵ شیرین‌تر له قه‌ند
پێشکه‌ش به ئێوه‌ی ده‌روون چراخان
سپاسگزارم که مطالب واشعار بنده را می خوانید ، ملاحظه می کنید و بنده را با پیامهای خودتان مورد لطف قرارداده و به ادامه رسالت نوشتن تشویق می نمایید.
امیدوارم مطالب و اشعار این کانال مورد رضایت وپسند همه شما عزیزان باشد و از انتقادات وپیشنهادهای سازنده خود صاحب این سطور را بی به‌ره نفرمایید.
♻️ سپاستان ئه‌که‌م که شیعر و بابه‌ته‌کانی من ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو لێ ده‌که‌ن و به کورته په‌یامه‌کانتان دڵخۆشم ئه‌که‌ن و هانم ئه‌ده‌ن که زیاتر په‌ره به ئه‌رکی نووسین بده‌م، هیوادارم بابه‌ت و هۆنراوه‌کانی ئه‌م کاناڵه به دڵی هه‌موو لایـهکتـان بـێـت و لـه ڕخـنـه و پێشنیاره‌کانتان بێ به‌شم نه‌که‌ن♻️
ارادتمند لطفهای شما
💠سید ناصر فتاحی💠
🔸✨ @sayed95 ✨🔸
🥀
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
❤6
🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐
شەوێ خەیاڵی ڕوخت تێپەڕی لە دەشتی خەوم
نەخەوتووە لەو وەختەوە دڵی خەیاڵ پەرەست
وەرگێڕان بە کوردی:
"سه‌ید ناسرفهتاحی"
شبی خیال تو از دشت خواب من بگذشت
دگر به خواب نرفت این دل خیال پرست
"فریدون مشیری"
🥀 @sayed95 🥀
🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐
شەوێ خەیاڵی ڕوخت تێپەڕی لە دەشتی خەوم
نەخەوتووە لەو وەختەوە دڵی خەیاڵ پەرەست
وەرگێڕان بە کوردی:
"سه‌ید ناسرفهتاحی"
شبی خیال تو از دشت خواب من بگذشت
دگر به خواب نرفت این دل خیال پرست
"فریدون مشیری"
🥀 @sayed95 🥀
🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐
❤3🔥1
گڕی دا گیانی من ئه‌و دیده‌یی جه‌ماڵ پەرەست
لە دەسم چوو دڵی وەیلانو کەیلی حاڵ پەرەست
هەبێ لەم حەسرەتە داخۆ دەمێ ئومێدی نەجات؟
هه‌مه کاتێ خەمی دوو چاوی خەت و خاڵ پەرەست
نەفەسی تۆیە کە ڕۆحی من ئەلاوێنێ گوڵم!
چۆن ئەبێ تێپەڕی لەم شاعیری مەحاڵ پەرەست
شەوێ تێپەڕ بوو خەیاڵی ڕوخت لە دەشتی خەوم
ناخەوێ لەو شەوە ئیتر دڵی خەیاڵ پەرەست
بە شکۆی حوزنی بەهارانی زگارت نازم
خوگری من بووە تا چاوی تۆی مەلال پەرەست
تێپەڕی فەسڵی بەهارم لە پەنا سێبەرێ مات
پێشکەشی باخ و چەمەن، مورغی قیل و قاڵ پەرەست
✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧
بسوخت جان من این دیده‌ی جمال پرست
ز دست رفت دل هرزهگرد حال پرست......
#فریدون_مشیری
وەرگێڕان بە کوردی:
#سە‌یدناسرفە‌تاحی
@sayed95
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
لە دەسم چوو دڵی وەیلانو کەیلی حاڵ پەرەست
هەبێ لەم حەسرەتە داخۆ دەمێ ئومێدی نەجات؟
هه‌مه کاتێ خەمی دوو چاوی خەت و خاڵ پەرەست
نەفەسی تۆیە کە ڕۆحی من ئەلاوێنێ گوڵم!
چۆن ئەبێ تێپەڕی لەم شاعیری مەحاڵ پەرەست
شەوێ تێپەڕ بوو خەیاڵی ڕوخت لە دەشتی خەوم
ناخەوێ لەو شەوە ئیتر دڵی خەیاڵ پەرەست
بە شکۆی حوزنی بەهارانی زگارت نازم
خوگری من بووە تا چاوی تۆی مەلال پەرەست
تێپەڕی فەسڵی بەهارم لە پەنا سێبەرێ مات
پێشکەشی باخ و چەمەن، مورغی قیل و قاڵ پەرەست
✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧
بسوخت جان من این دیده‌ی جمال پرست
ز دست رفت دل هرزهگرد حال پرست......
#فریدون_مشیری
وەرگێڕان بە کوردی:
#سە‌یدناسرفە‌تاحی
@sayed95
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
❤4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت🌹
کارێک لە قوتابیانی چالاکی فێرگەی منداڵانی ڕاژە
بەشداران:
ئایسان گوودەرزی
ڕۆزا ئیبراهیمی
دیار ئیبراهیمی
ترووسکە حەبیبی
سابینا لوتفی
کیارا ڕەنجبەر
ئاڵا نوسرەتی
ستوودە لوتفی
مێهرسا خودامورادی
ئارتیا شەریفی
گلارە ڕەحیمی
نارین شیری
ئایلا موحەمەدی
کانی نوسرەتی
سارینا لوتفی
نارین عەلیزادە
ستایش لوتفی
ڤیانا حودوودی
حەدیس موحەمەدی
عەسەل ساڵحی
دلۆڤان حەبیبی
هاوین سەلیمی
بە تێکۆشانی مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی
🌹 @sayed95 🌹
کارێک لە قوتابیانی چالاکی فێرگەی منداڵانی ڕاژە
بەشداران:
ئایسان گوودەرزی
ڕۆزا ئیبراهیمی
دیار ئیبراهیمی
ترووسکە حەبیبی
سابینا لوتفی
کیارا ڕەنجبەر
ئاڵا نوسرەتی
ستوودە لوتفی
مێهرسا خودامورادی
ئارتیا شەریفی
گلارە ڕەحیمی
نارین شیری
ئایلا موحەمەدی
کانی نوسرەتی
سارینا لوتفی
نارین عەلیزادە
ستایش لوتفی
ڤیانا حودوودی
حەدیس موحەمەدی
عەسەل ساڵحی
دلۆڤان حەبیبی
هاوین سەلیمی
بە تێکۆشانی مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی
🌹 @sayed95 🌹
❤6👏1
🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂
" بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند کاک پەیمانی حەسەنزادە "
ژیان هه‌ر شه‌و
له ده‌رگایه‌کی شاراوه
دێتە دەرێ
بە چەقۆیهکی کولەوە
مانگ شایەتی شەوەزەنگەو
زاری ژنێکی جوانە
کە قسەی خۆی دوای چواردەشەو
ئەدرکێنێ
ئەو ماسیە ڕەشە چکۆلەی
کە ڕۆژێ لە دەمارەکانی ئەنگووستم
کەوتبووە ڕێ
ئیستە لەشهقهی سه‌رم دا
ئهخولێتەوە
دەنگی تەور دێ لە مندا
ئاخ!
ئەی هەنارە ڕەشە نەخواردنیەکان
لە سەر لقی کاجەکاندا !
وەختێ هەر چوار وەرزەکەی ساڵ
بەدەورمدا هەڵئەپەڕین
ڕەوشتتان چەن له یه‌ک ئه‌چوو
لە مندا هاوارەکانی درەختێکە
کە ماندووە لە بەرهەمێکی چەنپاتە
من ماسیێکی شەکەتی لە ناو ئاوم
خۆم تەسلیمی تۆڕێک ئەکەم
تۆڕی بووکێکی زۆر خەمناک
خۆم ئەسپێرم بە قولابی
نیشانەی پرسیارێ گەوره
که له زارم دا چه‌قیوه
ڕۆژەکانمان ئەوەندە بوو؟
ژیان ئەوەندە بچووک بوو
کەوتینە نێو ئەو چاڵەی وا
بە سەدان جار
بە سەریدا بازمان ئەبرد
★★★★★★★★
و عمر
که هر شب از دری مخفی می آید
با چاقویی کُند....
گروس عبدالملکیان
وەرگێڕان بە کوردی:
سە‌یدناسرفە‌تاحی
🌹@sayed95🌹
🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂
" بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند کاک پەیمانی حەسەنزادە "
ژیان هه‌ر شه‌و
له ده‌رگایه‌کی شاراوه
دێتە دەرێ
بە چەقۆیهکی کولەوە
مانگ شایەتی شەوەزەنگەو
زاری ژنێکی جوانە
کە قسەی خۆی دوای چواردەشەو
ئەدرکێنێ
ئەو ماسیە ڕەشە چکۆلەی
کە ڕۆژێ لە دەمارەکانی ئەنگووستم
کەوتبووە ڕێ
ئیستە لەشهقهی سه‌رم دا
ئهخولێتەوە
دەنگی تەور دێ لە مندا
ئاخ!
ئەی هەنارە ڕەشە نەخواردنیەکان
لە سەر لقی کاجەکاندا !
وەختێ هەر چوار وەرزەکەی ساڵ
بەدەورمدا هەڵئەپەڕین
ڕەوشتتان چەن له یه‌ک ئه‌چوو
لە مندا هاوارەکانی درەختێکە
کە ماندووە لە بەرهەمێکی چەنپاتە
من ماسیێکی شەکەتی لە ناو ئاوم
خۆم تەسلیمی تۆڕێک ئەکەم
تۆڕی بووکێکی زۆر خەمناک
خۆم ئەسپێرم بە قولابی
نیشانەی پرسیارێ گەوره
که له زارم دا چه‌قیوه
ڕۆژەکانمان ئەوەندە بوو؟
ژیان ئەوەندە بچووک بوو
کەوتینە نێو ئەو چاڵەی وا
بە سەدان جار
بە سەریدا بازمان ئەبرد
★★★★★★★★
و عمر
که هر شب از دری مخفی می آید
با چاقویی کُند....
گروس عبدالملکیان
وەرگێڕان بە کوردی:
سە‌یدناسرفە‌تاحی
🌹@sayed95🌹
🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂
👏5👍3
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
خه‌م! بڕۆ ئیتر لە ماڵی ئەو دڵەم یار هاتەوە
دەرکی دڵ بۆ هاتنت لەم کاتەوە ناکاتەوە
بەش بڕۆی چیتر نەبینێ ماڵی دڵ وەک تۆ کەسێ
شادی جێگیرە لە جێگەت هەر کە چووی لەو ساتەوە
دەست لە من هه‌ڵبگرە جا سەرهەڵگرە سەحرا و چۆڵ
بەڵکوو ماری ئەو بیابانانە باتە پاتەوە
یارەکەم! یاخوا بەخێر بێی ماڵی دڵ ڕووناک ئەکەی
زۆر لە مێژە وام بهتاسەی پرشەیی سەوداتەوە
ئەی مەسیحادەم، بەدەم هاواری من هاتی؟ وەرە!
چونکە بێ دەرمانە دەردم چارەیی ها لاتەوە
" ناسر " ئیمشەو عیشق و شادی تێکەڵاوی شیعریە
کونجی وێرانەی دڵی ئاوایە بەو ئاواتەوە
💍@sayed95 💍
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
خه‌م! بڕۆ ئیتر لە ماڵی ئەو دڵەم یار هاتەوە
دەرکی دڵ بۆ هاتنت لەم کاتەوە ناکاتەوە
بەش بڕۆی چیتر نەبینێ ماڵی دڵ وەک تۆ کەسێ
شادی جێگیرە لە جێگەت هەر کە چووی لەو ساتەوە
دەست لە من هه‌ڵبگرە جا سەرهەڵگرە سەحرا و چۆڵ
بەڵکوو ماری ئەو بیابانانە باتە پاتەوە
یارەکەم! یاخوا بەخێر بێی ماڵی دڵ ڕووناک ئەکەی
زۆر لە مێژە وام بهتاسەی پرشەیی سەوداتەوە
ئەی مەسیحادەم، بەدەم هاواری من هاتی؟ وەرە!
چونکە بێ دەرمانە دەردم چارەیی ها لاتەوە
" ناسر " ئیمشەو عیشق و شادی تێکەڵاوی شیعریە
کونجی وێرانەی دڵی ئاوایە بەو ئاواتەوە
💍@sayed95 💍
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
👏8🔥1
🌹شیعرێکی بێ وێنەی مامۆستا وەفایی بۆ (پێغەمبەری ئازیز)
سەرگەشتە و شێواوە وەکوو سایە لە دووتە
گۆیا سەری زوڵفت وەکوو من عاشقی ڕووتە !
زەنگی و فەڕەنگی سەفی کێشاوە بە قەتڵم
غەمزە و موژە دێن بۆ دڵی دێوانە بە جووتە
یاقووتی لەبانت بە کەرەم بێنە تەبەسسوم
بۆ تەن ئەوەیە قووەت و بۆ دڵ ئەوە قووتە
نوورانییە عالەم کە لە سایەی سەری زولفت
سایەی سەری تۆ سایەیی مولک و مەلەکووتە
هەرچی هەیە جەننەت بە گوڵ و نافە نەنازێ !
عەکسی ڕوخ و عەتری شکەن و تایەکی مووتە
غافڵ مەبە بۆ ڕابیتەیی گەردەن و چاوی
مەی بگرە (وەفایی) کە ئەمە جام و سەبووتە ..
✍مامۆستا وەفـــایی
💐 @sayed95 💐
سەرگەشتە و شێواوە وەکوو سایە لە دووتە
گۆیا سەری زوڵفت وەکوو من عاشقی ڕووتە !
زەنگی و فەڕەنگی سەفی کێشاوە بە قەتڵم
غەمزە و موژە دێن بۆ دڵی دێوانە بە جووتە
یاقووتی لەبانت بە کەرەم بێنە تەبەسسوم
بۆ تەن ئەوەیە قووەت و بۆ دڵ ئەوە قووتە
نوورانییە عالەم کە لە سایەی سەری زولفت
سایەی سەری تۆ سایەیی مولک و مەلەکووتە
هەرچی هەیە جەننەت بە گوڵ و نافە نەنازێ !
عەکسی ڕوخ و عەتری شکەن و تایەکی مووتە
غافڵ مەبە بۆ ڕابیتەیی گەردەن و چاوی
مەی بگرە (وەفایی) کە ئەمە جام و سەبووتە ..
✍مامۆستا وەفـــایی
💐 @sayed95 💐
❤5👏1
🍃💐🍃💐🍃💐🍃
به‌ناوی ئه‌وه‌ی دایناوه هه‌ستی
لا ئه‌با له دڵ توغیان و په‌ستی
له مه‌کۆی خه‌مان دڵه‌ی ته‌م گرتوو
به لای‌لای درۆی دونیایی خه‌وتوو
بۆ ئێش زانی حاڵ خاتر خه‌مناکان
خۆشه‌ویستی خوا‌و خاسان و پاکان
چه‌ن پارچه شیعری کورت و ناته‌واو
پێشکه‌ش به نوری گلێنه‌ی دوو چاو
هه‌ر چه‌ن قه‌ڵه‌می هه‌زاری وه‌ک من
له ئوقیانوسی ئه‌ودا ئه‌بێ ون
له نێو بازاڕی مه‌دحی حه‌زره‌تا
هه‌تا هه‌تایه وام له عه‌زره‌تا
غه‌زه‌ڵ ناتەواو لە وەسفی چاوی
قەسیدە شێواو لە بەرزی ناوی
قەڵەم کۆڵەوار لە مەدح و سه‌نای
لە باسی خولقی عەزیم و سه‌فای
بە شیعر و پەخشان هەموو هۆنەران
هەڵای تێنووه دڵی خۆنەران
ئەوەندە لە لای ئەڵڵا عەزیزە
شەیتان لە داخا مەلول و زیزە
سەڵواتی مەلەک لە ئاسمانەکان
تێکەڵ سڵاوی خودای لامەکان
ئاسمان و زەمین پڕ بوو لە ناوی
لە حەڵقەی میما کەوتوونە داوی
ئه‌م چه‌ن شیعرانه‌م به عه‌هد و په‌یمان
وه‌ک قاچی کوله‌س بۆ لای سوله‌یمان
گڵۆڵه به‌نی ئه‌و پیره‌ژنه‌یه
له‌بۆ سه‌ندنی یۆسف ته‌ژنه‌یه
به‌ڵکو قه‌بوڵی ئه‌و نازاره بێ
گڵۆڵه به‌نێ له‌و بازاڕه بێ
🌹 @sayed95 🌹
🍃💐🍃💐🍃💐🍃
به‌ناوی ئه‌وه‌ی دایناوه هه‌ستی
لا ئه‌با له دڵ توغیان و په‌ستی
له مه‌کۆی خه‌مان دڵه‌ی ته‌م گرتوو
به لای‌لای درۆی دونیایی خه‌وتوو
بۆ ئێش زانی حاڵ خاتر خه‌مناکان
خۆشه‌ویستی خوا‌و خاسان و پاکان
چه‌ن پارچه شیعری کورت و ناته‌واو
پێشکه‌ش به نوری گلێنه‌ی دوو چاو
هه‌ر چه‌ن قه‌ڵه‌می هه‌زاری وه‌ک من
له ئوقیانوسی ئه‌ودا ئه‌بێ ون
له نێو بازاڕی مه‌دحی حه‌زره‌تا
هه‌تا هه‌تایه وام له عه‌زره‌تا
غه‌زه‌ڵ ناتەواو لە وەسفی چاوی
قەسیدە شێواو لە بەرزی ناوی
قەڵەم کۆڵەوار لە مەدح و سه‌نای
لە باسی خولقی عەزیم و سه‌فای
بە شیعر و پەخشان هەموو هۆنەران
هەڵای تێنووه دڵی خۆنەران
ئەوەندە لە لای ئەڵڵا عەزیزە
شەیتان لە داخا مەلول و زیزە
سەڵواتی مەلەک لە ئاسمانەکان
تێکەڵ سڵاوی خودای لامەکان
ئاسمان و زەمین پڕ بوو لە ناوی
لە حەڵقەی میما کەوتوونە داوی
ئه‌م چه‌ن شیعرانه‌م به عه‌هد و په‌یمان
وه‌ک قاچی کوله‌س بۆ لای سوله‌یمان
گڵۆڵه به‌نی ئه‌و پیره‌ژنه‌یه
له‌بۆ سه‌ندنی یۆسف ته‌ژنه‌یه
به‌ڵکو قه‌بوڵی ئه‌و نازاره بێ
گڵۆڵه به‌نێ له‌و بازاڕه بێ
🌹 @sayed95 🌹
🍃💐🍃💐🍃💐🍃
❤5😍1
Amanc Azîzkendî | Serinc
@KBC_LM
🌼🌼🌻🌻🌼🌼
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەوساوە کە تۆ
بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێرێتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یاخۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت نەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن
تێریتە بیرم
✍هۆنراوە:
🍁سواره ئیلخانی زاده🍁
🎤گۆرانی بێژ:
(ئامانج عزیزکندی)
🌹@sayed95🌹
🌼🌼🌻🌻🌼🌼
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەوساوە کە تۆ
بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێرێتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یاخۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت نەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن
تێریتە بیرم
✍هۆنراوە:
🍁سواره ئیلخانی زاده🍁
🎤گۆرانی بێژ:
(ئامانج عزیزکندی)
🌹@sayed95🌹
🌼🌼🌻🌻🌼🌼
❤9🥰1
💫✨💫✨💫✨💫✨
تو بە سانِ
بادِ صبحِ نوبهاری،
در تنِ من
جانِ بیوزن و نهانی
به‌ر شامِ شادی و غم
یادگاری
رمز و رازِ انتظاری
جیک جیکِ مستِ گنجشکی
میانِ وعدهگاهِ عاشقانی
تو ستاره‌ی بلندِ آرزویی
به سوسویی! چه زیبایی!
جانِ من!
گفتی که خندهت
شُرشُرِ برفاب کوه است،
هر دو چشمِ آبیت
چون برکه‌ی
پر ماهیِ زرد است و قرمز
پبشِ چشمِ آفتابی!
پس چرا چون
بیدِ مجنون
مژههایت
دور تا دورش گرفتە
مهربانی
از نگاهِ
گرم و گیرای تو رفتە؟
🌿💫
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ له لەشما،
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم،
یادگاری
ڕەمزی ئینتزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم،
سریوەی،
چەنده جوانی!
گیانەکەم جاران که ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوه
چاوی شینت،
گۆمی مەندی پڕ له ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوه
ئێسته بۆ وا،
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوه؟
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوه؟
"سواره ئیلخانیزاده"
برگردان شعر بە فارسی:
سیدناصرفتاحی
✨ @sayed95 ✨
💫✨💫✨💫✨💫✨
تو بە سانِ
بادِ صبحِ نوبهاری،
در تنِ من
جانِ بیوزن و نهانی
به‌ر شامِ شادی و غم
یادگاری
رمز و رازِ انتظاری
جیک جیکِ مستِ گنجشکی
میانِ وعدهگاهِ عاشقانی
تو ستاره‌ی بلندِ آرزویی
به سوسویی! چه زیبایی!
جانِ من!
گفتی که خندهت
شُرشُرِ برفاب کوه است،
هر دو چشمِ آبیت
چون برکه‌ی
پر ماهیِ زرد است و قرمز
پبشِ چشمِ آفتابی!
پس چرا چون
بیدِ مجنون
مژههایت
دور تا دورش گرفتە
مهربانی
از نگاهِ
گرم و گیرای تو رفتە؟
🌿💫
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ له لەشما،
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم،
یادگاری
ڕەمزی ئینتزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم،
سریوەی،
چەنده جوانی!
گیانەکەم جاران که ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوه
چاوی شینت،
گۆمی مەندی پڕ له ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوه
ئێسته بۆ وا،
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوه؟
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوه؟
"سواره ئیلخانیزاده"
برگردان شعر بە فارسی:
سیدناصرفتاحی
✨ @sayed95 ✨
💫✨💫✨💫✨💫✨
❤2👍2🤩1
آپارات - سرویس اشتراک ویدیو https://share.google/C7P9aMuJjNHBBP84f
🥀 @sayed95 🥀
بسیار زیبا، دیدنی و با روایتی شاعرانه
حیف است اگر نبینید
🥀 @sayed95 🥀
بسیار زیبا، دیدنی و با روایتی شاعرانه
حیف است اگر نبینید
آپارات - سرویس اشتراک ویدیو
مستند بادصبا / ساخته آلبر لاموریس
باد صبا (به انگلیسی: The Lovers' Wind) یا باد عاشقان فیلم مستندی است دربارهٔ طبیعت و مردم ایران ساخته آلبر لاموریس در سال ۱۹۶۹ (۱۳۴۷ خورشیدی) است. فیلمی بسیار نوستالژیک با گویندگی منوچهر انور و مدّت آن ۷۰ دقیقه است.
فیلم ، ایران را از آسمان با بالگرد نشان…
فیلم ، ایران را از آسمان با بالگرد نشان…
👍3