اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🌴🌳🌴🌳🌴🌳🌴🌳

له‌م ڕۆژگارەدا دارە‌کان‌
لە خە‌ڵکە‌کان‌ سە‌وزترن
کێوە‌کان لە ئاواتە‌کان بە‌رزترن
شمشاڵە‌کان لە هزرە‌کان ڕێک‌ترن
بە‌فرە‌کان لە دڵە‌کان سپی‌ترن...

🖋سە‌یدناسر فە‌تاحی

(بە‌شێک لە نامە‌ی سوهراب سێپهری بۆ دۆستێکی بە ناوی نازی)

وە‌رگێڕاوی تە‌واوی بە‌م زووانە...

💥 @sayed95 💥

🖤❄️🖤❄️🖤❄️🖤❄️
7👍1
بۆ ساڵیادی کۆچی خوالێخۆشبوو مامۆستا باقی شە‌فیعی شاعیری هە‌ست ناسکی شاری پاوە

🥀 @sayed95 🥀
3
⬛️◼️◾️▪️◾️◼️⬛️

🏴 بۆ ساڵیادی قوربانیانی ئه‌نفال
        🔇 "شیعرێکی_لاڵ"


سەد و هەشتاو دوو هەزار خەم
سەد و هەشتاو دوو هەزار دەم
سەد و هەشتاو دوو هەزار خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوەو
وەرزی پێنجەمی ئەنفال‌و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.

ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن بزری
هەزاران چاڵ..!


🔇 شعری لال

یکصد و هشتاد و دو هزار غم
یکصد و هشتاد و دو هزار لب
یکصدو هشتادو دو هزار رؤیا
غم با منقار‌، "گرمیان" را سوراخ سوراخ کرده بود
کوردستانم
تبدیل به نی لبکی شد
تاریخم نیز
آنرا بر لبِ خود نهاد و
فصل پنجم انفال و
مقام اللّه ویسیِ آوارگی
از آن  به صدا درآمد
دیگر من نیز
از همان روز
شعری لالم
دیگر از آن زمان من هم
مملکتِ خاکستر و رؤیاهایم
شبِ تاریک و روشنِ مکان گُمِ
هزاران چاله شده است.

" مامۆستا شێرکۆ بێکەس "
برگردان به فارسی: سیدناصرفتاحی
ــــــــــــــ
📕 له کتێبی " زنەی_شیعر "


  ♠️ @sayed95 ♠️

⬛️◼️◾️▪️◾️◼️⬛️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمە‌نی ڕازاوە‌ی وڵاتی جوانم شمشێر
دە‌نگ: بێهروز بە‌ڵخە‌یی

🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
4
🌸کاناڵی مامۆستا صادق مردوخی🌸

👳‍♂امام جمعه وجماعت مسجد جامع دگران سنندج 👳‍♂

🔹کانالی زیبا با مطالب مفید


.🔸درس عقیده📋
.🔹درس سیره📜
.🔸پاسخ به شبهات عقیدتی📄
.🔹درس فقه📃.
.🔸زندگینامه اولیاء📒

همراه با مطالب علمی، اجتماعی، ادبی و...

برای دیدن مطالب مفید وجوابگویی به سوالات عضو کانال زیر شوید
                             👇👇👇
https://t.me/mamosta_sadegh_mardokhi
1
🌹 @sayed95 🌹
مرحوم محمد گرجی / سنندج

@SharSna کانال سنندج
دە‌نگی مە‌خمڵی خوالێخۆشبوو موحە‌مە‌دی گورجی
" نازەنین یار"

🌸 @sayed95 🌸
👍3
در تَنگیِ تُنگِ شیشه‌ای سرد
گر یار کنار توست دریاست

بی‌ یار مـیان لُـجّـه‌ی بـحـر
این ماهیِ دل غریب و تنهاست

روستای شمشیر، شهرستان پاوه، استان کرمانشاه

شاعر: @sayed95 (#سید_ناصر_فتاحی از همراهان کانال)

#Photo
#ارسالی_شما
@Melodic_Moments
3👍2
💌📨💌📨💌📨💌📨

📃نامه‌ی سوهراب سێپهری بۆ دۆستێکی بە ناوی نازی

وە‌رگێڕ لە فارسی :
سە‌ید ناسر فە‌تاحی

نازی !
خه‌ریکم ئه‌ڕوانم و شتە‌کان لە‌ من‌دا ئە‌ڕوێن، لە‌م ڕۆژە هە‌وریە‌دا چە‌ندە ڕۆشنم، هە‌موو ڕووبارەکانی دوونیا دە‌ڕژێنە من، بە منێ کە لە هیچ پڕ دە‌بم، خاک هە‌ڵچنراوە لە جوانیە‌کان، چاوە‌کانی من ئیتر جێ ناکەنەوە، چاوە‌کانی ئێمە چکۆلە نین جوانیە‌کان بێ لێوارن، لە سێبە‌رێکی هاوین بوو کە تۆم بینی و دوێنێ کە نامە‌کە‌ت گە‌یشت هێشتا شە‌قاری دیتنت لە سە‌ر زە‌وی مابوو و تازە بوو، لە نیوە‌ڕۆی "شە‌مێران‌"دا باسی چیمان ئە‌کرد؟ دە‌ستە‌کانی من پڕ بوو لە ڕۆشنی جیهان و تۆیش لە سێبە‌ری ڕۆشنی ڕۆحی خۆت دا ڕاوە‌ستا بووی، بڕێ وە‌خت وە‌کوو باڵندە‌ی ماق پە‌ڕیو لە جێگەی خۆت نە‌ئە‌جوڵای.
نازی!
تۆ لە ئاو باشتری، تۆ لە‌هە‌ور باشتری، تۆ دەگە‌یتە کازیوە، وریابە نەخزێی، من دۆستی تۆم و دە‌ستی تۆ دە‌گرم، وە‌گە‌ڕ بە کە باڵندە‌کان وان گیاکانیش وان، گە‌یشتیتە پە‌نای دارێک جوان سە‌یری بکە، تە‌ماشا کردن بە‌رە‌و ئاسمان ئە‌تبا، لە ڕۆژگاری ئێمە فێری لێڕوانینمان ناکە‌ن، دارە‌کان بە‌س بۆ ڕازاندنە‌وە‌ی ماڵە‌کانن و کە‌سێ باوە‌ڕی بە گوڵە‌کانی باخچە‌ی جیران نیە، پە‌یوە‌ندیە‌کان پچڕاون، کە‌س لە مانگە‌شە‌ودا ڕێگە نابڕێ و لە دە‌نگی قاڵاوە‌کان وشیار نابێتۆ و خودا لە پە‌نا تە‌ختە‌بە‌ندی هە‌یواندا نابینێ و ژینی هەتاهە‌تایی لە پە‌رداخی ئاوخۆریدا نادۆزێتۆ، چاوە‌کان لقی دارە‌کان نابینن، ئاسمان لە دە‌مارە‌کاندا نیە، له‌م ڕۆژگارەدا دارە‌کان‌ لە خە‌ڵکە‌کان‌ سە‌وزترن، کێوە‌کان لە ئاواتە‌کان بە‌رزترن، شمشاڵە‌کان لە هزرە‌کان ڕێک‌ترن، بە‌فرە‌کان لە دڵە‌کان سپی‌ترن، گلە‌یی مە‌کە، ڕۆژێ دێ من بە‌رماڵی جیرانە‌کە‌مان ئاوپاشی ئە‌کە‌م و تۆیش بە کاژی جیرانە‌کە‌ت سڵاو دە‌کە‌ی و سە‌یرەکان دێنە سە‌ر سوفرە‌ی ئێمەو مرۆڤە‌کان لە دارە‌کان دلۆڤان‌تر دە‌بن، ئیستە لە‌وە‌ی کە لە پای گوڵە‌کان نرخ دە‌نووسن و کەڵە‌شێر پێش کازیوە سە‌ردە‌بڕن و ئە‌سپ بە گاڕی ئە‌بە‌سنە‌وەو چێشتی شە‌ومە‌نە بە هە‌ژاران دە‌بە‌خشن‌، دڵگیر مە‌بە وا نامێنێ.
لە بە‌رزایی خۆتە‌وە سە‌رکە‌وە‌و چاوە‌ڕوانی کازیوە‌ی خۆت بە، جیهان بلاوێنە‌وە، دە‌لاقە‌ بکە‌رە‌وە، لە‌ولاو ببینە، بپێچە باڵای ڕۆشنایی، لە زبڵە‌کان ڕوو وە‌رمە‌گێڕە چوون بە‌شێکن لە ڕاستیە‌کان. چرۆ بکە، سە‌رڕێژ بە تا سە‌رشاربوونت ڕوو بکاتە هە‌موو لایێ.
دە‌نگێک تۆ دە‌چڕێت، وە ڕێکە‌وە، سە‌رمە‌شقی خۆت بە، بە چاوانی خۆت بڕوانە، بە دە‌سکە‌وتی خۆت بژی، بڕۆ ناو خۆتە‌وە تا لە کە‌سانی‌تر نزیک بیتە‌وە، قاسیدی خۆت بە، پە‌یامی خۆت بگە‌ینە، لە باخی دە‌روونتە‌وە بە‌رهە‌م بچنە‌وە، هێندە لقی دارە‌کان پڕ سە‌مە‌ر ئە‌بینی کە به ئاواتی سه‌وه‌ته‌ی زیاتر ده‌بی لە کاتێک‌دا لقێکی قورس زە‌مبیلە‌کە‌ت پڕ ئە‌کا. لە‌م ڕۆژە هە‌وریە‌دا بانگ له تۆ دە‌کە‌م، من لە نێو دونیادا بانگ لە تۆ دە‌کە‌م و چاوە‌ڕێی دە‌نگت ئە‌بم، لە‌م دۆڵی تە‌نیاییە‌دا تۆ ئاوی ڕە‌وان بەو‌ نارە‌نارە‌ت بێ، من ئە‌بیسم.



🌹 @sayed95 🌹

💌📨💌📨💌📨💌📨
👍21
💠🔹💠🔹💠🔹💠🔹

🌹 به بۆنە‌ی ۱ی بانە‌مە‌ڕ ڕۆژی سە‌عدی

ژنه‌وتم له‌ کاتی به‌یان ڕۆژی عید
له حه‌مامه‌وه هاته ده‌ر بایەزید

که‌سێ تەشتێ بووڵ و خۆڵی بێ خە‌وە‌ر
له سە‌ر بانی ماڵێ  فڕێ‌ دایە سە‌ر

وە‌های وت سە‌رو پێچ شێواوو موو
له‌پی دەستی شوکرانە هێنا بە ڕوو

که ئه‌ی نە‌فسی من! شایه‌نی ئاگرم
بە بووڵێ  چڵۆن  بێتو ڕوو داگرم؟


شنیدم که وقتی سحرگاه عـیـد
ز گـرمـابــه آمــد بُـرون بـایَـزیـد

یکی طشتِ خاکسترش بی‌خـبر
فـرو ریـخـتند از سـرایی بـه سر

همی گفت شولیده دستار و موی
کفِ دست، شکرانه مالان به روی

کـه ای نَـفْس مـن در خـورِ آتـشم
به خـاکستری، روی در هم کشم؟

📚بوستان، سعدی

(به مناسبت ۱ اردیبهشت روز سعدی)


وە‌رگێڕ: "سە‌یدناسرفە‌تاحی"

🍃 @sayed95 🍃

💠🔹💠🔹💠🔹💠🔹
👍32👏1
🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸

شیرینِ من!
فرهاد نیستم
روی سنگی نقش تو را بتراشم
بذرِ عشقت در درون خود کاشتم
اکنون بیا سر روی سینه‌ام بگذار
تپش‌های قلبم
تکرار اسمِ توست
بجای سنگ
نقش تو را
بر طاق‌بستانِ دلم نِگاشتم

***

شیرینه‌که‌م !
من فرهاد نیم
نه‌خشت له سه‌ر به‌رد هە‌ڵکە‌نم
شە‌تڵی عە‌شقی تۆم لە دە‌روونما چاندووە
وە‌رە جارێ
سە‌رت بنێ بە سینگمە‌وە
ترپە‌کانی دڵم هە‌موو
هە‌ر ناوی تۆن
بە جێگە‌ی بە‌رد
تۆم لە تاقە‌وسانی دڵما نە‌خشاندووە

مامۆستا جەلال مەلکشاه
🖊برگردان به فارسی:
سیدناصرفتاحی

💎 @sayed95 💎

🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃🌸
3👏3👍1
🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐

تو را دانش و دین رهاند درست
در رستگاری ببایدت جست
و گر دل نخواهی که باشد نژند
نخواهی که دائم بوی مستمند
به گفتار پیغمبرت راه جوی
دل از تیرگی‌ها بدین آب شوی
چه گفت آن خداوند تنزیل و وحی
خداوند امر و خداوند نهی
که خورشید بعد از رسولان مه
نتابید بر کس ز بوبکر به
عمر کرد اسلام را آشکار
بیاراست گیتی چو باغ بهار
پس از هر دو آن بود عثمان گزین
خداوند شرم و خداوند دین
چهارم علی بود جفت بتول
که او را به خوبی ستاید رسول

"ابوالقاسم فردوسی، شاهنامه"

🌹@sayed95🌹

🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐
👍4👏3
🍃🌹🍃🍃🌹🍃🍃🌹

به تاڵی زوڵفی موشکین بۆ، بە‌تاڵی سیحر ئە‌کا گاهێ
بە‌ تاوی عیشقی گیان سێنی، بە‌ تاو ئە‌مخاتە نێو ئاهێ
لە چاڵی کوڵمی ئە‌و شۆخە، بە برژانگی کە دە‌رهاتم
لە گریان کە‌وتمە گە‌ڕیان، بە شوێن حە‌ڵقە‌ی ڕوخی ماهێ

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

💍 @sayed95 💍

🍃🌹🍃🍃🌹🍃🍃🌹
👏4👍1
خودایە... خودایە!
تکایە!
کەنفتی سەر جێگەی
کاغەزی بێ شیعرم نەکەیت و
گەر کردت، پێش ئەوە
خودایە!
بە گوڵە خەنجەری ئەوینی
ئەو خەڵکە و
بە لاسکی وەنەوشەی
خەمانی ژنانی ئەم خاکە
بمکوژە!

شێرکۆ بێکەس/ پایزەمیوان
٢٠٠٢

🌺 @sayed95 🌺
👍6
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
🥀

سلام و خیر مقدم خدمت همه همراهان عزیز و خیر مقدم ویژه خدمت دوستانی که تازه به کانال پیوسته‌اند.

♻️سڵام و به خێر هاتن له خزمه‌ت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م کاناڵه به تایبه‌ت ئە‌و ئه‌ندامانە‌ی تازە هاتوونە گرووپە‌کە‌مان ♻️

سڵاوێک وێنه‌ی بۆنی وه‌نه‌وشه
جوانتر له په ڕه‌ی گوڵباخی باخان
ناسک‌تر له گوڵ شیرین‌تر له قه‌ند
پێشکه‌ش به ئێوه‌ی ده‌روون چراخان

سپاسگزارم که مطالب واشعار بنده را می خوانید ، ملاحظه می کنید و بنده را با پیامهای خودتان مورد لطف قرارداده و به ادامه رسالت نوشتن تشویق می نمایید.
امیدوارم مطالب و اشعار این کانال مورد رضایت وپسند همه شما عزیزان باشد و از انتقادات وپیشنهادهای سازنده خود صاحب این سطور را بی بهره نفرمایید.

♻️ سپاستان ئه‌که‌م که شیعر و بابه‌ته‌کانی من ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو لێ ده‌که‌ن و به کورته په‌یامه‌کانتان دڵخۆشم ئه‌که‌ن و هانم ئه‌ده‌ن که زیاتر په‌ره به ئه‌رکی نووسین بده‌م، هیوادارم بابه‌ت و هۆنراوه‌کانی ئه‌م کاناڵه به دڵی هه‌موو  لایـه‌کتـان بـێـت و لـه ڕخـنـه و پێشنیاره‌کانتان بێ به‌شم نه‌که‌ن♻️
 
      ارادتمند لطفهای شما
   💠سید ناصر فتاحی💠

            🔸 @sayed95 🔸
🥀
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
6
🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐

شە‌وێ خە‌یاڵی ڕوخت تێپە‌ڕی لە دە‌شتی خە‌وم
نە‌خە‌وتووە لە‌و وەختە‌وە دڵی خە‌یاڵ پە‌رەست

وە‌رگێڕان بە کوردی:
"سه‌ید ناسرفه‌تاحی"

شبی خیال تو از دشت خواب من بگذشت
دگر به خواب نرفت این دل خیال پرست
"فریدون مشیری"

🥀 @sayed95 🥀

🍃💐🍃💐🍃💐🍃💐
3🔥1
گڕی دا گیانی من ئه‌و دیده‌یی جه‌ماڵ پە‌رەست
لە دە‌سم چوو دڵی وە‌یلان‌و کە‌یلی حاڵ پە‌رە‌ست
هە‌بێ لە‌م حە‌سرە‌تە داخۆ دە‌مێ ئومێدی نەجات؟
هه‌مه کاتێ خە‌می دوو چاوی خە‌ت و خاڵ پە‌رە‌ست
نە‌فە‌سی تۆیە کە‌ ڕۆحی من ئە‌لاوێنێ گوڵم!
چۆن ئە‌بێ تێپە‌ڕی لە‌م شاعیری مە‌حاڵ پە‌رە‌ست
شە‌وێ تێپە‌ڕ بوو خە‌یاڵی ڕوخت لە دە‌شتی خە‌وم
ناخە‌وێ لە‌و شە‌وە ئیتر دڵی خە‌یاڵ پە‌رەست
بە شکۆی حوزنی بە‌هارانی زگارت نازم
خوگری من بووە تا چاوی تۆی مە‌لال پە‌رە‌ست
تێپە‌ڕی فە‌سڵی بە‌هارم لە پە‌نا سێبە‌رێ مات
پێشکە‌شی باخ و چە‌مە‌ن، مورغی قیل و قاڵ پە‌رە‌ست

✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧

بسوخت جان من این دیده‌ی جمال پرست
ز دست رفت دل هرزه‌گرد حال پرست......


#فریدون_مشیری

وە‌رگێڕان بە کوردی:
#سە‌یدناسرفە‌تاحی

@sayed95

🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت🌹
کارێک لە قوتابیانی چالاکی فێرگەی منداڵانی ڕاژە

بەشداران:
ئایسان گوودەرزی
ڕۆزا ئیبراهیمی
دیار ئیبراهیمی
ترووسکە حەبیبی
سابینا لوتفی
کیارا ڕەنجبەر
ئاڵا نوسرەتی
ستوودە لوتفی
مێهرسا خودامورادی
ئارتیا شەریفی
گلارە ڕەحیمی
نارین شیری
ئایلا موحەمەدی
کانی نوسرەتی
سارینا لوتفی
نارین عەلیزادە
ستایش لوتفی
ڤیانا حودوودی
حەدیس موحەمەدی
عەسەل ساڵحی
دلۆڤان حەبیبی
هاوین سەلیمی
بە تێکۆشانی مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی

🌹 @sayed95 🌹
6👏1
🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂

" بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند کاک پە‌یمانی حە‌سە‌نزادە "

ژیان هه‌ر شه‌و
له ده‌رگایه‌کی شاراوه
دێتە‌ دە‌رێ
بە چە‌قۆیه‌کی کولە‌وە
مانگ شایە‌تی شە‌وەزە‌نگە‌و
زاری ژنێکی جوانە
کە قسە‌ی خۆی دوای چواردە‌شە‌و
ئە‌درکێنێ
ئە‌و ماسیە ڕە‌شە چکۆلە‌ی
کە ڕۆژێ لە دە‌مارە‌کانی ئە‌نگووستم
کە‌وتبووە ڕێ
ئیستە لەشه‌قه‌ی سه‌رم دا
ئه‌خولێتە‌وە
دە‌نگی تە‌ور دێ  لە‌ من‌دا
ئاخ!
ئە‌ی هە‌نارە ڕە‌شە‌ نەخواردنیەکان
لە سە‌ر لقی کاجە‌کاندا !
وە‌ختێ هە‌ر چوار وە‌رزە‌کە‌ی ساڵ
بە‌دە‌ورمدا هە‌ڵئە‌پە‌ڕین
ڕە‌وشتتان چە‌ن له یه‌ک ئه‌چوو
لە مندا هاوارە‌کانی درە‌ختێکە
کە ماندووە لە بە‌رهە‌مێکی چە‌نپاتە
من ماسیێکی شە‌کە‌تی لە ناو ئاوم
خۆم تە‌سلیمی تۆڕێک ئە‌کە‌م

تۆڕی بووکێکی زۆر خە‌مناک
خۆم ئە‌سپێرم بە قولابی
نیشانە‌ی پرسیارێ گە‌وره
که له زارم دا چه‌قیوه
ڕۆژە‌کانمان ئە‌وە‌ندە بوو؟
ژیان ئە‌وە‌ندە بچووک بوو
کە‌وتینە نێو ئە‌و چاڵە‌ی وا
بە سە‌دان جار
بە سە‌ریدا بازمان ئە‌برد


★★★★★★★★

و عمر
که هر شب از دری مخفی می آید
با چاقویی کُند....

گروس عبدالملکیان
وە‌رگێڕان بە کوردی:
سە‌یدناسرفە‌تاحی


🌹@sayed95🌹

🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂
👏5👍3
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃


خه‌م! بڕۆ ئیتر لە ماڵی ئە‌و دڵەم یار هاتە‌وە

دە‌رکی دڵ بۆ هاتنت لە‌م کاتە‌وە ناکاتە‌وە

بە‌ش بڕۆی چی‌تر نە‌بینێ ماڵی دڵ وە‌ک تۆ کە‌سێ

شادی جێگیرە لە جێگە‌ت هە‌ر کە چووی لە‌و ساتە‌‌وە

دە‌ست لە من هه‌ڵبگرە جا سە‌رهە‌ڵگرە سە‌حرا و چۆڵ

بە‌ڵکوو ماری ئە‌و بیابانانە باتە پاتە‌وە

یارە‌کە‌م! یاخوا بە‌خێر بێی ماڵی دڵ ڕووناک ئە‌کە‌ی

زۆر لە مێژە وام به‌تاسە‌ی پرشە‌یی سە‌وداتە‌وە

ئە‌ی مە‌سیحادە‌م، بە‌دە‌م هاواری من هاتی؟ وە‌رە!

چونکە بێ دە‌رمانە دە‌ردم چارە‌یی ها لاتە‌وە

" ناسر " ئیمشە‌و عیشق و شادی تێکە‌ڵاوی شیعریە

کونجی وێرانە‌ی دڵی ئاوایە بە‌و ئاواتە‌وە

💍@sayed95 💍

🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
👏8🔥1