اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🍃🌺🍃
🌺🍃
🍃

🌹بە‌هاری سە‌وزە پۆش

ئه‌ڵێن پاییزی هە‌زار ڕە‌نگ
پاشای وە‌رزەکانی ساڵە
زستان بووکی سپی پۆشی
سارد و سڕی ناوچاو تاڵه
هاوین وه‌رزی ده‌وڵه‌مه‌ندی
خاوه‌ن خه‌له‌و باره‌و حاڵه
به‌ڵام به‌هاری سه‌وزه پۆش
تاقه کوڕی ته‌نیا باڵه
قه‌بای سه‌وزی، پڕ له گوڵی
شین و ئاڵه
قه‌وسی ئه‌برۆی
کۆلکه زێڕینه‌ی حه‌وت ڕه‌نگی
که‌ل و یاڵه
قاسدی هاتنی به‌هار
هاژه‌ی به‌فراوی قه‌دپاڵه
لاوێکی تازه خاڵ ڕه‌شتووی
کرچ و کاڵه
به‌ڵێ به‌هار !
ئاواتێکی به‌دی هاتووی
هه‌ر سێ وه‌رزی نێوان ساڵه

" سه‌ید ناسر فه‌تاحی "

           🍃🌸 @sayed95 🌸

🍃
🌺🍃
🍃🌺🍃
3👏2
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹

               "عید"

بادِ سرگردانِ کولی را بگو:
روز و شب
در چرخش و در گردشی
هر زمان دور جهان گردیدی
نه گرسنه دیدی و نه تشنه‌ای
یا از آن بالا
ندیدی برق تیغ و دشنه‌ای!
غوطه‌ور در خونِ خود
گر تو ندیدی‌ مردمان
یا که آتش
شعله‌ور در خرمن پیر و جوان
یا ندیدی کودکی
بنشسته روی سفره‌ای خالی زِ نان
آن‌زمان!
دورِ بعدی نرود از یادت
سرِ راهت هرکسی را دیدی
بگو این عید مبارک بادت

"سیدناصرفتاحی"

برگردانِ آزاد از شعرِ دوست عزیز و شاعرم کاک پرویز بابایی

🌹 @sayed95 🌹

🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹
👍2👏1
سەدای های هیلال، هام فەردان مەیۆ
زەمزەمەی تەکبیر ، هام دەردان مەیۆ

یە کێ هام ڕەفیق ، دۆس دڵ دۆزەن
یەکێ مەست کەیف ، جەژن پیرۆزەن

من نەبوون شادیم ، جێ بێزار بیەن
گەرد، وە سەر من ، کەس دیار نیەن

شەوم تاڵەی شووم ، هیلالم قامەت
شەفەق هوون دڵ ، مەنزڵگە زامەت

تەکبیرم نەوای ، زام مەهجووری
دەسم هەم ئاغۆش،  زامی ڕەنجووری

جەژن و جەژنانەم، هەریەک جەردەیێ
بەردەوە پەی هەرد ، موتریب پەردەیێ

لەرزەن ڕیشەی دڵ ، سەمتووری دەستوور
وەزن تەبع تار ، پڕ سۆزەی سەمتوور

واچە بەو مەقام ، ئەڵواناتەوە
هەی داد هەی بێ داد، مەعدووم واتەوە :

خەستەی خار خەم ، خەم خەیاڵ وێم
وە کزەی دەروون ، تەن زوخاڵ وێم

بێ ئەبرۆی هیلال ، نەو نیهاڵ وێم
نیەت نادروست، عەید بەتاڵ وێم

🌹جه‌ژنتان پیرۆز

🌸@sayed95🌸
4👍3👏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پاراستنی ژینگە  پاراستنی ژیانە💚 کارێکی جوان لە منداڵانی ژینگەپارێزی  فێرگەی ڕاژه لە شاری سنە، بە بۆنە‌ی ۱۳ی خاکە‌لێوە( ڕۆژی ژینگە) پێشکەشتان بێت💚
دابینکار : مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی
دەرهێنەر: دالیا زەندی
بەشداران:
ئەژین بەهەشتی زاد
ڤیانا حودوودی
شنیا میرانی
سانیل بەهمەنی
سانان بەهمەنی
ساتیار بەهمەنی
چاوان میرەکی
باران ساڵحی
عەسەل ساڵحی
نارین شیری
ژیار کەریمی

🍃🌸@sayed95🌸🍃

💐🌹💐🌹💐🌹💐
👏3
🍇🍇🍇🍇🍇🍇🍇

خۆزگە ترێ‌کان پێ بگە‌ن
تێر و پڕ
مە‌ست بکا دوونیا
ئە‌وە‌ندە‌‌ی کە شە‌قامە‌کان
لە‌تر بوە‌ن لە خۆشیا
هە‌ژارە‌کان
لە‌ گە‌ڵ سە‌رۆک کۆمارە‌کان
شان لە شانی‌ یە‌کتر بدە‌ن
سنوورە‌کان هێندە مە‌ست‌بن
نە‌توانن ڕێگە‌ی کە‌س بگرن
" ئالان" له دوای۱۷ ساڵان
لمی مە‌دیترانە‌ لە سە‌ر پاتۆڵە‌کە‌ی داتە‌کێنێ و بڕواته‌وه بۆ کۆبانی
"دۆعا" دوای تێپە‌ڕبوونی ۱۷ ساڵ
بە منداڵێ لە باوە‌شیا
ده‌س له‌ ناو ده‌ستی عە‌شقە‌کە‌ی
بگە‌ڕێتە‌وە بۆ "باشیک"
بۆ مێوانی
سیروان خنکاوه‌کانی خۆی
ببە‌خشێتە دار ئە‌رخە‌وان
قە‌ندیلیش کچە‌کانی خۆی
وە‌ک پە‌لکە‌کانیان ڕزگار کاو
مارە‌یان کا لە دار قە‌زوان
تفە‌نگە‌کان بۆ هە‌تایه
کوشتنیان لە بیر چێتە‌وە
چە‌قۆکان دڕین و بڕین
لە بیری خۆ ببە‌نە‌وە
پێنووسە‌کان‌ وشە‌ی ئاگر
بە ئاگر بە‌س بنووسنە‌وە
خۆزگە کێوە‌کان بە یە‌کتر بگە‌یشتان
لە یە‌کتری تێ‌ گە‌یشتان
دە‌ریا به زە‌بری شه‌پۆلێک
مانگی لە ئاسمان دزیایە
پڵنگە‌کان و ئاسکە‌کان
دە‌س لە سە‌ر شانی یە‌کتری
بە‌رە‌و مە‌یخانە چوونایە
خۆزگە مە‌ستی
دارو بە‌ردی بگرتایە
دە‌لاقە‌کان
دیوارە‌کانیان تێک‌دایە
تۆش هاوکات
لە گە‌ڵ ماچی یارە‌کە‌ت
منت وە‌ بیر بهاتایە
خۆشە‌ویستم
خۆشە‌ویستی دوور وڵاتم
لە گە‌ڵ خە‌یاڵێکی منا
پێکێک لێ‌دە
بە سڵامە‌تی بۆڵە‌ترێ شۆڕبوەکان
لە لێژگە‌ی ڕوو بە‌هە‌تاوی
مێوە دە‌یمێکی هە‌ورامان


(بە ئیلهام  لە شیعرێکی ئلیاس عە‌لە‌وی
شاعێری ئە‌فغانی

خدا کند انگورها برسند
جهان مست شود
تلوتلو بخورند خیابانها...)

وه‌رگێڕانی ئازاد :
"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

🍃@sayed95🍃


🍇🍇🍇🍇🍇🍇🍇
👍32
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕە‌بی زاڵم بە زاڵم تێک شکێنی
حە‌قی ڕۆڵەی موسڵمانان بسێنی
ئە‌وە‌ی دە‌ستی لە خوێنی بێگوناحه
لە ڕیشە ئاسە‌واری دە‌ر بهێنی

"سە‌یدناسرفە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀
3👏2👍1🙏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
برای آوارگان غزّه:

چه تکرار تلخے است سرنوشت آدمے !

شیطان همیشه کوشیده تا آدم و حواها را از بهشتی که در آن ساکن‌اند بیرون کند .

   🌐 @sayed95 🌐
😭3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مە‌ولە‌وی و ژیری دە‌سکرد بە دە‌نگی مامۆستا ئارام موستە‌وفی
وێنە‌کێش:مامۆستا هادی زیائودینی
(مولوی و هوش مصنوعی با صدای استاد آرام مستوفی
نقاشی : استاد هادی ضیاءالدینی)
🌹 @sayed95 🌹
👏2
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

            "قه‌لاس"
(قە‌لتاس، قه‌لداس)

بڕێ کە‌س وه‌کوو قه‌لاسە
وشکە، تیژە، ئە‌ڵێی داسـە
نە لـە قـوڕگت دێتە دە‌رێ
نە بە ئاسان قووت ئە‌درێ
لـە ژیـان وە‌ڕە‌زت ئـە‌کـا
گە‌نم‌و جۆ نیە، کایە کا !
تـاڵـە، تفتە، سفتـە، گیـرە
قە‌لاسە وردە‌ی سە‌ر پیرە
ئـاو چاری نـاکـا غە‌زە‌وە
بە‌دە‌سیش نایتە دە‌رە‌وە
‌ئیتر هە‌ر مە‌گە‌ر ڕە‌حمی خوا
لـه‌و قـه‌لاسـە نـجـاتت دا

🌿 @sayed95 🌿

🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
👏3🔥21
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
🥀

سلام و خیر مقدم خدمت همه همراهان عزیز

♻️سڵام و به خێرهاتن له خزمه‌ت هه‌موو هاوڕێیانی خۆشە‌ویست♻️

سڵاوێک وێنه‌ی بۆنی وه‌نه‌وشه
جوانتر له په‌ڕه‌ی گوڵباخی باخان
ناسک‌تر له گوڵ شیرین‌تر له قه‌ند
پێشکه‌ش به ئێوه‌ی ده‌روون چراخان

سپاسگزارم که مطالب و اشعار بنده را می‌خوانید ، ملاحظه می‌کنید و بنده را با پیامهای خودتان مورد لطف قرارداده و به ادامه رسالت نوشتن تشویق می‌نمایید.
امیدوارم مطالب و اشعار این کانال مورد رضایت و پسند همه شما عزیزان باشد و از انتقادات و پیشنهادهای سازنده خود صاحب این سطور را بی بهره نفرمایید.

♻️ سپاستان ئه‌که‌م که شیعر و بابه‌ته‌کانی من ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو لێ ده‌که‌ن و به کورته په‌یامه‌کانتان دڵخۆشم ئه‌که‌ن و هانم ئه‌ده‌ن که زیاتر په‌ره به ئه‌رکی نووسین بده‌م، هیوادارم بابه‌ت و هۆنراوه‌کانی ئه‌م کاناڵه به دڵی هه‌موو  لایـه‌کتـان بـێـت و لـه ڕخـنـه و پێشنیاره‌کانتان بێ به‌شم نه‌که‌ن♻️
 
      ارادتمند لطفهای شما
   💠سید ناصر فتاحی💠

@sayed95

🥀
🌿🥀🌿🥀🌿🥀🌿🥀
3👏3
🌴🌳🌴🌳🌴🌳🌴🌳

له‌م ڕۆژگارەدا دارە‌کان‌
لە خە‌ڵکە‌کان‌ سە‌وزترن
کێوە‌کان لە ئاواتە‌کان بە‌رزترن
شمشاڵە‌کان لە هزرە‌کان ڕێک‌ترن
بە‌فرە‌کان لە دڵە‌کان سپی‌ترن...

🖋سە‌یدناسر فە‌تاحی

(بە‌شێک لە نامە‌ی سوهراب سێپهری بۆ دۆستێکی بە ناوی نازی)

وە‌رگێڕاوی تە‌واوی بە‌م زووانە...

💥 @sayed95 💥

🖤❄️🖤❄️🖤❄️🖤❄️
7👍1
بۆ ساڵیادی کۆچی خوالێخۆشبوو مامۆستا باقی شە‌فیعی شاعیری هە‌ست ناسکی شاری پاوە

🥀 @sayed95 🥀
3
⬛️◼️◾️▪️◾️◼️⬛️

🏴 بۆ ساڵیادی قوربانیانی ئه‌نفال
        🔇 "شیعرێکی_لاڵ"


سەد و هەشتاو دوو هەزار خەم
سەد و هەشتاو دوو هەزار دەم
سەد و هەشتاو دوو هەزار خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوەو
وەرزی پێنجەمی ئەنفال‌و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.

ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن بزری
هەزاران چاڵ..!


🔇 شعری لال

یکصد و هشتاد و دو هزار غم
یکصد و هشتاد و دو هزار لب
یکصدو هشتادو دو هزار رؤیا
غم با منقار‌، "گرمیان" را سوراخ سوراخ کرده بود
کوردستانم
تبدیل به نی لبکی شد
تاریخم نیز
آنرا بر لبِ خود نهاد و
فصل پنجم انفال و
مقام اللّه ویسیِ آوارگی
از آن  به صدا درآمد
دیگر من نیز
از همان روز
شعری لالم
دیگر از آن زمان من هم
مملکتِ خاکستر و رؤیاهایم
شبِ تاریک و روشنِ مکان گُمِ
هزاران چاله شده است.

" مامۆستا شێرکۆ بێکەس "
برگردان به فارسی: سیدناصرفتاحی
ــــــــــــــ
📕 له کتێبی " زنەی_شیعر "


  ♠️ @sayed95 ♠️

⬛️◼️◾️▪️◾️◼️⬛️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمە‌نی ڕازاوە‌ی وڵاتی جوانم شمشێر
دە‌نگ: بێهروز بە‌ڵخە‌یی

🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
4
🌸کاناڵی مامۆستا صادق مردوخی🌸

👳‍♂امام جمعه وجماعت مسجد جامع دگران سنندج 👳‍♂

🔹کانالی زیبا با مطالب مفید


.🔸درس عقیده📋
.🔹درس سیره📜
.🔸پاسخ به شبهات عقیدتی📄
.🔹درس فقه📃.
.🔸زندگینامه اولیاء📒

همراه با مطالب علمی، اجتماعی، ادبی و...

برای دیدن مطالب مفید وجوابگویی به سوالات عضو کانال زیر شوید
                             👇👇👇
https://t.me/mamosta_sadegh_mardokhi
1
🌹 @sayed95 🌹
مرحوم محمد گرجی / سنندج

@SharSna کانال سنندج
دە‌نگی مە‌خمڵی خوالێخۆشبوو موحە‌مە‌دی گورجی
" نازەنین یار"

🌸 @sayed95 🌸
👍3
در تَنگیِ تُنگِ شیشه‌ای سرد
گر یار کنار توست دریاست

بی‌ یار مـیان لُـجّـه‌ی بـحـر
این ماهیِ دل غریب و تنهاست

روستای شمشیر، شهرستان پاوه، استان کرمانشاه

شاعر: @sayed95 (#سید_ناصر_فتاحی از همراهان کانال)

#Photo
#ارسالی_شما
@Melodic_Moments
3👍2
💌📨💌📨💌📨💌📨

📃نامه‌ی سوهراب سێپهری بۆ دۆستێکی بە ناوی نازی

وە‌رگێڕ لە فارسی :
سە‌ید ناسر فە‌تاحی

نازی !
خه‌ریکم ئه‌ڕوانم و شتە‌کان لە‌ من‌دا ئە‌ڕوێن، لە‌م ڕۆژە هە‌وریە‌دا چە‌ندە ڕۆشنم، هە‌موو ڕووبارەکانی دوونیا دە‌ڕژێنە من، بە منێ کە لە هیچ پڕ دە‌بم، خاک هە‌ڵچنراوە لە جوانیە‌کان، چاوە‌کانی من ئیتر جێ ناکەنەوە، چاوە‌کانی ئێمە چکۆلە نین جوانیە‌کان بێ لێوارن، لە سێبە‌رێکی هاوین بوو کە تۆم بینی و دوێنێ کە نامە‌کە‌ت گە‌یشت هێشتا شە‌قاری دیتنت لە سە‌ر زە‌وی مابوو و تازە بوو، لە نیوە‌ڕۆی "شە‌مێران‌"دا باسی چیمان ئە‌کرد؟ دە‌ستە‌کانی من پڕ بوو لە ڕۆشنی جیهان و تۆیش لە سێبە‌ری ڕۆشنی ڕۆحی خۆت دا ڕاوە‌ستا بووی، بڕێ وە‌خت وە‌کوو باڵندە‌ی ماق پە‌ڕیو لە جێگەی خۆت نە‌ئە‌جوڵای.
نازی!
تۆ لە ئاو باشتری، تۆ لە‌هە‌ور باشتری، تۆ دەگە‌یتە کازیوە، وریابە نەخزێی، من دۆستی تۆم و دە‌ستی تۆ دە‌گرم، وە‌گە‌ڕ بە کە باڵندە‌کان وان گیاکانیش وان، گە‌یشتیتە پە‌نای دارێک جوان سە‌یری بکە، تە‌ماشا کردن بە‌رە‌و ئاسمان ئە‌تبا، لە ڕۆژگاری ئێمە فێری لێڕوانینمان ناکە‌ن، دارە‌کان بە‌س بۆ ڕازاندنە‌وە‌ی ماڵە‌کانن و کە‌سێ باوە‌ڕی بە گوڵە‌کانی باخچە‌ی جیران نیە، پە‌یوە‌ندیە‌کان پچڕاون، کە‌س لە مانگە‌شە‌ودا ڕێگە نابڕێ و لە دە‌نگی قاڵاوە‌کان وشیار نابێتۆ و خودا لە پە‌نا تە‌ختە‌بە‌ندی هە‌یواندا نابینێ و ژینی هەتاهە‌تایی لە پە‌رداخی ئاوخۆریدا نادۆزێتۆ، چاوە‌کان لقی دارە‌کان نابینن، ئاسمان لە دە‌مارە‌کاندا نیە، له‌م ڕۆژگارەدا دارە‌کان‌ لە خە‌ڵکە‌کان‌ سە‌وزترن، کێوە‌کان لە ئاواتە‌کان بە‌رزترن، شمشاڵە‌کان لە هزرە‌کان ڕێک‌ترن، بە‌فرە‌کان لە دڵە‌کان سپی‌ترن، گلە‌یی مە‌کە، ڕۆژێ دێ من بە‌رماڵی جیرانە‌کە‌مان ئاوپاشی ئە‌کە‌م و تۆیش بە کاژی جیرانە‌کە‌ت سڵاو دە‌کە‌ی و سە‌یرەکان دێنە سە‌ر سوفرە‌ی ئێمەو مرۆڤە‌کان لە دارە‌کان دلۆڤان‌تر دە‌بن، ئیستە لە‌وە‌ی کە لە پای گوڵە‌کان نرخ دە‌نووسن و کەڵە‌شێر پێش کازیوە سە‌ردە‌بڕن و ئە‌سپ بە گاڕی ئە‌بە‌سنە‌وەو چێشتی شە‌ومە‌نە بە هە‌ژاران دە‌بە‌خشن‌، دڵگیر مە‌بە وا نامێنێ.
لە بە‌رزایی خۆتە‌وە سە‌رکە‌وە‌و چاوە‌ڕوانی کازیوە‌ی خۆت بە، جیهان بلاوێنە‌وە، دە‌لاقە‌ بکە‌رە‌وە، لە‌ولاو ببینە، بپێچە باڵای ڕۆشنایی، لە زبڵە‌کان ڕوو وە‌رمە‌گێڕە چوون بە‌شێکن لە ڕاستیە‌کان. چرۆ بکە، سە‌رڕێژ بە تا سە‌رشاربوونت ڕوو بکاتە هە‌موو لایێ.
دە‌نگێک تۆ دە‌چڕێت، وە ڕێکە‌وە، سە‌رمە‌شقی خۆت بە، بە چاوانی خۆت بڕوانە، بە دە‌سکە‌وتی خۆت بژی، بڕۆ ناو خۆتە‌وە تا لە کە‌سانی‌تر نزیک بیتە‌وە، قاسیدی خۆت بە، پە‌یامی خۆت بگە‌ینە، لە باخی دە‌روونتە‌وە بە‌رهە‌م بچنە‌وە، هێندە لقی دارە‌کان پڕ سە‌مە‌ر ئە‌بینی کە به ئاواتی سه‌وه‌ته‌ی زیاتر ده‌بی لە کاتێک‌دا لقێکی قورس زە‌مبیلە‌کە‌ت پڕ ئە‌کا. لە‌م ڕۆژە هە‌وریە‌دا بانگ له تۆ دە‌کە‌م، من لە نێو دونیادا بانگ لە تۆ دە‌کە‌م و چاوە‌ڕێی دە‌نگت ئە‌بم، لە‌م دۆڵی تە‌نیاییە‌دا تۆ ئاوی ڕە‌وان بەو‌ نارە‌نارە‌ت بێ، من ئە‌بیسم.



🌹 @sayed95 🌹

💌📨💌📨💌📨💌📨
👍21
💠🔹💠🔹💠🔹💠🔹

🌹 به بۆنە‌ی ۱ی بانە‌مە‌ڕ ڕۆژی سە‌عدی

ژنه‌وتم له‌ کاتی به‌یان ڕۆژی عید
له حه‌مامه‌وه هاته ده‌ر بایەزید

که‌سێ تەشتێ بووڵ و خۆڵی بێ خە‌وە‌ر
له سە‌ر بانی ماڵێ  فڕێ‌ دایە سە‌ر

وە‌های وت سە‌رو پێچ شێواوو موو
له‌پی دەستی شوکرانە هێنا بە ڕوو

که ئه‌ی نە‌فسی من! شایه‌نی ئاگرم
بە بووڵێ  چڵۆن  بێتو ڕوو داگرم؟


شنیدم که وقتی سحرگاه عـیـد
ز گـرمـابــه آمــد بُـرون بـایَـزیـد

یکی طشتِ خاکسترش بی‌خـبر
فـرو ریـخـتند از سـرایی بـه سر

همی گفت شولیده دستار و موی
کفِ دست، شکرانه مالان به روی

کـه ای نَـفْس مـن در خـورِ آتـشم
به خـاکستری، روی در هم کشم؟

📚بوستان، سعدی

(به مناسبت ۱ اردیبهشت روز سعدی)


وە‌رگێڕ: "سە‌یدناسرفە‌تاحی"

🍃 @sayed95 🍃

💠🔹💠🔹💠🔹💠🔹
👍32👏1