اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂

ڕۆژێک دێ
لە بیرت ئە‌کە‌ن
ئە‌وانە‌ی خۆشت ویستبوون
وە‌کوو ئە‌وە‌ی هە‌ر نە‌بووبی

وە‌ک باڵندە‌یە‌کی‌مردوو
له بیری ئاسمانیش ئە‌چی
وە‌ک ئە‌وە‌ی هە‌ر لە‌باوە‌شی
نە‌فڕیوی و بۆ لای نە‌چووبی

ڕۆژێک دێ لە بیرت ئە‌کە‌ن
وە‌ک کە‌نیسە‌یەکی تاراو
وە‌کوو عە‌شقی ڕاگوزارێک

دڵنیابە لە بیر دە‌چی
وە‌کوو گوڵێک لە‌شە‌وە‌زە‌نگ
لە گوڵزارێک

"بە ئیلهام لە شیعرێکی مە‌حموود دە‌رویش"

تُنسیٰ کَأنَّکَ لَمْ تَکُن
تُنسی کَمَصرعِ الطائرٍ
کَکَنیسَةٍ مَهجورةٍ
تُنسی
کَحُبِّ عابرٍ
و کَوَردَةٍ فی الثَلج
تُنسی

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀

🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
👍32
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#Repost @fc__shaho_shamshir1401
——
رونمایی زیبا از لباس باشگاه شاهوی شمشیر

با تشکر از دست‌اندرکاران تهیە این کلیپ
شعر ؛ سیدناصر فتاحی
@sayed95
👍21👏1
🎄🌲🎄🌲🎄🌲🎄🌲

لە باخ ئە‌تبڕن چراخانیت کە‌ن
تا کاجی جە‌ژنێکی زستانیت کە‌ن

چە‌ن هە‌وڕێکی ڕە‌ش ڕۆژیان دا گرتی
بە بیانووی ئە‌وە‌ی کە بارانیت کە‌ن

کە ڕزگارت بوو لە‌م چاهە یۆسف!
ئە‌م جارە ئە‌تبە‌ن کە زیندانیت کە‌ن

لە جیاتی ئە‌وە‌ی گوڵی جە‌ژنان بی
بە دیاری گوڵکۆی کە‌سێ فانیت کە‌ن

فه‌رقی ڕە‌حیم و ڕە‌جیم یە‌ک خاڵە
لە‌وە بترسە کە شەیتانیت کە‌ن

ئاوی نە‌خوازراو خۆ موراد نیە
بە‌هانە‌یێکە کە قوربانیت کە‌ن


❇️ وە‌رگێڕاوی غە‌زە‌ڵێکی (فاضل نظری) لە فارسیە‌وە

سە‌یدناسرفە‌تاحی

🌸 @sayed95 🌸

🎄🌲🎄🌲🎄🌲🎄🌲
👍52👏2
🖤 شعر پدر در سالگرد عروج پسر

🖤 به یاد استاد آزاد راستین کردستانی
🥀 @sayed95 🥀
🕊21👍1
💫💫💫💫

بە‌یانی میعراجی پێغە‌مبە‌ر (د.خ) لە شیعری مامۆستا مە‌ولەوی له دو به‌یتی کۆتاو موختە‌سە‌ر

ڕێ چه‌ن هەزار ساڵ، تەی چه‌ن حیجابات
زاتی حەق،  کەلام، سوئال، جوابات

چوو، بوو، دی، بیستی، کریا، دریاوە
هاتەوە، حەڵقە، هەر ئەلەریاوه

💫 @sayed95 💫

💫💫💫💫
2👍1
🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃


(تضمین) تێهه‌ڵکێشێک له سه‌ر شیعرێکی مامۆستا مه‌وله‌وی کورد


ئازیز جه دوریت دڵ ئامان وە چڵ
سه‌ر مه‌ۮۆ ناڵه‌و شیوە‌ن چون بوڵبوڵ
بینایی چە‌مان زامە‌تەن موشکڵ!
(کزه‌ی چزه‌ی زام گڕپه‌ی گڕه‌ی دڵ
داخ دووری دۆس دوور کەفتە مە‌نزڵ)

نە جە‌رگە‌ی شادان تە‌ریک و تە ردم
ژڵـیـژیان یه‌کسه‌ر تان و پۆی فـه‌ردم
حیکایە‌ت کە‌رۆ جە ڕه‌نگی زه‌ردم
(شــە‌رارەی ئـایـر دڵــە‌ی پــڕ دە‌ردم
تە‌پو دووی دوکە‌ڵ هە‌ناسه‌ی سه‌ردم)

سیـا چـاڵی خـە‌م بـیـه‌ن وە یاگە‌م
ده‌ورش گرتێنان ئه‌ساسه‌ی ماتە‌م
خە‌م تۆشە به‌ره‌ی شاۮیم دا وه‌هه‌م
(جه شه‌راره‌ی نار دڵه‌ی پڕ جه خه‌م
سوچیان ته‌مام هه‌ر حه‌فت په‌رده‌ی چه‌م)

دڵه‌ی خه‌مبارم ئایر وه‌ر بی لێش
ئارامم نیه‌ن لای بێگانه و خوێش
بۆسۆی هه‌ناسه‌م باس که‌رۆ جه چێش؟
(بۆی کزه‌ی که‌باب سۆز سینه‌ی ڕێش
قرچه‌ی بریشته‌ی جه‌رگ جه‌فا‌کێش)

ساقی ده‌خیله‌ن سا مه‌که‌ر دره‌نگ
سه‌ر سه‌رای دڵم هه‌م ئاوه‌ردۆ ژه‌نگ
جه گێج ده‌ریای عه‌ده‌م مه‌ۮۆ په‌نگ
(جۆش سه‌ماوه‌ر دیگ دڵه‌ی ته‌نگ
لوله‌ی فواره‌ی فرمێسک سه‌د ڕه‌نگ)

په‌ی دیای باڵای ئه‌و سه‌رو بێ گه‌رد
گێڵام جه ساراو  دۆڵ و که‌ش وهه‌رد
ئـاخـر ویـستمۆ ونـیـن و لـه‌ش سـه‌رد
(واژاوش چون تاف ڕیشه‌ی هه‌ستیم به‌رد
ڕیشه‌ی کۆته‌ره‌ی جه‌رگم به رئاوه‌رد)

کاڵای سیای خه‌م وه باڵام بڕیان
نه‌مه‌نده‌ن تاقه‌ت په‌رده‌ی دڵ دڕیان
جیاییت گه‌ڕیان که‌رده‌ن وه گریان
(دڵ جه ده‌روندا که‌رده‌ن وه بریان
وه مه‌رگت قه‌سه‌م تاسه‌ی تۆم کریان)

هۆنیای: سه‌یید ناسر فه‌تاحی

      🔷 @sayed95 🔷

🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃
👏41👍1
🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀

"دوو بە‌یتی جافی"

بـێ بـۆ لای دڵـی پتـورکیاگی من
لای قرچە‌ی دڵی داگیرسیاگی من
کـە‌مێ دانیـشە لـە‌م بـن دیـوارە
لە پاڵ کە‌لاوە‌ی هە‌ڕۆژیاگی من

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

            🌺 @sayed95 🌺

🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀
👍62👏2
🥀🍂🥀🍃🥀🍂🥀🍃🥀

ئاگر و ئاوو ئابڕو هەر سێ
لە سە‌فە‌ر بوونە هاوە‌ڵ و هاوڕا

به‌ستیان په‌یمان هە‌رکە‌سێ ون بوو
بە نیشانه‌یەک زوو ببێ پە‌یدا

گڕی سوور وتی لە هە‌ر شوێنێک‌دا
دوکە‌ڵێ بە‌رزە من وام لە‌ وێدا

ئاو وتی کاکە نیشانەم دیارە
سە‌وزە‌ویە و گوڵە و باخ و هە‌م گیا

بە‌ڵام ئابڕوو لە کونجێ دانیشت
هاواری کرد و تێر بە دڵ گریا

حە‌یران بوو ئاگر ئە‌و حاڵە‌ی بینی
ئاو کە‌وتە لە‌رزە لە سە‌ر تاکوو پا

ئاگر وتی بۆ کە‌وتیتە گریان؟
ئاو پرسی ئە‌ی بۆ نیشانەت نە‌دا؟

ئابڕوو کاتێ هاتە‌وە سە‌رخۆی
فرمێسکی سڕی و جا کردی نیگا

وتی ڕە‌فیقان بمگرن بە توند
من ئە‌گە‌ر ون بم قە‌د نابم پە‌یدا



آتش و آب و آبرو با هم
هر سه گشتند، در سفر همراه
عهد کردند، هر  يکى گم شد
با نشانى ز خود شود پيدا
گفت آتش: به هر کجا دود است
ميتوان يافتن مرا آنجا
آب گفتا، نشان من پيداست
هر کجا باغ هست و سبزه بيا
آبرو رفت و گوشه اى بگرفت
گريه سر داد. گريه اى جانکاه
آتش آن حال ديد و حيران شد
آب. در لرزه شد، ز سر تا پا
گفتش آتش، که گريه ى تو ز چيست ؟
آب گفتا بگو نشانه.. چو ما
آبرو لحظه اى به خويش آمد
ديدگان پاک کرد و.. کرد نگاه
گفت. محکم مرا نگه داريد
گر شوم گُم نميشوم  پيدا

             "رهی معیری" 

وە‌رگێڕان بە‌کوردی:
      سە‌ید ناسر فە‌تاحی

@sayed95

🥀🍂🥀🍃🥀🍂🥀🍃🥀
👏42👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹

" بۆ غە‌ریوی وڵاتان"

دوو گوڵ وە‌ یە‌کۆ لە باخچە دە‌رچوون
لە وڵاتێ تر پە‌ناهە‌ندە بوون
نە‌یانئە‌زانی  تاریکە‌و سێوە‌ر
ئە‌سیسێن ئە‌گە‌ر لێیان نە‌دا خوە‌ر
خۆری نیشتمان تین و گە‌رمیە
غوربە‌ت هە‌ر گە‌مە‌و هە‌ر سە‌رگە‌رمیە
هە‌تا لا کە‌یتۆ جوانیت چووگە
گۆشت ناورژێنن هە‌ر بە‌زو دووگە
دوور لە قە‌وم و کە‌س لە خۆیشک و برا
غە‌ریو ئە‌کە‌وی وە‌ک بە‌رخی تە‌را
ئە‌گە‌ر جوانە‌کان وڵات جێ بێڵن
داعش و دوژمن خاکمان ئە‌کێڵن
وە‌ختێ جوان نە‌وێ غیرە‌ت بنوێنێ
دوژمن بە ئاسان لێمان ئە‌سێنێ
کوڕی جوان نە‌وێ لە‌و گوند و شارە
ئە‌و گشت کە‌نیشکە لە کێ کە‌ین مارە؟
کێ ماڵ درووس کا ؟ باخ ئاوان کاتۆ؟
کێ تیمارت کا مار بۮاتە پاتۆ؟
کێ سە‌ݩگە‌ر بگرێ وڵات پارێزێ؟
کێ بوێسێ لە‌بە‌ر زڵمی زلهێزێ؟
کێ ڕانک و چۆخە‌و مە‌رە‌ز لە‌بە‌رکا
کێ چۆپی کێشێ لە ناو هە‌ڵپە‌ڕکا
کێ سە‌فی تە‌کیە و مزگت پڕ کاتۆ
کێ بێژێ دایکە وا کاکە‌م هاتۆ
کێ لە کە‌ژ و کێو گۆرانی بێژێ
وە بۆنە‌ی کێوە کچ چاو بڕێژێ؟
هە‌رچە‌ن باخچە‌مان پڕ دڕک و داڵە
چرای کە‌م نوورە ئە‌م گە‌ورە ماڵە
بە‌ڵام وە خۆمان ئاوە‌دان ئە‌وێ
بە جوانە‌کانمان چراخان ئە‌وێ
گە‌رم ۆ ڕۆشن کەن ئەم ماڵە بۆمان
ڕە‌حمە‌ت جێ بێڵین با لە دوای خۆمان

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"
بە ئیلهام لە کورتە شیعرێکی مامۆستا جە‌هان عه‌لیزادە

(دوو گوڵ پێکەوە
له باخچە ڕایان کرد و
له هەندەران بوون به پەنابەر

نەیانزانی دەژاکێن
گەر هەتاوی نیشتمان لێیان نەدات
لەنێو وڵاتی تاریکی و سێبەر)

            @sayed95

🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹
3👏3
1
https://www.karzar.net/178601
کارزار نجات کوهستان شاهو از زیر چرخ تانک های آفرودسواران


لطفا بی‌تفاوت نبوده و در حفظ  طبیعت زیبای گیاهی و جانوری شاهو سهیم باشید.
باشد تا آینده‌گان بابت بی‌تفاوتی امروز، نفرینمان نکنند.

حتما کارزار را امضا کنید.

🏔@sayed95 🏔
👍32
💨❄️💨❄️💨❄️💨❄️💨

هە‌ر چە‌ن لە‌‌ بە‌ر بای زە‌مهە‌ریر
لە‌رزان و بێ بە‌رگ و بارم
بە سڵامێکت لە دوورۆ
دڵ‌خۆشترین پیاوی شارم

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

🌹 @sayed95 🌹

💨❄️💨❄️💨❄️💨❄️💨
2👍2
💋🌹💋🌹💋🌹💋🌹💋

لـبِ لـعـلت گُـلِ گلـزار چـیـن است
زِ هجرت کلبـه‌ی دل مـاتمین است
لـبـت نـه شکّر و نـە انـگـبین است
ولی خوب و گوارا و شیرین است

"سیّد ناصر فتاحی"

💎@sayed95 💎

💋🌹💋🌹💋🌹💋🌹💋
🌨☃️🌨☃️🌨☃️🌨☃️🌨

لە بە‌ر زیاتر دە‌کا پاڵتاوی بە‌ر کوێخایێ زستانێ
بە‌ڵام دە‌گرێتە‌وە پێستی هە‌موو یە‌ک لا قە‌بایانێ

نیشانی کونجی میحنە‌ت خانە‌یی ئێمە‌ی لە کێ پرسی؟
ئە‌وی زستانێ ناناسێ دە‌ری دە‌وڵە‌ت سە‌رایانێ

له‌ شانی باڵە پۆشی ئاغە دا ئە‌و بە‌فرە دابارێ
دە‌لە‌رزێنێ لە‌شی ڕووتی فە‌قیر و بێ نە‌وایانێ

لە کۆشکی زاڵمان سە‌ر دا ئە‌خا باران کە داباری
کە‌لاوە تێکشاندن باش ئە‌زانێ بۆ هە‌ژارانێ

تە‌بیبی حاڵ نە‌زان چۆن دێتە دیداری نە‌خۆشی خە‌م
چلۆن دە‌رمان ئە‌کە‌ن دە‌ردی هە‌ژار و بێ دە‌وایانێ

بە‌ سە‌ختی گیان سپاردن بە‌و سە‌فای فرمێسکە‌وە چاکە
لە‌وە‌ی دە‌س ڕا بدە‌ی پێش چاوی ڕژد و بێ سە‌فایانێ

بە‌ لای هە‌رناکە‌سێ درکاندمان نە‌یکردە‌وە قوفڵێ
لە کوێ بە‌سراوە یا ڕە‌ب دە‌ستی ئە‌و موشکڵ‌گوشایانێ

نیقابی ئاشنایان بە‌ست کە ڕزگار بووین لە بێگانە
لە کۆتایی گە‌مە بێگانە‌ دە‌رچوون ئاشنایانێ

بە هە‌ر فە‌رمانێ دایان عالە‌مێ خە‌لتانی خوێنێ بوون
ڕە‌بی وێران بکە‌ی کاخی شە‌هو فه‌رمانڕە‌وایانێ

کە بینیم ڕزق و ڕۆزی خە‌ڵک لە دە‌ستی ماڵگرە زانیم
دە‌بێتە سوفرە ڕۆژێکیش زگی ئە‌و ئە‌ژدیهایانێ

بە عیززە‌ت گە‌ر نە‌بە‌خشی هە‌ر بە زیللە‌ت لێتی ئە‌ستێنن
چلۆن عاقڵ نە‌کا بیرێ لە دە‌سپێک و لە دوایانێ

بە‌گاڵتە دوژمنم ئە‌یوت بە‌سە‌ ئە‌ی شە‌هریار زاری
کە قۆڵبە‌ستێ دە‌کە‌ن لە‌م شارە‌دا خێڵی گە‌دایانێ

برگردان غزلی از استاد شهریار تبریزی به کوردی با مطلع:

زمستان پوستین افزود بر تن کدخدایان را
ولیکن پوست خواهد کَند ما یک‌لاقبایان را...

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

❄️ @sayed95 ❄️

🌨☃️🌨☃️🌨☃️🌨☃️🌨
👏4
💕💕💕💕💕💕

ئه‌وین چیه؟
کێ ئه‌زانێ؟
هه‌وره
به‌فره
یا بارانێ؟
زستان
به‌هار
یا خه‌زانێ؟
ئه‌وین پرسیارێکی به‌رزه‌و
وڵامێکی به‌رزی ئه‌وێ
وڵامده‌ریش کێ بێ شه‌رته
بێدار بێ یا کوو لە خه‌وێ؟
یه‌کێ ئه‌ڵێ:
پرسیارێکی بێ وڵامه
مه‌عشوق گه‌وره‌و
عاشق له‌م به‌ینه غوڵامه
هی تر ئه‌ڵێ:
ئه‌وین مانا بۆ ژیانه
هه‌سته
ڕۆحه
تینی گیانه
وه هه‌روه‌ها له‌م وتانه
به‌ لای ئه‌وه‌ی ئه‌وین گه‌سته‌س
خه‌وه به‌ڵام خه‌وی داچڵه‌کانه
له خۆ دوور بوون
هه‌ر وه‌کوو ددانی شانه
تا لایق بی
بۆ ئامێزی ئه‌و زوڵفانه
ئه‌وین هێلانه شێوێنه و
شێت و وێڵ که‌ری دڵانه
سکڵی ژێر خه‌له‌و خه‌رمانه
ئه‌وین خۆری
سوتێنه‌ری سه‌وزه‌ڵانه
ئه‌وین ژینه
ئه‌وین ژانه
هاواری ڕۆحی ئینسانه
ئه‌وین ڕاست و درۆی دڵە
چه‌هچه‌هه‌ی بوڵبوڵ بۆ گوڵه
ئه‌وین شه‌پۆلێکی تونده
له که‌نارێک توڕه ئه‌بێ
گویچکه ماسی
به‌حری تینوت
بۆ ده‌ردێنێ
ئه‌وین چیه؟
هه‌وێنی سه‌د قازان خه‌مه
هه‌رچه‌ن باسی که‌ی هه‌ر که‌مه
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کوشته‌ی ده‌ستی
ئه وینێکی بێ کۆتایین
ئێوه مردوو نین شه‌هیدن
خاکی ژێر به‌فری زستانن
هه‌تا نه‌بوون هه‌ر ئه‌مێنن
سه‌وزه‌و گوڵی جوان ده‌ردێنن
با ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ر هاوار که‌ن
ئه‌وین چیه ؟
کێ ئه زانێ؟

💖 @sayed95 💖

💕
💕💕💕💕💕
👍62👏2
💠💠💠💠

لە ڕۆژی مە‌یدان شێران لە پێشن
جە‌وری مام ڕێوی‌و گورگیش ئە‌کێشن
لە وە‌ختی مە‌ساف خۆ ناشارنە‌وە
بۆ شێخی وە‌تە‌ن سۆفی و دە‌روێشن

سه‌یدناسرفه‌تاحی

♻️ @sayed95 ♻️

💠💠💠💠
👏6👍2
💫💫💫💫

گفت مرا دلربا: عود و کمانت کجاست؟ گفتمش این سازِ نی!
گفت: که صَهبای جان، جامِ شرابت کجاست؟ گفتمش این جامِ می!
گفت: که قُربانیِ راهِ ثوابت کجاست؟جان بنمودم به وِی!
گفت: که یک بوسه را خِلعت راهت کنم، گفتمش آخر که کِی؟

سیدناصرفتاحی


برگردان آزاد شعری از ماموستا عونی شاعر کورد به فارسی:

گوتی: عود و كەمانت بێ، گوتم: نەی
گوتی: جامی شەرابت بێ، گوتم: مەی
گوتی: كوشتن سەوابت بێ، گوتم: دەی
گوتی: ماچێ خەڵاتت بێ، گوتم که‌ی؟

"مامۆستا عه‌ونی"

🌼@sayed95🌼

💫💫💫💫
👏5
🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹

له‌ تۆی ئازیزم بیرە‌وە‌ریەکم نە‌ماوە لە‌بیر
بە‌ڵام سە‌د خۆزگە لە‌م پرسیارە‌دا من نە‌بام ئە‌سیر

خاڵی قە‌ترانی ماسی شێوە‌کە‌ی  زرێواری  ڕووت
ئاخۆ لە‌گۆنای بەفر و خوێن ڕە‌نگی جوانت نە‌بزووت؟

یا من ئاسایی وە‌ک بێ قەراری لە ویساڵ بێ بە‌ش
سە‌ری هە‌ڵگرتووە‌و بە‌رە‌و کە‌ناری زە‌ریای چاوی ڕە‌ش

سە‌یدناسر فە‌تاحی

(وە‌رگێڕانی شیعری نوێ بە‌ کلاسیک بەرهە‌مێکی مامۆستا جە‌هان  عە‌لیزادە)

لە تۆ
هیچم لە بیر نەماوە

بەڵام داخۆم
خاڵە ڕەشە نەبزێوە ماسی وێنەکەی
نێو زرێباری گۆنای ڕاستت
لە شوێنی خۆیدا ماوە

یان وەکو من تاقەتی نەهێناوە،
سەری خۆی هەڵگرتووە و
بەرەو زەریای ڕەشی تووڕەی چاوت هەڵکشاوە؟

ج. عەلیزادە

🥀 @sayed95 🥀

🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹
👏7🥰2🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
" پە‌ری شیعر "
شیعرێکی زۆر جوان لە مامۆستا شە‌ریف
🌼 @sayed95 🌼
👍53👏2🔥1