اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
Forwarded from اشعار سیّدناصرفتاحے (سیّدناصرفتاحی)
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁
" میدالیای مردن "

(پێشکه‌ش به گیانی پاکی ڕۆڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)

نزیک به‌هاره‌و گوڵان دێـنـه ده‌ر
هه‌ر گوڵێ ڕه‌نگێ ئه‌کاتـه‌وه بـه‌ر
به‌فری زستانی ئـه‌بێ بـه ئـاوێک
تینوه‌تی زه‌وی ئه‌شکێنێ تـاوێک
سه‌وزه‌و گوڵی جوان سه‌ریان هه‌ڵدێنن
له قومری و بـوڵـبـوڵ سه‌ر ئـه‌شێوێنن
له چه‌ن لا ده‌نگی خوڕه‌ی به‌فراوه
تێکـه‌ڵ گــۆرانـی لاکــه بــه‌م لاوه
ده‌سته‌ی ئاشقان له کێو و هه‌ردن
جووتیاره‌کانیش خه‌ریکی وه‌ردن
له لایه‌ک خه‌ریک به‌زمی زه‌ماوه‌ن
لایێ تر پیقـه‌ی که‌نین و لێوخه‌ن
ده‌نـگی مـنـداڵان لـه کــۆڵانـان دێ
خه‌ریکی کایه‌ن له گه‌ڵ کێ به‌رکێ
ژنـێ کـۆرپــه‌کـه‌ی لـه بـاوه‌ش دایه
ئـــه‌ی لاوێـنـێـتــۆ بــه لایـــه لایـــه
کـۆرپه‌ی‌تـر لـه نێو بێـشکه پێچراوه
به مورگ و مێخه‌ک ده‌وره‌یان داوه
بـزه‌یێـکی جـوان لــه سـه‌ر لـێـوانی
جـوان و ڕازاوه وه‌ک کـوردسـتـانی
دڵـدارێـک لـه نـێـو خه‌یـاڵـی وه‌سـڵه
کـه‌ی تێپه‌ڕ ببێ ئـه‌م ڕه‌نـجی فه‌سڵه
لــه نـاکـا ئـه‌و گـشـت جۆش و خرۆشه
ئـه‌و زه‌وق و شـادی و دیمـه‌نـه خۆشه
بـه گـازی ســـاریـــن بـومـبـی نـاپـاڵــم
لــه لایـه‌ن بـه‌عـسـی فــه‌ســادی زاڵــم
بوو به دوکـه‌ڵ و بـه‌ خـۆڵـه‌مـێـشـێـک‌
لـه سـه‌ر دڵـی کـورد کـرا بـه‌ئـێـشـێـک
وک هیـرۆشـیمـا و حه‌ما خـه‌فــه‌ بـوو
سـووتـا بــه کـڵـپـه‌ی ئــاگـری نــمــروو
هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی
مـیـدالـیـای مـردن بــوو خـه‌ڵاتـه‌کـه‌ی
وه‌ک زه‌رده‌ی ڕێـژاو کرماشـانـه‌کـه‌ی
له ده‌س چوو سه‌فای ده‌رو بانه‌که‌ی
کیمیاوی نـه‌یهێشت ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه
ئه‌و پیرو جوان و گشت شۆخ وشه‌نگه
بـوون بـه قـوربـانی جه‌ژنی ئیستیعمار
لــه سـه‌ریـان درا وه‌ک مـۆره‌ی قـومـار
له سه‌ر سینـگی کـورد ئـاگریان کردۆ
هـه‌ڵـه‌بـجـه‌یـان کرد به چێوی پردۆ
لـه هـه‌رکـۆڵانـێـک شـه‌هـید که‌وتبوو
ئه‌تگوت هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی خه‌وتبوو
ده‌شتی شاره‌زوور گـشـت پـڕوزا بـوو
کـیـمــیـاوی تـێـکـه‌ڵ نـاخـی کـرا بـوو
بـا پـرسیار بکه‌ین له دونیای ئه‌مڕۆ
چـیــه تــاوانـی کــوردی ڕه‌نـجـه‌ڕۆ
لـه به‌ر چـی ئه‌بێ مانگی ڕه‌شه‌مـه
چـاره‌ڕه‌شی بـێ بـه بـه‌شـی ئـێمـه
بـۆچی هـه‌ڵـه‌بـجه بێ به قوربانــی
چــه‌کی کـیمـیاوی بـێـتـه مـیـوانـی
وه‌ک چـۆن شـه نگاڵ و شـاری کۆبانی
له سه‌ده‌ی بیسته‌م بوون به قـوربانی
شه‌رتـه بـه خوێنـی شه‌هـیـده‌کــانی
بـه ئاوی لـێـڵ بـووی ڕووبارو کـانـی
بـه بزه‌ی وشک بووی سه‌ر لێوه‌کانی
به زوڵفی گـرژ بـوو پـه شـێـوه‌کانـی
به خوێن و خه‌نه‌ی تێکه‌ڵ بووی بوکی
بـه دوا هـه‌نـاسه‌ی گـه‌‌وره‌و بــچـوکی
یـادی هـه‌ڵـه‌بجه زیـندوو‌ که‌ینـه‌وه
تـا لـه بـیـریان بـێ نەتیجە‌‌ و نە‌وە

هۆنراوه : سه‌ید ناسر فه‌تاحی

🥀 @sayed95 🥀
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃

"عید"

بادِ سرگردانِ کولی را بگو:
روز و شب
در چرخش و در گردشی
هر زمان دور جهان گردیدی
نه گرسنه دیدی و نه تشنه‌ای
یا از آن بالا
ندیدی برق تیغ و دشنه‌ای!
غوطه‌ور در خونِ خود
گر تو ندیدی‌ مردمان
یا که آتش
شعله‌ور در خرمن پیر و جوان
یا ندیدی کودکی
بنشسته روی سفره‌ای خالی زِ نان
آن‌زمان!
دورِ بعدی نرود از یادت
سرِ راهت هرکسی را دیدی
بگو این عید مبارک بادت

"سیدناصرفتاحی"

برگردانِ آزاد از شعرِ دوست عزیز و شاعرم کاک پرویز بابایی

🌹 @sayed95 🌹

🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قضیه این است
🥀 @sayed95 🥀
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
عجب دنیاست این دنیا !
1
Audio
هه‌زاران ژان له دڵ دیرم💔

قطعه: پرزه ی نه رمه واران
از آلبوم: ژه نیار شه و
کاری از گروه همنوازان شاه خوشین
آهنگساز و تنظیم: استاد خشایار رشیدی

شعر :سعید عبادتیان

💐 @sayed95 💐
👏31
🌹🌸🌹🌸🌹🌸🌹🌸🌹🌸


بڕێ نوێژ و ڕۆژوی قە‌زا لە گە‌ردنمە‌و
زیاتر لە‌وە‌ش خۆشە‌ویستی و ئە‌وینی زوو
بە وە‌ختی بانگی چاوانت!
بڵێ کە‌ی؟ لە کوێ؟ یان چلۆن؟
بە جێ بێنم قەرزی ئە‌وینی ڕابردوو

به ئیلهام له شیعرێکی فارسی خاتوو سارا سادقیان

🥀 @sayed95 🥀

🌹🌸🌹🌸🌹🌸🌹🌸🌹🌸
4👏2👍1
💢🔹💢🔹💢🔹💢🔹💢🔹
🔹

"بۆ ئۆردوغان و لە‌شکری تاتار"

ئێمه لە کۆبانی و عِفرین
ئێوه به‌ر شاڵاوی نِفرین

ئێمه سه‌ربه‌رزی ناو میلله‌ت
ئێوه چه‌قیوی ناو زیلله‌ت

ئێـمـه په‌روه‌رده‌ی وڵاتین
لێ هاتووی شه‌ڕ و خه‌باتین

ئێوه په‌روه‌رده‌ی فاشیستن
مـرۆڤـایـه‌تی نـه‌ویـسـتـن

ئێمه ڕۆله‌ی دایکی خۆمان
په‌روە‌رده‌ی خاکی نیشتمان

ئـێـوه لـه مـغۆل و تـاتـار
خوێن ڕێژن و خوێڕی و هار

ئێمه به دوا ڕۆژێکی ڕوون
پاشه ڕۆژی ئێوه‌ش نه‌بوون

مێژووی ئێمە پڕ سە‌روە‌ری
ئێوە تاڵان،  خوێڕی گە‌ری

پیاوانی ئێمە بە غیرە‌ت
نێر و مێی ئێوە بێ قیمە‌ت

ژن و کچمان وە‌ک شازادە
هی ئێوە پردی سە‌ر جادە

هونە‌رمە‌ندین و دە‌س ڕە‌نگین
دەسی ئێوە پیس و خوێنین

دارە‌دە‌ستی ئیستیعمارن
زاهێر ئیسلام باتن مارن

نۆکە‌ری ئە‌مریکا و سە‌هیۆن
بێ ڕیشە‌‌ن و بێ تان و پۆن

بە‌زاهێر ئە‌هلی ئیسلاحن
ئاشقی بۆمب و سیلاحن

مناڵ کوژ و ماڵ ڕوخێنن
بێ شە‌رە‌ف و بێ دوخێنن

ئە‌ردووغان و نتانیاهوو
هە‌ردوویان وە‌ک کە‌ر و یابوو

لە‌ پاشی جووتە‌ وە‌شاندن
سە‌ڕە‌سە‌ڕ و کلک خولاندن

لە دوای تڕین و قە‌رسە‌قول
یان قە‌پ گرتن و خولە‌خول

ئە‌بێ بکرێنە ناو گە‌وڕ
لە‌وێ بکە‌ونە تڕە تڕ

بێجگە ڕە‌وشت و خووی کە‌ران
سیمــایـەک  تـریچـیـان نـوان

ڕووی تریان وە‌ک گورگی هارە
بە‌راز و خوگ و کە‌متیارە

خوێن ڕشتن  و زگ دڕینە
کوشتن و جە‌رگ بڕینە

له غە‌ززە بێ یا کۆبانی
قامیشلو بێ یا لوبنانی


یه‌مه‌ن بێ یا میانماری
اویغور بێ  یا کوو شه‌نگاری

کە بینیت فرمێسک و هە‌ڵسێ
ئە‌بێ دڵ بۆسۆی لێ هە‌ڵسێ

لاشە‌ی پە‌ل پە‌لی منداڵێک
ئاسوودە‌ییت تێک بدا تێک

بە بینینی زوڵم و ستە‌م
چاوو چاوێلکە‌ت بکا تە‌م

بە قه‌ڵە‌م یا بە قە‌دە‌م بێ
مە‌ترسە هە‌نگاو هەڵبنێ

ئە‌گە‌ر چی مه‌زڵووم  زە‌بوونە
ئە‌زانم کە ئاسۆ ڕوونە

دڵنیام نوور سە‌رکە‌وتووە
فاشیست پەست و دواکە‌وتووە

ڕۆشنایی لە کە‌ل دێتە دە‌ر
تاریکی ئە‌بێ سـە‌ر لە‌ بـە‌ر


"سە‌یدناسرفە‌تاحی"

     🕊 @sayed95 🕊

💢🔹💢🔹💢🔹💢
👏84
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە‌ی مامۆستای گە‌ورە‌ی شیعر و ڕۆمان ( بە‌ختیار عە‌لی ) بە دە‌نگی مامۆستا (عادڵ عه‌زیز)
🌸 @sayed95 🌸
3
مە‌کە‌ن مە‌نعم ئە‌گە‌ر شە‌یدای کە‌ژ و کۆساری شمشێرم
بە نە‌شئە‌ی ڕۆح‌ بە‌خشی بای شە‌ماڵی مە‌ستم و تێرم
لە سە‌ر لوتکە‌ی بوڵێندی شاخی شاهۆ بوومە پە‌روە‌ردە
ئە‌گە‌ر سە‌ر بە‌رزم و ئازادە‌و ئازام و وە‌ک شێرم

" سە‌یدناسر فە‌تاحی "

🌹 @sayed95 🌹
👍73
🕋🌼🕋🌼🕋🌼🕋🌼🕋

*به مناسبت برگزاری فستیوال موسم ریاض *

باز هم زنباره‌گان و خَیلِ شهوت پَروَران
بر حِجاز و سرزمینِ وحی گشته سَروران

بار دیگر لشکرِ رقّاصه و خُنیاگران
گشته بر جاهل مآبیِّ قدیم احیاگران

باز هم زن، همچو کالا در یَد و دیدِ بَدان
گشته بزم آرایِ جمعِ ناکس و دیو و دَدان

همچو عهدِ جاهلیت بر مَدارِ کُفر و شِرک
دست در دست یهود آغِشته با خوناب و چرک

جامِه آلوده به خونِ اهل شام و غزّه‌‌ها
گرمِ نوشانوشِ جامِ باده‌‌اند و مزّه‌ها

حرمتِ بیت الحرام و روضه‌ی پاک رسول
زیر پا بنهاده بهرِ کیسه‌ی دینار و پول

از برای خاطر اربابِ غرب و صهیونیست
آبروی خویشتن را کرده‌ نابودا و نیست

این دعا را از  زبان سوره‌ی تبت یدا
صبح و ظهر و عصر و مغرب تا عشا دارم ادا

قطع بادا دست تُرکی آل شیخ ناخلف
ابن سلمان یهودی طبع، گم باد و تلف

در امان بادا زِ کَیدِ دشمنان بیت الحرام
تا قیامت روضه‌ی فخرِ بشر دارالسّلام

"سیّد ناصر فتاحی"


       🕋 @sayed95 🕋

🕋🌼🕋🌼🕋🌼🕋🌼🕋
👍4👏21
🛑⭕️🛑⭕️🛑⭕️🛑⭕️

" ته‌ک به‌یت"

من پڕ پڕ له تۆ، تۆ له من خاڵی
لە‌م حاڵی خۆمە چۆن بتکە‌م حاڵی

* به ئیلهام له وته‌یه‌کی جوبران خه‌لیل جوبران *

"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"

❇️ @sayed95 ❇️

🛑⭕️🛑⭕️🛑⭕️🛑⭕️
6👍2👏1
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹

خێڵی مامه قه‌ل بوونه دوکاندار
داڵه‌که‌ر خۆره بوونه ئاغای شار
ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هزر و زانستن
ئێستە له کونجی خه‌ما گرفتار

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

@sayed95

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
👏4👍31
تاریخ جاف @TSS_KURDISTAN.pdf
4.5 MB
ناساندنی کتێب :

📜 تەئریخی جاف

دانراوی: کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف

لێکۆڵینە‌وە: دکتر حەسەن جاف بە زمانی کوردی
پێشە‌کی: موحە‌ممە‌د عە‌لی قە‌رە داغی

💫سە‌رچاوە: کاناڵی جافی جوانڕۆ

💐 @sayed95 💐
2🙏1
🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹

که تۆم نە‌بێ  ڕۆحی ڕە‌وان! ژین و ژیانم بۆ چیە
تۆم لا نە‌بی ئە‌ی نازە‌نین! مان‌و نە‌مانم بۆچیە
تۆ شێخ و من دە‌روێشکە‌ی دێوانە‌کە‌ی تە‌کیە‌ی دڵت
گە‌ر ڕێم نە‌دە‌یتە تە‌کیە‌کەت باخی جینانم بۆ چی

"سە‌یدناسرفە‌تاحی"

💍 @sayed95 💍

🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹
4👍1
📜نامەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو بۆ شاعیرانی نوێ

هاوڕێم!

دیوانه‌شیعره‌که‌تم به‌ ده‌ست گه‌یشت، خوێندنه‌وه‌ی چه‌شنه‌ بێگارێک بوو، تا من جارێک ئه‌وم ته‌واو کرد، ئه‌و هه‌زار جار منی ته‌واو کرد!

هاوڕێم گوێم لێ بگره‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆرتانمه‌؛ شیعری ‘تازه‌’ی کوردی، له‌سه‌ر ده‌ستی خواستراوی ئێوه‌ خه‌ریکه ‌ده‌دۆڕێ، له‌ ڕیشه‌ی خۆی پچڕاوه‌، نامه‌یه‌که‌ ئه‌دره‌سه‌که‌ی ناخوێندرێته‌وه‌، ناگاته‌ ده‌ست خاوه‌نی خۆی، ئه‌وه‌ی ئێوه ‌ناوی ده‌نێن شیعر، ته‌نکه‌ ئاوێکی لێڵه‌، ئێوه‌یش بۆق ئاسا هه‌م لێی ده‌خۆنه‌وه‌، هه‌م تێیدا ده‌ڕشێنه‌وه‌!
شیعر – یا قینێکی زۆر ئه‌ستووره‌، یا خۆشه‌ویستییه‌کی زۆر ته‌نک؛
به‌ شیعری ئێوه ‌نه‌ ئاگری قینم کڵپه‌ ده‌سێنێ، نه‌ ئه‌ستێره‌ی خۆشه‌ویستی داده‌ڕژێنه‌ ژووره‌که‌م.

هاوڕێم، هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرتانمه‌:

به‌ من ‌بێت حوجره‌یه‌کتان بۆ ده‌که‌مه‌وه‌، هه‌مووتان دەنێرمە ‌به‌ر خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێوارێ شیعری به‌رده‌شانی و جزیری و خانی و حاجی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و گۆران و پیره‌مێرد و هه‌ردیتان بۆ بخوێنرێته‌وه‌، ئێوارانیش، کۆمه‌ڵێک هه‌کایه‌تخوان و لاوکبێژ و حه‌یرانبێژ و زوڕناژه‌ن و دۆڵه‌نگێوتان به‌ گژه‌وه‌ ده‌نێم تا تاریک و ڕوونی به‌یانیان له‌ بنگوێتان بخوێنن و ‘میزاجی کورده‌وارییتان’ ببوژێته‌وه‌.

هاوڕێم هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرتانمه‌:
شیعر- کۆترێکی ماڵییه‌، حه‌ز له‌ خوێندنی ناو حه‌وشه‌ و به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ماڵان ده‌کا: باڵی مه‌که‌ن.
شیعر- ئه‌سپێکی شێیه‌، هاوڕێی دێرینمانه‌: چوار په‌لی له‌مس مه‌گرن.
شیعر- مناڵێکی سادیستە، باوکی خۆی یا ئازار ده‌دا، یان ده‌یکوژێ، ئه‌گه‌ر زۆر ده‌ربه‌ستی ته‌مه‌نی درێژن، باشتره‌ وه‌جاخ‌ کوێربن.

شیعر- خه‌نجه‌ره‌، ئه‌وه‌ی نایوه‌شێنی، با هه‌ڵی نه‌کێشێ!

عه‌بدوڵڵاپه‌شێو

🌹 @sayed95 🌹
2👏1
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂

ڕۆژێک دێ
لە بیرت ئە‌کە‌ن
ئە‌وانە‌ی خۆشت ویستبوون
وە‌کوو ئە‌وە‌ی هە‌ر نە‌بووبی

وە‌ک باڵندە‌یە‌کی‌مردوو
له بیری ئاسمانیش ئە‌چی
وە‌ک ئە‌وە‌ی هە‌ر لە‌باوە‌شی
نە‌فڕیوی و بۆ لای نە‌چووبی

ڕۆژێک دێ لە بیرت ئە‌کە‌ن
وە‌ک کە‌نیسە‌یەکی تاراو
وە‌کوو عە‌شقی ڕاگوزارێک

دڵنیابە لە بیر دە‌چی
وە‌کوو گوڵێک لە‌شە‌وە‌زە‌نگ
لە گوڵزارێک

"بە ئیلهام لە شیعرێکی مە‌حموود دە‌رویش"

تُنسیٰ کَأنَّکَ لَمْ تَکُن
تُنسی کَمَصرعِ الطائرٍ
کَکَنیسَةٍ مَهجورةٍ
تُنسی
کَحُبِّ عابرٍ
و کَوَردَةٍ فی الثَلج
تُنسی

"سە‌ید ناسر فە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀

🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
👍32
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#Repost @fc__shaho_shamshir1401
——
رونمایی زیبا از لباس باشگاه شاهوی شمشیر

با تشکر از دست‌اندرکاران تهیە این کلیپ
شعر ؛ سیدناصر فتاحی
@sayed95
👍21👏1
🎄🌲🎄🌲🎄🌲🎄🌲

لە باخ ئە‌تبڕن چراخانیت کە‌ن
تا کاجی جە‌ژنێکی زستانیت کە‌ن

چە‌ن هە‌وڕێکی ڕە‌ش ڕۆژیان دا گرتی
بە بیانووی ئە‌وە‌ی کە بارانیت کە‌ن

کە ڕزگارت بوو لە‌م چاهە یۆسف!
ئە‌م جارە ئە‌تبە‌ن کە زیندانیت کە‌ن

لە جیاتی ئە‌وە‌ی گوڵی جە‌ژنان بی
بە دیاری گوڵکۆی کە‌سێ فانیت کە‌ن

فه‌رقی ڕە‌حیم و ڕە‌جیم یە‌ک خاڵە
لە‌وە بترسە کە شەیتانیت کە‌ن

ئاوی نە‌خوازراو خۆ موراد نیە
بە‌هانە‌یێکە کە قوربانیت کە‌ن


❇️ وە‌رگێڕاوی غە‌زە‌ڵێکی (فاضل نظری) لە فارسیە‌وە

سە‌یدناسرفە‌تاحی

🌸 @sayed95 🌸

🎄🌲🎄🌲🎄🌲🎄🌲
👍52👏2
🖤 شعر پدر در سالگرد عروج پسر

🖤 به یاد استاد آزاد راستین کردستانی
🥀 @sayed95 🥀
🕊21👍1
💫💫💫💫

بە‌یانی میعراجی پێغە‌مبە‌ر (د.خ) لە شیعری مامۆستا مە‌ولەوی له دو به‌یتی کۆتاو موختە‌سە‌ر

ڕێ چه‌ن هەزار ساڵ، تەی چه‌ن حیجابات
زاتی حەق،  کەلام، سوئال، جوابات

چوو، بوو، دی، بیستی، کریا، دریاوە
هاتەوە، حەڵقە، هەر ئەلەریاوه

💫 @sayed95 💫

💫💫💫💫
2👍1
🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃


(تضمین) تێهه‌ڵکێشێک له سه‌ر شیعرێکی مامۆستا مه‌وله‌وی کورد


ئازیز جه دوریت دڵ ئامان وە چڵ
سه‌ر مه‌ۮۆ ناڵه‌و شیوە‌ن چون بوڵبوڵ
بینایی چە‌مان زامە‌تەن موشکڵ!
(کزه‌ی چزه‌ی زام گڕپه‌ی گڕه‌ی دڵ
داخ دووری دۆس دوور کەفتە مە‌نزڵ)

نە جە‌رگە‌ی شادان تە‌ریک و تە ردم
ژڵـیـژیان یه‌کسه‌ر تان و پۆی فـه‌ردم
حیکایە‌ت کە‌رۆ جە ڕه‌نگی زه‌ردم
(شــە‌رارەی ئـایـر دڵــە‌ی پــڕ دە‌ردم
تە‌پو دووی دوکە‌ڵ هە‌ناسه‌ی سه‌ردم)

سیـا چـاڵی خـە‌م بـیـه‌ن وە یاگە‌م
ده‌ورش گرتێنان ئه‌ساسه‌ی ماتە‌م
خە‌م تۆشە به‌ره‌ی شاۮیم دا وه‌هه‌م
(جه شه‌راره‌ی نار دڵه‌ی پڕ جه خه‌م
سوچیان ته‌مام هه‌ر حه‌فت په‌رده‌ی چه‌م)

دڵه‌ی خه‌مبارم ئایر وه‌ر بی لێش
ئارامم نیه‌ن لای بێگانه و خوێش
بۆسۆی هه‌ناسه‌م باس که‌رۆ جه چێش؟
(بۆی کزه‌ی که‌باب سۆز سینه‌ی ڕێش
قرچه‌ی بریشته‌ی جه‌رگ جه‌فا‌کێش)

ساقی ده‌خیله‌ن سا مه‌که‌ر دره‌نگ
سه‌ر سه‌رای دڵم هه‌م ئاوه‌ردۆ ژه‌نگ
جه گێج ده‌ریای عه‌ده‌م مه‌ۮۆ په‌نگ
(جۆش سه‌ماوه‌ر دیگ دڵه‌ی ته‌نگ
لوله‌ی فواره‌ی فرمێسک سه‌د ڕه‌نگ)

په‌ی دیای باڵای ئه‌و سه‌رو بێ گه‌رد
گێڵام جه ساراو  دۆڵ و که‌ش وهه‌رد
ئـاخـر ویـستمۆ ونـیـن و لـه‌ش سـه‌رد
(واژاوش چون تاف ڕیشه‌ی هه‌ستیم به‌رد
ڕیشه‌ی کۆته‌ره‌ی جه‌رگم به رئاوه‌رد)

کاڵای سیای خه‌م وه باڵام بڕیان
نه‌مه‌نده‌ن تاقه‌ت په‌رده‌ی دڵ دڕیان
جیاییت گه‌ڕیان که‌رده‌ن وه گریان
(دڵ جه ده‌روندا که‌رده‌ن وه بریان
وه مه‌رگت قه‌سه‌م تاسه‌ی تۆم کریان)

هۆنیای: سه‌یید ناسر فه‌تاحی

      🔷 @sayed95 🔷

🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃🥀🍃
👏41👍1