اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ساعت به وقت کویر
(کاتژمێر بە‌کاتی بیابان)

🌊 @sayed95 🌊
‍ ‍ 🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱

"بۆ چه‌ته‌کانی که‌ردۆغان"

‍ ئێوه هاتن
له دوای په‌نجاو نۆ ڕۆژ شه‌ڕی
بێ به‌رامبه‌ر
مامر و بۆقله‌تان دزی

تراکتۆر و
ماتۆر و
هێلکه‌تان دزی

فه‌رش و عه‌لاگه و مه‌لاقه‌و
گێسک و بزن
داری زه‌یتون به ڕیشه‌وه
ته‌نانه ت پێلاوی ژن و
منداڵی بێشکه‌تان دزی

خه‌ڵکی شارێک ئاواره بوون
به‌ڵام نه‌که‌وتنه سه‌رکزی

ئه‌وان دڵی
هه‌رچی مرۆڤی با شه‌ره‌ف
هه‌رچی پیاوو کچی ئازا و
هه‌رچی ئازادیخوازی ئه‌م جیهانه‌یه
به خۆڕاگری و به خوێنیان
به گیانی په‌پووله ئاسای
کچ و کوڕانی شۆڕشگێڕی نیشتمان
له ماوه‌ی په‌نجاو نۆ ڕۆژدا
برد و دزی !

"سه‌یید ناسر فه‌تاحی"

💠 @sayed95 💠

🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حتماتا آخر ببینید و گوش کنید
این نوع نگرش به زندگی را جایگزین کنیم.

🌹 @sayed95 🌹
حدیثِ شریف:
قال رَسولَ الله صلّی الله عَلیه وآله وِسَلّم
: " خِیارُکُم مَن تعَلّم الْقُرانَ وَعَلّمَه"

بهترین شما کسی است که خود قرآن را فراگرفته و آن رابه دیگران می آموزد.

این حدیث مصطفاست ای چشم من
هدیه آرم زان گلستان و چمن

خوش بفرموده رسولِ آسمان
رحمتی بر آن نبی مهربان

بهترینِ امتم باشد همان
یاد گیرد آن کلامِ مستعان

خود بیاموزد ز قرآن سوره ها
هم به ترتیل و به تجوید و صدا

وانگهی آموزد این فرقانِ پاک
با علاقه با درونِ تابناک

جمع دیگر را دهد تعلیمِ دین
می دهد آموزشِ قرآن یقین

تا بیاموزند دیگر جمعِ خوب
مستفیض آیند از آن انهار و جوب

چون که بحر بیکران است این کلام
کس نیارد گویدش شرحی تمام

روزِ محشر شافعِ هر قاریست
دستگیر روز خوف و زاریست

گفت یزدان: " فَأقرَوُا " ای مؤمنان
هرچه ممکن تو ز این قرآن بخوان

این چراغ هادیست سوی خدا
" یَهدی اَقوَم " باشد و نور سما

تا توانی تو بیاموز آیه ها
هم بیاموزان ز قرآن بچّه ها

هر که آموخت شود او بهترین
در میان مردم است همچو نگین

دوست داریم این کلامِ ارجمند
حکمت است وصدعلوم و فهم و پند

یادگارِ احمد است تا یومِ دین
کَس نیارد آیتی را این چنین

عادل این قرآن بُوَد راهِ سراج
اجرِ هر قاری بُوَد قصری چو تاج


✍️عادل ویسی زاده.
https://t.me/Veisizade
هه‌ورامان گۆشه‌یه‌ک له به‌هه‌شت
(هورامان تکّه‌ای از بهشت)
🏔 @sayed95 🏔
Forwarded from اشعار سیّدناصرفتاحے (سید ناصر فتاحی)
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺

یارسول اللّه ندارم صبر و طاقت بیش ازین
لطف بنما ناخدایم باش در دریایِ دین
روز و شب در انتظارِ صیدِ یک دیدارِ تو
با کمان اَبروان و دیده هستم در کمین
تا تو در من بنگری، از غیرِ رویت فارِغَم
نیست اندر پیشِ چشمم، پرِّکاهی مُلکِ چین
ای قرارِ بی قراران در تبسّم هایِ تو
نبود اَندر جسم و جانت، ماجرایِ قهر و کین
کی قَلَم سرِّ زبان غنچه ات داند شِکُفت
آسمانها و زمین بر مَرکَبت قلّاب و زین
راز لولاکت به گوشِ نیستی چون خوانده شد
بوالعجایب زین شَجَر، بَهر وثَمرها را ببین
یک نظر با "ناصرِ" وامانده ی این قافله
از برایش بَس بود تا وعدگاهِ واپَسین

"سیّد ناصر فتاحی"

میلاد پیامبر نور و رحمت و مهربانی حضرت محمّد مصطفی (ص) مبارک باد
💠 @sayed95 💠

🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺
"هه‌ورامی"
گـــەڵاڕێــزانــو فــەسـڵـو پـــایـــیـــزی
جـە دەگـاو عـەشـقـی چـەنی ئـازیــزی
چـن وەشـەن وەختو سەوای ساڵحان
بــە شــنـەو ئــامــاو یــاری هــوربیزی


"سۆرانی"

لــە گــڵاڕێــزان وەرزی پـایـیـزا
لە گوندی عەشق و خزمەت ئازیزا
چەن خۆشە کاتی سوحی ساڵحان
بە شنەی تە شریف یار لە خەو هەڵسان

" فارسی"
در خزانِ برگها در فصل پاییز
همرهِ یارِ عزیز وعشقِ لبریز
خوش بُوَد بیدارباشِ صبحگاهان
با نسیمِ عطرِ دلدارِ دلاویز

"سەید ناسر فەتاحی"

💠 @sayed95 💠
🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸

ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بردت له دڵ سه‌بر و قه‌رارو خورد و خه‌و
من تۆم ئه‌وێ زیاتر له گشت به گیان و دڵ به ڕۆژ و شه‌و

که‌ی ئه‌توانم منی نه‌زان ببمه حه‌ریفی عه‌شقی تۆ
بمبه‌خشه ته‌کیه‌ی چاوه‌که‌ت ده‌روێشێکم بێ حه‌وو ده‌و
❤️ @sayed95 ❤️

🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁

به بۆنه‌ی 11ی خه‌زه ڵوه‌ر(آبان) ساڵیادی کۆچی بێ واده‌ی کاک یۆسف ڕه‌سوڵ ئابادی

"چۆن ئه‌توانم له بیرت که‌م"

هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
وه‌ک هه‌ره‌سێکی به گرمه‌ی
داڕماوی سینگی شاهۆ
وه‌کوو هه‌واڵی خنکانی سیروان
له ناخی ته‌ڕی خۆی
له گێژه لولێکی ڕه‌شا
*
هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
نه‌هاتنه سه‌ری هه‌ناسه‌ی
هاوارێکی ده‌م هه‌واری
ئه‌م هه‌ورامانه هه‌ورینه
ڕاوه‌ستانی دڵه پڕ له خۆزگه‌و
ئاواته‌که‌ی هاواری کۆڕی ئه‌ده‌بی
شاری پاوه
*
هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
وه‌ک هاتنه خواره‌وه‌ی
کلور کلور به‌فری سپی و
ساردی زستانێکی ناوه‌خت
له نێوه ڕاستی پاییزێکی هه‌زار ڕه‌نگ
که هێشتا گه‌ڵا زه‌رده‌کان
ته‌مه‌نی وه‌رینیان مابوو
*
دوای ماوه‌یێک له‌م هه‌واڵه
بێ‌ده‌نگیه‌و
جێمانی بیره‌وه‌ریە‌ک
وه‌ک مانه‌وه‌ی ته‌نیا ناوێک
له کانی و سه‌راوی هه‌وڵی و
بیستنی له شیعره‌کانی
شاعیرانی ئه‌م دیاره،
ئاخ بۆ ئێمه‌ی زیندوو نه‌ناس
که چ ئاوێکی بێ ماسی و
چ که‌نارێکی بێ شه‌پوڵ
تابلۆ ئه‌گرین
*
که بیر له ڕابردوو ئه‌که‌م
که‌ڵه پیاوێ
له سه‌ر شاشه‌ی
چاوی کۆمه‌ڵێ قوتابی ماق په‌ڕیوا
له بنگوسێ بەرزایی نێوان ئێمه‌و ئه‌و
"نه‌وشیروان و یه‌حیا و بورهان
کێی‌تر بڵێم
نیعمه‌ت، وه‌فا، داوو، عه‌دنان
به‌ختیار و په‌رویز و به‌رزان ..."
ده‌رسی له سێداره‌دانی حه‌سه‌نه‌کی وه‌زیر ئه‌ڵێ
پێڵێک ئه‌دا به مێژویێکی ڕابردوو
داهاتویێکی نادیار
نه‌ی نامه‌که‌ی مه‌ولانای ڕوم
تێکه‌ڵی ناڵه‌ی جودایی هێمن ئه‌کا
هه‌ژار دێنێته سه‌رکورسیه‌که‌ی ته‌نیشتمان
که له‌م زستانه چڕه‌دا
به ئۆجاقی شیعره‌کانی
هۆ‌ده‌ی سه‌ردی گوێچکه‌کانمان
گه‌رم که‌ینه‌وه
له تۆتۆی ڕۆحی مه‌وله‌وی و
کۆسه‌ڵکۆسی میرزا عه‌بدوڵقادر ئه‌دوێ
ئه‌ڵێی ئه‌وان له بانه بیری کاک یۆسف
جارێکی‌تر
کۆتری سپی شیعره‌کانیان
هه‌ڵئه‌فڕێنن
خه‌ریکه ڕیخۆڵه‌ی شیعر
ئه‌دا له سیخی پێناسه‌و
به برژاوی له زاری ئێمه‌ی دا ئه‌نێ
ئیتر دڵه‌ڕاوکێمانه
خواخوا ئه‌که‌ین
زه‌نگ لێ نه‌درێ و
ئاواتمانه کات ڕاوه‌ستێ و
شیعر بخۆین و
باسه‌کان ته‌واو نه‌بێ
*
به ته‌ما بوین
بۆجارێکیش
ده‌قی پشتێن و چۆخه‌که‌ی
شڵه‌ژا بێ
کورد وته‌نی:
"ئه‌تگوت تازه له پاکه‌ت ده‌رت هێنا بو "
یا بۆ جارێ
ڕومه‌تی به‌فرو خوێن ڕه‌نگی ده‌م به بزه‌ی
گروژا بێ
خۆیشی ئه‌یگوت:
"ڕانک و چۆخه‌م یانێ هه‌نانێ
پاکڵاشی وێم پارێزنانێ
به‌ۮکاری دوژمن سه‌ۮ فێڵی که‌رۆ
هه‌نی وێمه‌نان ژیر بیه‌نانێ "
*
ئاخ مامۆستای
قوتابخانه غه‌ریبه‌کانی
ئه‌م شاره
له‌و ماڵی سارد و سڕه‌ت دا بێره ده‌رێ
وه‌ره بۆ ئه‌م کۆڕی گه‌رمه‌تینی خۆته
ئێمه هه‌موو بۆ ڕێز له پله‌ی تۆ هاتوین
ڕه‌وا نیه که خاوه‌ن ماڵ
له ماڵ نه‌بێ و
بێ دیتنت ئه‌م هه‌موو میوانه بڕۆن
کاکه مۆمن
قانعی شیعری حیماسه‌ی له بیر کراو
شه‌تره‌نجه‌که‌ی له بن ده‌سته‌و
ئه‌ڵێ ئه‌م جاره هاتووه
لێت باته‌وه
کاکه باقی به شمشاڵه‌که‌ی هاتوه و
بۆ شیعری بۮیه شمشاڵت
ئا‌هه‌نگێکی داڕژاوه
قوتابیه‌کانیشت هاتوون
لێت بپرسن له مێژودا
چه‌ن که‌سی وه‌ک
"حسنک و عین القضات"
له په‌تی سێداره دراوه
منیش هاتوم
بۆ دوای نوێژی ئه‌م جومعه‌یه
بتبه‌م بۆ سه‌ر"کانی شارا و
ئه‌م شیعره‌ت بۆ بخوێنمه‌وه

"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
@sayed95
🍂
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸

بێ تـۆ بـه‌هه‌شتـم دۆزه‌خی ڕه‌شه
خه‌فـه‌ت لـه شادیم ئه‌کـا هه‌ڕه‌شه
ژیـان بـه‌ بـێ تـۆ مـه‌رگ و نـه‌مانه
مه‌گـه‌ر بـه‌ عیشقت بسێنێ گـه‌شه

سه‌ید ناسر فه‌تاحی

♦️ @sayed95 ♦️

🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸
ئارام و تاقەت جە لام کۆچ کەردەن
سپای خەم هۆشم وە تاراج بەردەن
فـامـم زەلیلەن ، دەروون زامـدارەن
نەیچی ناڵەی نەی ئەمجار وە کارەن
فیدای‌پەنجەت‌بوون‌مەقامێ‌وەش‌تەرز
لێـدەر تـا ڕیـشەی دڵ بـاوەرۆ لـەرز

ٖ 💠 مامۆستا مەولەوی 💠

🌹@sayed95 🌹
🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃

ای همدمِ عیسایِ عشق
ای پرتـوِ بیضـایِ عشق
ای بـاده‌ی مـینای عشق
ای سینه‌ی سینای عشق
ای سایه‌بـانِ بـاغِ دل
ای آیه خوانِ داغِ دل
ای آشنای سادگی
دلداده‌ی دلدادگی
ای حرمتِ‌ حرمانِ من
آزاده‌ی زنــدانِ مــن
ای بسته راهِ نَفسِ من
ای اهـرمـن بـر اهرمن
ای آبِ آتـش‌سـوزِ من
صبحانه‌ی هر روزِ من
ای کاهِ کـوه‌اندوزِ من
ای سوزنِ غم‌دوز من
ای خوشترین آوازها
فـرزنــدِ آهِ سـازهــا
ای روشـنِ خاموشِ من
ای بی‌خودِ با هوشِ من
ای قفلِ صندوقِ دلم
ای صاحبِ آب و گِلَم
کس چون تو آرامم نکرد
از خـوی بـد رامـم نـکـرد
اینک فرشته خوانمت
از دل سرشتـه دانمت
دل را بهانه کرده‌ام
تو را نشانه کرده‌ام

"سیدناصرفتاحی"

🌐 @sayed95 🌐

🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹
🌹🌹🌹🌹🌹

💠یادێک لە ڕابردوو

ئـازیز په‌یکـی وه‌سـڵ وه‌لامـان یاوا
وه‌روه‌که‌‌ی خه‌مان جه گرمیش تاوا
تـاویـای ئـایـر دووری یـاران بـیـم
چه‌مه‌ڕای گرمه‌ی هه‌ور باران بیم
مـه‌ینـه‌ت دڵمـه‌نه که‌رۮه‌بیش یانه
خه‌یاڵی دۆسان سه‌ر مه‌که‌رد شانه
وه‌شی‌و ناوه‌شی یه‌کێ بی جه‌لام
زوان گوم بیه‌ی هه‌وارگه‌ی که‌لام
چی وه‌خته هه‌وای فه‌ڵە‌ک واڕاوە
شنـە‌ی وە‌هـاران سە‌ر وە‌نە‌م داوە
بۆی سە‌وزە‌و چنوور سه‌رکە‌شان ئاما
دڵ ئـاوە‌ختـە بـی زە‌ینـۮه‌گیـش فاما
سـیـاوچـە‌مـانـە ئـامـا نــە گـۆشــم
سۮای غە‌ریبی به‌رکە‌رد جە هۆشم
شاهۆ بە بە‌رزی و جوانیشە‌وە
بـە مـە‌ڕو لـە‌وە‌ڕ شـوانـیشە‌وە
وست ئە‌و پە‌ردە‌کە‌ی دیۮه‌ی تە‌مینم
گیانێ تە‌رش گرت جە‌سە‌ی خە‌مینم
دە‌ک فە‌ڵە‌ک وە‌چە‌پ نە‌ۮیۆ وه‌لاتان
پـه‌ڕ بـۆ جـە شاۮی ئـارۆو سـە‌واتان

💠لە جوابی نامە‌یە‌کی مامۆستا موحە‌ممە‌د ڕە‌شیدی ئە‌مینی ساڵی ۱۳۷۳ کاتێ لە شیراز قوتابی یاسا بووم

@sayed95

🌹🌹🌹🌹🌹
🍃🌸🍃🌷🍃🌸🍃🌷🍃🌸🍃

برگردان شعری از 🌹مولوی کورد🌹 به زبان فارسی

(نە‌تۆی حە‌ڵقە‌ی زوڵف دڵە‌ی شێت وێت
شە‌رتش کە‌رد هە‌نی دڵ نە‌ۮە‌رۆ پێت
وە‌ختێ شۆڵە‌ی ڕووت ناگا دا دیار
ئە‌و قسە‌ی شە‌و بی ئیۮ شۆڵە‌ی نە‌هار)

در پـیـچ زلـفـت دل دیــوانــه
گـفـتـا در ایـنـجـا نسازم خانه
چون شمع رویت دیدم به افروز
آن حرف شب بود این شعلهٔ روز

"سیدناصرفتاحی"

💐 @sayed95 💐
Toscana
@music_lights -Giorgos Stavrianos
🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃🌹🍃🌺

قطعه‌ای پر احساس و دل انگیز ...
اثری از آهنگساز یونانی "جورج استاوریانوس" در آلبوم "راز عشق"
حّظ وافر ببرید ...

منبع:
🎼 @music_lights

📢 @sayed95 📢

🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃🌹🍃🌺
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹سڵاوێ بۆ ئازیز
مدح حضرت رسول(ص)
باصدای : کاک حمید وکیلی
شعر : سیّد ناصر فتاحی

متن شعر را در ادامه بخوانید 👇

🍃🌺 @sayed95 🌺🍃
💚💚💚💚💚💚💚💚💚

🌹 ئارامی ڕۆح و گیان 🌹

دایە تو خوا سڵامی من گەینە بە شای مەدینە
بڵێ کوڕم لە دووری تۆ هەر بە ناڵەو گرینە
پێم خۆشه وه‌ک تۆ دایه گیان له "مسجدالنّبی‌" بم
غه‌ریقی به‌حری خۆش‌ویساڵی شاهی عه‌ره‌بی بم
خۆزگه‌م به تۆ ئه‌ی دایه‌گیان وا ئه‌چیته حوزوری
چاوه‌کانت ڕۆشن ئه‌بێ به قوببه‌که‌ی پڕ نووری
ئاواتی من سوجده‌ی حوزور له ڕه‌وزه‌یی ریزوانه
ده‌س هه‌ڵپێکان لە شوبباکی ئارامی ڕۆح و گیانە
دەس هەڵبڕە ئەی دایە گیان دوای نوێژی پاڵی ڕەوزە
ڕیزوانی خاسانی خوداس سایەی ئەو قوببە سەوزە
بێژە خودا ئەی خالقی حەفت ئاسمان و ئەرزێ
ڕەحمێ بفەرموو بژنەوە لەم بەندە سۆز و عه‌رزێ
بۆ خاتری فەخری بەشەر سوڵتانی ئینس و هەم جن
ڕووی ڕەحمەتت ڔۆشن بکا شەوگارە تارەکەی من
بەو یاری غاری حەزرەت و فارۆقی حەق و باتڵ
لەو پێڵی باریکی سیراتە قەد نەمانکە ماتڵ
به حه‌قی ئه‌و که‌سه‌ی مه‌له‌ک شه‌رم ئه‌کا له خزمه‌تی
یا ئه‌و شێره‌ی دوژمنانی ده‌ر ئه‌چن له هه‌یبه‌تی
تکام وایه منیچ جارێ ببمه میوانی خوانت
ببمه قوربانی ئه‌و که‌سه‌ی خۆی ئه‌کا به قوربانت
غاری حیرا خه‌ڵوه‌تگه‌هی شه‌و تا به‌یانی یاره
ئێستاش هه‌ر ده‌نگ ئه‌داته‌وه "اقراء" له‌و چۆڵه غاره
به‌رد و خۆڵی غاری حیرا شوێن جێگه پێی حه‌بیبن
سورمه‌ی چاوی ئاشقانو بۆ ده‌ردی دڵ ته‌بیبن
دڵم لەوێ تا غاری ثه‌ور وەک کۆترێ هه‌ڵئەفڕێ
بۆ گیان‌پەنای دوو خۆشه‌ویست ئەکێشم سەخڵەتی ڕێ
وه‌ک ته‌یری عاشق باڵ ئه‌ده‌م له ئاسمانی مه‌دینه
به‌ڵکوو بگه‌م به خزمه‌تی سالاره‌که‌ی ئه‌م دینه
"ناسر" هه‌ر له مناڵیوه شه‌یدای ئه‌م عیشقه پاکه‌س
قه‌د ناگۆڕێ به بڕیاری هه‌زاران پیاوی ناکه‌س
دایه تو خوا سڵامی من گه‌ینه به شای مه‌دینه
بڵێ کوڕم له دووری تۆ هه‌ر به تاسه‌و گرینه

"سه‌یدناسرفه‌تاحی"

🌷 @sayed95 🌷


💚💚💚💚💚💚💚💚💚
1