اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🌻🍀🌷🍀🌹🍀
🍀🌼🍀🌺
💐🍀
🍀

شیعرێک پێشکه‌ش به لاوانی کورد بۆ دور که‌وتنیان له ماده هۆشبه‌ره‌کان(مواد مخدر)

هۆنراوه :"سه‌یید ناسر فه‌تاحی"

ئـه‌ی لاوی کـوردسـتـانـه‌کـه‌م
هه‌ڵۆی هه‌وای کوێستانه‌که‌م
چـرای گـه‌رمی زسـتـانـه‌کـه‌م
مـایـه‌ی ڕا نـه‌وه‌سـتـانـه‌کـه‌م
چی لێ‌هات گورج وگوڵیه‌که‌ت
بۆچی له گـه‌ردنت کـردوه پـه‌ت
چـیــه ؟ وا کــز و دامـــاوی
ده‌ڵێـی نێچـیـری نـێـو داوی
هـێز و جــوڵـه‌ت بـۆ نـه‌مـاوه
ده ڕاوه‌سـته بــه سـه‌ر پـاوه
ڕه نـگی ڕوخـسـارت بـۆ زه‌رده
سـه‌ردی نێگـات خـزمی بـه‌رده
کێ لێی سـه‌نـدوی تـنـو تۆڵیت
بـۆ گـیـرۆده‌ی ســڕ و ســۆڵیت
جلی کوردیت بۆ تـوڕ داوه؟
مــه‌لــه نـازانـی لـه‌و ئــاوه؟
ڕۆڵـه نــه‌بــه‌زه‌کـه‌ی کــاوه
هه‌ڵۆی شاخ و داخی شاوه
ده‌زانـم چـیت لێ قـه‌ومـاوه
لـه سـابـڵاخ و سـنـه و پـاوه
هـه‌ر وه‌هـا لـه سـه‌قـز و شنـۆ
شــاری بــۆکــان و جــوانــڕۆ
لــه مــه‌ریــوان و کـامـیـاران
تــا هــه‌ورامـان و کـرمـاشـان
سه‌رده‌شت و ڕوانسـه‌ر و خانێ
هه‌موو نـاوچـه‌ی کــوردستـانێ
دوژمـن بـه فێڵ بـۆت هـاتـووه
ده خـێـراکــه نــه‌ڵــێـی زووه
حـه‌شـیـش و تـریـاکی پێ‌یه
هـه‌م لـه شـار و هه‌م له دێ‌یه
کـراک و شیشه‌ی لـه ده‌ستـه
چۆک دادانی تۆی مـه‌بـه‌ستـه
هـیـرۆئین لـه کـیسـه‌ی دایـه
حـه‌رامـی بـێ شـیـری دایــه
نه‌ڕۆی بـرا شـیـریـنـه‌کــه‌م
خۆشکی ژیـر و تێبـینه‌که‌م
ئه‌گه‌ر له به‌رخۆری خه‌فه‌ت
داپڵۆزی و بـبی لـه‌ت لـه‌ت
چاکـتـر لـه سـێـبـه‌ری ئـه‌وه
خۆت شل نه‌که‌ی بۆ ئه‌و خه‌وه
سێبه‌ر نیه‌و هه‌ر دوکه‌ڵه
وریـابـه نـه‌کـه‌ویـه تـه‌ڵه
بڵێ بڕۆ ئـه‌ی دێوی ڕه‌ش
له‌و میراتـه نامـه‌وێ بـه‌ش
بــه‌شـی ئـێمـــه ئـازادیـه
هه‌ڵپـه‌ڕین لـه نێو شادیـه
خـه‌می وڵات و ئـیـنسـانـه
بـانـگـه‌وازێ بـۆ ویـژدانــه
ڕێگـه‌ی لاوانـمـان زانـینـه
تیکه‌ڵ بـه نـوری ئـایـیـنـه
پێشـوازی لــه زانـیــاریــه
سـه‌رکـه‌وتـن و بـه‌ختیاریه
ته‌ڵه‌ی خۆت هه‌ر بۆ خۆت چاکه
ده‌رچـوه لـه ئـه‌م خـاکـه پاکـه
کـه وا بوو لاوی کـوردستـان
تێپه‌ڕ به له فه‌سڵی زستان
هـه‌نـگـاو بنێ بـه‌ره‌و بـه‌هـار
خۆت ڕزگار که له سه‌گی هار

🌹 @sayed95 🌹
🍀
🌼🍀
🍀🌹🍀🌸
🌺🍀🌷🍀💐🍀
chakavak
reza pirbadian
کجای کاری چکاوک غمگین
شعر: سید علی صالحی
دکلمه: رضا پیربادیان

🥀 @sayed95 🥀
Audio
🏴پێشکه‌ش به:
شمشاڵ ژه‌نی کۆچ کردوو خوالێخۆشبوو مامۆستا جافر زه‌لکه‌یی(قاله‌مه‌ڕه‌ی هۆرامان)

🎼 بڏیه شمشاڵ شیوه‌نش تاکۆ مه‌شۆ🎼

به قه‌ڵه‌م و ده‌نگی خوالێخۆشبوو :
(مامۆستا یۆسف ڕه‌سوڵ ئابادی)

🥀 @sayed95 🥀
🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃


قوربان!قوربانەن ، جەژنەن ، شادیەن
دەس نە گەردەنەن ، رۆی ئازادی یەن
هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن
خەیر ، پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن
کۆن کوشتی و ، باردێی گوڵ جەمینانەن
هەی سەر ، هەی ئەرواح دڵ خەمینانەن
هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
هـەر یـەک قـوربــانــی وەفـادارێــوەن
سـیـوای سـەودایـی هـەراسـانـە کـەت
مەحرووم جە کەفتەی پای ئاسانە کەت
نە پەی چەم سورمەی گەرد پاڵاتەن
نە پەی گیان قوربان بەژن باڵاتەن
مەرد پەی "ئۆسا دەی"بێ درێغە کەت
بسم اللە تەکبیر دەس بە تێغە کەت
پەی قوربان کەردەی ناڵە نەی رەنگ بەی
چێش مبۆ ئەر بەی؟ وەی پەی من ئەر نەی
سا تویچ من بەرە ، وە قوربانی کە
من وە قوربانی رای رەببانی کە
ئەوسا تویچ پەی وێت خەیرێت کەردە بۆ
منیچ کەم تەر زووخ دەردم وەردە بۆ
مەعدوومی بەدبەخت نا تەمامەنی
راسەن بێ دەوڵەت خەیاڵ خامەنی
قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ
فیدایی پەسەند رای دڵبەری بۆ
تۆ پا شکستەی بەرد هەرد دەرد
چەم کۆر مەینەت، تەن زایف ، رەنگ زەرد
خەیاڵێت کەردەن جە رووی نادانی
چ لایق وە تۆن روتبەی قوربانی

💠 @sayed95 💠

🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃🌹🍃🌺🍃
🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹

"گاگێره"

بیستوومه ئه‌ڵێن لاوێکی چالاک
ویستی ببێته ده‌روێشێکی چاک
چو بۆ لای شێخی خاوه‌ن خانه‌قا
وتـی ئـه‌مـه‌وێ بـگـه‌م بـه بـه‌قـا
به عیشقی خوایی تێرکه‌م ئه‌و دڵه‌م
دڵـه‌ی بێـقـه‌رار شێـتی سـه‌رچـڵـه‌م
شێخ وتی ئه‌ی لاو هه‌تاکو ئه‌مڕۆ
کـه‌وتـوویه داوی بـرژانگ و بـرۆ؟
تائیسته که‌ست خۆش ویستووه یا نه؟
ڕاسـتـم پـێ بـڵـێ بـه بێ بـه‌هــانــه
کـوڕ وتـی ئـه‌ی پـیـر مه‌گه‌ر نـازانی
بۆ عیشقی خوایی من خۆمم هانی
کـه چی تـۆ بـاسـی دڵـداری ئـه‌کـه‌ی
عه‌شقی مه‌جازم وه به‌رچاو ئه‌خه‌ی
وتی ئه‌ی ڕۆڵه‌ی خاوه‌ن هه‌ست و بیر
گـوێ بـگـره تـاوێ لـه ڕاوێـژی پـیـر
لـه پێـشا عیشقی مـه‌جـازی فێر به
لـه دواوه به عیشق خودایی تێر به
وه‌سڵ و هیجرانی شوخێکی چاومه‌س
بتخا له جوڵه‌ی چاوو پێ و ده‌س
وه‌کو په‌ڕه‌ی گوڵ ناسک که‌ی دڵت
بـه هـه‌زار بـه‌زمـه بچـڕێ بوڵبوڵت
جا دوایی وه‌ره تا به عیشقی حه‌ق
نـه‌رم‌تــر بکـه‌ی ڕۆحی کـه‌لــه ڕه‌ق
ئه‌وکاته باشتر تێ‌ئه‌گه‌ی له عیشق
بیـرت نـافـڕێ بـۆ شـام و ده‌مـشق
دڵت به یادی عه‌شقی حه‌قیقی
ده‌سی ئه‌که‌وێ زێڕ و عه‌قیقی
تا عاشق نەوی نه‌یه‌یت بۆ ئێره
بـه ده‌وری مـنـا نـه‌کـه‌ی گاگێره

"سە‌ید ناسر فه‌تاحی"

❤️ @sayed95 ❤️

🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹
ahmada
www.fardayejam.com
🔻باموسیقی دیارجام
🔺نام قطعه :احمدا
🟢در وصف پیامبر اکرم(ص)🟢
🔸تنظیم :حسینعلی مردان شاهی
🔹خواننده :عبدالبصیراحمدی
🔸شاعر : احمد عزیزی
🔹از مجموعه قطعات آلبوم نغمه های دیارجام گروه موسیقی_محلی فردای جام (تولید سال ۸۹)
╭─┅─═ঊঈ🌼ঊঈ═─┅─╮🌹 @sayed95 🌹
╰─┅─═ঊঈ🌼ঊঈ═─┅─╯
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ساعت به وقت کویر
(کاتژمێر بە‌کاتی بیابان)

🌊 @sayed95 🌊
‍ ‍ 🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱

"بۆ چه‌ته‌کانی که‌ردۆغان"

‍ ئێوه هاتن
له دوای په‌نجاو نۆ ڕۆژ شه‌ڕی
بێ به‌رامبه‌ر
مامر و بۆقله‌تان دزی

تراکتۆر و
ماتۆر و
هێلکه‌تان دزی

فه‌رش و عه‌لاگه و مه‌لاقه‌و
گێسک و بزن
داری زه‌یتون به ڕیشه‌وه
ته‌نانه ت پێلاوی ژن و
منداڵی بێشکه‌تان دزی

خه‌ڵکی شارێک ئاواره بوون
به‌ڵام نه‌که‌وتنه سه‌رکزی

ئه‌وان دڵی
هه‌رچی مرۆڤی با شه‌ره‌ف
هه‌رچی پیاوو کچی ئازا و
هه‌رچی ئازادیخوازی ئه‌م جیهانه‌یه
به خۆڕاگری و به خوێنیان
به گیانی په‌پووله ئاسای
کچ و کوڕانی شۆڕشگێڕی نیشتمان
له ماوه‌ی په‌نجاو نۆ ڕۆژدا
برد و دزی !

"سه‌یید ناسر فه‌تاحی"

💠 @sayed95 💠

🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂🌱🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حتماتا آخر ببینید و گوش کنید
این نوع نگرش به زندگی را جایگزین کنیم.

🌹 @sayed95 🌹
حدیثِ شریف:
قال رَسولَ الله صلّی الله عَلیه وآله وِسَلّم
: " خِیارُکُم مَن تعَلّم الْقُرانَ وَعَلّمَه"

بهترین شما کسی است که خود قرآن را فراگرفته و آن رابه دیگران می آموزد.

این حدیث مصطفاست ای چشم من
هدیه آرم زان گلستان و چمن

خوش بفرموده رسولِ آسمان
رحمتی بر آن نبی مهربان

بهترینِ امتم باشد همان
یاد گیرد آن کلامِ مستعان

خود بیاموزد ز قرآن سوره ها
هم به ترتیل و به تجوید و صدا

وانگهی آموزد این فرقانِ پاک
با علاقه با درونِ تابناک

جمع دیگر را دهد تعلیمِ دین
می دهد آموزشِ قرآن یقین

تا بیاموزند دیگر جمعِ خوب
مستفیض آیند از آن انهار و جوب

چون که بحر بیکران است این کلام
کس نیارد گویدش شرحی تمام

روزِ محشر شافعِ هر قاریست
دستگیر روز خوف و زاریست

گفت یزدان: " فَأقرَوُا " ای مؤمنان
هرچه ممکن تو ز این قرآن بخوان

این چراغ هادیست سوی خدا
" یَهدی اَقوَم " باشد و نور سما

تا توانی تو بیاموز آیه ها
هم بیاموزان ز قرآن بچّه ها

هر که آموخت شود او بهترین
در میان مردم است همچو نگین

دوست داریم این کلامِ ارجمند
حکمت است وصدعلوم و فهم و پند

یادگارِ احمد است تا یومِ دین
کَس نیارد آیتی را این چنین

عادل این قرآن بُوَد راهِ سراج
اجرِ هر قاری بُوَد قصری چو تاج


✍️عادل ویسی زاده.
https://t.me/Veisizade
هه‌ورامان گۆشه‌یه‌ک له به‌هه‌شت
(هورامان تکّه‌ای از بهشت)
🏔 @sayed95 🏔
Forwarded from اشعار سیّدناصرفتاحے (سید ناصر فتاحی)
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺

یارسول اللّه ندارم صبر و طاقت بیش ازین
لطف بنما ناخدایم باش در دریایِ دین
روز و شب در انتظارِ صیدِ یک دیدارِ تو
با کمان اَبروان و دیده هستم در کمین
تا تو در من بنگری، از غیرِ رویت فارِغَم
نیست اندر پیشِ چشمم، پرِّکاهی مُلکِ چین
ای قرارِ بی قراران در تبسّم هایِ تو
نبود اَندر جسم و جانت، ماجرایِ قهر و کین
کی قَلَم سرِّ زبان غنچه ات داند شِکُفت
آسمانها و زمین بر مَرکَبت قلّاب و زین
راز لولاکت به گوشِ نیستی چون خوانده شد
بوالعجایب زین شَجَر، بَهر وثَمرها را ببین
یک نظر با "ناصرِ" وامانده ی این قافله
از برایش بَس بود تا وعدگاهِ واپَسین

"سیّد ناصر فتاحی"

میلاد پیامبر نور و رحمت و مهربانی حضرت محمّد مصطفی (ص) مبارک باد
💠 @sayed95 💠

🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺
"هه‌ورامی"
گـــەڵاڕێــزانــو فــەسـڵـو پـــایـــیـــزی
جـە دەگـاو عـەشـقـی چـەنی ئـازیــزی
چـن وەشـەن وەختو سەوای ساڵحان
بــە شــنـەو ئــامــاو یــاری هــوربیزی


"سۆرانی"

لــە گــڵاڕێــزان وەرزی پـایـیـزا
لە گوندی عەشق و خزمەت ئازیزا
چەن خۆشە کاتی سوحی ساڵحان
بە شنەی تە شریف یار لە خەو هەڵسان

" فارسی"
در خزانِ برگها در فصل پاییز
همرهِ یارِ عزیز وعشقِ لبریز
خوش بُوَد بیدارباشِ صبحگاهان
با نسیمِ عطرِ دلدارِ دلاویز

"سەید ناسر فەتاحی"

💠 @sayed95 💠
🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸

ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بردت له دڵ سه‌بر و قه‌رارو خورد و خه‌و
من تۆم ئه‌وێ زیاتر له گشت به گیان و دڵ به ڕۆژ و شه‌و

که‌ی ئه‌توانم منی نه‌زان ببمه حه‌ریفی عه‌شقی تۆ
بمبه‌خشه ته‌کیه‌ی چاوه‌که‌ت ده‌روێشێکم بێ حه‌وو ده‌و
❤️ @sayed95 ❤️

🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿🌸
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁

به بۆنه‌ی 11ی خه‌زه ڵوه‌ر(آبان) ساڵیادی کۆچی بێ واده‌ی کاک یۆسف ڕه‌سوڵ ئابادی

"چۆن ئه‌توانم له بیرت که‌م"

هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
وه‌ک هه‌ره‌سێکی به گرمه‌ی
داڕماوی سینگی شاهۆ
وه‌کوو هه‌واڵی خنکانی سیروان
له ناخی ته‌ڕی خۆی
له گێژه لولێکی ڕه‌شا
*
هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
نه‌هاتنه سه‌ری هه‌ناسه‌ی
هاوارێکی ده‌م هه‌واری
ئه‌م هه‌ورامانه هه‌ورینه
ڕاوه‌ستانی دڵه پڕ له خۆزگه‌و
ئاواته‌که‌ی هاواری کۆڕی ئه‌ده‌بی
شاری پاوه
*
هه‌واڵێکی کوت و پڕ بوو
وه‌ک هاتنه خواره‌وه‌ی
کلور کلور به‌فری سپی و
ساردی زستانێکی ناوه‌خت
له نێوه ڕاستی پاییزێکی هه‌زار ڕه‌نگ
که هێشتا گه‌ڵا زه‌رده‌کان
ته‌مه‌نی وه‌رینیان مابوو
*
دوای ماوه‌یێک له‌م هه‌واڵه
بێ‌ده‌نگیه‌و
جێمانی بیره‌وه‌ریە‌ک
وه‌ک مانه‌وه‌ی ته‌نیا ناوێک
له کانی و سه‌راوی هه‌وڵی و
بیستنی له شیعره‌کانی
شاعیرانی ئه‌م دیاره،
ئاخ بۆ ئێمه‌ی زیندوو نه‌ناس
که چ ئاوێکی بێ ماسی و
چ که‌نارێکی بێ شه‌پوڵ
تابلۆ ئه‌گرین
*
که بیر له ڕابردوو ئه‌که‌م
که‌ڵه پیاوێ
له سه‌ر شاشه‌ی
چاوی کۆمه‌ڵێ قوتابی ماق په‌ڕیوا
له بنگوسێ بەرزایی نێوان ئێمه‌و ئه‌و
"نه‌وشیروان و یه‌حیا و بورهان
کێی‌تر بڵێم
نیعمه‌ت، وه‌فا، داوو، عه‌دنان
به‌ختیار و په‌رویز و به‌رزان ..."
ده‌رسی له سێداره‌دانی حه‌سه‌نه‌کی وه‌زیر ئه‌ڵێ
پێڵێک ئه‌دا به مێژویێکی ڕابردوو
داهاتویێکی نادیار
نه‌ی نامه‌که‌ی مه‌ولانای ڕوم
تێکه‌ڵی ناڵه‌ی جودایی هێمن ئه‌کا
هه‌ژار دێنێته سه‌رکورسیه‌که‌ی ته‌نیشتمان
که له‌م زستانه چڕه‌دا
به ئۆجاقی شیعره‌کانی
هۆ‌ده‌ی سه‌ردی گوێچکه‌کانمان
گه‌رم که‌ینه‌وه
له تۆتۆی ڕۆحی مه‌وله‌وی و
کۆسه‌ڵکۆسی میرزا عه‌بدوڵقادر ئه‌دوێ
ئه‌ڵێی ئه‌وان له بانه بیری کاک یۆسف
جارێکی‌تر
کۆتری سپی شیعره‌کانیان
هه‌ڵئه‌فڕێنن
خه‌ریکه ڕیخۆڵه‌ی شیعر
ئه‌دا له سیخی پێناسه‌و
به برژاوی له زاری ئێمه‌ی دا ئه‌نێ
ئیتر دڵه‌ڕاوکێمانه
خواخوا ئه‌که‌ین
زه‌نگ لێ نه‌درێ و
ئاواتمانه کات ڕاوه‌ستێ و
شیعر بخۆین و
باسه‌کان ته‌واو نه‌بێ
*
به ته‌ما بوین
بۆجارێکیش
ده‌قی پشتێن و چۆخه‌که‌ی
شڵه‌ژا بێ
کورد وته‌نی:
"ئه‌تگوت تازه له پاکه‌ت ده‌رت هێنا بو "
یا بۆ جارێ
ڕومه‌تی به‌فرو خوێن ڕه‌نگی ده‌م به بزه‌ی
گروژا بێ
خۆیشی ئه‌یگوت:
"ڕانک و چۆخه‌م یانێ هه‌نانێ
پاکڵاشی وێم پارێزنانێ
به‌ۮکاری دوژمن سه‌ۮ فێڵی که‌رۆ
هه‌نی وێمه‌نان ژیر بیه‌نانێ "
*
ئاخ مامۆستای
قوتابخانه غه‌ریبه‌کانی
ئه‌م شاره
له‌و ماڵی سارد و سڕه‌ت دا بێره ده‌رێ
وه‌ره بۆ ئه‌م کۆڕی گه‌رمه‌تینی خۆته
ئێمه هه‌موو بۆ ڕێز له پله‌ی تۆ هاتوین
ڕه‌وا نیه که خاوه‌ن ماڵ
له ماڵ نه‌بێ و
بێ دیتنت ئه‌م هه‌موو میوانه بڕۆن
کاکه مۆمن
قانعی شیعری حیماسه‌ی له بیر کراو
شه‌تره‌نجه‌که‌ی له بن ده‌سته‌و
ئه‌ڵێ ئه‌م جاره هاتووه
لێت باته‌وه
کاکه باقی به شمشاڵه‌که‌ی هاتوه و
بۆ شیعری بۮیه شمشاڵت
ئا‌هه‌نگێکی داڕژاوه
قوتابیه‌کانیشت هاتوون
لێت بپرسن له مێژودا
چه‌ن که‌سی وه‌ک
"حسنک و عین القضات"
له په‌تی سێداره دراوه
منیش هاتوم
بۆ دوای نوێژی ئه‌م جومعه‌یه
بتبه‌م بۆ سه‌ر"کانی شارا و
ئه‌م شیعره‌ت بۆ بخوێنمه‌وه

"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
@sayed95
🍂
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸

بێ تـۆ بـه‌هه‌شتـم دۆزه‌خی ڕه‌شه
خه‌فـه‌ت لـه شادیم ئه‌کـا هه‌ڕه‌شه
ژیـان بـه‌ بـێ تـۆ مـه‌رگ و نـه‌مانه
مه‌گـه‌ر بـه‌ عیشقت بسێنێ گـه‌شه

سه‌ید ناسر فه‌تاحی

♦️ @sayed95 ♦️

🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸🔶🔸
ئارام و تاقەت جە لام کۆچ کەردەن
سپای خەم هۆشم وە تاراج بەردەن
فـامـم زەلیلەن ، دەروون زامـدارەن
نەیچی ناڵەی نەی ئەمجار وە کارەن
فیدای‌پەنجەت‌بوون‌مەقامێ‌وەش‌تەرز
لێـدەر تـا ڕیـشەی دڵ بـاوەرۆ لـەرز

ٖ 💠 مامۆستا مەولەوی 💠

🌹@sayed95 🌹
🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃

ای همدمِ عیسایِ عشق
ای پرتـوِ بیضـایِ عشق
ای بـاده‌ی مـینای عشق
ای سینه‌ی سینای عشق
ای سایه‌بـانِ بـاغِ دل
ای آیه خوانِ داغِ دل
ای آشنای سادگی
دلداده‌ی دلدادگی
ای حرمتِ‌ حرمانِ من
آزاده‌ی زنــدانِ مــن
ای بسته راهِ نَفسِ من
ای اهـرمـن بـر اهرمن
ای آبِ آتـش‌سـوزِ من
صبحانه‌ی هر روزِ من
ای کاهِ کـوه‌اندوزِ من
ای سوزنِ غم‌دوز من
ای خوشترین آوازها
فـرزنــدِ آهِ سـازهــا
ای روشـنِ خاموشِ من
ای بی‌خودِ با هوشِ من
ای قفلِ صندوقِ دلم
ای صاحبِ آب و گِلَم
کس چون تو آرامم نکرد
از خـوی بـد رامـم نـکـرد
اینک فرشته خوانمت
از دل سرشتـه دانمت
دل را بهانه کرده‌ام
تو را نشانه کرده‌ام

"سیدناصرفتاحی"

🌐 @sayed95 🌐

🍃🌹🍃🌸🍃🌹🍃🌸🍃🌹