اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸

چـه‌مـم چــه‌مــه‌ڕای دیــداری‌ دۆســه‌ن
گۆشم گۆش وه‌زه‌نگ گوفتاری دۆسه‌ن
ســه‌رم ســه‌رگــه‌ردی یــاری گـیـانیـه‌ن
دڵـــم بــێ قــه‌رار، قـــه‌راری دۆســـه‌ن

🌹 @sayed95 🌹

🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🍃🌺🍃🌸🍃
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آوازی زیبا و دلنشین با صدایی کودکانه

🎼 @sayed95 🎼
Audio
یە‌ک لە پە‌نا خاڵ و سفری بێ بڕانە‌وە
دوکتور عە‌لی شە‌ریعە‌تی
وە‌رگێڕانی : مامۆستا هە‌ژار

🌿 @sayed95 🌿
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سینه مالامال درد است ای دریغا مرهمی!
درگذشت استادشجریان تسلیّت باد

🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷

ئەی پێغەمبه‌ر
خۆشەویستی خودای سەروەر
ئەی ئەو کەسە‌ی
کە‌‌‌‌ ئەم دینەت هێنایە بەر
ئەی ئازار چێژی ڕێگەی حەق
ئەی لێدراو بە بەردی ڕەق
دەستیان شکێ
پێیان شکێ
ئەو نەفامانەی کەلە زەق
قوربانی سەری شکاوت
دڵی شکاوی خەمانم
فیدای گەوهەری ددانت
هەر سی‌ و دوو دانە ددانم
لە دەوری باڵاکە ت گەڕێم
ئەی ئاڵای بەرزی دینەکەم
کوشتەی عەهد و پەیمانتم
موحەممەدی ئەمینەکە‌م
ڕوو لە من کە ڕێبەرەکەم
تۆی هێزی جوڵەو حەرەکەم
لە گەرمای سارای ئەم ژینە
تۆی فێنکی و سێبەرەکەم
وەرە بڕوانە ئازیزم
ئیسلامەکەت چەن غەریبە
لە ڕوو لاوازو بێ گیانە
داکەوتووە
بە تەمای دەستی تەبیبە

ئیستیعماری کۆنە و نۆ
زۆر ئەترسن لە ناوی تۆ
لە قورئانی پیرۆزی خوا
لە هێزی نەبەزاوی تۆ
بۆ ون کردنی شوێنەکەت
ڕێگە و بنچینە و سوێندەکەت
نەخشەو پرۆگرام ئەکێشن
ئاو ئەپاشن لە خوێنەکەت
لاوانی وڵاتی ئیسلام
لە خەو خەوتوو
بیر نەکردوو
یەکەم ئامانجی ئەوانن
زانستە یا نزانستە
بۆ تیر خستنیان کەوانن
چییان کرد ئەو دوژمنانە
هەر چی جوت بوو تاقیان کردین
لە بەر شەق و شاپیان کردین
بە ناوی ئیسلامەکەی تۆ
عوقدەیی و ناساقیان کردین
ئیستە لاوی دونیای ئیسلام
یەک دویەک نەبێ لە سەدا
جوێن بە دین بە خوا ئەدا
گاڵتەی دێ بە" تبت یدا"
بەڵام ئەی پێغەمبەری عەشق
ئەی ئەو کەسەی خۆشەویستیت
کردە سەرمەشق
ئەو نەفامانە نازانن
خەریکە بەرنامەکەی تۆ
لە ناو خۆیان سەر هەڵدێنێ
موشتەری زۆرە بیسێنێ
هەر لە وێدا
پێ دەگرێ و
دیسان دێتەوە گڕو گاڵ
بە نرخی گیان بە نرخی ماڵ
بە خوێنی ئاڵ

🍃🌹 @sayed95 🌹🍃

🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دایکی شیعر
ئازیە‌ت باری
کۆسی ڕۆڵە‌یە‌کی تریە
جه‌لالے شیعر
ماڵئاوایی له باوه‌شی
دایکی شیعری کوردی ئه‌کاو
ده‌چێته باوه‌شی ساردی
خاکی پیرۆزی نیشتمان
له‌وێشه‌وه
به‌ند به به‌ندی
جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و لاوازی
هه‌ر هاوار ئه‌کا
کوردستان!

"سە‌ییدناسرفە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀
مامۆستا سعدون عسکری ، خواننده‌ای در حدّ بزرگان، امّا گمنام و فراموش شده!
ایشان هم اکنون حدود ٨۵ سال سن دارند و ساکن بوکان هستند، زنده را تا زنده است قدر بدانیم.
مامۆستا سه‌عدون عه‌سکه‌ری، گورانی بێژێک له قه‌واره‌ی گه‌وره‌پیاوانی وه‌ک سه‌یید عه‌لی عه‌سکه‌ری کوردستانی، به‌ڵام به داخه‌وه له بیر کراوه.

🎼 @sayed95 🎼
خـە‌یاڵی هـە‌ڵفڕین بـۆ ئاسمانی بـە‌رزی ڕووناکی
بە بێ هزر و چرای عه‌شقی وڵات و نیشتمان خاوە

سپاس بۆ کا عوسمان عه‌بدوڵڵا زاده بۆکانی

💠 @sayed95 💠
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍂

حالِ خرابِ
حضرتِ پاییز مالِ من
شأنِ نزولِ
سوره ی باران به نامِ تو
تنها نه من
به مهرِتو آذر به جان شدم
دلتنگیِ
دقایقِ آبان به نامِ تو

#سیمین_بهبهانی

🌷 @sayed95 🌷
🍂
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
صدای این نوازنده که همزمان مشغول آموزش آواز کوردی است بسیار شنیدنی و دلنشین است.
🎼 @sayed95 🎼
بـــۆ دامــــاوانـی بـــژیـــوی ژیـــان
بۆ گیان به‌خشانی ڔێی‌ مان‌ و نه‌مان
بـۆ ڕێـبـوارانی تـولـه ڕێی سنوور
خوێن تێکه‌ڵاوی به‌هه‌ک و چنوور
بۆ ڕە‌ق هە‌ڵاتووی ژێر بە‌فر و بۆران
لـە ورمێ و بانه و شاخی هه‌ورامان
بۆ هه‌ژارانی گیان له سه‌ر ده‌ستان
بـه ناحـه‌ق مـردوو لـه پێناوی نـان
بـۆ دوا هـه‌نـاسـه‌ی بـن دار و بـه‌ردان
بۆ پارویەک نان ده‌س له گیان به‌ردان
بـۆ کـۆڵـبـه‌رانـی دایـمـه کـۆڵ لـه شـان
ماندوو ده‌رنه‌چووی سه‌ر شاخ وهه‌ردان
بۆ خورپه‌ی دڵی دایک و بابه‌یان
لـە دڵـە ڕاوکێن تا کـوو به‌ربه‌یان
چاوه‌ڕێن کوڕیان بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌و کاته دڵیان ئه‌حه‌سێته‌وه
بۆ کـزه‌ی جه‌رگی ژن و منداڵی
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به ده‌ستی خاڵی
ڕه‌بـی! کـۆڵـبـه‌ری بـۆ سه‌رمایه‌دار
ڕیشه‌ی هه‌ڵکه‌نێ له نێو کورده‌وار
لاوی کـورد ئـه‌وه‌ی حه‌قه‌و شایانی
وه‌ک هۆمای شاهی بێته سه‌ر شانی

"سەیید ناسر فە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀
📚 @sayed95 📚
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 آزاد و فرهاد، دو برادر کولبر

▪️ این کلیپ بر اساس داستان واقعی دو کولبر نوجوان کورد، مرحومان #آزاد_خسروی و #فرهاد_خسروی ساخته شده است

🎙با صدای هنرمند: #عزیز_فتاحی
شاعر: استاد حاتم محمدی(هه‌وراز-جوانرو)
بازیگران: سروش رستمی و پارسا ویسی
🎥 تصویر: برهان عنایتی
🎛 تنظیم :جبار نوری

منبع: کانال صفی آباد

🍃🌺 @sayed95 🌺🍃
🍃🌹🍃🌷🍃🌹🍃🌷🍃🌹🍃🌷

بۆ کوێ بڕۆم؟
چاوەکانم ئاسمانێکیان ھەڵگرتووە
پڕن لەتەرمی ئەستێرە
بۆ کوێ بڕۆم؟
کە سەرم شوێنم نەکەوێ
بۆ کوێ بڕۆم؟
کە ئاسۆکان ھەڵفڕینیان
لە باڵ قەدەغە کردبێ...
بۆ کوێ بڕۆم؟
لەشت گومان لەھەستانی ئەکا
بۆت ئەگەڕێم و نیوەشەو تونێلێکە
شەمەندەفەری بێداریم ھەڵئەلوشێ
بۆت ئەگەڕێم و نیوەشەو قرژاڵێکە
خۆی لەبنجی وشەکانم ئاڵاندوە
ھەتاوی گشت حەرفەکانم ھەڵئەمژێ!
بۆت ئەگەڕێم و نیوەشەو
لەناو بێژنگی گومانی ساتەکانیا
سوڕم ئەدا
سوڕم ئەداو لەچۆڵێکا
کە ئاو خەوی ئاسمانێکە نەزۆک
جێم ئەھێڵێ
جێم ئه‌هێڵێ و
خێڵی ترسی جێ نیشتە
لەناو قوڕگی نەھەنگدا ئەمدۆزنەوە
ئەمدۆزنەوەو
بە ستوونی یەک بەیەکی
دەوارەکانی تاوانا ئەمبەستنەوەو
سەرم لە لەشم ون ئەبێ
بۆت ئەگەڕێم
ئەی کیشوەری چاوە وێڵ و
ونبۆکانی خۆشەویستیم
ئەی زەمینی خوانشینی نەدۆزراوە..
بۆت ئەگەڕێم
بۆت ئەگەڕێم
بۆت ئەگەڕێم..

پارچەیەک لە شیعری گینگڵ (شێرکۆ بێکە‌س)

💠 sayed95 💠

🍃🌹🍃🌷🍃🌹🍃🌷🍃🌹🍃🌷
Audio
هه‌وارگه‌ی دڵان
له ئاماده‌کردن و پێشکه‌ش کردنی:
خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌یید موحه‌ممه‌د تاهێری هاشمی
به هاوکاری خاتونی کۆچ کردوو :
په‌روین موشیر وه‌زیری
بە چە‌ن‌هۆنراوەیە‌کی بێ وێنە لە :
میرزا عبدالقادر پاوە‌یی،مەڵا رە‌ئوف پاوە‌یی، مامۆستا مە‌حوی، مامۆستا نالی، مامۆستا مە‌ولە‌وی تاوگۆزی
📢 @sayed95📢
Forwarded from عکس نگار
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍁

" میدالیای مردن "

(پێشکه‌ش به گیانی پاکی ڕۆڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)

نزیک به‌هاره و گوڵان دێـنـه ده‌ر
هه‌ر گوڵێ ڕه‌نگێ ئه‌کاتـه‌وه بـه‌ر
به‌فری زستانی ئـه‌بێ بـه ئـاوێک
تینوه‌تی زه‌وی ئه‌شکێنێ تـاوێک
سه‌وزه‌و گوڵی جوان سه‌ریان هه‌ڵدێنن
له قومری و بـوڵـبـوڵ سه‌رئـه‌شێوێنن
له چه‌ن لا ده‌نگی خوڕه‌ی به‌فراوه
تێکـه‌ڵ گــۆرانـی لاکــه بــه‌م لاوه
ده سته‌ی ئاشقان له کێوو هه‌ردن
جووتیاره‌کانیش خه‌ریکی وه‌ردن
له لایێک خه‌ریک به‌زمی زه‌ماوه‌ن
لایێ تر پیقه‌ی که‌نین و لێوخه‌ن
ده‌نگی مـنـداڵان لـه کــۆڵانان دێ
خه‌ریکی کایه‌ن لـه گه‌ڵ کێ به‌رکێ
ژنـێ کـۆرپــه‌کـه‌ی لـه بـاوه‌ش دایه
ئـــه‌ی لاوێـنـێـتــۆ بــه لایـــه لایـــه
کـۆرپه‌ی‌تـر لـه نێو بێـشکه پێچراوه
به مورگ و مێخه‌ک ده‌وره‌یان داوه
بـزه‌یێـکی جـوان لــه سـه‌ر لـێـوانی
جـوان و ڕازاوه وه‌ک کـوردسـتـانی
دڵـدارێـک لـه نـێـو خه‌یـاڵـی وه‌سـڵه
کـه‌ی تێپه‌ڕ ببێ ئـه‌م ڕه‌نـجی فه‌سڵه
لــه نـاکـا ئـه‌و گـشـت جۆش وخرۆشه
ئـه‌و زه‌وق و شـادی و دیمـه‌نـه خۆشه
بـه گـازی ســـاریـــن بـومـبـی نـاپـاڵــم
لــه لایـه‌ن بـه‌عـسـی فــه‌ســادی زاڵــم
بـوو بـه دوکـه‌ڵ و بـه‌خـۆڵـه‌مـێـشـێـک‌
لـه ســه‌ر دڵـی کـورد کـرا بـه‌ئـێـشـێـک
وک هیـرۆشـیمـا و حه‌ما خـه‌فــه‌ بـوو
سـووتـا بــه کـڵـپـه‌ی ئــاگـری نــمــروو
هه ر وه‌ک سه‌رده ‌شتی ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی
مـیـدالـیـای مـردن بــوو خـه‌ڵاتــه‌کـه‌ی
وه‌ک زه‌رده‌ی ڕێـژاو کرماشـانـه‌کـه‌ی
له ده‌س چوو سه‌فای ده‌رو بانه‌که‌ی
کیمیاوی نـه‌یهێشت ئه‌و ده‌نگ وڕه‌نگه
ئه‌و پیرو جوان و گشت شۆخ وشه‌نگه
بـوون بـه قـوربـانی جه‌ژنی ئیستیعمار
لــه سـه‌ریـان درا وه‌ک مـۆره‌ی قـومـار
له سه‌ر سینـگی کـورد ئـاگریان کردۆ
هـه‌ڵـه‌بـجـه‌یـان کرد به چێوی پردۆ
لـه هـه‌رکـۆڵانـێـک شـه‌هـید که‌وتبوو
ئه‌تگوت هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی خه‌وتبوو
ده‌شتی شاره‌زوور گـشـت پـڕوزا بـوو
کـیـمــیـاوی تـێـکـه‌ڵ نـاخـی کـرا بـوو
بـا پـرسیار بکه‌ین له دونیای ئه‌مڕۆ
چـیــه تــاوانـی کــوردی ڕه‌نـجـه‌ڕۆ
لـه به‌ر چـی ئه‌بێ مانگی ڕه‌شه‌مـه
چـاره‌ڕه‌شی بـێ بـه بـه‌شـی ئـێمـه
بـۆچی هـه‌ڵـه‌بـجه بێ به قوربانــی
چــه‌کی کـیمـیاوی بـێـته مـیـوانـی
وه‌ک چـۆن شـه نگاڵ وشـاری کۆبانی
له سه‌ده‌ی بیسته‌م بوون به قـوربانی
شه‌رتـه بـه خوێنـی شه‌هـیـده‌کــانی
بـه ئاوی لـێـڵ بـووی ڕووبارو کـانـی
بـه بزه‌ی وشک بووی سه‌ر لێوه کانی
به زوڵفی گـرژ بـوو پـه شـێـوه کانـی
به خوێن وخه‌نه‌ی تێکه‌ڵ بووی بوکی
بـه دوا هـه‌ناسه‌ی گـه‌‌وره‌و بــچوکی
یـادی هـه‌ڵـه‌بجه زیـندوو‌ که‌ینـه‌وه
تـا لـه بـیـریان بـێ نەتیجە‌‌و نە‌وە

هۆنراوه : سه‌یید ناسر فه‌تاحی

🥀 @sayed95 🥀
🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁