اشعار سیّدناصرفتاحے
233 subscribers
123 photos
68 videos
7 files
34 links
اشعار و نوشتەها
(هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی)

ارتباط با ادمین:
@naser863
لینک کانال:
https://t.me/sayed95
Download Telegram
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹

ئــازیـزم شـۆخـے ڕومـه‌ت گـوڵـه‌ڪـه م
سـوڪنـایـے بـه‌خـشے ده‌ردی دڵـه‌ڪه م
شه‌و بۆے سه‌رڪێوان دڵ ئه‌نگێزه‌ڪه‌م
بـۆژانه‌ے بۆن خـۆش عه‌نبه‌ر بێزه‌ڪـه‌م

ســـه‌وڵـــے خـــه‌رامــان بــاخـے ژیــانــم
ڪانے و سـه‌ر چـاوگه‌ے ئـاوے ڕه‌وانـم
لابــه‌رے بــارے قــورســے خـــه‌مــانـــم
ڕۆشـنــایے ده‌روون ســۆمــاے چـه‌مانـم

بــۆ تــۆیــه وێـڵـم لـــه‌م چــه‌م و دۆڵــه
تـۆی گــڕ و ســۆز و شــه‌راره و شـۆڵــه
بـێ تــۆ ژیــانــم وه‌ک ســـاراے چــۆڵــه
خــۆ تــلانــمــه لـــه‌م خــاڪ و خــۆڵـــه

"سه‌یید ناسر فه‌تاحی"

💍 @sayed95 💍

🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹
🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀

بۆ ساڵیادی شە‌هیدانی کیمیا‌بارانی شاری سه‌رده‌شت له ۷ی پووشپە‌ڕی ساڵی۶۶

لە وە‌رزی پووشپە‌ڕی ئێمە
لە‌ سە‌ردە‌شتی دڵی کوردان
لە باتی پووش‌، لە‌باتی گیا
هە‌ر درێژە‌ی هەناسە بوو
هە‌ر چریکە‌و هە‌ر قاسپە بوو
خە‌پڵە خڕە‌ی کە‌ڵە کێوی و
پڵنگ و پۆلێ ئاسکەبوو
وِشِک ئە‌بوو و
لە‌ ناخی خۆیدا ئە‌خنکا
وە‌رزی شارێک
بە ژە‌هری گازی کیمیاوی
گە‌یشتە پووشپە‌ڕی ژیان
سە‌دان مرۆڤ
لە گۆمی گە‌مە‌ی سیاسە‌ت
نوقم و ون بوو
دواهە‌ناسە‌ی پڕ تاسە‌یان

سه‌یید ناسر فه‌تاحی

▪️◾️ @sayed95 ◾️▪️


🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀🍂🥀
💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥

"بۆ شه‌هیدانی ژینگه‌‌ پارێز"

که چه‌تفه‌و له‌چکی دارستان
گڕ ئه‌گرێ
له ڕۆحی دار به‌ڕودا
ئاگر ئه‌فڕێ
که گسپه‌ی ئه‌و شه‌راره‌ی‌
ئاری پڕ سۆ
ئه‌پۆشێ پوش و پِل
تا داری سه‌ر کۆ
شنه‌و ئاوێ
له هه‌وری هه ڵمه‌تی تۆ
مه‌گه‌ر ڕاماڵێ تینی ئاگر و سۆ
که‌ بویته نوقمی ئار و دوکه‌ڵ و گڕ
هه‌موو کوێستان
ڕه‌ش و ڕووت و کپ و سڕ
که بوویته قه‌قنه‌سی ئاری که‌ژو کۆ
وه‌کوو عونقا
فڕی ڕۆح له جه‌سه‌ی تۆ
به‌ڵێن به‌و ئاگره‌ی
به‌ربوو له جه‌سته‌ت
له جه‌سته‌ی ئار کوژێنی
زارو خه‌سته‌ت
هه‌زاران شێری وه‌ک تۆ
مه‌رد و ڕۆڵه
له‌ ئارو ئار خڕێن
بستێنێ تۆڵه

سه‌یید ناسر فه‌تاحی

🔥 @sayed95 🔥

💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥
💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥


"ڕێگای سە‌وز"

نـاوچـه‌ی مـه‌ڕه‌خـێڵ دارسـانی بـۆزین
دوو عاشق وێنه‌ی عه‌شقی مه‌م و زین
دوو به‌هه‌شتی‌جوان لـه‌یه‌ک تابلۆدا
دوو ڕۆح له جه‌سته‌ی مردووی ئه‌مڕۆدا
له پاش سووتانی به ده‌س ناحه‌زان
هـــاواری نــاخـی سـنــووری بــه‌زان
بـــه ده‌م گــریـان و هـــاوار و نــاڵــه
ئه‌یوت نه‌فره‌ت بێ لـه‌م ساڵه تــاڵـه
گـژو گـیـا و داری نـاو داوێنی مـن
بــه چ تــاوانـێ بـســوتـێ لــه بــن
یا بــونــه‌وه‌رێ په‌نــایـان من بوو
بـۆچی بـه‌و گـڕه ئـا‌ساری ون بوو
ئـاخرین پـه‌نـای شوکـا و پـازن بـوم
په‌ناگای پڵنگ ، گورگ وکه‌ڵ من بوم
بـە‌راز و ڕێـوی سمـۆرە و مار
هە‌ڵۆی بە‌رزه فر تا کە‌وی بنار
تـە‌یهـوو و تـه‌شــی تـا کـە‌مـە‌ر کلـی
قۆچ و مێش لە گە‌ڵ چۆلە‌کە‌ی چڵی
داری داربـە‌ڕوو تـا دار ئــە‌رخــە‌وان
کێکف و گویژو هە‌رمێ و قسقە‌وان
ئـــە‌مــانــە ڕۆڵـــە‌ی دامــانــی مـنـن
چە‌ن عاشق له پای من دا گوڵ چنن
بێجگه دیمه‌نی سروشتی جوانم
چیـه سوچی مـن چ بــو تـاوانــم
بـه دوای سووتانی دارستانه‌کان
له مه‌ریوان و هه‌ورامانی جوان
لـه ئیلام تاکـو ئاتـه‌شگای پـاوه
بـناری جوانی کوێستانی شاوه
له‌کوچکه‌ڕه‌شی سنه‌ی قاره‌مان
تا لوڕستان و نـاوچـه‌ی لکستان
هـه‌ر ئه‌و دل ڕه‌ش وده‌س ڕه‌شه پیسه
ئـاگــر له جـه‌ستـه‌ی من ئــه‌ده‌ن ئـیسه
خــۆ ڕۆڵـــه‌کانی ژیوای نــه‌بــوایــان
یـه‌کسـه‌ر ئـه‌سووتام سه‌ر تا به‌دامان
بــه دڵـێ پــڕ و بــه ده‌سـی خــاڵـی
کـراسی گـڕیـان لـه جه‌سـه‌م مـاڵـی
دیسان په‌روه‌رده‌ی دامانه‌که‌ی خۆم
لایـنـگـرانـی شــه‌یـدای کــه‌ژو کـۆم
ئـه‌ویـنـدارانـی کـێـو و دارستان
شێره پیاوانی‌ لادێ و شارستان
خـۆیان گـه‌یانـده گـڕی باوه‌شم
گیانی شیرینیان کرده شاوه‌شم
ئه‌و گڕه‌ی ناحه‌ز به‌ری دا له کۆ
په‌روانه ئـاسا بـه‌ریان دا له خۆ
سـێ ده‌سـه گـوڵی شـاخی هـه‌ورامان
له نه‌وسو، شمشێر تا سه‌ریاسی جوان
بوون به ده‌سه‌ی گوڵ له سه‌رمه‌زارم
تا نـاحـە‌ز بـمــرێ و بێ شه‌رمـه‌زارم
بـــا دوژمــنـانـی ســروشـت و ژیــان
ئـه‌م قسە بکە‌ن بە حە‌ڵقە‌ی گوێ یان
ئـێـمـه لــه جـیـاتی هـه‌ر دار بـه‌ڕویێک
سه‌د دار ئه‌چێنین هه‌ر یه‌ک له ڕویێک
لـه بـاتـی چـه‌پـکێ پـوشـی سـووتاوا
سـه‌د گـوڵ ئه‌ڕوینین له‌و ده‌ورو نـاوا
وه‌ک بیلال بانگێ بۆ سروشت ئه‌ده‌ین
خه‌نـدانی ئـاسا خـۆ به کوشت ئه‌ده‌ین
لـه‌ جیاتی ئـه‌وه‌ی سـه‌ردانـه‌وێنین
یاسینی مه‌رگی خۆمان ئه‌خوێنین
سوێند بێ بە گە‌ڕوی سوتاوی ئێوە
بـە دوا هـە‌نـاسـە‌ی گیــراوی ئـێـوە
بـە ئـاخـر نـیـگـا لـە داربـە‌ڕووتـان
بـە گسـپـە‌ی ئـاگـر لە ڕوبـە‌ڕووتان
لـە ڕێگە‌ی سە‌وزی ئێوە لا نە‌دە‌ین
ئاڵای پیرۆزتان لە دە‌س دانە‌خە‌ین

"سە‌یید ناسر فە‌تاحی"

💥 @sayed95 💥
🔥
💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥🔥💥
📃🌹📃🌹📃🌹📃🌹📃🌹📃

"بۆ ساڵیادی کۆچی نەمر شێرکۆ بێکەس"

که تۆ مردی!
په‌پوله‌کانی باڵ سووتاوی ده‌ربه‌ندت
جارێکی‌تر قرچه قرچی
پڕوزه‌ی باڵه‌کانیان دێ
که تۆ مردی
له گۆڕستانی چراکان
ناڵه‌و هاواری دوا تروسکی هیواکان
تا بن عه‌رشی
نوسینگه‌که‌ی خودا ئه‌ڕوێ
که تۆ مردی
وشه وشه‌ی شیعره‌کانم
پرسه‌گێڕی خه‌وتنی شاقه‌ڵه‌مێکن
که شیعریش قه‌رزاری ئه‌وه
که تۆ مردی
یه‌که یه‌که ی ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکه‌شت
ڕه‌ش ئه‌نوێنن وه‌کوو شه‌وه
نا ! هه‌ڵه‌م کرد لێم ببوره
تۆ نه‌مردوی
تۆ له تۆتۆی ڕۆح ومێشکی هه‌مومانی
به‌سته‌کانت! ڕه‌سته‌کانت!
یادگارێکی نه‌بڕاوه‌ن
جار به جار جه‌رگ ئه‌سوتێنن
جارجارێکیش فێنک‌ترن
له ئاوی ڕووبارو کانی
.........................................
هۆنراوه : سه‌یید ناسر فه‌تاحی

🥀 @sayed95 🥀

📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄🌹📄
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸

به حباب نگران لب یک رود قسم
و به کوتاهیِ آن لحظه‌‌ی شادی که گذشت
غصه هم می‌گذرد
آنچنانی که فقط خاطره‌ای خواهدماند..
لحظه ها عریانند.
به تن لحظه‌ی خود
جامه اندوه مـپوشان هرگز...!!
زندگی ذرّه‌ی كاهیست
كه كوهش كردیم
زندگی نام نکویی ست
كه خارش كردیم
زندگی نیست بجز نم نمِ بارانِ بهار
زندگی نیست بجزدیدنِ یار
زندگی نیست بجزعشق
بجزحرف محبت به كسی
ورنه هرخار وخسی
زندگی كرده بسی
زندگی تجربه تلخ فراوان دارد
دوسه تاكوچه وپس كوچه واندازه یك عمر بیابان دارد
ما چه کردیم و چه خواهیم کرد در این فرصت کم ...

"سهراب سپهری"

💠 @sayed95 💠

🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ریشه مشکلات جوامع ما اینهاست، حتما ببینید
🍃🌺 @sayed95 🌺🍃
تو مهتاب شب تار و منم دریای بی باکم
رختخوابت را تا سحر بنه بر سینه پاکم

🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🌸

چـه‌مـم چــه‌مــه‌ڕای دیــداری‌ دۆســه‌ن
گۆشم گۆش وه‌زه‌نگ گوفتاری دۆسه‌ن
ســه‌رم ســه‌رگــه‌ردی یــاری گـیـانیـه‌ن
دڵـــم بــێ قــه‌رار، قـــه‌راری دۆســـه‌ن

🌹 @sayed95 🌹

🍃🌺🍃🌸🍃🌺🍃🍃🌺🍃🌸🍃
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آوازی زیبا و دلنشین با صدایی کودکانه

🎼 @sayed95 🎼
Audio
یە‌ک لە پە‌نا خاڵ و سفری بێ بڕانە‌وە
دوکتور عە‌لی شە‌ریعە‌تی
وە‌رگێڕانی : مامۆستا هە‌ژار

🌿 @sayed95 🌿
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سینه مالامال درد است ای دریغا مرهمی!
درگذشت استادشجریان تسلیّت باد

🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷

ئەی پێغەمبه‌ر
خۆشەویستی خودای سەروەر
ئەی ئەو کەسە‌ی
کە‌‌‌‌ ئەم دینەت هێنایە بەر
ئەی ئازار چێژی ڕێگەی حەق
ئەی لێدراو بە بەردی ڕەق
دەستیان شکێ
پێیان شکێ
ئەو نەفامانەی کەلە زەق
قوربانی سەری شکاوت
دڵی شکاوی خەمانم
فیدای گەوهەری ددانت
هەر سی‌ و دوو دانە ددانم
لە دەوری باڵاکە ت گەڕێم
ئەی ئاڵای بەرزی دینەکەم
کوشتەی عەهد و پەیمانتم
موحەممەدی ئەمینەکە‌م
ڕوو لە من کە ڕێبەرەکەم
تۆی هێزی جوڵەو حەرەکەم
لە گەرمای سارای ئەم ژینە
تۆی فێنکی و سێبەرەکەم
وەرە بڕوانە ئازیزم
ئیسلامەکەت چەن غەریبە
لە ڕوو لاوازو بێ گیانە
داکەوتووە
بە تەمای دەستی تەبیبە

ئیستیعماری کۆنە و نۆ
زۆر ئەترسن لە ناوی تۆ
لە قورئانی پیرۆزی خوا
لە هێزی نەبەزاوی تۆ
بۆ ون کردنی شوێنەکەت
ڕێگە و بنچینە و سوێندەکەت
نەخشەو پرۆگرام ئەکێشن
ئاو ئەپاشن لە خوێنەکەت
لاوانی وڵاتی ئیسلام
لە خەو خەوتوو
بیر نەکردوو
یەکەم ئامانجی ئەوانن
زانستە یا نزانستە
بۆ تیر خستنیان کەوانن
چییان کرد ئەو دوژمنانە
هەر چی جوت بوو تاقیان کردین
لە بەر شەق و شاپیان کردین
بە ناوی ئیسلامەکەی تۆ
عوقدەیی و ناساقیان کردین
ئیستە لاوی دونیای ئیسلام
یەک دویەک نەبێ لە سەدا
جوێن بە دین بە خوا ئەدا
گاڵتەی دێ بە" تبت یدا"
بەڵام ئەی پێغەمبەری عەشق
ئەی ئەو کەسەی خۆشەویستیت
کردە سەرمەشق
ئەو نەفامانە نازانن
خەریکە بەرنامەکەی تۆ
لە ناو خۆیان سەر هەڵدێنێ
موشتەری زۆرە بیسێنێ
هەر لە وێدا
پێ دەگرێ و
دیسان دێتەوە گڕو گاڵ
بە نرخی گیان بە نرخی ماڵ
بە خوێنی ئاڵ

🍃🌹 @sayed95 🌹🍃

🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷🍃💐🍃🌷
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دایکی شیعر
ئازیە‌ت باری
کۆسی ڕۆڵە‌یە‌کی تریە
جه‌لالے شیعر
ماڵئاوایی له باوه‌شی
دایکی شیعری کوردی ئه‌کاو
ده‌چێته باوه‌شی ساردی
خاکی پیرۆزی نیشتمان
له‌وێشه‌وه
به‌ند به به‌ندی
جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و لاوازی
هه‌ر هاوار ئه‌کا
کوردستان!

"سە‌ییدناسرفە‌تاحی"

🥀 @sayed95 🥀
مامۆستا سعدون عسکری ، خواننده‌ای در حدّ بزرگان، امّا گمنام و فراموش شده!
ایشان هم اکنون حدود ٨۵ سال سن دارند و ساکن بوکان هستند، زنده را تا زنده است قدر بدانیم.
مامۆستا سه‌عدون عه‌سکه‌ری، گورانی بێژێک له قه‌واره‌ی گه‌وره‌پیاوانی وه‌ک سه‌یید عه‌لی عه‌سکه‌ری کوردستانی، به‌ڵام به داخه‌وه له بیر کراوه.

🎼 @sayed95 🎼
خـە‌یاڵی هـە‌ڵفڕین بـۆ ئاسمانی بـە‌رزی ڕووناکی
بە بێ هزر و چرای عه‌شقی وڵات و نیشتمان خاوە

سپاس بۆ کا عوسمان عه‌بدوڵڵا زاده بۆکانی

💠 @sayed95 💠