سه رده می ده ججــال
608 subscribers
1.49K photos
332 videos
21 files
24 links
په یوه ندی له گه ڵ من

@eslamrega

بێگومان منیش مرۆڤێکم:

- ئەگەر عیلمم هەبێت ئەوا جەهلیشم هەیە
- ئەگەر صوابم هەبێت ئەوا هەڵەشم هەیە
- ئەگەر طاعەتم هەبێت ئەوا مەعصیەتیشم هەیە

وە ڕەحمەتی خوا لەو کەسە بێت کە هەڵەی خۆمم وەکو دیاری پێشکەش دەکات.
Download Telegram
نزیکە فیتنەی دەجال دەرکەوێت

پێش دەرکەونتی دەججال چەند شتێک روو ئەدەن لەوانە

(۱) کەمبوونەوەی عەرەب

هەروەک پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت :

( عَنْ أُمُّ شَرِيكٍ أَنَّهَا سَمِعَتْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: لَيَفِرَّنَّ النَّاسُ مِن الدَّجَّالِ فِي الْجِبَالِ قَالَتْ أُمُّ شَرِيكٍ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَأَيْنَ الْعَرَبُ يَوْمَئِذٍ قَالَ هُمْ قَلِيلٌ.) (مسلم)

واتە: دایکی شەریک (خوای لێ ڕازی بێت) دەڵێت لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بیست دەیفەرموو: خەڵکی لە دەجال هەڵدێن بەرەو کێوەکان، دایکی شریک وتی عەرەب لە کوێ دەبن ئەو ڕۆژە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم)؟ فەرمووی (ئەوان کەمن)

ئاشکرایە کە ئێستاکە عالەمی کوفر کوشتارێکی زۆر ئەکەن لەنێو وڵاتە عەرەبیکان دا ، تەنانەت وای لێ هاتوە خۆیان بە خۆیان لە نێو دەبەن بەهۆی هەموو ئەو چەکانەوە کەڕادەستی گروپەکانی دەکات ، پاشان بۆم باران کردنی شارو دێهاتەکان بە هەڕەمەکی.

(۲)زۆربوونی فیتنەکانی (الأحلاس و السراء و الدهیماء) و جیابوونەوەی خەڵکەکە.!!

ِ ( راوە أبوداود صححە الألباني في السلسلة الصحیحة (۹۷۳) .

عومەیری کوڕی هانی عەنسی دەڵێت گوێم لە عبدڵڵای کوڕی عومەر بوو دەیگوت ئیمە لەلای پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دانیشتبووین باسی ئاژاوەکانی (ڕۆژی دوایی بۆ کردین) باسی زۆر فیتنەی کرد لەوانە: باسی فینتەی ئەحلاسی بۆ کردین یەکێک وتی ئەرێ پێغەمبەری خوا فیتنەی ئەحلاس چییە؟ فەرمووی ڕاکردنی خەڵکە لەبەر یەکتر و هەڵگیرسانی شەڕە! پاشان فیتنەی ئاسوودەیی (السراء) دێت کە دووکەڵەکەی لەژێر قاچەکانی یەکێک لە ئەهلی بەیتی من هەڵدەسێت یانی ئەو هۆکارە (خەڵکەکەش پێیەوە گیرۆدە دەبن وا کەوتوونەتە خۆشیەوە تووشی دەیان گوناهـ و سەرپێچی بوونەتەوە!!) ئەو کەسە وا دەزانێ کە لەمنە (هەرچەندە لە نەسەب لەمنە) بەڵام لە کردەوە لە من نییە، وەلێ ئەوانە دۆستی منن کە خواناس و لەخوا ترسن، پاشان خەڵکی بۆ بەیعەتبەستن لەدەوری پیاوێ کۆ دەبنەوە کە سمتەکانی بەسەر پەراسووە باریکەکانی شۆڕ بۆتەوەو ناتوانێت هەڵیانگرێت! (یانی ئەو کەسە شیاوی ویلایەت نییە لەبەر کەم عیلمی و بێ ئەزموونی و نە شارەزایی بەم شێوەش کارەکانی ڕاستەڕێ نابن) پاشان فیتنەی (الدَّهَیْمَاءِ) یانی فیتنەیەکی تاریک و دژوار درووست دەبێت کە هیچ کەس لەو ئوممەتەی تیایدا قوتار نابێت! و بەڵکو تەواوی خەڵک دامێنگیری خراپەی ئەو فیتنەیە ئەبن٫ کاتێکیش خەڵکی وا گومانیان برد کە ئەو فیتنە كۆتایی هاتووەو هێشتا فیتنەکە زیاتر پەرە دەسێنێت ٫تا وای لێ دێت بەیانی پیاو تیایدا بڕوادارە ئێوارەکەی کافر دەبێتەوە ! تا خەڵکی ئەکەونە دوو بەرەوە بەرەی کافران و بەرەی بڕواداران لەو نێوەدا هیچ نیفاقێک نییە بەرەی ئیمان بەرەیەکی پاکە هیچ نیفاقی تیدا نییە ئەگەر ئەوەتان بینی ئەوەدەمە چاوەڕێی دەججال بکەن هەر لەو ڕۆژە یان بۆ بەیانییەکەی پەیداببێت!!!

@prdirayan
(قه‌ومی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج)

قه‌ومی یه‌ئج وجو مه‌ئجوج له‌ رۆژی حه‌شر کردندا له‌ ئێمه‌ ی مرۆڤ زیاترن
پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیی وسلم ) وه‌سفیان ده‌کا ده‌فه‌رمووێ :
ده‌موچاویان وه‌ك قه‌ڵغانه‌(ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ر بۆ به‌رگری کردن به‌کار دێت)
پرچیان زه‌رد یان ڕه‌شه‌ چاویان تۆزیک بچوکه‌ وه‌ صینیه‌کان یان ڕوسیه‌کان به‌ڵام ئه‌وان هه‌و نین
پێغه‌مه‌به‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌سه‌ر بێت باس ده‌کات ده‌لێت ئه‌وان به‌ستێکیان بۆ دروست کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نێنه‌ ده‌ره‌وه‌
ئه‌ویش له‌ ئاسن و مس دروست کراوه‌ زۆر به‌هێزه‌
رۆژیک دێت ئه‌یشکێنن دێنه‌ ده‌ره‌وه وه‌ هه‌روه‌ها زۆر خێران پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )له‌سه‌ر بێت
نمونه‌ی ڕوبارێک دێنێته‌وه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستینه‌ ئیستا که‌ درێژی 23 کیلۆ مه‌تره‌ وه‌ پانی 13 کیلۆمه‌تره‌ به‌ قوڵی 40 مه‌تره‌ ده‌لێ بچنه‌ سه‌ر ئه‌و ڕوباره‌ رێک وشژی ده‌که‌ن..!!!


@sardamidajal
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸ئادابەکانی کاتی باران باڕین
🔹 مامۆستا علی خان

@sardamidajal
یەکەمین نیشانەیەک کە دەردەچێت هەڵاتنی خۆرە لە خۆر ئاواوە.

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ حَفِظْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- حَدِيثًا لَمْ أَنْسَهُ بَعْدُ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- يَقُولُ « إِنَّ أَوَّلَ الآيَاتِ خُرُوجًا طُلُوعُ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا وَخُرُوجُ الدَّابَّةِ عَلَى النَّاسِ ضُحًى وَأَيُّهُمَا مَا كَانَتْ قَبْلَ صَاحِبَتِهَا فَالأُخْرَى عَلَى إِثْرِهَا قَرِيبًا )( صحيح مسلم صحيح الجامع)(٢٠١٣).

واتە: عەبدوڵڵای کوڕی عەمەر (خوا لێیان ڕازی بێت) دەڵێ لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە وسلم) فەموودەیەکم لەبەر کردووە هێشتا لەبیرم نەچوتەوە بیستم پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم ) دەیفەرموو یەکەمین نیشانەیەک کە دەردەچێت هەڵاتنی خۆرە لە خۆر ئاواوە و دەرچوونی دەعباکەیە بۆ سەر خەڵکی لە چێشتەنگاودا هەرکامیان پێش ئەویان بوو ئەوی تریش بە شوێنیدا نزیکە.

@sardamidajal
بەسەرهاتێکی کاریگەر لەنێوان
عومەری کوڕی عبدالعزیزو کچەکەی!!!

جارێکیان عومەری کوری عبدالعزیزکچەکەی
خۆی بینی دەگریا! پێی گوت:بۆچی دەگری؟؟؟

کچەکەی گوتی:چونکە هەموو منداڵان جلی نوێیان
هەیەومنیش کەکچی خەلیفەم جلەکانم کۆنن!
بۆیەعومەر بەرەو(بیت المال-ماڵی سەروەت)ڕۆیشت....بەدە­رگاوانی ژوورەکەی گوت

ئایاڕێگەم ئەدەیت لەبەشی پارەی مانگی داهاتووی
خۆم بەرم؟دەرگاوان گوتی:بەڵێ ئەی خەلیفەی

موسڵمانان بەڵام بەمەرجێک،بەڵێنم پێبدەی
کەتامانگی داهاتوو دەژیت!بۆیە عومەر گەڕایەوە

ماڵەوەو کچەکانی بەپەرۆشەوە لێیان
پرسی چی بوو باوکە؟
ئەویش وتی
(ئایا ئارام دەگرن تاهەموومان بەیەکەوە بچینەبەهەشت،یاخودئار­ام ناگرن وباوکتان

بچێتە دۆزەخ)!!!ئەوانیش ووتیان ئارام دەگرین....

ئەمەیە عومەری کوڕی عبدالعزیز نەوەی
عومەری کوڕی خەتاب(ڕەزای خوالەهەردووکیان بێت)

@sardamidajal
ئەنەسی کوری مالیک رەزای خوای گەورەی لێبێت بۆمان دەگێرێتەوە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی :
وتنی زیکری
(سبحان الله و الحمدلله و لااله الا الله و الله أکبر)
گوناهەکان هەڵدەوەرێنێت هەروەکو چۆن درەخت گەڵاکانی هەڵدەوەرێت ...

@sardamidajal

صحيح السلسلة الصحيحة
سبحان الله
ئاگاداری الله تعالی بوو بۆ خەلکی کافروومرتەدان
زۆربوونی زەمینلەرزە له ئاخیر زه ماندا .

هەروەك پێغەمبەر﴿صلی الله علیە وسلم﴾ دەفەرمووێت:

( أُمَّتِي هَذِهِ أُمَّةٌ مَرْحُومَةٌ لَيْسَ عَلَيْهَا عَذَابٌ فِي الْآخِرَة عَذُّابُهَا فِي الدُّنْيَا الْفِتَنُ وَالزَّلَازِلُ وَالْقَتْلُ ﴾ ﴿أخرجه أبو داود﴿ ٤٢٧٨﴾ و الحاكم ﴿٤/ ٤٤٤﴾و احمد /٤ /٤١٠و ٤١٨﴾ السلسلة الصحيحة﴿٢/ ٦٨٤﴾

واتە: ئەم ئوممەتەی من ئوممەتی بەزەیی پیاکراوە هیچ سزاو ئەشکەنجەیەکیان لەسەر نییە لە رۆژی دوایی، بەڵکو سزاو ئەشکەنجەیان لەدونیا تەنها ڵەڕێی فیتنەکان و بوومەلەزرەکان و کۆشتارەوەیە هەروەك دەفەرمووێت:

﴿ لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يُقْبَضَ الْعِلْمُ وَيَكْثُرَ الزَّلَازِلُ وَيَتَقَارَبَ الزَّمَانُ وَتَظْهَرَ الْفِتَنُ وَيَكْثُرَ الْهَرْجُ وَهُوَ الْقَتْلُ حَتَّى يَكْثُرَ فِيكُمُ الْمْالُ وَيَفِيضُ ﴾ ﴿راوه البخاري عَنْ أَني هُرَيْرَةَ ﴿رَضيَ اللهُ عَنْه﴾ُ صحيح الجامع ﴿٧٤٣٠﴾.

واتە: قيامةت هةلناستيت تاکوو زانستەکان هەڵدەگیرێن و زەمینلەرزەکان زۆر دەبن و کاتەکان لەیەک نزیک ئەبنەوەو فیتنەکان سەرهەڵ ئەدەن و هەرةج زۆر ئەبێت کە کوشتنە تاوای لێ دێت ماڵ و سامان هەندە لەناوتاندا زۆر ئەبێت خەڵکی بێنیاز ئەبن پێی.

@sardamidajal
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌹ماموستا علی خان🌹

🥀سفوری ئافرەتان🥀

@sardamidajal
بە پە لە ..
الله اكبر .. نیشانە یە کی تری پێش محمدی مھدی .. دە رکە ووت..❗️
کە لە چە ندین ناوچە ی کوردستان بینرا
پێدە چێت ئەستێرە کلکدارە کە بێت ..
کە لە چە ندین فەرموودە دا ئاماژەی بۆکراوە کە ھاتنی ئە م کلکدارە واتە نزیکی محمدی مھدی و دوکەڵ و جە نگ و دجال. بە دوایدادێت.
.
ئە م ئەستێرە کلکدارە لە گەڵ ھەسارە ی نیبرۆدا دێت..
خۆر و تەنێکی کلکدار ( نامۆ )
لەدوای بوومەلەرزەکەی تۆزێ پێش ایستای کەلار
کە لەچەندین شوێن بینراوە.
.
ئەوەی جێگەی تێبینیە / کۆبوونەوەی ترامپ و پۆتین بوو ..!!!
دیارە جیھان بەرەو جەنگ دەروات و ھەرلە م کاتەدا مھدی دێت.. ھەلێکی گونجاوی بۆدەڕەخسێت.. تا خۆی بەھێزبکات.
بەرە و نیشانە گەورە کانی قیامەت .
واللە اعلم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@sardamidajal

وێنه ی ئه ستێره که👇👇
شێوەو جەستەو باڵای دەججال

شێواوجەستەی دەججال بە چەند شێوەیک ناسراوە لەوانە.

٭قاچەکانی لەیەک دوورن و ڕۆیشتنى ناڕێکە.

٭قژی لوول و پڕە.

٭چاوی چەپی لە ڕیوایەتی تردا چاوی ڕاستی کوێرە چاوی دەلێی دەنکە ترێی دەرپەریوە.

٭نێوچەوانی فراوانە.

٭لەنێوان هەردوو چاوەکانی نووسراوە (ك ف ر) هەموو بڕوادارێکی خوێنەرو نەخوێنەوار ئەیخوێنێتەوە.

٭نەزوکە منداڵی نابێت کەواتە لەتەواوی فەرموودەکان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا دەججال پیاوێکی کورتە باڵایە و جەستەی گەورەو تێکچەقیوە سەری گەورەیە هەردوو چاوەکانی بەعەیبن ڕاستی یان چەپەی کوێرە، یان ئەڵێن چاوی چەپەی بە پارچە چەمێکەوە داپۆشراوە پێستی سپییە و قاچەکانی یان ڕانەکانی لەیەک دوورن لەنێوان هەردوو چاوەکانی نووسراوە کافر.


@sardamidajal
کۆتا قسەی خوای گەورە لەسەر زەوی !

کاتێک کە نەخفەی یەکەم نزیک دەبێتەوە خوای گەورە بایەکی نەرم دەنێرێ نەرمتر لەئاوریشم هەر کەسێک کە بەقەدەر مسقاڵە زەڕەیەک ئیمان لەدڵی دا بێت ئیلا ڕوحی دەکێشرێت چونکە ئازارەکانی قیامەت تەنها توشی مەخلوقە خراپەکان دەبێت دوای ئەوە خوای گەورە فەرمان بە مەلائیکە (ئیسرافیل) دەکات کە نەخفەی یەکەم لێبدات پاشان هەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دایە واقی وڕدەمێنێ هیچ ڕوح لەبەرێک لەپشتی زەوی نامێنێت

هیچ ڕوح لەبەرێک لە پشتی زەوی نامینێت تەنها خوا نەبێت
هەموان لەژێر خاکدا نوستون خوای گەورە دەفەرموێت ئەی محمد صل اللە علیە وسلم تۆ پێیان بڵێ لە قیامەتدا کێوەکان چیان لێبەسەر خوا هەڵیان دەتەکێنێت و وردو خاشی دەکات پاشان پەرش و بڵاوی دەکاتەوەو دەیکات بەزەویەکی تەخت دواتر دونیا خاڵی دەبێت و زەوی و ئاسمانەکان دەگۆڕدرێن بەشتێکی تر
پەروەدگار دەفەرموێت.... هەرچی لە ئاسمان و زەویدایە دەبێت تامی مردن بچێژێت

مرۆڤەکان مردن . جنەکان مردن. فریشتەکانیش مردن.

باڵندەکان و فریشتەکان و هەموو ئەوانەی لە زەوی و ئاسماندان مردن جگە لە ....ملک الموت.....

پەروەردگار دەفەرموێت .....
ئەی فریشتەی گیان کێشان کێ لەدروست کراوەکانم ماوە ؟
(ملک الموت) فریشتەی گیان کێشان دەفەرموێت کەس نەماوە تەنها ....جبریل و میکائیل و ئیسرافیل ..... لەگەڵ ئەو بەندە زەلیلەی لەبەردەستت دایە
پەروەردگار دەفەرموێت گیانی جبریل بکێشە ئەی ملک الموت گیانی دەکێشێ
دوبارە لێی دەپرسێت کێی تر لەدروستکراوەکانم ماوە ئەی ملک الموت لەوەڵامدا دەڵێت کەس نەماوە جگە لە ئیسرافیل و میکائیل و ئەو بەندەە زەلیلەی لەبەر دەستت وەستاوە
پەروەرگار پێی دەفەرموێت گیانی هەردوکیان بکێشە ڕوحیان دەکێشێت
پەروەردگار لێی دەپرسێت کێی تر لەدروستکراوەکانم ماوە ئەی ملک الموت دەڵێت کەس ناماوە جگە لەو بەندە زەلیلەی لەبەردەمت وەستاوە
پەروەردگار دەفەرموێت.... بمرە ئەی ملک الموت ......کاتێک هەست بەتاڵاوی مەرگ دەکات دەفەرموێت ئەگەر بمزانیایە ڕوح کێشان ئەوەندە بەئازارە داوام لێت دەکرد کە گیان کێشانی بەندەکانم پێ نەسپێریت.....
ئااااە...وەئەمرێت ....وەئەمرێت...مالک الموت....
کاتێک خۆر دەپێچرێتەوەو هەڵدەگیرێت و ئاسمانەکان دادەماڵرێن و ئەستێرەکان دەدرێن بەیەکدا

پەروەردگار سەیرێکی زەوی دەکات کە خاپورو وێران بووە
دەفەرموێت....یا دونیا
کوا ڕوبارەکانت.......کوا درەختەکانت..... کوا دەریاکانت......کوا کۆشکەکانت....کوا پادشاکانت ..... ... کوا کوڕی پادشاکانت.....کوا خاوەن هێزەکانت.....کوا کوڕی خاوەن هێزەکانت..... لەکوێن ئەوانەی لە خێری مندا ژیان و بەندایەتیان بۆ غەیری من کرد........

...........ئەمڕۆ موڵک بۆکێیە........

خوای گه وره خۆی وڵام ئه داته وه

لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ ...

@prdirayan
ئەو کۆشکە شاهانەیەش ئامادەیە بۆخزمەتکردنی دەججال🤗

تەماشای ئەم چەند حەدیسە سەحیحە بکەن و ئینجا تەماشای وێنەکەش بکەن ، ئیتر چاك تێدەگەن دەسەڵاتی سعودیا (ال سعود) کە بەردەوام لەخزمەتی بەچکە دەججالەکانە ، چۆن ئامادەکاریشی کردووە بۆ خزمەتکردنی دەججالی ڕاستەقینە!!

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هیچ وڵاتێك نییە دەججال پێی تێنەنێت ، جگە لە مەککە و مەدینە ، هەرچی ڕێگەوبانی مەدینە هەیە هەمووی فریشتەی بەڕێز تێیدا وەستاون پارێزگاری لێدەکەن ، لە زەوییەکی ڕووتەنیدا کە گیای لێ ناڕوێت دادەبەزێت ، سێ جار مەدینە دەلەرێنێتەوە هەرچی کافر و مونافیقی تێدایە هەموو دەڕوات بەرەو لای دەججال.

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: مەسیح (دەججال) لەلایەن ڕۆژهەڵاتەوە وەڕێ دەکەوێت بەنیازی مەدینەیە تا لە پشت شاخی ئوحودەوە سوپاکەی دائەگرێت.

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: مەسیح (دەججال) لەلایەن ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوێت و بەڕێ دەکەوێت بەرەو مەدینە تا دائەبەزێتە شوێنێك لە پشت شاخی ئوحودەوە ، پاشان فریشتەکان ڕێگاکەی بەرەو شام پێ ئەگۆڕێت و لەوێدا بە هیلاک ئەچیت.

پێغەمبەر (ﷺ) لە وتارێکدا فه‌رمووی: ڕۆژی ڕزگاربوون .. وتیان ڕۆژی ڕزگاربوون چییه؟‌ سێ جار پرسیاریان كرد .. فه‌رمووی: ده‌ججال دێت ئه‌چێته‌ سه‌ر كێوی (ئوحد) سه‌یری شاری مه‌دینه‌ ئه‌كات ، ئه‌ڵێته‌ هاوه‌ڵه‌كانی: ئه‌و كۆشكه‌ سپی یه‌ ئه‌بینن؟ ئه‌وه‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌ده‌ .. ئینجا دێته‌ شاری مه‌دینه‌ ئینجا له‌ هه‌ر دۆلك پاشایه‌كی بالاده‌ستی خۆسه‌پێنه‌ری لێ ئه‌بینێ تا دێته‌ لای (سبخه‌ الجرف) له‌ دینگه‌كه‌ی ئه‌دات شاری مه‌دینه‌ ئه‌له‌رزێت سێ له‌رزین هیچ ئافره‌ت و پیاوێكی دووڕوو و خراپه‌كاری تیا نامێنێت ئیلا بۆ لای ئه‌و دێن ، ئه‌وە ڕۆژی ڕزگاربوونه‌.

ئەو کۆشکە عەلەساس بۆ (شا فەھد) لەسەر چیای (جرف) لە مەدینە دروستکراوە ، بەڵام تا ئێستا چۆڵە و پاسەوانی ھەیە!!

@sardamidajal

ئه ویش وێنه ی کۆشکی عه له ساس..👇👇👇
دواین ڕووداوه‌كان.pdf
18.4 MB
ناوی کتێب : دواین ڕووداوەکان و کۆتایی جیهان
نوسینی : محمد حسان
وەرگێڕانی : عبدالمجید عبدالحمید

@sardamidajal
مژدەیەکی دڵخۆشکەر بۆ موسڵمانان
داخێكیشە بۆ سەر دڵی دوژمنان و مونافیقان

ئەم حەدیسە باسی ئەو سەردەمەیە کە ئیمام مەهدی حوکم دەکات و خەلافەتی ئیسلامی گەڕاوەتەوە .. والله اعلم

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: جەنگی عەرەب دەکەن خوای گەوره ئازادی دەکات ، پاشان جەنگی فارس دەکەن خوای باڵا دەست ئازادی دەکات ، پاشان جەنگی ڕۆمەکانیش دەکەن خوای گەورە ئازادی دەکات ، پاشان جەنگی دەججالیش دەکەن خوای گەورە لەناوی دەبات.(صحيح مسلم: ٥١٦٦)

جەنگی عەرەب:
لەگەڵ هاتنی ئیمام مەهدی دەست پێ دەکات.

جەنگی فارس:
پاش ئەوەی ئیمام مەهدی دەسەڵات دەگرێتە دەست ، هێزە ئاڵا ڕەشەکان دێن بۆ پشتیوانی و عیززەت و هێز دەگەڕێتەوە بۆ خەلافەتی ئیسلامی و پاش جەنگی عەرەب جەنگی فارسەکانیش دەکەن و ئازادی دەکەن (واتە سنوور و دەسەڵاتی خەلافەت زۆر دەبێت).

جەنگی ڕۆمەکان (ئەمریکا و هاوپەیمانانی):

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: سوڵحێکی ئاشتەوایی لەگەڵ ڕۆمەکان مۆر دەکەن و پاشان بەیەکەوە ئێوە و ئەوان شەڕ لەگەڵ دوژمنانتان دەکەن (یانی هەریەك بەجیا شەڕ لەگەڵ دوژمنی خۆی دەکات) سەرکەوتن بەدەست دێنن و دەستکەوتتان دەبێت و بەسەلامەتی دەگەڕێنەوە ، پاشان لەشوێنێکی بەرز (دیار نییە کە کوێیە) کۆ دەبنەوە هەتا گاوڕێك خاچێك بەرز دەکاتەوە دەڵێت خاچ سەرکەوت ، لەو کاتەدا موسڵمانێك تووڕە دەبێت و دێت خاچەکەی دەشکێنێت ، لەوکاتەدا ڕۆمەکان بەڵێن و پەیماننامەکەیان دەشکێنن و لەوێوە شەڕە گەورەکە هەڵدەگیرسێت ، دوای ئەوە هەر لایە پەلاماری چەکەکانی خۆیان دەدەن و شەڕ لەنێوانیاندا هەڵدەگیرسێت ، خوای گەورە ڕێز لەو پۆڵە موسڵمانە دەنێت بەوە کە پلەی شەهیدییان بەنسیب دەکات ، دوایی موسڵمانان زۆر کۆ دەبنەوە و زۆر دەبن و هەردوو بەرە بەرەی کوفر و بەرەی ئیمان کۆ دەبنەوە شەڕێکی زۆر گەورە دەکەوێتە نێوانیانەوە ، لە کۆتاییدا موسڵمانان سەردەکەون بەسەر ڕۆم و هاوپەماناکانیان. (رواه ابو داود بسند صحيح مشكاة المصابيح (٥٣٢٨).

جەنگی دەججال:

(دەججال) تا دەگاتە مەدینە لەدەرەوەی مەدینە دەست دەگرێت بەسەر هەموو شت بەڵام بۆی نییە بچێتە شارەوە (یانی ناتوانێت) پاشان دەچێتە لای شاخی (ئیلیا) کە کۆمەڵى موسڵمانان لەسەرەوە خۆیان لێ قاییم کردووە ، دەججال دەچێت و گەمارۆیان ئەدات ، هەتاکو سەرکردەی موسڵمانان (ئیمام مەهدی) ڕوو لە موسڵمانەکان دەکات و دەڵێت: ئەوە ئێوە چاوەڕێی چی دەکەن لەو تاغووتە ، بڕۆن شەڕ بکەن تا شەهید دەبن و دەگەنەوە بە خوا ، ئەوەی خوا سەرکەتووتان دەکات و زاڵ دەبن بەسەریان ، بۆیە بڕیار دەدەن کە لەگەڵ گەردی بەیانی (دوای نوێژی بەیانی) هێرشیان بکەنە سەر و گەماڕۆکە بشکێنن ، کە بەیانی دەبێتەوە عیسای کوڕی مەریەم (علیه السلام) دادەبەزێت و لەگەڵ ئەواندا دەچێتە شەڕی دەججالەوە. ( راوه الحاكم في المستدرك وصححه: ٨٧٣١)

هەروەها فەرموویەتی: کاتێ ئەوان سەرگەرمی خۆسازدان دەبن بۆ جەنگ ڕیزەکانیان ڕێك دەخەن و قامەت دەکرێت بۆ نوێژ ، عیسای کوڕی مەریەم (علیه السلام) دادەبەزێت پاشان ئێمام مهیدی پێش نوێژییان بۆ دەکات ، کاتێ دوژمنی خوا (دەججال) دەیبینێ دەتوێتەوە وەك چۆن خۆێ لە ئاودا دەتوێتەوە ، خۆ ئەگەر وازی لێ بهێنایە خۆی لە خۆیدا دەتوایەوە تا لەناو دەچوو بەڵام خوا بەدەستی ئەو دەیکوژێت و خوێنەکەی بە ڕمەکەیەوە نیشانیان دەدات. ( صحيح الجامع: ٧٤٣٣)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@sardamidajal
دونیا لەسەرەتاوە تا کۆتایی ئەوەندە ناهێنێت
یەك کاتژمێر غەم و خەفەتی لێ بخۆیت!
چ جای ئەوەی هەر هەموو تەمەنت
سەرف بکەیت لە غەمی دونیا!!

@sardamidajal

ابن قیم ،الفوائد لاپەڕە ٧٦
سێ بەڵای ڕۆژانە..
ڕۆژانە هەموو كەسێك سێ بەڵای بەسەردا دێت و حیسابیشی بۆ ناكات و پەندی لێ وەرناگرێت:
1-ڕۆژانە تەمەنی كەم دەبێتەوەو لەدەستی دەچێت و گوێی پێنادات، بەڵام ئەگەر لە پارەو ماڵی كەمبێتەوە بەپەلە هەوڵی بۆ دەدات، دیارە ماڵ قەرەبوو دەكرێتەوە بەڵام تەمەن قەرەبوو ناكرێتەوە...
2-
ڕۆژانە لەڕۆزی خوای گەورە دەخوات، ئەگەر حەڵاڵ بێت پرسیاری لەسەر دەكرێت، ئەگەر حەرام بێت لەسەری سزا دەدرێت، حسابیش بۆ لێپرسینەوەی دوا ڕۆژ ناكات...
3-
هەموو ڕۆژێك كە تێدەپەڕێت لەدواڕۆژ نزیك دەبێتەوەو لەدونیا دوور دەكەوێتەوە، بەڵام هەموو گرنگیەكی داوە بەدونیاو دواڕۆژ هەر لەبەرنامەیشیدا نییە...
لەكۆتاییدا دەڵێین( اللَّهُمَّ لا تَجْعَلِ الدُّنْيَا أَكْبَرَ هَمِّنَا وَلا مَبْلَغَ عَلِمْنَا وَلا إِلى النَّارِ مَصِيرَنَا وَاجْعَلْ الجَنَّةَ هِيَ دَارَنَا )...

@sardamidajal