🔴 زانیاریی فەرمی گەیشت؛ بەڕێوەبەری فریاگوزاریی سلێمانی بۆ رووداو: لە هێرشەکەی ئەمشەودا 2 - 3 کەس بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سووکە

https://www.rudaw.net/sorani/categories/localnews/1865027
💔14😭53
کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە جەخت لەوە دەکاتەوە: هێرشە بێپاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات.
دەشڵێت: داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.
29👍12🤓8🤨2😨2🔥1
کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەڵێت، تەنیا یەک گەشت هەڵوەشاوەتەوە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکەش لە ئوردنەوە بووە
20👏1
پەیامێک لە ئومێد خۆشناوەوە: نیشتمان شەرەفە.. وڵات ناموسە، ئەخلاقە و باوەڕە؛ پاراستنی، باوەڕە و ئەخلاقە. نیشتمان مەبدەئە و ناگۆڕێ. نیشتمان ناموسە و شەرەفە. وڵات هەموو شتێکە، بیپارێزە.
71🤷‍♂18🤩7🤓4💯2🔥1😭1😨1
میدیای فەرمیی ئێران: سوپای پاسداران بنکەی ئاسمانیی شێخ عیسای لە بەحرەین بە ئامانج گرت
14🔥7🤷‍♂4👏3💔1
کەس هەیە سەیری ئەم فیلمەی نەکردبێ و نەیناسێت؟ برێندا فریکەر، ئەکتەری ئێرلەندی لە تەمەنی 81 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد
💔253
لە سلێمانی نرخی لیترێک بەنزین 100 دیناری دیکە بەرزبووەوە، لە هەولێر نرخەکە زیاتر بەرزبووەوە و لە هەندێک بەنزینخانە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە هەزار و 370 دینار.
https://www.rudaw.net/sorani/categories/localnews/1865067
😭94🔥2😨2🤷‍♂1
وەزیری بازرگانیی عێراق لە ئەمریکا بە دیار کوردەی گوت: 4 ملیۆن و 700 هەزار تۆن گەنممان لە جووتیاران وەرگرتووە و بگەڕێینەوە بۆ عێراق دەست بە خەرجکردنی پارەکەیان دەکەین
https://rudaw.net/sorani/categories/interview/1865050
13👍1🤨1
ئەمڕۆ کاژێر 16:00 لە هۆڵی رۆشنبیریی کەرکووک چلەی ماتەمینی هەڵکەوتی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ هەمووان دەتوانن بەشداربن.
💔3916😢12😭5🤷‍♂1👍1
لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1,400 دینار
👏20🤨123🤷3🤩2
بەپەلە؛ لە بەغداوە گازی شل گەیشت و بەنزین گرانتر بووە و موجتەبا خامنەیی پەیامی هەیە

https://www.facebook.com/share/v/1DL5rX9aBf/
11🤷‍♀1🤨1
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا: دوێنێ دوو سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران لە ئوردن کوژران. جگە لەوەش، سەربازێکی دیکە بێسەروشوێنە.
https://www.rudaw.net/sorani/categories/middleeast/1865118
👏24💔12👍83🔥3🤗1