روژاوا نیوز
17.1K subscribers
6.57K photos
2.37K videos
10 files
8.6K links
کانال روژاوا نیوز ، تریبونی برای خبررسانی آزاد و مسئولانه با تمرکز بر مسائل کردستان،ایران و خاورمیانه

ادمین:

@Dengirojava
Download Telegram
حەمید بۆزئەرسلان: دۆخێکی نادیار چاوەڕوانی سووریایە
پرۆفیسۆر حەمید بۆزئەرسلان ئاماژەی بەوەدا لە دوای کەوتنی حکومەتی شام، سووریا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوێکی ڕادیکاڵی جیهادی و گوتی: "دۆخێکی نادیار لە پێش سووریادایە."

هێرشەکان لە دژیی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا:
پرۆفیسۆر حەمید بۆزئەرسلان، باسی لەوەکرد ڕەنگە زەحمەت بێت کورد بتوانێت لە ڕۆژئاوای فورات خۆی بپارێزێت و ئەمەی وت: "ئەمە درێژکراوەیی سیاسەتێکە کە تورکیا لە ساڵی ١٩٢٥ەوە بەڕێوەی دەبات و ڕوونیشە کاریگەرییەکانی لەسەر تەواوی سووریادا بڵاوبووەتەوە. ئەگەرێکی زۆر ئەمریکا ڕێگە بەم سیناریۆیە بدات، بەڵام ڕەنگە چەسپاندن و ئیدارەدانێکی کوردی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبدات. لەو باوەڕەدام تەڤگەرە کوردییەکان هەست بەم دۆخە دەکەن. بە گوێرەی ئەوە زانیارانەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە وەرمان گرتووە؛ دەگوترێت کە ئەمریکا لە نێوان قەسەدە و سوپای نەتەوەیی سووریا لەسەر مەسەلەی منبج نێوەندگیری دەکات و چاوپێکەوتن ئەنجام دراوە. گەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا ڕوونە بەرەوو سیناریۆیەکی لەم شێوەیە دەچین."


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
پارتی هه‌رێمه‌ دیموکراتیکه‌کان، ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد و پارتی دیموکراسی و یه‌کسانی گه‌لان په‌یوه‌ست به‌ هێرشه‌کانی سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ ناوچه‌ی په‌یاسی ئامه‌د ڕاگه‌یاندراوێکی ڕۆژنامه‌وانیان خوێنده‌وه‌.
له‌ چالاکییه‌که‌دا هاوسه‌رۆکی ده‌به‌په‌ی ئامه‌د، مه‌مه‌د شرین گوربوز قسه‌یکرد.
عله‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێک به‌رخۆدانمان به‌رفروان بکه‌ینع
له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا گوربوز جه‌ختیکرده‌وه‌ له‌وه‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر ڕۆژاوا هێرشه‌ بۆسه‌ر خواسته‌کانی دیموکراسی و ئازادی گه‌لانه‌، نیشاندانی هه‌ڵوێست له‌ دژیی ئه‌م عه‌قڵێته‌ هێرشکارییه‌ ئه‌رکی هه‌مووانه‌ و وتی: "ده‌بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا به‌رخۆدانمان به‌رفراوان بکه‌ین و بانگه‌وازی له‌ هه‌موو هێزه‌ ئازادیخوازه‌کان ده‌که‌ین له‌ بێده‌نگییدا نه‌بن. بێده‌نگی ده‌بێته‌ هۆکاری ئاماده‌کاریی بنکی تاوانه‌کانی جه‌نگ. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بۆ پاراستنی ئاینده‌مان ده‌بێت خاوه‌نداریی له‌م مۆدێله‌ دیموکراتیکییه‌ بکه‌ین."


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
لە باکووری کوردستان هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە چەند شارێکی باکووری کوردستان بە چەندین چالاکی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کران. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە گرنگی خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "ئێمە ڕۆژئاواین و لەو پێناوەدا هەنگاو هەڵدەگرین"، "نا بۆ داگیرکاریی، کۆمەڵکوژی و تاڵانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا ژن، ژیان، ئازادییە" بەرزکرانەوە. هەروەها بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" دەوترانەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەریی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی وان، ئەڤین بابور خوێندراویەوە و ئاماژەی بەوەدا بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا قەیرانەکانی سووریایی قوڵترکردووەتەوە، جەختی کردەوە لەوەیی دژ وەستانەوە لە ئاست هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە تەنها ئەرکی کۆمەڵگەیی کوری نیە، هاوکات ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەیی تورکیا و کۆمەڵگەیی نێونەتەوەییشە.

⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
لە ئێڤری ستاند بۆ ڕۆژئاوا دانرا
ژنان لە گەڕەکی ئێڤری پاریس بۆ ڕۆژئاوا ستاندیان دانا و گوتییان: "هەموو کاتێک بەردەوام دەبین لە باسکردنی حەقیقەتی ڕۆژئاوا بۆ ڕایی گشتی جیهانی."
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی چیچەک بۆتان لە گەڕەکی ئێڤری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە مەبەستی ناوزەڕکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کورستان، ستاندیان دانا.

ژنان لەسەر ستاندەکە باسی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا و ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەڕێگەیی چەتەکانییەوە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەی دەبات، کرد.

هەروەها لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەرەنسی بڵاوکرایەوە و جەختکرایەوە لەوەی هەموو کاتێک بەردەوام دەبن لە ناوزەڕکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە شتوتگارت چالاکی خێمەدانان لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە
لە شتوتگارت ماوەی دوو ڕۆژە چالاکی خێمەدانان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، دوو ڕۆژە بە چالاکی خێمە دانان لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا چالاکییەکان بەردەوامە. لە خێمەی چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە هەڵواسراون.
چالاکییەکەی ئەمڕۆ گەنجام بەڕێوەیان برد و لە ڕێگەی دابەشکردنی بڵاوەکراوەوە ڕای گشتی جیهانیان لە تاوانە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاگادار کردەوە.


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
🔴ارتش اشغالگر ترکیە و گروه‌های تبهکار روستای "ام الکف در تل‌تمر را توپباران کردند

ارتش اشغالگر ترکیە و گروه‌های تبهکار وابستە بە آن، از دقایقی پیش شروع بە توپباران روستای "ام الکف" در اطراف شهر عمدتا مسیحی‌نشین تل‌تمر در شمال سوریە کردەاند.

تاکنون گزارشی از خسارات و تلفات احتمالی منتشر نشدە است.
⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
هەزاران کەس لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ماڵئاوایی لە شەهیدەکانیان دەکەن.

بە بەشداریی خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە ماڵئاوایی کردن لە “دە شەهید” کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ئەو گەڕەکە، کە تێیدا… خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە پەیمان و سوێندیان نوێکردەوە کە شوێنپێی شەهیدان بەرەو سوریایەکی ئازاد و دیموکراسی بگرنە بەر


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
   له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی نێوان ئه‌نتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا و هاکان فیدان وه‌زیری ده‌روه‌ی تورکیا داواکاری جیاوازیان خسته‌ڕوو.
ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت له‌ سوریا حکومه‌تێکی گشتگیر پێکبهێنرێت و پشتیوانیی حکومه‌تێک ده‌که‌ن تێگه‌یشتنی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "خه‌ڵکی سووریا چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌کی باشتر ده‌که‌ن و ده‌مانه‌وێت له‌وه‌ دڵنیابینه‌وه‌ که‌ داعش ناتوانێت سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند.
هاکان فیدان وتی: ده‌توانرێت چی بکرێت بۆ یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی، پێکه‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی سووریا؟ ده‌بێت چۆن پێکه‌وه‌ به‌ هاوبه‌شی کار بکه‌ین؟ به‌تایبه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌قامگیری له‌ سووریا و ڕێگه‌نه‌دان به‌ تیرۆر بۆ ئه‌وه‌ی داعش و په‌که‌که‌ له‌وێ ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بن، بێگومان ئه‌مانه‌ کاری له‌پێشینه‌مانن له‌وێ، له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه‌ چی ده‌که‌ین و نیگه‌رانییه‌ هاوبه‌شه‌کان چین؟ بۆ نیگه‌رانییه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌بێت چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش چی بێت؟


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
🔻تحریرالشام رسما بقیه تبهکاران را تهدید کرد

سهم خواهی‌تبهکاران‌آغاز شد. تحریرالشام اعلام کرد که نحوە رفتار تبعیض‌آمیز‌ برخی گروه‌های زیرمجموعه ارتش ملی سوریه (SNA) در قبال اعضای هیئت تحریرالشام منجر به درگیری خواهد
شد.
⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
🔻مظلوم عبدی: حملات ترکیه می‌تواند به بازگشت داعش منجر شود


ژنرال مظلوم عبدی، فرمانده نیروهای سوریه دموکراتیک (ق.س.د) در مصاحبه‌ای اختصاصی با فاکس نیوز آمریکا هشدار داد که حملات مداوم ترکیه علیه نیروهای کورد می‌تواند زمینه را برای بازگشت داعش فراهم کند.

عبدی در این مصاحبه اختصاصی اعلام کرد که علی‌رغم توافق آتش‌بس با میانجیگری آمریکا، نیروهای ارتش فاشیست ترکیه و متحدانش همچنان به حملات خود علیه نیروهای سوریه دموکراتیک  ادامه می‌دهند. او گفت: "ما همچنان تحت حملات مداوم ارتش ترکیه و اپوزیسیون مورد حمایت ترکیه که ارتش ملی سوریه نامیده می‌شود، قرار داریم. روزانه ۸۰ حمله پهپادی از سوی ارتش ترکیه داریم. گلوله‌باران توپخانه‌ای شدید است. این وضعیت عملیات ضدتروریستی ما را فلج کرده است."

فرمانده نیروهای سوریه دموکراتیک  تأکید کرد که از زمان سقوط بشار اسد در ۸ دسامبر، حملات ترکیه علیه نیروهای کورد افزایش یافته است. او هشدار داد در صورتی که نیروهای کورد مجبور به عقب‌نشینی شوند، داعش بازخواهد گشت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
"کانال تلگرام ما"
#روژاوانیوز
⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#فوری
صحنه هایی از اطراف سد تشرین: ناکام گذاشتن تمامی تلاش های مزدوران دولت اشغالگر ترکیه در اطراف سد تشرین و از بین بردن مزدوران وابسته به آن هنچنین
در این ویدئو یک تانک ترکیه دیده می شود که به دست رزمندگان شورای نظامی منبج افتاد
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
"کانال تلگرام ما"
#روژاوانیوز
⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k
دوای پێشهاتەکانی سوریا، سەربازانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون فەرمانیان پێکرا کە زستان لە سوریا تێپەڕێنن.

لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕاگەیاندرا کە سەربازانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون دەبن. لە ڕاگەیانداروەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بۆ دابینکردنی ئاسایش و شوێنی مانەوەی سەربازەکان لە هەرێمەکە پێویستە ئامادەکاری بکرێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆییدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە سووریا دەمێنێتەوە.

سکرتێری گشتی نەوەتەیەکگرتووەکان (NY) ئانتۆنیۆ گۆتیرێز بوونی ئیسرائیلی لە سووریا وەک زیان بۆ یەکێتی سووریا پێناسەکرد. هەروەها وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرنجی بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 1974 ڕاکێشاوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت لە جۆلان ئەو چالاکییانەی کە زیان بە ئاگربەست و ئارامی ناوچەکە دەگەیەنن ئەنجام نەدرێت.


⤵️⤵️⤵️
https://t.me/rojava_k