ڕشتە
489 subscribers
945 photos
207 videos
25 files
346 links
ئەدەب، هونەر، فەرهەنگ، مێژوو
Download Telegram
Forwarded from Hojan :: زانست
ڕاگەیێندراوی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان لە سەر پرسی زمانی کوردی و پشتگیریی لە زارا موحەممەدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانیی خەڵکە ڕەسەنەکانە (Indigenous Peoples). ویکیپیدیا بە بیرخستنەوەی ئەم ڕۆژە ئەم ڤیدیۆیەی دانا و نووسی ئەگەرچی کوردی لە چەند وڵات بەتەواوی ڕێگەپێدراو نیە، بەڵام کوردەکان ھەوڵیان داوە وەک خەڵکە ڕەسەنەکانی تر لە ڕێگەی ویکیپیدیاوە زمانەکەیان بپارێزن.
#IndigenousDay
@Rishte
Takht Khan
Ali asghare Abasi Aram
شێعری تەخت خان
شاعیر: عەلیئەسغەر عەباسی (ئارام)
بە زاراوەی کوردیی خوارین
تەخت خان کەتیبەیەکە لە نزیکی ئیلام کە شەجەرەی خانەکانی پشتکۆی لێ نووسراوە. بەشێک لە شێعرەکەش لاواندنەوەی خانەکانی ناوچەکەیە (ئەبووقەدارە و غولامڕەزا و...).
@Rishte
شوێن: دەریاچەی وان
@Rishte
ئەمڕۆ ڕۆژی شێعری خراپە. دانیشن دوو سێ شێعری خراپ بنووسن یا بخوێننەوە.
#BadPoetryDay

@Rishte
مایکرۆسافت دوو زاراوەی کوردیی بە وەرگێڕەکەی زیاد کرد: کوردیی ناوەندی (سۆرانی) و کرمانجی.
@Rishte
پزیشکێک مرد
دەرمان گریا!
دەرمانیان ڕشت
ئازار گریا!
ئازاریان کوشت
دادیش گریا!
دادیان خنکان
ئەمجارەیان خودا گریا و
ئەوەی کە قاقایش پێکەنی
زۆرداری بوو!

شێرکۆ بێکەس
@Rishte
لێرە دەتوانن هەموو کتێبەکانی دەزگای چاپی ئاراس بە خۆڕایی دابەزێنن 👇
https://aras.bradost.net/cats.php?fbclid=IwAR10IfU1BBpEEgbV077_VL_CJ62sJJD85RJ8nUqkM9_A6_jC0_aVg6ihJeo
ڕشتە
یانزەهەمین ساڵەھاتی کۆچی دوایی باخەوانی نێرگزەکانی نێرگزەجاڕ پیرۆز بێت یادی ئەو مرۆڤە کۆڵنەدەر و تێکۆشەرە. زیاتر لە 50 کتێب لە ئەدەب و فیقھ و مێژوو و بواری جۆراوجۆری تردا!! @Rishte
هەورامان کوڕی شاخە و سیاچەمانە کچی باخە
لەم دوانەیەش نەوەی شیعر و پەخشان کەوتنەوە و
لە دارگوێزێکی نوورانیش مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس کەوتەوە
لەویش کۆمەڵێ درەختی ڕووناکبیر کە یەکێکیان حەمەی مەلا کەریمی گوڵاوی بوو...
شێرکۆ بێکەس
@Rishte
دیاگرامێکی ڤێنی تازە کە خالق مەمەقانی و فرانک ڕاسکی پێشکەشیان کردووە و ناویان ناوە نەورۆز (Newroz)
@Rishte
کوردی: کووزەڵە (کووز=جۆگەلە)
تورکی: بوڵاغ ئوتی=گیای کانی
ئینگلیزی: Watercress=تەڕەتیزەی ئاوی
#etymology

@Rishte
Audio
ئەی ئاوێنەی دڵبەری
دەنگ: خالقی
شێعر: وەفایی، خانای قوبادی
ئۆرکێسترای ڕادیۆ تاران (١٩٦٠) بە ڕێبەریی عەلی تەجویدی
@Rishte
ڕشتە
ئەی ئاوێنەی دڵبەری دەنگ: خالقی شێعر: وەفایی، خانای قوبادی ئۆرکێسترای ڕادیۆ تاران (١٩٦٠) بە ڕێبەریی عەلی تەجویدی @Rishte
تۆ تۆتۆی دەروون بگێڵە پێشدا
ئەر تۆ دیت تۆیێ غەیر جە تۆ تێشدا
تۆخوا وێت ئاسا باوەرش وەبەر
وە مەودای ئەڵماس پارە پارەش کەر!

خانای قوبادی (ھەروەھا دراوەتە پاڵ میرزا عەبدولقادر پاوەیی)
@Rishte
...بەڵێ، دوورە گەرمێنی دەریا
بەڵێ، وایە کانی هەژارن
ئەزانم
ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن
ئەزانم لە ڕێگا،
مەترسی گەلێ ژەنگ و ژارن
بەڵام کاکە ئەو گشتە عەقڵی خەسارن
لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک
باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی زێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هانی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی
پەڕۆی شینی سەرشانی دەریایە ژینی کەرێزی
ئەزانێ لەپێ ناکەوێ پێیە پێڵاوی تاسەی پیاسەی لە پێ بێ
نەوەستان دەوەستێ بە دەستێ
کە خاراوی ئیش و سواوی سوێ بێ
لە هەر شوێنێ ڕاماوە، داماوە، کاری تەواوە
ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕۆحی ئاوە

سوارە
@Rishte
کێ وتی ڕابردوو ڕابورد، چووە چوو؟
لەو دیو قڕەی قەڕنەکانەوە
گوێ شل کە بۆ شەکەی باڵی ئەو پەپوولەیە
دەم بە شیلە، خاڵی لە خەیاڵی زیندانی پیلە،
دێتەوە کە لەسەر سیلەی کەواکەت بنوێ

ئازیز! کزەی پاییز بانگمان دەکاتەوە
لەو دیو تەیمانی وەرزەکانەوە، پیتەکانی پەیمانەکەمان بە گوێی زەماندا دەچرپێنێ
گوێ بگرە ئازیز!
ئێوارەی پاییز قورسترین وشەیە بۆ نووسینەوە
وەزنەکەی لە ھیچ بەحرێکدا ناشارێتەوە
ئازیز! بڕوانە بۆ ئاھەنگی وشەی ئێوارە
چ ئاساییە و چ سیحراوی!
وەک ڕابردوو
وەک دەنگی مۆسیقای ھاوسێکەمان، کە بە دیوارە سیمانییەکاندا دزەی دەکرد
وەک پەلکەزێڕینەی بەھاران، کە لەم پەڕی ئاسمانەوە بۆ ئەو پەڕی ئاسمان بزەی دەکرد

مادێح پیریۆنسی
@Rishte