ڕشتە
493 subscribers
943 photos
207 videos
25 files
346 links
ئەدەب، هونەر، فەرهەنگ، مێژوو
Download Telegram
کارە تازەکەی بەنکسی دەربارەی چالاکانی بەشی دەرمان و تەندروستییە.
@Rishte
ھێمای ھەوای ئەو قەدیم پەیمانە
پێمانە، وەک ئەھل ھەواپەیما نە
دەلاڵـێینەوە: سەریح، ئیما نە
ھای ساقی ئامان! بەحسی ئیمانە
ھەر بەھار ناوێ، دەی لە پەیمانە!
فرسەت دەفەوتێ دەی لە پەیمانە
تۆ سەبووی مەی پێت، جام جان فیدای ڕێت
دڵ چاوی وا لێت، سا با بێت تا بێت

مەولەویی ھەمیشە شاعیر لە عەقیدەی مەرزییەدا
@Rishte
منارە سەدای سەڵاش سەد تەرزەن
مزگی جە شادی دەماخش بەرزەن
لوولەی تەراویح وەشوەش مدۆ دەنگ
بێئاهەنگەن تار تەموورەی ئاهەنەگ
مەرحەبای لیباس تاعەتپۆشانەن
ئەڵوەدای کاس کاس بادەنۆشانەن

مەولەویی ھەمیشە شاعیر
@Rishte
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەنگی قانع 🎵
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا قانعدا مەریوان وریا قانع ئەم دەنگەی بڵاو کردەوە. دەنگەکەی قانع کە شێعری خۆی دەخوێنێتەوە لە ساڵی 1961 یا 62دا لە ئاوایی بووبانی ناوچەی پێنجوێن لە ماڵی شێخ عەبدولکەریمی کرپچنە تۆمار کراوە. تۆمارەکە ۱۵ پارچەیە، بەڵام هەر ئەم دوانیە خراوەتە بەردەست.
@Rishte
ڕشتە
لە کام زاراوەی کوردیدا زووتر نموونەی پەخشان (نەسر) پەیدا بوو؟
وڵامی پرسیارەکان 💡💡
تەنیا ٢٤٪ ئەم پرسیارەیان زانی! یەکەم پەخشانی کوردی بە کرمانجی بوو. یەکەم نموونەی پەخشانی کوردی "سەرفا کرمانجی"ی عەلی تەرەماخییە، کە وا دادەنرێت کە نووسەرەکەی لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٦٥٣ ژیاوە. دواتر ئەم پەخشانە تووشی پچڕان دەبێت. لە سەدەی ۱۸دا کتێبە پزیشکییەکەی مەلای ئەرواسی دێتە ئاراوە. پاڵەوانێکی پەخشانی کرمانجیی سەدەی ١٩ مەلا مەحموود بازیدی (بایەزیدی)یە کە چەندین کاری پەخشانی هەیە. مەلا مووسا حەککاریش ھەر لەم سەدەیا ژیاوە.
لە سۆرانیدا پەخشان دێرتر دروست بووە ئەویش لە سەدەی ١٩دا بە عەقیدەکەی مەولانا خالیدی شارەزووری و دواتر خەلیفەکانی وەک شێخ تەهای نەهری (باوکی شێخ عوبەیدوللا). مەولوونامەکەی شێخ حسێن قازی یەکێ تر لە پەخشانە گرنگەکانی پێش سەدەی بیستەمە.
لە گۆرانی و باقیی زاراوەکاندا پەخشان تا دەورانی مۆدێرن زۆر کەمە.
@Rishte
ڕشتە
بە کام زاراوەی کوردی زووتر کتێبی شێعر دانرا؟
@Rishte
وڵامی پرسیارەکان 💡💡
بۆ ئەم پرسیارە ٣٤٪ گۆرانی یا ھەورامییان ھەڵبژارد کە جوابە دروستەکە بوو. شێعری کوردی گەلێک زۆرە، بەڵام یەکەم جار کە لە کتێبێکدا نووسرابێتن و ئیستە دەستنووسی مابێت لە سەدەی ١٥دا بوو کە پەرێشاننامەکەی مەلا پەرێشان نووسرا بە گۆرانی. دواتر شێخ مستەفا تەختەیی، یۆسف یاسکە و بێسارانی ئەدەبی گۆرانییان دەوڵەمەندتر کرد.
شێعری کرمانجی لە سەدەی ١٦دا بە مەلای جزیری، عەلی حەریری و فەقێ تەیران دەست پێ دەکات.
هۆنراوەی سۆرانی گەلێک دێرتر نووسرا. لە سەدەی ١٨دا دەستی پێکرد و لە سەدەی ١٩دا لە قوتابخانەی باباندا گەشتە لووتکە لەسەر دەستی نالی، سالم و کوردی.
لە ناوچەکانی تری کوردستان، واتە کرماشان و ئیلام و لەکستان، تا بەر لە سەدەی ٢٠ شێعر بە گۆرانی دەنووسرا (بێجگە چەن نموونەیەک).

@Rishte
https://www.youtube.com/watch?v=QiKu2LMvMYA
وتووێژێک لەسەر بەرھەمەکانی عەتا نەھایی
محەممەد ساڵح بەدرخان (وەرگێڕی بەرھەمەکانی نەھایی بۆ کرمانجی)
و
مادێح پیریۆنسی

@Rishte
زارە (١٩٢٦)
لە کۆنترین فیلمەکانە کە دەربارەی ژیانی کوردەکان دروست کراوە. ئەم فیلمە بێدەنگە بەرھەمی دەرھێنەری ئەرمەنی-سۆڤییەت ھەمۆ بەکنازاریانە. فیلمەکە دەربارەی زارە کچێکی کورد و خۆشەویستەکەی سەیدۆیە. ناوەرۆکی فیلمەکە ئاماژە بە ستەمی سیستەمی پاشایەتی و تایەفەیی بەسەر کۆمەڵگە و تاکی کورددا دەکات.
@Rishte
https://www.youtube.com/watch?v=4HV841y_fm0
یەکەم کتێب کە کوردیی تێدا نووسرابێت لە کوێ چاپ بوو؟
@Rishte
Anonymous Poll
53%
قاهیرە
19%
ئەستەمبووڵ
3%
تاران
5%
سنە
10%
مەهاباد
3%
تەورێز
4%
دیاربەکر
4%
سلێمانی
کام شاعیر یەکەم جار وشەی کوردستانی نووسی؟
@Rishte
Anonymous Poll
39%
ئەحمەدێ خانی
10%
خانای قوبادی
10%
فەقێ تەیران
3%
کوردی
18%
مەلای جزیری
21%
نالی
ڕشتە
بە نام ئەو کەس شیرین ئەرمەن پەیدا کرد نە خاک فەرھاد کۆکەن وێنەکە لاپەڕەی یەکەمی دەستنووسێکی "خەسرە و شیرین"ی خانای قوبادییە کە لە 1250ی کۆچیدا نووسراوە و لە کتێبخانەی میللیدا پارێزراوە. @rishte
لە خەسرەو و شیرینی خانای قوبادی:

جە لای عاقڵان ساحێب فەھم و دین
دانا بوزورگان کوردستان زەمین
ڕاستەن مەواچان فارسی شەکەرەن
کوردی جە فارسی بەڵ شیرین تەرەن
پەی چێش نە دەوران ئەی دنیای بەدکێش
مەحزووزەن ھەرکەس بە زوان وێش
جە عەرسەی دەوران دوون بەدفەرجام
بە دەستوور نەزم نیزامی تەمام
بە لەفز کوردی کوردستان تەمام
پێش بوان مەحزووز باقی وەسسەلام


@Rishte
ڕشتە
یەکەم کتێب کە کوردیی تێدا نووسرابێت لە کوێ چاپ بوو؟
@Rishte
وڵامی پرسیارەکان 💡💡

یەکەم کتێب کە شێعری کوردیی تێدابوو لە ئەستەمبووڵ چاپ کرا کە شێعرە ھەورامییەکانی مەولانا خالید شارەزووری بوو کە لەگەڵ ھۆنراوە عەرەبی و فارسییەکانی چاپ کرا. ئەم کتێبە لە ١٨٤٤دا چاپ کرا. تەنیا ١٨٪ ئەستەمبووڵیان ھەڵبژارد. باقیی ئەندامان بەزۆری قاھیرەیان ھەڵبژاردبوو کە ھەڵەیە. ڕەنگە لەبەر ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ١٨٩٨دا لەوێ دەرکەوت.
@Rishte
ڕشتە
کام شاعیر یەکەم جار وشەی کوردستانی نووسی؟
@Rishte
وڵامی پرسیارەکان 💡💡
یەکەم شاعیری کورد کە وشەی کوردستانی نووسی مەلایێ جزیری (١٥٦٧-١٦٤٠) بوو. مەلا کە لە سەردەمی دەسەڵاتی میرانی جزیرەی بۆتاندا دەژیا، دەبێژێت:
گولێ باغێ ئیرەمێ بۆھتانم / شەبچرا‌غێ شەبێ کوردستانم

@Rishte
بۆ یەکەم جار لە زانکۆی تۆرنتۆ لە کەنەدا، کە لە باشترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوورە، کۆرسێک دەربارەی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە دەچێت. کۆرسەکە ھاوینەیە و ھەتا نیوەی مانگی جوون بەردەوامە.
@Rishte