تەنها خودام بەسە🤍🤎
161 subscribers
749 photos
43 videos
3 links
لە دونیادا تەنها خودات بەس بێت،لە دوا ڕۆژدا پشت و پەنات دەبێت
Download Telegram
هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک (٣)
شەپۆلە یاخییەکان

ئایا تا ئێستا بیرت لەم ڕستە قورئانییە کردووەتەوە؟ (وَجَآءَهُمُ ٱلۡمَوۡجُ مِن كُلِّ مَكَانٖ)؛ "شەپۆل لە هەموو لایەکەوە بۆیان هات". بۆچی دەفەرموێت لە هەموو لایەکەوە؟ مەگەر شەپۆل تەنها لە لای بایەکەوە نایەت؟ زانستی نوێ وەڵامێکی سەرسوڕهێنەری بۆ ئەم وەسفە وردە هەیە.
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿هُوَ ٱلَّذِی یُسَیِّرُكُمۡ فِی ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۖ حَتَّىٰۤ إِذَا كُنتُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ وَجَرَیۡنَ بِهِم بِرِیحࣲ طَیِّبَةࣲ وَفەرِحُوا۟ بِهَا جَاۤءَتۡهَا رِیحٌ عَاصِفࣱ وَجَاۤءَهُمُ ٱلۡمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانࣲ وَظَنُّوۤا۟ أَنَّهُمۡ أُحِیطَ بِهِمۡ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخۡلِصِینَ لَهُ ٱلدِّینَ لَئِنۡ أَنجَیْتَنَا مِنۡ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِینَ﴾ یونس ٢٢
واتە: (ئەو (خودایە) زاتێکە کە ئێوە لە وشکانی و دەریادا دەگەڕێنێت، هەتا ئەو کاتەی کە لە ناو کەشتییەکاندابن و کەشتییەکان بە بایەکی خۆش و لەسەرەخۆ (سەرنشینەکان) دەبەن و ئەوانیش پێی دڵخۆشن، (لەناکاو) بایەکی توند و گەردەلوولێکیان بەسەردا دێت و شەپۆل لە هەموو لایەکەوە بۆیان دێت و وا دەزانن (یان دڵنیا دەبن) کە دەورە دراون (و ڕێگەی ڕزگاربوونیان نەماوە)، لەو کاتەدا هاوار لە خودا دەکەن بە دڵسۆزی و بەو پەڕی ئیمانەوە و دەڵێن: (خودایە) ئەگەر لەم (تەڵە و شەپۆلە ترسناکە) ڕزگارمان بکەیت، بێگومان دەبینە یەکێک لە سوپاسگوزاران.)

ئەم ئایەتە پیرۆزە باس لە گەشتێکی دەریایی دەکات؛ سەرەتا هەموو شتێک ئارامە و بایەکی خۆش دێت، بەڵام لەناکاو دیمەنەکە دەگۆڕێت بۆ بایەکی بەهێز (عاصف). لێرەدا قورئان باس لە دیاردەیەک دەکات کە دەریاوانان بۆ چەندین سەدە بە "ئەفسانە"یان دەزانی، بەڵام ئێستا زانست پێی دەڵێت: (Rogue Waves) یان "شەپۆلە یاخییەکان".

بۆچی قورئان دەفەرموێت: "لە هەموو شوێنێکەوە"؟ زانستی فیزیکی زەریاکان دەڵێت: شەپۆلە یاخییەکان وەک "دیواری ئاو" وان و کتوپڕ پەیدا دەبن. ئەوان کاتێک دروست دەبن کە چەندین سیستەمی شەپۆلی جیاواز لە ئاراستەی جیاوازەوە (Directional Focusing) بەیەک دەگەن و لە یەک خاڵدا یەک دەگرن. ئەمەیە مانای وردی (مِن كُلِّ مَكَانٖ)؛ واتە کەشتییەکە دەورە دەدرێت و هیچ ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوون نامێنێت.

تا ساڵی ١٩٩٥، زانایان بڕوایان بەم شەپۆلانە نەبوو، تا ئەو کاتەی لە دەریای باکوور شەپۆلێکی ٢٦ مەتری تۆمارکرا. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٥ لە گۆڤاری (Scientific Reports) سەلماندیان کە ئەم شەپۆلانە نەک هەر هەن، بەڵکو بەهۆی "ناهێڵیبوونی ئاو"ەوە هێزێکی وێرانکەریان هەیە کە دەتوانێت گەورەترین کەشتی قووت بدات.

چۆن مرۆڤێک لە ناو جەرگەی بیاباندا، توانیویەتی وەسفی دیاردەیەکی دەریایی وا ورد بکات کە زانست تازە بە مۆدێلی بیرکاری تێی دەگات؟ ئەمە تەنها یەک وەڵامی هەیە: ئەمە وتەی ئەو زاتەیە کە دەریا و شەپۆلەکانی دروست کردووە.
3🔥1
ئەم ئیعجازانەتان بە دڵە

بەڵێ بەردەوام بە 🤩

نەخێر 👍
🤩5
هەموو ڕۆژێک ئێعجازێک (٤)
لە شوانکارەی مەڕ و ماڵاتەوە بۆ لوتکەی هەوربڕەکان!
ئایا دەزانیت پێغەمبەری خوا ﷺ ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا پێشبڕکێی تاوەرەکانی ئەمڕۆی باس کردووە؟
لە فەرموودەی جوبڕەئیلدا دەفەرموێت : (وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاء يتطاولون في البنيان) رواه مسلم
"ئەو کاتەی دەبینیت شوانە هەژار و پێ پەتییەکان، کێبڕکێ دەکەن لە بەرزیی بینادا."
سەیری وردەکاریی وشەکان بکەن؛ نەیفەرمووە "بینای بەرز دروست دەکەن"، بەڵکو فەرموویەتی (يتطاولون) واتە ململانێ دەکەن کامەیان لەوەی تریان بەرزتر بێت. ئەمە ڕێک ئەو دیمەنەیە کە ئێستا لە دوبەی و ڕیاز و جەدە دەیبینین.
پێشتر عەرەبەکان لەوپەڕی هەژاریدا بوون، بەڵام ئێستا بە بورجی خەلیفە و بورجی جەدە و (ڕایز تاوەر) کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢ کیلۆمەتر، هەموو جیهانیان تێپەڕاندووە.
چۆن مرۆڤێک لە سەردەمی وشتر و چادردا، پێشبینیی سەردەمی هەوربڕەکان و ململانێی "بەرزیی بینا" بکات؟ ئەمە تەنها یەک مانای هەیە: ئەمە وەحیی خوایە و نیشانەی ڕاستگۆیی پەیامی محەممەدییە.
🥰4🔥1
هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک (٥)
خێزانی خوێناوی؛ بۆچی ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازترین ماڵە؟
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا وێنەیەکی سەرسوڕهێنەر بۆ ئەو کەسانە دەکێشێت کە پشت بە غیرەی خودا دەبەستن و دەفەرموێت:
﴿مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾ (سورة العنكبوت: ٤١)
واتە: "نموونه‌ی ئەو کەسانەی کە بێجگە لە خودا چەندین په‌نابه‌ر و دۆست و په‌رستراویان بۆ خۆیان گرتووه‌، وه‌کو جاڵجاڵۆکه‌ وایه‌ که‌ ماڵێکی بۆ خۆی دروست کردووه‌؛ بێگومان سست‌ترین و بێ‌هێزترین ماڵیش، ماڵی جاڵجاڵۆکه‌یه‌، ئەگەر بیانزانیایە و تێبگەیشتنایە."
قورئان دەفەرموێت (أَوْهَنَ الْبُيُوتِ) واتە "لاوازترین ماڵەکان"، نەیفەرمووە "لاوازترین داوەکان".
زانست دەڵێت: داوی جاڵجاڵۆکە یەکێکە لە بەهێزترین ماددەکانی سەر زەوی؛ لە پۆڵا بەهێزترە. ئەگەر داوێکی جاڵجاڵۆکە بە ئەستووری پەنجەیەک هەبێت، دەتوانێت فڕۆکەیەکی "بۆینگ ٧٤٧" لە کاتی فڕیندا ڕابگرێت! کەواتە داوەکە (ماددەکە) زۆر بەهێزە، بەڵام "ماڵەکە" لاوازە.
ئیعجازە گەورەکە لێرەدایە؛ "وەهن" و لاوازییەکە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندایە، چونکە ئەم ماڵە نەک شوێنی ئارامی نییە، بەڵکو گۆڕستانە:
• خیانەتی هاوسەگیری: مێینەی جاڵجاڵۆکە (وەک بێوەژنە ڕەشەکان) دوای جووتبوون، نێرینەکە دەکوژێت و دەیکاتە ژەمە خۆراکێک.
• دایکخۆری: لە هەندێک جۆردا، بێچووەکان دوای گەورەبوون پەلاماری دایکیان دەدەن و دایکیان دەخۆن!
• براکوژی: خوشک و براکان لە ناو تۆڕەکەدا بۆ مانەوەی خۆیان یەکتر دەخۆن.
٤. کۆتایی ئایەتەکە (لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ):
خوای گەورە دەفەرموێت "ئەگەر بیانزانیایە". ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕاستی ئەم لاوازییە لە ڕوواڵەتدا دیار نییە (چونکە تۆڕەکە ئەندازیارییەکی جوانە)، بەڵکو پێویستی بە زانست و لێکۆڵینەوەی قووڵ هەیە تا بزانیت لە ناوەوە چ کارەساتێکی خێزانی ڕوو دەدات.

ئەو کەسەی پشت بە هێزێکی تر جگە لە خودا دەبەستێت (وەک بت، پلە و پایە، یان مرۆڤی تر)، ڕێک وەک جاڵجاڵۆکە وایە؛ پەناگەکەی لە دوورەوە وەک ماڵێکی پتەو و جوان دەبینرێت، بەڵام کاتێک دەکەویتە ناوی، دەبینیت تەڵەیەکە بۆ لەناوبردنت و هیچ پارێزگاری و سۆزێکی تێدا نییە.
سُبحانَ الله.. چەند ورد و چەند گەورەیە ئەم قورئانە!
🤩21🔥1
هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک (٦)
پشیلە؛ تاقیگەیەکی پاکوخاوێنی لە ماڵەکانماندا!

ئایا تا ئێستا تێبینی ئەوەت کردووە کە پشیلە بە درێژایی ڕۆژ خەریکی لێسانەوە و پاککردنەوەی خۆیەتی؟ پێغەمبەر ﷺ ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک ئاوی دەستنوێژەکەی بۆ پشیلەیەک لار کردەوە، فەرمووی: (ئەو پیس نییە، بەڵکو هەمیشە بە دەوری ئێوەدا دەسوڕێتەوە).
توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری (PNAS) لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە کە زمانی پشیلە تەنها پارچە گۆشتێکی زبر نییە. زمانەکەی بە سەدان "دڕکی وردی بۆش" داپۆشراوە کە وەک "شانەی زیرەک" کار دەکەن. ئەم دڕکانە لیکی پشیلەکە هەڵدەگرن و بە قووڵی دەچنە ناو فەرووەکەی، بە شێوەیەک کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بە دەست یان فڵچە ئەو پاکییە بەدەست بهێنێت.
بۆچی پێغەمبەر ﷺ فەرمووی پیس نییە؟ چونکە لیکی پشیلە ئەنزیمی دژە بەکتریای تێدایە کە گەشەی میکرۆبە زیانبەخشەکان ڕادەگرێت. پشیلە ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیلیتر لیک بەسەر جەستەیدا دابەش دەکات. ئەم کارە نەک هەر پیسی لادەبات، بەڵکو پلەی گەرمیی جەستەی پشیلەکە تا ١٧ پلە دادەبەزێنێت! وەک ئەوە وایە پشیلە ئامێری "سپلیت"ی لە ناو جەستەدا بێت.

سەرسامیی زانایان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە میکانیزمی زمانی پشیلەوە، فڵچەیەکی نوێیان بە ناوی (TIGR) دروست کردووە بۆ پاککردنەوەی وردی کەلوپەلەکان. ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی دەڵێت: پشیلەکان ٥٠٪ی کاتی بەخەبەربوونیان بۆ پاکوخاوێنی تەرخان دەکەن، ئەمەش وای کردووە ببنە پاکترین ئاژەڵی سەر زەوی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ مرۆڤدا هیچ زیانێکی نییە.
فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ "ئەو پیس نییە"، دەستنیشانکردنی ڕاستییەکی زانستیی بوو. ئیسلام ئایینی پاکوخاوێنی و ڕەحمەتە بۆ هەموو بوونەوەران.
😘31
هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک(٧)
چیا جووڵاوەکانی ناو دەریا

تا ئێستا سەیری ئەم کەشتییە زەبەلاحانەت کردووە کە بە قەبارەی شارێک دەردەکەون؟ قورئانی پیرۆز ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر وەسفێکی سەرسوڕهێنەری بۆ کردوون و دەفەرموێت: (وَلَهُ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡمُنشَـَٔاتُ فِی ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَـٰمِ)؛ واتە "کەشتییە دروستکراوەکان لە ناو دەریادا وەک چیاکانن".
کاتێک قورئان دابەزی، گەورەترین کەشتییەکانی ئەو سەردەمە تەنها ٣٠ بۆ ٥٠ مەتر بوون.
ئەمڕۆ پیشەسازیی کەشتیوانی گەیشتووەتە ئاستێک کە چواندنە قورئانییەکە بە "ڕاستی" دەبینین. کەشتی (Seawise Giant) درێژییەکەی ٤٥٨ مەترە، یان کەشتی (Icon of the Seas) بەرزییەکەی ٧٢ مەترە؛ کاتێک لە دەریادا دەیبینیت، وەک چیایەکی سەرکەش دەردەکەوێت.
ئەم چواندنە تەنها لە شێوەدا نییە؛ وەک چۆن کەشتی بە یاسای سەرئاوکەوتن لە دەریادا جێگیر دەبێت، زانستی زەویناسیش سەلماندویەتی چیاکان ڕەگیان هەیە و لەسەر چینێکی 'نیمچە شل' لە ناخی زەویدا بە هەمان یاسای ئەرخەمیدس ڕاوەستاون. واتە کەشتی و چیا لە یاسای فیزیا و شێوازی جێگیربوونیاندا ڕێک وەک یەکن!"
. چۆن مرۆڤێک لە ناو جەرگەی بیاباندا، بێ ئەوەی کەشتی زەبەلاحی پۆڵا ببینێت، وەسفێکی کردووە کە ڕێک لەگەڵ واقیعی سەدەی ٢١ دەگونجێت؟
کەشتییە "چیا ئاساکان" تەنها ئامرازی گواستنەوە نین، بەڵکو نیشانەی دەسەڵاتی ئەو زاتەن کە دەریا و ئەندازیاریی فێری مرۆڤ کردووە.
🔥1🥰1
اللهم أهلله علينا باليمن والإيمان
والسلامة والإسلام ربي وربك الله
🤍

بەخێرهاتی میوانی مەملەکەتی دوور


​ئەمشەو یەکەم شەوی رمضانە..
​ نییەتی ڕۆژوو بهێنە.
نوێژی تەراویح ئەنجام بدە.
بۆ پارشێو ئامادەبە.
قورئانەکەت ئامادە بکە بۆ خوێندنەوە.

​خوایە بمانپارێزیت و پەرستشەکانمان قبوڵ بکەیت🖤
2🔥1🥰1🤩1
هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک (٨)
ئایا مرۆڤە دێرینەکان تەنها ئەشکەوت نشین بوون؟
زۆرجار لە کتێبەکانی مێژوودا وامان پێ دەوترێت کە مرۆڤی دێرین کۆمەڵێک ڕاوچی سادە بوون، بەڵام دۆزینەوە شوێنەوارییەکان و دەقە قورئانییەکان پێمان دەڵێن کە لە ڕابردوودا گەلانێک هەبوون خاوەنی هێز و توانایەکی ئەندازیاری و جەستەیی وا بوون کە عەرەبەکانی سەردەمی پەیامبەر (د.خ) تەنانەت خەیاڵیشیان بۆی نەدەچوو.
کاتێک قوڕەیشییەکان شانازییان بە هێز و دەسەڵاتی خۆیانەوە دەکرد، قورئان وەبیری هێنانەوە کە ئەو گەلانەی پێش ئەوان لەناوچوون (وەک عاد، سەمود، فیرعەونەکان) زۆر لەوان بەهێزتر و ئاوەدانکەرەوەتر بوون.
(أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا (الروم: ٩
واتە: (ئایا بەسەر زەویدا نەگەڕاون تا ببینن کۆتایی ئەوانەی پێش خۆیان چۆن بووە؟ ئەوان زۆر لەمان بەهێزتر بوون و زەوییان کێڵا و ژێر و ژووریان کرد و زەوییان ئاوەدان کردەوە زۆر زیاتر لەوەی ئەمان ئاوەدانیان کردووەتەوە).
لێرەدا قورئان جەخت لەوە دەکاتەوە کە توانای بیناسازی و هەڵکۆڵینی شاخ و بەردی ئەوان، زۆر لە توانای عەرەبی ئەو سەردەمە زیاتر بووە.

زانستی شوێنەوارناسی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێت کە شارستانیەتەکان خاوەنی "هێزێکی ماددی و ئەندازیاری" سەرسوڕهێنەر بوون، هەرچەندە مەرج نییە تەکنەلۆژیاکەیان وەک هی ئێستا بووبێت، بەڵام توانای ڕێکخستنیان زۆر بەرز بووە:
• گۆبەکلی تەپە (تورکیا): پەرستگایەکی ١١ هەزار ساڵەیە، بەردەکانی چەندین تەن قورسن. دروستکردنی ئەمە پێویستی بە هێزی کار و ڕێکخستنێک هەبووە کە لە توانای خەڵکی سادەی ئەو سەردەمە بەدەر بووە.
• شاری ژێر دەریای (کامبای): لە هیندستان شارێکی ٩ هەزار ساڵە دۆزراوەتەوە کە خاوەنی شەقام و سیستەمی ئاوەڕۆ بووە، ئەمەش نیشانەی بوونی شارستانیەتێکی ڕێکخراوە پێش سەردەمی ناسراوی مێژوو.
قورئان ئاماژە بەوە دەکات کە گەلانی پێشوو خاوەنی بینا و ئاسەواری وا بوون کە عەرەبەکانی ئەو کاتە نەیانتوانیوە هاوشێوەی دروست بکەن:
(كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ) غافر: ٢١
واتە: (ئەوان زۆر لەمان بەهێزتر بوون و شوێنەوارەکانیان لەسەر زەوی زۆرتر و بەهێزتر بوو، بەڵام خودا بەهۆی تاوانەکانیانەوە هیلاکی کردن).

ئەم ئایەتانە پێمان دەڵێن کە مرۆڤایەتی قۆناغی زۆر بەهێزی بڕیوە لە ڕووی جەستەیی و بیناسازییەوە کە لە سەردەمی دابەزینی قورئاندا نموونەی نەبووە. وانەکە بۆ ئێمە ئەوەیە: ئەگەرچی ئەوان خاوەنی ئەو هێزە زەبەلاحە و کۆشکە بەرزانە بوون، بەڵام ئەمانە نەیانتوانی لە سزای خودا رزگاریان بکەن، کەواتە ئێمەش نابێت تەنها پشت بە پێشکەوتنی ماددی خۆمان ببەستین.
🥰3🔥2
لە قورئانی پیرۆزدا چەند جار وشەی (رمضان ) هاتووە؟
Anonymous Quiz
52%
١ جار
28%
٣ جار
14%
٥ جار
7%
١٠ جار
🥰21🔥1🍓1
السلام عليكم، دەمانەوێت ان شاءالله پێکەوە سورەتی الکهف لەبەر بکەین،ئیوە پێتان باشە ڕۆژی ١ ئایەت لەبەر بکەین یان ٢ ئایەت
Anonymous Poll
33%
١ ئایەت
67%
٢ ئایەت
🥰2🤩1😍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر خۆی کە خودا دەفەرموێت {وما أدراك ما لیلة القدر} تۆ چی دەزانیت دەربارەی ئەو شەوە، گەوریی و پیرۆزی ئەو شەوەمان بۆ ڕوونە ئەزیزانم🥹🤍
🤩2😍2🔥1
اللَّە بیکاتە نسیبمان یا رب🥺🩷🌙
3🥰2🤩1
خودایە گیان داوات لێدەکەین لێمان خۆشبە بمان بەخشە،هیدایەتمانبە،یا ڕەببی هەر کەسێک ئاواتێکی لە دڵدایە تەنها تۆی خاوەن دەسەڵات بۆی بهێنە دی یا اللە، خوایە گیان شیفای نەخۆشەکان بە ،ئیلاهی لە هەموو ئەو کەسانەمان خۆش بە کە ئێستا گەڕاونەتەوە لای تۆ و هیچیان لە دەست نایە و ئێمەش بۆ ئەوان هیچمان پێناکرێ ئیلا داوای لێخۆشبوونیا نەبێ لەتۆ و ئەوێ شوێنی هەمووشمانە یاڕەببی لە گوناهو تاوانی ئێمەش و ئەوانیش خۆش بە ئەیی لێخۆشبووی میهرەبان و خوایە گیان داواکارین لێت خاک و وڵاتمان بپارێزە یاڕەببی و ڕۆژ و عیبادەت و دوعای هەموو لایەک قبوڵ بفەرموو یا رب العالمین یا اللە 🩷🥹
🔥42🤩1😍1🍓1
تقبل اللە منا ومنکم صالح الاعمال 🩷
😍42🥰1
چـاڪڪࢪدنـۍ دڵـم هـەڵـبـژاࢪد
قـوࢪئـان سـەࢪەتـاۍ ࢪێـگـاڪە بـوو
🕯
🥰3🤩2🔥1
ئەو هاوەڵە کێ بوو کە بۆ یەکەم جار لە کەعبەی پیرۆز قورئانی خوێند؟
Anonymous Quiz
6%
عومەری کوڕی خەتاب
44%
ابوبەکری صدیق
44%
عبدالله کوڕی مسعود
6%
سەلمانی فارسی
😍2🔥1
وە خودا لەگەڵتە لە هەر شوێنێک بیت🪻🎀
🤩2🔥1🥰1
ئەو هاوەڵە کێ بوو کە قودسی لە دەستی مەسیحییەکان دەرهێنا و فەتحی کرد؟
Anonymous Quiz
37%
حەزرەتی عثمان
21%
حەزرەتی عەلی
5%
حەزرەتی أبوبكر
37%
حەزرەتی عومەر
🤩2🔥1🥰1