ئێ براگیان تۆ بەتەمای لەو وڵاتەدا چۆن بمریت؟
یان جەلادێێكی سەر و قژ بۆیاخكراو چوار شەلاتیت بۆ ئەنێرێت و لە باوەشی دایكتا لە خوێنی خۆتدا ئەتگەوزێنن، یان كوڕی سەركردەیەك لەسەر نوسینێك ناودەمت پڕئەكات لە فیشەك، یان لە سیناریۆیەكدا خۆت و ژنەكەشت و مناڵەكەشت ئەكوژن و بەكردەی خۆكوژی ئەیدەن لە قەڵەم .
لە باشترین حاڵەتدا یان تەنكەری نەوتی قاچاخی گەوادێك ئەتسوتێنێت، یان بارە تەماتەی قاچاخ ئەتشێلێت، یان دوكەڵ و ژەهری خواردنی ماوە بەسەچو لە نەخۆشخانەی هیوادا بێ هیوا گیانت ئەكێشێت!
ئیتر لەمانە زیاتر هیچ ئۆفەرێكی تر نییە بۆ مردن لەم وڵاتەدا .
ئەگەرچی مردن تاكە پڕۆسەیەكە كە بێ جیاوازی گشتمان پێیدا تێپەڕئەبین، بەڵام مردنیش وەك نان پڕە لە ناعەدالەتی .
ئەوەی ئەبێت زوو بمرێت جیڕ ئەبێتەوە و نامرێت، ئەوەی كە ئەبێت نەمرێت زو ئەمرێت.
ئێژن خواگیان هەركەسی خۆشبوێت زوو ئەیباتەوە، هەربەڕاستی وایە، چونكە ئەوانەی كە ئەبوو دەمێك بوایە بمردایەن هێشتا هۆكاری مردنی زۆرینەمان و نامرن..
کۆمێنتێک...

👍12❤3
نەگبەتیخانەی بێ بن..
زۆر دەمێکە،
ئاگرێک... بە فراوانی ناخ، داگیری کردووم
ئاگرێک... قوڵایی بیر و هۆشی گڕ گرتووم
ئەما چ بکەم تێیدا قەتیس ماوم
لەو ئاگرەدا پەشۆکاوم
نە بایەک دێ تەشەنەی بسەنێت
نە بارانێک دێ و دای بمرکێنی
ئەو ئاگرە چەندین ساڵە دەمسوتێنی و
منیش مۆم نیم بتوێمەوە
دارستانیش نیم بگەشێمەوە
من داڵدەردراوێکی پڕ لە نەگبەتیم
نەگبەتی ئەملا و ئەولای گرتووم
نیشتیمانی من نەگبەتیخانەیە
نەگبەتیخانەی نیشتیمانی من
شاری خۆخۆر و خۆفرۆش و
قەحپەخانەیە...
هەولێر |٩/١/٢٥
زۆر دەمێکە،
ئاگرێک... بە فراوانی ناخ، داگیری کردووم
ئاگرێک... قوڵایی بیر و هۆشی گڕ گرتووم
ئەما چ بکەم تێیدا قەتیس ماوم
لەو ئاگرەدا پەشۆکاوم
نە بایەک دێ تەشەنەی بسەنێت
نە بارانێک دێ و دای بمرکێنی
ئەو ئاگرە چەندین ساڵە دەمسوتێنی و
منیش مۆم نیم بتوێمەوە
دارستانیش نیم بگەشێمەوە
من داڵدەردراوێکی پڕ لە نەگبەتیم
نەگبەتی ئەملا و ئەولای گرتووم
نیشتیمانی من نەگبەتیخانەیە
نەگبەتیخانەی نیشتیمانی من
شاری خۆخۆر و خۆفرۆش و
قەحپەخانەیە...
هەولێر |٩/١/٢٥
🚫 ڕەتکردنەوە :: Refusalism
👍10👏3😢3🔥2❤1❤🔥1
خۆت یەکلایی بکەرەوە! کێشەی ڕاستەقینە کێشەیەکی چارەسەربوو نیە
یان چارەسەر بە یان کێشەکە، بێلایەنی وەکو گۆمێکی مەنگ و وەستاوە کە نە توانای شلەقانی هەیە نە توانای بەرهەمهێنان.
لە کاتێکدا کە هیچ شتێک نیە بۆ چارەسەر کردن کەواتە، ئەوە خودی کێشەکەیە چونکە دۆخەکە وەستاوە و بەرهەمی نابێت.. کێشەیەک کە چارەسەری هەبوو ئەوا بەشێکە لە چاکسازی و بەرهەمهێنان..
کەواتە مات و بێدەنگی چیە؟

👍9❤2🤝1
چۆن بزانین، کەسێک یان سیستەمێک یان دامەزراوەیەک یان هەر جۆرە ڕێکخراوێک
هیچ و پڕوپوچە؟
هیچ و پڕوپوچە؟
👍5❤3
پەندێکی ئەفریقی هەیە ژیرانە دەڵێت،
"پشیلەیەک کە خەون بە شێر بوونەوە دەبینێت، دەبێت سەرەتا ئارەزووی خواردنی بۆ مشک نەمێنێت."
ئەمە حیکمەتێکی هەمیشەییە
"پشیلەیەک کە خەون بە شێر بوونەوە دەبینێت، دەبێت سەرەتا ئارەزووی خواردنی بۆ مشک نەمێنێت."
ئەمە حیکمەتێکی هەمیشەییە
🚫 ڕەتکردنەوە :: Refusalism
❤17❤🔥2🤝2👍1
پارادۆکسی ژیان
ڕەنگە ئەرێنی بوونی پاک تەنها وەهمێک بێت، بەڵام نەرێنی بوونی پاک خۆ لەناوبردنە!
ڕەنگە نەرێنی بوون تەنها واقعی ژیان بێت کە بە سروشتی تاڵە، بەڵام ئەرێنی بوون تەنها راکردن بێت لەم تاڵیە!
خەڵکی دەلێن پۆزەتیڤێتی کلیلی سەرکەوتنی مرۆڤە، بەڵام فەیلەسوفە مەزنەکان هەموویان خەڵکی نێگەتیڤ بوون!
تۆ چی دەلێی؟

❤7👍2🤝2👎1
ڕەتکردنەوە :: refusalism
پارادۆکسی ژیان ڕەنگە ئەرێنی بوونی پاک تەنها وەهمێک بێت، بەڵام نەرێنی بوونی پاک خۆ لەناوبردنە! ڕەنگە نەرێنی بوون تەنها واقعی ژیان بێت کە بە سروشتی تاڵە، بەڵام ئەرێنی بوون تەنها راکردن بێت لەم تاڵیە! خەڵکی دەلێن پۆزەتیڤێتی کلیلی سەرکەوتنی مرۆڤە، بەڵام فەیلەسوفە…
ئەم بابەتە تاکۆتایی خوێنەر بن زۆر گرنگە بۆ هەموو ژیانت کاری پیبکە...
(وەک نیچە دەلێ ویستم نوسراوێکی سەدان لاپەرەیی کورت بکەمەوە بۆ چەند لاپەرەیەک) بەڵام من زانست و زانیاریەکی فراوان و لەبن نەهاتو و بێ کۆتام لەم چەند دێرە بۆتان کۆکردۆتەوە..
دانایی ژیان لە نێوان هێزی ئەرێنی و نەرێنیەتی دا
زۆرکات دەبیستین پێمان دەلێن تۆ زۆر نەرێنی و رەشبینیت، ئەرێنیانە بیربکەوە؟ ئایا ژیری ئەرێنی بوون و نەرێنی بوون چیە
کورتترین وەڵام... پێوستە هاوسەنگی بپارێزین.
روونکردنەوەی وەڵامە کورتەکە:
وەک ئەوەی دەتوانین پێناسەی بکەین سروشتی ژیان لەسەر تەوەرێکی نەرێنی بوون دا دامەزراوە و دەکرێ بڵێین سوڕی ژیان خۆی لە خۆی دا نەرێنی بوونە!
بە هەبوون و نەبوونی مرۆڤ ژیان خۆی گوزەرێکی نەرێنی و نێگەتیڤە، یەکەمین پایەی بەردەوام بوون لە ژیان زیندوو مانەوەیە، زیندوەران بە مرۆڤیشەوە بۆ ئەوەی زیندوو بمێننەوە پێوستە بەهێز بن..
ئەگەر لە ڕوانگەیەکی بایۆلۆژی و گەردوونیەوە سەیری ژیان بکەین (بەبێ هەستی مرۆڤ) ژیان گرنگی بە نەرێنی و ئەرێنی نادات. بەڵام زۆر شت لە سروشتدا دەتوانرێت لە ڕوانگەی مرۆڤەوە وەک "نەرێنی" سەیر بکرێت:
+ئازار لە بووندا بنیات نراوە، هەموو زیندەوەران تووشی ئازار و برسێتی و نەخۆشی و مردن دەبن.
+هەموو شتێک لە گەردووندا بەرەو پشێوی و لەناوچوون دەڕوات. هیچ شتێک بۆ هەمیشە ناخایەنێت.
+مانەوە ململانێیەکی بەردەوامە – ئاژەڵەکان دەبێت بکوژن بۆ خواردن، بوونەوەرە لاوازەکان ئازار دەچێژن و ژیان کێبڕکێیەکە.
کەواتە، بە واتایەکی تەواو سروشتی، دەتوانرێت ژیان وەک شتێکی "نەرێنی" پێناسە بکرێت، چونکە ئازار و لەدەستدان و مردن شتێکی حەتمییە.
مرۆڤ کە لە دایک دەبێت تاکو مردن، هەمیشە پێوستە لە هەوڵی پەیداکردنی بژێوی و نان و ئاو و ئۆکسجین و شوێنێک بێت بۆ مانەوە. هەر لەسەرەتاوە مرۆڤ لەم ژیان دا دەکەوێتە دۆخێکی ململانێ و جەنگ و هەوڵدان و ئازارچەشتن.. بێگومان ئەوەی باسی دەکەین لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی نەرێنی بوونی ژیان دان ئەی چی دەربارەیئەوەی مرۆڤ خۆیشی لەپێناو بەرژەوەندی و ئەم ململانێیە یەکجار دۆخەکە تارکیتر و نەرێنی تر دەکات وەکو ئەوەی ئەمرۆ لە جیهان دا هەیە، گەندەڵی و تاوانکاری و پلانگێری و داگیرکاری و کوشتن و برینی بەردەوام... کەواتە
بەهێزی کلیلی زیندوو مانەوەیە..
بەهێزی لێرەدا واتای گشتیە، کە زیندەوەر پێوستە لە پەرەسەندن و خۆبەهێزکردن و فراوانکردنی تواناکانی دابێت، پێوستە هەمیشە لە جووڵەدا بێت بۆ پێشەوە، وەستان و پشوو و دەستهەڵگرتن ئەگەر کاتیش بێت بەرەوە دواوەت دەبات، ئەمە یاسای ژیانە
(یان بۆ پێشەوە یان بۆ دواوە)
لەهەمان کات دا ئەرێنی بوون هر زەرەرمەندیە بۆ ئێمەی مرۆڤ چونکە:
+خۆمان دەخەینە ناو ئازاری دەروونی خۆمان، بە پێچەوانەی ئاژەڵەکانەوە، ئێمە زۆر بیر دەکەینەوە و دەهزرین و خۆمان بەدبەخت دەکەین تەنانەت کاتێک خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوونمان هەیە بەڵام چاومان لە زیاترە.
+ئارەزوو و چاوەڕوانییەکان، ئێمە خەونەکان دروست دەکەین، کاتێکیش ڕوونادەن، ئازار دەچێژین. ئەگەر هیچ چاوەڕوانییەکمان نەبوایە، هەستمان بە نائومێدیش نەدەکرد.
لێرەوە دەگەینە ئەو تێگەیشتنەی کە:
+هەندێک نەرێنی سروشتییە (ئازار، نەخۆشی، مردن).
+بەڵام نەرێنییەکی زۆر لە لایەن عەقڵی مرۆڤەوە دروست دەبێت.
+ژیان بێلایەنە. ئێمە بە پشتبەستن بە بیرکردنەوەی خۆمان بە نەرێنی یان ئەرێنی لێکدەدەینەوە.
تاوەکو ئەمرۆ چەندین فەلسەفە و فیکر و فەیلەسوف هاتن و بۆچوونیخۆیان خستەڕوو بۆ کۆتایی هێنان بە ڕووبەرووبونەوەی نەرێنی بوون و گۆڕینی بۆ ئەرێنی بوون یان گرنگی نەدان بەو بابەتە یان تیشکخستنە سەر بەرژەوەندی و ئارەزووەکان...
بەڵام لەهەمان کات دا ئەرێنی بوون پیوستە..
سەرکەوتن و دەستکەوت و چێژ و خۆشی ماددی و بەرجەستەیی هەروەها فیکری ئەو شتانەن کە ژیانی نەرێنیمان لەبیر دەبەنەوە و بۆ چەند ساتێک ئارامی و خۆشی و بەختەوەریمان پێ دەبەخشێت.
ئەرێنی بوون سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزە و هاندان و مۆتیڤەیشنە بۆ مرۆڤ(بەڵام بە زوویش لەناو دەچێت بەهۆی زۆر بیرکردنەوە و یان توش بوون بە روداوێکی نەرێنی و ناخۆش، وە یاخود تێگەیشتن لە ڕاستی و واقعی ژیان، چونکە واقعی ژیان نەرێنی و تاڵە بەجیا لە سروشتی خۆی مرۆڤ زیاتر تاڵی کردووە)
وەڵامی من بۆ ئەم دۆخی دژیەکە کە نەرێنی بوون سروشتی ژیانە و ئەرێنی بوون خۆ لادانە لەو سروشتە بەو شێوازەیە:
هەموو شتێک لە وزەوە دەست پێدەکات، ئاستی بەرزی وزە پەیوەندی بە ئەرێنیەوە هەیە، لە کاتێکدا ئاستی وزەی نزمتر پەیوەندی بە نەرێنیەوە هەیە.
لە چوارچێوەی مرۆڤدا وزە لە ڕووی بایۆلۆژییەوە (هۆرمۆنەکان، کیمیای مێشک)، لە ڕووی دەروونییەوە (بیرکردنەوە، هەستەکان، ڕوانگە، هۆشیاری) دەردەکەوێت.

👍6❤4
ڕەتکردنەوە :: refusalism
پارادۆکسی ژیان ڕەنگە ئەرێنی بوونی پاک تەنها وەهمێک بێت، بەڵام نەرێنی بوونی پاک خۆ لەناوبردنە! ڕەنگە نەرێنی بوون تەنها واقعی ژیان بێت کە بە سروشتی تاڵە، بەڵام ئەرێنی بوون تەنها راکردن بێت لەم تاڵیە! خەڵکی دەلێن پۆزەتیڤێتی کلیلی سەرکەوتنی مرۆڤە، بەڵام فەیلەسوفە…
ڕۆڵی هەردووکیان لە ژیاندا گرنگە
ئەرێنی و نەرێنی هەردووکیان زۆر گرنگن؛ نابێت هیچ کام لەم دووانە ڕەت بکرێتەوە یان پشتگوێ بخرێن.
ئەرێنی بوون گەشەکردن و هاندان و وزە دەهێنێت، لە کاتێکدا نەرێنی بوون قووڵی و فێربوون و خۆڕاگری دابین دەکات.
نەرێنی بوون دەتوانێت تەنانەت لە ئەرێنی بوون زیاتر وزە و هاندان بە مرۆڤ ببەخشێت ئەگەر بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین بۆ نمونە توڕەیی نەرێنیە بەڵام دەتوانین بیگۆڕین بۆ وزەیەکی بەردەوام کە زۆر زیاتر لە ئەرێنی بوون خۆی بگرێت و بەرهەمی هەبێت.
ژیان بە سروشتی تێکەڵەیەک لە هەردووکییە و دەبێت بە ئاگادارییەوە لەگەڵیان برۆین نەک لە یەکێک یان ئەوی دیکە لەخۆمان دا لەناو ببەین.
ڕوانگەی ئیسلامی
ئیسلام دان بە دۆخی دوانەیی شتەکان و هاوسەنگی نێوان ئاسانکاری و سەختی، باش و خراپدا دەنێت، وەک بەشێک لە حیکمەتی خودایی.
سەبرگرتن (ئارامی) لە سەختی و شوکر (سوپاسگوزاری) لە نیعمەتدا ئامرازی سەرەکین بۆ بەڕێوەبردنی هەوراز و نشێوەکانی ژیان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرێنی بوون و نەرێنی بوون.
تاقیکردنەوەکان (ئەزموونە نەرێنییەکان) و نیعمەتەکان (ئەزموونە ئەرێنییەکان) وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ گەشەکردنی کەسی و ڕۆحی کاردەکەن لەژیانی هەر تاکێک دا.
ئەرێنی تەنها وەهم و خەیاڵێک نییە(بەڵکو لە زانستی شاراوە دا بە وزەی لەرەلەر بەرز پێناسە کراوە) و نەرێنییش ئازار نییە بەڵکو وانەیە، هەردووکیان هێزی ڕاستەقینەن کە پێویستە هاوسەنگ بن.
کلیلەکە هۆشمەندی مرۆڤە: زانینی کەی ئەرێنی بۆ پاڵنەر لە باوەش بگرێت و کەی نەرێنی بۆ حیکمەت و گەشەکردن بەکاربهێنرێت.
ئەم هاوسەنگییە دەتوانرێت لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بەکاربهێنرێت.
بۆیە بەپێی توێژینەوە و لێکۆلینەوە لە هەموو فەلسەفە و فیکر وئاین و زانستەکان بەتایبەت زانستی شاراوە، وەڵامی ڕاستەقینە بۆ ئەم بابەتە بریتیە لە هاوسەنگی پاراستن و باڵانس، کە لەرێگەی هۆشمەندی و هۆشیاریەوە بەدەست دەهێنرێت.

👍5❤2
ڕەتکردنەوە :: refusalism
ڕۆڵی هەردووکیان لە ژیاندا گرنگە ئەرێنی و نەرێنی هەردووکیان زۆر گرنگن؛ نابێت هیچ کام لەم دووانە ڕەت بکرێتەوە یان پشتگوێ بخرێن. ئەرێنی بوون گەشەکردن و هاندان و وزە دەهێنێت، لە کاتێکدا نەرێنی بوون قووڵی و فێربوون و خۆڕاگری دابین دەکات. نەرێنی بوون دەتوانێت…
من دەتوانم چەندین پۆست بکەم لەسەر ئەم بابەتە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە مرۆڤ لە وەرگرتنی زانیاری دا بەشێوە کرداری و تیۆری جیاوازی زۆر هەیە، ئەوەی من باسی دەکەم هەمووی وەکو تیۆری دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەڕاستی لە نوسینەکە تێبگەی پیوستە بیخەیتە کرداری و هەستی پی بکەیت، چونکە وەرگرتنی زانیاری بەبێهەست پێکردنی بێسوودە، تەنها زانیاریەکە و دێت و دەڕوات لەو حاڵەتەش..
پێوستە لە تاڵی و ناخۆشی و ئازارەکانی ژیان کۆڵندەین و ئەم لایەنە نەرێنیانە قبوڵ بکەین و زیاتر لێی قوڵ بینەوە، وە لەبەرامبەر دا ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ئەم نەرێنی بوونە واتای کۆتایی و بێهیوایی نیە بۆ مرۆڤ و با رێگە بە بیرکردنەوەکانمان نەدەین کە بەرەو بێهیوایی و ڕەشبینی قوڵ بڕۆن، بەڵکو پیوستە خەیاڵی داهاتوویەکی گەش و باشتر بکەین و هیوا خواز بین و هەوڵی بۆ بدەین،..
وە پیوستە تێگەیشتنمان ئەوە بێت کە ئێمە پیوستە لەناو جیهانێکی نەرێنی دا ئەرێنیانە بژین و بیربکەینەوە و ئەرێنیانە دۆخە نەرێنیەکانی ژیان تێپەڕێنین.

❤10👍3
ئەم مامۆستایە لای من بەڕێز بوو کاتی خۆی قسەی جوانی دەکرد کە لە ئێمە دونیا بین تر بوو بێگومان ئێستاش هەر بەڕێزە بەڵام ئیتر ئێمەش بەشی پێوست دونیامان پێوا..
ئاگادار بن چاوساغی خۆت تەنها خودی خۆتیت..
پارە شتێکی ماتریالیست و بەرجەستەییە تەنها شتی فیزیکی و بۆ ئاسوودەیش تێرکردنی لایەنی جەستەیی مرۆڤ دەکڕێتەوە!
بەڵام پارە هەرگیز ناتوانێت خەو و شکۆ و پیاوەتی و خۆشەویستی و دڵسۆزی ڕاستەقینە و هۆشیاری و مەرگ و هەرشتێکی نافیزیکی بکڕێتەوە
بەهای مرۆڤ بە پارە ناکڕدرێتەوە ئەوە مرۆڤ خۆیتی کە بەهای خۆی نازانێت و خۆی هەرزان فرۆش دەکات

❤8👍2👏1
مێژوو ئەوانەی گوێڕایەڵبوون بیرناکەوێتەوە بەڵکو لە یادی ئەوانەی دایە کە بوێری ئەوەیان هەبوو یاساکان بنووسنەوە.
لەناو ئاپۆڕای هەزاران شۆرشگێر تەنها پێشڕەوەکان لەبیرناکرێن.
لەناو ئاپۆڕای هەزاران شۆرشگێر تەنها پێشڕەوەکان لەبیرناکرێن.
🚫 ڕەتکردنەوە :: Refusalism
❤7👍4🤝1
سەردەمی ئیرادەی لاوازە!
ئەم نەوەیە ڕاهێنراوە بۆ ترس لە ناڕەحەتی. هەموو ناڕەحەتییەک زەبرێکە! هەموو ڕەخنەیەک چەوساندنەوەیە! هەموو سەرکێشیەک تاوانە! لە رابردوو دا مرۆڤەکان شەڕیان دەکرد و خوێنیان لێدەهات و دەمردن لەسەر ئەوەی باوەڕیان پێی هەبوو، بەڵام ئێستا؟ جەنگاوەرەکان لە کوێن؟ یاخیبووان لە کوێن؟ کوان ئەوانەی سەرکزی و ئەژنۆکەوتنیان ڕەتدەکردەوە؟

👍12❤🔥3❤3🤝1
ڕەتکردنەوە :: refusalism
سەردەمی ئیرادەی لاوازە! ئەم نەوەیە ڕاهێنراوە بۆ ترس لە ناڕەحەتی. هەموو ناڕەحەتییەک زەبرێکە! هەموو ڕەخنەیەک چەوساندنەوەیە! هەموو سەرکێشیەک تاوانە! لە رابردوو دا مرۆڤەکان شەڕیان دەکرد و خوێنیان لێدەهات و دەمردن لەسەر ئەوەی باوەڕیان پێی هەبوو، بەڵام ئێستا؟ جەنگاوەرەکان…
ئەمەیە بەرهەمی مۆدێرنیزم و لیبرالیزم و فیکری گڵاوی رۆژئاوایی، لاوازکردنی مرۆڤ و لێسەندنەوەی پێناسەی ڕاستەقینە.
سپارتا یۆنانیەکان منداڵەکانیان لە سەختیدا پەروەردە کرد بۆ ئەوەی ڕۆحی ئاسنینیان لێ دروست بکەن، شۆڕشگێڕان بۆ گۆڕینی جیهان ڕووبەڕووی زیندان و فیشەک و دەربەدەری بوونەتەوە، عەقڵی گەورە بەهۆی قسەکردنی ڕاستییە قەدەغەکراوەکانەوە لە داردا سووتێنران، وە ئەمڕۆ؟ خەڵک لەسەر کۆمێنتێکی خراپ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە قەڵس دەبن و دەشکێن.
خۆیان بێدەنگ دەکەن چونکە دەترسن "ڕەتبکرێنەوە".
ڕێگە دەدەن ترس ژیانیان کۆنترۆڵ بکات.
بەڵام لێرەدا ڕاستییەکە ئەوەیە: کاتە سەختەکان مرۆڤی بەهێز دروست دەکەن. کاتە لاوازەکان مرۆڤی ترسنۆک دروست دەکەن.
وە ئێمە لە لاوازترین کاتەکانداین. بەڵام ئەوە یەک شت دەگەیەنێت: بەهێزەکان جیاواز دەبن.
ئەگەر یەکێک بیت لەوانە، بە تەنیا دەڕۆیت و هیچ شتێک ناتوەستێنیت. چونکە کاتێک کۆمەڵگا دەڕوخێت، ئەوە جەنگاوەر و بیرمەند و یاخیبوو و دروستکەرەکانن کە لە خۆڵەمێشەکانەوە هەڵدەستنەوە.
🔥 بۆیە لە خۆت بپرسە ئایا تۆ بەشێکیت لە مەڕەکان، یان تۆ ئەو پڵنگەی کە گورگەکانیش ڕاو دەکەیت؟

🔥8❤3❤🔥1🤝1
خەیاڵ پڵاوی بژاردەکان و ئیرادەی سەردەم
هەڵبژاردنەکان؟ دیزاین کراون، هەواڵەکان؟ کۆنترۆڵ کراون، سۆشیال میدیا؟ ژوورێک لە دەنگدانەوە کە بە تەواوی ئەو شتەت پێدەدات کە پرۆگرامەکە دەیەوێت بیبینیت یان قوڵتر ئەوەت نیشان دەدات کە حەز دەکەیت بیبینیت بەڵام ئەوەت نیشان نادات کە پیوستە بیبینیت. بیرکردنەوەکانت؟ پرۆگرام بۆ داڕێژراویت. وا دەکەن هەست بکەیت کۆنتڕۆڵت هەیە، بەڵام تاکە هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی تۆ ئەوەیە کە: یان گوێڕایەڵی بیت یان بەرەنگاری ببیتەوە.

👍6❤🔥1🤝1
ڕەتکردنەوە :: refusalism
خەیاڵ پڵاوی بژاردەکان و ئیرادەی سەردەم هەڵبژاردنەکان؟ دیزاین کراون، هەواڵەکان؟ کۆنترۆڵ کراون، سۆشیال میدیا؟ ژوورێک لە دەنگدانەوە کە بە تەواوی ئەو شتەت پێدەدات کە پرۆگرامەکە دەیەوێت بیبینیت یان قوڵتر ئەوەت نیشان دەدات کە حەز دەکەیت بیبینیت بەڵام ئەوەت نیشان…
ئەوان پێت دەڵێن "تۆ ئازادی، تۆ بژاردەت هەیە!"، بەڵام لە ڕاستێتیدا هەموو هەلبژاردەکان پێش وەختە بۆت دیاری کراون، سیستەمی ئێستا کۆمەڵگاکان قومارخانەیەکی ساختەکراوە، کە هەموو دەستێک کە یاری دەکەیت پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە پێش ئەوەی تەنانەت لەسەر مێزەکە دابنیشیت.
دوو ڕووخسار دەخەنە سەر شاشە و پێی دەڵێن “دیموکراسی”. دوو دیوی یەک دراوی گەندەڵ. یەکیان بەناوی دەسەڵات و ئەوەی تر ئۆپۆزسیۆن.
♦️یاسادانەرە ڕاستەقینەکان؟ هەرگیز نایانبینیت. ئەوان لە تیڤیدا مشتومڕ ناکەن.
♦️بڕیارە ڕاستەقینەکان؟ لە پشت دەرگای داخراو دا یەکلایی بۆتەوە.
💥کەواتە ڕاستی چییە؟
تۆ بژاردەیەکت نییە. مەگەر سیستەمەکە بشکێنیت.
تۆ ئازاد نیت. مەگەر پرۆگرامرێژیان ڕەت بکەیتەوە.
تۆ بۆ خۆت بیر ناکەیتەوە. مەگەر زنجیرەی وەهمەکە بشکێنیت و واقیع بەو شێوەیە ببینیت کە هەیەتی.
گوێڕایەڵی 🫵 یان بەرەنگاری✋
تاکە هەڵبژاردەی ڕاستەقینەن کە ماون
⁉️ بەتەمای چیت؟

👍8❤2🤝2❤🔥1
کێشەی سەرەکی ئەوەیە، ناتوانرێت جیاوازی لە نێوان هەر شتێکی ئێستا و سەد ساڵ پێش ئێستا بکرێت! چونکە نەوەی ئێستا لە گرنگی ڕابڕدوو تێناگەن
مێژوو بەلایەنی کەم گرنگیەکەی لەوە دایە کە بەهای شتەکان بەبیری مرۆڤەکان دەهێنێتەوە سەردەم لە دوای سەردەم..
ئەوانەی کە مێژوو دەخوێننەوە و ئەوانەی کە بیردەکەنەوە و لە نامۆبوونی سەردەم ڕادەمێنن دەرک بەو جیاوازیە دەکەن!
سەد ساڵ پێش ئێستا هەموو شتەکان بە جدی وەردەگیران، سەد ساڵ پێش ئێستا هەموو شتێک بەهای ڕاستەقینەی خۆی هەبوو و خەڵک گرنگی پێ دەدا، سەد ساڵ پێش ئێستا قەیرانی دەروونی و خەمۆکی دەگمەن بوو، چونکە خەڵک لە واتا و بەهای شتەکان دەگەیشت و بە جۆی لە ژیانی دەڕوانی، بە دیاری کراوی باسی کۆمەڵگا و کلتوری کوردی دەکەین..
سوودی ئەم گرنگی پێدان و بەهاداریە ئەوەیە خەڵک هەمیشە هیوای هەبووە و هیچ کات بۆ ئاماجەکانی کۆڵی نەداوە، وێڕای خەم و ئازار و قوڕساییەکان، ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن لەناو کۆمەڵگای کوردی لە ئاستی سیاسی و ئابووری بە گشتی جیاوازی ئەوتۆی نیە لەگەڵ ڕابردوو.
بۆیە دەگوترێ ئەمرۆ سەردەمی پوچگەراییە، چونکە خەڵک بەهای ڕاستەقینەی شتەکان نابینێت یان کە دەشی بینێت گرنگی پێ نادات، خەڵکی ئەمرۆ دەژی بۆ کات بەڕێکردن و چێژوەرگرتن و لەو کارەشدا تەنها بەرژەوەندی خۆی دەبینێت و گرنگی بە هیچ شتێکی تر نادات.... دەزانی چۆن؟
ئەمڕۆ پرسیار لە هەموویان بکە پێیان بڵێ ئایا ئەو کاتەی بەتەنهای ئەخڵاق گرنگە؟ یان تەنها کاتێک لەناو خەڵک دایت پێوستە بە ئەخڵاق بیت؟
🔥 سادەیی بەهاداری نیە

ڕەتکردنەوە :: Refusalism
❤🔥9❤2👍1🤝1
وەڵامەکەی ئاسانە!
🫵 شتە سادەکان ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
🫵 شتە سادەکان ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
ڕەتکردنەوە :: Refusalism
👍9❤1
⛔️ ئەم کەناڵەتان دیوە لە سۆشیال میدیا و تەلەفزیۆنەکان!
بە وردی کار لەسەر حەز و ئارەزووی کۆمەڵگا دەکەن و ڕێگایەکی زۆر نا ئەخڵاقی بەکار دێنن بۆ ئەوەی بینەر و فۆلۆوەر و ئەکتیڤی پەیجەکەیان بەرز بکەنەوە بێجگە لەوەی کە پارەیەکی خەیاڵی لێ خەرج دەکرێت کە دەکرێ مانگانە بەو پارەیە بۆ ماوەی ساڵێک سەدا 10ی هەژاری لەم وڵاتە کەم بکەنەوە...
سەرجەم پۆست و زانیاری و هەواڵەکانیان، بە قسەی وروژێنەر و دیمەنی ئافرەتان و کچانی ئەم خاکە بەکاردێنن..
بەداخەوە خەڵکمان تێناگەن و دەرکی پێناکەن ئەم کەناڵانە دەیانەوێت کۆمەڵگا وەک کەرەستە و کاڵای ئەکتیڤ و پۆستەکانیان بەکار بێنن.
تەمها لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە سەیری لایەنی تاریکی ئەو کەناڵە بکەن تێدەگەن کە چەندە مەترسیدار و هیچ و پوچن...
نمونەی دەیان و سەدان کەناڵی دیکەش، بەڵام میلەتی خەوتوو و مەڕ و ساویلکە هەر بەدوای ئەم کەناڵانەوەیە، دەران کەناڵ و پێگەی باشیش هەن کەس ناچێ بەلایەوە چونکە بە ئەخلاقەوە کاری میدیایی دەکەن
من شتی خراپم بینیوە و نەشم ویست پیشانی بدەم..

👍37🤝4❤🔥1💩1