چی دەبوو گەر مەلایەك بە مێزەرە سپیەكەیەوە پڕ بەگەرووی لەوتاری ئەم هەینیەدا بیگوتبایە وەڵڵاهی ئەوەی دزی لە ناز و هەستی ئەزیزەكەی بكات جێگەی (جهنم و بئس المصير)ە....💔
'هەندرێن'
@read_feeling
'هەندرێن'
@read_feeling
با من بمرم و وەکوو گوڵی سەر گۆڕی مردووەکان وشکبوونت نەبینم ئەی ئەوین، خودا دەست بە جوانییتەوە بگرێت ئەی عیشق کەی سەرت دەخەیتە سەر سینگمان و پڕمان دەکەیت لە دڵنیایی..!؟ کەی بە تریفەی مانگ سوێندمان بۆ دەخۆیت بەیانی، وەکوو بێ لانەیەک، لە پەنای دیواری ساردی دڵی کچێکی تردا ڕەق نابینەوە...!؟ 🙂
'شوان سەعید'
@read_feeling
'شوان سەعید'
@read_feeling
شوانێکم هەر ڕۆژەو شمشاڵێک ئەگۆڕم هەر ڕۆژەو ئاوازێک تاقی ئەکەمەوە بەڵام نازانم بۆ تا ئێستا نەمتوانیوە لە ئاوازی دەنگی تۆ نزیک ببمەوە.🙂
‘گۆران سعید’
@read_feeling
‘گۆران سعید’
@read_feeling
من ئابڕووم هەیە، من دۆستی نیوەڕێگە نیم، گەر ئەمڕۆ خۆشم بوێی، بەدڵنیاییەوە، بەیانی دەبێت بۆت بمرم.🤍
‘شوان سەعید’
@read_feeling
‘شوان سەعید’
@read_feeling
لیسا له دوورگه‌یه‌کی یاسه‌مینیی نزیک خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ژی که له مه‌زەننه‌ی هه‌موو عه‌قڵێکه‌وه دووره.. هیچ ڕۆژێکی ئاسایی پێی ناگات. هیچ ناونیشانێک نییه له دونیادا به ته‌واوی بزانێت چ ڕێگایه‌ک ده‌گاته به‌رده‌م ئاستانه‌ی تایبه‌تیی گۆشه‌گیریی دڵی لیسا.. هیچ سه‌ربورده‌یه‌کی خورافییش لێی ڕوون نییه ده‌روازه‌ی حه‌ره‌مسه‌رای خه‌نه‌ییی عیشقی ئه‌فسانه‌ییی لیسا ده‌که‌وێته چ قوڕنه‌یه‌کی ئارامیی دونیاوه.. عه‌ڕڕافه‌کانیش نازانن داڵغه‌ی لیسا له چ گه‌ڕه‌کێکی بێده‌نگیدا ده‌ژی..
‘مەهدی ساڵح’
@read_feeling
‘مەهدی ساڵح’
@read_feeling
لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من.
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من.
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من.
یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من.
‘بێخود’
@read_feeling
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من.
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من.
یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من.
‘بێخود’
@read_feeling