Readfeeling
2.59K subscribers
1.73K photos
395 videos
🌻🧡
05/08/17
Download Telegram
ئاسمان بە ھەسارەکانیشەوە، بچینە ناو کاکێشانە دوورەکانیش ھێشتا ئاوێنەی خۆشەویستی خۆمان لە خەیاڵی ڕەشمان لەبەرچاومانە بەدترین ئافرێندراوی خودا، شیرینترین خراپەکاری دڵی ئێشاوم ❤️

@read_feeling
ئەو هێندە بارانی خۆشدەویست کە من ئاواتم دەخواست هەموو تەمەنم هەورێک بومایە بەسەر بانی ماڵەکەیەوە..😅🧡

'محمد شیرین زادە'
@read_feeling
تەنها من نا.. هەر هەمووتان باش دەزانن، سەختە، زۆر سەختە، تەنیابیت و یادی پێکەوە بوون بکەیت..😅

'نەبەز گۆران'
@read_feeling
خۆزگە فیزیاگەرێك جورئەتی ئەوەی دەكرد بڵێ نەخێر، مەرج نیە شكان تەنها لە دۆخی ڕەقیدا ڕووبدا ئەوەتا دڵ لەوپەڕی نەرمیدا دەشكێ !😅

'ھەندرێن'
@read_feeling
وەره ئەی ڕێژنەبارانی بەهاری
وەره شێعری تەڕی پڕ وردەکاری ❤️

'هێمن'
@read_feeling
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لەگەڵ مرۆڤدا ئەمڕۆم لە دوێنێم خراپترە، سەرم دەخورێنم و دەزانم کە سبەینێم لەگەڵیان لەمڕۆ ڕۆشنتر نییە، تا ئەمڕۆ وامدەزانی لەنێو بەنی ئادەمدا شت هەیە دڵی پێخوش بکەیت وەلێ ئێستا حەزدەکەم دەستی چەپم بخەمە سەر دڵم و پەنجەی دەستی ڕاستم بکەم بەقوڕگمدا و قوڵپ قوڵپ بتهێنمەوە... خودایا من لەم دەستکردە جوانەت کە ناوی مرۆڤە.. نائومێدم، نائومێدم، نائومێدم 💔🙂

'توانا ئەمین'
@read_feeling
ئەم گۆزە شکاوانە ئاشت نابنەوە ئەم روحە لەت لەت بوانە کۆناکرێنەوە ئەم باخچانە دڵیان نایەتەوە سەر خۆیان 🤍

'مەھدی ساڵح مەجید'
@read_feeling
ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نیایی وه‌ك ئامێرێك ده‌مهاڕێت و ده‌مداته‌وه‌ ده‌ست خۆم.. سه‌فه‌ر چه‌شنی ته‌ورێك خۆی به‌ دیواره‌كانی بونمدا ده‌كێشێت وجودم له‌ت له‌ت ده‌كات و وه‌ك ڕه‌شه‌با ده‌یه‌وێت ڕه‌گو ڕیشه‌م له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ هه‌ڵكێشێت.. منیش هه‌موو جارێك له‌ ناو ئه‌و تاریكییه‌ ڕه‌ش ڕه‌شانه‌ی كه‌ دڵنیام دوا جار ده‌مده‌نه‌ ده‌ست هه‌ڵدێرێك ده‌رونی تێكشكاوی خۆم هه‌ڵده‌گرم و وه‌ك كاڵ فامێك هه‌رگیز نه‌متوانیوه‌‌‌ له‌ نێوان ئێره‌و ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ دایمه‌ ویستومه‌ بۆی بڕۆم یه‌كێکیان هه‌ڵبژێرم !

'دیدار ڕزگار'
@read_feeling
Channel photo updated
وا عەجەب ماوم کە ماوم، بۆ بەبێ تۆ نامرم؟

'حەمدی'
@read_feeling
وەرە، وەک مردن لەناکاو هەر وەک
مردنیش ئەبەدی !💚

'پەروێز هوما'
@read_feeling
دڵ پەرێشانم لەحەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ
ڕۆژی ڕەشکردم بەجارێ زوڵفێ ئاڵۆزاوی تۆ

'ئەحمەد موختار جاف'
@read_feeling
ئەگەر ھاتم بەناوی چا وە دێم
بۆ چا نایەم، بۆ دیتنی ئەو چاوە دێم

'شێج محەمەدی خاڵ'
@read_feeling
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ.

نالی..
جەفا یار و صەفا ئەغیارە بێ تۆ.

صافی..
بەڕووی دڵما، خەفەت پەرژینە بێ تۆ.

سالم..
حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە بێ تۆ.

'کوردی'
دڵ، ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی..

'وەفایی'
@read_feeling
💚
😁