rawêjîsm | ڕاوێژیسم
2.38K subscribers
1.28K photos
577 videos
267 files
543 links
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی.

▫️ Instagram.com/Rawezhism
▫️ Facebook.com/Rawezhism
▫️ Twitter.com/Rawezhism
▫️ YouTube.com/Rawezhism

📩 rawezhism@gmail.com
Download Telegram
خەیاڵم ڕانەهاتووە
کام بزمار دەناسی
لەگەڵ جەستەی خەیاڵی من ڕاهاتووە
کام زیندان دەناسی لە ئازادیم هەڵاتووە
من مەسیحێکی مەسخ نیم
چیرۆکی خاچ لە کۆڵ بنێم
خۆم ئەزەلێکی دژوارم لە مردنا...
ــــــــــــــــــ
#ساراـسادقزادە #ڕاوێژیسم
Me bişopînin: @rawezhism
ماچم کەوە
ترێکان گەیشتوون،
هەورەکان بە ڕیز ڕاوەستاون
مەست بمدە دەست پاییز
باران بێ‌تۆ تەڕم ناکات...
ــــــــــــــــــ
🎨وێنەنیگار: #ناسرفەتحی
#ساراـسادقزادە #ڕاوێژیسم
Me Bişopînin: @Rawezhism
خۆم لە قوماری بێ‌تاوانی نادۆرێنم
پێی لێ‌دەنێم بۆ پێدا چوونەوەی خۆمە کە دێمەوە
تازە هیچم پێ‌نەماوە
دوایین گەڵا ماچی تۆ بوو
دووایین وشە نێوی تۆ بوو
لە چیدا بۆ من دەگەڕای؟
هیچ‌نەمابوو خۆمی‌تێدا بۆت‌نەنێرم
هەڵم‌مژە
تامم‌کە
هەستم‌کە
کۆی جەستەی‌من ئەوانەن؛
لە بۆنت دام
لە سەر لێو و
هەناسەت دام
چێژی تەنیا یەک‌ماچی تۆ مەستی‌کردم
ئەم‌جار کە بێم
من کۆنە شەرابت دەبم
ماچت دەبم
تۆ چاوەکانتم بۆ داخە
خۆت‌دەزانی
لە چاوت‌دا دێمە زریان


تۆ لە‌ مەودای‌لێوەکانت حەشارم‌‌دە
دوای تەمەنێک لە بێ‌تۆیی
تامەزرۆیی لە سینەم‌دا بە‌جێ بێڵە
جێم مەهێڵە
من نامەوێ دۆراوی دووری تۆ بم
هەناسەکانم ببژێرە
گەر نەت‌بینم ئەم قومارە لەگەڵ کازێوەی بەیانا دەدۆڕێنم !
ــــــــــــــــــ
#ساراـسادقزادە
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم