Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.74K subscribers
100 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
ئانتۆنیۆ گرامشی لە نووسینەکانی زینداندا دەڵێت: ئەوەی کۆنە خەریکە دەمرێت. ئەوەش کە نوێیە، هێشتا ناتوانێت لەدایک بێت.

یەک هەفتە پێش ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە «چین لەڕێگەی مانگی دەستکردەکانیەوە زانیاری بە ئێران داوە و لە ئاکامدا چوار سەربازی ئەمریکی کوژراون». ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا باس لە «تێکشکاندنی یەکێک لە گرنگترین مانگە دەستکردەکانی چین Yaogan50-20» دەکەن. ئەم تێکشکاندە بەگومان باس لێدەکرێت و دەوترێت ڕەنگە دەستی ئەمریکای تێدا بێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی سەربازەکانی. Jonathan McDowell کە کارناسێکی مانگە دەستکردەکانە، بەڕوونی باسی جۆری تێکشکاندنەکە کردووە و وتوویە کە ئەمجۆرە تێکشکاندنە زۆر «سەیرە» و ئارگیۆمێنتی خۆی لەسەر جۆری تێکشکاندنەکە و پارچەکانی ئەم مانگە دەستکردوە بە «نامۆ» پێناسە دەکات، بەڵام ناڵێت دەستی دەوڵەتێکی لەپشتە.

چین هێشتا بێدەنگە و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووە. چین وڵاتێکە کە لانیکەم لە ئێستادا نایەوێت هیچ شەڕێک بکات، چونکە دەزانێت تێچووەکەی زۆرە، بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای پێ باشترە. بەڵام وادیارە ئەمریکا وازی لێناهێنێت.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧وە خاڵی لەسەر دێڕی جیهانی تاک جەمسەری دانا و لە پێناسەی ستراتیژی گەورەی خۆیدا بەڕوونی دەڵێت «جیهان دابەشی سێ جەمسەر (ئەمریکا، چین و ڕووسیا) بووە». ساڵی ٢٠٢٢ دەستی ڕووسیا چووە شەڕێکدا کە ماڵوێرانی نەبێت، هیچی بۆ ڕووسیا نەبووە و سەربازەکانی ڤلادمیر پۆتین لە زەلکاوی ئۆکراینا چەقیون.
ئێستا بە فرتوفێڵ و داودانان، دەیانەوێت دەستی چین بکێشنە ناو شەڕی ئێران و بڵێن « لە ناوچەی خۆڵەمێشی وەرە دەر».

ئەگەر قسەکەی گرامشی وەک بنەما وەرگرم، دەتوانین بڵێن «نەزمی کۆنی سیستمی نێودەوڵەتی خەریکە دوا هەناسەی خۆی دەدات و خەریکە دەمرێت، بۆیە نەزمە نوێیەکەش هێشتا ناتوانێت لەدایک نەبووە».
👍2🔥1👏1
وێنە | تاوەری وەزارەتی دەرەوەی كۆماری میسڕی عەرەبی كە بە یەكێك لە جوانترین بارەگای دیپلۆماسی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت.
👏2❤1
بڕیاری (688)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
یەكەمین بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كورد

لە (1991/4/5) ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی ژمارە (2982) دا، پشت بەست بە بەشی حەوتەمی دەستووری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری (688)ی دەرکرد و ناوچەی دژە فڕینی لەسەرووی هێڵی (36) وە دانا بۆ پاراستنی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ڕژێمی سەددام ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی (1991)ی سەرکوتکرد و خەڵکی باشووری کوردستانی ڕووبەڕووی کۆڕەوێکی ملیۆنی کردەوە بۆ هەردوو وڵاتانی ئێران و توركیا.

لەو بڕیارەدا لە کۆی هەر (15) ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەو کاتەدا، بە (10) دەنگی (بەڵێ) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (فەرەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، ڕوسیا، بەلجیکا، ئوسترالیا، ڕۆمانیا، ئیکوادۆر، کۆتدیڤوار، کۆنگۆ) لەگەڵ (٣) دەنگی (نەخێر) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (کوبا، یەمەن، زیمبابۆ)، هەروەها (2) دەنگی (بێلایەن) و (بایکۆت) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (چین و هیندستان).

لە مێژووی یاسای نێودەوڵەتی و دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوە یەکەمین بڕیار بوو لەبەرژەوەندی کورد بێت
👏2❤1
لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، کاتێک باس لە بەریەککەوتنی دوو جەمسەر دەکرێت، ناوچەیەک لە نێوانیاندا دەمێنێتەوە کە پێی دەوترێت Buffer Zone. لەم ناوچەیەدا دەوڵەتی بچووک بوونی هەیە، کە شارەزایانی سیاسەت پێیان وایە گەورەترین هەڵەی ئەم دەوڵەتە بچووکانە، ئەوەیە کە خۆیان سەد لە سەد بەلای یەکێک لەو جەمسەرانەدا بشکێننەوە و بچنە بەرەیەک یاری بکەن کە جەمسەرێک بە دوژمنی خۆیان بزانن. کاتێک دەوڵەت/هێزی بچووک ئەم بڕیارە دەدات، یەکسەر یەکێک لە جەمسەرەکان هەوڵی قووتدانی دەدات و چیتر Buffer Zone مانای نامێنێت و دەبێتە بەشێک لە جوگرافیای دوژمن بۆ جەمسەرەکە.
بۆیە هێزی بچووک قەت نابێت لە بەریەککەوتنی دوو جەمسەردا هەڵەی خوێندنەوەی هەبێت؛ یەک هەڵەی بچووک، بەواتای کۆتایی هاتنیە. هێزی بچووک دەبێت هاوپەیمانی هەر دوو جەمسەرەکە بێت و بەرژەوەندی بۆ هەردووکیان دروست بکات، چونکە نە هێزی بەرنگاریی هەیە، نە هێزی هێرش، بۆیە دەبێت زۆر لەسەرخۆ بێت و خۆی نەکاتە گۆشتی دەمی تۆپ، ئەگینا ئەوەی کە هەیەتی لەدەستی دەدات.
ئەم هەڵەیە هەمووکات لە لایەن حیزبەکانی باشوورەوە دووبارە دەبێتەوە و هەمووکات لە یاری نێوان پارتی و یەکێتیدا نوقم دەبن.
بۆ ئەوەی بڕیاری سیاسی دروست بدەی، دەبێت کتێب و وتارە و تیۆریە بەنرخە سیاسیەکان لەبەر بکەی، نەک دروشم و بانگەشەی پۆپۆلیستی!
❤2👍2👏2🔥1
دیپلۆماسیەتی لوتكە

یەكێكە لە شێواز و جۆرەكانی بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بریتیە لەو كۆنگرە و دیدارە نێودەوڵەتییانەی كە سەرۆكی وڵاتان یا سەرۆك وەزیران و پادشاكان خۆیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری تێدا دەكەن و دەربارەی گۆڕانكاریە سیاسی و ئابوری و ئاسایشی جیهان و پێشهاتە نوێكان گفتوگۆ دەكەن، لە دوای دەركەوتنی سیستەمی نوێی جیهان، دیپلۆماسیەتی لوتكە ئێستا زۆر باوە، بەتایبەت بەشداری سەرۆكەكان لە لوتكەی (G20 - G7 - كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان - برێکس-كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی - رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی Nato .... چەندان كۆنگرە و دیداری تر)، بڕیار و ڕاسپاردەكانی (لوتكە) بۆ جێبەجێكردن ئاسانترە چونكە خاوەن بڕیارە باڵاكان راستەوخۆ بەشدارن لە باسكردنی كێشەكان.
❤2👍2👏1
لە مێژووماندا بێگانەكان دەهاتن هێڵی ئاسنینیان بۆ دروست دەكردین بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی كیشوەرەكەمان تاڵان بكەن، بەڵام ئەمڕۆ چینییەكان هێڵی ئاسنینمان بۆ دروست دەكەن، تا خزمەتی هاووڵاتییانمان بكەین و ئابوورییەكەمان پێش بكەوێت.

جوليوس نيريری
سەرۆكی پێشووی تەنزانیا
👍4👏2
سیاسەت بە پێوەری ڕۆژ

ریالیزم | لە بواری سیاسی بە واتای واقیع بینی دێت، ریالیست بەو سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكارانە دەوترێ كە بە دوور لە دەمارگیری و بە سەرنج دان لە هەلومەرج و بەرژەوەندی رۆژ هەڵسوكەوت دەكەن، لە سەردەمی نوێی سیاسەتی جیهانی دا (شانشینی یەكگرتوو - بەریتانیا) و (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا) بەو جۆرە سیاسەتە ناسراون و خۆیان بە ئایدۆلۆژیای كۆن پەیوەست ناكەن بۆ بڕیاردان و سیاسەت كردن، (نە دۆستم نە دوژمنتم) بەڵكو بەرژەوەند پارێزم سەرەتا و دوا قسەیانە لەو بوارەدا.

ئەوە سیاسەتی نوێی جیهانیە
👍3👏2
جانتای دیپلۆماسی


یەكێك لەو بابەتانەی لە بواری دیپلۆماسی گرنگی زۆری هەیە لە ڕووی ناوەرۆك و ڕواڵەتەوە (جانتای دیپلۆماسی) یە.

جانتای دیپلۆماسی وەك ناوێكی ڕواڵەتیە واتا تەنیا بریتی نیە لە جانتایەكی بچووكی دەست دیپلۆماتكارەكان بەڵكو (هەر كاغەزێكی یان هەر كەرەستەیەكی لول دراو و سندوقی گواستنەوەی كاڵا یان هەر كارتۆنێك یان جانتای گەورە و بچووك) لە یاسای دیپلۆماتكارەكان بە (جانتای دیپلۆماسی) هەژمار دەكرێت.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی (جانتای دیپلۆماسی) ئەوەیە شێوە و كێشەكەی پێوانە ناكرێت واتا سنووردار نیە واتا وەك كاڵا گواستراوەكان بە كیلۆ و درێژی و پانی ناپێورێت و ئازادە لەم ڕووەوە و سنوردارنیە.
لە هیچ خاڵێكی سنووری دەرەكی و ناوخۆیی و دەروازە و فرۆكەخانەكان ناپشكنرێت و پارێزبەندی تایبەتی خۆی هەیە.
بەپێی یاسا و پەیماننامە تایبەتەكانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دیپلۆماسییەكان ئەم جانتایە بۆ كاری ئاشتیانە بەكاردێت، لە حاڵەتی بەكارهێنانی بۆ كاری پێچەوانەی یاسا و ڕێساكان و مەرامی تایبەتی ئەوا ڕێ و شوێنی تایبەت دەگیرێتە بەر بۆ پشكنینی، چونكە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان لەسەر و هەموو بەرژەوەندییەكە.
👍3❤2
شتێك نیە بەناوی وڵاتانی هەژار لە جیهان، بەڵكو سیستەمێكی دواكەوتوو هەیە لە بەرێوەبردنی سەرچاوەكانی وڵات.

نوام چۆمسكی
فەیلەسوف و پڕۆفیسۆری گەورەی ئەمریكی
🔥3👍2👏2
وەڵامێك بۆ مێژوو
خەونی پۆتین

ڕۆژنامەنووس: بەڕێز سەرۆك (پوتین) لە ژیانی سیاسی تایبەتی خۆتدا چ شتێك زۆر نیگەرانت دەكات؟

ڤیلادیمێر پوتین: ئەو ڕۆژەی (یەكێتی سۆڤیەت) هەرەسی هێنا و هەڵوەشایەوە، شۆكێكە لە ژیانم هەرگیز لە یادم دەرناچێ.

ڕۆژنامەنووس: واتا بێ ئومێدبوون؟

سەرۆك پوتین: نەخێر كێ قسەی وای كردووە بەڵكو ئێستا ئێمە سێ ئەركمان لە سەرشانە بۆ شكۆمەندی روسیای گەورە
ئەویش (كاركردن ، كاركردن ، كاركردن).

ڕوسیا لە نێوان خەونی سەرۆک و جەنگی درێژخایەنی لەگەڵ ئۆکرانیا بە کوێ دەگات!
👍2❤1👏1
سەرمایەداری یان ماركسیەت؟
فەلسەفەی پێشکەووتنی چین

”دەبێ سیستەمی سەرمایەداری(كاپیتاڵیزم) بخوێندرێتەوە، بەڵام نابێت (ماركسیەت) بەلاوە بنرێت، چونكە تائێستاش بنەمایەكی سەرەكییە بۆ ژیان و بەرێوەبردنی وڵات”.

شی جین بینگ
سەرۆكی كۆماری گەلی چین
❤2👍1🔥1
❤1👍1
ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی دەڤەری یەک و دوو لە ڕێوڕەسمێکی مێژووییدا یەکیان گرتەوە و بووە هەنگاوێکی گرنگ لە قۆناخێکی گرنگی مێژوویی کوردستان و ناوچەکە.
من باوەڕم وایە کورد زۆر بە وریایی و چاوکراوەییەوە لەم گۆڕانکاریانەی ناوچەکەدا هەنگاوی هەڵناوە؛ یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرا زۆر لەمەوپێش ڕوویدابا، بەڵام ڕێگر و بەربەستی زۆر هەبوون، یەکێک لەو بەربەستە سەرەکیانە، بوونی بەهێزی ئێران لە عێراق و ناوچەکە بوو، بۆیە ئێستا کە ئێران لاواز بووە، کورد بەبێ ترس و دڵەڕاوکە دەست بۆ دۆسیە هەستیار و ئاسایشیەکانی خۆی دەبات و لە ڕفەکان دایدەگرێت و پێداچوونەوەی پێدەکات. ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە و زۆر گۆڕانکاری دیکەی گەورە ڕوودەدەن؛ هەرچی ئێران زیاتر لاواز بێت، کورد هەنگاوێک زیاتر دەچێتە پێشەوە.
مەنتقێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە کە باس لە کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان لەکاتی تێکچوونی باڵانسی هێزدا دەکات: (Opportunity Exploitation) لە کاتێکدا ڕوودەدات، کە (Balance of Power) تێکدەچێت و یاریکەرێک هەست دەکات دوژمنەکەی لاواز بووە، بۆیە ئەو یاریکەرە هەوڵی سەرەکی خۆی دەدات دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ زیادکردنی «هێزی ڕێژەیی» خۆی و باشترکردنی «پێگەی ستراتیژی» خۆی.
یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە، لە هەر ئاستێکدا بێت، شایەنی دەستخۆشیەو پێویستی مێژوویی کوردە.
❤2👍1🔥1
پڕۆژەی مارشاڵ (Marshall Plan) پڕۆگرامێکی ئابووری بوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تا ١٩٥٢ پێشکەشی وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا کرد دوای جەنگی جیھانی دووەم. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدانی ئەو وڵاتانە بوو کە تووشی ڕووخانی ئابووری بوون بەھۆی جەنگەکەوە، ھەروەھا خۆپاراستن لە کاریگەرییەکانی کۆمۆنیزم و سۆڤیەت.

پڕۆژەی مارشاڵ بە ناوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆرج مارشاڵ ناونراوە کە یەکێک بوو لە پلانەکەرە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژەیە. بڕی پارەی کە بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کرا نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار بوو (بە نرخی ئەمڕۆ نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار دەبێت).

ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئابووری و سیاسەتی ئەورووپا ھەبوو و یارمەتی داژێنەوەی ئابووری و بنیاتنەوەی وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا دا. ھەروەھا پڕۆژەی مارشاڵ یارمەتی پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا دا و ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە پێکھێنانی ناتۆ (NATO) و سەردەمی جەنگی سارد.

پڕۆژەی مارشاڵ یەکێک بوو لە گرنگترین پڕۆژەکانی ئابووری لە مێژووی مۆدێرن و کاریگەرییەکانی تا ئەمڕۆش دەردەکەوێت.
👍3👏2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرنج بدەن!


ئەوەش ئاماژەی توندی دیپلۆماسیەت، فڕۆکەیان بەنزمی هەڵفڕاند کە دەنگەکەی ئەوەنە ناخۆش بوو ترەمپی قەڵس کرد، بەڵام شی جی پینگ هەر خۆشی تێک نەدا،
ئاماژەیەکی ڕوونە وەک و ئیستغلال کردن یاخود پیشاندانی هێزی ئەمریکا ، چونکە هیچ پێویستی بەوە نەئەکرد...

پێشتریش کە مێرکڵ چوو بۆ،لای پۆتین ئەیزانی فۆبیای بەسەگ هەیە لە نیوەی دانیشتنا سەگیان ئەبردە ژورەوە، چەندین دیاردەی وای تر...
👏3😱2👍1
زانیاری | information

زمانی (كوردی) یەكێكە لە زمانە سەرەكییەكانی ماڵپەڕی فەرمی (ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریكا) ناسراوە بە (CIA)
👍5👏1
ڤیەنا | پایتەختی نەمسا
بە پایتەختی دیپلۆماسی جیهان ناسراوە و ناوەندی ئیمزاكردنی زۆر پەیماننامە و ڕێككەوتننامە و كۆبوونەوەی گرنگە لەسەر ئاستی باڵای نێودەوڵەتی.
❤4👍2👏1
رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان

ئەم رێککەوتنامەیە، لەسەر داوای کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2ی ئادار بۆ 14 نیسانی ساڵی (1961) لە شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا، بە بەشداری (81) وڵات بەڕێوەچوو، لە رۆژی 18 نیسانی (1961) وڵاتانی بەشدار واژوویان لەسەر رێککەوتننامەکە کرد، که خۆی له (52) ماددە دا دەبینێتەوه و تێیدا پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان
وڵاتان رێکخراوه.
👏4👍2
بابەتی ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، بەتەنیا پێوەندی بەوە نییە کە ئێران لە ئێستادا چەندە پاشەکشە دەکات و ویستەکانی ئەمریکا قبوڵ دەکات. دیوێکی دیکەی ڕێککەوتن، پێوەندی بە تێڕوانینی ئەمریکا بۆ دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکەیە؛ ئێران چەنێک پاشەکشە بکات، ئەمریکا زیاتر هەوڵدەدات بێتە پێشەوە و خاڵی زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. ئێران لەم ماوەیەدا هەستی بە فشارێکی قورس کردووە، بۆیە پێشنیازێکی داوە بە ئەمریکا بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، بەڵام ئەمریکا قبوڵی نەکردووە، چونکە ئەمریکا باوەڕی وایە ئێران لە داهاتوودا زیاتر پاشەکشە دەکات، بۆیە دەبێت لە ئێستادا دان بەخۆیا بگرێت، چونکە لە داهاتوودا مەرجی زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. سکات بێسێنت دوێنێ وتی «ڕەنگە بۆ دوو مانگی دیکە وەڵامی فشارەکانمان لە ئێران وەرگرین»، واتە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پلانێکی بۆ ئێران داڕشتووە کە دوو مانگی دیکە نیشانەی لاوازبوونی ئێران دەردەخات. هەرچەن کە ئێستا ئاسمان، زەمین و دەریای ئێران داخراوە و فشارەکان بۆ ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی وێرانکەر، بەڵام سکات بێسێنت هێشتا بەدوای زیاتر توندترکردنی بازنەی گەمارۆکانە و دەیەوێت ئێران زیاتر فشاری لەسەر بێت بۆ ئەوەی باجی زیاتر بۆ ڕێککەوتن بدات.

ئەم فشارانەی سەر ئێران، تا شوێنێک دەتوانێت بۆ ئێران قبوڵ بکرێت، واتە ئاستی فلکسیبڵتی ئێران لەپێش ئەم گەمارۆیانە، تا خاڵێکی دیاریکراوە و ئەگەر لەوە زیاتر بێت، ئێران ناچارە و هیچ ڕێگایەک لەپێش خۆیدا نابینێت بێجگا لە دەستێوەردانی سەربازی؛ کام دەوڵەت دەتوانێت هاوکات ئیدعای سەروەری ناوخۆیی و دەرەکی بکات، بەڵام هاوکات بۆ هەناردە و هاوردەی یەک کەرەستە، شتومەک، لیترێک بەنزین، دۆلار و هتد، کێشەی هەبێت و نەتوانێت بەشێوەی ئاسایی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی هەبێت؟ بۆیە ئێران خەریکە پاڵ پێوەدەنرێت بۆ سووچێک کە تەنیا بەکارهێنانی هێز بە ڕێگەچارە دەزانێت!
❤1👍1🔥1👏1
کاتێک پژاک هەستی کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوت کراوە:

لە شەڕی ٤٠–ڕۆژەی ئێران و ئەمریکا—ئیسرائیل، کاتێک باس لە پێوەندی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئیسرائیل هاتە بەرباس، بابەتێک کە سەرنجی نەخرایە سەر، ئەوە بوو کە ئیسرائیل نەک هیچ دانیشتن و پێوەندییەکی لەگەڵ پژاک نەکرد، تەنانەت ڕێگریی کرد لە گەیاندنی یارمەتی بە پژاک.
ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل، پژاکی خستە جموجۆڵێکی سەیر؛ پژاک پێیوابوو کە لە گۆڕانکارییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوت کراوە، بۆیە پەلەپەل بەشداری لە کۆنگرەی ئازادی ئێران کرد و نووسینێکی واژۆ کرد کە تێیدا باسی لە «دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە ئێران» و سەرکۆنەکردنی هێرشی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەکرد. پژاک بۆ ئەوەی بتوانێت وێنەیەکی چالاکتر لەخۆی دەرخات، بۆ یەکەمجار لە مێژووی پەکەکەدا، پۆستی «گوتەبێژ»ی دیاری کرد و گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی نەریتی خۆیدا کرد. تەنانەت پژاک ڕێککەوتنێکی نهێنی و ژێربەژێری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرد، بۆ ئەوەی هێزەکەی خۆی لەژێر ناوی «پێشمەرگە»ی ئەو حیزبە، بباتەوە ڕۆژهەڵات؛ ئەگەر پژاک یەک لە سەد گومانی هەبووایە کە خۆی بێ کێشە دەتوانێت بچێتەوە ڕۆژهەڵات، قەت نەدەچووە ژێرباری ئەو ڕێککەوتنە، هەمووی لەترسی ئەوە بوو کە لە ڕۆژهەڵات ڕێگای نەکرێتەوە.

تەنانەت پژاک ئەوەندە ترسی لەو ئاوت بوونە هەبوو، کە پردەکانی پێوەندی خۆی و پەهلەوی چالاک کردەوە، بەڵام ئەوانیش نەیانویست وەک ساڵانی ڕابردوو، لەگەڵ پژاک دانیشن؛ ساڵانی ڕابردوو و بەتایبەت لەکاتی حاجی ئەحمەدیدا، پژاک چەندین دانیشتنی لەگەڵ جەماعەتی پاشاخواز—پەهلەوی هەبوو، بەڵام قەت نەیدەویست ئەو پردە ئاشکرا بکرێت، تا ئەوەی کە حاجی ئەحمەدی لە چاوپێکەوتنێکدا بەوردی باسی پێوەندی پژاک و پەهلەوی دەکات.

ڕەنگە بۆ زۆر کەس سەیر بێت کە بۆچی ئیسرائیلییەکان نەک یارمەتی پژاکیان نەدا، تەنانەت هۆشداریان دا بە پژاک. جەمیل بایک چەند ساڵ پێش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی سویدی دەڵێت «ئێمە لە شەڕی دژ بە داگیرکاری ئیسرائیل، هاوشانی گەلی فەلەستین، ١٥ شەهیدمان داوە. ئەو خوێنەی ئێمە بۆ گەلی فەلەستین دامان، پردێکی بتەوی لەنێوان گەلی کورد و گەلی فەلەستین دروست کردووە». ئەم تێڕوانینەی جەمیل بایک، یەکێک لە بناغەی سەرەکیەکانی بازنەی ئاپۆیزمە، واتە دژایەتی ئیسرائیل. بۆیە هەرکەسێک لە کادیر و لایەنگری ئاپۆیزم پێچەوانەی ئەمەی وت، یان لە ئاپۆیزم تێنەگەیشتووە، یان چەواشەکارە.
بۆیە ئەگەر ئێستا بەرپرسانی پژاک باسی «دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی» لە ئێران دەکەن، بۆ ئەوە نییە کە دەستێوەردانی دەرەکیان پێ خراپ بێت (ئەو هێزەی ئەوان بەرهەمی دەستێوەردانی دەرەکی ئەمریکا لە سووریایە)، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە پێیان وایە کە ئەو دەستێوەردانە لە لایەن ئیسرائیلیەوە دەکرێت و ئەو ئیسرائیلەش لە ڕۆژەی یەکەمی جەنگی خۆی لەگەڵ ئێران، بە پژاکی وتی «نا».

هەوڵی پژاک بۆ ئەوەی بتوانێت لە ناو ئێرانییەکان جێگەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە، هیچ کێشەیەکی تیۆری لەگەڵ بناغەی فیکری ئاپۆیزم نییە، ئەساسەن باشترین گۆڕەپان بۆ پژاک، شوێنێک وەک کۆنگرەی ئازادی ئێرانە. بەڵام ئەوەی کە حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات پێیانوابێت ئەوانیش دەبێت لەو گۆڕەپانەدا یاری بکەن، ئەنجامی خوێندنەوەیەکی هەڵەیە لە تێکەڵاوکردنی دوو گۆڕەپانی جیاواز.
❤3👍2