Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.74K subscribers
100 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
🆘 بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە بۆ نزمترین ڕێژە دابەزی لەماوەی 36 ساڵی ڕابردوو هۆکارەکەش هێرشی حوسیەکانە بۆ سەر بەرژەوەندیە ئابووریەکانی سعودیە.
❤1👏1
ئاڵا - Flag


هۆكارەكانی هێنانە خوارەوەی ئاڵای وڵات
ئاڵای چ وڵاتێك ناهێنرێتە خوارەوە؟ بۆچی


داگرتن و هێنانە خوارەوەی ئاڵا تەنیا لە چەند حاڵەتێك ڕوودەدات چونكە ئاڵا هێمای سەروەری وڵات و شەرەفی نیشتمانیە، لەم چەند حاڵەتەدا ئاڵای وڵات دادەگیرێتە خوارەوە:

یەكەم: كۆچی دوایی سەرۆكی وڵات یان پادشای وڵات گەر وڵاتێكی شانشین بوو.

دووەم: كۆچی دوایی سەرۆكی وڵاتی دۆست و نزیك، بۆ
نموونە كاتێك شای (سعودیە) كۆچی دوایی كرد لە چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی ئاڵایان هێنایە خوارەوە.

سێیەم: كارەساتی سروشتی لە وڵات یاخود وڵاتێكی دۆست بەڵام ئەم حاڵەتە دەگمەنە واتا هەموو جارێك ئەوە ڕوونادات.

ئاڵای (شانشینی عەرەبی سعودیە) تاكە ئاڵایە لە جیهان كە لە هیچ حاڵەتێك ناهێنرێتە خوارەوە چونكە ئاڵاكە دروشمی (لا اله الا الله محمد رسول الله) تێدایە.

هێنانە خوارەوەش تا نیوەی ئەو ستوونەیە كە ئاڵاكەی پێوە بەستراوە.

لە وڵاتی (ئەردەن) بەبۆنەی كۆچی دوایی (شا حسێن) و لە كۆماری عەرەبی (سوریا) بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆكی ئەو كات (حافز ئەسەد) ماوەی (40) ڕۆژ ئاڵا لە سەرتاسەری وڵات هێنرایە خوارەوە.
❤3👏1
كتێبە سەوزەكەی قەزافی!

كتێبی سەوز لە نووسینی زەعیمی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لە ساڵی (1975) بڵاوكرایەوە كە ناوەڕۆكەكەی پێكهاتووە لە بیر و فەلسەفەی (قەزافی) بۆ بەرێوەبردنی وڵات و سێ بەشی سەرەكی لە خۆی دەگرێ (سیاسەت و ئابووری و كۆمەڵایەتی).

كتێبی سەوز كە ناوەڕۆكەكەی پڕیەتی لە بۆچوونی سەیر و سەمەرە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شوێنی دەستووری وڵاتی گرتەوە و لیبیا بە گوێرەی كتێبی سەوز بەرێوەدەبرا.

بیر و بۆچوونی قەزافی لەسەر دیموكراسی؟
قەزافی هەمیشە بە گاڵتەجاریەوە باسی لەو سیستەمە رۆژئاواییە دەكرد و بە بێ مانا ناوی دەبرد هەم لە سەوزە كتێبە بەناوبانگەكەی و هەمیش لە كۆنگرەی ساڵانەی (نەتەوە یەكگرتووەكان)یش هەمیشە ئەو بۆچوونەی خۆی بە ئاشكرا دەردەبڕی، هەمیشە بە گاڵتەجاریەوە دەیووت (دیموكراسی، كراسێكە كراوەتە بەر لاشەیەكی گەورە كە ئەویش عەقڵی مرۆڤ و كۆمەڵگایە).

كتێبی سەوز هەر تەنیا كتێبێكی ئاسایی نەبوو بەڵكو سەنتەرێكی ئەكادیمیشی بۆ دامەزرابوو بەناوی (ناوەندی جیهانی كتێبی سەوز بۆ لێكۆڵینەوە و دیراسات) و لەلایەن ئەم ناوەندە ئەكادیمیەوە كتێبێكەی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە كە سەرەكی ترینیان زمانی، ژاپۆنی، ئینگلیزی)
❤1👏1
(پنتاگۆن)... پێنج گۆشەكەی ئەمریكا ناوەندی بەهێزترین هێزی سەربازی لە جیهان

زاراوەی پنتاگۆن لە دوو وشەی (Penta) بە واتا پێنج و (Gon) بە مانای گۆشە وەرگیراوە، ناوی تەلارێكی پێنج گۆشەیە، دەكەوێتە شاری (ئەرلینگتۆن)ی ویلایەتی (ڤێرجینیا)، وەزارەتی بەرگری و دەزگا جۆراوجۆرەكانی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا لەم تەلارە جێگیرن.

دروستكردنی (پنتاگۆن) ماوەی (3) ساڵی خایاندووە و لە (1941) دەست بە بونیادنانی كراوە و ئەو كات بڕی (83) ملیۆن دۆلاری تێچووە و لەلایەن ئەندازیاری ناودار (George Bergstrom) دیزاین كراوە.
❤1👏1
زایۆنیزم (سەیھۆنیزم)

بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیی جوولەکەیە ، کە ئامانجیان دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بوو لە خاکی پیرۆز (مەبەستیان لە کەنعان یان فەلەستینی پێشوو)، ئامانجەکەیان لەساڵی (1948) ھاتەدی بە درووستبوونی دەوڵەتی (ئیسرائیل).

لەساڵی (1897) یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە (بازل)ی سویسرا گرێدا لەو کۆبوونەوەیە پەیڕەو و پڕۆگرامی خۆیان دانا بە بەشداری (200) ئەندام، (تیۆدۆر ھێرتسل)یش بەباوکی زایۆنیزم دادەنرێت.
🔥1👏1
تا كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، زمانی (فەرەنسی) تاكە زمانی دیپلۆماسی بوو لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لە ئێستادا زمانی (ئینگلیزی) تاكە زمانی دیپلۆماسی و ڕێككەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە.
👏1
گۆبینیزم ؟

بیرو بڕوای ژوزێڤ گۆبینۆ (1816 - 1882) رۆژھەڵاتناس و دیپلۆماتی فەڕەنسایە کە لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی ( نایەکسانیی له رەگەزی مرۆڤدا) گریمانەی بەرزتربوونی رەگەزی ئاریای ھێناوەتە گۆڕێ . ئەم گریمانە لە دواییدا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر" ئەفسانەی رەگەزی و بەرزتربوونی رەگەزی نۆزدیک" ی فەلسەفەی ئەڵمانیای نازیدا دانا.

بە کوردیەکەی لەسەر ئەساسی ئەم بیروباوەڕە مرۆڤی سپی پێست با ڵادەست کرا و کرا بە ڕەگەزی نمونەی مرۆڤ بە تایبەت لە سەدەی ١٧ و ١٨ تا کۆتای سەدەی ١٩ بەردوام بوو لە کاتی داگیرکاری ئەوروپیەکان بۆ ئەفریقا زۆرێک لە ڕەشپێستەکان کران بە کۆیلە و خزمەتکاری سپی پێستەکان و بازرگانیان پێوە کرا
👏3❤1👍1
ئانتۆنیۆ گرامشی لە نووسینەکانی زینداندا دەڵێت: ئەوەی کۆنە خەریکە دەمرێت. ئەوەش کە نوێیە، هێشتا ناتوانێت لەدایک بێت.

یەک هەفتە پێش ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە «چین لەڕێگەی مانگی دەستکردەکانیەوە زانیاری بە ئێران داوە و لە ئاکامدا چوار سەربازی ئەمریکی کوژراون». ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا باس لە «تێکشکاندنی یەکێک لە گرنگترین مانگە دەستکردەکانی چین Yaogan50-20» دەکەن. ئەم تێکشکاندە بەگومان باس لێدەکرێت و دەوترێت ڕەنگە دەستی ئەمریکای تێدا بێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی سەربازەکانی. Jonathan McDowell کە کارناسێکی مانگە دەستکردەکانە، بەڕوونی باسی جۆری تێکشکاندنەکە کردووە و وتوویە کە ئەمجۆرە تێکشکاندنە زۆر «سەیرە» و ئارگیۆمێنتی خۆی لەسەر جۆری تێکشکاندنەکە و پارچەکانی ئەم مانگە دەستکردوە بە «نامۆ» پێناسە دەکات، بەڵام ناڵێت دەستی دەوڵەتێکی لەپشتە.

چین هێشتا بێدەنگە و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووە. چین وڵاتێکە کە لانیکەم لە ئێستادا نایەوێت هیچ شەڕێک بکات، چونکە دەزانێت تێچووەکەی زۆرە، بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای پێ باشترە. بەڵام وادیارە ئەمریکا وازی لێناهێنێت.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧وە خاڵی لەسەر دێڕی جیهانی تاک جەمسەری دانا و لە پێناسەی ستراتیژی گەورەی خۆیدا بەڕوونی دەڵێت «جیهان دابەشی سێ جەمسەر (ئەمریکا، چین و ڕووسیا) بووە». ساڵی ٢٠٢٢ دەستی ڕووسیا چووە شەڕێکدا کە ماڵوێرانی نەبێت، هیچی بۆ ڕووسیا نەبووە و سەربازەکانی ڤلادمیر پۆتین لە زەلکاوی ئۆکراینا چەقیون.
ئێستا بە فرتوفێڵ و داودانان، دەیانەوێت دەستی چین بکێشنە ناو شەڕی ئێران و بڵێن « لە ناوچەی خۆڵەمێشی وەرە دەر».

ئەگەر قسەکەی گرامشی وەک بنەما وەرگرم، دەتوانین بڵێن «نەزمی کۆنی سیستمی نێودەوڵەتی خەریکە دوا هەناسەی خۆی دەدات و خەریکە دەمرێت، بۆیە نەزمە نوێیەکەش هێشتا ناتوانێت لەدایک نەبووە».
👍2🔥1👏1
وێنە | تاوەری وەزارەتی دەرەوەی كۆماری میسڕی عەرەبی كە بە یەكێك لە جوانترین بارەگای دیپلۆماسی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت.
👏2❤1
بڕیاری (688)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
یەكەمین بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كورد

لە (1991/4/5) ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی ژمارە (2982) دا، پشت بەست بە بەشی حەوتەمی دەستووری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری (688)ی دەرکرد و ناوچەی دژە فڕینی لەسەرووی هێڵی (36) وە دانا بۆ پاراستنی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ڕژێمی سەددام ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی (1991)ی سەرکوتکرد و خەڵکی باشووری کوردستانی ڕووبەڕووی کۆڕەوێکی ملیۆنی کردەوە بۆ هەردوو وڵاتانی ئێران و توركیا.

لەو بڕیارەدا لە کۆی هەر (15) ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەو کاتەدا، بە (10) دەنگی (بەڵێ) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (فەرەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، ڕوسیا، بەلجیکا، ئوسترالیا، ڕۆمانیا، ئیکوادۆر، کۆتدیڤوار، کۆنگۆ) لەگەڵ (٣) دەنگی (نەخێر) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (کوبا، یەمەن، زیمبابۆ)، هەروەها (2) دەنگی (بێلایەن) و (بایکۆت) کە ئەوانیش بریتی بوون لە وڵاتانی (چین و هیندستان).

لە مێژووی یاسای نێودەوڵەتی و دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوە یەکەمین بڕیار بوو لەبەرژەوەندی کورد بێت
👏2❤1
لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، کاتێک باس لە بەریەککەوتنی دوو جەمسەر دەکرێت، ناوچەیەک لە نێوانیاندا دەمێنێتەوە کە پێی دەوترێت Buffer Zone. لەم ناوچەیەدا دەوڵەتی بچووک بوونی هەیە، کە شارەزایانی سیاسەت پێیان وایە گەورەترین هەڵەی ئەم دەوڵەتە بچووکانە، ئەوەیە کە خۆیان سەد لە سەد بەلای یەکێک لەو جەمسەرانەدا بشکێننەوە و بچنە بەرەیەک یاری بکەن کە جەمسەرێک بە دوژمنی خۆیان بزانن. کاتێک دەوڵەت/هێزی بچووک ئەم بڕیارە دەدات، یەکسەر یەکێک لە جەمسەرەکان هەوڵی قووتدانی دەدات و چیتر Buffer Zone مانای نامێنێت و دەبێتە بەشێک لە جوگرافیای دوژمن بۆ جەمسەرەکە.
بۆیە هێزی بچووک قەت نابێت لە بەریەککەوتنی دوو جەمسەردا هەڵەی خوێندنەوەی هەبێت؛ یەک هەڵەی بچووک، بەواتای کۆتایی هاتنیە. هێزی بچووک دەبێت هاوپەیمانی هەر دوو جەمسەرەکە بێت و بەرژەوەندی بۆ هەردووکیان دروست بکات، چونکە نە هێزی بەرنگاریی هەیە، نە هێزی هێرش، بۆیە دەبێت زۆر لەسەرخۆ بێت و خۆی نەکاتە گۆشتی دەمی تۆپ، ئەگینا ئەوەی کە هەیەتی لەدەستی دەدات.
ئەم هەڵەیە هەمووکات لە لایەن حیزبەکانی باشوورەوە دووبارە دەبێتەوە و هەمووکات لە یاری نێوان پارتی و یەکێتیدا نوقم دەبن.
بۆ ئەوەی بڕیاری سیاسی دروست بدەی، دەبێت کتێب و وتارە و تیۆریە بەنرخە سیاسیەکان لەبەر بکەی، نەک دروشم و بانگەشەی پۆپۆلیستی!
❤2👍2👏2🔥1
دیپلۆماسیەتی لوتكە

یەكێكە لە شێواز و جۆرەكانی بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بریتیە لەو كۆنگرە و دیدارە نێودەوڵەتییانەی كە سەرۆكی وڵاتان یا سەرۆك وەزیران و پادشاكان خۆیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری تێدا دەكەن و دەربارەی گۆڕانكاریە سیاسی و ئابوری و ئاسایشی جیهان و پێشهاتە نوێكان گفتوگۆ دەكەن، لە دوای دەركەوتنی سیستەمی نوێی جیهان، دیپلۆماسیەتی لوتكە ئێستا زۆر باوە، بەتایبەت بەشداری سەرۆكەكان لە لوتكەی (G20 - G7 - كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان - برێکس-كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی - رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی Nato .... چەندان كۆنگرە و دیداری تر)، بڕیار و ڕاسپاردەكانی (لوتكە) بۆ جێبەجێكردن ئاسانترە چونكە خاوەن بڕیارە باڵاكان راستەوخۆ بەشدارن لە باسكردنی كێشەكان.
❤2👍2👏1
لە مێژووماندا بێگانەكان دەهاتن هێڵی ئاسنینیان بۆ دروست دەكردین بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی كیشوەرەكەمان تاڵان بكەن، بەڵام ئەمڕۆ چینییەكان هێڵی ئاسنینمان بۆ دروست دەكەن، تا خزمەتی هاووڵاتییانمان بكەین و ئابوورییەكەمان پێش بكەوێت.

جوليوس نيريری
سەرۆكی پێشووی تەنزانیا
👍4👏2
سیاسەت بە پێوەری ڕۆژ

ریالیزم | لە بواری سیاسی بە واتای واقیع بینی دێت، ریالیست بەو سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكارانە دەوترێ كە بە دوور لە دەمارگیری و بە سەرنج دان لە هەلومەرج و بەرژەوەندی رۆژ هەڵسوكەوت دەكەن، لە سەردەمی نوێی سیاسەتی جیهانی دا (شانشینی یەكگرتوو - بەریتانیا) و (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا) بەو جۆرە سیاسەتە ناسراون و خۆیان بە ئایدۆلۆژیای كۆن پەیوەست ناكەن بۆ بڕیاردان و سیاسەت كردن، (نە دۆستم نە دوژمنتم) بەڵكو بەرژەوەند پارێزم سەرەتا و دوا قسەیانە لەو بوارەدا.

ئەوە سیاسەتی نوێی جیهانیە
👍3👏2
جانتای دیپلۆماسی


یەكێك لەو بابەتانەی لە بواری دیپلۆماسی گرنگی زۆری هەیە لە ڕووی ناوەرۆك و ڕواڵەتەوە (جانتای دیپلۆماسی) یە.

جانتای دیپلۆماسی وەك ناوێكی ڕواڵەتیە واتا تەنیا بریتی نیە لە جانتایەكی بچووكی دەست دیپلۆماتكارەكان بەڵكو (هەر كاغەزێكی یان هەر كەرەستەیەكی لول دراو و سندوقی گواستنەوەی كاڵا یان هەر كارتۆنێك یان جانتای گەورە و بچووك) لە یاسای دیپلۆماتكارەكان بە (جانتای دیپلۆماسی) هەژمار دەكرێت.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی (جانتای دیپلۆماسی) ئەوەیە شێوە و كێشەكەی پێوانە ناكرێت واتا سنووردار نیە واتا وەك كاڵا گواستراوەكان بە كیلۆ و درێژی و پانی ناپێورێت و ئازادە لەم ڕووەوە و سنوردارنیە.
لە هیچ خاڵێكی سنووری دەرەكی و ناوخۆیی و دەروازە و فرۆكەخانەكان ناپشكنرێت و پارێزبەندی تایبەتی خۆی هەیە.
بەپێی یاسا و پەیماننامە تایبەتەكانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دیپلۆماسییەكان ئەم جانتایە بۆ كاری ئاشتیانە بەكاردێت، لە حاڵەتی بەكارهێنانی بۆ كاری پێچەوانەی یاسا و ڕێساكان و مەرامی تایبەتی ئەوا ڕێ و شوێنی تایبەت دەگیرێتە بەر بۆ پشكنینی، چونكە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان لەسەر و هەموو بەرژەوەندییەكە.
👍3❤2
شتێك نیە بەناوی وڵاتانی هەژار لە جیهان، بەڵكو سیستەمێكی دواكەوتوو هەیە لە بەرێوەبردنی سەرچاوەكانی وڵات.

نوام چۆمسكی
فەیلەسوف و پڕۆفیسۆری گەورەی ئەمریكی
🔥3👍2👏2
وەڵامێك بۆ مێژوو
خەونی پۆتین

ڕۆژنامەنووس: بەڕێز سەرۆك (پوتین) لە ژیانی سیاسی تایبەتی خۆتدا چ شتێك زۆر نیگەرانت دەكات؟

ڤیلادیمێر پوتین: ئەو ڕۆژەی (یەكێتی سۆڤیەت) هەرەسی هێنا و هەڵوەشایەوە، شۆكێكە لە ژیانم هەرگیز لە یادم دەرناچێ.

ڕۆژنامەنووس: واتا بێ ئومێدبوون؟

سەرۆك پوتین: نەخێر كێ قسەی وای كردووە بەڵكو ئێستا ئێمە سێ ئەركمان لە سەرشانە بۆ شكۆمەندی روسیای گەورە
ئەویش (كاركردن ، كاركردن ، كاركردن).

ڕوسیا لە نێوان خەونی سەرۆک و جەنگی درێژخایەنی لەگەڵ ئۆکرانیا بە کوێ دەگات!
👍2❤1👏1
سەرمایەداری یان ماركسیەت؟
فەلسەفەی پێشکەووتنی چین

”دەبێ سیستەمی سەرمایەداری(كاپیتاڵیزم) بخوێندرێتەوە، بەڵام نابێت (ماركسیەت) بەلاوە بنرێت، چونكە تائێستاش بنەمایەكی سەرەكییە بۆ ژیان و بەرێوەبردنی وڵات”.

شی جین بینگ
سەرۆكی كۆماری گەلی چین
❤2👍1🔥1
❤1👍1
ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی دەڤەری یەک و دوو لە ڕێوڕەسمێکی مێژووییدا یەکیان گرتەوە و بووە هەنگاوێکی گرنگ لە قۆناخێکی گرنگی مێژوویی کوردستان و ناوچەکە.
من باوەڕم وایە کورد زۆر بە وریایی و چاوکراوەییەوە لەم گۆڕانکاریانەی ناوچەکەدا هەنگاوی هەڵناوە؛ یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرا زۆر لەمەوپێش ڕوویدابا، بەڵام ڕێگر و بەربەستی زۆر هەبوون، یەکێک لەو بەربەستە سەرەکیانە، بوونی بەهێزی ئێران لە عێراق و ناوچەکە بوو، بۆیە ئێستا کە ئێران لاواز بووە، کورد بەبێ ترس و دڵەڕاوکە دەست بۆ دۆسیە هەستیار و ئاسایشیەکانی خۆی دەبات و لە ڕفەکان دایدەگرێت و پێداچوونەوەی پێدەکات. ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە و زۆر گۆڕانکاری دیکەی گەورە ڕوودەدەن؛ هەرچی ئێران زیاتر لاواز بێت، کورد هەنگاوێک زیاتر دەچێتە پێشەوە.
مەنتقێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە کە باس لە کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان لەکاتی تێکچوونی باڵانسی هێزدا دەکات: (Opportunity Exploitation) لە کاتێکدا ڕوودەدات، کە (Balance of Power) تێکدەچێت و یاریکەرێک هەست دەکات دوژمنەکەی لاواز بووە، بۆیە ئەو یاریکەرە هەوڵی سەرەکی خۆی دەدات دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ زیادکردنی «هێزی ڕێژەیی» خۆی و باشترکردنی «پێگەی ستراتیژی» خۆی.
یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە، لە هەر ئاستێکدا بێت، شایەنی دەستخۆشیەو پێویستی مێژوویی کوردە.
❤2👍1🔥1