Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.74K subscribers
100 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
Channel name was changed to «Protocol-پڕۆتۆکۆڵ»
Channel photo removed
Channel photo updated
گڵۆبالیزم؟
پێناسەی زاراوەكە؟
بۆچوونی ڕەخنەگرانی؟

كورتە ناساندنێك:

گڵوبالیزم (جیهانگیری)، وشەیەکی سیاسی، ئابوریی، تەكنەلۆژیی، کۆمەڵایەتییە، لە گەڵ دروستبوون و پەرەسەندنی سەرمایەداریدا بڵاوبۆوە بە جیهاندا و شتێك ناناسێت بەناوی سنوورداركردنی دەوڵەت و پایەكانی.

ڕەخنەگرانی جیهانگیری زۆر بە كورتی دەڵێن:

گڵوبالیزم واتا بە ئەمریكی بوونی جیهان و بازاڕەكانی و هەر وڵاتێكیش بەربەستی بەردەم ئەو فۆرمە بێت، تەفروتونای دەكەن و دەیروخێنن.
❤3🔥1👏1😢1
دیپلۆماسیەتی لوتكە

یەكێكە لە شێواز و جۆرەكانی بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بریتیە لەو كۆنگرە و دیدارە نێودەوڵەتییانەی كە سەرۆكی وڵاتان یا سەرۆك وەزیران و پادشاكان خۆیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری تێدا دەكەن و دەربارەی گۆڕانكاریە سیاسی و ئابوری و ئاسایشی جیهان و پێشهاتە نوێكان گفتوگۆ دەكەن، لە دوای دەركەوتنی سیستەمی نوێی جیهان، دیپلۆماسیەتی لوتكە ئێستا زۆر باوە، بەتایبەت بەشداری سەرۆكەكان لە لوتكەی (G20 - G7 - كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان - كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی - رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی Nato .... چەندان كۆنگرە و دیداری تر)، بڕیار و ڕاسپاردەكانی (لوتكە) بۆ جێبەجێكردن ئاسانترە چونكە خاوەن بڕیارە باڵاكان راستەوخۆ بەشدارن لە باسكردنی كێشەكان.
❤4🥰1👏1
چاكسازی سیاسی ( political reform)

چه‌مكێكى به‌كارهاتووى سه‌ربه‌خۆى نوێ یه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتى نوێى سیاسى دا، كه‌ ڕه‌هه‌ندى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌لایه‌تى هه‌یه‌، به‌ ماناى گۆرانكارى و به‌ره‌وپیشردنى هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوى ئاشتیانه‌ دێت ، له‌ ئه‌رك و رۆل و به‌هاى سیسته‌مى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتدارێتى دا ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رنجامى بوونى كه‌م و كورى و خراب به‌كارهێنان و گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌لسوكه‌وتى دامه‌زراوه‌كان و چۆنیه‌تى و شێوازى بیاده‌كردنى سیاسه‌تێكى ناته‌ندروست ئه‌نجام ده‌ده‌رێت، به‌ تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان و وڵاتانى جیهانى سێ یه‌م.
❤3🔥2👏1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڤیتۆ چی یە ؟

بەشی یەکەم

بە پێی سەرچاوەکان (ڤیتۆ_Veto) وشەیەکی کۆنی لاتینیە بە (l forbid) بە مانای (من قایل نیم) ، بۆ جاری یەکەم ڕۆمانیەکان لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا لە ئەنجومەنی موحەللیفین لە دادگاکان بە کاریان هێناوە، بە جۆرێک کە دوو دادوەر ئەو مافەیان هەبووە بە ناوی (ڤیتۆ) بڕیارەکانی دادوەرێکی تر هەڵبوەشێنەوە وجێبەجێ نەکرێت، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە لەو کاتەوە تاکو سەدەی حەڤدەهەم مافی ڤیتۆ لە هیچ شوێنێک بە کارنەهاتووە، لە ڕاستیدا ڤیتۆ مافی دەسەلاتی بەهێزترینە و زیاتر بۆ کەسانی بنچینەیی یان نوێنەری زلهێزو خاوەن دەسەلاتیک بووە لە ئەنجومەنە خۆجێ و جیهانیەکانیش، ئیستاش هەندێ پادشا و سەرۆک لە ووڵاتەکەی خۆیان ئەو مافەیان پێدراوە، بۆ نموونە شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا و پاشای ئێستای بەریتانیا مافی ڤیتۆی پێدراوە و دەتوانیت ڤیتۆ لە سەر بڕیارەکانی پەڕلەمانی بەریتانیا و حکوومەتی بەریتانی دابنێ، سەرۆکی ئەمریکاش بە هەمان شێوە ئەو مافەی پێدراوە.
👍2❤1👏1
ڤیتۆ چی یە ؟

بەشی دووەم و کۆتایی


سەبارەت بە بەكارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن پێنج ئەندامە هەمیشەیەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەمریکا،بەریتانیا،فەرەنسا، ڕوسیا، چین) بە پێی ماددەی (۲۷) لە بەندەكانی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی ئەوەیان هەیە هەریەک بە یەک لایەنی بڕیارێکی (ئەنجومەنی ئاسایش) هەڵوەشێنێتەوە، واتا مافی بەكارهێنانی (ڤیتۆ) یان لەسەر بڕیارە چارەنووس سازەکانی دونیادا هەیە، بە پێی ئامارەکانی بەردەست لە ساڵی (۱۹٤٦ تاکو ۲٠۱٦) سەرجەم ڤیتۆکانی بەکارهاتوو بەم شێوەیە بووە : یەکێتی سۆڤیەت (ڕوسیا) (۱٠٤) جار، ئەمریکا(۷۹) جار، بریتانیا (۲۹) جار، فەرنسا (۱۸) جار وە چین (۹) جار.
❤1👏1
💥 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُه

🔻 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

🟢 ئەمڕۆ  دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ
( ڕۆژی هــەیــنــی   )

🔹 29 ی ( ربیع الأول   ــ 03 ) ی 1448 کۆچی

🔹 20 ی ( گەلاوێژ  ــ 06 ) ی 2726 کوردی

🔹 11 ی ( ئەیلول   ـ 09 ) ی 2026 زاینی
❤3👏1
هێز لە نێوان دوو عەقڵیەت

یەكەم - (ئەدۆڵف هیتلەر)ی سەرۆكی ئەڵمانیا نیوەی جیهانی داگیركرد، كەچی هیچ نیشانەیەكی ئازایەتی و ڕێزلێنانی بەخۆیەوە نەكرد.

دووەم - شازادەی شانشینی (بەحرێن) واتا كوڕی پادشای ئەو وڵاتە بەرۆكی پڕیەتی لە نیشانە و ڕێزلێنانی ئازایەتی لە كاتێك دا نەك هەر نەچۆتە شەڕ بەڵكو لە قوتابخانەش شەڕێكی نەكردووە و سەر سنگی بۆتە پێشانگای هێماكان.
❤1👏1🤪1
🆘 بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە بۆ نزمترین ڕێژە دابەزی لەماوەی 36 ساڵی ڕابردوو هۆکارەکەش هێرشی حوسیەکانە بۆ سەر بەرژەوەندیە ئابووریەکانی سعودیە.
❤1👏1
ئاڵا - Flag


هۆكارەكانی هێنانە خوارەوەی ئاڵای وڵات
ئاڵای چ وڵاتێك ناهێنرێتە خوارەوە؟ بۆچی


داگرتن و هێنانە خوارەوەی ئاڵا تەنیا لە چەند حاڵەتێك ڕوودەدات چونكە ئاڵا هێمای سەروەری وڵات و شەرەفی نیشتمانیە، لەم چەند حاڵەتەدا ئاڵای وڵات دادەگیرێتە خوارەوە:

یەكەم: كۆچی دوایی سەرۆكی وڵات یان پادشای وڵات گەر وڵاتێكی شانشین بوو.

دووەم: كۆچی دوایی سەرۆكی وڵاتی دۆست و نزیك، بۆ
نموونە كاتێك شای (سعودیە) كۆچی دوایی كرد لە چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی ئاڵایان هێنایە خوارەوە.

سێیەم: كارەساتی سروشتی لە وڵات یاخود وڵاتێكی دۆست بەڵام ئەم حاڵەتە دەگمەنە واتا هەموو جارێك ئەوە ڕوونادات.

ئاڵای (شانشینی عەرەبی سعودیە) تاكە ئاڵایە لە جیهان كە لە هیچ حاڵەتێك ناهێنرێتە خوارەوە چونكە ئاڵاكە دروشمی (لا اله الا الله محمد رسول الله) تێدایە.

هێنانە خوارەوەش تا نیوەی ئەو ستوونەیە كە ئاڵاكەی پێوە بەستراوە.

لە وڵاتی (ئەردەن) بەبۆنەی كۆچی دوایی (شا حسێن) و لە كۆماری عەرەبی (سوریا) بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆكی ئەو كات (حافز ئەسەد) ماوەی (40) ڕۆژ ئاڵا لە سەرتاسەری وڵات هێنرایە خوارەوە.
❤3👏1
كتێبە سەوزەكەی قەزافی!

كتێبی سەوز لە نووسینی زەعیمی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لە ساڵی (1975) بڵاوكرایەوە كە ناوەڕۆكەكەی پێكهاتووە لە بیر و فەلسەفەی (قەزافی) بۆ بەرێوەبردنی وڵات و سێ بەشی سەرەكی لە خۆی دەگرێ (سیاسەت و ئابووری و كۆمەڵایەتی).

كتێبی سەوز كە ناوەڕۆكەكەی پڕیەتی لە بۆچوونی سەیر و سەمەرە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شوێنی دەستووری وڵاتی گرتەوە و لیبیا بە گوێرەی كتێبی سەوز بەرێوەدەبرا.

بیر و بۆچوونی قەزافی لەسەر دیموكراسی؟
قەزافی هەمیشە بە گاڵتەجاریەوە باسی لەو سیستەمە رۆژئاواییە دەكرد و بە بێ مانا ناوی دەبرد هەم لە سەوزە كتێبە بەناوبانگەكەی و هەمیش لە كۆنگرەی ساڵانەی (نەتەوە یەكگرتووەكان)یش هەمیشە ئەو بۆچوونەی خۆی بە ئاشكرا دەردەبڕی، هەمیشە بە گاڵتەجاریەوە دەیووت (دیموكراسی، كراسێكە كراوەتە بەر لاشەیەكی گەورە كە ئەویش عەقڵی مرۆڤ و كۆمەڵگایە).

كتێبی سەوز هەر تەنیا كتێبێكی ئاسایی نەبوو بەڵكو سەنتەرێكی ئەكادیمیشی بۆ دامەزرابوو بەناوی (ناوەندی جیهانی كتێبی سەوز بۆ لێكۆڵینەوە و دیراسات) و لەلایەن ئەم ناوەندە ئەكادیمیەوە كتێبێكەی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە كە سەرەكی ترینیان زمانی، ژاپۆنی، ئینگلیزی)
❤1👏1
(پنتاگۆن)... پێنج گۆشەكەی ئەمریكا ناوەندی بەهێزترین هێزی سەربازی لە جیهان

زاراوەی پنتاگۆن لە دوو وشەی (Penta) بە واتا پێنج و (Gon) بە مانای گۆشە وەرگیراوە، ناوی تەلارێكی پێنج گۆشەیە، دەكەوێتە شاری (ئەرلینگتۆن)ی ویلایەتی (ڤێرجینیا)، وەزارەتی بەرگری و دەزگا جۆراوجۆرەكانی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا لەم تەلارە جێگیرن.

دروستكردنی (پنتاگۆن) ماوەی (3) ساڵی خایاندووە و لە (1941) دەست بە بونیادنانی كراوە و ئەو كات بڕی (83) ملیۆن دۆلاری تێچووە و لەلایەن ئەندازیاری ناودار (George Bergstrom) دیزاین كراوە.
❤1👏1
زایۆنیزم (سەیھۆنیزم)

بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیی جوولەکەیە ، کە ئامانجیان دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بوو لە خاکی پیرۆز (مەبەستیان لە کەنعان یان فەلەستینی پێشوو)، ئامانجەکەیان لەساڵی (1948) ھاتەدی بە درووستبوونی دەوڵەتی (ئیسرائیل).

لەساڵی (1897) یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە (بازل)ی سویسرا گرێدا لەو کۆبوونەوەیە پەیڕەو و پڕۆگرامی خۆیان دانا بە بەشداری (200) ئەندام، (تیۆدۆر ھێرتسل)یش بەباوکی زایۆنیزم دادەنرێت.
🔥1👏1
تا كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، زمانی (فەرەنسی) تاكە زمانی دیپلۆماسی بوو لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لە ئێستادا زمانی (ئینگلیزی) تاكە زمانی دیپلۆماسی و ڕێككەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە.
👏1
گۆبینیزم ؟

بیرو بڕوای ژوزێڤ گۆبینۆ (1816 - 1882) رۆژھەڵاتناس و دیپلۆماتی فەڕەنسایە کە لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی ( نایەکسانیی له رەگەزی مرۆڤدا) گریمانەی بەرزتربوونی رەگەزی ئاریای ھێناوەتە گۆڕێ . ئەم گریمانە لە دواییدا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر" ئەفسانەی رەگەزی و بەرزتربوونی رەگەزی نۆزدیک" ی فەلسەفەی ئەڵمانیای نازیدا دانا.

بە کوردیەکەی لەسەر ئەساسی ئەم بیروباوەڕە مرۆڤی سپی پێست با ڵادەست کرا و کرا بە ڕەگەزی نمونەی مرۆڤ بە تایبەت لە سەدەی ١٧ و ١٨ تا کۆتای سەدەی ١٩ بەردوام بوو لە کاتی داگیرکاری ئەوروپیەکان بۆ ئەفریقا زۆرێک لە ڕەشپێستەکان کران بە کۆیلە و خزمەتکاری سپی پێستەکان و بازرگانیان پێوە کرا
👏3❤1👍1
ئانتۆنیۆ گرامشی لە نووسینەکانی زینداندا دەڵێت: ئەوەی کۆنە خەریکە دەمرێت. ئەوەش کە نوێیە، هێشتا ناتوانێت لەدایک بێت.

یەک هەفتە پێش ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە «چین لەڕێگەی مانگی دەستکردەکانیەوە زانیاری بە ئێران داوە و لە ئاکامدا چوار سەربازی ئەمریکی کوژراون». ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا باس لە «تێکشکاندنی یەکێک لە گرنگترین مانگە دەستکردەکانی چین Yaogan50-20» دەکەن. ئەم تێکشکاندە بەگومان باس لێدەکرێت و دەوترێت ڕەنگە دەستی ئەمریکای تێدا بێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی سەربازەکانی. Jonathan McDowell کە کارناسێکی مانگە دەستکردەکانە، بەڕوونی باسی جۆری تێکشکاندنەکە کردووە و وتوویە کە ئەمجۆرە تێکشکاندنە زۆر «سەیرە» و ئارگیۆمێنتی خۆی لەسەر جۆری تێکشکاندنەکە و پارچەکانی ئەم مانگە دەستکردوە بە «نامۆ» پێناسە دەکات، بەڵام ناڵێت دەستی دەوڵەتێکی لەپشتە.

چین هێشتا بێدەنگە و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووە. چین وڵاتێکە کە لانیکەم لە ئێستادا نایەوێت هیچ شەڕێک بکات، چونکە دەزانێت تێچووەکەی زۆرە، بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای پێ باشترە. بەڵام وادیارە ئەمریکا وازی لێناهێنێت.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧وە خاڵی لەسەر دێڕی جیهانی تاک جەمسەری دانا و لە پێناسەی ستراتیژی گەورەی خۆیدا بەڕوونی دەڵێت «جیهان دابەشی سێ جەمسەر (ئەمریکا، چین و ڕووسیا) بووە». ساڵی ٢٠٢٢ دەستی ڕووسیا چووە شەڕێکدا کە ماڵوێرانی نەبێت، هیچی بۆ ڕووسیا نەبووە و سەربازەکانی ڤلادمیر پۆتین لە زەلکاوی ئۆکراینا چەقیون.
ئێستا بە فرتوفێڵ و داودانان، دەیانەوێت دەستی چین بکێشنە ناو شەڕی ئێران و بڵێن « لە ناوچەی خۆڵەمێشی وەرە دەر».

ئەگەر قسەکەی گرامشی وەک بنەما وەرگرم، دەتوانین بڵێن «نەزمی کۆنی سیستمی نێودەوڵەتی خەریکە دوا هەناسەی خۆی دەدات و خەریکە دەمرێت، بۆیە نەزمە نوێیەکەش هێشتا ناتوانێت لەدایک نەبووە».
👍2🔥1👏1