Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
هەمیشە دەڵێم سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: چەمکی یاسا، ڕێسا و ئەخلاق کاتێک مانای خۆی وەردەگرێت کە لەسەر بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی دامەزرا بێت.

بۆیە قەت چاوەڕێی یاسا و ڕێسای دادپەروەر نیم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
👍3❤2🔥2👏2
بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیا، لە ژێر ناوی شاندی «هاوپەیمانی مەککە»، سەردانی ئێران دەکەن و بڕیارە لەگەڵ موحسن ڕەزایی و مەسعود پزشکیان دانیشتنیان هەبێت. سەردانەکە دەتوانێت هەڵگری پەیامی زۆر بێت و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت. بەتایبەت لەم کاتەدا و لە گەرمەی شەڕی سعودیا و حوسیەکان، کە قەیرانێکی گەورەی ئاسایشی بۆ سعودیا دروست کردووە.
بەبۆچوونی من، وڵاتانی پەیمانی مەککە، دەیانەوێت چەند پەیام، لە ڕەهەندی جیاوازەوە لەگەڵ ئێران تاوتوێ بکەن، لەوانە:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ناتوانێت بەرگەی شەڕێکی گەورە بگرێت و دەبێت ئێران وەرچەرخانێکی ستراتیژی لە تێڕوانینی خۆیدا بکات. سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، بەتەواوی بووە بە سیاسەتی جەنگی، واتە هەموو بڕیارە ستراتیژییەکانی بەرپرسانی ئێرانی لە ئاراستەی جەنگدایە، نەک کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ڕەنگە پەیمانی مەککە بیەوێت هانی ئێران بدات پاشەکشە بکات لە مەترسی دروستکردن لە تەنگەی هورمز، هێرش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و گەرادان بە حوسیەکان بۆ هێرشکردنە سەر سعودیا.
تورکیا و پاکستان نایانەوێت قەت جووڵەی سەربازی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببین و جووڵەی ئیسرائیل قەتیس بکرێتەوە لە نزیک سنوورەکانی خۆی و دواتر لە ڕێگەی ئەمریکاوە ئەم جووڵەکردنەشی لێ بستێننەوە. جووڵەی سەربازی ئیسرائیل و فڕینی سەدان فڕۆکەی جەنگی لە تەلئەڤیڤەوە بۆ تاران، وەک مەترسی ئاسایشی بۆ تورکیا و پاکستان وەرگێڕانی بۆ دەکرێت، هەرچەن کە جووڵەکە لە ئاراستەی ئێراندایە، بەڵام تورکیا و پاکستان دەزانن کە ئەمە نیشانەی بەهێزی ئیسرائیلە و ئامادەتربوونیە بۆ جەنگەکەکانی داهاتوو.
هاوپەیمانی مەککە دەیەوێت خۆی وەک بەرەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە بکات کە توانایی سەرپەرشتیاری قەیرانەکانی هەیە، بۆیە لە ئێستادا دەوری لایەنی سێیەم لە بەریەککەوتنەکانی ناوچەکەدا دەبینێت؛ ئێران و میحوەری مقاومەت، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و پەیمانی مەککە.
پێدەچێت کە هاوپەیمانی مەککە چەند پێشنیاری دڵخوازی ئێرانیش بداتە ئێرانییەکان، واتە جۆرێک لە دڵنیایی کە ئێران خۆی لە پەراوێزدا نەبینێت، لەوانە: پێناسەکردنی دوژمنی هاوبەش (ئیسرائیل). ڕێککەوتن لەسەر پەراوێزخستنی ئەم دوژمنی هاوبەشە. دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ سەرپەرشتیاری قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە و تەنانەت ئەو ئەگەرەش بخەنە بەردەم ئێران کە لە داهاتوودا ئێران دەتوانێت پەیوەست ئەم هاوپەیمانیە بێت.
بابەتی کۆتایی دەتوانێت پێوەندی ڕاستەوخۆی بە عەرەبستانی سعودیاوە بێت. ئەگەر ئێران یارمەتییەکانی بۆ حوسیەکان نەوەستێنێت و بەردەوام بن لە هێرشەکان، سعودیا ناچارە چەند بڕیاری مێژوویی بدات، لەوانە؛ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر حوسیەکان، لە ڕێگەی گرووپەکانی سووریاوە. زیاتر نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل و ئیمارات بۆ چۆکدادانی حوسیەکان. ئاکامی ئەم سەردانە هەرچی بێت ڕەنگە زۆر گرنگ نەبێت، ئەوەی کە گرنگە، ئێمە بینەری سیاسەتکردنی بەرەیەکی نوێین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە دەیەوێت خۆی وەک جەمسەرێکی نوێ دەربخات و لەم سۆنگەیەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە مامەڵە و هەڵسوکەوت دەکات. ئەمجۆرە خۆدەرخستنەی هاوپەیمانی مەککە، هانی وڵاتانی دیکە دەدات کە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بەرەی خۆیان دیاری بکەن
❤2👍1👏1
عەلی زەیدی، حەمید شەتڕی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراقی دوورخستەوە!
❤3👏1
ئەودەمەی لە عێراقدا سەرۆك وەزیران ٦ جێگری هەبوو

ئەودەمەی كە سەدام حوسێن هاوشان بە سەرۆكی كۆمار بووە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە ١٩٧٩، ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە بە یاسا پۆستی جێگری سەرۆكوەزیرانی دروستكرد و ٦ كەسیان وەكو جێگری سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرد.

بۆیەكەم جار پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران لە عێراق لە ساڵی ١٩٤٤ دروستكرا و درا بە تۆفیق ئالسوێدی و نوری سەعیدیش سەرۆكوەزیران بوو.

پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران لە عێراقدا زۆرینەی كات لە دەرەوەی دەستوور دروستكراوە و بەپێی مادە ١٣٩ی دەستووری ٢٠٠٥یش تەنها بۆ خوولی یەكەم سەرۆكوەزیران دووجێگری دەبێت.

هەروەها بەپێی دەستووری ٢٠٠٥یش لەكاتی چۆڵبوونی پۆستی سەرۆكوەزیران، سەرۆككۆمار جێگای دەگرێتەوە. واتە بەپێی دەستوور جێگرانی ناتوانن بەهیچ شێوەیەك جێگای بگرنەوە لەهەر حاڵەتێكدابێت.
👏2❤1🔥1
💠تاکە شتێک هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکای ڕاگرت زانیاری هەواڵگری بەهێز بوو کە ئێران بە شێوەیەکی سنوردار بوبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی ، موشەکی کڵاوە هەڵگری ئەتۆمیشی لە کۆریای باکوور وەرگرتبێت بۆیە هەردوولا تاوو توێی ئەو ئەگەرە دەکەن چونکە ئەو ئەگەرە ڕاست بێت دەبێت حساباتێکی تر بۆ ئێران بکەنەوە بۆیە تا ئەو پرسە یەکلا دەبێتەوە هێرشەکان جارێ ئەنجام نادرێ
❤3👏2🔥1
لە نامەکەی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپەوە بۆ عەلی خامنەیی، تا نامەکەی جەی دی ڤەنس بۆ موحسین ڕەزایی:
دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە جەی دی ڤەنس نامەیەکی بۆ موحسین ڕەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ناردووە. چەند ڕاوێژکاری بەرپرسانی باڵای ئێران، ئەمڕۆ باسیان لەوە کردبوو کە نامەکە چەند پەیامی تێدا بووە، لەوانە:
دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان
پرسی پرۆگرامی ناوەکی ئێران تاوتوێ بکرێت
گەرووی هورمز بکرێتەوە. و
ئەگەر ئێران ڕێکنەکەوێت و دانوستان دەستپێنەکاتەوە، شەڕێکی گەورە ڕوودەدات.
بەقسەی بەرپرسان و ڕۆژنامەکانی ئێران بێت، ئەم نامەی جەی دی ڤەنسە، هەمان ناوەرۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ لە خۆدەگرێت، کە مانگی ٣ی ٢٠٢٥، بۆ عەلی خامنەیی ناردبوو. لەو نامەیەدا، بەهەمان شێوەی ئێستا، دۆناڵد ترەمپ چەند پرسێکی باس کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەڕەشەی هێرشی کردبوو.
لە کاتی سەرۆککۆماری باراک ئۆبامادا، چەند جارێک ئۆباما نامەی بۆ عەلی خامنەیی ناردبوو، کە دوای دەستپێکردنی دانوستاندنی کردبوو، بەڵام ئۆباما قەت هەڕەشەی هێرشی لە ئێران نەکردبوو. ئەو هەوڵانەی ئۆباما لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٥، ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و 1+5 واژۆ کرا.
ئەم نامەی ئێستای جەی دی ڤەنس، بە بەراورد لەگەڵ نامە پێشووەکان، چەند جیاوازی بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت. باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ نامەکەیان ڕاستەوخۆ بۆ ڕێبەری ئێران نارد، بەڵام ئێستا ڕێبەری ئێران بەردەنگ نییە، ئەوەی کە بەردەنگە، نەک تیمی دانوستاندنکار و ڕێبەری ئێران، بەڵکو فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە، کە ئێستا بەرزترین پۆستی ئاسایشی ئێرانی بەدەستەوەیە. واتە ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ سوپای پاسداران هەڵسوکەوتی هەبێت، نەک بەرپرسانی سیاسی و تەنانەت ڕێبەری ئێران.
بابەتێکی دیکە دەتوانێت کەسایەتی جەی دی ڤەنس بێت، کە هەمووکات دووپاتی کردووەتەوە «دژی جەنگە». ڤەنس وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پێدەچێت زانیاری ئەوەی هەبێت کە ئەگەر دانوستاندن دەستپێنەکاتەوە، جەنگێکی دیکە لە ڕێگەیە و ئەمجارە ئامانجەکان جیاوازترن. بۆیە دەیەوێت هەموو هەوڵی خۆی بدات تا ئەو جەنگە ڕوونەدات.
لە کۆتاییدا، کاتی ناردنی نامەکەش زۆر گرنگە، بەتایبەت ڕۆژێک دوای ئەوەی کە هەڵبژاردنی پارلەمانی ئیسرائیل کۆتایی هات، دەرکەوت کە بلۆکی بنیامین نەتەنیاهۆ زۆرینەی کورسییەکانیان بەدەستهێنا و بنیامین نەتەنیاهۆ لە یەکەم وتاری خۆیدا دوای سەرکەوتن، باسی «کارە ناتەواوەکە»ـی کرد. واتە ئەم نامەیە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە بردنەوەی نەتەنیاهۆوە هەیە و هەوڵێکە بۆ ڕێگری لە هێرش.
ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە، چۆن دەیەوێت یاری بە تۆپەکە بکات، پێوەندی بەخۆیانەوە هەیە، بەڵام لێکەوتەی ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکانی جەی دی ڤەنس، پێوەندی بە گیانی بەرپرسانی ئێران، ژێرخانە گرنگەکان و سەرچاوەی وزە و داهاتووی ئێرانەوە هەیە!
بە وتەی «فرێدریش مێرز»، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا، «ئیسرائیل خەریکە کارە پیسەکە بە نوێنەرایەتی ئەوانیش ئەنجام دەدات». ئێستا کە بنیامین نەتەنیاهۆ شانسی سەرکەوتن و مانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زۆرتر بووە، شانسی درێژەدان بە «کارە پیسەکە»ـش زۆرتر بووە. چونکە ئەوە نەتەنیاهۆیە کە ئەندازیاری «کارە پیسەکە»ـیە.
❤2👏2👍1
بە پێی میدیای فەیک بێت ، ئەم میدیایانەی ڕۆژانە خەڵک ئەگوجێنن و کۆمەڵگا ئاڕاستە دەکەن دەبوایە ئێستا جیهان لە جەنگێکی وەهادا بوایە کەسمان نەمایە ! بۆیە تکایە دوای میدیای فەیک بە تایبەتی میدیا کوردیەکان مەکەون جگە لە مەشخوڵ کردن و خەڵک قەلەقکردن و درۆ هیچی تریان پێ نییە !
👍6❤2👏1
بە کورتی
زۆر ئەستەمە جیهان داخڵی جەنگی جیهانی ببێتەوە لەم بارودۆخەی ئێستا بەڵام جەنگی ناوچەیی حەتمییە و ڕوودەدات
جەنگی ئێران - ئەمریکا و ئیسرائیل
جەنگی ڕوسیا - ئەوروپا
جەنگی چین و تایوان
کۆریای باکوور - ژاپۆن - کۆریای باشوور
زۆر جەنگی تر. کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە و سایکڵی جیهانی داخڵی دەبێت !


خودای گەورە لە هەمووان زاناترە هەڵبەت بە شیکاری بازار و بەرکەوتەی بلۆکە سیاسیەکان لێکدانەوە بۆ ڕوداوەکان دەکەین
❤7👏3👍1
من ڕایەکی جیاوازترم هەیە و ئەمەیە



ئەو وڵاتانە داوایان لە هاوڵاتیانی خۆییان کردووە خواردن و خواردنەوە لە ٣ ڕۆژ بۆ ١٠ڕۆژ هەڵبگرن بۆ حاڵەتی لەناکاو. .
ئایا شەڕ دەبێت؟!
پێموانیە
چونکە لە شەڕ بە ٣ ڕۆژ و ١٠ ڕۆژ چ لە وەزعەکە ناگۆڕێ
ئەمن بینینێکی ترم لەو بارەیە هەیە
ڕەنگە پچڕانی ئینتەرنێت لە جیهاندا ڕووبدا بە شێوەیەکی کاتی
جا بەهۆی شەڕەوە بێت و یان هەر سەبەبێکی تر

ئەی پەیوەندی بەخۆراك هەلگرتن چیە؟!
هەموو ئەو ولاتانەی داوایان لە خەڵکی خۆیان کردووە بە ڕیژەی ٨٥% پشت دەبەستن بە کارت و ئاپی پارەدان، پارەی کاش زۆر بە کەمی لەبەردەستیانە و بەکەمی بەکاردەهێنن
ڕەنگە ترسی ئەو ولاتانە لەوە بێت کە ئینەرنێت بپچڕێ ناتوانن بە کارت و دیجیتاڵی پارە بدەن و ئەزمە دروست ببێت
👏6❤4👍2
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سعودیە و ئیمارات نزیکی پێنج ملیار دۆلاریان بە کاش داوە بە ئێران و خۆشیان بۆیان بردووە بۆ تاران، تەنها بۆ ئەوەی لە بەڵای هێرشەکانی ئێران و حوسیەکان بە دووربن!

امریکا ئێران سزا ئەدات، ئێران دەوڵەتانی خلیخ، ئەوانیش بەهۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوتەوە جیهان سزا ئەدەن، هاوڵاتیانی مەدەنیش ڕژاونەتە سەرشەقامەکان لە امریکاوە تا پاریس و ئیسپانیا لەبەر بارگرانی ژیانیان!

ئەم هاوکێشەیە یەک شت ڕوون دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئێران نا ڕاستەوخۆ ئەندامی ڕێکخستنی سیستەمی جیهانی نوێیە لە دۆخی ئاسایی دا، وە توانای تێکدانی ئەم سیستەمەی هەیە لەکاتی نائاسایی دا!
❤3👏3👍2