Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
جیاواز لە هەموو چاوەکان ئێمە بەس بیر لە وتارەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ ،ڕۆژئاوا و ڕوسیا دەکەین لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئێران ، ئەی ئێران خۆی چی هەیە بیڵێت ! یان دەیەوێت چی بڵێت ؟! ئێران تەسلیم نابێت ! لە چی تەسلیم نابێت ؟ لە بەرنامەی ئەتۆمی و ئەتۆمە پیتێنراوەکەی !

ئێران جیاواز لە هەمویان کە تەنیا ئیسرائیل هەست بە مەترسیەکەی دەکات ئەوەیە لە هەموو کات نزیکترە لە چەکی ئەتۆم بۆیە ئەتۆم و ڕژێمی ئێستای ئێران گرێدراوی یەکن و وازهێنان لە ئەتۆم ڕوخاندنی ڕژێمە ! ئەبێت ئەوە بزانین بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕۆحی ڕابەری ئێران خامەنەیی گرنگتر بوو بۆیە ئێستاشی لەسەر بێت ئێران سازش لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکات !
❤2👏2
ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی فەرمی یان کرداری ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە ڕووی دیبلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەستیار دەبنەوە.



١. دابەزینی کاریگەریی ڕێککەوتننامە
نێودەوڵەتییەکان


• شەقبوونی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT): سەرکەوتنی ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بە مانای شکستی گەورەی ڕژێمی نێودەوڵەتیی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی دێت، کە لە دەیەکانی ڕابردوودا کاری بۆ کرا.



• لاوازبوونی ڕۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی


(IAEA): پەیوەندییەکانی ئێران و ئاژانسەکە بەرەو پچڕانی تەواوەتی یان سڕبوون دەچن، چونکە ئاژانسەکە ناتوانێت چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکات بە بەکارهێنانی ئامرازە ئاساییەکانی.



٢. دروستبوونی هاوسەنگییەکی نوێی
سەربازی-دیبلۆماسی (سەردەمی بەرپەرچدانەوە)



• بەهێزبوونی پێگەی دانوستاندنی ئێران: تاران لە سەرجەم مەلەفە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا بە هەڵوێستێکی زۆر بەهێزترەوە دانوستان دەکات، چونکە هێزە گەورەکان بە وشیارییەکی زۆر زیاترەوە (لە ترسی ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی) مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.



• تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا:

دیبلۆماسییەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئێران لەسەر بنەمای “سەپاندنی مەرج”ەوە دەگۆڕێت بۆ “ڕاگرتنی هاوسەنگی و بەڕێوەبردنی تەنگژەکان” (Crisis Management).



٣. بەرپابوونی پێشبڕکێی چەکداریی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا
• دیبلۆماسییەتی بەرگریی وڵاتانی کەنداو: وڵاتانی وەک عەرەبستانی سودییە و ڕەنگە تورکیا و میسڕیش، گوشاری دیبلۆماسیی زۆر دەخەنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدەن بەرنامەی ئەتۆمیی سەربەخۆ یان ڕێککەوتنی گەرەنتیی ئەمنیی بەهێزتر بەدەستبهێنن.



• پەیماننامەی ئەمنیی نوێ: ڕەنگە عەرەبستانی سعودیە جەخت لەسەر واژۆکردنی پەیماننامەیەکی بەرهەڵستکاریی ئەمنیی فەرمی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە (بە هاوشێوەی پەیماننامەی ئەمریکا لەگەڵ ژاپۆن یان کۆریای باشوور).



٤. هەڵوێستی ڕادیکاڵ و سەربازیی ئیسرائیل
• شکستی دیبلۆماسییەتی ئیسرائیل: ئیسرائیل دروستبوونی ئێرانی ئەتۆمی وەک “مەترسیی بوون” (Existential Threat) دەبینێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل دیبلۆماسییەتی ئاسایی وەلا بنێت و ڕووبکاتە:
• فشاری خێرا بۆ کردەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ.
• بڵاوکردنەوەی زیاتری توانا ئەتۆمییەکانی خۆی وەک بژاردەیەک بۆ ترساندن.



٥. دروستبوونی بەرەی نوێ لە هاوسەنگییە جیهانییەکاندا



• پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و ڕووسیا: پەکین و موسکۆ بە کراوەیی پێشوازی لە ئێرانی ئەتۆمی ناکەن (چونکە سەقامگیری لەسەر ڕێگاکانی ئابووریی ئەوان تێکدەدات)، بەڵام لە ڕووی دیبلۆماسییەوە ئێرانی ئەتۆمی وەک کارتێک بۆ لاوازکردنی هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەکاردێنن.
• پچڕانی یەکجارەکیی پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا: دیبلۆماسییەتی ئەمریکا و ئەوروپا بەرامبەر ئێران دەچێتە قۆناغی دوورخستنەوەی تێكڕایی (Containment) و سەپاندنی گەمارۆی زۆر قورس، هاوشێوەی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆریای باکوور.




٦. سزادانی ئابووری و گۆشەگیرکردنی دیبلۆماسی
• مۆدێلی کۆریای باکوور یان پاکستان؟
• ئەگەر بە شێوەیەکی توندڕەوانە و بەبێ ڕێککەوتن بێتە ئاراوە: ئێران ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی دیبلۆماسیی قورس و سزای بەربڵاوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (لە ڕێگەی کاراکردنەوەی سزاکانی ڕابردوو) دەبێتەوە.
• ئەگەر دوای ماوەیەک جیهان واقیعی حاڵ قبوڵ بکات (بە هاوشێوەی پاکستان و هیندستان): هێدێ هێدێ دیبلۆماسییەت لەسەر بنەمای “ڕێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی چەک” و نەهێشتنی هەڵکشانی شەڕ دادەمەزرێتەوە.




پوختە: دروستبوونی ئێرانی ئەتۆمی کۆتایی بە سەردەمی “ڕێگریکردن لە ڕێگەی دیبلۆماسییەوە” دەهێنێت و ناوچەکە دەباتە ناو سەردەمێکی نوێ لە “بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی” (Nuclear Deterrence)، کە تێیدا مەترسیی ڕوودانی هەڵەی ئەتۆمی یان جەنگی هەرێمی بە شێوەیەکی بێپێشینە بەرز دەبێتەوە.
❤4🔥1👏1🥱1
«ئۆپشنی سامسۆن» (Samson Option)


ناوی ستراتیژێکی سەربازی و ئەتۆمیی نهێنیی ئیسرائیلە، کە لە کاتی قەیرانێکی بوونیادی و مەترسیی لەناوبردنی تەواوەتیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا، وەک دواهەمین بژاردە بەکاردێت.


ئەم دەستەواژەیە لە چیرۆکی «سامسۆن» لە پەڕتووکی پیرۆزەوە وەرگیراوە؛ کاتێک سامسۆن چاوی دەردەکەن و دەبەنە ناو پەرستگەی دوژمنەکانییەوە، لە کۆتاییدا ستوونەکانی پەرستگەکە دەڕوخێنێت و خۆی و هەزاران لە دوژمنەکانی پێكەوە دەکوژێت (بە وتەی خۆی: «با گیانی منیش لەگەڵ فەلیستییەکاندا بمرێت»).
لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەم ستراتیژە دەخەینە ڕوو:


١. ناوەرۆکی ستراتیژەکە چییە؟
ئەم ئۆپشنە دەڵێت: ئگەر ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکا و کەوتە بەر مەترسیی لەناوبردنی تەواو، ئەوا دەبێت هەموو توانایەکی ئەتۆمیی خۆی بەکاربهێنێت بۆ وێرانکردنی نەیارەکانی و تێکدانی ناوچەکە بە تەواوی. ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە پەیامێک بە جیهان و دوژمنەکان بدات: “ئگەر ئێمە نەبین، کەس ناتوانێت بمێنێتەوە” یان وەک لە ستراتیژی سەربازیدا دەگوترێت: (Mutual Assured Destruction - وێرانیی هاوبەشی دڵنیاکراو).



٢. سەرچاوە و مێژووی دروستبوونی
ئەم ستراتیژە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٦٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٧٠ لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (لێڤی ئەشکۆل) و وەزیری بەرگری (مۆشە دایان) پەرەی پێدرا، هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئیسرائیل لە دیمۆنا.
بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی «سەیمۆر هێرش» (Seymour Hersh) لە کتێبەکەیدا بە ناوی «خاکی بێباوەڕان» (The Samson Option) لە ساڵی ١٩٩١دا، بە وردی باسی لەم پلانە نهێنییە کرد و کردی بە باسێکی جیهانی.



٣. چۆنیەتیی جێبەجێکردنەکەی (ئاراستەی
مووشەکەکان)
بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی هەواڵگریی نێودەوڵەتی، مووشەکە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل (کە لە سەر زەوی، ژێر زەوی و لە ڕێگەی ژێڕدەرییەکانی دۆڵفینەوە کە لە ئەڵمانیا کڕدراون هەڵدەگیرێن) تەنها ئاراستەی دوژمنە هەرێمییەکان نەکراون، بەڵکو ئاراستەی پایتەخت و ناوەندە گەورەکانی جیهانیش کراون (لەوانەش پایتەختەکانی ئەوروپا و شوێنەکانی تر)، وەک هۆشدارییەک کە ئەگەر ڕۆژئاوا دەستبەرداری ئیسرائیل ببێت و ببێتە هۆی لەناوبردنی، ئەوا پایتەختەکانی ئەوانەش سەلامەت نابن.



٤. پەیوەندیی بە «ئێرانی ئەتۆمی»یەوە چییە؟



لە ئێستادا، کاتێک باسی ئێرانی ئەتۆمی دەکرێت، ئیسرائیل «ئۆپشنی سامسۆن» وەک هێڵی سووری کۆتایی دەبینێت. ئیسرائیل پێیوایە بوونی چەکی ئەتۆمی لە دەست ڕژێمێکی وەک ئێرندا کە بانگەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات، هەڕەشەیەکی بوونیادییە. بۆیە ئەگەر مەترسیی ڕاستەقینە دروست ببێت، پێش ئەوەی ئۆپشنی سامسۆن دژی نەیارانی ناوچەیی بەکاربهێنرێت، ئیسرائیل هەموو ڕێوشوێنێکی سەربازیی پێشوەختە (وەک لێدانی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران) دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەیشتنی ئێران بەو توانایە بکات.
❤3👍2👏1
وتم بە بەتەواوی ئەو پرسیارەش لە ناختاندا نەهێڵم کە خودی سامسۆن کێیە


لە پەڕتووکی پیرۆزدا (لە پەیمانی کۆن / تەورات بەتایبەت لە پەرتوُوکی دادوەران بەشەکانی ١٣ تا ١٦)، سامسۆن (یان شمشۆن) یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان کە وەک دادوەر و پاڵەوانێکی خودایی بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئیسرائیل لە ژێر دەستەسەڵاتی «فەلیستییەکان» (دوژمنە سەرەکییەکانی ئەو
سەردەمەی ئیسرائیل) هەڵبژێردراوە.


خەسڵەت و چیرۆکەکانی سامسۆن دەخەینە ڕوو:



١. هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە کوێوە بوو؟
سامسۆن بەوە ناسراوە که بەهێزترین مرۆڤی سەر زەوی بووە و هێزێکی فیزیاییی لەڕادەبەدەری هەبووە (بۆ نموونە: شێرێکی بە دەستی خۆی کوشتووە بێ هیچ ئامرازێک، یان بە پەتی بەستراوەوە توانیویەتی کۆت و بەندەکان بشکێنێت ئەم هێزە گەورەیە پەیوەندیی بەوەوە هەبووە کە ئەو «نەزری خودا» (Nazarite) بووە؛ واتە لە دایک بوونیەوە خودا تەرخان کردووە بۆ ئەو ئەرکەو مەرجی سەرەکی ئەوە بوو
کە قژی سەر و ڕیشی هەرگیز نەبڕدرێت.



٢. چیرۆکی دۆڕان و تێکشکانی
(دالێلا)
سامسۆن ژیانێکی تایبەتی هەبوو و لاوازیی سەرەکیی ژنان بوو. لە کۆتاییدا دڵی بە ژنێکی فەلەستینی بە ناوی «دالێلا» (Delilah) دەبەستێت. فەلەستینیەکان پارەیەکی زۆر بە دالێلا دەدەن بۆ ئەوەی نهێنیی هێزەکەی سامسۆنی بۆ ئاشکرا بکات. سامسۆن دوای چەند جارێک لە هەڵخەڵەتاندن، لە کۆتاییدا نهێنییەکەی پێ دەڵێت و دەڵێت: “ئەگەر قژم تاشرێت، هێزەکەم نامێنێت و دەبمە مرۆڤێکی ئاسایی”. کاتێک سامسۆن لە باوەشیدا خەوتووە، دالێلا قژی دەتاشێت و بەم شێوەیە فەلەیستینیەکان دەستی بەسەردا دەگرن، چاوەکانی دەردەکەن و دەیبەنە شارەکەیان بۆ
کۆیلایەتی و کاری قورس.


٣. کۆتایی بەناوبانگی (مردنی سامسۆن)
ڕۆژێک فەلەستینیەکان ئاهەنگێکی گەورە بۆ خودای ئەوکاتی خۆیان دەگێڕن و سامسۆن دەبەنە ناو پەرستگە پڕ لە جەماوەرەکەوە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ بکەن. لەو کاتەدا، قژی سامسۆن تا ڕادەیەک گەشابووەوە و هێزەکەی کەمێک بۆ گەڕابۆووە . ئەو داوا لە خودا دەکات هێزێکی تری پێ بدات بۆ ئەوەی تۆڵەی چاوە دەرکراوەکانی بکاتەوە. سامسۆن دەست دەکات بە پاڵنانی دوو ستوونی سەرەکی کە پەرستگەکەیان ڕاگرتبوو، پەرستگەکە دەڕوخێت و خۆی و هەزاران لە سەرکردە و خەڵکی پێكەوە دەمرن.
ئەم کۆتاییە تراژیدییە و مردنی سامسۆن لەگەڵ دوژمنەکانیدا، بووە بنەمای ئەو دەستەواژە سەربازییەی کە باسی لێوەکرا («ئۆپشنی سامسۆن»).


تەبعەن ئەم چیرۆکە لەناو ئیسرائیلیەکان زۆر باوە و باوەڕ و قەناعەتێکی تەواویان پێی هەیە و یەکێک لە گرنگترین ئۆپشنی سەربازییان بەناوە ناوە و قەناعەتی ئەوان بۆ ژیانی دنیا ئەوەیە هەمووی دەبێت بکەوێت لەگەڵ
کەوتنی مندا
❤2👏2
Protocol-پڕۆتۆکۆڵ pinned «ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی فەرمی یان کرداری ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە ڕووی دیبلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەستیار دەبنەوە. ١. دابەزینی کاریگەریی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان • شەقبوونی پەیماننامەی…»
* لە شەڕ و جەنگدا، سەرکەوتن مانایەکی جێگیر و نەگۆڕیی نییە، بەڵکو مانای سەرکەوتن لای هەریەکە لە وڵاتی هێرشکار و بەرگریکار زۆر جیاوازە. خواستی سەرەکی هێرشکار ژێردەستەکردنی دوژمنەکەی و شکاندنی ویست و ئیرادەکەیەتی تا ناچاری بکات مەرجەکانی قبوڵ بکات و ڕێککەوتنامەی خۆبەدەستەوانی پێ واژۆ بکات. هەر وەک ئەوەی ئەمریکا لەجەنگی دووەمی کەنداودا لەساڵی ۱۹۹۱ لەگەڵ عیراقدا کردی. یان وە ڕوخاندنی ڕژێمی صەدام لە ساڵی ۲۰۰۳ لە ڕێگەی لەشکرکێشی هاوبەشی ئەمریکا و بەڕیتانیا بۆ سەر عیراق. لێرەدا ئەگەر وڵاتی هێرشکار بە ئامانجە سیاسییەکانی نەگات، هەر فیشەکێکی تەقێندراوی دەبێتە فیشەکی بەهەدەرچوو.

* بەڵام مانای سەرکەوتن لای وڵاتی بەرگریکار، شتێکیترە و ئەوە نییه که دوژمنەکەی لە ڕووی سەربازییەوە تێکبشکێنێت، بەڵکو ئەوەیە ڕێگە نەدات بکات به ئامانجەکەی، لای وڵاتی بەرگریکار، سەرکەوتن ئەگەر لەناو شاڕ و وڵاتی وێرانیشدا بێت، مانەوەیە لەسەرپێ و ملکەچنەکردنە بۆ ئەو مەرجانەی بەزەبری چەک و هێز بەسەریدا دەسەپێنرێت. ڕووسیا دەیزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەی ناپلیۆندا لەساڵی ۱٨۱۳ شکست دەخوات، بۆیە شەڕی لەگەڵدا نەکرد و تاکتیکی پاشەکشەی لەبەرامبەریدا پەیڕەوکرد، تا ناپلیۆنی ڕاکێشا ناو دەشتە ساردوسڕەکانی موسکۆ و ڕووسیا، بەڵام خۆنەگرتنی ناپلیۆن و بڕیاری کشانەوە و لەدەستدانی بەشی هەرە زۆری سوپاکەی بەهۆی سەرما، شکستی ڕووسیای گۆڕیی بۆ سەرکەوتن، بێ ئەوەی شەڕ بکات.! لێرەدا ئامانجی ڕووسیا مانەوە و ملکەچنەکردبوو، بۆیە بە تاکتیکێکی ژیرانە شکستی گەورەی خۆی گۆڕیی، بۆ سەرکەوتنێکی ستراتیژیی.

* ئەگەر ئەم لێکدانەوه فیکریی و فەلسەفییە، لەسەر شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران جێبەجێ بکەین، بە حەقیقەتێکی ڕاست و دوور لە چەواشەکاریی و پڕوپاگەندە دەگەین. ئەویش ئەوەیە. ئەرێ ئەمریکا و ئیسرائیل وەک وڵاتی هێرشکار، ئێرانیان ڕوخاندووە و ئامانجە سیاسییەکان لە ملپێکەچکردن و خۆڕادەستکردنی بەدەستهێناوە و مەرجەکانی خۆیانیان بەسەردا سەپاندووە.؟ ئایا ئێران تەسلیمبووە وەک ئەو تەسلیمبوونەی ئەمریکا له سیناریۆکەی ڤەنزوێلادا بەدەستیهێنا.؟

* ئەوەی لە ئەرزی واقیعدا بەدی دەکرێت، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەی کردوویانە، تێکدان و وێرانکاریی بووە. ئاخر پڕد و زانکۆ و وێستگەی کارەبا و قوتابخانە و پاڵاوگە و پڕۆژەی ئاو و کارگەی دروستکردنی ماستیان وێرانکردووە. واتا لێرەدا پێش دەوڵەت، خەڵکیان بە ئامانجگرتووە، پرسیارێک لێرەدا دێتە پێشەوە، ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ وێرانکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، هێرشیان کردە سەر ئێران یان بۆ ئامانجە سیاسییەکانیان.؟! لە ستراتیژیەتیی سەربازییدا، ڕاستییەکی تاڵ هەیە، ئەویش ئەوەیە، شکستی هێرشبەران، لە گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانیان، خۆی لە خۆیدا، ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی وڵاتی بەرگریکارە.!
👍4
ئەو بکوژەی ئاکرێ ئەمشەو نەگیرێ سبەی ئێوارە هەورزا گوڵپی ئەڵێ میوانێکمان هەیە مایکڵ سکۆفیڵد بەگونی
🤪10❤1🔥1😱1
هەمیشە دەڵێم سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: چەمکی یاسا، ڕێسا و ئەخلاق کاتێک مانای خۆی وەردەگرێت کە لەسەر بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی دامەزرا بێت.

بۆیە قەت چاوەڕێی یاسا و ڕێسای دادپەروەر نیم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
👍3❤2🔥2👏2
بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیا، لە ژێر ناوی شاندی «هاوپەیمانی مەککە»، سەردانی ئێران دەکەن و بڕیارە لەگەڵ موحسن ڕەزایی و مەسعود پزشکیان دانیشتنیان هەبێت. سەردانەکە دەتوانێت هەڵگری پەیامی زۆر بێت و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت. بەتایبەت لەم کاتەدا و لە گەرمەی شەڕی سعودیا و حوسیەکان، کە قەیرانێکی گەورەی ئاسایشی بۆ سعودیا دروست کردووە.
بەبۆچوونی من، وڵاتانی پەیمانی مەککە، دەیانەوێت چەند پەیام، لە ڕەهەندی جیاوازەوە لەگەڵ ئێران تاوتوێ بکەن، لەوانە:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ناتوانێت بەرگەی شەڕێکی گەورە بگرێت و دەبێت ئێران وەرچەرخانێکی ستراتیژی لە تێڕوانینی خۆیدا بکات. سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، بەتەواوی بووە بە سیاسەتی جەنگی، واتە هەموو بڕیارە ستراتیژییەکانی بەرپرسانی ئێرانی لە ئاراستەی جەنگدایە، نەک کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ڕەنگە پەیمانی مەککە بیەوێت هانی ئێران بدات پاشەکشە بکات لە مەترسی دروستکردن لە تەنگەی هورمز، هێرش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و گەرادان بە حوسیەکان بۆ هێرشکردنە سەر سعودیا.
تورکیا و پاکستان نایانەوێت قەت جووڵەی سەربازی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببین و جووڵەی ئیسرائیل قەتیس بکرێتەوە لە نزیک سنوورەکانی خۆی و دواتر لە ڕێگەی ئەمریکاوە ئەم جووڵەکردنەشی لێ بستێننەوە. جووڵەی سەربازی ئیسرائیل و فڕینی سەدان فڕۆکەی جەنگی لە تەلئەڤیڤەوە بۆ تاران، وەک مەترسی ئاسایشی بۆ تورکیا و پاکستان وەرگێڕانی بۆ دەکرێت، هەرچەن کە جووڵەکە لە ئاراستەی ئێراندایە، بەڵام تورکیا و پاکستان دەزانن کە ئەمە نیشانەی بەهێزی ئیسرائیلە و ئامادەتربوونیە بۆ جەنگەکەکانی داهاتوو.
هاوپەیمانی مەککە دەیەوێت خۆی وەک بەرەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە بکات کە توانایی سەرپەرشتیاری قەیرانەکانی هەیە، بۆیە لە ئێستادا دەوری لایەنی سێیەم لە بەریەککەوتنەکانی ناوچەکەدا دەبینێت؛ ئێران و میحوەری مقاومەت، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و پەیمانی مەککە.
پێدەچێت کە هاوپەیمانی مەککە چەند پێشنیاری دڵخوازی ئێرانیش بداتە ئێرانییەکان، واتە جۆرێک لە دڵنیایی کە ئێران خۆی لە پەراوێزدا نەبینێت، لەوانە: پێناسەکردنی دوژمنی هاوبەش (ئیسرائیل). ڕێککەوتن لەسەر پەراوێزخستنی ئەم دوژمنی هاوبەشە. دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ سەرپەرشتیاری قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە و تەنانەت ئەو ئەگەرەش بخەنە بەردەم ئێران کە لە داهاتوودا ئێران دەتوانێت پەیوەست ئەم هاوپەیمانیە بێت.
بابەتی کۆتایی دەتوانێت پێوەندی ڕاستەوخۆی بە عەرەبستانی سعودیاوە بێت. ئەگەر ئێران یارمەتییەکانی بۆ حوسیەکان نەوەستێنێت و بەردەوام بن لە هێرشەکان، سعودیا ناچارە چەند بڕیاری مێژوویی بدات، لەوانە؛ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر حوسیەکان، لە ڕێگەی گرووپەکانی سووریاوە. زیاتر نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل و ئیمارات بۆ چۆکدادانی حوسیەکان. ئاکامی ئەم سەردانە هەرچی بێت ڕەنگە زۆر گرنگ نەبێت، ئەوەی کە گرنگە، ئێمە بینەری سیاسەتکردنی بەرەیەکی نوێین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە دەیەوێت خۆی وەک جەمسەرێکی نوێ دەربخات و لەم سۆنگەیەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە مامەڵە و هەڵسوکەوت دەکات. ئەمجۆرە خۆدەرخستنەی هاوپەیمانی مەککە، هانی وڵاتانی دیکە دەدات کە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بەرەی خۆیان دیاری بکەن
❤2👍1👏1
عەلی زەیدی، حەمید شەتڕی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراقی دوورخستەوە!
❤3👏1
ئەودەمەی لە عێراقدا سەرۆك وەزیران ٦ جێگری هەبوو

ئەودەمەی كە سەدام حوسێن هاوشان بە سەرۆكی كۆمار بووە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە ١٩٧٩، ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە بە یاسا پۆستی جێگری سەرۆكوەزیرانی دروستكرد و ٦ كەسیان وەكو جێگری سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرد.

بۆیەكەم جار پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران لە عێراق لە ساڵی ١٩٤٤ دروستكرا و درا بە تۆفیق ئالسوێدی و نوری سەعیدیش سەرۆكوەزیران بوو.

پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران لە عێراقدا زۆرینەی كات لە دەرەوەی دەستوور دروستكراوە و بەپێی مادە ١٣٩ی دەستووری ٢٠٠٥یش تەنها بۆ خوولی یەكەم سەرۆكوەزیران دووجێگری دەبێت.

هەروەها بەپێی دەستووری ٢٠٠٥یش لەكاتی چۆڵبوونی پۆستی سەرۆكوەزیران، سەرۆككۆمار جێگای دەگرێتەوە. واتە بەپێی دەستوور جێگرانی ناتوانن بەهیچ شێوەیەك جێگای بگرنەوە لەهەر حاڵەتێكدابێت.
👏2❤1🔥1
💠تاکە شتێک هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکای ڕاگرت زانیاری هەواڵگری بەهێز بوو کە ئێران بە شێوەیەکی سنوردار بوبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی ، موشەکی کڵاوە هەڵگری ئەتۆمیشی لە کۆریای باکوور وەرگرتبێت بۆیە هەردوولا تاوو توێی ئەو ئەگەرە دەکەن چونکە ئەو ئەگەرە ڕاست بێت دەبێت حساباتێکی تر بۆ ئێران بکەنەوە بۆیە تا ئەو پرسە یەکلا دەبێتەوە هێرشەکان جارێ ئەنجام نادرێ
❤3👏2🔥1
لە نامەکەی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپەوە بۆ عەلی خامنەیی، تا نامەکەی جەی دی ڤەنس بۆ موحسین ڕەزایی:
دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە جەی دی ڤەنس نامەیەکی بۆ موحسین ڕەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ناردووە. چەند ڕاوێژکاری بەرپرسانی باڵای ئێران، ئەمڕۆ باسیان لەوە کردبوو کە نامەکە چەند پەیامی تێدا بووە، لەوانە:
دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان
پرسی پرۆگرامی ناوەکی ئێران تاوتوێ بکرێت
گەرووی هورمز بکرێتەوە. و
ئەگەر ئێران ڕێکنەکەوێت و دانوستان دەستپێنەکاتەوە، شەڕێکی گەورە ڕوودەدات.
بەقسەی بەرپرسان و ڕۆژنامەکانی ئێران بێت، ئەم نامەی جەی دی ڤەنسە، هەمان ناوەرۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ لە خۆدەگرێت، کە مانگی ٣ی ٢٠٢٥، بۆ عەلی خامنەیی ناردبوو. لەو نامەیەدا، بەهەمان شێوەی ئێستا، دۆناڵد ترەمپ چەند پرسێکی باس کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەڕەشەی هێرشی کردبوو.
لە کاتی سەرۆککۆماری باراک ئۆبامادا، چەند جارێک ئۆباما نامەی بۆ عەلی خامنەیی ناردبوو، کە دوای دەستپێکردنی دانوستاندنی کردبوو، بەڵام ئۆباما قەت هەڕەشەی هێرشی لە ئێران نەکردبوو. ئەو هەوڵانەی ئۆباما لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٥، ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و 1+5 واژۆ کرا.
ئەم نامەی ئێستای جەی دی ڤەنس، بە بەراورد لەگەڵ نامە پێشووەکان، چەند جیاوازی بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت. باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ نامەکەیان ڕاستەوخۆ بۆ ڕێبەری ئێران نارد، بەڵام ئێستا ڕێبەری ئێران بەردەنگ نییە، ئەوەی کە بەردەنگە، نەک تیمی دانوستاندنکار و ڕێبەری ئێران، بەڵکو فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە، کە ئێستا بەرزترین پۆستی ئاسایشی ئێرانی بەدەستەوەیە. واتە ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ سوپای پاسداران هەڵسوکەوتی هەبێت، نەک بەرپرسانی سیاسی و تەنانەت ڕێبەری ئێران.
بابەتێکی دیکە دەتوانێت کەسایەتی جەی دی ڤەنس بێت، کە هەمووکات دووپاتی کردووەتەوە «دژی جەنگە». ڤەنس وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پێدەچێت زانیاری ئەوەی هەبێت کە ئەگەر دانوستاندن دەستپێنەکاتەوە، جەنگێکی دیکە لە ڕێگەیە و ئەمجارە ئامانجەکان جیاوازترن. بۆیە دەیەوێت هەموو هەوڵی خۆی بدات تا ئەو جەنگە ڕوونەدات.
لە کۆتاییدا، کاتی ناردنی نامەکەش زۆر گرنگە، بەتایبەت ڕۆژێک دوای ئەوەی کە هەڵبژاردنی پارلەمانی ئیسرائیل کۆتایی هات، دەرکەوت کە بلۆکی بنیامین نەتەنیاهۆ زۆرینەی کورسییەکانیان بەدەستهێنا و بنیامین نەتەنیاهۆ لە یەکەم وتاری خۆیدا دوای سەرکەوتن، باسی «کارە ناتەواوەکە»ـی کرد. واتە ئەم نامەیە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە بردنەوەی نەتەنیاهۆوە هەیە و هەوڵێکە بۆ ڕێگری لە هێرش.
ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە، چۆن دەیەوێت یاری بە تۆپەکە بکات، پێوەندی بەخۆیانەوە هەیە، بەڵام لێکەوتەی ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکانی جەی دی ڤەنس، پێوەندی بە گیانی بەرپرسانی ئێران، ژێرخانە گرنگەکان و سەرچاوەی وزە و داهاتووی ئێرانەوە هەیە!
بە وتەی «فرێدریش مێرز»، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا، «ئیسرائیل خەریکە کارە پیسەکە بە نوێنەرایەتی ئەوانیش ئەنجام دەدات». ئێستا کە بنیامین نەتەنیاهۆ شانسی سەرکەوتن و مانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زۆرتر بووە، شانسی درێژەدان بە «کارە پیسەکە»ـش زۆرتر بووە. چونکە ئەوە نەتەنیاهۆیە کە ئەندازیاری «کارە پیسەکە»ـیە.
❤2👏2👍1
بە پێی میدیای فەیک بێت ، ئەم میدیایانەی ڕۆژانە خەڵک ئەگوجێنن و کۆمەڵگا ئاڕاستە دەکەن دەبوایە ئێستا جیهان لە جەنگێکی وەهادا بوایە کەسمان نەمایە ! بۆیە تکایە دوای میدیای فەیک بە تایبەتی میدیا کوردیەکان مەکەون جگە لە مەشخوڵ کردن و خەڵک قەلەقکردن و درۆ هیچی تریان پێ نییە !
👍6❤2👏1
بە کورتی
زۆر ئەستەمە جیهان داخڵی جەنگی جیهانی ببێتەوە لەم بارودۆخەی ئێستا بەڵام جەنگی ناوچەیی حەتمییە و ڕوودەدات
جەنگی ئێران - ئەمریکا و ئیسرائیل
جەنگی ڕوسیا - ئەوروپا
جەنگی چین و تایوان
کۆریای باکوور - ژاپۆن - کۆریای باشوور
زۆر جەنگی تر. کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە و سایکڵی جیهانی داخڵی دەبێت !


خودای گەورە لە هەمووان زاناترە هەڵبەت بە شیکاری بازار و بەرکەوتەی بلۆکە سیاسیەکان لێکدانەوە بۆ ڕوداوەکان دەکەین
❤7👏3👍1
من ڕایەکی جیاوازترم هەیە و ئەمەیە



ئەو وڵاتانە داوایان لە هاوڵاتیانی خۆییان کردووە خواردن و خواردنەوە لە ٣ ڕۆژ بۆ ١٠ڕۆژ هەڵبگرن بۆ حاڵەتی لەناکاو. .
ئایا شەڕ دەبێت؟!
پێموانیە
چونکە لە شەڕ بە ٣ ڕۆژ و ١٠ ڕۆژ چ لە وەزعەکە ناگۆڕێ
ئەمن بینینێکی ترم لەو بارەیە هەیە
ڕەنگە پچڕانی ئینتەرنێت لە جیهاندا ڕووبدا بە شێوەیەکی کاتی
جا بەهۆی شەڕەوە بێت و یان هەر سەبەبێکی تر

ئەی پەیوەندی بەخۆراك هەلگرتن چیە؟!
هەموو ئەو ولاتانەی داوایان لە خەڵکی خۆیان کردووە بە ڕیژەی ٨٥% پشت دەبەستن بە کارت و ئاپی پارەدان، پارەی کاش زۆر بە کەمی لەبەردەستیانە و بەکەمی بەکاردەهێنن
ڕەنگە ترسی ئەو ولاتانە لەوە بێت کە ئینەرنێت بپچڕێ ناتوانن بە کارت و دیجیتاڵی پارە بدەن و ئەزمە دروست ببێت
👏6❤4👍2