Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
لاڤرۆڤ چ پەیامێکی بۆ تاران هەڵگرتبوو؟
یەکەم:- ڕووسیا وڵاتێک نییە تا کۆتا سات، وەک هاوپەیمان پشتی پێ ببەسترێت، بەڵکو لە چوارەکی کۆتاییدا دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی دەبێت. ئەم کارەی لەگەڵ سەرۆکی یوگۆسلاڤیا، سەرۆکی ئۆکرانیا، کە زێلینسکی ڕوخاندی، سەددام حسین، قەزافی و سەرۆکی ڤێنیزوێلا و بەشار ئەسەد کرد .. ئێستاش تورەی ڕژێمی ئێرانە. باشترین شتێکیش، کە ڕووسیا پێشکەشی هاوپەیمانەکانی بکات یارمەتییەکی بەسوود و بەرژەوەندیخوازانەیە، ئەویش: ١- ئایا پارەتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟ ٢- ئایا کەسانی ئازیزتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟ بەپێی ڕەزامەندی لەسەر خاڵی (١)، بە دڵنیاییەوە (٢)ی لەگەڵدا دەبێت یان بەپێچەوانەوە! دووەم:- لە ڕاستیدا سەردانەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران لەمکاتە تەنگ و هەستیارەدا، سەردانەکەی پریماکۆڤ-مان بۆ بەغدا بەبیر دێنێتەوە پێش وێرانکردنی عێراق و دەستپێکردنی ڕوخاندنی ڕژێمەکەی سەددام حسین. أ:- کاتێک سەرۆکی پێشووتری سۆڤیەت دیارییە (٣) ملیار دۆلارییەکەی وەرگرت (بەپێی ئەو شایەتحاڵی و ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە) و بەشداریکرد لە پەسەندکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە ڕێگەی بە بەکارهێنانی هێزدا بۆ دەرکردنی هێزەکانی عێراق لە کوەیت، بە مەبەستی بەدەستهێنانی قەرز و دەستکەوتی دارایی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا. ب:- دواتر سەرۆکی ئێستا پۆتین فرۆشتنی عێراقی تەواو کرد، کاتێک لەڕێگەی نێردراوەکەیەوە (یڤگێنی پریماکۆڤ) یان سەرۆکوەزیرانەکەی داوای لە سەددام حسین کرد، کە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت بۆ ئەوەی وڵات لە جەنگ بپارێزێت، بەڵام سەددام سەرپێچی کرد، بەڵام هەمان داواکاری لەلایەن بەشار ئەسەدەوە قبوڵکرا و بەرەو موسکۆ فڕی. ج:- نازانین ئێستا لاڤرۆڤ لە تاران چیی دەبیستێت:- ئایا ئێران ڕێگاکەی سەددام حسین دەگرێتەبەر؟ یان ڕێگاکەی بەشار ئەسەد؟ سێیەم:- ئەرکەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران ڕێک هەمان ئەرکی پریماکۆڤ بوو بۆ بەغدا. لاڤرۆڤ چوو بۆ تاران بۆ گەیاندنی ئاگادارییەکی توندی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئامۆژگارییەکی سەرۆک پۆتین، کە (دەبێت ئێران ژەهرەکە بخواتەوە) ئەگینا ئێرانیش نامێنێت! چوارەم:- جەنگەکە بە ڕێژەیەکی بەرز دیاریکراوە، یاخود پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە (۲۷)ی ئەم مانگەدا (ئۆکتۆبەر)، یان ڕاستەوخۆ دوای ئەوە .. لە هەردوو بارەکەدا پێش هەڵبژاردنە بەراییەکانی کۆنگرێسە لە (٣)ی نۆڤەمبەری داهاتوو! پێنجەم:- ئەوەی وای لە ترامپ کرد ئاڕاستەی بگۆڕێت بەرەو پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ و جیهان تووشی سەرسوڕمان بکات بریتی بوو لە: ١- هەستکردنی ترامپ بەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکان لە سێی نۆڤەمبەر دەدۆڕێت. ٢- دۆڕاندنەکەشی واتە خنکاندنی و دادگاییکردنی و لابردنی لە دەسەڵات (بە زمانی خۆی گوتی). ٣- بۆیە بۆ ترامپ هیچ نەماوەتەوە جگە لە ڕێککەوتنێکی بەپەلە لەگەڵ (لۆبییەکانی سەهیۆنی و جوولەکە لە ئەمریکا) و لە پێشەنگیاندا ڕێکخراوی ئەیپاک (AIPAC) و گرووپی ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن، کە گەورەترین بەخشەری پارتی پارێزگارانە و خاوەنی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم"ە (Israel Hayom)، کە لە ئیسرائیل دەردەچێت و لە جیهاندا دابەشدەکرێت! ٤- ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن بە ڕاهێنەری سەرەکی و دابینکەری دارایی هەڵمەتەکەی ترامپ و گەیاندنی بە دەسەڵات دادەنرێت، بەڵام کاتێک ترامپ لە پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ دوورکەوتەوە و ڕژێمی ئێرانی نەڕوخاند (کە بەڵێنی پێدابوو بیڕوخێنێت)، پێش چەند مانگێک لەگەڵیدا بەشەڕ هات و دارایی لێ بڕی و ڕەخنەی لێگرت و گوتی: پیاوێکی وەفادار نییە و دەمەقاڵێیەکی توند لە نێوانیاندا ڕوویدا.. ٥- لەکۆتاییدا کاتێک ترامپ هەستی کرد لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا دەدۆڕێت و ئەمەش واتە دادگاییکردنی و دەستلەکارکێشانەوەی..... گەڕایەوە بۆ لای بە پارانەوە، چونەکە پێویستی بە (پشتیوانی ئەو و پشتیوانی لۆبی جوولەکە و پشتیوانی دارایی) بوو، ئەو و ئەوانیش مەرجەکانی خۆیان لەسەر ترامپ دانا کە بریتی بوون لە: ١- پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشێوەیەکی ئاشکرا و کرداریی. ٢- بەڵێندان بە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران لەمجارەدا! ترامپ بە هەردوو مەرجەکە ڕازی بوو.
مەرجی یەکەمی ڕاگەیاند، کە پشتیوانی نەتانیاهۆ دەکات بۆ ئەوەی بباتەوە و هیچ سەرکردەیەک نییە ڕابەرایەتی ئیسرائیل بکات لەم کاتەدا جگە لە نەتانیاهۆ، ترامپ بەمشێوەیە گوتی.
ترامپ و لۆبییە جوولەکەکان چوون و ڕکابەرە ئەوروپییەکانی پۆتینیان خستە ناو پشێوییەوە، کە لە فەرەنساوە دەستیپێکرد و دەوڵەتە ئەوروپییەکانی تری، وەک ئیتالیا و وڵاتانی تری گرتەوە، تاوەکو ئەوروپا لە قەیرانەکاندا نوقمبێت (لە سەروویانەوە ئەمنی و ئابووریی و گۆڕینی حکومەتەکان) و ڕووسیا لە پەستان و هەڕەشە ڕزگاری بێت!
❤2🔥2👏1
مەرجی دووەم:- ترامپ بە ئاگاداری لۆبییە سەهیۆنییەکان چووە ناو ڕێککەوتنێک لەگەڵ پۆتین، تاوەکو لاڤرۆڤ دوا ئاگاداری بگەیەنێتە ئێران بۆ ڕاگەیاندنی خۆدەستبەرداربوون (تەسلیمبوون)، دواتر دوورکەوتنەوەی ڕووسیا لە ئێران، لە بەرامبەردا (پۆتین ئەو زەوییانەی ئۆکرانیا بەدەستدەهێنێت، کە دەستی بەسەردا گرتوون، لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوت و قوفڵکردنەوە و کردنی هێڵەکانی (نۆرد ستریم ١) و (نۆرد ستریم ۲)ی ڕووسی بەرەو ئەڵمانیا و ئەوروپا و ڕوخاندنی سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی و هاتنی ڕژێمێکی نوێ بە چاودێری ئەمریکا، کە لەگەڵ ڕووسیادا سازش بکات. ٦- ناوچەکە بەرەو بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە دەچێت و ئەم بوومەلەرزەیە پاشکۆ و لێکەوتەی لایەنی دەبێت، کە دەوڵەتان و ڕژێمەکان دەهەژێنێت و هەندێک حکومەت دەڕوخێنێت، ئەم بوومەلەرزەیەش دەستپێکێک دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ناوچەکە و لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ! ٧- پرسیارەکە لێرەدا دەمێنێتەوە: ئامادەکارییەکانی عێراق چیین بۆ ئەوەی لەم بوومەلەرزەیە و لێکەوتەکانی ڕزگاری بێت
❤3🔥2👏1
💠بۆ مێژوو💠


ئایا ١٠ ساڵی داهاتوو، ناچار دەبین هەمان ووتەی ژەنەراڵی سەربازی نێجیریا دووبارە بڵێینەوە؟
دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا، چاس فریمان دەگێڕێتەوە، لەکاتی نانی بەیانی لەسەربازگەی دۆدانی ئەفریقیا، ژەنەراڵی سەربازی ئەوکاتی نێجیریا ئیبراهیم بابانگیدا بە دیپلۆماتکارەکەی ئەمریکا دەڵێت؛ “نێجیریا دەبووە یەکێک لە ووڵاتە بەهێزەکانی ناوچەکە، بەڵام یەک کێشەی هەیە!” ئەویش دەپرسێت کێشەکە چییە؟ لەوەڵامدا دەڵێت؛ “ئەگەر نێجیرییەکان دانیشتوان نەدەبوون”.
ژەنەڕاڵە نێجیرییەکە دەویست ناراستەخۆ ئەوە بڵێ کە سەرجەم نەهامەتی و دواکەوتوویی ووڵاتەکەی هەڵەی میللەتەکە خۆیەتی!

بیست ساڵ زیاتریش دەبێ جیهان هێندەی ئەمڕۆ ئامادەسازی سەربازی ناکات و خۆیان ڕێک ناخەنەوە ئێمەی کورد نەبێ! لەژاپۆنەوە بۆ ئەڵمانیا و فینلاند، هەموویان خەریکی ئامادەکاری سەربازی و ئاسیشیین.
بەڵام لەئێستادا ناوماڵی کورد لێکترازان و گرژی زیاتر!
لەو سەردەمەی ئێستاشدا، هیچ کاتێک هێندەی ئێستا، زلهێزێکی جیهانی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەخەمی بەهێزکردنی کورد نەبووینە، لەیەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەوە بۆ میدیای ئازاد و پشتیوانی دارایی و لۆجستیکی.
ئایا ١٠ ساڵی داهاتوو، ئێمەش ناچار دەبین هەمان ووتەی تاڵی ئیبراهیم بابانگیدا دووبارە بڵێینەوە؟ ئەمجارە بۆ نێجیرییەکان نا بەڵکو بۆ کورد بۆ خۆمان؟؟
❤4👏2👍1
ئەگەر دوژمنەکەت بناسیت و خۆت بناسیت، پێویست ناکات لە ئەنجامی شەڕ بترسیت. بەڵام ئەگەر خۆت بناسی بەڵام دوژمنەکەت نەناسی، بۆ هەر سەرکەوتنێک بەدەستی بهێنیت، تووشی شکست دەبیت. وە ئەگەر نە دوژمنی خۆت بناسی و نە خۆت، ئەوا لە هەموو شەڕێکدا شکست دەهێنیت.
🔥7❤2👍1
💠فەن و عیرفانی سیاسەت ئەمەیە بە سادەیی


کولفەی دروستکردنی هەر ١٠٠ دۆلاریەک بە نزیکی و بە گریمانەیی ٥ سەنت دەکەوێت لە کارگەی دروستکردنی دۆلار
یەک تاک دۆلار سەد سەنتە
واتە بە هەر ١٠٠ دۆلاریەک بەنرخی بازار دەتوانرێت ٢٠٠٠ سەد دۆلاری دروست بکرێت لە کارگەی دروست کردنی دۆلار
١٠٠*١٠٠÷٥=٢٠٠٠
ئەگەر وادانێین یەک بەرمیل نەوت بە سەد دۆلار بێت
ئەوا لە کارگەی دروستکردنی دۆلار لە راستیدا ٥ سەنت دەکەوێت
واتە بە سەد دۆلار نرخی بازار دەتوانرێت ٢٠٠٠ بەرمیل نەوت بکردرێت بە نرخی دروستکردنی کارگەی دۆلار
ئەوەیە معامەلە
دنیا ئاوا دەسورێت
👍4💯2❤1
فەلسەفەی جەنگ و ناسینی دوژمن

ململانێ و جەنگ ڕوویەکی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانن لە مێژووە تا ئێستا جەنگ و ململانێکان چەندین فۆڕمی جیاوازیان بینیووە بەڵام گرنگترین خاڵی جەوهەری لە جەنگدا ناسینی دوژمن ە لەبەر ئەوەی ڕێت پێئەدات بزانیت لەگەڵ چی و کێدا مامەڵە دەکەیت و کەی و چۆنیش بجوڵێیت ،وە چەندین پاڵەوانێتی و داستانی گرنگی مێژووی هەن شایەتی ئەوە دەدەن تا دوژمن بناسیت باشتر دەرفەتی زاڵ بوون بردنەوە دەستەبەر دەکەیت، ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەندین سەرۆک و بە چەندین گەڕی کابینە جیاوازەکانیان سزای ئابووریان خستۆتە سەر ئێران بە مەبەستی لاواز کردن و ڕوخاندنی ئێران، ئەنجام ئێران نەک هەر لاواز نەبوو بەڵکو ئێران شۆڕشی ئیسلامی هەناردە کرد لە ناوچەکە و سەلماندی سزای ئابووری باوی سەردەم نەک هەر کاریگەر نییە بەڵکو وەچەرخانێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تا ئێستاش خوێندنەوەی چەندین ساڵەی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای باوی گریمانەکانە هەرچەندە گریمانەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان بە تایبەت مۆساد ئەوەندە وردن لەگەڵ واقیعەکەدا جیاوازی ناکرێت ، بەڵام قابیلی هەڵەن وەک فایلی ئێران ، فەلسەفەی ستراتیژی لێدان لە ئێران و سیناریۆکان وەک لە پێشتر ئاماژەم پێکردووە لە پلانی ئەی و بی دەڕوات و دوور نییە تا پلانی زێت سیناریۆی بۆ دانرابێت لەبەر ئەوەی کەم بینینی ئێران و کەوتنە جەنگی ڕاستەوخۆوە لەگەڵیدا خۆکوژییە، لێرەدا باسێک هەیە سەبارەت بەم دۆخە و تا ئێستاشی لەسەر بێت هەم ئیسرائیل هەم ئەمریکا بە دوای خاڵی لاوازی ئێراندا دەگەڕێن وەک پاژنەیی ئەخیلی یۆنانی وە لە ئەدەبیاتی یۆنانیدا باسکراوە ڕێک دۆخی ئێستای ئێرانە بەرامبەر نەیارانی باسەکەش بەم جۆرەیە ئەخیلیۆس کوڕی پێلیۆس پاشای خواوەندی دەریایی یۆنانیەکان کاتێک منداڵە و نەبۆتە خوداوەند ، باوکی لە ڕوباری نەمری ستێکس نوقم دەکات بۆ ئەوەی ببێتە نەمر و نەتوانرێت ببەزێنرێت بەڵام باوکی هەموو گیانی نوقم دەکات و تەنها پاژنەی پێی نەبێت کە بە دەستی قاچی کوڕەکەی پێگرتووە بۆیە کوڕەکەی دەبێتە جەنگاوەرێکی ئازا بەڵام خاڵی لاوازی کوڕەکەی دەبێتە پاژنەی پێی، بۆیە کاتێک ئەخیلی گەورە دەبێت دەبێتە جەنگاوەر و زۆرێک لە جەنگاوەران دەبەزێنێت وەک لەوانە هێکتۆر یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانەی یۆنانی بەڵام لەلایەن برای هێکتۆر خاڵی لاوازی دەدۆزرێتەوە و بە تیرێکی ژەهراوی دەدرێت لە پاژنەی پێی خواوەند ئەخیلی و دەکوژرێت، بۆیە لە فەلسەفەی یۆنانیدا کاتێک باسی پاژنەی ئەخیلی دەکرێت بۆتە هێمای خاڵی لاوازی هەر بەهێزێک، ئەم دۆخەی ئێستای ئەمریکا و ئیسرائیل کە زیاتر لە چل ساڵە بە ئێرانی دەکەن دۆزینەوەی خاڵی لاوازە و تا ئێستاش تەنها توانیویانە قەڵغانی ئێران ببڕن ، ئایا کەی دەگەن بە پاژنەی ئێران و تیرە ژەهراویەکەی تێدەگرن کات پێمان ئەڵێت.


ئامادەکردنی: پڕۆتۆکۆڵ
❤3🔥1👏1
هەڵکشانی بەریەککەوتنەکان، هاوکات لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی عێراق، تورکیا و پاکستان، بۆ داخستنی سنوورەکانیان، ژینگەیەکی نوێی هەرێمی دەهێنێتەپێشەوە، کە ئێران لە ناوەڕاستی بازنەی گەمرۆداندایە. چەسپاندنی ئەم نەزمە نوێیە لە دژی ئێران، حیساباتی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بەتایبەت عێراق، تووشی گۆڕانکاری بنەڕەتی دەکات. هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران، هاوکات لەگەڵ داخستنی ئاسمان، دەریا و زەمین بەڕووی ئێراندا، ئێران ناچار دەکات دەست بۆ هەموو کارتێکی نهێنی و ئاشکرای خۆی ببات بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆیانە. هەرێمی کوردستانیش کە لە داهاتوودا پەیوەست دەبێت بەم پلانە، واتە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران، قۆناغێکی نوێ لە «هاوسنووری» و «پێوەندی» لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

ئێران هەوڵی ئاژاوە و کێشە لە ناوخۆی هەموو ئەو وڵاتانە دەنێتەوە کە دەرگاکانیان بەڕووی ئێراندا دادەخەن، بەتایبەت هەرێمی کوردستان. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە گومان دەکرێت ئێران لەپێش هەرێمی کوردستان بیگرێتە پێش، کەڵکوەرگرتن لە گرووپە ئیسلامییەکانە بۆ نانەوەی ئاژاوە. لە ماوەکانی پێشوودا نیشانەگەلێکمان لە جموجۆڵی نائاسایی ئەو گرووپانە بینی و تەنانەت ڤیدیۆی «چالاکی» خۆیان بڵاو دەکردەوە. ئەم شانە نووستووانەی پاشماوەکانی گرووپە بنبڕکراوەکانی سەرەتای ٢٠٠٠، کە لە ئێستادا خۆیان لەژێر ناوی «حیزبۆڵڵای کوردستان» ڕێکخستووە، دەبێت زیاتر بخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
جەنگ دەستپێبکاتەوە، ئەمجارە ئێران لەگەڵ سووتانی خۆیدا، هەوڵ دەدات هەموو دەوروبەریشی بسووتێنێت!
🔥3❤1👍1👏1
لە داهاتوودا نرخەکان لە موشەکەکان زیاتر بەرز دەبنەوە📈
🔥4❤2
💠ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرۆکی گۆڕانکاری سەدەی نوێیە
🔥4❤1👏1
کورد ئەگەر لەم قۆناغەی ئێستایا یان هەر قۆناغێکی تردا لەگەڵ نەزم و بەرنامەی جیهانیدا خۆی ڕێک نەخات و بە بەرنامە و سیستماتیک داخڵی ڕووداوەکان نەبێت ،دڵنیا بن هەر ژێردەستە و پاشکەوتە ئەبێت ، ئەبێت کەسێک هەبێت بەرپرسیارێتی و قورسایی ئەم میللەتە هەڵبگرێ نابێت لە سەدەی ٢١ بژیت سەردەمی تەکنەلۆژیا و ئاڵۆزترین سیستمی بلۆکچەین و هەتا دوایی تازە بە تازە بەدیار ئاسایترین پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکەوە دۆش دامابیت دۆخەکەت بۆ کۆنترۆڵ نەکرێت، هەموومان دەزانین کورد لەلایەن سەرکردایەتیەکەیەوە چەندێک خەدری لێئەکرێت و مافی ئەخورێت بەڵام ئەوانەی دەرەوەی وڵاتیان بینیوە وەک ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتووی ئاسیا کە دەچیتە دەرەوە ئینجا ئەبینین کە چەنێک ئەم میللەتەی ئێمە ماف و حەقی ئەخورێت لە باشترین بارودۆخەکاندا، ئەبێت شتێک هەبێت ڕامان چڵەکێنێت لەم خەوە قوڵە خەبەرمان کاتەوە.
👏3❤1👍1
جیاواز لە هەموو چاوەکان ئێمە بەس بیر لە وتارەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ ،ڕۆژئاوا و ڕوسیا دەکەین لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئێران ، ئەی ئێران خۆی چی هەیە بیڵێت ! یان دەیەوێت چی بڵێت ؟! ئێران تەسلیم نابێت ! لە چی تەسلیم نابێت ؟ لە بەرنامەی ئەتۆمی و ئەتۆمە پیتێنراوەکەی !

ئێران جیاواز لە هەمویان کە تەنیا ئیسرائیل هەست بە مەترسیەکەی دەکات ئەوەیە لە هەموو کات نزیکترە لە چەکی ئەتۆم بۆیە ئەتۆم و ڕژێمی ئێستای ئێران گرێدراوی یەکن و وازهێنان لە ئەتۆم ڕوخاندنی ڕژێمە ! ئەبێت ئەوە بزانین بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕۆحی ڕابەری ئێران خامەنەیی گرنگتر بوو بۆیە ئێستاشی لەسەر بێت ئێران سازش لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکات !
❤2👏2
ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی فەرمی یان کرداری ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە ڕووی دیبلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەستیار دەبنەوە.



١. دابەزینی کاریگەریی ڕێککەوتننامە
نێودەوڵەتییەکان


• شەقبوونی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT): سەرکەوتنی ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بە مانای شکستی گەورەی ڕژێمی نێودەوڵەتیی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی دێت، کە لە دەیەکانی ڕابردوودا کاری بۆ کرا.



• لاوازبوونی ڕۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی


(IAEA): پەیوەندییەکانی ئێران و ئاژانسەکە بەرەو پچڕانی تەواوەتی یان سڕبوون دەچن، چونکە ئاژانسەکە ناتوانێت چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکات بە بەکارهێنانی ئامرازە ئاساییەکانی.



٢. دروستبوونی هاوسەنگییەکی نوێی
سەربازی-دیبلۆماسی (سەردەمی بەرپەرچدانەوە)



• بەهێزبوونی پێگەی دانوستاندنی ئێران: تاران لە سەرجەم مەلەفە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا بە هەڵوێستێکی زۆر بەهێزترەوە دانوستان دەکات، چونکە هێزە گەورەکان بە وشیارییەکی زۆر زیاترەوە (لە ترسی ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی) مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.



• تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا:

دیبلۆماسییەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئێران لەسەر بنەمای “سەپاندنی مەرج”ەوە دەگۆڕێت بۆ “ڕاگرتنی هاوسەنگی و بەڕێوەبردنی تەنگژەکان” (Crisis Management).



٣. بەرپابوونی پێشبڕکێی چەکداریی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا
• دیبلۆماسییەتی بەرگریی وڵاتانی کەنداو: وڵاتانی وەک عەرەبستانی سودییە و ڕەنگە تورکیا و میسڕیش، گوشاری دیبلۆماسیی زۆر دەخەنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدەن بەرنامەی ئەتۆمیی سەربەخۆ یان ڕێککەوتنی گەرەنتیی ئەمنیی بەهێزتر بەدەستبهێنن.



• پەیماننامەی ئەمنیی نوێ: ڕەنگە عەرەبستانی سعودیە جەخت لەسەر واژۆکردنی پەیماننامەیەکی بەرهەڵستکاریی ئەمنیی فەرمی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە (بە هاوشێوەی پەیماننامەی ئەمریکا لەگەڵ ژاپۆن یان کۆریای باشوور).



٤. هەڵوێستی ڕادیکاڵ و سەربازیی ئیسرائیل
• شکستی دیبلۆماسییەتی ئیسرائیل: ئیسرائیل دروستبوونی ئێرانی ئەتۆمی وەک “مەترسیی بوون” (Existential Threat) دەبینێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل دیبلۆماسییەتی ئاسایی وەلا بنێت و ڕووبکاتە:
• فشاری خێرا بۆ کردەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ.
• بڵاوکردنەوەی زیاتری توانا ئەتۆمییەکانی خۆی وەک بژاردەیەک بۆ ترساندن.



٥. دروستبوونی بەرەی نوێ لە هاوسەنگییە جیهانییەکاندا



• پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و ڕووسیا: پەکین و موسکۆ بە کراوەیی پێشوازی لە ئێرانی ئەتۆمی ناکەن (چونکە سەقامگیری لەسەر ڕێگاکانی ئابووریی ئەوان تێکدەدات)، بەڵام لە ڕووی دیبلۆماسییەوە ئێرانی ئەتۆمی وەک کارتێک بۆ لاوازکردنی هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەکاردێنن.
• پچڕانی یەکجارەکیی پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا: دیبلۆماسییەتی ئەمریکا و ئەوروپا بەرامبەر ئێران دەچێتە قۆناغی دوورخستنەوەی تێكڕایی (Containment) و سەپاندنی گەمارۆی زۆر قورس، هاوشێوەی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆریای باکوور.




٦. سزادانی ئابووری و گۆشەگیرکردنی دیبلۆماسی
• مۆدێلی کۆریای باکوور یان پاکستان؟
• ئەگەر بە شێوەیەکی توندڕەوانە و بەبێ ڕێککەوتن بێتە ئاراوە: ئێران ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی دیبلۆماسیی قورس و سزای بەربڵاوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (لە ڕێگەی کاراکردنەوەی سزاکانی ڕابردوو) دەبێتەوە.
• ئەگەر دوای ماوەیەک جیهان واقیعی حاڵ قبوڵ بکات (بە هاوشێوەی پاکستان و هیندستان): هێدێ هێدێ دیبلۆماسییەت لەسەر بنەمای “ڕێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی چەک” و نەهێشتنی هەڵکشانی شەڕ دادەمەزرێتەوە.




پوختە: دروستبوونی ئێرانی ئەتۆمی کۆتایی بە سەردەمی “ڕێگریکردن لە ڕێگەی دیبلۆماسییەوە” دەهێنێت و ناوچەکە دەباتە ناو سەردەمێکی نوێ لە “بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی” (Nuclear Deterrence)، کە تێیدا مەترسیی ڕوودانی هەڵەی ئەتۆمی یان جەنگی هەرێمی بە شێوەیەکی بێپێشینە بەرز دەبێتەوە.
❤4🔥1👏1🥱1
«ئۆپشنی سامسۆن» (Samson Option)


ناوی ستراتیژێکی سەربازی و ئەتۆمیی نهێنیی ئیسرائیلە، کە لە کاتی قەیرانێکی بوونیادی و مەترسیی لەناوبردنی تەواوەتیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا، وەک دواهەمین بژاردە بەکاردێت.


ئەم دەستەواژەیە لە چیرۆکی «سامسۆن» لە پەڕتووکی پیرۆزەوە وەرگیراوە؛ کاتێک سامسۆن چاوی دەردەکەن و دەبەنە ناو پەرستگەی دوژمنەکانییەوە، لە کۆتاییدا ستوونەکانی پەرستگەکە دەڕوخێنێت و خۆی و هەزاران لە دوژمنەکانی پێكەوە دەکوژێت (بە وتەی خۆی: «با گیانی منیش لەگەڵ فەلیستییەکاندا بمرێت»).
لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەم ستراتیژە دەخەینە ڕوو:


١. ناوەرۆکی ستراتیژەکە چییە؟
ئەم ئۆپشنە دەڵێت: ئگەر ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکا و کەوتە بەر مەترسیی لەناوبردنی تەواو، ئەوا دەبێت هەموو توانایەکی ئەتۆمیی خۆی بەکاربهێنێت بۆ وێرانکردنی نەیارەکانی و تێکدانی ناوچەکە بە تەواوی. ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە پەیامێک بە جیهان و دوژمنەکان بدات: “ئگەر ئێمە نەبین، کەس ناتوانێت بمێنێتەوە” یان وەک لە ستراتیژی سەربازیدا دەگوترێت: (Mutual Assured Destruction - وێرانیی هاوبەشی دڵنیاکراو).



٢. سەرچاوە و مێژووی دروستبوونی
ئەم ستراتیژە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٦٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٧٠ لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (لێڤی ئەشکۆل) و وەزیری بەرگری (مۆشە دایان) پەرەی پێدرا، هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئیسرائیل لە دیمۆنا.
بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی «سەیمۆر هێرش» (Seymour Hersh) لە کتێبەکەیدا بە ناوی «خاکی بێباوەڕان» (The Samson Option) لە ساڵی ١٩٩١دا، بە وردی باسی لەم پلانە نهێنییە کرد و کردی بە باسێکی جیهانی.



٣. چۆنیەتیی جێبەجێکردنەکەی (ئاراستەی
مووشەکەکان)
بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی هەواڵگریی نێودەوڵەتی، مووشەکە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل (کە لە سەر زەوی، ژێر زەوی و لە ڕێگەی ژێڕدەرییەکانی دۆڵفینەوە کە لە ئەڵمانیا کڕدراون هەڵدەگیرێن) تەنها ئاراستەی دوژمنە هەرێمییەکان نەکراون، بەڵکو ئاراستەی پایتەخت و ناوەندە گەورەکانی جیهانیش کراون (لەوانەش پایتەختەکانی ئەوروپا و شوێنەکانی تر)، وەک هۆشدارییەک کە ئەگەر ڕۆژئاوا دەستبەرداری ئیسرائیل ببێت و ببێتە هۆی لەناوبردنی، ئەوا پایتەختەکانی ئەوانەش سەلامەت نابن.



٤. پەیوەندیی بە «ئێرانی ئەتۆمی»یەوە چییە؟



لە ئێستادا، کاتێک باسی ئێرانی ئەتۆمی دەکرێت، ئیسرائیل «ئۆپشنی سامسۆن» وەک هێڵی سووری کۆتایی دەبینێت. ئیسرائیل پێیوایە بوونی چەکی ئەتۆمی لە دەست ڕژێمێکی وەک ئێرندا کە بانگەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات، هەڕەشەیەکی بوونیادییە. بۆیە ئەگەر مەترسیی ڕاستەقینە دروست ببێت، پێش ئەوەی ئۆپشنی سامسۆن دژی نەیارانی ناوچەیی بەکاربهێنرێت، ئیسرائیل هەموو ڕێوشوێنێکی سەربازیی پێشوەختە (وەک لێدانی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران) دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەیشتنی ئێران بەو توانایە بکات.
❤3👍2👏1
وتم بە بەتەواوی ئەو پرسیارەش لە ناختاندا نەهێڵم کە خودی سامسۆن کێیە


لە پەڕتووکی پیرۆزدا (لە پەیمانی کۆن / تەورات بەتایبەت لە پەرتوُوکی دادوەران بەشەکانی ١٣ تا ١٦)، سامسۆن (یان شمشۆن) یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان کە وەک دادوەر و پاڵەوانێکی خودایی بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئیسرائیل لە ژێر دەستەسەڵاتی «فەلیستییەکان» (دوژمنە سەرەکییەکانی ئەو
سەردەمەی ئیسرائیل) هەڵبژێردراوە.


خەسڵەت و چیرۆکەکانی سامسۆن دەخەینە ڕوو:



١. هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە کوێوە بوو؟
سامسۆن بەوە ناسراوە که بەهێزترین مرۆڤی سەر زەوی بووە و هێزێکی فیزیاییی لەڕادەبەدەری هەبووە (بۆ نموونە: شێرێکی بە دەستی خۆی کوشتووە بێ هیچ ئامرازێک، یان بە پەتی بەستراوەوە توانیویەتی کۆت و بەندەکان بشکێنێت ئەم هێزە گەورەیە پەیوەندیی بەوەوە هەبووە کە ئەو «نەزری خودا» (Nazarite) بووە؛ واتە لە دایک بوونیەوە خودا تەرخان کردووە بۆ ئەو ئەرکەو مەرجی سەرەکی ئەوە بوو
کە قژی سەر و ڕیشی هەرگیز نەبڕدرێت.



٢. چیرۆکی دۆڕان و تێکشکانی
(دالێلا)
سامسۆن ژیانێکی تایبەتی هەبوو و لاوازیی سەرەکیی ژنان بوو. لە کۆتاییدا دڵی بە ژنێکی فەلەستینی بە ناوی «دالێلا» (Delilah) دەبەستێت. فەلەستینیەکان پارەیەکی زۆر بە دالێلا دەدەن بۆ ئەوەی نهێنیی هێزەکەی سامسۆنی بۆ ئاشکرا بکات. سامسۆن دوای چەند جارێک لە هەڵخەڵەتاندن، لە کۆتاییدا نهێنییەکەی پێ دەڵێت و دەڵێت: “ئەگەر قژم تاشرێت، هێزەکەم نامێنێت و دەبمە مرۆڤێکی ئاسایی”. کاتێک سامسۆن لە باوەشیدا خەوتووە، دالێلا قژی دەتاشێت و بەم شێوەیە فەلەیستینیەکان دەستی بەسەردا دەگرن، چاوەکانی دەردەکەن و دەیبەنە شارەکەیان بۆ
کۆیلایەتی و کاری قورس.


٣. کۆتایی بەناوبانگی (مردنی سامسۆن)
ڕۆژێک فەلەستینیەکان ئاهەنگێکی گەورە بۆ خودای ئەوکاتی خۆیان دەگێڕن و سامسۆن دەبەنە ناو پەرستگە پڕ لە جەماوەرەکەوە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ بکەن. لەو کاتەدا، قژی سامسۆن تا ڕادەیەک گەشابووەوە و هێزەکەی کەمێک بۆ گەڕابۆووە . ئەو داوا لە خودا دەکات هێزێکی تری پێ بدات بۆ ئەوەی تۆڵەی چاوە دەرکراوەکانی بکاتەوە. سامسۆن دەست دەکات بە پاڵنانی دوو ستوونی سەرەکی کە پەرستگەکەیان ڕاگرتبوو، پەرستگەکە دەڕوخێت و خۆی و هەزاران لە سەرکردە و خەڵکی پێكەوە دەمرن.
ئەم کۆتاییە تراژیدییە و مردنی سامسۆن لەگەڵ دوژمنەکانیدا، بووە بنەمای ئەو دەستەواژە سەربازییەی کە باسی لێوەکرا («ئۆپشنی سامسۆن»).


تەبعەن ئەم چیرۆکە لەناو ئیسرائیلیەکان زۆر باوە و باوەڕ و قەناعەتێکی تەواویان پێی هەیە و یەکێک لە گرنگترین ئۆپشنی سەربازییان بەناوە ناوە و قەناعەتی ئەوان بۆ ژیانی دنیا ئەوەیە هەمووی دەبێت بکەوێت لەگەڵ
کەوتنی مندا
❤2👏2
Protocol-پڕۆتۆکۆڵ pinned «ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی فەرمی یان کرداری ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە ڕووی دیبلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەستیار دەبنەوە. ١. دابەزینی کاریگەریی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان • شەقبوونی پەیماننامەی…»
* لە شەڕ و جەنگدا، سەرکەوتن مانایەکی جێگیر و نەگۆڕیی نییە، بەڵکو مانای سەرکەوتن لای هەریەکە لە وڵاتی هێرشکار و بەرگریکار زۆر جیاوازە. خواستی سەرەکی هێرشکار ژێردەستەکردنی دوژمنەکەی و شکاندنی ویست و ئیرادەکەیەتی تا ناچاری بکات مەرجەکانی قبوڵ بکات و ڕێککەوتنامەی خۆبەدەستەوانی پێ واژۆ بکات. هەر وەک ئەوەی ئەمریکا لەجەنگی دووەمی کەنداودا لەساڵی ۱۹۹۱ لەگەڵ عیراقدا کردی. یان وە ڕوخاندنی ڕژێمی صەدام لە ساڵی ۲۰۰۳ لە ڕێگەی لەشکرکێشی هاوبەشی ئەمریکا و بەڕیتانیا بۆ سەر عیراق. لێرەدا ئەگەر وڵاتی هێرشکار بە ئامانجە سیاسییەکانی نەگات، هەر فیشەکێکی تەقێندراوی دەبێتە فیشەکی بەهەدەرچوو.

* بەڵام مانای سەرکەوتن لای وڵاتی بەرگریکار، شتێکیترە و ئەوە نییه که دوژمنەکەی لە ڕووی سەربازییەوە تێکبشکێنێت، بەڵکو ئەوەیە ڕێگە نەدات بکات به ئامانجەکەی، لای وڵاتی بەرگریکار، سەرکەوتن ئەگەر لەناو شاڕ و وڵاتی وێرانیشدا بێت، مانەوەیە لەسەرپێ و ملکەچنەکردنە بۆ ئەو مەرجانەی بەزەبری چەک و هێز بەسەریدا دەسەپێنرێت. ڕووسیا دەیزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەی ناپلیۆندا لەساڵی ۱٨۱۳ شکست دەخوات، بۆیە شەڕی لەگەڵدا نەکرد و تاکتیکی پاشەکشەی لەبەرامبەریدا پەیڕەوکرد، تا ناپلیۆنی ڕاکێشا ناو دەشتە ساردوسڕەکانی موسکۆ و ڕووسیا، بەڵام خۆنەگرتنی ناپلیۆن و بڕیاری کشانەوە و لەدەستدانی بەشی هەرە زۆری سوپاکەی بەهۆی سەرما، شکستی ڕووسیای گۆڕیی بۆ سەرکەوتن، بێ ئەوەی شەڕ بکات.! لێرەدا ئامانجی ڕووسیا مانەوە و ملکەچنەکردبوو، بۆیە بە تاکتیکێکی ژیرانە شکستی گەورەی خۆی گۆڕیی، بۆ سەرکەوتنێکی ستراتیژیی.

* ئەگەر ئەم لێکدانەوه فیکریی و فەلسەفییە، لەسەر شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران جێبەجێ بکەین، بە حەقیقەتێکی ڕاست و دوور لە چەواشەکاریی و پڕوپاگەندە دەگەین. ئەویش ئەوەیە. ئەرێ ئەمریکا و ئیسرائیل وەک وڵاتی هێرشکار، ئێرانیان ڕوخاندووە و ئامانجە سیاسییەکان لە ملپێکەچکردن و خۆڕادەستکردنی بەدەستهێناوە و مەرجەکانی خۆیانیان بەسەردا سەپاندووە.؟ ئایا ئێران تەسلیمبووە وەک ئەو تەسلیمبوونەی ئەمریکا له سیناریۆکەی ڤەنزوێلادا بەدەستیهێنا.؟

* ئەوەی لە ئەرزی واقیعدا بەدی دەکرێت، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەی کردوویانە، تێکدان و وێرانکاریی بووە. ئاخر پڕد و زانکۆ و وێستگەی کارەبا و قوتابخانە و پاڵاوگە و پڕۆژەی ئاو و کارگەی دروستکردنی ماستیان وێرانکردووە. واتا لێرەدا پێش دەوڵەت، خەڵکیان بە ئامانجگرتووە، پرسیارێک لێرەدا دێتە پێشەوە، ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ وێرانکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، هێرشیان کردە سەر ئێران یان بۆ ئامانجە سیاسییەکانیان.؟! لە ستراتیژیەتیی سەربازییدا، ڕاستییەکی تاڵ هەیە، ئەویش ئەوەیە، شکستی هێرشبەران، لە گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانیان، خۆی لە خۆیدا، ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی وڵاتی بەرگریکارە.!
👍4
ئەو بکوژەی ئاکرێ ئەمشەو نەگیرێ سبەی ئێوارە هەورزا گوڵپی ئەڵێ میوانێکمان هەیە مایکڵ سکۆفیڵد بەگونی
🤪10❤1🔥1😱1