ڕۆژنامەی بەناوبانگی The Wall Street Journal درۆنی شاهیدی ئێرانی ئەو درۆنە دڵ خوازەیە هەموو وڵاتێک خوازیاری ئەوەیە بەدەستی بهێنێت!
درۆنی شاهێدی ئێرانی سەرکەوتوترین جۆری درۆنە و چەند فێرژنێکی جیاوازی هەیە و ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیادا بە درۆنێکی ورد و هەرزان ناسراوە و شانازی سیستمی درۆنی ئێرانە

🔥3👍2👏2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامنێر: متمانەت بە نەتەنیاهۆ هەیە؟
ترەمپ : متمانەم بە کەس نییە ! لە دونیای سیاسەت متمانە بە کەس ناکەم
کرۆکی تێگەیشتن لە دنیای سیاسەت بەرژەوەندی خۆت یان بەرژەوەندی هاوبەشە نەک متمانەی کوێرانە و عاتیفە !

🔥5🥰3👍1
عێراقی نوێ !
پڕۆسەی سیاسیی لە عیراقدا به هەرێمی
کوردستانیشەوە بەدەستنەبوونی کەسانی شەڕافەتمەندەوە دەناڵێنێت، هەر ئەوەشە سەرەڕای ئەو هەموو دزیی و تاڵانیی و تیرۆر و تۆقاندنەی هێزی میلیشیاییەکان ئەنجامی دەدەن، چاوەڕێی ئەوە نەکرێت، پڕۆسەکە شکست بێنێت و بکەوێت، چونکە لە ئاساسدا، پڕۆسەکە خۆی شکستخواردوو و کەوتووە. ڕێک وەک ئەوەیە، کە حەزرەتی مەسیح دەفەرمێت، ئەو خەڵکانەی کە دانیشتوون. هەرگیز ناکەون.!
* عیراق بەدبەخترین و تاریکترین قۆناغ لە مێژوودا بەخۆیەوە دەبینێت، بووەتە ئەو کێڵگەیەی کە جۆرج ئۆروێل لە ڕۆمانەکەیدا"مەزرای ئاژەڵان"باسی دەکات، کێڵگەکە لەلایەن بەرازەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و لە هەموو ڕووێکەوە کۆنترۆڵکراوە، لەکاتی بوونی هەر ناڕەزایەتییەکیشدا، بەرازەکان، صەگە دڕندەکانیان بەردەدەنە گیانی ئاژەڵانیتر. بۆیە هیوا هەڵچنین بە دروستبوونی گۆڕانکاریی بەتایبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە، بەر ئەنجامی نەفامی و خۆشخەیاڵی و تێنەگەیشتنە لە دونیای سیاسەت و حوکمڕانیی.

👏4❤3👍1
بابەتێکی پێکەنیناوی!
لە دوێنێوە ناڕازایەتی و خۆپیشاندان ڕووی لە فەڕەنسا کردووە بە هۆی گرانی خزمەتگوزاری و کەمی موچە و گرانی شتومەک ،خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام و شت دەشکێنن و تاڵانی دەکەن هەرچەندە من لەگەڵ تێکدان و سوتاندن و تاڵانی نیم بەڵام لە فەراغی ئەمنی و تێکچونی ئاسایش و خەڵکیش بابەتی گرانی و بارگرانی بێت ، دزی و تاڵانی شتێکی چاوەڕوان کراوە، بەڵام ئەسڵی بابەتەکە ئەمەیە ، دێمە کۆمێنتەکان چی دەبینم ! خەڵک کە موچەی خوراوە و موچەی دوا دەکەوێت و هەزار باج و سەرانەی زیادی لێوەردەگیرێت پێدەکەنێت و دەڵێت هەمووی مسوڵمان و نازانم سەر ڕەشە ئەمە دەکات ! نا برام ڕاستە ئەوەی دزی و تاڵانی دەکات بەشێکی سەر ڕەش و پەنابەرە بەڵام ئەوان سەد قاتی تۆ زیندوون ، ئەو موچەی کەمە قبوڵی ناکات تۆ موچەت دەخورێت پێئەکەنیت و سەرت کزە ، ئەو خزمەتگوزاری فولە و داوای باشتر کردن و هەرزانکردنی دەکات ، تۆ کارەبات نرخی لە ئەمریکا زیاترە و موچەکەت بەم دۆلارە تازەیە ٢٨٠$ دۆلارێکە ئەویش دوومانگ جارێک و ساڵی ١٠ موچە وەردەگریت! بۆ پێشەوە میلەتی جڕت و چەقەنە و گاڵتە و گەپ

👏6❤2👍2🔥1
💠بەژمارە
درێژترین ماوەی وتاری سەرکردەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
معمر قەزافی سەرۆکی پێشوی لیبیا 269 خولەک ساڵی 2009
فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووی کوبا 269 خولەک ساڵی 1960
نیکیتا خروچۆڤ سەرۆکی پێشوی سۆڤیەت 140 خولەک ساڵی 1960
سیکۆ تۆری سەرۆکی پێشوی گینیا 144 خولەک ساڵی 1960
سوکارنۆ سەرۆکی پێشوی ئیندۆنیزیا 121 خولەک ساڵی 1960
269 خولەک واتە چوار کاتژمێر و ٢٩ خولەک قسە کردن بێ پچڕان 🙂
لای خۆشمان 10 خولەک زیاتر قسەبکا تێکەڵیەکا.

👍5❤2👏2
* ئەگەر کەسێک دزیی لە خەڵک بکات. ڕۆژێک دزێکیتر هێرشی بکاتە سەر و دزیی لەو دزە بکات. مەعقولە ئێمە دژی دزی یەکەم پشتگیری دزی دووەم بکەین و بڵێین چی بچێنی ئەوە دەدوریەوە.؟ بێگومان نەخێر
* یان لۆژیک و مەنتیقە هاوخەمی دزی یەکەم بین و بڵێین دزیی لێکراوە و نەفرەت لە دزی دووەم بکەین.؟ بێگومان نەخێر.
* کەواتە دەبێت چی بکەین.؟
ڕێگای ڕاست و دروست ئەوەیە، هەردوو دزەکە بە نەفرەت بکەین و هاوسۆز و هاوخەمی خەڵک بین، چونکە قوربانی سەرەکییە و هەردوو دز، له بنەڕەتدا دزییان لە خەڵک کردووە.
* لە بانگەشەی ڕابردووی هەڵبژاردندا، دەیان پاتاڵ و ئینسانی چروکم لە هاوڕێیەتی دەرکرد. چونکە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، دژی دزێک و پشتیوانی دزەکەیتربوون و، ئەمەشیان بە هەڵوێست و ئازایەتیی بە خەڵک دەفرۆشت.!

🔥4👍2❤1👏1
لاڤرۆڤ چ پەیامێکی بۆ تاران هەڵگرتبوو؟
یەکەم:- ڕووسیا وڵاتێک نییە تا کۆتا سات، وەک هاوپەیمان پشتی پێ ببەسترێت، بەڵکو لە چوارەکی کۆتاییدا دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی دەبێت. ئەم کارەی لەگەڵ سەرۆکی یوگۆسلاڤیا، سەرۆکی ئۆکرانیا، کە زێلینسکی ڕوخاندی، سەددام حسین، قەزافی و سەرۆکی ڤێنیزوێلا و بەشار ئەسەد کرد .. ئێستاش تورەی ڕژێمی ئێرانە. باشترین شتێکیش، کە ڕووسیا پێشکەشی هاوپەیمانەکانی بکات یارمەتییەکی بەسوود و بەرژەوەندیخوازانەیە، ئەویش: ١- ئایا پارەتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟ ٢- ئایا کەسانی ئازیزتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟ بەپێی ڕەزامەندی لەسەر خاڵی (١)، بە دڵنیاییەوە (٢)ی لەگەڵدا دەبێت یان بەپێچەوانەوە! دووەم:- لە ڕاستیدا سەردانەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران لەمکاتە تەنگ و هەستیارەدا، سەردانەکەی پریماکۆڤ-مان بۆ بەغدا بەبیر دێنێتەوە پێش وێرانکردنی عێراق و دەستپێکردنی ڕوخاندنی ڕژێمەکەی سەددام حسین. أ:- کاتێک سەرۆکی پێشووتری سۆڤیەت دیارییە (٣) ملیار دۆلارییەکەی وەرگرت (بەپێی ئەو شایەتحاڵی و ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە) و بەشداریکرد لە پەسەندکردنی بڕیاری ئهنجومهنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە ڕێگەی بە بەکارهێنانی هێزدا بۆ دەرکردنی هێزەکانی عێراق لە کوەیت، بە مەبەستی بەدەستهێنانی قەرز و دەستکەوتی دارایی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا. ب:- دواتر سەرۆکی ئێستا پۆتین فرۆشتنی عێراقی تەواو کرد، کاتێک لەڕێگەی نێردراوەکەیەوە (یڤگێنی پریماکۆڤ) یان سەرۆکوەزیرانەکەی داوای لە سەددام حسین کرد، کە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت بۆ ئەوەی وڵات لە جەنگ بپارێزێت، بەڵام سەددام سەرپێچی کرد، بەڵام هەمان داواکاری لەلایەن بەشار ئەسەدەوە قبوڵکرا و بەرەو موسکۆ فڕی. ج:- نازانین ئێستا لاڤرۆڤ لە تاران چیی دەبیستێت:- ئایا ئێران ڕێگاکەی سەددام حسین دەگرێتەبەر؟ یان ڕێگاکەی بەشار ئەسەد؟ سێیەم:- ئەرکەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران ڕێک هەمان ئەرکی پریماکۆڤ بوو بۆ بەغدا. لاڤرۆڤ چوو بۆ تاران بۆ گەیاندنی ئاگادارییەکی توندی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئامۆژگارییەکی سەرۆک پۆتین، کە (دەبێت ئێران ژەهرەکە بخواتەوە) ئەگینا ئێرانیش نامێنێت! چوارەم:- جەنگەکە بە ڕێژەیەکی بەرز دیاریکراوە، یاخود پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە (۲۷)ی ئەم مانگەدا (ئۆکتۆبەر)، یان ڕاستەوخۆ دوای ئەوە .. لە هەردوو بارەکەدا پێش هەڵبژاردنە بەراییەکانی کۆنگرێسە لە (٣)ی نۆڤەمبەری داهاتوو! پێنجەم:- ئەوەی وای لە ترامپ کرد ئاڕاستەی بگۆڕێت بەرەو پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ و جیهان تووشی سەرسوڕمان بکات بریتی بوو لە: ١- هەستکردنی ترامپ بەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکان لە سێی نۆڤەمبەر دەدۆڕێت. ٢- دۆڕاندنەکەشی واتە خنکاندنی و دادگاییکردنی و لابردنی لە دەسەڵات (بە زمانی خۆی گوتی). ٣- بۆیە بۆ ترامپ هیچ نەماوەتەوە جگە لە ڕێککەوتنێکی بەپەلە لەگەڵ (لۆبییەکانی سەهیۆنی و جوولەکە لە ئەمریکا) و لە پێشەنگیاندا ڕێکخراوی ئەیپاک (AIPAC) و گرووپی ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن، کە گەورەترین بەخشەری پارتی پارێزگارانە و خاوەنی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم"ە (Israel Hayom)، کە لە ئیسرائیل دەردەچێت و لە جیهاندا دابەشدەکرێت! ٤- ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن بە ڕاهێنەری سەرەکی و دابینکەری دارایی هەڵمەتەکەی ترامپ و گەیاندنی بە دەسەڵات دادەنرێت، بەڵام کاتێک ترامپ لە پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ دوورکەوتەوە و ڕژێمی ئێرانی نەڕوخاند (کە بەڵێنی پێدابوو بیڕوخێنێت)، پێش چەند مانگێک لەگەڵیدا بەشەڕ هات و دارایی لێ بڕی و ڕەخنەی لێگرت و گوتی: پیاوێکی وەفادار نییە و دەمەقاڵێیەکی توند لە نێوانیاندا ڕوویدا.. ٥- لەکۆتاییدا کاتێک ترامپ هەستی کرد لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا دەدۆڕێت و ئەمەش واتە دادگاییکردنی و دەستلەکارکێشانەوەی..... گەڕایەوە بۆ لای بە پارانەوە، چونەکە پێویستی بە (پشتیوانی ئەو و پشتیوانی لۆبی جوولەکە و پشتیوانی دارایی) بوو، ئەو و ئەوانیش مەرجەکانی خۆیان لەسەر ترامپ دانا کە بریتی بوون لە: ١- پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشێوەیەکی ئاشکرا و کرداریی. ٢- بەڵێندان بە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران لەمجارەدا! ترامپ بە هەردوو مەرجەکە ڕازی بوو.
مەرجی یەکەمی ڕاگەیاند، کە پشتیوانی نەتانیاهۆ دەکات بۆ ئەوەی بباتەوە و هیچ سەرکردەیەک نییە ڕابەرایەتی ئیسرائیل بکات لەم کاتەدا جگە لە نەتانیاهۆ، ترامپ بەمشێوەیە گوتی.
ترامپ و لۆبییە جوولەکەکان چوون و ڕکابەرە ئەوروپییەکانی پۆتینیان خستە ناو پشێوییەوە، کە لە فەرەنساوە دەستیپێکرد و دەوڵەتە ئەوروپییەکانی تری، وەک ئیتالیا و وڵاتانی تری گرتەوە، تاوەکو ئەوروپا لە قەیرانەکاندا نوقمبێت (لە سەروویانەوە ئەمنی و ئابووریی و گۆڕینی حکومەتەکان) و ڕووسیا لە پەستان و هەڕەشە ڕزگاری بێت!

❤2🔥2👏1
مەرجی دووەم:- ترامپ بە ئاگاداری لۆبییە سەهیۆنییەکان چووە ناو ڕێککەوتنێک لەگەڵ پۆتین، تاوەکو لاڤرۆڤ دوا ئاگاداری بگەیەنێتە ئێران بۆ ڕاگەیاندنی خۆدەستبەرداربوون (تەسلیمبوون)، دواتر دوورکەوتنەوەی ڕووسیا لە ئێران، لە بەرامبەردا (پۆتین ئەو زەوییانەی ئۆکرانیا بەدەستدەهێنێت، کە دەستی بەسەردا گرتوون، لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوت و قوفڵکردنەوە و کردنی هێڵەکانی (نۆرد ستریم ١) و (نۆرد ستریم ۲)ی ڕووسی بەرەو ئەڵمانیا و ئەوروپا و ڕوخاندنی سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی و هاتنی ڕژێمێکی نوێ بە چاودێری ئەمریکا، کە لەگەڵ ڕووسیادا سازش بکات. ٦- ناوچەکە بەرەو بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە دەچێت و ئەم بوومەلەرزەیە پاشکۆ و لێکەوتەی لایەنی دەبێت، کە دەوڵەتان و ڕژێمەکان دەهەژێنێت و هەندێک حکومەت دەڕوخێنێت، ئەم بوومەلەرزەیەش دەستپێکێک دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ناوچەکە و لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ! ٧- پرسیارەکە لێرەدا دەمێنێتەوە: ئامادەکارییەکانی عێراق چیین بۆ ئەوەی لەم بوومەلەرزەیە و لێکەوتەکانی ڕزگاری بێت
❤3🔥2👏1
💠بۆ مێژوو💠
ئایا ١٠ ساڵی داهاتوو، ناچار دەبین هەمان ووتەی ژەنەراڵی سەربازی نێجیریا دووبارە بڵێینەوە؟
دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا، چاس فریمان دەگێڕێتەوە، لەکاتی نانی بەیانی لەسەربازگەی دۆدانی ئەفریقیا، ژەنەراڵی سەربازی ئەوکاتی نێجیریا ئیبراهیم بابانگیدا بە دیپلۆماتکارەکەی ئەمریکا دەڵێت؛ “نێجیریا دەبووە یەکێک لە ووڵاتە بەهێزەکانی ناوچەکە، بەڵام یەک کێشەی هەیە!” ئەویش دەپرسێت کێشەکە چییە؟ لەوەڵامدا دەڵێت؛ “ئەگەر نێجیرییەکان دانیشتوان نەدەبوون”.
ژەنەڕاڵە نێجیرییەکە دەویست ناراستەخۆ ئەوە بڵێ کە سەرجەم نەهامەتی و دواکەوتوویی ووڵاتەکەی هەڵەی میللەتەکە خۆیەتی!
بیست ساڵ زیاتریش دەبێ جیهان هێندەی ئەمڕۆ ئامادەسازی سەربازی ناکات و خۆیان ڕێک ناخەنەوە ئێمەی کورد نەبێ! لەژاپۆنەوە بۆ ئەڵمانیا و فینلاند، هەموویان خەریکی ئامادەکاری سەربازی و ئاسیشیین.
بەڵام لەئێستادا ناوماڵی کورد لێکترازان و گرژی زیاتر!
لەو سەردەمەی ئێستاشدا، هیچ کاتێک هێندەی ئێستا، زلهێزێکی جیهانی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەخەمی بەهێزکردنی کورد نەبووینە، لەیەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەوە بۆ میدیای ئازاد و پشتیوانی دارایی و لۆجستیکی.
ئایا ١٠ ساڵی داهاتوو، ئێمەش ناچار دەبین هەمان ووتەی تاڵی ئیبراهیم بابانگیدا دووبارە بڵێینەوە؟ ئەمجارە بۆ نێجیرییەکان نا بەڵکو بۆ کورد بۆ خۆمان؟؟

❤4👏2👍1
💠فەن و عیرفانی سیاسەت ئەمەیە بە سادەیی
کولفەی دروستکردنی هەر ١٠٠ دۆلاریەک بە نزیکی و بە گریمانەیی ٥ سەنت دەکەوێت لە کارگەی دروستکردنی دۆلار
یەک تاک دۆلار سەد سەنتە
واتە بە هەر ١٠٠ دۆلاریەک بەنرخی بازار دەتوانرێت ٢٠٠٠ سەد دۆلاری دروست بکرێت لە کارگەی دروست کردنی دۆلار
١٠٠*١٠٠÷٥=٢٠٠٠
ئەگەر وادانێین یەک بەرمیل نەوت بە سەد دۆلار بێت
ئەوا لە کارگەی دروستکردنی دۆلار لە راستیدا ٥ سەنت دەکەوێت
واتە بە سەد دۆلار نرخی بازار دەتوانرێت ٢٠٠٠ بەرمیل نەوت بکردرێت بە نرخی دروستکردنی کارگەی دۆلار
ئەوەیە معامەلە
دنیا ئاوا دەسورێت

👍4💯2❤1
فەلسەفەی جەنگ و ناسینی دوژمن
ململانێ و جەنگ ڕوویەکی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانن لە مێژووە تا ئێستا جەنگ و ململانێکان چەندین فۆڕمی جیاوازیان بینیووە بەڵام گرنگترین خاڵی جەوهەری لە جەنگدا ناسینی دوژمن ە لەبەر ئەوەی ڕێت پێئەدات بزانیت لەگەڵ چی و کێدا مامەڵە دەکەیت و کەی و چۆنیش بجوڵێیت ،وە چەندین پاڵەوانێتی و داستانی گرنگی مێژووی هەن شایەتی ئەوە دەدەن تا دوژمن بناسیت باشتر دەرفەتی زاڵ بوون بردنەوە دەستەبەر دەکەیت، ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەندین سەرۆک و بە چەندین گەڕی کابینە جیاوازەکانیان سزای ئابووریان خستۆتە سەر ئێران بە مەبەستی لاواز کردن و ڕوخاندنی ئێران، ئەنجام ئێران نەک هەر لاواز نەبوو بەڵکو ئێران شۆڕشی ئیسلامی هەناردە کرد لە ناوچەکە و سەلماندی سزای ئابووری باوی سەردەم نەک هەر کاریگەر نییە بەڵکو وەچەرخانێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تا ئێستاش خوێندنەوەی چەندین ساڵەی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای باوی گریمانەکانە هەرچەندە گریمانەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان بە تایبەت مۆساد ئەوەندە وردن لەگەڵ واقیعەکەدا جیاوازی ناکرێت ، بەڵام قابیلی هەڵەن وەک فایلی ئێران ، فەلسەفەی ستراتیژی لێدان لە ئێران و سیناریۆکان وەک لە پێشتر ئاماژەم پێکردووە لە پلانی ئەی و بی دەڕوات و دوور نییە تا پلانی زێت سیناریۆی بۆ دانرابێت لەبەر ئەوەی کەم بینینی ئێران و کەوتنە جەنگی ڕاستەوخۆوە لەگەڵیدا خۆکوژییە، لێرەدا باسێک هەیە سەبارەت بەم دۆخە و تا ئێستاشی لەسەر بێت هەم ئیسرائیل هەم ئەمریکا بە دوای خاڵی لاوازی ئێراندا دەگەڕێن وەک پاژنەیی ئەخیلی یۆنانی وە لە ئەدەبیاتی یۆنانیدا باسکراوە ڕێک دۆخی ئێستای ئێرانە بەرامبەر نەیارانی باسەکەش بەم جۆرەیە ئەخیلیۆس کوڕی پێلیۆس پاشای خواوەندی دەریایی یۆنانیەکان کاتێک منداڵە و نەبۆتە خوداوەند ، باوکی لە ڕوباری نەمری ستێکس نوقم دەکات بۆ ئەوەی ببێتە نەمر و نەتوانرێت ببەزێنرێت بەڵام باوکی هەموو گیانی نوقم دەکات و تەنها پاژنەی پێی نەبێت کە بە دەستی قاچی کوڕەکەی پێگرتووە بۆیە کوڕەکەی دەبێتە جەنگاوەرێکی ئازا بەڵام خاڵی لاوازی کوڕەکەی دەبێتە پاژنەی پێی، بۆیە کاتێک ئەخیلی گەورە دەبێت دەبێتە جەنگاوەر و زۆرێک لە جەنگاوەران دەبەزێنێت وەک لەوانە هێکتۆر یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانەی یۆنانی بەڵام لەلایەن برای هێکتۆر خاڵی لاوازی دەدۆزرێتەوە و بە تیرێکی ژەهراوی دەدرێت لە پاژنەی پێی خواوەند ئەخیلی و دەکوژرێت، بۆیە لە فەلسەفەی یۆنانیدا کاتێک باسی پاژنەی ئەخیلی دەکرێت بۆتە هێمای خاڵی لاوازی هەر بەهێزێک، ئەم دۆخەی ئێستای ئەمریکا و ئیسرائیل کە زیاتر لە چل ساڵە بە ئێرانی دەکەن دۆزینەوەی خاڵی لاوازە و تا ئێستاش تەنها توانیویانە قەڵغانی ئێران ببڕن ، ئایا کەی دەگەن بە پاژنەی ئێران و تیرە ژەهراویەکەی تێدەگرن کات پێمان ئەڵێت.
ئامادەکردنی: پڕۆتۆکۆڵ

❤3🔥1👏1
هەڵکشانی بەریەککەوتنەکان، هاوکات لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی عێراق، تورکیا و پاکستان، بۆ داخستنی سنوورەکانیان، ژینگەیەکی نوێی هەرێمی دەهێنێتەپێشەوە، کە ئێران لە ناوەڕاستی بازنەی گەمرۆداندایە. چەسپاندنی ئەم نەزمە نوێیە لە دژی ئێران، حیساباتی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بەتایبەت عێراق، تووشی گۆڕانکاری بنەڕەتی دەکات. هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران، هاوکات لەگەڵ داخستنی ئاسمان، دەریا و زەمین بەڕووی ئێراندا، ئێران ناچار دەکات دەست بۆ هەموو کارتێکی نهێنی و ئاشکرای خۆی ببات بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆیانە. هەرێمی کوردستانیش کە لە داهاتوودا پەیوەست دەبێت بەم پلانە، واتە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران، قۆناغێکی نوێ لە «هاوسنووری» و «پێوەندی» لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
ئێران هەوڵی ئاژاوە و کێشە لە ناوخۆی هەموو ئەو وڵاتانە دەنێتەوە کە دەرگاکانیان بەڕووی ئێراندا دادەخەن، بەتایبەت هەرێمی کوردستان. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە گومان دەکرێت ئێران لەپێش هەرێمی کوردستان بیگرێتە پێش، کەڵکوەرگرتن لە گرووپە ئیسلامییەکانە بۆ نانەوەی ئاژاوە. لە ماوەکانی پێشوودا نیشانەگەلێکمان لە جموجۆڵی نائاسایی ئەو گرووپانە بینی و تەنانەت ڤیدیۆی «چالاکی» خۆیان بڵاو دەکردەوە. ئەم شانە نووستووانەی پاشماوەکانی گرووپە بنبڕکراوەکانی سەرەتای ٢٠٠٠، کە لە ئێستادا خۆیان لەژێر ناوی «حیزبۆڵڵای کوردستان» ڕێکخستووە، دەبێت زیاتر بخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
جەنگ دەستپێبکاتەوە، ئەمجارە ئێران لەگەڵ سووتانی خۆیدا، هەوڵ دەدات هەموو دەوروبەریشی بسووتێنێت!

🔥3❤1👍1👏1
کورد ئەگەر لەم قۆناغەی ئێستایا یان هەر قۆناغێکی تردا لەگەڵ نەزم و بەرنامەی جیهانیدا خۆی ڕێک نەخات و بە بەرنامە و سیستماتیک داخڵی ڕووداوەکان نەبێت ،دڵنیا بن هەر ژێردەستە و پاشکەوتە ئەبێت ، ئەبێت کەسێک هەبێت بەرپرسیارێتی و قورسایی ئەم میللەتە هەڵبگرێ نابێت لە سەدەی ٢١ بژیت سەردەمی تەکنەلۆژیا و ئاڵۆزترین سیستمی بلۆکچەین و هەتا دوایی تازە بە تازە بەدیار ئاسایترین پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکەوە دۆش دامابیت دۆخەکەت بۆ کۆنترۆڵ نەکرێت، هەموومان دەزانین کورد لەلایەن سەرکردایەتیەکەیەوە چەندێک خەدری لێئەکرێت و مافی ئەخورێت بەڵام ئەوانەی دەرەوەی وڵاتیان بینیوە وەک ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتووی ئاسیا کە دەچیتە دەرەوە ئینجا ئەبینین کە چەنێک ئەم میللەتەی ئێمە ماف و حەقی ئەخورێت لە باشترین بارودۆخەکاندا، ئەبێت شتێک هەبێت ڕامان چڵەکێنێت لەم خەوە قوڵە خەبەرمان کاتەوە.
👏3❤1👍1
جیاواز لە هەموو چاوەکان ئێمە بەس بیر لە وتارەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ ،ڕۆژئاوا و ڕوسیا دەکەین لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئێران ، ئەی ئێران خۆی چی هەیە بیڵێت ! یان دەیەوێت چی بڵێت ؟! ئێران تەسلیم نابێت ! لە چی تەسلیم نابێت ؟ لە بەرنامەی ئەتۆمی و ئەتۆمە پیتێنراوەکەی !
ئێران جیاواز لە هەمویان کە تەنیا ئیسرائیل هەست بە مەترسیەکەی دەکات ئەوەیە لە هەموو کات نزیکترە لە چەکی ئەتۆم بۆیە ئەتۆم و ڕژێمی ئێستای ئێران گرێدراوی یەکن و وازهێنان لە ئەتۆم ڕوخاندنی ڕژێمە ! ئەبێت ئەوە بزانین بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕۆحی ڕابەری ئێران خامەنەیی گرنگتر بوو بۆیە ئێستاشی لەسەر بێت ئێران سازش لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکات !

❤2👏2