Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی دەست و خەتی جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمە نەک خودی مەسعود بارزانی !
🔥3👍2❤1👏1
ئەحمەد نەجم بەرێوەبەری کەناڵ8 لە هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە کەچی لە دیداری مێری لە پشت نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی دانیشتووە!

من لە شوێنی (مەسروور بارزانی)ـبم راستەوخۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بانگ دەکەم پێی دەڵێم: بە ئیمزای تۆ فەرمانی دەستگریکردنەکە بۆ هەموو بنکەکانی پۆلیس نێردراوە تا ئەو کەسە دەستگیر بکەن، بە چ حەقێک بەشداری کۆڕبەندێک دەکەی؟ لەگەڵ داواکراوێک لە یەک هۆڵ دادەنیشی و پانێلت دەبێ؟!

کەواتە یاسا و دادگا لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ خەڵکی فەقیر و بێ پشت و پەنایە!؟
👍3👏3❤1🤷1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ تێگەیشتن لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە وردی سەیری ئەم پارچە ڤیدیۆیە بکە


💠حەز دەکەم بینەری ئەم پارچە ڤیدیویە بن لە لایەن دکتۆر جێفری ساکس مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی کۆلۆمبیابە ڕاشکاوی باس کێشە و ململانێکانی ئەمڕۆمان بۆ دەکات

بە ڕیئاکت هاوکار بن😍
❤5👏5👍2
ئۆپەراسیۆنی ئەجەکس (Operation Ajax, 1953)
ئەم ئۆپەراسیۆنە یەکەم کودەتای نێونەتەوەیی بوو کە لەلایەن سی ئای ئەی (CIA)و MI6ی بەریتانیا ئەنجامدرا بۆ ڕووخاندنی محەممەد موسەدێق سەرۆک وەزیرانی ئێران، و گەڕاندنەوەی محمەدرەزا پەهلەوی** بۆ سەر تەختی پاشایەتی.

---

پێشەکی:
- محەممەد موسەدێق لە ساڵی 1951بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئێران و نەوتی ئێرانی نەتەوەییکرد (وەستاندنی کۆنترۆڵی بەریتانیا لەسەر نەوت).
- کۆمپانیای نەوتی ئینگلیز-ئێرانی (AIOC) خەریکی دەستکەوتنی نەوتی ئێران بوو، بەڵام موسەدێق ئەم کۆمپانیایەی نەتەوەییکرد.
- بەریتانیا و ئەمریکا ترسیان لەوە هەبوو کە ئێران بکەوێتە ژێر کاریگەری کۆمۆنیستەکان (سۆڤیەت).



ئامانجە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆن:
1. سەرکوتکردنی دیموکراسیی ئێران و گەڕاندنەوەی پاشا محەممەدرەزا پەهلەوی (کە لە کاتی کودەتاکەدا لە ڕۆما بوو).
2. پاشەکەوتکردنی کۆنترۆڵی ڕژیمی پاشایەتی بۆ ڕێگریکردن لە سۆسیالیزم/کۆمۆنیزم
3. گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی نەوت بۆ دەستی ڕێکخراوە ڕۆژئاواییەکان.



ڕێگاکانی جێبەجێکردن:
✅ پڕۆپاگەندای میدیایی:
- ڕادیۆی CIA (ڕادیۆی ئازادی)بەردەوام هەواڵی نا زانستی بڵاودەکردەوە لەسەر موسەدێق.
- میدیاکانی ئێران لەلایەن CIA-ەوە کۆنترۆڵکرابوون بۆ نیشاندانی موسەدێق وەک "سەرکەوتوو نەبوو" و "خەباتگێڕی کۆمۆنیست".

✅ دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆ:
- ژەنەڕاڵ زەھیدی(پشتگیریکراو لەلایەن CIA) هێزی چەکداری ڕێکخست بۆ شۆڕش.
- پارەدان بە هەندێک لە ئەفسەرە سەربازییەکان و کەسانی کاریگەر بۆ پشتگیری لە کودەتاکە.

✅ فڕۆکەخانەی تاران گیرا:
- لە ١٩ی ئاب ١٩٥٣، هێزە پشتگیریکراوەکان فڕۆکەخانەی تارانیان گرت و موسەدێقیان دەستگیرکرد

✅گەڕاندنەوەی پاشا:
- محمەدرەزا پەهلەوی گەڕایەوە ئێران و بوو بە فەرمانڕەوایەکی بەهێز (بە پشتگیری CIA).

---

ئەنجامەکان:
✔ سەرکەوتنی کودەتاکە:
- موسەدێق لە زیندان خرایە سەر و تا مردنی لە ماڵەوە زیندانیکرا.
- پاشا کۆنترۆڵی نەوتی ئێرانی دا بە کۆمپانیا ئەمریکاییەکان.

✖ کاریگەرییە درێژخایەنەکانی:
- ڕژیمی پەهلەوی بوو بە دیکتاتۆرییەکی بەهێز، کە بووە هۆی شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ .
- ئێرانییەکان ئەم کودەتایەیان وەک دەستتێوەردانی ئەمریکا بینی، کە بووە هۆی ڕق لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
- ڕێگای خۆی کردەوە بۆ دەسەڵاتی خومەینی و کۆماری ئیسلامی.


پوختە:
ئۆپەراسیۆنی ئەجەکس یەکەم نموونەی دەستتێوەردانی نھێنی ئەمریکا بوو لە سیاسەتی ناوخۆی وڵاتێکی تر، کە کاریگەری **قورس و درێژخایەنی لەسەر ڕێچکەی سیاسی ئێران هەبوو. ئەم کودەتایە ئەمریکا و بەریتانیای لە چاو ئێرانییەکاندا بە "شەیتان" ناساند و بووە هۆی کێشەی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران تا ئەمڕۆ
❤3🔥2👏2
ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی ئێران کە تا ئێستاش چاوی بە ئەمریکا و بەریتانیادا هەڵنایەت، تەبعەن سەرچاوەی هەموو کێشەکان و فیتنەی ئەم دنیایە هەر ئەو دوو وڵاتەن
👍4👏2
ئاگاتان لێیە تاعینات لە بەغداد گەرمە !!
👍5😐1
ژیاننامەی محەمەد موسەدێق (١٨٨٢–١٩٦٧) – سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئێران

سەرەتای ژیان و خوێندن:
- لەدایکبوون:١٦ی حوزەیرانی ١٨٨٢ لە تاران، ئێران.
- خێزان:باوکی (میرزا هەدایەتڵا) و دایکی (شاژن مەلەک تاج) پەیوەندییان بە خانەدانێکی باڵادەست و دەوڵەتمەدارەوە هەبوو.
- خوێندن:
- خوێندنی سەرەتایی لە تاران.
- خوێندنی باڵا لە فەڕەنسا و سویسرا بڕوانامەی یاسا و زانستی سیاسی وەرگرت.

---

ژیانی سیاسی:
- سەرەتای کار:وەک والی (پارێزگار) لە چەند پارێزگارێکی ئێران کاری کرد.
- ئەندامێتی لە مەجلیس:لە ساڵی ١٩٢٣بوو بە وەزیری دارایی، بەڵام دواتر لە سیاسەت دوورکەوتەوە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ڕژیمی ڕەزا شا (پەهلەوی).
- ڕۆڵی لە جەنگی جیهانی دووەم:پێشنیاری بیانیاری (Neutrality)ی ئێرانی کرد، بەڵام هەر لەلایەن هێزەکانی ئینگلیز و سۆڤیەتەوە داگیرکرا ١٩٤١

---

سەرۆکوەزیری (١٩٥١–١٩٥٣):
- نەتەوەییکردنی نەوت: لە ١٩٥١، یاسای نەتەوەییکردنی پیشەسازی نەوتی ئێرانی ڕاگەیاند، کە کۆمپانیای نەوتی ئینگلیز-ئێرانی (AIOC) ی لە کارهێنان داڕێشت.
- خەباتی دیموکراسی:گەمارۆی ئابووری و سیاسی لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا داڕێژرا بۆ ڕووخاندنی.
- کودەتای ١٩٥٣ (ئۆپەراسیۆنی ئەجەکس):
- لەلایەن CIA و MI6 ەوە ڕێکخرا.
- موسەدێق دەستگیرکرا و پاشا محەممەدرەزا پەهلەوی گەڕێنرایەوە سەر دەسەڵات.

---

دوای کودەتاکە:
- زیندانی و تەنھایی:زیندانی کراو ٣ ساڵ دواتر ماوەی زیندانییەکەی گۆڕدرا بۆ ماڵەوە زیندانیکردن لە تاران.
- مردن:لە ٥ی ئازاری ١٩٦٧ لە تاران کۆچی دوایی کرد.

میراس و کاریگەری:
✅ ناسراوە وەک باوکی دیموکراسیی ئێران.
✅ ئەو یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئاسیایە کە نەوت نەتەوەییکرد.
کودەتای ١٩٥٣ ڕێگای خستە ڕووی دیکتاتۆری پەهلەوی و شۆڕشی ١٩٧٩.
👍4👏1
پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ (Hannibal Protocol)

بریتییە لە ڕێکارێکی ئەمنی و دیپلۆماسی کە لە ساڵانی دواییدا لەلایەن هەندێک وڵات و ڕێکخراوی نێونەتەوەیییەوە جێبەجێ کراوە. ئەم پڕۆتۆکۆڵە ناوی لە هانیباڵی سەردارێکی کارتاگی وەرگرتووە کە بە یەکێک لە زیرەکترین ستراتیژستەکانی مێژوو دادەنرێت.

نمونە ڕاستەقینەکانی جیهانی مۆدێرن:
ئیسرائیل
- پڕۆتۆکۆڵێکی هەیە بە ناوی هانیباڵ کە لەلایەن دوژمنەوە کەسێک یان سەربازی یان دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی بە دیل بگرن کارا دەبێت

٢. ویلایەتە یەکگرتووەکان
- لە کاتی تیرۆر یان دەستگیرکردنی دیپلۆماتکاران،پلانی تایبەتیان هەیە بۆ تۆڵە کردنەوە

٣. ڕووسیا
- لە کاتی کوشتنی دیپلۆماتکارەکانی لە وڵاتانی دیکە، بە زۆری پلانی تۆڵەسەندنەوەی توند دادەنێت.



کاریگەرییە دیپلۆماسییەکان
- پاراستنی دیپلۆماتکاران: وڵاتەکان هەوڵ دەدەن دیپلۆماتکارەکانیان لە ژێر مەترسی پاراستن.
- توندکردنی سیاسەتی دەرەوە: وڵاتێک کە پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ جێبەجێ بکات، ئەوا وەک وڵاتێکی توند و یاسایی دەردەکەوێت.
- ڕێگری لە دیلگرتن: ئەگەر وڵاتێک بزانێت کە دیلگرتنی دیپلۆماتکارەکانی بەتێکڕایی نابێت، ئەوا کەمتر دەبنە ئامانج.

---

پێشینە مێژووییەکان:
- سەردەمی پێش مۆدێرن: وڵاتەکان بە زۆری تۆڵەیان دەسەندنەوە ئەگەر دیپلۆماتکارێکیان بکوژرێت (وەک کوشتنی دیپلۆماتکارە ڕۆمانییەکان لەلایەن فەڕەنساوە ).


- :جەنگی سارد
: وڵاتەکان زیاتر ڕێکارە گفتوگۆییەکان یان بەکاردەهێنن

---

:کورتە
پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ سیستەمێکی توندە بۆ پاراستنی دیپلۆماتکاران، کە لە ناوی فەرماندەی کارتاگی وەرگیراوە. ئەمڕۆ، وڵاتەکان وەک ئیسرائیل و ئەمریکا ئەم جۆرە پلانەیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە ئەمنییەکان.

پڕۆتۆکۆڵەکە چۆن کاردەکات کە هەر وڵاتێک پەیڕەوی ئەم پڕۆتۆکۆڵە بکات سەرەتا کاتێک پەیڕەوەی ئەم پڕۆتۆکۆڵە دەکەیت واتە کاردانەوەی خێرا و توند جێبەجێ دەکەیت بەرامبەر دەسترێژیکردن بۆ سەر دیپلۆماتکاران و هاوڵاتیان و خاکی وڵاتەکەت نەک گفتگۆکردن و نەرمی نواندن پاشان

قۆناغی یەکەم: پێش گرتن بە ڕووداوەکان
زۆربەی دیپلۆماتکاران ئاسایشی تایبەت و هەواڵگری تایبەتیان هەیە بۆ زانینی پێشوەختەی هێرشکردنە سەریان و هەروەها هەموو دیپلۆماتکاران ڕاهێنانی خۆ دەرباز کردن و پەیوەندی کردن وەردەگرن لە کاتی دەستگیرکردنیان لە لایەن دوژمنەوە

قۆناغی دووەم: کاردانەوە
ئەگەر دیپلۆماتکارێک گیرا

هێزی تایبەت دەنێردرێت بۆ ڕزگارکردنی (وەک یەکەی "سایرێت ماتکاڵ"ی ئیسرائیل).
گفتوگۆی ناڕەسمی لەگەڵ دیلگرەکان (ئەگەر پێویست بکات).

ئەگەر کوژرا

تۆڵەسەندنەوەی خێرا (وەک کوشتنی کوژەرەکان یان بۆمبارانکردنی بنکەکانیان).

قۆناغی سێیەم تۆڵە (Retaliation)
سیاسەتی "چاو بە چاو
وەک لە ئیسرائیل، ئەگەر دیپلۆماتکارێک بکوژرێت، وڵاتەکە هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی دوژمن.


نمونە ڕاستەقینەکان
ئیسرائیل
لە ١٩٨٢ کاتێک دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی لە لەندەن گیرا، یەکەی تایبەتی سایەرێت ماتکاڵ ڕزگاریانکرد.
◦ - لە ٢٠١٠ ، لە دوبەی، حەماس ئەندامی موسادیی کوشت، ئیسرائیل تۆڵەی سەندەوە بە کوشتنی چەند ئەندامێکی حەماس.
◦
◦ ئەمریکا
◦ - لە **١٩٧٩**، کاتێک ئەمریکییەکان لە ئێران گیران، **ئۆپەراسیۆنی چەتەیی ئەنجامدرا بۆ ڕزگارکردنیان (بەڵام شکستی هێنا).


کاریگەرییە دیپلۆماسییەکان
◦ ✅ کەمکردنەوەی دیلگرتن (دوژمنان دەزانن کە تۆڵە دەسێنرێتەوە).
◦ ✅ پاراستنی دیپلۆماتکاران وڵاتەکان بەهۆی ئەم پڕۆتۆکۆڵەوە زیاتر پاراستنیان دەکەن).
◦ ⛔ بەرزکردنەوەی مەترسی شەڕ (توندکردنی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان).


جیاوازی لەگەڵ پڕۆتۆکۆڵە ئاسایییەکان
◦ -پڕۆتۆکۆڵە ئاسایییەکان گفتوگۆ + ڕێگری نەرم.
◦ -پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ توندوتیژی + تۆڵە ئەگەر پێویست بکات.



ئامادەکردنی: پڕۆتۆکۆڵ
👏3👍2❤1
واژووی هەندێک لە سەرکردەکانی جیهان.
کامیان سەرنجڕاکێشترە؟
🔥4👍1👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هیچ پێویست بە تەحلیل و بەرنامەو نازانم ئەو شتانە ناکات ، لە کاک بافل ڕاشکاوتر نییە لەناو ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا !
👍2👏1😢1💯1
ئەم وتەی هێنری کسینجەر بکەن بە بنەمای تێگەیشتن لە سیاسەتی ئەمریکا


دوژمنایەتی لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە بەڵام دۆست بوون لەگەڵ ئەمریکا کوشندەیە

ڕاتان چییە🤔
❤4👏3💯3👍2
ڕۆژنامەی بەناوبانگی The Wall Street Journal درۆنی شاهیدی ئێرانی ئەو درۆنە دڵ خوازەیە هەموو وڵاتێک خوازیاری ئەوەیە بەدەستی بهێنێت!

درۆنی شاهێدی ئێرانی سەرکەوتوترین جۆری درۆنە و چەند فێرژنێکی جیاوازی هەیە و ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیادا بە درۆنێکی ورد و هەرزان ناسراوە و شانازی سیستمی درۆنی ئێرانە
🔥3👍2👏2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامنێر: متمانەت بە نەتەنیاهۆ هەیە؟
ترەمپ : متمانەم بە کەس نییە ! لە دونیای سیاسەت متمانە بە کەس ناکەم


کرۆکی تێگەیشتن لە دنیای سیاسەت بەرژەوەندی خۆت یان بەرژەوەندی هاوبەشە نەک متمانەی کوێرانە و عاتیفە !
🔥5🥰3👍1
عێراقی نوێ !
پڕۆسەی سیاسیی لە عیراقدا به هەرێمی
کوردستانیشەوە بەدەستنەبوونی کەسانی شەڕافەتمەندەوە دەناڵێنێت، هەر ئەوەشە سەرەڕای ئەو هەموو دزیی و تاڵانیی و تیرۆر و تۆقاندنەی هێزی میلیشیاییەکان ئەنجامی دەدەن، چاوەڕێی ئەوە نەکرێت، پڕۆسەکە شکست بێنێت و بکەوێت، چونکە لە ئاساسدا، پڕۆسەکە خۆی شکستخواردوو و کەوتووە. ڕێک وەک ئەوەیە، کە حەزرەتی مەسیح دەفەرمێت، ئەو خەڵکانەی کە دانیشتوون. هەرگیز ناکەون.!

* عیراق بەدبەخترین و تاریکترین قۆناغ لە مێژوودا بەخۆیەوە دەبینێت، بووەتە ئەو کێڵگەیەی کە جۆرج ئۆروێل لە ڕۆمانەکەیدا"مەزرای ئاژەڵان"باسی دەکات، کێڵگەکە لەلایەن بەرازەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و لە هەموو ڕووێکەوە کۆنترۆڵکراوە، لەکاتی بوونی هەر ناڕەزایەتییەکیشدا، بەرازەکان، صەگە دڕندەکانیان بەردەدەنە گیانی ئاژەڵانیتر. بۆیە هیوا هەڵچنین بە دروستبوونی گۆڕانکاریی بەتایبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە، بەر ئەنجامی نەفامی و خۆشخەیاڵی و تێنەگەیشتنە لە دونیای سیاسەت و حوکمڕانیی.
👏4❤3👍1
بابەتێکی پێکەنیناوی!
لە دوێنێوە ناڕازایەتی و خۆپیشاندان ڕووی لە فەڕەنسا کردووە بە هۆی گرانی خزمەتگوزاری و کەمی موچە و گرانی شتومەک ،خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام و شت دەشکێنن و تاڵانی دەکەن هەرچەندە من لەگەڵ تێکدان و سوتاندن و تاڵانی نیم بەڵام لە فەراغی ئەمنی و تێکچونی ئاسایش و خەڵکیش بابەتی گرانی و بارگرانی بێت ، دزی و تاڵانی شتێکی چاوەڕوان کراوە، بەڵام ئەسڵی بابەتەکە ئەمەیە ، دێمە کۆمێنتەکان چی دەبینم ! خەڵک کە موچەی خوراوە و موچەی دوا دەکەوێت و هەزار باج و سەرانەی زیادی لێوەردەگیرێت پێدەکەنێت و دەڵێت هەمووی مسوڵمان و نازانم سەر ڕەشە ئەمە دەکات ! نا برام ڕاستە ئەوەی دزی و تاڵانی دەکات بەشێکی سەر ڕەش و پەنابەرە بەڵام ئەوان سەد قاتی تۆ زیندوون ، ئەو موچەی کەمە قبوڵی ناکات تۆ موچەت دەخورێت پێئەکەنیت و سەرت کزە ، ئەو خزمەتگوزاری فولە و داوای باشتر کردن و هەرزانکردنی دەکات ، تۆ کارەبات نرخی لە ئەمریکا زیاترە و موچەکەت بەم دۆلارە تازەیە ٢٨٠$ دۆلارێکە ئەویش دوومانگ جارێک و ساڵی ١٠ موچە وەردەگریت! بۆ پێشەوە میلەتی جڕت و چەقەنە و گاڵتە و گەپ
👏6❤2👍2🔥1
💠بە ژمارە

لە ساڵی 1989 وە یوگوسلاڤیا دابەش بوو بۆ 7 وڵات.
👍3👏1
💠بەژمارە


درێژترین ماوەی وتاری سەرکردەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

معمر قەزافی سەرۆکی پێشوی لیبیا 269 خولەک ساڵی 2009
فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووی کوبا 269 خولەک ساڵی 1960
نیکیتا خروچۆڤ سەرۆکی پێشوی سۆڤیەت 140 خولەک ساڵی 1960
سیکۆ تۆری سەرۆکی پێشوی گینیا 144 خولەک ساڵی 1960
سوکارنۆ سەرۆکی پێشوی ئیندۆنیزیا 121 خولەک ساڵی 1960

269 خولەک واتە چوار کاتژمێر و ٢٩ خولەک قسە کردن بێ پچڕان 🙂

لای خۆشمان 10 خولەک زیاتر قسەبکا تێکەڵیەکا.
👍5❤2👏2
* ئەگەر کەسێک دزیی لە خەڵک بکات. ڕۆژێک دزێکیتر هێرشی بکاتە سەر و دزیی لەو دزە بکات. مەعقولە ئێمە دژی دزی یەکەم پشتگیری دزی دووەم بکەین و بڵێین چی بچێنی ئەوە دەدوریەوە.؟ بێگومان نەخێر

* یان لۆژیک و مەنتیقە هاوخەمی دزی یەکەم بین و بڵێین دزیی لێکراوە و نەفرەت لە دزی دووەم بکەین.؟ بێگومان نەخێر.

* کەواتە دەبێت چی بکەین.؟
ڕێگای ڕاست و دروست ئەوەیە، هەردوو دزەکە بە نەفرەت بکەین و هاوسۆز و هاوخەمی خەڵک بین، چونکە قوربانی سەرەکییە و هەردوو دز، له بنەڕەتدا دزییان لە خەڵک کردووە.

* لە بانگەشەی ڕابردووی هەڵبژاردندا، دەیان پاتاڵ و ئینسانی چروکم لە هاوڕێیەتی دەرکرد. چونکە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، دژی دزێک و پشتیوانی دزەکەیتربوون و، ئەمەشیان بە هەڵوێست و ئازایەتیی بە خەڵک دەفرۆشت.!
🔥4👍2❤1👏1