Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هیوادارم هەمووان بینەری بن، ئەم ڕایە بنەمای سیاسەتی ٢٠ ساڵی داهاتووی جیهانە، ئایا ئێمە لە کوێی ئەم یاریە گەورانەداین!
وانەکان هەمیشە لە ڕابردووە فێردەبین
بیر و بۆچوونی (تۆنی بلێر)ی سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەربارەی پرسی چوونە دەرەوەی (بەریتانیا) لە یەكێتی ئەوروپا، شایانی بینینە ئەم بۆچوونانە لە داهاتووی ئێستا و دووردا دەبنە سەرچاوەی دەیان توێژینەوە لە سیاسەتی
نێودەوڵەتی.
لە کاتێکدا بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچوو لەگەڵ ئەمریکا بژاردەی بەیەکدادانی جیهانیان مۆر کرد، پێویستە ئەم بیرکردنەوە و لێدوانانە ببنە بناغەیەک بۆ دنیا بینی سیاسەتی جیهانی
بە سوپاسەوە لە (XYZ) وەرگیراوە

👍2🔥2👏2❤1
Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
زانیاری یاسایی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار •ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەعێراقدا دیاری دەكات، بانكی ناوەندیە نەوەك پەرلەمان، لە ئێستادا لە زۆرێك لە میدیاكانەوە دەبینین كە دەڵێن پەرلەمانی عێراق نرخی دینار بە ١٥٠٠ دینار بەرامبەر دۆلارێك جێگیردەكات،…
تەبعەن لە عێراقدا بە پێی یاسا و دەستوور شتی وا نییە پەڕلەمان بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و شکاندنی دینار بکات ! یاسا و قانوون لە عێراقدا تەنها چەند نوسراوی سەر کاغەزێکەو هیچی تر !
👍3👏2😡1
سێ وەزیرە کوردەکە !
دەبێ دکتۆر فوئاد حوسێن، دکتۆر خالید شوانی و خاتوو سرووە عەبدولواحید روونکردنەوە بدەن لە سەر کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بۆچی رازی بوون و دەنگیانداوە کە نرخی دۆلار گران بکرێ؟!
بڕیارە هی یەک کەس نییە هی ئەنجوومەنی وەزیرانە، یەک وەزیری کورد لە کۆبوونەوەکە بهاتبایە دەرەوە نیسابی ئەنجوومەنی وەزیران تێکدەچوو!
چاوەڕێی روونکردنەوەیان لێدەکەین، مەعقوڵ نییە من شوقەیەک بکڕم بە شەو رۆژێک 30% نرخەکەی لە سەرم زیاد بێت، هەر زوو کۆمپانیاکان داوای قستیان کردووە بە نرخی نوێی دۆلار.
مەعقول نییە بە رۆژ و شەوێک نرخی دەرمان 20% زیاد بێت!

👍5🤷♂2❤2👏1
پێكهاتەی وەزارەتی دەرەوە
وەزارەتی دەرەوە، یەكێكە لە گرنگترین دەزگای وڵاتان و ڕێكخەری هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە، پێكهاتەی وەزارەتی دەرەوە لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە بەڵام بەگشتی بەشە سەرەكییەكانی پێكدێت لە:
- بەشی سیاسی
- بەشی نەتەوە یەكگرتووەكان
- بەشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكان
- بەشی ڕێككەوتننامەكان
- بەشی یاسایی
- بەشی پرۆتۆكۆل
- بەشی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان
- بەشی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان
- بەشی پەیوەندی كونسوڵخانەكان
- بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی
- پەیمانگای پێگەیاندنی كادری دیپلۆماسی
- بەشی دڵنیایی
- بەشی كارگێری و پەیوەندیەكان و ئاسایش
- بەشی كێشەی داماڵینی چەك
- بەشی ئەرشیف و كتێبخانە.
وێنە| وەزارەتی دەرەوەی كۆماری روسیای فیدراڵ

👏4👍3
* هەرچی کارەسات و تراژیدیای ژیانە سەرچاوەکەی نەفامیی و نەزانییە، هەر بۆیەش کارڵ ماڕکس دەڵێت" ئەگەر مرۆڤی جاهیل نەبووایە، کاهیینەکان برسیی دەبوون و ستەمکارەکانیش دەڕوخان.
* ئەم قسەیە بە ناڕاستەوخۆ ئەوەمان پێ دەڵێت، هەنگاوی یەکەمی لە ناوچوونی هەر ستەمکارێک لە دونیادا، بە لە ناوچوونی جاهیل و نەفامەکانی دەستپێدەکات. ئاخر مرۆڤی جاهیل بەردی بناغەی هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکارە.

👍7👏1
پلانی پێشوەختە💠
ساڵی (2001) ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی (جۆرج دەبلیو بوش)ی سەرۆكی ئەو كاتەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلانی زیادكردنی نەوتی كەنداو دادەڕێژن لە (24) ملیۆن بەرمیل بۆ (44) ملیۆن بەرمیل تا ساڵی (2020) دەبێ پلانەكە بگاتە ئامانج، بۆ بەدیهێنانی ئەم پلانە سیاسی و ستراتیژیەش پێویستە ئەم نەخشە ڕێگایە جێبەجێ بكرێت :
یەكەم - بەهێزكردنی خانەوادەی شاهانەی ئالسعود لە شانشینی عەرەبی سعودیە.
دووەم - ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەسەرۆكایەتی (سەدام حسێن).
سێیەم - فشار خستنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرچاوە | كتێبی نەوت و خوێن
نووسینی | مایكڵ كلێر

❤4👍3👏2
تەبعەن ساڵی ٢٠٠٤ ئەم کتێبە بڵاوکراوەتەوە زۆرێک لە ئیڤێنتەکانی ئەمڕۆی تێدایە ! شتێکی سەیر نییە 🤔
👍6🤨2❤1
کەناڵی تەلەفزیۆنی چییە؟📺
لە ئینتەرنێت بگەڕێ/سێرچ بکە لەبارەی ١٠ تەلەفزیۆنی هەواڵی یەکەمەکانی جیهان ئەوا؛
١)بی بی سی، ٢)سی ئێن ئێن، ٣)ئەلجەزیرەو ٤)ئەلعرەبییە؛ ٥)فۆکس نیوز و ٦)سکای نیوز، ٧)دی دەبڵیوی ئەڵمانی و ٨)فڕانس ٢٤ و ٩)ئێن هێچ کەی ژاپۆنی دەداتێ!
هیچییان نابینی بڵێن یەکەمین .. یا ئێمە واین .. یا ئاڵا دروست بکەن! لەکاتێکدا بە سەدان ملیۆن خەڵک نەک رەقەمی دیجیتاڵی! لە سەرتاسەری جیهان ئەو کەناڵە دەبینن بەڵام بەو بێتامییە ڕیکلام بۆ خۆیان ناکەن!
ئەگەر یەکەم بیت، ئەوا پێویست بەو هەڵایە ناکات، لەڕووی داراییەوە؛ کۆمپانیاکان چرکەی شاشەت بەگرانتر لێدەکڕن لەچاو ئەوانی دیکە!
لەڕووی سیاسییەوە؛ جووڵاندنی ڕای گشتی و دروستکردنه جووڵەو ڕووداوە!
لەڕووی کۆمەڵایەتی و فێرکردنەوە، خەڵکی خۆی کەناڵەکەت ناگۆڕێت.
بۆیە دەبێت بزانین تەلەفزیۆنەکان ئامرازی گەیاندنی پەیام و ئاڕاستەکردنی ڕای گشتی و .. هتد. چەندین ئەرکی گرنگ و کاریگەری هەیە. بەڵام هیچ کاتێک تەلەفزیۆن ئایدۆلۆژیاو باوەڕ و حزبی سیاسی یاخود شێوە ئاینێک نییە وەها ڕیکلامی بۆ بکرێت و بەسەر شان و باڵیدا هەڵبدرێ!
بۆیە لەهەرێم خەڵکی ئاسایی نا؛ بەڵکو نوخبەو بەڕێوەبەرانی دەزگا میدیاییەکان پێویستییان بەوە هەیە فێربکرێن کە پێناسەی کەناڵی تەلەفزیۆنی چییە؟!

❤2👍1👏1
نەزیفی دارایی ئەمریکا !
لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییدا، گەڕاوەتەوە کۆشکی سپیی، ئامانجیەتی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگرێت. ئەوەش نەک لەبەرخۆشەویستنی هیچ یەکێک لەو دوو وڵاتە، بەڵکو بەرژەوەندی ئەمریکا لەگەڵ وەستانی ئەو جەنگەدایە. ئاخر لە ماوەی دوو ساڵدا، ترلیۆنان دۆلار، بەهۆی هاوکاریکردنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا لە شەڕدا و ، هەمیش بە هۆی گەشەی ئابووریی چایناوە لە بانکەکانی ئەمریکا چۆتە دەرەوە. ئەوەش ئەمریکای توشی نەزیفێکی گەورەی دارایی کردووە.!
ترەمپ هەوڵیداوە بە دوو ڕێگە ئەو نەزیفە گەورە داراییە ڕابگرێت. گەشتکردنی بۆ وڵاتانی کەنداو هەر لە دوای دەستبەکاربوونەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، کە بەهۆیەوە ٤ ترلیۆن دۆلاری بەناوی وەبەرهێنان لە وڵاتانی سعودیه و ئیمارات و قەتەڕ بۆ بانکەکانی ئەمریکا کێشایەوە، ئێستاش لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین و کڕینیی ۳۰۰ هەزار تۆن دیزل بۆ ناوخۆیی ئەمریکا، دەیەوێت نەزیفی دارایی بەهۆی گرانیی سوتەمەنییەوە ڕابگرێت و ڕق و توڕەیی خەڵکی ئەمریکاش، لە گرانی نرخی سوتەمەنیی، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نیوەی خول، خاو بکاتەوە.
کێشەی سەرەکی لەبەردەم پلانی ترەمپ لە چارەسەری کێشەی ئابووریی لە ڕێگەی ڕێککەوتنامەوە، دەوڵەتی قوڵی ئەمریکایە. کە پیلانێکی تەواو جیاوازتری لەوەی دۆناڵد تڕەمپ هەیە و دەیەوێت لەڕێگەی هەڵگیرساندنی جەنگیتر پارەی دەرچوو لە ئەمریکا بگەڕێنێتەوە، بۆیە دەوڵەتی قوڵ دەیەوێت ڕووسیا لەگەڵ ئەوروپا بەتایبەت لەگەڵ( پۆڵندا یانیش یەکێک لە وڵاتانی بەڵتیک.) توشی جەنگێکیتر بکات، تا ساماندارەکانی ئەوروپا سامان و دارایی خۆیان بۆ ئەمریکا وەک پەناگەیەکی ئارامی دارایی بگوازنەوە.
ئەوەی هەستی پێدەکرێت هەرکاتێک لەیەک نزیکبوونەوە لەنێوان پۆتین و ترەمپ لە مەسەلەی هەناردەی سوتەمەنی سوتەمەنی ڕووسیا بۆ ئەمریکا ڕوودەدات، دەوڵەتی قوڵی ئەمریکا لە ڕێگەی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە بە درۆن پاڵاوگە و ژێرخانی نەوتی ڕووسیا بە ئامانج دەگرێت، سەرەڕای ئەوەی تڕەمپ زیاتر لە شەش جار داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە، ژێرخانی نەوت و سوتەمەنی ڕووسیا بە ئامانج نەگرێت چونکە باجی ئەوە خەڵکی جیهان و ئەمریکا لە گرانی سوتەمەنی دەیدەن.! بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو داواکارییەی تڕەمپ پشتگوێ دەخات.
هەر ئەوەش هۆکاری تەقینەوەکەی دوێنی تڕەمپ بوو کە ڕایگەیاند" چەندجارێک دەرفەت بۆ زیلینسکی هاتۆتە پێشەوە لەگەڵ ڕووسیا ڕێبکەوێت و جەنگ ڕابگرێت، بەڵام ئەوەی نەکردووە، بۆیە پێویستە لە پۆستی سەرۆکایەتی ئۆکرانیادا نەمێنێت و یەکێکیتر ببێت بە سەرۆکی ئەو وڵاتە" هەر لە دوای ئەوەش، پۆتین بەخێرایی پێشوازی لەو لێدوانەی تڕەمپ کرد.

❤3👍2👏2
Forwarded from ئابووریناس
✅سوپاس بۆ خوای گەورە تۆڕی زانیاری یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەی ڕاست و دروستی زانیاری و میدیای کوردی.
سوپاسی ستاف و ئەدمینانی تۆڕەکەمان دەکەین کە پابەندی ڕێسا و یاساکان و بنەما زانستی و میدیاییەکانی تۆرەکەن.
وە سوپاسی هەموو ئەو پێگە و کەناڵ و میدیایانە دەکەین کە پۆستەکانمان ریپۆست دەکەنەوە، هیودارین جار جارە لای خۆیانەوە ئەوانیش ئاماژەمان پێبدەن.
جێگای داخە کە هەندێک پێگە و میدیا خۆیان دەکەن بە خاوەنی پۆست و زانیاریەکانمان و لۆگۆ و ناوی خۆیان لەسەر دەدەن و بەخۆیان دەڵین هەواڵگری و سەرچاوە 😁.
⚠️ئێمە دەرفەت بۆ هەمووان دەرەخسێنین کە بتوانن پێگەیەک بۆخۆیان دروست بکەن، هەرکەسێک لە بوارێک دا شارەزایی هەیە و دەیەوێت خزمەت بکات ئێمە بێ هیج بەرامبەر بەر ئەکری خۆمان دەزانین کە هاوکاریتان بکەین بەتایبەت بوارە زانستی و هۆشیاریەکان و بەتوندی پێشنیارر دەکەین کە کەناڵ و پێگە دروست بکەن بۆ ئەوەی جێ دەستیان لەناو کۆمەڵگا دیار بێت و ببینە لافاوێک کە میدیای کوردی بشۆینەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

✅ تۆڕی زانیاری | شۆرشی میدیایی کوردی
❤3👍1
سیستەمی یاسایی دەوڵەت
لە جیهاندا سیستمی یاسایی جیاواز هەیە کە پشت دەبەستن بە مێژوو، کەلتور، ئایین و سیستەمی سیاسیی وڵاتەکان. سەرەکیترین جۆرەکانی سیستەمە یاسایییەکان بریتین لە:
١. سیستەمی یاسایی ئینگلیزی (CommonLaw)
پێشینەی دادوەری کە کاریگەری لەسەر یاساکان دەبێت.
-دادگا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕوونکردنەوە و گەشەپێدانی یاساکان.
- بەکارهێنانی پانێڵی هیوا (Jury)لە زۆربەی دادگا گەورەکان.
- نموونە:ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەریتانیا، هیندستان، کەنەدا.
٢. سیستەمی یاسایی مەدەنی (Civil Law)
- یاساکان بە ڕێک و پێک لەلایەن پەرلەمان یان دەسەڵاتی یاسادانانەوە دەنوسرێن.
-دادوەران کەمتر دەسەڵاتی دەربڕینی یاسایییان هەیە و زیاتر جێبەجێکاری یاساکانن.
- (یاساکان لە کتێبێکی یاسایی کۆکراوەن).
- نموونە: فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، بەڕازیل.
٣. سیستەمی یاسایی ئیسلامی (Sharia Law)
- یاساکان لەسەر بنەمای قورئان، حەدیس و فیقھی ئیسلامی دادەنرێن.
- دادگا ئیسلامییەکان بڕیار دەدەن بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان.
- جیاوازی هەیە لە نێوان وڵاتان (وەک عەرەبستانی سعوودی کە زۆر توندە، و مالزیا کە کەمتر).
-نموونە: عەرەبستانی سعوودی، ئێران، پاکستان (بەشێک لە یاساکان).
٤. سیستەمی یاسایی تێکەڵ (Hybrid/Mixed Systems)
- تێکەڵCommon Law, Civil Law, یان Shariaن.
- نموونە:
- میسر:** سیستەمی مەدەنی + یاسا ئیسلامی.
- هیندستان:Common Law + یاسا ئیسلامی و هیندۆسی بۆ کەمینەکان.
- **ئیسرائیل:Common Law + یاسا جوولەکە (Halakha).
٥. سیستەمی یاسایی سۆسیالیستی (Socialist Law)**
- لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیستی و مارکسیستی
- دەوڵەت کۆنتڕۆڵی یاساکان دەکات و مافی موڵکی تایبەت سنووردارە.
- نموونە: چین (لە چەند بەشێکدا)، کۆریای باکوور، کوبا (پێشتر).
٦. سیستەمی یاسایی نەتەوەیی/ڕەسەن (Customary/Traditional Law)
- یاساکان لەسەر بنەمای کەلتور و نەریتە نەتەوەیییەکانن.
- زۆرتر لە کۆمەڵگا ڕەسەنەکان و هەندێک وڵاتی ئەفریقی بەکاردێت.
- نموونە:هەندێک ناوچەی ئەفریقا، وڵاتانی وەک بۆتسوانا.
---
کۆتایی:
زۆربەی وڵاتان سیستەمی یاسایییان تێکەڵە لە چەند جۆرێک (وەک Common Law + Sharia)، بەڵام سەرەکیترین سیستەمەکان Common Law, Civil Law, Sharia, و Socialist ن. هەر یەکێکیان جیاوازن لە ڕێگای دەستنیشانکردنی یاساکان و جێبەجێکردنی دادپەروەری.
ئامادەکردنی: پڕۆتۆکۆڵ

بژاردەی بەشداری لە شەڕی یەمەن، خرایە بەردەستی تورکیا:
ماوەیەک پێش، هاکان فیدان وتی «هاوپەیمانی مەککە، هاوپەیمانی بەرگرییە، بۆ هێرشکردن پێکنەهاتووە». تورکیا لەم ماوەیەدا هەموو هەوڵی خۆی داوە تێکەڵاوی شەڕی یەمەن نەبێت، چونکە دەزانێت حوسیەکان قەرز ناکەتە قیستی و هەموو قەرزەکەیان بەیەکجاری وەردەگرن. واتە ئەگەر تورکیا هەرجۆرە هێرشێک بکاتە سەر حوسیەکان، خێرا وەڵام وەردەگرن و ناچنە پرۆسەی دانوستاندن و کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان. حوسیەکان ئەکتەرێکی نا-دەوڵەتین کە هیچ باوەڕێکیان بە یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی نییە، بۆیە سڵ لە هێرشکردن بۆ سەر هیچ وڵاتێک ناکەنەوە.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ وتی «داوا لە ئەردۆغان دەکەم دەستێوەردان لە شەڕی یەمەن بکات»، دوو جۆر دەستێوەردان هەیە؛ یان گرووپەکانی سووریا بگوازنەوە بۆ یەمەن، یان فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی پێگەکانی حوسیەکان بکات. هەرجۆرە دەستێوەردانێکی تورکیا لە شەڕی یەمەن، تورکیا دەکاتە بەرەی نوێی شەڕی حوسیەکان و بگرە ئێرانییەکانیش لە داهاتوودا چاوپۆشی لە تورکیا نەکەن.
دۆناڵد ترەمپ بە هەر مەبەستێک ئەم قسەیەی کردبێت، دەتوانێت ئاگری شەڕەکە بباتە تورکیاش؛ تورکیا زۆر هەوڵی داوە خۆی لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرێت، بەڵام پێناچێت ئەم خۆپارێزیە چیتر بەم ستراتیژیەی تورکیا وەڵام بداتەوە!
بەهەرحاڵ، بەشدارینەکردنی چالاکی تورکیا لە شەڕی یەمەن، سعودیا لە تورکیا دوور دەخاتەوە و لە ئیسرائیل نزیکتری دەکاتەوە. بژاردەکان بۆ تورکیا دڵخۆشکەر نین.

❤3👏2👍1
بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی دەست و خەتی جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمە نەک خودی مەسعود بارزانی !
🔥3👍2❤1👏1
ئەحمەد نەجم بەرێوەبەری کەناڵ8 لە هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە کەچی لە دیداری مێری لە پشت نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی دانیشتووە!
من لە شوێنی (مەسروور بارزانی)ـبم راستەوخۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بانگ دەکەم پێی دەڵێم: بە ئیمزای تۆ فەرمانی دەستگریکردنەکە بۆ هەموو بنکەکانی پۆلیس نێردراوە تا ئەو کەسە دەستگیر بکەن، بە چ حەقێک بەشداری کۆڕبەندێک دەکەی؟ لەگەڵ داواکراوێک لە یەک هۆڵ دادەنیشی و پانێلت دەبێ؟!
کەواتە یاسا و دادگا لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ خەڵکی فەقیر و بێ پشت و پەنایە!؟

👍3👏3❤1🤷1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ تێگەیشتن لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە وردی سەیری ئەم پارچە ڤیدیۆیە بکە
💠حەز دەکەم بینەری ئەم پارچە ڤیدیویە بن لە لایەن دکتۆر جێفری ساکس مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی کۆلۆمبیابە ڕاشکاوی باس کێشە و ململانێکانی ئەمڕۆمان بۆ دەکات
بە ڕیئاکت هاوکار بن😍

❤5👏5👍2