💠لۆبی ئەرمەنەكان
لۆبی ئەرمەنەكان بە یەكێك لە لۆبیە بەهێزەكانی جیهان دادەنرێت لە دوای لۆبی جولەكان و توانیویانە دۆسیەی كۆمەڵكوژی نەتەوەكەیان كە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانیەكان ئەنجامدراوە وەك جینۆساید بیناسێنن لە چەندین وڵات دیارترینیان بڕیاری پەرلەمانی (فەرەنسا) بوو كە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند سەرەڕای گوشارە بەردەوامەكانی توركیا لە دژی بڕیارەكە.

👍2❤1🔥1👏1
چەكی دیپلۆماسی
بەهێزترین چەكی دەستی دەوڵەتانی جیهان لە سیستەمی نوێی جیهان بریتییە لە چەكی دیپلۆماسی؟
لە ئاشتی دا ؟
دیپلۆماسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەهێزتر دەكات لە نێوان وڵاتان و دەیانكاتە هاوبەش و هاوپەیمانی یەكتر.
لە جەنگ دا؟
دیپلۆماسی دەتوانێ ببێتە بەهێزترین كارتی دەستی دەوڵەتان دژ بە یەكتر، پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان وڵاتان بەرەو داروخان و گەمارۆی سیاسی و ئابووری دەبات بۆیە لە حاڵەتی جەنگیش وڵاتان كەناڵ و لینكی دیپلۆماسی نێوانیان بەشێوەی شارەواش بێت لەگەڵ یەكتری دەهێڵنەوە.

👍7❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆیەكی ناوازەی پرۆتۆكۆلی شاهانە
پێشوازی شاژن (ئیلیزابێزی دووەم)ی شاژنی شانشینی یەكگرتوو(بەریتانیا) لە شا (فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز ئالسعود)ی پادشای شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
1967 📆
📍 بەریتانیا

👍5👏1
سەرۆک هێشتا بازرگانە!
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا بڵاوکردنەوەی دوو بۆنی نوێی بۆ پیاوان و ژنان ڕاگەیاند، "Victory 45-47"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەردوو گەڕی سەرۆکایەتیکردنی ئەمەریکا.
📌 شووشەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دیزاین کراون، بە ئاڵتون تەواو کراون و لەسەر کاپەکە پەیکەرێکی بچووکی خودی ترەمپ ڕازاوەتەوە. نرخی هەر بوتڵێک ٢٤٩ دۆلارە، لەگەڵ داشکاندنی تا ١٥٠ دۆلار بۆ کڕینی سێ شووشە.
📌 ماڵپەڕی فەرمی بۆنی پیاوان بە بەهێز و درێژخایەن و لوکس وەسف دەکات، بۆنی خانمان تیشک دەخاتە سەر گەیاندنی متمانە و جوانی و هێزی ناوەوە.
📌 سەرەڕای ئەو بانگەشە بەهێزە، ماڵپەڕەکە ڕوونی دەکاتەوە کە بۆنەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن ترەمپەوە بەرهەم نەهێنراون بەڵکو مۆڵەتیان لەژێر مارکەی ئەودا هەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرهەمی ناسیاسییە.
📌 خستنەبازاڕی ئەو بۆنە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، هەندێکیش نرخەکەی بە زیادەڕۆیی دەزانن. یەکێک لە پێداچوونەوەکان لەسەر فراگرێنتیکا بۆنەکەی بە "مامناوەند، بەڵام خراپ نییە" وەسف کردووە.
📌 بڵاوکردنەوەی نوێی بۆنەکانی ترامپ دوای ئەوە دێت کە بۆنەکانی پێشووی ترامپ وەک "ڤیکتۆری ٤٥" و "شەڕ، شەڕ، شەڕ" فرۆشراون و ئێستا لە سایتەکانی دووبارە فرۆشتنەوەی وەک ئیبەی نرخێکی زۆریان بۆ دێت.
📌 بۆنەکان تەنها بەشێکن لە ئیمپراتۆریەتی بازرگانی ترەمپ کە هاوکات دراوێکی دیجیتاڵی بە ناوی $TRUMP و کاتژمێری لوکس و کتێبێکی کۆمیک بە ناوی "رزگارکردنی ئەمریکا" لەخۆدەگرێت.
📌 لە ساڵی ٢٠٢٤دا ترەمپ نزیکەی ٣١٥ ملیۆن دۆلاری لە دراوە دیجیتاڵەکەی و ٥٧ ملیۆن دۆلار لە دراوەکانی دیکە و ٢.٨ ملیۆن دۆلاری لە کاتژمێر و ٣ ملیۆن دۆلار لە کتێب و ٥٠ ملیۆن دۆلاری لە هاوینەهەواری مار-ئە لاگۆ بەدەستهێناوە. سامانەکەی بە ٥.٢ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

👍2👏1
کۆریای باکوور قەرزارە و نایاتەوە !
لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، كۆریای باكوور (1000) ئۆتۆمۆبیلی جۆری (ڤۆڵڤۆ) لە سوید دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا پارەكەی نەداوەتە و كۆی گشتی پارەكەش زیادەی هاتۆتە سەر و بۆتە (322) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، هەموو ساڵێكیش وڵاتی سوید نوێنەری خۆی دەنێرێتە كۆریای باكوور بۆ بەبیرهێنانەوەی قەرزەكە بەڵام تاوەكو ئێستاش كۆریای باكوور نە وەڵام دەداتەوە نە پارەكەش.

👍4🤪2❤1
هاوکاری ئیسرائیل و عەرەبستان لە یەمەن سەرنجڕاکێشە:
ئەوەی کە تا ئێستا ڕوونە، BIBI و MBZ و MBS، لەسەر یەمەن ڕێککەوتنێکیان هەیە. ڕێککەوتنێک کە لە ئاراستەی ئەوەدایە لەیەکتر نەدەن و تەنانەت یارمەتی یەکتر تا خاڵێکی دیاریکراو بدەن.
ئیسرائیل و ئیمارات هاوکاریی عەرەبستانیان کرد بۆ ئەوەی بەشێک لە خاکی یەمەن لەژێر دەسەڵاتی حوسیەکان بێتە دەر، بەڵام هاوکارییەکانیان بە واتای ئەوە نییە تا کۆتایی پێکەوە «هاوپەیمان» بمێننەوە؛ سنوورێکی دیاریکراو هەیە بۆ هاوکاری و چوونەپێشەوەی هێزەکانی نزیک لە عەرەبستان. لەو سنوورە بترازێت، ڕەنگە تەنانەت بەریەکبکەون.
هەڵسوکەوتێکی بەتەواوی ڕیالیستی لە نێوان ئەم دەوڵەتانەدا دەبینین، کە هیچکامیان خۆیان پابەند بە هاوکاریی یەکتر تا کۆتایی نابینن. وەک چۆن دوژمنایەتی تا سەر نییە، هاوپەیمانیش تا سەر نییە.
کارناسانی یەمەنی باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی نزیک لە ئیمارات و عەرەبستان، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا وەک جاران لەیەکتریان نەداوە، واتە جۆرێک لە ڕێککەوتنی تاکتیکی لەنێوانیاندا هەیە بۆ ئامانجێکی تایبەت. بەڵام پێناچێت ئیسرائیل و ئیمارات تا کۆتایی یارمەتیدەری عەرەبستان بن، چونکە بەرەپێشچوونەکانی عەرەبستان لە یەمەن دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە کێشە بۆ ئیسرائیل و ئیمارات. واتە سنوورێکی دیاریکراو بۆ هەر سێ یاریکەرە سەرەکییەکە هەیە لەسەر زەمین!
گریمانەی ئەوەی کە تورکیا و عەرەبستان بیانەوێت بەشێک لە هێزە سوننەکانی سووریا بگوازنەوە بۆ یەمەن زۆر لەسەرە، بەتایبەت ئەو گرووپانەی کە خەڵکی ئاسیای نێوەڕاستن و بە پارە شەڕ بۆ وڵاتان دەکەن. ئیسرائیل ئەمەی تا ئاستێک بەدڵە، چونکە ئەو گرووپانە لە سنوورەکانی ئیسرائیل دوور دەکەونەوە و شەڕی هێزێک دەکەن کە ئیسرائیل بە دوژمنی خۆیانی دەزانێت!
ڕووداوەکانی یەمەن کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕووداوەکانی لیبیا، بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئاشکرا کرا سەدام حەفتەر، کوڕی خەلیفە حەفتەر، لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و نەتەنیاهۆ بووە.

👍2👏2❤1
زانیاری یاسایی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
•ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەعێراقدا دیاری دەكات، بانكی ناوەندیە نەوەك پەرلەمان، لە ئێستادا لە زۆرێك لە میدیاكانەوە دەبینین كە دەڵێن پەرلەمانی عێراق نرخی دینار بە ١٥٠٠ دینار بەرامبەر دۆلارێك جێگیردەكات، ئەمەش شتێكی هەڵەیە و لە دەسەڵاتی دەستووری پەرلەماندا نیە ئەم كارەبكات.
•دەبێت چاوەكان لەسەر بانكی ناوەندی بن بۆ نرخی دینار پاشان یاسای بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق، چونكە عادەتەن لە یاسای بودجە داهاتی فرۆشتنی نەوت بە دۆلار لەسەر نرخی فەرمی بانكی ناوەندی جێگیردەكرێت.
•بۆ ئەوەی بزانی چۆن دینار دێتە گیرفانی تۆ ئەمە بخوێنەرەوە:
عێراق نەوت بە دۆلار ئەفرۆشێ، كاتێك ئەم دۆلارە دێتە عێراق، دەچێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، وەزارەت بۆ ئەوەی مووچە دابەش بكات پێویستی بە دینارە، بۆیە دەینێرێ بۆ بانكی ناوەندی ئەویش بۆی دەگۆڕێتەوە، بەمەش دۆلار چووە ناو یەدەگی بانكی مەركەزی، دیناریش دێتە ناو بازاڕ.

👍8👏2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هیوادارم هەمووان بینەری بن، ئەم ڕایە بنەمای سیاسەتی ٢٠ ساڵی داهاتووی جیهانە، ئایا ئێمە لە کوێی ئەم یاریە گەورانەداین!
وانەکان هەمیشە لە ڕابردووە فێردەبین
بیر و بۆچوونی (تۆنی بلێر)ی سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەربارەی پرسی چوونە دەرەوەی (بەریتانیا) لە یەكێتی ئەوروپا، شایانی بینینە ئەم بۆچوونانە لە داهاتووی ئێستا و دووردا دەبنە سەرچاوەی دەیان توێژینەوە لە سیاسەتی
نێودەوڵەتی.
لە کاتێکدا بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچوو لەگەڵ ئەمریکا بژاردەی بەیەکدادانی جیهانیان مۆر کرد، پێویستە ئەم بیرکردنەوە و لێدوانانە ببنە بناغەیەک بۆ دنیا بینی سیاسەتی جیهانی
بە سوپاسەوە لە (XYZ) وەرگیراوە

👍2🔥2👏2❤1
Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
زانیاری یاسایی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار •ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەعێراقدا دیاری دەكات، بانكی ناوەندیە نەوەك پەرلەمان، لە ئێستادا لە زۆرێك لە میدیاكانەوە دەبینین كە دەڵێن پەرلەمانی عێراق نرخی دینار بە ١٥٠٠ دینار بەرامبەر دۆلارێك جێگیردەكات،…
تەبعەن لە عێراقدا بە پێی یاسا و دەستوور شتی وا نییە پەڕلەمان بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و شکاندنی دینار بکات ! یاسا و قانوون لە عێراقدا تەنها چەند نوسراوی سەر کاغەزێکەو هیچی تر !
👍3👏2😡1
سێ وەزیرە کوردەکە !
دەبێ دکتۆر فوئاد حوسێن، دکتۆر خالید شوانی و خاتوو سرووە عەبدولواحید روونکردنەوە بدەن لە سەر کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بۆچی رازی بوون و دەنگیانداوە کە نرخی دۆلار گران بکرێ؟!
بڕیارە هی یەک کەس نییە هی ئەنجوومەنی وەزیرانە، یەک وەزیری کورد لە کۆبوونەوەکە بهاتبایە دەرەوە نیسابی ئەنجوومەنی وەزیران تێکدەچوو!
چاوەڕێی روونکردنەوەیان لێدەکەین، مەعقوڵ نییە من شوقەیەک بکڕم بە شەو رۆژێک 30% نرخەکەی لە سەرم زیاد بێت، هەر زوو کۆمپانیاکان داوای قستیان کردووە بە نرخی نوێی دۆلار.
مەعقول نییە بە رۆژ و شەوێک نرخی دەرمان 20% زیاد بێت!

👍5🤷♂2❤2👏1
پێكهاتەی وەزارەتی دەرەوە
وەزارەتی دەرەوە، یەكێكە لە گرنگترین دەزگای وڵاتان و ڕێكخەری هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە، پێكهاتەی وەزارەتی دەرەوە لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە بەڵام بەگشتی بەشە سەرەكییەكانی پێكدێت لە:
- بەشی سیاسی
- بەشی نەتەوە یەكگرتووەكان
- بەشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكان
- بەشی ڕێككەوتننامەكان
- بەشی یاسایی
- بەشی پرۆتۆكۆل
- بەشی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان
- بەشی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان
- بەشی پەیوەندی كونسوڵخانەكان
- بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی
- پەیمانگای پێگەیاندنی كادری دیپلۆماسی
- بەشی دڵنیایی
- بەشی كارگێری و پەیوەندیەكان و ئاسایش
- بەشی كێشەی داماڵینی چەك
- بەشی ئەرشیف و كتێبخانە.
وێنە| وەزارەتی دەرەوەی كۆماری روسیای فیدراڵ

👏4👍3
* هەرچی کارەسات و تراژیدیای ژیانە سەرچاوەکەی نەفامیی و نەزانییە، هەر بۆیەش کارڵ ماڕکس دەڵێت" ئەگەر مرۆڤی جاهیل نەبووایە، کاهیینەکان برسیی دەبوون و ستەمکارەکانیش دەڕوخان.
* ئەم قسەیە بە ناڕاستەوخۆ ئەوەمان پێ دەڵێت، هەنگاوی یەکەمی لە ناوچوونی هەر ستەمکارێک لە دونیادا، بە لە ناوچوونی جاهیل و نەفامەکانی دەستپێدەکات. ئاخر مرۆڤی جاهیل بەردی بناغەی هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکارە.

👍7👏1
پلانی پێشوەختە💠
ساڵی (2001) ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی (جۆرج دەبلیو بوش)ی سەرۆكی ئەو كاتەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلانی زیادكردنی نەوتی كەنداو دادەڕێژن لە (24) ملیۆن بەرمیل بۆ (44) ملیۆن بەرمیل تا ساڵی (2020) دەبێ پلانەكە بگاتە ئامانج، بۆ بەدیهێنانی ئەم پلانە سیاسی و ستراتیژیەش پێویستە ئەم نەخشە ڕێگایە جێبەجێ بكرێت :
یەكەم - بەهێزكردنی خانەوادەی شاهانەی ئالسعود لە شانشینی عەرەبی سعودیە.
دووەم - ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەسەرۆكایەتی (سەدام حسێن).
سێیەم - فشار خستنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرچاوە | كتێبی نەوت و خوێن
نووسینی | مایكڵ كلێر

❤4👍3👏2
تەبعەن ساڵی ٢٠٠٤ ئەم کتێبە بڵاوکراوەتەوە زۆرێک لە ئیڤێنتەکانی ئەمڕۆی تێدایە ! شتێکی سەیر نییە 🤔
👍6🤨2❤1
کەناڵی تەلەفزیۆنی چییە؟📺
لە ئینتەرنێت بگەڕێ/سێرچ بکە لەبارەی ١٠ تەلەفزیۆنی هەواڵی یەکەمەکانی جیهان ئەوا؛
١)بی بی سی، ٢)سی ئێن ئێن، ٣)ئەلجەزیرەو ٤)ئەلعرەبییە؛ ٥)فۆکس نیوز و ٦)سکای نیوز، ٧)دی دەبڵیوی ئەڵمانی و ٨)فڕانس ٢٤ و ٩)ئێن هێچ کەی ژاپۆنی دەداتێ!
هیچییان نابینی بڵێن یەکەمین .. یا ئێمە واین .. یا ئاڵا دروست بکەن! لەکاتێکدا بە سەدان ملیۆن خەڵک نەک رەقەمی دیجیتاڵی! لە سەرتاسەری جیهان ئەو کەناڵە دەبینن بەڵام بەو بێتامییە ڕیکلام بۆ خۆیان ناکەن!
ئەگەر یەکەم بیت، ئەوا پێویست بەو هەڵایە ناکات، لەڕووی داراییەوە؛ کۆمپانیاکان چرکەی شاشەت بەگرانتر لێدەکڕن لەچاو ئەوانی دیکە!
لەڕووی سیاسییەوە؛ جووڵاندنی ڕای گشتی و دروستکردنه جووڵەو ڕووداوە!
لەڕووی کۆمەڵایەتی و فێرکردنەوە، خەڵکی خۆی کەناڵەکەت ناگۆڕێت.
بۆیە دەبێت بزانین تەلەفزیۆنەکان ئامرازی گەیاندنی پەیام و ئاڕاستەکردنی ڕای گشتی و .. هتد. چەندین ئەرکی گرنگ و کاریگەری هەیە. بەڵام هیچ کاتێک تەلەفزیۆن ئایدۆلۆژیاو باوەڕ و حزبی سیاسی یاخود شێوە ئاینێک نییە وەها ڕیکلامی بۆ بکرێت و بەسەر شان و باڵیدا هەڵبدرێ!
بۆیە لەهەرێم خەڵکی ئاسایی نا؛ بەڵکو نوخبەو بەڕێوەبەرانی دەزگا میدیاییەکان پێویستییان بەوە هەیە فێربکرێن کە پێناسەی کەناڵی تەلەفزیۆنی چییە؟!

❤2👍1👏1