Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
هێنری کیسنجەر چۆن بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات!

هێنری کیسنجەر لەکتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بەناوی “ساڵانی نوێ بوونەوە” لەبارەی کوردەوە لە لاپەرەکانی ٥٧٦ -٥٨٣ دەڵێت؛ خودا خەندەی لەسەر هاوڕێکانی ئەمریکا بزر کردبوو لەبەهاری ١٩٧٥، شای ئێران دەستبەردار کوردەکان ببوو.. بەهۆی جیۆپۆلەتیکی ناوچەی کوردەکان و نزیکی لەسنوورەکانی سۆڤییەت و دژایەتی ئێران و تورکیا نەماندەزانی چۆن چۆنی یارمەتی کوردەکان بدەین..
ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەوکات بەروونی درکی بەوەکردبوو بەبێ پشتیوانی ئەمریکا، کوردەکان ناتوانن بەرگە بگرن و ئەوەش روویدا!
هەروەها هێنری کیسنجەر بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات و دەڵێت؛
“کوردەکان بوونە قوربانی مێژوو جوگرافیا”
کتێبی ساڵانی نوێبوونەوە یەکێکە لەو کتێبانەی کۆی فەلسەفەو کاری پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانت بۆ شیدەکاتەوە و بۆ سیاسییەکان گرنگە بیخوێننەوە رێنیشاندەرێکی چاکە بۆ ئەوەی بزانی چۆن چۆنی کەشتی گەلەکەت لەتۆفانی گۆرانکارییەکان لەسەر ئاو بهێڵیتەوەو نەهێڵیت نقوومی کێشەی گەورە نەبێت
❤3👍2👏2
ئێران لە سێ ڕەهەندی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی لەژێر فشارێکی قورسدایە. بەشێکی زۆری ئەم فشارانە بۆ تێڕوانینی نوێی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەگەڕێتەوە; ئەم وڵاتانە دوای ئەوەی کە ئێران پەلاماریانی دا، تێڕوانینی کەلتووری ستراتیژی خۆیان لە سێ ڕەهەندی سیاسی، ئاسایشی و ئابووریدا گۆڕی. گۆڕانکارییەکان لەم سێ ڕەهەندەدا بووە هۆی ئەوەی کە تەنانەت بەرەی نوێی نهێنی و ئاشکرا بۆ پاراستنی خۆیان و لە دژی ئێران پێکبهێنن.

دەتوانین بڵێین کە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی چوونەتە بەرەی دژبەری ئێران و لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی ژێربەژێریان دروست کردووە. ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر ئەوە هاوڕان، کە دەبێت ئێران بەتەواوی لاوازبکرێت و تەنانەت تا سنووری رووخاندنیش بچێت. بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە ئەم وڵاتانە تا کۆتایی هاوشانی ئیسرائیل لەم ڕێگایەدا بچنە پێشەوە; نمونەی سووریا ئەوەمان پێدەلێت کە هاوپەیمانییەکان لەدژی بەشار ئەسەد، تا کۆتایی نەبوو، بەڵکو لەدوای رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هەر وڵاتێک ئاراستەیەکی جیاوازی گرتە پێش و تا کاتێک پێکەوە هاوکاریان دەکرد کە سنووری ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو، دوای ئەوە بەرژەوەندی نەتەوەییان داخوازیەکی نوێی دەویست. ئەمەش دەتوانێت بۆ ئێران بەهەمانشێوە بێت و تا قۆناخێکی پێویست پێکەوە هاوکاریان هەبێت. ئێران لەم هاوپەیمانییە ژێربەژێرە زۆر نیگەرانە و دەیەوێت پێش بە بەرەوچوونەکانیان بگرێت. نیگەرانییەکانی ئێران کاتێک زیاتر دەبێت، کە ئەم وڵاتانە بەتەواوی هاوڕای فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران.

دۆخی ناسەقامگیریی ئابووری و هەبوونی سێبەری شەڕ بە سەر ئاسمانی ئێرانەوە، بژاردەی زۆر بۆ ئێران ناهێڵێتەوە و ناچار دەبێت لە کورت—مەودا بڕیاری شکاندنی گەمارۆ ئابوورییەکە بدات و بۆ درێژ—مەودا خۆی ئامادەی شەڕێکی قورس بکات; بەم دۆخە ئابوورییە خراپەوە، ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، بێگومان دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی بڕبڕەی پشتی ئێران.

بەهەرحاڵ، ناردنی ١٠ هزار هێزی نوێی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران، پێشگرتن بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، دانیشتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، نرخی هەڵاوسان و پشێوەی بازاڕی ئێران، ئەوەمان پێدەڵێت، کە ئێران کاتی زۆری لەبەردەستدا نییە و هەرچی زیاتر کاتی ئەم قۆناخە درێژتر بێتەوە، بەزیانی ئێرانە.
👍2🔥2👏1
تۆڕی زانیاری لێرەیە!
👍2❤1🔥1
دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا -ئاندی بێرن هام لەووتاری دەستبەکاربوونی گووتی؛
“لە ٨٠ کان بەریتانیا چەند گۆڕانکارییەکی هەڵەی کرد. لەوانە؛ دەسەڵاتی سیاسی بەناوەندی-مەرکەزی کرا، هێزی ئابووری بە ئەهلی-کەرتی؛تایبەت کرا، زۆربەی زۆری ووڵات لە پیشەسازی داماڵدرا. ئێستاشی لەگەڵ دا بێت ڕاست نەبۆوە.”
سێ ڕۆژ بەر لە دەست بەکاربوونی؛ سەرۆک وەزیران وەکو کاندیدی پارتی کرێکاران - لەیبەری بەریتانی؛ “ووڵات کۆنترۆڵی ژێرخابە سەرەکییەکانی وەکو خانووبەرە، ئاو، ووزە-بەنزین وگازو کارەبا، لەگەڵ هێڵەکانی گواستنەوە ڕادەستی کۆمپانیاکان کردو ئەمەش وایکرد بەنرخی گرانتر لەسەر خەڵک بوەستێت!”
هەڵبەتە ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بە کەرته تایبەتکردن -ئەهلی تەواو هەڵەیە و شکستە! بەڵام خاڵێکی جەوهەری ئەوەیە ناکرێت هەموو شت ڕادەست و تەسلیمی کۆمپانیاکان بکرێت چونکە بازاڕ خۆی سیفەتی زاڵمانەی هەیە و بێ لێپرسینەوەو بێ-چاودێریکردن بێت خەڵکی هەژار دەشێڵێت. بۆیە هەرێمی کوردستان دەبێ لە بەریتانیا کە چەند قات لەدەوڵەتداری و زانست و بەڕێوەبردنی میری لەکوردستان لەپێشترو بەئەزموونترە؛ کەچی بەهۆی سیاسەتی کەرتی تایبەتکردنی سەرجەم کارەکان لەزیانی خەڵکی داهات مامناوەند و هەژار شکاوەتەوە! دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە لە کەرتی تایبەت کردنی چەند دامەزراوەیەکی گرنگی ووڵات .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟ هەرێمی کوردستان دەیەوێ لەهەڵەی ئەوانی دی فێربێ یا دەبێ خەڵکەکەی بیست ساڵێک فشارو بارگرانی بەئەهلیکردن بچێژێت و ئینجا بڵێین نەدبوو وامانکردبا؟
❤3👍2🔥1
”شۆڕش ئێوارە خوان یان نووسینی وتارێك و وێنەكێشانێك نیە، ناتوانی وەها ڕازاوە و ئارام و میهرەبان و میانڕەو و خۆش ڕەفتار و كۆنتڕۆڵ كراوبێت، شۆڕش جۆرێكە لە ڕاپەرین و كردەیەكی توندوتیژ هێنەر كە بەهۆیەوە چینێك چینێكی تر لەناو دەبات”.

ماو تسی تۆنگ
ڕێبەری شۆڕشی سووری چینی (شۆڕشی ڕۆشنبیری)
❤4👍3
كونسوڵی فەخری
(پێناسە ، كارەكان ، ئامانج)

دەوڵەت هەڵدەستێ بە ناردنی هاونیشتمانیەكی خۆی بۆ وڵاتی میواندار یان هاوڵاتیەكی وڵاتەكەی لە وڵاتی میواندار بە مەرجێك مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەردەوامی هەبێت وەك (كونسوڵی فەخری) زۆر جار دەوڵەت ماف و ئیمتیازات بە (كونسوڵی فەخری) دەدات و لە هەندێ وڵاتیش كارێكی ئازادە و خۆبەخشیە و زیاتر پیشاندانی كەسایەتی وڵاتە و ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندیە لە نێوان وڵاتان ، كارەكانی ئەم جۆرە (كونسوڵ)ەش زیاتر بۆ كاروباری رۆشنبیری و بازرگانی یە نەوەك كاری فەرمی و سیاسی.
👍4👏2
لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ، بەهۆی ئەو نزیکبوونەوە ستراتیژییەی لە نێوان چاینا و میصردا لە ڕووی وەبەرهێنانی ئابوورییەوە هەیە، سەرۆکی چاینا شین جینپینگ سەردانی میصری كرد. چاینا بەهۆی دەستی کاری هەرزان لە میصر پلانی ئەوەی هەیە بایی دەیان ملیارد دۆلار کارگەی پیشەسازیی لە میصر دابمەزرێنێت، چونکە میصریش کەوتۆته سەر ڕێڕەوە ئاوییەکانی وەک دەریای ناوەڕاست و دەریای سور و، شوێنێکی جوگرافیای گرینگی لە نێوان سێ کیشوەردا هەیە، چاینا دەیەوێت لەوێوە بەرهەمی پیشەسازیی خۆی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا، بە تێچووی گواستنەوەی هەرزان، بنێرێت.!
ئەم نزیکبوونەوەیەی نێوان چاینا و میصر، ئەمریکا توڕە و نیگەڕان کردووە. پێدەچێت لە دژی ئەم نزیکبوونەوەیەش، ئەمریکا ئاگری فیتنە و جەنگێکیتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەڵگیرسێنێت کە ئەویش جەنگی نێوان ئیسرائیل و میصرە. ئەوەی هەستی پێبکرێت زوو یان درەنگ ئەو جەنگەش هەڵدەگیرسێت، بۆ هەڵگیرساندنی ئەم جەنگەش ئەمریکا لەلای ئیسرائیلیەکان، میصری بە پێشێلکاریی ڕێککەوتنامەی کامب دیڤیدی ساڵی ۱۹۷٨ ی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتباکردووە گوایە ژێر زەمینیی نیچمە دورگەی سینای کردووە به شوێنی دەیان بنکەی سەربازیی و صەدان جۆر چەکی پێشکەوتووی تیادا حەشارداوە.!
ڕێککەوتننامەی کامب دیڤیدی نێوان ئیسرائیل و میصر لەئەنجامی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ۱۹٦۷، بە ناوبژیوانی ئەمریکا بەسترا، لەم جەنگەدا ئیسرائیل نیمچە دورگەی سینای لە میصر داگیرکرد، بەپێی ڕێکەوتنامەکەش لە ساڵی ۱۹۷٨ ئیسرائیل لەبەرامبەر بەڵێنی میصر بۆ دانەنانی هیچ بنکە و بارەگایەکی سەربازیی لە نیمچە دورگەی سینا کە نزیکە لە ئیسرائیلەوە، لە سینا کشایەوە.
ولیەم جەمیس دورانت(١٨٨٥_۱۹٨۱) فەیلەسوف و بیرمەندی ئەمریکیی لە کتێبی (چیرۆکی شارستانییەت)دا دەڵێت" لە مێژوو ۳٥۰۰ ساڵی ڕابردوودا، مرۆڤایەتیی تەنها ۲٦٨ ساڵ لە ئاشتیی و ئارامیدا بووە، ئەوەیتر هەمووی لە جەنگ و شەڕدا ژیاوە" واتا مرۆڤایەتیی لە بەرامبەر هەر ساڵێکی ئاشتیی و ئارامیدا، چواردە ساڵ لە جەنگ و شەڕدا بووە.! بۆیە جەنگەکانی نێوان (ئەمریکا و ئێران) و (سعودیە و حوسییەکانی یەمەن) و ( حەماس و ئیسرائیل) و ( ڕووسیا و ئۆکرانیا)ش کۆتاییان بێت، جەنگیتر هەڵدەگیرسێن، ئاخر هەرگیز لەبەرژەوەندی ئەمریکادا نییە، دونیا بەگشتیی و ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاستیش بە تایبەتی، لە ئاشتی و ئارامیدا بژیین، چونکە بەشی زۆر گەشەی ئابووریی ئەمریکا، لەسەر بنەمای جەنگ و کاولکاریی و ماڵوێرانییە، نەک ئاشتیی و ئارامیی و بنیاتنان.
❤2👍2👏1
هەر شتێک بەلاش پێت درا ئەوا بزانە تۆ کاڵاکەیت


پەنیری بەلاش تەنها لە تەڵەی مشکدا دەست
دەکەوێت
هەواڵ بەلاشە
چونکە دەیانەوێ مێشکت ناچار بکەن بیر لەو شتە بکاتەوە کە ئەوان دەیانەوێ .
فیلم و زنجیرە بەلاشە
چونکە دەیانەوێ مێشکت گیرۆدەی ژیانێکی خەیاڵی ئەوانیتر بکەن، وە سەرنجت لادەن لە سەر ژیانی ئێستات خۆت.
پۆرن بەلاشە
چونکە دەیانەوێت وەزت ببەن و تۆ لە نزمترین ئاستی جوڵە و لەرەدا ڕابگرن .
ئاگەداری" پەنیری بەلاش" بە!
👏5❤1👍1
بۆ هەوادارانی ئەڵمانیا

چەند کەس ئەیناسێت؟

پلەی سەربازی چییە؟
👍2🔥2❤‍🔥1
یەكێك لە باوترین پێناسە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران و روسیای فیدراڵی ئێستا بریتییە لە:

”هاوڕێی نیوەی ڕێگا”.
👍3🔥2❤1🫡1
💠لۆبی ئەرمەنەكان
لۆبی ئەرمەنەكان بە یەكێك لە لۆبیە بەهێزەكانی جیهان دادەنرێت لە دوای لۆبی جولەكان و توانیویانە دۆسیەی كۆمەڵكوژی نەتەوەكەیان كە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانیەكان ئەنجامدراوە وەك جینۆساید بیناسێنن لە چەندین وڵات دیارترینیان بڕیاری پەرلەمانی (فەرەنسا) بوو كە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند سەرەڕای گوشارە بەردەوامەكانی توركیا لە دژی بڕیارەكە.
👍2❤1🔥1👏1
چەكی دیپلۆماسی

بەهێزترین چەكی دەستی دەوڵەتانی جیهان لە سیستەمی نوێی جیهان بریتییە لە چەكی دیپلۆماسی؟

لە ئاشتی دا ؟
دیپلۆماسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەهێزتر دەكات لە نێوان وڵاتان و دەیانكاتە هاوبەش و هاوپەیمانی یەكتر.

لە جەنگ دا؟
دیپلۆماسی دەتوانێ ببێتە بەهێزترین كارتی دەستی دەوڵەتان دژ بە یەكتر، پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان وڵاتان بەرەو داروخان و گەمارۆی سیاسی و ئابووری دەبات بۆیە لە حاڵەتی جەنگیش وڵاتان كەناڵ و لینكی دیپلۆماسی نێوانیان بەشێوەی شارەواش بێت لەگەڵ یەكتری دەهێڵنەوە.
👍7❤1
Forwarded from بەهۆکاری هێرش لەسەر کەناڵەکەمان داخراوە (Dilleo)
دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم زاراوەی (جەنگی سارد) زۆرترین و گەرمترین باسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بوو.
👍6❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆیەكی ناوازەی پرۆتۆكۆلی شاهانە

پێشوازی شاژن (ئیلیزابێزی دووەم)ی شاژنی شانشینی یەكگرتوو(بەریتانیا) لە شا (فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز ئالسعود)ی پادشای شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

1967 📆
📍 بەریتانیا
👍5👏1
سەرۆک هێشتا بازرگانە!

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا بڵاوکردنەوەی دوو بۆنی نوێی بۆ پیاوان و ژنان ڕاگەیاند، "Victory 45-47"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەردوو گەڕی سەرۆکایەتیکردنی ئەمەریکا.

📌 شووشەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دیزاین کراون، بە ئاڵتون تەواو کراون و لەسەر کاپەکە پەیکەرێکی بچووکی خودی ترەمپ ڕازاوەتەوە. نرخی هەر بوتڵێک ٢٤٩ دۆلارە، لەگەڵ داشکاندنی تا ١٥٠ دۆلار بۆ کڕینی سێ شووشە.

📌 ماڵپەڕی فەرمی بۆنی پیاوان بە بەهێز و درێژخایەن و لوکس وەسف دەکات، بۆنی خانمان تیشک دەخاتە سەر گەیاندنی متمانە و جوانی و هێزی ناوەوە.

📌 سەرەڕای ئەو بانگەشە بەهێزە، ماڵپەڕەکە ڕوونی دەکاتەوە کە بۆنەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن ترەمپەوە بەرهەم نەهێنراون بەڵکو مۆڵەتیان لەژێر مارکەی ئەودا هەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرهەمی ناسیاسییە.

📌 خستنەبازاڕی ئەو بۆنە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، هەندێکیش نرخەکەی بە زیادەڕۆیی دەزانن. یەکێک لە پێداچوونەوەکان لەسەر فراگرێنتیکا بۆنەکەی بە "مامناوەند، بەڵام خراپ نییە" وەسف کردووە.

📌 بڵاوکردنەوەی نوێی بۆنەکانی ترامپ دوای ئەوە دێت کە بۆنەکانی پێشووی ترامپ وەک "ڤیکتۆری ٤٥" و "شەڕ، شەڕ، شەڕ" فرۆشراون و ئێستا لە سایتەکانی دووبارە فرۆشتنەوەی وەک ئیبەی نرخێکی زۆریان بۆ دێت.

📌 بۆنەکان تەنها بەشێکن لە ئیمپراتۆریەتی بازرگانی ترەمپ کە هاوکات دراوێکی دیجیتاڵی بە ناوی $TRUMP و کاتژمێری لوکس و کتێبێکی کۆمیک بە ناوی "رزگارکردنی ئەمریکا" لەخۆدەگرێت.

📌 لە ساڵی ٢٠٢٤دا ترەمپ نزیکەی ٣١٥ ملیۆن دۆلاری لە دراوە دیجیتاڵەکەی و ٥٧ ملیۆن دۆلار لە دراوەکانی دیکە و ٢.٨ ملیۆن دۆلاری لە کاتژمێر و ٣ ملیۆن دۆلار لە کتێب و ٥٠ ملیۆن دۆلاری لە هاوینەهەواری مار-ئە لاگۆ بەدەستهێناوە. سامانەکەی بە ٥.٢ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
👍2👏1
کۆریای باکوور قەرزارە و نایاتەوە !

لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، كۆریای باكوور (1000) ئۆتۆمۆبیلی جۆری (ڤۆڵڤۆ) لە سوید دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا پارەكەی نەداوەتە و كۆی گشتی پارەكەش زیادەی هاتۆتە سەر و بۆتە (322) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، هەموو ساڵێكیش وڵاتی سوید نوێنەری خۆی دەنێرێتە كۆریای باكوور بۆ بەبیرهێنانەوەی قەرزەكە بەڵام تاوەكو ئێستاش كۆریای باكوور نە وەڵام دەداتەوە نە پارەكەش.
👍4🤪2❤1