Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
1.71K subscribers
99 photos
6 videos
2 links
یەکەمین چانێڵی دیبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی کوردی
Download Telegram
باش دەزانن کە پشتیوانی خەڵک لە دەسەڵاتی هەرێم لە کاڵبوونەوەیەکی زۆر قوڵدایە، هەر بۆیە سێبەری چەند هەزار سەربازێکی بیانی بە گرەنتی مانەوەی قەوارەکە و پاراستنی خۆتان دەزانن نەک بوونی 400 هەزار هێزی ئەمنی ناوخۆیی.

لەرزی دەسەڵات لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ڕاستیدا بینینی وێنەی قێزەونی خۆتانە لە ئاوێنەی تووڕەیی و بێهیوایی خەڵکدا.

بەردەوامیی هەر قەوارەیەک، بە ژمارەی زۆری چەکدار و بوونی بنکەی سەربازیی بێگانە مسۆگەر ناکرێت، بەڵکو تەنها و تەنها بە ئاشتکردنەوەی خەڵک، گەڕاندنەوەی کەرامەت و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە بەدەست دێت ، تا ئەو کاتەی ئەم ڕاستییە قبوڵ نەکەن، بەردەوام لە ژێر سایەی ترسی ڕووخاندا دەژین، تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک چەکداریش لەبەردەستدا بێت.
❤4👍1🔥1
ئەو دەوڵەت و پاشایانە کێ بوون دوای دەرفەتی زێڕین بەدەستی خۆیان ووڵاتەکەیان تێکشکاند؟

١/ ئیمپراتۆرییەتی چینگ لەچاینا:
بەهۆی قووڵی کەلتووری و شارستانی و ئابووری چاینا، دەرفەتێکی باش هاتبووە پێش تا لەسەدەی ١٩ چاینا ببێتە پێشەنگ کەچی:
بەهۆی نەکرانەوەی چاینا بەرووی بازرگانی ڕۆژئاوا، تووشی شەڕی ئەفیون بوو لە ١٨٣٩ تا ١٨٦٠ بەدوو قۆناغ،
بەهۆیەوە ڕێککەوتننامەی شەرمەزاری نانژینگ مۆرکرد کە چینی ناچار کرد هۆنگ کۆنگ بدا بەدەستەوەو ژمارەیەک بەندەریش بکاتەوە بۆ ڕۆژئاواییەکان.
ڕیفۆرمی مۆدێرنی لەسیستمی ئابووری و سەربازی هەر نەکردو لەدواجاردا شۆڕش بەرپابوو لەسەرەتای سەدەی ٢٠ هەرەسی هێنا!

٢/ فەڕەنسا، لویسی شانزە
دوای ئەوەی فەڕەنسا پشتیوانی شۆڕشی ئەمریکا بوو لە ١٧٧٥ تا ١٧٨٣ ، ئەوکات ووڵاتەکەی رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوویەوە، لەجیاتی ریفۆرم بکات و سەرکەوتنی ئەمریکا ببێتە وەرچەرخان، ئەوا بەردەوام بوو لەخراپ بەرێوەبردن و سەیریش ئەوەبوو لەجیاتی چاکسازی دەست پێ بکات بەڵکو باجی لەسەر خەڵکی هەژار زیاتر کردو ئەمەش بووە هۆی بەرپابوونی شۆرش و رووخانی سیستمی پاشایەتی و لەملدانی ١٧٩٣.

٣/ پڕووشیا، ولییەم فریدریکی سێیەم
دوای هاتنەدەرەوەی پڕووشیا لەجەنگی دژ بە ناپلیۆن لە ١٨١٥، بەهۆی تێکشکاندنی ناپلیۆنەوە پرووشییا پێگەیەکی بەهێزو تایبەتی هەبوو، بەڵام جێگرەوەی نوێ لەجیاتی ریفۆرم لەناوخۆ بکات و ئەو دەرفەتە بۆ پێشخستنی زیاتر بقۆزێتەوە بەڵکو بەردەوام بوو لە بەردەوامیدان بە حوکمی خراپ و نەیهێشت ووڵات چێژ لەو سەرکەوتنە ببینێت و یەکخستنی ئەڵمانیاشی دواخست تا هاتنی بسمارک.

پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئێمەو مانان بۆچی لەمێژوو فێر نابین؟
هەمووان پێویستییان بەپشووە نەک قەیرانی دیکە
❤2👍1👏1
شۆڕشی فەرەنسی و گۆرانكاریەكان

شۆڕشی فەڕەنسی (1789 - 1799) کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی (1789) لە فەرەنسا دەستی پێکرد و نەک فەرەنسا بەڵکو و کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی، شۆڕشی فەرەنسا لەژێر دورشمی ( ئازادی، برایەتی، یەكسانی) كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێنا نەك تەنها بۆ پاریس بەڵكو بۆ سەرتاسەری جیهان، دەتوانین ئەو گۆرانكاریانەی شۆڕشی فەرەنسا دروستی كرد لە سێ خاڵ بە كورتی باس بكەین .

یەكەم / گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە سیستەمی پادشایەتیەوە بۆ سیستەمی كۆماری :

سیستەمی پادشایەتی سیستەمێك بوو لەسەر دەسەڵاتی ڕەها و موتلەقی پادشا دروست ببوو، شۆرش ئەم سیستەمە لادەبات و سیستەمێكی كۆماری لە شوێنیدا دادەمەزرێنێت، كە تیایدا نەتەوە و میللەت دەبێتە خاوەنی دەسەڵات، یاسا حوكم دەكات و خەڵك بە كۆیلە مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت و دەبنە كەسێكی خاوەن ماف و بەرپرسیاریەتی و ئازادی، لە كۆماریدا سیادە و پیرۆزی دەسەڵات درایەوە بە میللەت.

دووەم / كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی مەسیحی :

ئەم شۆڕشە دسەڵاتی پیاوانی ئاینی بەشێوەیەكی ڕادیكاڵانە كەمكردەوە، ئەو هێزەی كڵێستی كاسۆلیكی هەیبوو لێی سەندەوە كە لە سەردەمی پادشایەتیدا دەسەڵاتێكی لەبن نەهاتووی هەبوو، وەك دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لەناو دەوڵەتدا، كڵیسا خاوەنی دەسەڵات و زەوی و داهاتیكی زۆر بوو وە باج و سەرانە و پارەی ئاینی وەردەگرت، وە ئیمتیاز و دیاری ساڵانەیان هەبوو، شۆڕش بەتەواوی ئەم دەسەڵات و جیاكاریانەی نەهێشت و كردنیە فەرمانبەرێكی ئاسایی، وە توند و تیژی زۆریان بەرامبەر بەكارهێنرا.

سێیەم / سەردەمێكی نوێی سیاسی لە ئەوروپا :

ئەم شۆرشە سەرەتای دروستبوونی كەلتورێكی سیاسی نوێیە، كە لە قۆناغی دەسەڵاتی پادشایی و ئەرستۆكراسی و ئاینی سیاسی گۆڕی بۆ قۆناغێك كە هاوڵاتی بووە یەكەیەكی سیاسی، بەیاننامەی مافەكانی مرۆڤ دژ بە سیستەمی ئەرستۆكراسیە، هەموو گەلی كردە یەك ئاست و چین و یاسای سەپاند بەسەر هەمویاندا بێ‌ جیاوازی و باجی كەمكردەوە و لەهەموو كەسێكی وەرگرت و ئەو پارەیەش لە خزمەتگوزاری وڵات بەكار دەهات نەك تەنها بۆ چینێك.
👍2❤1👏1
کوان هەواداری زنجیرەکان
لە زنجیرەی بە ناوبانگی یاری تەختی پاشاکان GOT
سیاسەت لێرەش هەیە

شێر هەرگیز گوێ بە بیر و ڕای مەڕەکان نادات

تیوین لاینستەر
❤2👍2🔥2
هێنری کیسنجەر چۆن بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات!

هێنری کیسنجەر لەکتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بەناوی “ساڵانی نوێ بوونەوە” لەبارەی کوردەوە لە لاپەرەکانی ٥٧٦ -٥٨٣ دەڵێت؛ خودا خەندەی لەسەر هاوڕێکانی ئەمریکا بزر کردبوو لەبەهاری ١٩٧٥، شای ئێران دەستبەردار کوردەکان ببوو.. بەهۆی جیۆپۆلەتیکی ناوچەی کوردەکان و نزیکی لەسنوورەکانی سۆڤییەت و دژایەتی ئێران و تورکیا نەماندەزانی چۆن چۆنی یارمەتی کوردەکان بدەین..
ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەوکات بەروونی درکی بەوەکردبوو بەبێ پشتیوانی ئەمریکا، کوردەکان ناتوانن بەرگە بگرن و ئەوەش روویدا!
هەروەها هێنری کیسنجەر بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات و دەڵێت؛
“کوردەکان بوونە قوربانی مێژوو جوگرافیا”
کتێبی ساڵانی نوێبوونەوە یەکێکە لەو کتێبانەی کۆی فەلسەفەو کاری پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانت بۆ شیدەکاتەوە و بۆ سیاسییەکان گرنگە بیخوێننەوە رێنیشاندەرێکی چاکە بۆ ئەوەی بزانی چۆن چۆنی کەشتی گەلەکەت لەتۆفانی گۆرانکارییەکان لەسەر ئاو بهێڵیتەوەو نەهێڵیت نقوومی کێشەی گەورە نەبێت
❤3👍2👏2
ئێران لە سێ ڕەهەندی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی لەژێر فشارێکی قورسدایە. بەشێکی زۆری ئەم فشارانە بۆ تێڕوانینی نوێی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەگەڕێتەوە; ئەم وڵاتانە دوای ئەوەی کە ئێران پەلاماریانی دا، تێڕوانینی کەلتووری ستراتیژی خۆیان لە سێ ڕەهەندی سیاسی، ئاسایشی و ئابووریدا گۆڕی. گۆڕانکارییەکان لەم سێ ڕەهەندەدا بووە هۆی ئەوەی کە تەنانەت بەرەی نوێی نهێنی و ئاشکرا بۆ پاراستنی خۆیان و لە دژی ئێران پێکبهێنن.

دەتوانین بڵێین کە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی چوونەتە بەرەی دژبەری ئێران و لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی ژێربەژێریان دروست کردووە. ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر ئەوە هاوڕان، کە دەبێت ئێران بەتەواوی لاوازبکرێت و تەنانەت تا سنووری رووخاندنیش بچێت. بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە ئەم وڵاتانە تا کۆتایی هاوشانی ئیسرائیل لەم ڕێگایەدا بچنە پێشەوە; نمونەی سووریا ئەوەمان پێدەلێت کە هاوپەیمانییەکان لەدژی بەشار ئەسەد، تا کۆتایی نەبوو، بەڵکو لەدوای رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هەر وڵاتێک ئاراستەیەکی جیاوازی گرتە پێش و تا کاتێک پێکەوە هاوکاریان دەکرد کە سنووری ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو، دوای ئەوە بەرژەوەندی نەتەوەییان داخوازیەکی نوێی دەویست. ئەمەش دەتوانێت بۆ ئێران بەهەمانشێوە بێت و تا قۆناخێکی پێویست پێکەوە هاوکاریان هەبێت. ئێران لەم هاوپەیمانییە ژێربەژێرە زۆر نیگەرانە و دەیەوێت پێش بە بەرەوچوونەکانیان بگرێت. نیگەرانییەکانی ئێران کاتێک زیاتر دەبێت، کە ئەم وڵاتانە بەتەواوی هاوڕای فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران.

دۆخی ناسەقامگیریی ئابووری و هەبوونی سێبەری شەڕ بە سەر ئاسمانی ئێرانەوە، بژاردەی زۆر بۆ ئێران ناهێڵێتەوە و ناچار دەبێت لە کورت—مەودا بڕیاری شکاندنی گەمارۆ ئابوورییەکە بدات و بۆ درێژ—مەودا خۆی ئامادەی شەڕێکی قورس بکات; بەم دۆخە ئابوورییە خراپەوە، ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، بێگومان دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی بڕبڕەی پشتی ئێران.

بەهەرحاڵ، ناردنی ١٠ هزار هێزی نوێی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران، پێشگرتن بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، دانیشتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، نرخی هەڵاوسان و پشێوەی بازاڕی ئێران، ئەوەمان پێدەڵێت، کە ئێران کاتی زۆری لەبەردەستدا نییە و هەرچی زیاتر کاتی ئەم قۆناخە درێژتر بێتەوە، بەزیانی ئێرانە.
👍2🔥2👏1
تۆڕی زانیاری لێرەیە!
👍2❤1🔥1
دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا -ئاندی بێرن هام لەووتاری دەستبەکاربوونی گووتی؛
“لە ٨٠ کان بەریتانیا چەند گۆڕانکارییەکی هەڵەی کرد. لەوانە؛ دەسەڵاتی سیاسی بەناوەندی-مەرکەزی کرا، هێزی ئابووری بە ئەهلی-کەرتی؛تایبەت کرا، زۆربەی زۆری ووڵات لە پیشەسازی داماڵدرا. ئێستاشی لەگەڵ دا بێت ڕاست نەبۆوە.”
سێ ڕۆژ بەر لە دەست بەکاربوونی؛ سەرۆک وەزیران وەکو کاندیدی پارتی کرێکاران - لەیبەری بەریتانی؛ “ووڵات کۆنترۆڵی ژێرخابە سەرەکییەکانی وەکو خانووبەرە، ئاو، ووزە-بەنزین وگازو کارەبا، لەگەڵ هێڵەکانی گواستنەوە ڕادەستی کۆمپانیاکان کردو ئەمەش وایکرد بەنرخی گرانتر لەسەر خەڵک بوەستێت!”
هەڵبەتە ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بە کەرته تایبەتکردن -ئەهلی تەواو هەڵەیە و شکستە! بەڵام خاڵێکی جەوهەری ئەوەیە ناکرێت هەموو شت ڕادەست و تەسلیمی کۆمپانیاکان بکرێت چونکە بازاڕ خۆی سیفەتی زاڵمانەی هەیە و بێ لێپرسینەوەو بێ-چاودێریکردن بێت خەڵکی هەژار دەشێڵێت. بۆیە هەرێمی کوردستان دەبێ لە بەریتانیا کە چەند قات لەدەوڵەتداری و زانست و بەڕێوەبردنی میری لەکوردستان لەپێشترو بەئەزموونترە؛ کەچی بەهۆی سیاسەتی کەرتی تایبەتکردنی سەرجەم کارەکان لەزیانی خەڵکی داهات مامناوەند و هەژار شکاوەتەوە! دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە لە کەرتی تایبەت کردنی چەند دامەزراوەیەکی گرنگی ووڵات .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟ هەرێمی کوردستان دەیەوێ لەهەڵەی ئەوانی دی فێربێ یا دەبێ خەڵکەکەی بیست ساڵێک فشارو بارگرانی بەئەهلیکردن بچێژێت و ئینجا بڵێین نەدبوو وامانکردبا؟
❤3👍2🔥1
”شۆڕش ئێوارە خوان یان نووسینی وتارێك و وێنەكێشانێك نیە، ناتوانی وەها ڕازاوە و ئارام و میهرەبان و میانڕەو و خۆش ڕەفتار و كۆنتڕۆڵ كراوبێت، شۆڕش جۆرێكە لە ڕاپەرین و كردەیەكی توندوتیژ هێنەر كە بەهۆیەوە چینێك چینێكی تر لەناو دەبات”.

ماو تسی تۆنگ
ڕێبەری شۆڕشی سووری چینی (شۆڕشی ڕۆشنبیری)
❤4👍3
كونسوڵی فەخری
(پێناسە ، كارەكان ، ئامانج)

دەوڵەت هەڵدەستێ بە ناردنی هاونیشتمانیەكی خۆی بۆ وڵاتی میواندار یان هاوڵاتیەكی وڵاتەكەی لە وڵاتی میواندار بە مەرجێك مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەردەوامی هەبێت وەك (كونسوڵی فەخری) زۆر جار دەوڵەت ماف و ئیمتیازات بە (كونسوڵی فەخری) دەدات و لە هەندێ وڵاتیش كارێكی ئازادە و خۆبەخشیە و زیاتر پیشاندانی كەسایەتی وڵاتە و ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندیە لە نێوان وڵاتان ، كارەكانی ئەم جۆرە (كونسوڵ)ەش زیاتر بۆ كاروباری رۆشنبیری و بازرگانی یە نەوەك كاری فەرمی و سیاسی.
👍4👏2
لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ، بەهۆی ئەو نزیکبوونەوە ستراتیژییەی لە نێوان چاینا و میصردا لە ڕووی وەبەرهێنانی ئابوورییەوە هەیە، سەرۆکی چاینا شین جینپینگ سەردانی میصری كرد. چاینا بەهۆی دەستی کاری هەرزان لە میصر پلانی ئەوەی هەیە بایی دەیان ملیارد دۆلار کارگەی پیشەسازیی لە میصر دابمەزرێنێت، چونکە میصریش کەوتۆته سەر ڕێڕەوە ئاوییەکانی وەک دەریای ناوەڕاست و دەریای سور و، شوێنێکی جوگرافیای گرینگی لە نێوان سێ کیشوەردا هەیە، چاینا دەیەوێت لەوێوە بەرهەمی پیشەسازیی خۆی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا، بە تێچووی گواستنەوەی هەرزان، بنێرێت.!
ئەم نزیکبوونەوەیەی نێوان چاینا و میصر، ئەمریکا توڕە و نیگەڕان کردووە. پێدەچێت لە دژی ئەم نزیکبوونەوەیەش، ئەمریکا ئاگری فیتنە و جەنگێکیتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەڵگیرسێنێت کە ئەویش جەنگی نێوان ئیسرائیل و میصرە. ئەوەی هەستی پێبکرێت زوو یان درەنگ ئەو جەنگەش هەڵدەگیرسێت، بۆ هەڵگیرساندنی ئەم جەنگەش ئەمریکا لەلای ئیسرائیلیەکان، میصری بە پێشێلکاریی ڕێککەوتنامەی کامب دیڤیدی ساڵی ۱۹۷٨ ی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتباکردووە گوایە ژێر زەمینیی نیچمە دورگەی سینای کردووە به شوێنی دەیان بنکەی سەربازیی و صەدان جۆر چەکی پێشکەوتووی تیادا حەشارداوە.!
ڕێککەوتننامەی کامب دیڤیدی نێوان ئیسرائیل و میصر لەئەنجامی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ۱۹٦۷، بە ناوبژیوانی ئەمریکا بەسترا، لەم جەنگەدا ئیسرائیل نیمچە دورگەی سینای لە میصر داگیرکرد، بەپێی ڕێکەوتنامەکەش لە ساڵی ۱۹۷٨ ئیسرائیل لەبەرامبەر بەڵێنی میصر بۆ دانەنانی هیچ بنکە و بارەگایەکی سەربازیی لە نیمچە دورگەی سینا کە نزیکە لە ئیسرائیلەوە، لە سینا کشایەوە.
ولیەم جەمیس دورانت(١٨٨٥_۱۹٨۱) فەیلەسوف و بیرمەندی ئەمریکیی لە کتێبی (چیرۆکی شارستانییەت)دا دەڵێت" لە مێژوو ۳٥۰۰ ساڵی ڕابردوودا، مرۆڤایەتیی تەنها ۲٦٨ ساڵ لە ئاشتیی و ئارامیدا بووە، ئەوەیتر هەمووی لە جەنگ و شەڕدا ژیاوە" واتا مرۆڤایەتیی لە بەرامبەر هەر ساڵێکی ئاشتیی و ئارامیدا، چواردە ساڵ لە جەنگ و شەڕدا بووە.! بۆیە جەنگەکانی نێوان (ئەمریکا و ئێران) و (سعودیە و حوسییەکانی یەمەن) و ( حەماس و ئیسرائیل) و ( ڕووسیا و ئۆکرانیا)ش کۆتاییان بێت، جەنگیتر هەڵدەگیرسێن، ئاخر هەرگیز لەبەرژەوەندی ئەمریکادا نییە، دونیا بەگشتیی و ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاستیش بە تایبەتی، لە ئاشتی و ئارامیدا بژیین، چونکە بەشی زۆر گەشەی ئابووریی ئەمریکا، لەسەر بنەمای جەنگ و کاولکاریی و ماڵوێرانییە، نەک ئاشتیی و ئارامیی و بنیاتنان.
❤2👍2👏1
هەر شتێک بەلاش پێت درا ئەوا بزانە تۆ کاڵاکەیت


پەنیری بەلاش تەنها لە تەڵەی مشکدا دەست
دەکەوێت
هەواڵ بەلاشە
چونکە دەیانەوێ مێشکت ناچار بکەن بیر لەو شتە بکاتەوە کە ئەوان دەیانەوێ .
فیلم و زنجیرە بەلاشە
چونکە دەیانەوێ مێشکت گیرۆدەی ژیانێکی خەیاڵی ئەوانیتر بکەن، وە سەرنجت لادەن لە سەر ژیانی ئێستات خۆت.
پۆرن بەلاشە
چونکە دەیانەوێت وەزت ببەن و تۆ لە نزمترین ئاستی جوڵە و لەرەدا ڕابگرن .
ئاگەداری" پەنیری بەلاش" بە!
👏5❤1👍1
بۆ هەوادارانی ئەڵمانیا

چەند کەس ئەیناسێت؟

پلەی سەربازی چییە؟
👍2🔥2❤‍🔥1
یەكێك لە باوترین پێناسە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران و روسیای فیدراڵی ئێستا بریتییە لە:

”هاوڕێی نیوەی ڕێگا”.
👍3🔥2❤1🫡1
💠لۆبی ئەرمەنەكان
لۆبی ئەرمەنەكان بە یەكێك لە لۆبیە بەهێزەكانی جیهان دادەنرێت لە دوای لۆبی جولەكان و توانیویانە دۆسیەی كۆمەڵكوژی نەتەوەكەیان كە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانیەكان ئەنجامدراوە وەك جینۆساید بیناسێنن لە چەندین وڵات دیارترینیان بڕیاری پەرلەمانی (فەرەنسا) بوو كە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند سەرەڕای گوشارە بەردەوامەكانی توركیا لە دژی بڕیارەكە.
👍2❤1🔥1👏1
چەكی دیپلۆماسی

بەهێزترین چەكی دەستی دەوڵەتانی جیهان لە سیستەمی نوێی جیهان بریتییە لە چەكی دیپلۆماسی؟

لە ئاشتی دا ؟
دیپلۆماسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەهێزتر دەكات لە نێوان وڵاتان و دەیانكاتە هاوبەش و هاوپەیمانی یەكتر.

لە جەنگ دا؟
دیپلۆماسی دەتوانێ ببێتە بەهێزترین كارتی دەستی دەوڵەتان دژ بە یەكتر، پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان وڵاتان بەرەو داروخان و گەمارۆی سیاسی و ئابووری دەبات بۆیە لە حاڵەتی جەنگیش وڵاتان كەناڵ و لینكی دیپلۆماسی نێوانیان بەشێوەی شارەواش بێت لەگەڵ یەكتری دەهێڵنەوە.
👍7❤1