پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی
لە بواری سیاسەت و پێشوازی فەرمیدا، پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی سەرکردەکان یان کەسایەتییە سیاسییەکان پلەبەندییەکی ڕێکخراوی هەیە کە دەگاتە٣ پلە یان زیاتر یان بە پلەبەندی پیتەکانی ئینگلیزی دەبێت، بە پێی ئاستی فەرمیبوون و گرنگی ڕووداوەکە. بە گشتی:
١. پلەی یەکەم یاخود پلەی A پێشوازی فەرمی و دەوڵەتی)
- ئامادەبوونی سەرۆکی وڵات، سەرۆک وەزیران، یان پاشا.
- پێشوازی لە فڕۆکەخانە یان ڕێگا سەرەکییەکان بە سەماو پۆلیس، ئۆرکێسترای نیشتمانی، و گاردی فەرمی
- ڕێپێوانی فەرمی و دانانی ئاڵاو ڕازاندنەوەی تایبەت یان دستووری ڕێزلێنان (وەک لە کاتی میوانی نێودەوڵەتی).
٢. پلەی دووەم (پێشوازی وەزیران یان بەرپرسانی ئاستی ناوەندی)
- پێشوازی لەلایەن وەزیر یان پارێزگار بە کۆمەڵێک فەرمی، بەبێ ڕێپێوانی گەورە.
- پێشوازی سادە لە فڕۆکەخانە یان بینای فەرمی.
٣. پلەی سێیەم (پێشوازی نیمچەفەرمی)
- پێشوازی لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆیی یان لیژنەیەکی سنووردار.
- هیچ ڕێپێوان یان پۆلیسی تایبەت بەکارناهێنرێت تەنیا کۆمەڵێک بەرپرسی و فەرمی و نافەرمی یان کەسایەتی دیار
پلەی زیاتر (تایبەت)
- لە هەندێک کاتی تایبەت (وەک پێشوازی لە سەرکردەی ئایینی یان میوانی ڕێزلێنراوی نێودەوڵەتی)، پڕۆتۆکۆڵەکە دەکرێت تێکەڵەیەک لە هەموو پلەکان بێت.
تێبینی:پلەبەندییەکە جیاوازە بە پێی وڵات
کەلتور، و ئاستی میوان. بۆ نموونە، پێشوازی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان (وەک سەرۆککۆمار) پلەی یەکەمی هەیە، لەکاتێک پێشوازی لە وەزیری دەرەوە دەکرێت بە پلەی دووەم.

👍4👏1
🛑پارێزبهندی دیپلۆماسى (الحصانة الدبلوماسية)
چوار پارێزبهندی بنهرهتی دیپلۆماسی :
یەكەم / خۆیان و سهرجهم ئهندامانی خێزانهکانیان دهستگیر ناکرێن به ههر هۆکارێک بێت .
دووەم / پشکنینی کهلوپهل و ماڵهوه و کاغهزهکانیان ناکرێت به هیچ شێوهیهک.
سێیەم / باج و سهرانهی خانوو و خاوهنداریهتیهکی هیچ شتێکیان لێ وهرناگیرێت لهلایهن ئهو وڵاتهی کهکارهکهی لێ ئهنجام دهدهن.
چوارەم / خۆیان و سهرجهم ئهندامانی خێزانهکانیان ئازادن له ههر بیروڕایهکی ئایدۆلۆژی و ئایینی که پهیرهوی دهکهن.
ههریهک لهم پارێزبهندیانه بهگوێرهی پلهی نوێنهرایهتیهکهی دهگۆڕدرێت.

❤2👍1👏1
ترەمپ لەگێژاوی هونەری دانووستانی ئێرانییەکان بۆ ئیهانەکردنی کۆرییەکان
عەباس عێراقچی لە کتێبەکەی دەربارەی هێزی دانووستان، لە لاپەڕەکانی ٣٣ بۆ ٤٨ ئەوەی شەرح کردووە؛ “هەر هێزو دەوڵەتێک بگاتە ئەو قەناعەت و باوەڕەی کە یەکلاکردنەوەی کێشەیەک لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە بەدەست دێت و تێچووی کەمترو بێ قبوڵکردنی مەرجی بەرامبەرە، ئەوا هەرگیز نایەتە سەر مێزی مفاوەزات/دانووستان”. هەروەها ئەوەش باس دەکات: “ئۆباما لەڕێگەی گروپی ٥+١ دەستی بەدانووستان کرد لەگەڵ ئێران. ئەمەش مانای وابوو ئەمریکاو ئەوروپا لەماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانی ئێران ناچار بکەن واز لەپرۆگرامی ئەتۆمی بێنێت، بۆیە بەناچاری مێزی گفتوگۆو دانووستانیان هەڵبژارد!.” ئەم بۆچوونە سرنجڕاکێشە ئەوە دەردەخات ئێران لەپاڵ دڕۆن و مووشەک، دانووستانیش وەکو چەکێک بەدامەزراویی کراوەو بیری قووڵی بۆ داڕێژراوەو خاوەن ستراتیژییەت و ڕێچکەی خۆیانن.
لەدوای دەسپێکردنی شەڕ لەمانگی دووی ئەمساڵەوە، ترەمپ سێ جار چۆتە ناو پرۆسەی دانووستانەوە؛ یەکەمییان لەمانگی ٣ بوو، داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج، دواتر لەمانگی چوار داواکەی گۆڕدرا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمزو لەمانگی ٧ دا دانووستان هاتەسەر چۆنییەتی ئیدارەدانی ڕێڕەوە ئاوییەکان و نەهێشتنی هەڕەشەی سەر ئاسایشی ناوچەکە! ئەم ناجێگیرییەی سیاسەتی ترەمپ وایکردووە ستراتیژییەتی ئیدارەدانی ململانێکە بەپێی بۆچوونی عەباس عێراقچی بچێتە پێشەوە کە ئەمریکا ناچارو بۆیە گفتوگۆو مفاوەزات داوا دەکات نەک لەبەرئەوەی کارتی شاراوەی دیکەی هەیە و ئەمەش وا دەکات ئێران زیاتر بەردەوامی بەگێژاوی شەڕەکە بدات!
لەدوایین هەڵوێستی نامۆشیدا، بۆ ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا بەشداری نەکەن بەتەواوەتی لە مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ کۆریای باشوور. ئەمەش جۆرێکە لەئیهانە و پیشاندانی ناسەقامگیری بۆ کۆرییەکان. چونکە ئەم مانۆڕە سەربازییە تەنهاو تەنها نمایشێک نییە بەڵکو نیشانەی پاراستن و جۆرێکە لەگرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان بەرامبەر هەڕەشەکانی باکووری خاوەن چەکی ئەتۆم!
سەیرە ئەو ئەمریکایەی خاوەن چەندین دەزگاو دامەزراوەی پڕۆفێشناڵ، بەتایبەت لەبواری سەربازی و دیبلۆماسیدا، جووڵەو بڕیاری وەها سەیر دەردەکات! ئایا ئەمریکا و دامەزراوەکانی بەڕاستی بەدەست ترەمپەوە دەناڵێنێن یاخود گەمەکی دیکەیە و ئەمریکا سوپڕایزی خۆی هەیە؟!

❤1👍1👏1
باش دەزانن کە پشتیوانی خەڵک لە دەسەڵاتی هەرێم لە کاڵبوونەوەیەکی زۆر قوڵدایە، هەر بۆیە سێبەری چەند هەزار سەربازێکی بیانی بە گرەنتی مانەوەی قەوارەکە و پاراستنی خۆتان دەزانن نەک بوونی 400 هەزار هێزی ئەمنی ناوخۆیی.
لەرزی دەسەڵات لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ڕاستیدا بینینی وێنەی قێزەونی خۆتانە لە ئاوێنەی تووڕەیی و بێهیوایی خەڵکدا.
بەردەوامیی هەر قەوارەیەک، بە ژمارەی زۆری چەکدار و بوونی بنکەی سەربازیی بێگانە مسۆگەر ناکرێت، بەڵکو تەنها و تەنها بە ئاشتکردنەوەی خەڵک، گەڕاندنەوەی کەرامەت و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە بەدەست دێت ، تا ئەو کاتەی ئەم ڕاستییە قبوڵ نەکەن، بەردەوام لە ژێر سایەی ترسی ڕووخاندا دەژین، تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک چەکداریش لەبەردەستدا بێت.

❤4👍1🔥1
ئەو دەوڵەت و پاشایانە کێ بوون دوای دەرفەتی زێڕین بەدەستی خۆیان ووڵاتەکەیان تێکشکاند؟
١/ ئیمپراتۆرییەتی چینگ لەچاینا:
بەهۆی قووڵی کەلتووری و شارستانی و ئابووری چاینا، دەرفەتێکی باش هاتبووە پێش تا لەسەدەی ١٩ چاینا ببێتە پێشەنگ کەچی:
بەهۆی نەکرانەوەی چاینا بەرووی بازرگانی ڕۆژئاوا، تووشی شەڕی ئەفیون بوو لە ١٨٣٩ تا ١٨٦٠ بەدوو قۆناغ،
بەهۆیەوە ڕێککەوتننامەی شەرمەزاری نانژینگ مۆرکرد کە چینی ناچار کرد هۆنگ کۆنگ بدا بەدەستەوەو ژمارەیەک بەندەریش بکاتەوە بۆ ڕۆژئاواییەکان.
ڕیفۆرمی مۆدێرنی لەسیستمی ئابووری و سەربازی هەر نەکردو لەدواجاردا شۆڕش بەرپابوو لەسەرەتای سەدەی ٢٠ هەرەسی هێنا!
٢/ فەڕەنسا، لویسی شانزە
دوای ئەوەی فەڕەنسا پشتیوانی شۆڕشی ئەمریکا بوو لە ١٧٧٥ تا ١٧٨٣ ، ئەوکات ووڵاتەکەی رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوویەوە، لەجیاتی ریفۆرم بکات و سەرکەوتنی ئەمریکا ببێتە وەرچەرخان، ئەوا بەردەوام بوو لەخراپ بەرێوەبردن و سەیریش ئەوەبوو لەجیاتی چاکسازی دەست پێ بکات بەڵکو باجی لەسەر خەڵکی هەژار زیاتر کردو ئەمەش بووە هۆی بەرپابوونی شۆرش و رووخانی سیستمی پاشایەتی و لەملدانی ١٧٩٣.
٣/ پڕووشیا، ولییەم فریدریکی سێیەم
دوای هاتنەدەرەوەی پڕووشیا لەجەنگی دژ بە ناپلیۆن لە ١٨١٥، بەهۆی تێکشکاندنی ناپلیۆنەوە پرووشییا پێگەیەکی بەهێزو تایبەتی هەبوو، بەڵام جێگرەوەی نوێ لەجیاتی ریفۆرم لەناوخۆ بکات و ئەو دەرفەتە بۆ پێشخستنی زیاتر بقۆزێتەوە بەڵکو بەردەوام بوو لە بەردەوامیدان بە حوکمی خراپ و نەیهێشت ووڵات چێژ لەو سەرکەوتنە ببینێت و یەکخستنی ئەڵمانیاشی دواخست تا هاتنی بسمارک.
پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئێمەو مانان بۆچی لەمێژوو فێر نابین؟
هەمووان پێویستییان بەپشووە نەک قەیرانی دیکە

شۆڕشی فەرەنسی و گۆرانكاریەكان
شۆڕشی فەڕەنسی (1789 - 1799) کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی (1789) لە فەرەنسا دەستی پێکرد و نەک فەرەنسا بەڵکو و کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی، شۆڕشی فەرەنسا لەژێر دورشمی ( ئازادی، برایەتی، یەكسانی) كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێنا نەك تەنها بۆ پاریس بەڵكو بۆ سەرتاسەری جیهان، دەتوانین ئەو گۆرانكاریانەی شۆڕشی فەرەنسا دروستی كرد لە سێ خاڵ بە كورتی باس بكەین .
یەكەم / گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە سیستەمی پادشایەتیەوە بۆ سیستەمی كۆماری :
سیستەمی پادشایەتی سیستەمێك بوو لەسەر دەسەڵاتی ڕەها و موتلەقی پادشا دروست ببوو، شۆرش ئەم سیستەمە لادەبات و سیستەمێكی كۆماری لە شوێنیدا دادەمەزرێنێت، كە تیایدا نەتەوە و میللەت دەبێتە خاوەنی دەسەڵات، یاسا حوكم دەكات و خەڵك بە كۆیلە مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت و دەبنە كەسێكی خاوەن ماف و بەرپرسیاریەتی و ئازادی، لە كۆماریدا سیادە و پیرۆزی دەسەڵات درایەوە بە میللەت.
دووەم / كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی مەسیحی :
ئەم شۆڕشە دسەڵاتی پیاوانی ئاینی بەشێوەیەكی ڕادیكاڵانە كەمكردەوە، ئەو هێزەی كڵێستی كاسۆلیكی هەیبوو لێی سەندەوە كە لە سەردەمی پادشایەتیدا دەسەڵاتێكی لەبن نەهاتووی هەبوو، وەك دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لەناو دەوڵەتدا، كڵیسا خاوەنی دەسەڵات و زەوی و داهاتیكی زۆر بوو وە باج و سەرانە و پارەی ئاینی وەردەگرت، وە ئیمتیاز و دیاری ساڵانەیان هەبوو، شۆڕش بەتەواوی ئەم دەسەڵات و جیاكاریانەی نەهێشت و كردنیە فەرمانبەرێكی ئاسایی، وە توند و تیژی زۆریان بەرامبەر بەكارهێنرا.
سێیەم / سەردەمێكی نوێی سیاسی لە ئەوروپا :
ئەم شۆرشە سەرەتای دروستبوونی كەلتورێكی سیاسی نوێیە، كە لە قۆناغی دەسەڵاتی پادشایی و ئەرستۆكراسی و ئاینی سیاسی گۆڕی بۆ قۆناغێك كە هاوڵاتی بووە یەكەیەكی سیاسی، بەیاننامەی مافەكانی مرۆڤ دژ بە سیستەمی ئەرستۆكراسیە، هەموو گەلی كردە یەك ئاست و چین و یاسای سەپاند بەسەر هەمویاندا بێ جیاوازی و باجی كەمكردەوە و لەهەموو كەسێكی وەرگرت و ئەو پارەیەش لە خزمەتگوزاری وڵات بەكار دەهات نەك تەنها بۆ چینێك.

👍2❤1👏1
هێنری کیسنجەر چۆن بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات!
هێنری کیسنجەر لەکتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بەناوی “ساڵانی نوێ بوونەوە” لەبارەی کوردەوە لە لاپەرەکانی ٥٧٦ -٥٨٣ دەڵێت؛ خودا خەندەی لەسەر هاوڕێکانی ئەمریکا بزر کردبوو لەبەهاری ١٩٧٥، شای ئێران دەستبەردار کوردەکان ببوو.. بەهۆی جیۆپۆلەتیکی ناوچەی کوردەکان و نزیکی لەسنوورەکانی سۆڤییەت و دژایەتی ئێران و تورکیا نەماندەزانی چۆن چۆنی یارمەتی کوردەکان بدەین..
ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەوکات بەروونی درکی بەوەکردبوو بەبێ پشتیوانی ئەمریکا، کوردەکان ناتوانن بەرگە بگرن و ئەوەش روویدا!
هەروەها هێنری کیسنجەر بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات و دەڵێت؛
“کوردەکان بوونە قوربانی مێژوو جوگرافیا”
کتێبی ساڵانی نوێبوونەوە یەکێکە لەو کتێبانەی کۆی فەلسەفەو کاری پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانت بۆ شیدەکاتەوە و بۆ سیاسییەکان گرنگە بیخوێننەوە رێنیشاندەرێکی چاکە بۆ ئەوەی بزانی چۆن چۆنی کەشتی گەلەکەت لەتۆفانی گۆرانکارییەکان لەسەر ئاو بهێڵیتەوەو نەهێڵیت نقوومی کێشەی گەورە نەبێت

❤3👍2👏2
ئێران لە سێ ڕەهەندی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی لەژێر فشارێکی قورسدایە. بەشێکی زۆری ئەم فشارانە بۆ تێڕوانینی نوێی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەگەڕێتەوە; ئەم وڵاتانە دوای ئەوەی کە ئێران پەلاماریانی دا، تێڕوانینی کەلتووری ستراتیژی خۆیان لە سێ ڕەهەندی سیاسی، ئاسایشی و ئابووریدا گۆڕی. گۆڕانکارییەکان لەم سێ ڕەهەندەدا بووە هۆی ئەوەی کە تەنانەت بەرەی نوێی نهێنی و ئاشکرا بۆ پاراستنی خۆیان و لە دژی ئێران پێکبهێنن.
دەتوانین بڵێین کە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی چوونەتە بەرەی دژبەری ئێران و لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی ژێربەژێریان دروست کردووە. ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر ئەوە هاوڕان، کە دەبێت ئێران بەتەواوی لاوازبکرێت و تەنانەت تا سنووری رووخاندنیش بچێت. بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە ئەم وڵاتانە تا کۆتایی هاوشانی ئیسرائیل لەم ڕێگایەدا بچنە پێشەوە; نمونەی سووریا ئەوەمان پێدەلێت کە هاوپەیمانییەکان لەدژی بەشار ئەسەد، تا کۆتایی نەبوو، بەڵکو لەدوای رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هەر وڵاتێک ئاراستەیەکی جیاوازی گرتە پێش و تا کاتێک پێکەوە هاوکاریان دەکرد کە سنووری ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو، دوای ئەوە بەرژەوەندی نەتەوەییان داخوازیەکی نوێی دەویست. ئەمەش دەتوانێت بۆ ئێران بەهەمانشێوە بێت و تا قۆناخێکی پێویست پێکەوە هاوکاریان هەبێت. ئێران لەم هاوپەیمانییە ژێربەژێرە زۆر نیگەرانە و دەیەوێت پێش بە بەرەوچوونەکانیان بگرێت. نیگەرانییەکانی ئێران کاتێک زیاتر دەبێت، کە ئەم وڵاتانە بەتەواوی هاوڕای فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران.
دۆخی ناسەقامگیریی ئابووری و هەبوونی سێبەری شەڕ بە سەر ئاسمانی ئێرانەوە، بژاردەی زۆر بۆ ئێران ناهێڵێتەوە و ناچار دەبێت لە کورت—مەودا بڕیاری شکاندنی گەمارۆ ئابوورییەکە بدات و بۆ درێژ—مەودا خۆی ئامادەی شەڕێکی قورس بکات; بەم دۆخە ئابوورییە خراپەوە، ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، بێگومان دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی بڕبڕەی پشتی ئێران.
بەهەرحاڵ، ناردنی ١٠ هزار هێزی نوێی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران، پێشگرتن بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، دانیشتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، نرخی هەڵاوسان و پشێوەی بازاڕی ئێران، ئەوەمان پێدەڵێت، کە ئێران کاتی زۆری لەبەردەستدا نییە و هەرچی زیاتر کاتی ئەم قۆناخە درێژتر بێتەوە، بەزیانی ئێرانە.

👍2🔥2👏1
دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا -ئاندی بێرن هام لەووتاری دەستبەکاربوونی گووتی؛
“لە ٨٠ کان بەریتانیا چەند گۆڕانکارییەکی هەڵەی کرد. لەوانە؛ دەسەڵاتی سیاسی بەناوەندی-مەرکەزی کرا، هێزی ئابووری بە ئەهلی-کەرتی؛تایبەت کرا، زۆربەی زۆری ووڵات لە پیشەسازی داماڵدرا. ئێستاشی لەگەڵ دا بێت ڕاست نەبۆوە.”
سێ ڕۆژ بەر لە دەست بەکاربوونی؛ سەرۆک وەزیران وەکو کاندیدی پارتی کرێکاران - لەیبەری بەریتانی؛ “ووڵات کۆنترۆڵی ژێرخابە سەرەکییەکانی وەکو خانووبەرە، ئاو، ووزە-بەنزین وگازو کارەبا، لەگەڵ هێڵەکانی گواستنەوە ڕادەستی کۆمپانیاکان کردو ئەمەش وایکرد بەنرخی گرانتر لەسەر خەڵک بوەستێت!”
هەڵبەتە ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بە کەرته تایبەتکردن -ئەهلی تەواو هەڵەیە و شکستە! بەڵام خاڵێکی جەوهەری ئەوەیە ناکرێت هەموو شت ڕادەست و تەسلیمی کۆمپانیاکان بکرێت چونکە بازاڕ خۆی سیفەتی زاڵمانەی هەیە و بێ لێپرسینەوەو بێ-چاودێریکردن بێت خەڵکی هەژار دەشێڵێت. بۆیە هەرێمی کوردستان دەبێ لە بەریتانیا کە چەند قات لەدەوڵەتداری و زانست و بەڕێوەبردنی میری لەکوردستان لەپێشترو بەئەزموونترە؛ کەچی بەهۆی سیاسەتی کەرتی تایبەتکردنی سەرجەم کارەکان لەزیانی خەڵکی داهات مامناوەند و هەژار شکاوەتەوە! دوای ٤٠ ساڵ بەریتانیا پەشیمانە لە کەرتی تایبەت کردنی چەند دامەزراوەیەکی گرنگی ووڵات .. ئەی کوردستان چەند ساڵی دیکەی دەوێت؟ هەرێمی کوردستان دەیەوێ لەهەڵەی ئەوانی دی فێربێ یا دەبێ خەڵکەکەی بیست ساڵێک فشارو بارگرانی بەئەهلیکردن بچێژێت و ئینجا بڵێین نەدبوو وامانکردبا؟

❤3👍2🔥1