حاڵەتەكانی (دەركردن ، رەتكردنەوە ، مانەوە)ی دیپلۆماتكار
بەشی دووەم و کۆتایی
گەر دیپلۆماتكاران وڵاتی میوانداریكراویان جێنەهێشت چی روودەدات؟
ئەگەر وڵاتی بەرامبەر دوای جێهێشتنی دیپلۆماتكارانی قبوڵ نەكرد و ستافی دیپلۆماتكاریش مانەوە لە وڵاتی میواندار ئەوا وڵاتی میواندار وەك دیپلۆماتكار سەیریان ناكات و كاریش بە مافی (پارێزبەندی دیپلۆماسی)یان ناكات.
چی دەبێ؟
پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان واتای هەڵگیرسانی شەڕ نیە لە نێوان هەردوو وڵات چونكە دانوستاندن چەكی بەهێزی چارەسەركردنی كێشەكانە.

👍2❤1👏1
هیوادارم تاقەتتان هەبوو خوێنەری بن
هەڵاتن لە کێشەکانی کۆمەڵگا
ئاخری ڕۆژێک بڕیارم دا کە دەست لەم کێبەرکێ شێتانەیە هەڵبگرم. لەم دنیایە هەرکە چاوەڕوانی دەرفەتێکە کڵاو لەسەر ئەوی دیکە بنێت. دەوڵەمەندمان، قەت تێرایی بۆ نییە، هەژارەکانیش قانع نین. لەبن بەردان، لەژێر هەوران، لەنێو کۆڕی خوێندەواران، لەنێو بازنەی حیزب و دەستە و... لە هەموو شوێنێ هەر باس و بیری پارەیە. جا وتم خۆ ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە. بۆیە ئەوەی شکم دەبرد نەغدم کردەوە و شارم بەجێهێشت. شار پیرۆزی ئەوانەی کە دڵیان پێخۆشە. ڕووم لە دێهاتێکی دوور کرد. تەنیا خوازیاری ئەوە بووم کە لەنێو جەماعەتێکی پاک و یەکڕەنگ وەک ڕۆنی زەنگ، کە هەستی پەستی سەرمایەداری ڕێی تێ نەبردبێت، بحەسێمەوە. هەر ڕۆژی هەوەڵ لە نێو دێ، ماڵە چۆڵێکم دەست کەوت و ماڵە کۆچم دابەزاند.
سروشتی ئەو دێهاتە لە باس نایە. لە بەر دیمەنی جوانی چۆم و ڕووبار، چیای سەرسەوز، دەشتی بەرین و دڵگەشێن، وەکوو منداڵی نێو زەماوەند دانیشتنم بۆ نەبوو. ڕۆژان بە لای مەزرای گەنمی کڵۆشزێڕین تێدەپەڕیم، لەژێر سێبەری شۆڕەبی ڕادەکشام و لە دارستانی چڕوپڕ، گوێم لە چریکەی مەلان دەگرت. هەتا ماڵاوایی خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە، لەنێو کەپر و کەوێڵی بناری کێو، چاوم دەبڕییە قرچ و هۆڕی چیلکەی داران کە کترییە ڕەشیان دووکەڵ دەدا. شەوانیش لەژێر وریشە و تریفەی مانگەشەو چاوم دەچووە خەو.
قەت باسی پارە نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو پارەیەم لە سووچێک نایە چاڵ.
ڕوژێک ماڵێکی دراوسێ سەبەتێک هەنجیریان بۆ ناردم. لە پێشدا وامزانی لە بنی سەبەتەکەدا کاغەزێکیان ناوە کە میوەکان خراپ نەبن. بەڵام کاتێ باش سەرەنجم دا، زانیم کاغەز نییە، شتێکە وەکوو پێستی ئاسک، کە لەسەری بە زمانێکی سەیر چەند دێڕێکی لێ نووسرابوو کە هیچی لێ تێ نەدەگەیشتم. وێنەی خۆرێک و ڕێگایەکی بەسەرەوە بوو، هیچم نەگوت. چەند جاری دیکەش کە سەوقاتیان بۆ ناردم، هەر لەو شتانە کەڵکیان وەگرتبوو. زۆر لەلام سەیر بوو.
شەوێک بووم بە میوانیان. وتم ئەوە چەند جار دیاریتان بۆ ناردووم. بەڵام شتێک زۆر بۆم سەرەنجڕاکێشە، ئەو لەتە پیستەیە کە دەیخەنە ژێری. وتیان چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەشکەوتێک ئەوانەمان دۆزییەوە. بەڵام هەر نازانین چین؟ و بەکاری چ دێن. چوون و هەموویان هێنا. هەرچەند دانە لەو پێستانە وەکوو لاپەڕەکانی کتێب دەچوونە نێو قاپووڕەیەک کە لە بەرد درووست کرابوو. کە سەرجەم دەبوون بە چەندین کتێبی جیاواز. هاوار لە بەستەزمانی و ساویلکەیی ئەم بنەماڵە. هەڕەیان لە بەڕی نەدەکردەوە، خەزێنەیەکیان خزاندبووە کەل کەنوو کە ئەگەر ڕێگایان بکەوێتە مووزەخانەکانی ئەورووپا، دەیان و بگرە سەدان میلیارد دێنێ. بۆیە وتم من ئەوانەتان لێ دەکڕم و پارەیەکی چاکتان پێدەدەم. چووم و پارەکەم لە چاڵ دەرهێنا. هەموو ئەوانەم لێیان وەرگرت و دوای چەند ڕۆژ بەبێدەنگ هاتمەوە بۆ شار. لە ڕێگا بەو قسەیە پێدەکەنیم کە پێشینیان وتوویانە: گەڕاڵ یان زۆڵ دێنێتەوە یان پووڵ.
پیاوێکی پسپۆڕی ئاسەواری مێژوویم دەناسێ. داوام لێ کرد نرخی ئەوانەم بۆ دیاری بکات. دەمزانی هەتا کۆنتر بێت نرخ و بەهای زۆرترە. بە تایبەت کە بە خەتێکی کۆن کە هەر خوا دەزانی هی سەردەمی کام شارستانییەتە، لەسەری زۆر شتان نووسرابوو. کاتێ وڵامی دامەوە، نەمدەتوانی لە جێی خۆمدا ببزوێم. وتی گەلێک جوان درووست کراوە. ڕەنگە تەمەنی پێنج، شەش ساڵێک بێت.
ڕومەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی
خوێنەری هێژا؛
کاتێ گەندەڵی و فەساد گشتگیر دەبێت، هەڵبڕان و دوورکەوتن لە کۆمەڵگا هیچ دەردێک چارەسەر ناکات. ڕەنگە تەنیا ببێتە بیانوویەک بۆ هەڵاتن لە بەرپرس بوون. جا بۆ ماوەیێک ئەو کەسە لە بەشێک لە ئازارەکان دوور دەبێت و وا دەزانێت کە بەختەوەرە. بەڵام ئاخری لە شوێنێکەوە تووش دەبێت، کە قەت چاوەڕوانی ناکات. چوونکا هیچ شوێنێک ئەمن نامێنێت.
هەر تاکێکی کۆمەڵگا دەتوانێ بە هاودەنگی لەگەڵ خەڵک، شوێن پێ و ڕۆڵی گرینگی خۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئینسانی.

❤1👍1👏1
پڕۆتۆکۆڵی کۆبونەوە و میوانداری تایبەت
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین، زۆرجار لە کاتی بینینی میوانە نێودەوڵەتییەکان یان کۆبوونەوە گرنگەکان **مێزی درێژ بەکار دەهێنێت. ئەمە هۆکاری جیاوازی هەیە، لەوانە:
ترسی لە تیرۆر و ئەمنی:
مێزی درێژ ڕێگە لە نزیکبوونەوەی میوانەکان دەگرێت، کە ئەمەش کەمکردنەوەی مەترسی هێرش یان نەھێشتنی تەقەمەنی لەلایەن کەسێکەوە.
پوتین زۆر سەرنج دەدات بە پاراستنی ئەمنی خۆی، بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی وەک تیرۆر و ناڕەزایییە سیاسییەکان.
دیپلۆماسی و سایکۆلۆژی:
مێزی درێژ دووری فیزیکی دروست دەکات، کە ئەمەش کاریگەری سایکۆلۆژی هەیە و نیشانەی ڕێز دەبێت.
لە ڕووی دیپلۆماسییەوە، ئەم شێوازە نیشانەیە کە پوتین کەسێکی دوورەپەرێزە و پێویستی بە ڕێزلێنان و دووری هەیە.
کەلتوری ڕووسی و ڕێزگرتن:
لە کەلتوری ڕووسیدا، دووری فەرمی لە نێوان سەرۆک و خەڵکدا بە شتێکی ئاسایی دادەنرێت.
مێزی درێژ نیشانەی ئەرێنی و فەرمییەتیە لە کاتی چاوپێکەوتنە دیپلۆماسییەکان.
ئامانجی میدیایی:
وێنەگرتنی پوتین لەگەڵ مێزێکی درێژ کاریگەری بینراوی هەیە و نیشانەی دەسەڵات و کۆنترۆڵە.
ئەمە ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی هێمایەکی بەهێز لە میدیاکان.
بە کورتی، بەکارهێنانی مێزی درێژ لەلایەن پوتینەوە تێکەڵەیەکە لە پاراستنی ئەمنی، دیپلۆماسی، و کاریگەری میدیایی.

👍2🔥1
پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی
لە بواری سیاسەت و پێشوازی فەرمیدا، پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی سەرکردەکان یان کەسایەتییە سیاسییەکان پلەبەندییەکی ڕێکخراوی هەیە کە دەگاتە٣ پلە یان زیاتر یان بە پلەبەندی پیتەکانی ئینگلیزی دەبێت، بە پێی ئاستی فەرمیبوون و گرنگی ڕووداوەکە. بە گشتی:
١. پلەی یەکەم یاخود پلەی A پێشوازی فەرمی و دەوڵەتی)
- ئامادەبوونی سەرۆکی وڵات، سەرۆک وەزیران، یان پاشا.
- پێشوازی لە فڕۆکەخانە یان ڕێگا سەرەکییەکان بە سەماو پۆلیس، ئۆرکێسترای نیشتمانی، و گاردی فەرمی
- ڕێپێوانی فەرمی و دانانی ئاڵاو ڕازاندنەوەی تایبەت یان دستووری ڕێزلێنان (وەک لە کاتی میوانی نێودەوڵەتی).
٢. پلەی دووەم (پێشوازی وەزیران یان بەرپرسانی ئاستی ناوەندی)
- پێشوازی لەلایەن وەزیر یان پارێزگار بە کۆمەڵێک فەرمی، بەبێ ڕێپێوانی گەورە.
- پێشوازی سادە لە فڕۆکەخانە یان بینای فەرمی.
٣. پلەی سێیەم (پێشوازی نیمچەفەرمی)
- پێشوازی لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆیی یان لیژنەیەکی سنووردار.
- هیچ ڕێپێوان یان پۆلیسی تایبەت بەکارناهێنرێت تەنیا کۆمەڵێک بەرپرسی و فەرمی و نافەرمی یان کەسایەتی دیار
پلەی زیاتر (تایبەت)
- لە هەندێک کاتی تایبەت (وەک پێشوازی لە سەرکردەی ئایینی یان میوانی ڕێزلێنراوی نێودەوڵەتی)، پڕۆتۆکۆڵەکە دەکرێت تێکەڵەیەک لە هەموو پلەکان بێت.
تێبینی:پلەبەندییەکە جیاوازە بە پێی وڵات
کەلتور، و ئاستی میوان. بۆ نموونە، پێشوازی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان (وەک سەرۆککۆمار) پلەی یەکەمی هەیە، لەکاتێک پێشوازی لە وەزیری دەرەوە دەکرێت بە پلەی دووەم.

👍4👏1
🛑پارێزبهندی دیپلۆماسى (الحصانة الدبلوماسية)
چوار پارێزبهندی بنهرهتی دیپلۆماسی :
یەكەم / خۆیان و سهرجهم ئهندامانی خێزانهکانیان دهستگیر ناکرێن به ههر هۆکارێک بێت .
دووەم / پشکنینی کهلوپهل و ماڵهوه و کاغهزهکانیان ناکرێت به هیچ شێوهیهک.
سێیەم / باج و سهرانهی خانوو و خاوهنداریهتیهکی هیچ شتێکیان لێ وهرناگیرێت لهلایهن ئهو وڵاتهی کهکارهکهی لێ ئهنجام دهدهن.
چوارەم / خۆیان و سهرجهم ئهندامانی خێزانهکانیان ئازادن له ههر بیروڕایهکی ئایدۆلۆژی و ئایینی که پهیرهوی دهکهن.
ههریهک لهم پارێزبهندیانه بهگوێرهی پلهی نوێنهرایهتیهکهی دهگۆڕدرێت.

❤2👍1👏1
ترەمپ لەگێژاوی هونەری دانووستانی ئێرانییەکان بۆ ئیهانەکردنی کۆرییەکان
عەباس عێراقچی لە کتێبەکەی دەربارەی هێزی دانووستان، لە لاپەڕەکانی ٣٣ بۆ ٤٨ ئەوەی شەرح کردووە؛ “هەر هێزو دەوڵەتێک بگاتە ئەو قەناعەت و باوەڕەی کە یەکلاکردنەوەی کێشەیەک لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە بەدەست دێت و تێچووی کەمترو بێ قبوڵکردنی مەرجی بەرامبەرە، ئەوا هەرگیز نایەتە سەر مێزی مفاوەزات/دانووستان”. هەروەها ئەوەش باس دەکات: “ئۆباما لەڕێگەی گروپی ٥+١ دەستی بەدانووستان کرد لەگەڵ ئێران. ئەمەش مانای وابوو ئەمریکاو ئەوروپا لەماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانی ئێران ناچار بکەن واز لەپرۆگرامی ئەتۆمی بێنێت، بۆیە بەناچاری مێزی گفتوگۆو دانووستانیان هەڵبژارد!.” ئەم بۆچوونە سرنجڕاکێشە ئەوە دەردەخات ئێران لەپاڵ دڕۆن و مووشەک، دانووستانیش وەکو چەکێک بەدامەزراویی کراوەو بیری قووڵی بۆ داڕێژراوەو خاوەن ستراتیژییەت و ڕێچکەی خۆیانن.
لەدوای دەسپێکردنی شەڕ لەمانگی دووی ئەمساڵەوە، ترەمپ سێ جار چۆتە ناو پرۆسەی دانووستانەوە؛ یەکەمییان لەمانگی ٣ بوو، داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج، دواتر لەمانگی چوار داواکەی گۆڕدرا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمزو لەمانگی ٧ دا دانووستان هاتەسەر چۆنییەتی ئیدارەدانی ڕێڕەوە ئاوییەکان و نەهێشتنی هەڕەشەی سەر ئاسایشی ناوچەکە! ئەم ناجێگیرییەی سیاسەتی ترەمپ وایکردووە ستراتیژییەتی ئیدارەدانی ململانێکە بەپێی بۆچوونی عەباس عێراقچی بچێتە پێشەوە کە ئەمریکا ناچارو بۆیە گفتوگۆو مفاوەزات داوا دەکات نەک لەبەرئەوەی کارتی شاراوەی دیکەی هەیە و ئەمەش وا دەکات ئێران زیاتر بەردەوامی بەگێژاوی شەڕەکە بدات!
لەدوایین هەڵوێستی نامۆشیدا، بۆ ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا بەشداری نەکەن بەتەواوەتی لە مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ کۆریای باشوور. ئەمەش جۆرێکە لەئیهانە و پیشاندانی ناسەقامگیری بۆ کۆرییەکان. چونکە ئەم مانۆڕە سەربازییە تەنهاو تەنها نمایشێک نییە بەڵکو نیشانەی پاراستن و جۆرێکە لەگرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان بەرامبەر هەڕەشەکانی باکووری خاوەن چەکی ئەتۆم!
سەیرە ئەو ئەمریکایەی خاوەن چەندین دەزگاو دامەزراوەی پڕۆفێشناڵ، بەتایبەت لەبواری سەربازی و دیبلۆماسیدا، جووڵەو بڕیاری وەها سەیر دەردەکات! ئایا ئەمریکا و دامەزراوەکانی بەڕاستی بەدەست ترەمپەوە دەناڵێنێن یاخود گەمەکی دیکەیە و ئەمریکا سوپڕایزی خۆی هەیە؟!

باش دەزانن کە پشتیوانی خەڵک لە دەسەڵاتی هەرێم لە کاڵبوونەوەیەکی زۆر قوڵدایە، هەر بۆیە سێبەری چەند هەزار سەربازێکی بیانی بە گرەنتی مانەوەی قەوارەکە و پاراستنی خۆتان دەزانن نەک بوونی 400 هەزار هێزی ئەمنی ناوخۆیی.
لەرزی دەسەڵات لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ڕاستیدا بینینی وێنەی قێزەونی خۆتانە لە ئاوێنەی تووڕەیی و بێهیوایی خەڵکدا.
بەردەوامیی هەر قەوارەیەک، بە ژمارەی زۆری چەکدار و بوونی بنکەی سەربازیی بێگانە مسۆگەر ناکرێت، بەڵکو تەنها و تەنها بە ئاشتکردنەوەی خەڵک، گەڕاندنەوەی کەرامەت و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە بەدەست دێت ، تا ئەو کاتەی ئەم ڕاستییە قبوڵ نەکەن، بەردەوام لە ژێر سایەی ترسی ڕووخاندا دەژین، تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک چەکداریش لەبەردەستدا بێت.

❤4👍1🔥1
ئەو دەوڵەت و پاشایانە کێ بوون دوای دەرفەتی زێڕین بەدەستی خۆیان ووڵاتەکەیان تێکشکاند؟
١/ ئیمپراتۆرییەتی چینگ لەچاینا:
بەهۆی قووڵی کەلتووری و شارستانی و ئابووری چاینا، دەرفەتێکی باش هاتبووە پێش تا لەسەدەی ١٩ چاینا ببێتە پێشەنگ کەچی:
بەهۆی نەکرانەوەی چاینا بەرووی بازرگانی ڕۆژئاوا، تووشی شەڕی ئەفیون بوو لە ١٨٣٩ تا ١٨٦٠ بەدوو قۆناغ،
بەهۆیەوە ڕێککەوتننامەی شەرمەزاری نانژینگ مۆرکرد کە چینی ناچار کرد هۆنگ کۆنگ بدا بەدەستەوەو ژمارەیەک بەندەریش بکاتەوە بۆ ڕۆژئاواییەکان.
ڕیفۆرمی مۆدێرنی لەسیستمی ئابووری و سەربازی هەر نەکردو لەدواجاردا شۆڕش بەرپابوو لەسەرەتای سەدەی ٢٠ هەرەسی هێنا!
٢/ فەڕەنسا، لویسی شانزە
دوای ئەوەی فەڕەنسا پشتیوانی شۆڕشی ئەمریکا بوو لە ١٧٧٥ تا ١٧٨٣ ، ئەوکات ووڵاتەکەی رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوویەوە، لەجیاتی ریفۆرم بکات و سەرکەوتنی ئەمریکا ببێتە وەرچەرخان، ئەوا بەردەوام بوو لەخراپ بەرێوەبردن و سەیریش ئەوەبوو لەجیاتی چاکسازی دەست پێ بکات بەڵکو باجی لەسەر خەڵکی هەژار زیاتر کردو ئەمەش بووە هۆی بەرپابوونی شۆرش و رووخانی سیستمی پاشایەتی و لەملدانی ١٧٩٣.
٣/ پڕووشیا، ولییەم فریدریکی سێیەم
دوای هاتنەدەرەوەی پڕووشیا لەجەنگی دژ بە ناپلیۆن لە ١٨١٥، بەهۆی تێکشکاندنی ناپلیۆنەوە پرووشییا پێگەیەکی بەهێزو تایبەتی هەبوو، بەڵام جێگرەوەی نوێ لەجیاتی ریفۆرم لەناوخۆ بکات و ئەو دەرفەتە بۆ پێشخستنی زیاتر بقۆزێتەوە بەڵکو بەردەوام بوو لە بەردەوامیدان بە حوکمی خراپ و نەیهێشت ووڵات چێژ لەو سەرکەوتنە ببینێت و یەکخستنی ئەڵمانیاشی دواخست تا هاتنی بسمارک.
پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئێمەو مانان بۆچی لەمێژوو فێر نابین؟
هەمووان پێویستییان بەپشووە نەک قەیرانی دیکە

شۆڕشی فەرەنسی و گۆرانكاریەكان
شۆڕشی فەڕەنسی (1789 - 1799) کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی (1789) لە فەرەنسا دەستی پێکرد و نەک فەرەنسا بەڵکو و کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی، شۆڕشی فەرەنسا لەژێر دورشمی ( ئازادی، برایەتی، یەكسانی) كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێنا نەك تەنها بۆ پاریس بەڵكو بۆ سەرتاسەری جیهان، دەتوانین ئەو گۆرانكاریانەی شۆڕشی فەرەنسا دروستی كرد لە سێ خاڵ بە كورتی باس بكەین .
یەكەم / گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە سیستەمی پادشایەتیەوە بۆ سیستەمی كۆماری :
سیستەمی پادشایەتی سیستەمێك بوو لەسەر دەسەڵاتی ڕەها و موتلەقی پادشا دروست ببوو، شۆرش ئەم سیستەمە لادەبات و سیستەمێكی كۆماری لە شوێنیدا دادەمەزرێنێت، كە تیایدا نەتەوە و میللەت دەبێتە خاوەنی دەسەڵات، یاسا حوكم دەكات و خەڵك بە كۆیلە مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت و دەبنە كەسێكی خاوەن ماف و بەرپرسیاریەتی و ئازادی، لە كۆماریدا سیادە و پیرۆزی دەسەڵات درایەوە بە میللەت.
دووەم / كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی مەسیحی :
ئەم شۆڕشە دسەڵاتی پیاوانی ئاینی بەشێوەیەكی ڕادیكاڵانە كەمكردەوە، ئەو هێزەی كڵێستی كاسۆلیكی هەیبوو لێی سەندەوە كە لە سەردەمی پادشایەتیدا دەسەڵاتێكی لەبن نەهاتووی هەبوو، وەك دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لەناو دەوڵەتدا، كڵیسا خاوەنی دەسەڵات و زەوی و داهاتیكی زۆر بوو وە باج و سەرانە و پارەی ئاینی وەردەگرت، وە ئیمتیاز و دیاری ساڵانەیان هەبوو، شۆڕش بەتەواوی ئەم دەسەڵات و جیاكاریانەی نەهێشت و كردنیە فەرمانبەرێكی ئاسایی، وە توند و تیژی زۆریان بەرامبەر بەكارهێنرا.
سێیەم / سەردەمێكی نوێی سیاسی لە ئەوروپا :
ئەم شۆرشە سەرەتای دروستبوونی كەلتورێكی سیاسی نوێیە، كە لە قۆناغی دەسەڵاتی پادشایی و ئەرستۆكراسی و ئاینی سیاسی گۆڕی بۆ قۆناغێك كە هاوڵاتی بووە یەكەیەكی سیاسی، بەیاننامەی مافەكانی مرۆڤ دژ بە سیستەمی ئەرستۆكراسیە، هەموو گەلی كردە یەك ئاست و چین و یاسای سەپاند بەسەر هەمویاندا بێ جیاوازی و باجی كەمكردەوە و لەهەموو كەسێكی وەرگرت و ئەو پارەیەش لە خزمەتگوزاری وڵات بەكار دەهات نەك تەنها بۆ چینێك.

هێنری کیسنجەر چۆن بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات!
هێنری کیسنجەر لەکتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بەناوی “ساڵانی نوێ بوونەوە” لەبارەی کوردەوە لە لاپەرەکانی ٥٧٦ -٥٨٣ دەڵێت؛ خودا خەندەی لەسەر هاوڕێکانی ئەمریکا بزر کردبوو لەبەهاری ١٩٧٥، شای ئێران دەستبەردار کوردەکان ببوو.. بەهۆی جیۆپۆلەتیکی ناوچەی کوردەکان و نزیکی لەسنوورەکانی سۆڤییەت و دژایەتی ئێران و تورکیا نەماندەزانی چۆن چۆنی یارمەتی کوردەکان بدەین..
ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەوکات بەروونی درکی بەوەکردبوو بەبێ پشتیوانی ئەمریکا، کوردەکان ناتوانن بەرگە بگرن و ئەوەش روویدا!
هەروەها هێنری کیسنجەر بە دوو ووشە باسی چارەنووسی کوردەکان دەکات و دەڵێت؛
“کوردەکان بوونە قوربانی مێژوو جوگرافیا”
کتێبی ساڵانی نوێبوونەوە یەکێکە لەو کتێبانەی کۆی فەلسەفەو کاری پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانت بۆ شیدەکاتەوە و بۆ سیاسییەکان گرنگە بیخوێننەوە رێنیشاندەرێکی چاکە بۆ ئەوەی بزانی چۆن چۆنی کەشتی گەلەکەت لەتۆفانی گۆرانکارییەکان لەسەر ئاو بهێڵیتەوەو نەهێڵیت نقوومی کێشەی گەورە نەبێت

❤3👍2👏2