physics is easy / فیزیا ئاسانە
514 subscribers
144 photos
39 videos
11 files
59 links
چەناڵێک تایبەت بە بابەتی فیزیایی و گەردوونی⚛️🪐
لێرە دەتوانیت بە ئاسانی لە فیزیا تێبگەیت و زانیاریت زیاتر بکەیت

هیوادارم سوود بەخش بێت🖤
Download Telegram
Forwarded from physics is easy / فیزیا ئاسانە (ᴀᴢʜɪ ʜᴀᴡʀᴀᴍɪ)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆر ئاگرە؟

بابەتەکە زۆر بە کورتی باسم کردووە
وە بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر بابەتی
یەکگرتنی ناوکی گەردیلە بزانی ئەوا ئەم لینکە داگرە و خوێنەری بابەتەکە ببە

یەکگرتنی ناوکی گەردیلە ➡️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💯6
ئەو بابەتانەی کە زۆرێک لە خەڵک باوەڕی پێیان هەیە و کەچی زانستی نین و دینیش نین بەڵام وەرن با بە لایەنە زانستییەکە ڕوونیان بکەینەوە🎀

🔢Astrology-ئەستێرەناسی

ئەستێرەناسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێگەی خۆر و مانگ و هەسارەکان و ئەستێرەکان لە ساتەوەختی لەدایکبوونتدا کاریگەری لەسەر: » کەسایەتی خۆت »پەیوەندییەکانتان »پیشەکەت » داهاتووت دەکات

بۆ نموونە:

- شێر – سەرکردەی متمانە بەخۆبووە، سروشتی.
- گا – لەسەرخۆ، متمانەپێکراو، سەرسەخت.
- دووپشک – سۆزدار و نهێنی.

لە کوێوە هاتووە؟

🔵 نزیکەی ٢٠٠٠-٤٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە میزۆپۆتامیا و بابلی کۆن دەستی پێکردووە 🩷 دواتر لەلایەن یۆنانی و ڕۆمەکانەوە پەرەی پێدراوە. 🔴لە بنەڕەتدا فەلەکناسی و ئەستێرەناسی بوارێکی جیاواز نەبوون.

بۆچی زانست نییە؟

زانایان چەندین جار ئەستێرەناسییان تاقیکردۆتەوە

کێشەکان بریتین لە:

\*ئەو کەسانەی لەژێر یەک بورجیدا لەدایک دەبن بە بەردەوامی هەمان کەسایەتیان نییە

- بەزۆری ئەستێرەناسەکان ناتوانن پێشبینی کەسایەتی مرۆڤەکان بکەن باشتر لە ڕێکەوت لە تاقیکردنەوە کۆنترۆڵکراوەکاندا
- ئەستێرەکۆنەکان بەدرێژایی هەزاران ساڵ بەهۆی (پێشکەوتن)ی زەویەوە گۆڕاون، بەڵام زۆربەی بورجەکان هێشتا شوێنە کۆنەکان بەکاردەهێنن نموونە هەندێک ئەستێرەمان هەیە هەزاران ساڵی ڕووناکی لێمان دوورن و ئەوەی کە ئێمە دەیبینین لە ئێستادا هی هەزار ساڵی ڕووناکی پێش ئێستای ئەستێرەکەیە لەوانەیە ئەستێرەکە لە ئێستادا بوونی نەمابێت

🔢Palm reading-خوێندەوەی لەپی دەست

خوێندنەوەی دەستی دیعایەی ئەوە دەکات کە بە هێڵ و شێوەی دەستت داهاتووت ڕوون بکاتەوە وەک :

- کەسایەتی
- بەهرە
- تەندروستی
- ڕووداوەکانی داهاتوو
- تەمەنی

خوێنەران سەیری: 🔴 هێڵی دڵ 🔴 هێڵی سەر 🔴 هێڵی ژیان دەکەن

مێژووی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ

خوێندنەوەی دارخورما هەزاران ساڵە بوونی هەیە لە:

- هیندستان
- چین
- فارس
- یۆنان

ئایا بەڵگەی زانستی هەیە؟ نەخێر.

زانایان بۆیان دەرکەوتووە:

\-هێڵەکانی دەست بە شێوەیەکی سروشتی بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێن -هیچ میکانیزمێکی بایۆلۆجی ناسراو نییە کە هێڵەکانی لەپ بە ڕووداوەکانی داهاتوو یان کەسایەتییەوە ببەستێتەوە -زۆرجار خوێنەرە جیاوازەکانی دەستی لێکدانەوەی جیاواز بۆ یەک دەست دەدەن

🔢Numberlogy-ژمارەزانی

ژمارەزانیی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژمارەکان مانای عیرفانیییان هەیە

نموونە:

- ڕۆژی لەدایک بوونت \*ناوەکەت (گۆڕاوە بۆ ژمارە)
- “ژمارەی ڕێڕەوی ژیان”

بۆ نموونە: کەسێک لەدایک بووە لە:

14/11/2005

بەم شێوە لێکدانەوە کە دەکەیت: 1+4+1+1+2+0+0+5 = 14 1+4 = 5 یان نموونە بە پیت ناو:Azhi ژمارەی پیتەکانی: A, J, S=1 و H, Q, Z=8 و I, R=9 1+8+9=18 1+8=9

واتە ژمارەی بەختەکە ٩

لەوانەیە ژمارەزانێک بڵێت:

“ڕێگای ژیانی پێنجەم بە واتای سەرگەردان و وزەبەخش و خۆشی دێت”

لە ڕوانگەی زانستەوە

هیچ بەڵگەیەک نیشان نادات کە ژمارەکان لە بەرواری لەدایکبوونت یان ناوەکەتدا کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی یان ڕووداوەکانی داهاتوو هەیە

هەر یەکێک لەم بابەتانە و گەلێک بابەتی دی ئەسڵ و ئەساسی دینی و زانستییان نییە


وەکو ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش هیچ یەکێک لەمانە جێیان نابێتەوە و شتانێکی خوڕافین و پێشبینی کردنی داهاتوو غەیبە و تەنها لای خودا هەیە
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏53😍3👍2🔥1🥰1
دووریی هەسارە و ئەستێرەکان لە خۆمانەوە (زەوی)
{بەشی یەکەم}

​لەوانەیە لەمەوپێش لە خۆتت پرسیبێت: ئایا چۆن دووریی هەسارەکان لە زەوییەوە دەپێورێت؟ ان شاء اللە دەست دەکەین بە باسکردنی ئەم بابەتە بە ئاسانترین شێوە.

یەکەم: هەسارە نزیکەکان
​یەکەم هەنگاو کە زاناکان بەکاری دەهێنن بۆ پێوانی دووریی هەسارەکان لە زەوی، بریتییە لە ناردنی شەپۆلی کارۆموگناتیسی. ئەم بەشەیان تا ڕادەیەک ئاسانە.
​سەرەتای ئەم کارە بە ناردنی شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی دەست پێدەکات (نموونە وەک شەپۆلە ڕادیۆییەکان)، کە بە ئاڕاستەی ئەو هەسارانەی مەبەستیانە (ئەوانەی دوورییان لە زەوییەوە زۆر زۆر نییە) ئاڕاستەیان دەکەن.
​ئەم شەپۆلانەی ئاڕاستە کراون دەگەنە هەسارەکە و لەم کاتەدا دانەوە ڕوودەدات (دانەوەی ناتەواو)، و توندیی شەپۆلەکە بە ڕادەیەکی زۆر کەم دەکات.
​بەڵام ئەوەی ئێمە پێویستمانە تەنها گەڕانەوەی شەپۆلەکەیە؛ ئەگەر زۆر لاوازیش بووبێت، هیچ کێشە نییە.
(هۆکاری کەمبوونی توندیی شەپۆلەکە بەهۆی دانەوەی ناتەواوە کە هەسارەکە بەشێکی شەپۆلەکە هەڵدەمیژێت، هەروەها بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکە لە بۆشاییدا هۆکارێکی ترە بۆ لاوازبوونی توندییەکەی).
​دواتر بەشێکی شەپۆلە نێردراوەکە بۆ زەوی دەگەڕێتەوە. ئەم کرداری ناردنی شەپۆلە و گەڕانەوەی بۆ زەوی، بۆ زانینی ئەو کاتەیە کە شەپۆلەکە دەیخایەنێت.
1
زانایان بۆ پێوانی ئەم کاتە بە دروستی، کاتژمێری تایبەت بەکاردەهێنن بە ناوی کاتژمێری ئەتۆمی (Atomic Clock)، کە ئەم کاتژمێرە لە زۆر بابەتی دیکەشدا بەکاردێت بەهۆی وردییە زۆرەکەی لە پێوانی کاتدا.
​هۆکاری بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرە و بەکارنەهێنانی کاتژمێری ئاسایی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خێرایی شەپۆلە ڕادیۆییەکان (کە ڕێک یەکسانە بە خێرایی ڕووناکی) زۆر خێرایە: ۳٠٠,٠٠٠,٠٠٠ مەتر لە چڕکەیەکدا.
​ئەگەر ئەم خێراییە بە کاتژمێری ئاسایی بپێوین و تەنها یەک چڕکە هەڵە بکات، ئەوا دەبێتە هۆی هەژمارکردنی دووریی زەوی لە هەسارەکەوە بە بڕی سێ سەد هەزار کێلۆمەتر (٣٠٠,٠٠٠ کێلۆمەتر) بە هەڵە!
​بەڵام ئەم کاتژمێرە ئەتۆمییە هێندە وردە کە تەنها یەک چڕکە لە ماوەی یەک ملیۆن ساڵدا هەڵە دەکات (واتە ئەگەری هەڵەکردن لە کاتی بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرە زۆر زۆر کەمە).
​لەدوای ئەوەی کاتی خایەندراومان زانی، بە هاوکێشەیەکی زۆر ئاسان کە لەوانەیە هەموومان بیزانین دوورییەکە بەدەست دەهێنین:
​V = D / t
​D: دووریی نێوان هەسارەکە و زەوی.
​t: ئەو کاتەی کە شەپۆلەکە دەیخایەنێت هەتا دەگاتە هەسارەکە یان لە هەسارەکەوە دەگاتەوە زەوی.
​V: خێرایی شەپۆلە ڕادیۆییەکە.
​ئەو کاتەی ئێمە دەستمان دەکەوێت لە کاتی ناردنی شەپۆلەکە بۆ هەسارەکە و گەڕانەوەی، کاتی هاتن و چوونە؛ بەڵام ئێمە تەنها کاتی چوون یان هاتن بەکاردەهێنین، بۆیە دەبێت ئەو کاتەی بەدەستمان هێناوە دابەشی دووی بکەین.
​لەم کاتەدا کات و خێراییمان دەبێت، و بەهۆی ئەم دوو بڕەوە دووریی هەسارەکە لە زەوی دەدۆزینەوە. بۆ نموونە ئەم کردارە بۆ پێوانی دووریی هەسارەی مەریخ لە زەوییەوە بەکاردێت.
​ئەم ڕێگایە یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ دیاری کردنی دووریی نێوان هەسارەکان و زەوی، بەڵام بۆ ئەوانەی لە زەوییەوە نزیکن.


#پێوانی_دووری
41🥰1
لەوانەیە پرسیارتان بۆ دروست ببێت سەبارەت بە ئەستێرە دوورەکان لە ڕۆژانی داهاتوو باسی لێوە دەکەین ان شاء اللە ئەمە تەنها سەرەتایەکە و لە ئاسانترین بابەتەوە دەستم پێکردووە
4🔥2😍2
بابەتی پێشوودا باسی ئەوەمان کرد چۆن دەتوانین بە ناردنی تیشک دووری هەسارە نزیکەکان لە زەوییەوە بپێوین بەڵام کاتێک دەمانەوێت دووری ئەستێرەکان لە زەویەوە بپێوین کۆمەڵێک پرسیار دروست دەبن:

​ئایا چۆن دووری ئەستێرە زۆر دوورەکان دەپێورێت؟

​ئایا بەڕاستی تیشکێکی (شەپۆلێکی) ئەوەندە بەهێز هەیە بتوانێت سەدان ساڵی ڕووناکی بڕوات و بگەڕێتەوە؟

لەکاتی ناردنی ئەم تیشکەدا، چۆن تیشکەکە بە هەسارە یان 
ئەستێرەیەک ناکەوێت و وون ببێت؟

​ئەگەر ئەستێرەیەک 100 ساڵی ڕووناکی دوور بێت، ئایا دەبێت 200 ساڵ چاوەڕێ بکەین تا تیشکەکە دەڕوات و دەگەڕێتەوە؟!

​ئێمە بۆ ئەستێرەکان هیچ شەپۆلێک نانێرین، بەڵکو ڕێگەیەکی تر بەکاردەهێنین بەناوی ڕێگەی پارالاکس (Parallax Method)


​بەشی دووەم: Parallax Method

​سەرەتا بۆ ئەوەی بە باشی و زۆر بە ئاسانی لەم بابەتە تێبگەیت، پێویستە خۆت ئەم تاقیکردنەوەیە بکەیت:

​قەڵەمێک یان پەنجەت بگرە بەردەم دەموچاوت.
​دەستت بە جێگیری بهێڵەرەوە، چاوی چەپت دابخە و بە چاوی ڕاستت تەماشای قەڵەمەکە بکە
​ئێستا چاوی ڕاستت دابخە و چاوی چەپت بکەوە

​تێبینی چیت کرد؟

قەڵەمەکە کەمێک شوێنی خۆی گۆڕی بەرامبەر ئەو دیوارەی لە پشتییەوەیەتی
بەم دیاردەیە دەوترێت Parallax، کە ڕوودەدات کاتێک لە دوو گۆشەی جیاوازەوە تەماشای هەمان تەن دەکەیت.

​ئێستا وادابنێ قەڵەمەکە ئەستێرەیەکە لە ئاسماندا کە دەمانەوێت دوورییەکەی بپێوین، وە چاوەکانت (هەردووکیان) زەوییە لە دوو شوێنی جیاوازی خولگەکەیدا

​چاوی ڕاستت: شوێنی زەوییە لە هاویندا (مانگی 7).

​چاوی چەپت: شوێنی زەوییە لە زستاندا (مانگی 1) لەسەر خولگەکەی.

​لەم دوو کاتە جیاوازەدا (کە ڕێک شەش مانگ جیاوازییان هەیە) وێنەیەکی ئەستێرەکە دەگرین بە بەراورد بە ئەستێرە زۆر دوورەکانی پشتەوەی.

کاتێک ئەم دوو وێنەیە دەخەینە سەر یەکتر، دەبینین ئەستێرەکە لە شوێنی سەرەتایی خۆی کەمێک جێگۆڕکێی کردووە

​هێڵێک لە زەوییەوە دەبەستینەوە بە ئەستێرەکەوە لە هەردوو مانگە جیاوازەکەدا، بەمەش سێگۆشەیەکی گەورەمان دەست دەکەوێت 

دواتر بۆ ئەوەی سێگۆشەکە سادە بکەینەوە هێڵێکی ئەستوون لە خۆرەوە بۆ ئەستێرەکە دەکێشین، سێگۆشەکە دەکەین بە سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاو.

​ئێستا بە بەکارهێنانی یاساکانی سێگۆشەزانی دەتوانین دووری ئەستێرەکە لە زەوییەوە بدۆزینەوە

​لای بەرامبەری گۆشەکە: دووری نێوان زەوی و خۆرە کە دەکاتە (1AU =  ملیۆن کیلۆمتر150 )

​لای تەنیشتی گۆشەکە (d): دووری نێوان خۆر و ئەستێرەکەیە (کە ڕێک یەکسانە بە دووری زەوی-ئەستێرە، چونکە جیاوازییەکەیان لە فەلەکناسیدا بە نەبوو دادەنرێت)

​گۆشەی پارالاکس (p): ئەو گۆشە زۆر بچووکەی لوتکەی سێگۆشەکەیە کە تێلسکۆپەکان بە وردی دەیپێون.

​لە سێگۆشەزانیدا یاسای tan بەکاردێنین:
​tan(p) = 1Au/d

​لە بیرکاریدا یاسایەک هەیە کە دەڵێت کاتێک گۆشەیەک زۆر زۆر بچووک بێت بە ڕادیەن بڕی tan(p) ڕێک دەبێتەوە بە هەمان گۆشەکە خۆی (p) بۆیە هاوکێشەکە زۆر ئاسان دەبێتەوە:

​d = 1Au/p

​بەم هاوکێشە سادەیە، زانایان توانویانە دووری ملیۆنان ئەستێرەی ناو گەلەستێرەکەی خۆمان بدۆزنەوە.

​بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ ئەستێرە و گەلەستێرە زۆر زۆر دوورەکان بەکارنایەت تەنانەت کاتێک خۆت لە تاقیکردنەوەکەدا تەماشای تەنێکی زۆر دوور دەکەیت (وەک چیا یان پەڵەهەورێک) بە داخستن و کردنەوەی چاوەکانت هیچ جێگەی خۆی ناگۆڕێت
​بۆ ئەستێرە زۆر دوورەکانیش، گۆشەی پارالاکسەکە ئەوەندە بچووک دەبێتەوە کە دەبێتە سفر
بۆیە لەو سنوورە بەدوواوە فەلەکناسان ڕێگەی تری وەک standard candles بەکاردێنن ئەو ڕێگایەش باس دەکەین ان شاء اللَّە.

بەهیوای سود

#پێوانی_دووری
3😍2🏆1
ئەمەش چەند وێنەیەک بۆ زیاتر تێگەشتن.

#پێوانی_دووری
🥰2😍2💯1🏆1
📢السلام علیکم📢

🟡دوای ماندووبوون و هەوڵدانێکی زۆر، توانیم بۆتێکی تایبەت بە بابەتەکانی فەلسەفە و دەروونناسی دروست بکەم. لە داهاتووشدا، ان شاءاللە، بەشی زانست و بابەتە زانستییەکانیش زیاد دەکرێن.

تایبەتمەندیەکانی بۆتەکەمان:
🔵زیاتر لە ٣٠٠ بابەتی فەلسەفە.
🔵زیاتر لە ٢٥٠ بابەتی دەروونناسی.
🔵ژیاننامە و بیرۆکە و کتێبەکانی فەیلەسوفە بەناوبانگەکان.
🔵ناساندنی دەروونناسە گەورەکان و قوتابخانەکانیان.
🔵کۆرس و وانەی ڕێکخراو.
🔵یاریدەدەری زیرەک بۆ پرسیارە. فەلسەفی و دەروونناسییەکان.
🔵کویزی زیرەک بە ئاستی جیاواز.
🔵گەڕانی خێرا بە ناو بابەتەکاندا.
🔵خوێندنەوەی بابەتەکان بە بەشە. کورت و ڕوونەکان.
🔵پاشەکەوتکردنی بابەتە دڵخوازەکان.
🔵تۆمارکردنی تێبینیی تایبەت.
🔵کتێبخانە و سەرچاوە. فێرکارییەکان.
🔵پیشاندانی ئامار و پێشکەوتنی فێربوون.
🔵سیستەمی خاڵ و ئاست.
🔵دەستکەوت و خەڵات.
🔵ئەرکی ڕۆژانە.
🔵ڕیزبەندی بەکارهێنەران.
🔵مێژووی کویزەکان.
🔵پێشنیاری بابەت بە پێی حەز و پێشکەوتنت.
🔵ڤیدیۆ و سەرچاوەی زیاتر بۆ فەیلەسوف و دەروونناسەکان.

🟡بۆتەکە بە زمانی کوردیی سۆرانی دروست کراوە و ئامانجی ئەوەیە فێربوونی فەلسەفە و دەروونناسی ئاسانتر، جوانتر و بەردەوامتر بکات.

📢ئەگەر هەر ڕەخنەیەک، پێشنیارێک، یان بیرۆکەیەکی نوێت هەیە، تکایە نامەمان بۆ بنێرن 🩵:
@fr4t94

ئەمەش بۆتەکەمان⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
3🥰2
🔵سپاس بۆخوا دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆتەکە چاکراوەتەوە هەموو بەشەکانی بەباشی کاردەکەن، تەنها یەک تێبینی ئەویش لەوانەیە بۆتەکە کاتێک بابەتێکی فەلسەفی بە وردی بۆتان ئامادە دەکات لەوانەیە هەندێک کاتی پێبچێت ئەوە کێشە نییە تەنها هی ئەوەیە کە زیرەکە دەسکردەکەمان بە وردی بابەتەکە ئامادە دەکات و زیرەکە دەسکردەکەشمان گۆڕی بۆ:
🔘gemini 3.6 flash
🔘gemini 3.5 flash-lite

🔘بۆ بابەتی زانستیش هێشتان دەستم پێنەکردووە کاری لەسەر بکەم لەبەر ئەوەی دەبێ بابەتەکانیتر بە تەواوی ڕێک بخەم و چاکیان بکەمەوە تاکو هیچ کێشەیکی تێدا نەمێنێت ئینجا دەست بە زیادکردنی بابەتی زانستیش دەکەم.

هەر کێشەیکیش هەبوو دەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لە نامەی تایبەتی🩵.

ئەمەش بۆتەکەمان⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2🥰2😍1
چەند دیمەنێکی جوانی ئەستێرەکان و کەمێکیش لە ڕێڕەوەی شیری (Milky way)


وێنە:ئەژی سەنگەر
📌ساڵبۆرگ،نەمسا🇦🇹
🔥53😍21🥰1🏆1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🫥د. ڕیچارد فاینمان لەبارەی هەوڵدانو خوێندن🫥.
🫥 وەرگێڕان:@fr4t94 🫥

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏4💯1
بەشی سێیەم مۆمی ستاندارد (standard candles)

لە بابەتەکانی پێشوو زانیمان کە چۆن دووری هەسارە و ئەستێرە دوورەکان
بپێوین

وە ئێستا باسی پێوانی دووری ئەستێرە زۆر زۆر دوورەکان و گەلە ئەستێرەکان دەکەین.

ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە نەتوانین ڕێگەی تیشک بەکاربهێنین ئەوەیە هیچ تیشکێکی ئەوەندە بەهێزمان نییە تا ئەو دووریە زۆرە ببڕێت 
وە لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگەی پارالاکس گۆشەکە زۆر بچوک دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی هەژمارکردنی دووریەکە بە شێوەیەکی نادروست.


مۆمی ستاندارد(standard candles):

لەم ڕێگەیەدا جیاوازی دەکرێت لە نێوان درەوشانەوەی دیار و درەوشانەوەی ڕاستەقینە بەم شێوەیەی خوارەوە؛

وابێنە پێش چاوت مۆمێک لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە وە تۆ دەزانیت ڕووناکی ڕاستەقینەی ئەم مۆمە چەندە هەربۆیە ئەگەر ڕووناکیەکە زۆر لاواز و کاڵ بێت ئەوا دەزانیت ئەم مۆمە زۆر لە تۆوە دوورە،
وە ئەگەر ڕووناکیەکەی بەهێزبێت ئەوە دەزانیت لە تۆوە نزیکە 
ڕێگای مۆمی ستاندارد(standard candles) ڕێک بە هەمان شێوە کاردەکات 

شێوازی کارپێکردنەکەی:
کاتێک گەردوون ناسان بە تەلیسکۆب تەماشای ڕووناکی ئاسمان دەکەن دووشتیان دەست دەکەوێت

1:درەوشانەوەی ڕاستەقینە: ئەو بڕە وزە و ڕوناکیەی کە تەنەکە لە بنەڕەتدا هەیەتی(وەک ڕووناکی ڕاستەقینەی مۆمەکە).

2:درەوشانەوەی بینراو دیار: ئەو بڕە ڕووناکیەیە کە لەسەر زەویەوە دەیبینین و زانایان بەدەستی دەهێنن(وەک ئەو ڕووناکیەی کە دەیبینم کاتێک مۆمەکە لێمەوە دووربێت).

بە بەراورد کردنی ئەم دوو بڕە لە ڕووناکی ( ڕووناکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەوەی ئێمە دەیبینین)
دەتوانین بە ئاسانی و بەبەکارهێنانی چەند هاوکێشەیەکی فیزیایی ئاسان دووری ئەستێرە زۆر دوورەکان و گەلەئەستێرەکان لە زەوییەوە بدۆزینەوە.

لە گەردووندا ئەستێرە گۆڕاوەکانی سێفید (Cepheid variables)
و تەقینەوەی ئەستێرەیی لە جۆری (Type la supernovae) وەک مۆمی ستاندارد بەکادەهێندرێن
چونکە زانایان ڕووناکییە ڕاستەقینەکەیان بە تەواوی دەزانن.

#پێوانی_دووری
41😍1
ڕێگای مۆمی ستاندارد سودێکی زۆری هەیە چونکە تەنها دووری ئەستێرە زۆر دوورەکان و گەلەئەستێرەکان بەهۆیەوە نەدۆزرانەوە بەڵکو توانرا لە ڕێگەیەوە فراوان بوونی گەردوون بدۆزرێتەوە


ئەمەش کاتێک
لە ساڵی (1929) زانای گەردوونناس ئیدوین هابڵ (Edwin Hubble)
تێبینی ئەوەی کرد کە گەلە ئەستێرەکان لێمان دوور دەکەونەوە بە بەکارهێنانی مۆمی ستاندارد (ئەستێرە گۆڕاوەکانی سێفید)،

وە لە دواتریشدا بووە هۆی دۆزینەوەی وزەی تاریک (dark energy)


کەواتە ئەم ڕێگایە تەنها بۆ پێوانی دووری نەبوو بەڵکو شۆڕشێک بوو بۆ تێگەشتن لە گەردوون.

#پێوانی_دووری
3🥰1😍1
🔵السلام علیکم، ئێستا بۆتەکەمان زۆر زۆر باش کاردەکات، کە لە ئێستادا تەنها بابەتی (فەلسەفە و دەروونناسی) لەنێو بۆتەکەدا بەردەستە، و تایبەتمەندی زۆر زۆری تێدایە یەکێک لەوانە (کتێبخانەی ئینگلیزی) تێدایە کە تایبەت بەو دوو بوارە بەپێی ئاستی خۆت کتێبەکان دیاری دەکەی و هەموو کتێبێک تایبەتە بە لقی خۆی نمونە بەشی لۆژیک بەپێی ئاستیخۆی کتێبی تێدایە لەبارەی لۆژیکەوە هتد…

🔘ان شاء اللە لە داهاتوو دا بە یارمەتی کاک
@azhi_sangar🩵
بابەتی فیزیاش زیاد دەکەین بۆ بۆتەکەمان.
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot📢
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔥4😍2