هەنگوین شیرینە عارەق وەک زەهرە
کامیان کڕیاری زۆری لە دەورە
دەوڵەمەند دەمرێ بەڕێز و پۆشتە
ئەو شینەی دەیکەن بۆ چێشت و گۆشتە
فەقیرێک دەمرێ کەس پێی نازانێ
پاش مانگێک دەڵێن فڵان کەس کوانێ
دەڵێین فەرهادیش کوردە بەجێیە
ڕەنجەڕۆی وەک ئەو کورد نەبێ کێیە
@peshinian
کامیان کڕیاری زۆری لە دەورە
دەوڵەمەند دەمرێ بەڕێز و پۆشتە
ئەو شینەی دەیکەن بۆ چێشت و گۆشتە
فەقیرێک دەمرێ کەس پێی نازانێ
پاش مانگێک دەڵێن فڵان کەس کوانێ
دەڵێین فەرهادیش کوردە بەجێیە
ڕەنجەڕۆی وەک ئەو کورد نەبێ کێیە
@peshinian
❤3
#پەند_و_وانە_وەرگرتن
حیكمهتی بهرزبوونهوه !
ئەسپێک کەوتە چاڵێکەوە، چهندی هێناوبردی نهیتوانی بێته دهرهوه چونكه چاڵهكه قووڵ بوو.
كه خاوهنهكهی پێی زانی چهند كهسێكی بانگ كرد تاكوو بۆ دهرهێنانی ئهسپهكه یارمهتی بدهن بهڵام ههوڵهكانیان بێسوود بوو، دواتر وتیان با ئهو بهستهزمانه به ئهشكهنجه و ئازارهوه نهمرێت خۆڵی بەسەردا بکەین و دایپۆشین، هەرچەند خۆڵیان دەکردە سەری، ئەسپەکە پشتی دەجوڵاند و خۆڵەکە دەکەوتە ژێر پێیەکانی، پاش سەعاتێک ئەوەندە خۆڵ کەوتە ژێر پێی، ئەسپەکە نزیکی لێواری چاڵەکە بوەوە ، پیاوەکانیش بەئاسانی ڕایانکێشا و دەریانهێنا...!
ئهوان خۆڵیان دەکردە سەرپشتی بۆ ئەوەی بكهوێته ژێریەوە بەڵام ئەو، خۆڵەکەی سەرپشتی دەخستە ژێر پێیەکانی و بەرزدهبوەوە...!
کەواتە ئەو قسانەی لە دژت دەکرێن بۆ پشت شکاندنتە، خۆت ڕاتهكێنه و، بیانخەرە ژێر پێیەکانتەوە بۆ ئەوەی بەرز و بڵندتر ببێوە!

❤1
#پەندی_پێشینیان
دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵ بەکوڵ
بۆی هەڵمەرێژە خێرا کیسەی دڵ
تا ئەو نەبرژێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی
هاوڕێ گەلێکیان وەک ماری سڕن
ڕواڵەت دۆست و لەبنەوەبڕن
ئیمرۆ لێ دەدەن لافی دڵسۆزی
دەبنه دوژمنی بابکوشتە سۆزی
✍ مەلا غەفوور دەبباغی.
@peshinian
دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵ بەکوڵ
بۆی هەڵمەرێژە خێرا کیسەی دڵ
تا ئەو نەبرژێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی
هاوڕێ گەلێکیان وەک ماری سڕن
ڕواڵەت دۆست و لەبنەوەبڕن
ئیمرۆ لێ دەدەن لافی دڵسۆزی
دەبنه دوژمنی بابکوشتە سۆزی
✍ مەلا غەفوور دەبباغی.
@peshinian
❤2
ئەی ئارەزووی ونبووی من
میوانی کێی؟!
تۆ دەردی منی پێم بڵێ
دەرمانی کێی؟!ا
@peshinian
میوانی کێی؟!
تۆ دەردی منی پێم بڵێ
دەرمانی کێی؟!ا
@peshinian