Peregraf
1.42K subscribers
7.92K photos
123 videos
4.54K links
پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازاد‌و سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقی‌و پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی).

بنەمای پەرەگراف متمانەیە

http://peregraf.com/
Download Telegram
"هەرێمی كوردستان هەرگیز نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئێران"

پەرەگراف

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران، بەرپرسانی هەرێم جەختیان كردووەتەوە كە "هەرێمی كوردستان هەرگیز نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران و وڵاتانی دراوسێ و بە تەواوی پابەندی‌ ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێرانە".
کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیاری دورخستنەوەی مەلا شڤان سەعید یەکێک لە زیندانییانی پێشووی بادینان و کاندیدی نەوەی نوێی لە دهۆک هەڵوەشاندەوەو دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.

پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ناوبراوی دوورخستەوە لە کاندیدبوون، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو وەڵامەی لە لایەنە ئەمنییەکانەوە بە کۆمسیۆن گەیشتبوو کە بەپێی وەڵامەکە "مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدا نەبووە"، کۆمسیۆن داوایکرد لەماوەی سێ ڕۆژدا شوێنگرەوەی دیاری بکرێت.
بافڵ تاڵەبانی دڵنیایی بە مەسعود پزیشکیان دەدات؛ 'پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی ئێران'
پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی دڵنیایی بە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران دەدات کە پابەندن بە پاراستنی ئاسایشی ئێران و ڕێگە نادەن لە هەرێمی کوردستانەوە هێرش بکرێتەسەر ئێران.

تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان لە سلێمانی، ڕایگەیاند "رێگەنادەین و نامانەوێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگەیەک بۆ هێرشکردنەسەر سەروەرییەکانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڵکو ئەوەی ئامانجمانە و هەنگاوی بۆ دەنێین فراوانترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دێرینەکەمانە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا".

پزیشکیان بەیانیی ئەمڕۆ لە بەغداوە گەیشتە هەولێرو پاشان سلێمانی، ئەوە یەکەمجارە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێم بکات.

👇👇👇👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7449
لەمەودوا مامەڵەکردن لە بەشی شۆفێری سەرەگرتن بە کۆدی ناوێ

پەرەگراف

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕۆژی دووشەممە 16-9-2024ـەوە، ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستی بە وەرگرتنی کۆد بۆ سەرەگرتن نییە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت "ھاووڵاتی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی، وەکوو نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەر کارێکی دیکە لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری، دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانمان بکات، تەنیا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزەنووسەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیمان، فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە "پێویستە هاووڵاتی (بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی) سەرجەم بەڵگەنامە ڕەسەنەکانی (أصلي) پێ بێت، ئیتر ڕاستەوخۆ دێتە ناو بەڕێوەبەراتیمان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکەی".

هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە "ڕۆژی یەکشەممە 15-9-2024، پشووی فەرمییە"، بۆیە بڕیارەکە لە ڕۆژی دووشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
کەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات؟ وتەبێژی کۆمسیۆن وەڵامی پەرەگراف دەداتەوە
https://peregraf.com/ku/news/7454
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: هانی خەڵکی کوردستان دەدەین بەشداریی تەواو بکەن لە دەنگدان
پەرەگراف
لە ڕۆژی جیهانیی دیموکراسیدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو باس لە گرنگی دیموکراسی دەکات بۆ پێشخستنی وڵات و بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیریی، ئەلینا رۆمەناوسکی دەڵێت: هانی خەڵکی کوردستان دەدەین کە بە تەواوەتیی بەشداربن لە دیموکراسیی لە ڕێی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکۆتۆبەر.
👇👇👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7461
حەلبووسی دژایەتیی تووندی ڕاگەیاند بۆ پێدانی چەکی قورس لەلایەن ئەمەریکاوە بە پێشمەرگە
پەرەگراف

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە، دژایەتی تووندی ڕاگەیاند بۆ پێدانی چەکی تۆپی قورس بە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە.

هەڵوێستەکەی حەلبووسی لەکاتێکدایە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر پێدانی ئەو چەکانە بە پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە کە ڕەزامەندیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەر بووە، ڕوون نییە بۆچی حەلبووسی لە ئێستادا ئەو هەڵوێستە پیشان دەدات.

حەلبووسی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی "بە هەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان(بە تۆپی قورسی پێشکەوتوو) رەتدەکەینەوە کە ئەرکی دەستوورییان تەنها پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی سنووری بەرپرسیارێتییانە".



https://peregraf.com/ku/news/7465
کەمپی مەخمور بۆردومان کرا؛ دژەتیرۆری پارتی دەڵێت: بەرپرسی پەکەکە کراوەتە ئامانج

پەرەگراف

کەمپی مەخمور کە پەنابەرانی باکوری کوردستانی تێدایە بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، دژەتیرۆری پارتی دەڵێت "کوژراو و بریندار هەن و بەرپرسی پەکەکەیان تێدایە"، میدیای نزیک لە پەکەکەش ئەوە ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت "بۆردوومانی باخچەی ماڵێک کراوەو تەنها زیانی ماددی هەبووە".

دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند "کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە".

👇👇👇

https://peregraf.com/ku/news/7471
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "فەرمانی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەواو کرا و لە 1-9-2024 ـەوە مووچەی مامۆستای گرێبەستیان بۆ خەرج دەکرێت".

بەپێی فەرمانێک کە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی 37933 مامۆستای وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست.
"ئامانجەکە کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر"

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک، 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون لە پڕۆژەی هەژماری من و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین".

وەزراتی دارایی دەشڵێت "تاکو ئێستا 280 هەزار کارتی بانکی دابەش کراونەتەوە بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا، زیاد لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 67 ناونیشانی جیاواز جێگیر کراون".

مانگی پێشوو 120 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من وەرگرتووە.

"ئامانجەکەش کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا"، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.
قوباد تاڵەبانی: بەبێ بایۆمەتری،کێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر نابێت

پەرەگراف

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەڵێت "پێش بایۆمەتری نە دەمانزانی کێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی مووچە بەکێ دەدەین. نەشماندەزانی کێ دوو مووچەی هەیە و کێ بندیوارە".

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت "بەبێ بایۆمەتری، نە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێ، نە حکومەتی ئەلکترۆنی دێتە ئاراوە".

"بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاکردنی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان"، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.
ئاسایشی سلێمانی: لە 80 ڕۆژدا 514 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوەو 51 تۆمەتبار دەستگیر کراون
پەرەگراف
ئاسایشی سلێمانی لە کەمتر لە 3 مانگدا دەستی بەسەر زیاتر لە نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوەو 51 تۆمەتباری دەستگیر کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی، لە 14-5 بۆ 1-8-2024 توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی 514 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین، کریستاڵ، ماریجۆنا، تلیاک، کریستاڵی شل، حەبی کابتاگۆن) و توانراوە 51 تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ئاسایش دەڵێت "بازرگانان ویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لەناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە".

https://peregraf.com/ku/news/7479
سوودانی: دوو بژاردە بۆ چارەسەری كێشەی نەوتی هەرێم هەیە

پەرەگراف

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت "تەنیا دوو بژاردە بۆ چارەسەری كێشەی نەوتی ‏هەرێم هەیە، ئەوانیش هەمواركردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكان و هەمواركردنەوەی یاسای ‏بودجەیە".‏

بەپێی قسەی سوودانی، بژاردەی یەكەم لەلایەن كۆمپانیاكانەوە "ڕەت كراوەتەوە" و ‏دووەمیشیان پێویستی بە "ڕێككەوتنی سیاسی" هەیە، بەڵام بێ‌ هیوا نییە و پەرۆشیی خۆی ‏بۆ چارەسەری كێشەكە دەردەبڕێت و دەشڵێت "دەكرێت ئەمساڵ چارەسەر ببێت".‏

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بلۆمبێرگ باس لە ‏لەمپەرەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكات كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە ‏بەهۆی بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی ڕاگیراوە.‏

ـ👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7483
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی دوورخراوەی نەوەی نوێی گەڕاندەوە و کاندیدێکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی دوورخستەوە.

پەرەگراف

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنی 16-9-2024ـدا بڕیاری داوە بە گەڕاندنەوە (شڤان سەعید عومەر - کاندیدی نەوەی نوێ لە بادینان) بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

شڤان سەعید کە یەکێکە لە چالاکانی سزادراوی بادینان، پێشتر لەلایەن کۆمیسیۆنەوە کاندیدبوونی ڕەت کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری دراوە بە دوورخستنەوەی (ئەحمەد مەحموود محەمەد ئەمین - کاندیدی كاندیدی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە سلێمانی)، بەهۆی ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوانی بەغدادی نەكردووە و بەڵگەی بۆ سەلماندنی سەلامەتیی دۆخی خۆكاندیدكردنی پێشكەش نەكردووە.

كۆمیسیۆن ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەتی بە هاوپەیمانیی نیشتمانی داوە تا ناوی كاندیدی جێگرەوە پێشکەش بکات.
فراكسیۆنی پارتی گەڕایەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بەڵام ‏بەشداریی كۆبوونەوە ناكات

پەرەگراف

ئەندامەكانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ‏گەڕانەوە بۆ ناو بینای ئەنجوومەنەكە و ئۆفیسەكانی خۆیان كردەوە، بەڵام ‏جارێ‌ بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن ناكەن.‏

حەسەن مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ‏كەركووك، ڕایگەیاند "مافی خۆمانە دەرگای نووسینگەكانمان بۆ ‏خزمەتكردنی خەڵكی كەركووك بكەینەوە و بەڵێنی ئەوەش دەدەین كە لە ‏ئەمڕۆوە خزمەتی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بكەین".‏

ئەندامەكانی پارتی بەردەوام دەبن لە بایكۆت و بەشداریی كۆبوونەوەكانی ‏ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ناكەن، وەكوو خۆیان دەڵێن "تا دادگای ‏باڵای فیدراڵی لەبارەی یاساییبوون یان نەبوونی دانیشتنەكەی ئوتێل ڕەشید ‏بڕیار دەدات".‏

👇👇👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7484
هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد
حیزبوڵڵا، ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكات

پەرەگراف

زنجیرەیەك ڕووداوی دەگمەن و هاوكاتی تەقینەوەی ئامێری بێتەلی پەیوەندی لە لوبنان ‏ڕوویان دا، ژمارەیەك كوژراو و هەزاران برینداری لێ‌ كەوتووەتەوە. حیزبوڵڵا، ئیسرائیل بە ‏ئەنجامدانی تۆمەتبار دەكات.‏

ڕووداوەكە بە "هێرشێكی دەگمەنی ئەلیكترۆنی" ناو دەبرێت و تەندروستیی لوبنان دەڵێت ‌‏"تا ئێستا نۆ كەس گیانیان لەدەست داوە كە منداڵێكیان لەناودایە، 2750 كەسیش بریندار ‏بوون".‏

تەندروستیی لوبنان داوا لە پزیشكان دەكات بەپەلە بۆ سەر شوێنی كارەكانیان بگەڕێنەوە و ‏زیاتر لە 100 نەخۆشخانەی لوبنان پڕ بوون لە بریندارانی ڕووداوەكە.‏

ئەو ئامێرە بێتەلانەی تەقیونەتەوە بە دەستی ئەندامان و بەرپرسانی حیزبوڵڵاوە بوون. ‏هەر لەو ڕووداوانەدا باڵێوزی ئێران و دوو پاسەوانی تایبەتی بریندار بوون.‏
https://www.facebook.com/share/p/ZCAxXHkJndU17efN/?mibextid=oFDknk
بەردی بناغەی 'گەورەترین' نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێر دانرا

پەرەگراف

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت "تووشبوون بە شێرپەنجە ڕووی لە زیادبوون كردووە و هیوادارین كەرتی تایبەت و هاووڵاتیانیش یارمەتیی سندووقی كۆمەككردنی تووشبووانی شێرپەنجە بدەن". وەزیری تەندروستیش دەڵێت "بە پاڵپشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕێژی تووشبوون بە شێرپەنجە لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە".

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ بەردی بناغەی "گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە"ـی لە هەولێر دانا. نەخۆشخانەكە ڕووبەرەكەی 30 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی هەیە و لە پێنج نهۆم پێك دێت. بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێت.

زانیاری زیاتر👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7487
دەستەی ژینگە داوای پاراستنی ژینگە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەكات

پەرەگراف

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە داوا لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات كە "تاك و لایەن و قەوارە سیاسییەكان" پابەند بكات بەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا "پارك و باخچە بۆ بانگەشە بەكارنەهێنن" و نووسینەكانی بانگەشەیان "لەسەر قوماش و كاغەز بن، نەك فلێكس و نایلۆن"، لەبری سیكۆتین و بزماریش، تیپ بەكار بهێنن.

بەكارهێنانی هەزاران پۆستەر و دروشم و وێنەی فلێكس و نایلۆن لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا لەلایەن كاندید و لایەنەكانەوە، دواتریش فڕێدانیان لەناو ژینگەدا و لەناونەبردنیان بە ڕێگای گونجاو، گرفتێكی دیكەی ژینگەییە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، نووسراوێكی سەبارەت بە "بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕێنماییە ژینگەییەكان" بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئاراستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە.

👇👇👇
https://peregraf.com/ku/news/7488
پەرەگراف

بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، شەپۆلی "نمەباران و تاوەبارانی لاواز تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابارینی نمەبارانی کەم کەم و هەندێ جار تاوەبارانی لاواز، لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ دەبارێت".

هەروەها سبەی هەینی "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی بەیانی نمەباران لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت".

نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کاریگەریی بارانبارین "بەشێوەیەکی لاواز، درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەڕاستی هەرێم و هەندێ لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر".

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت "لە کاتەکانی ئێوارەی هەینی، کاریگەریی شەپۆلەکە بە لاوازی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم دەمێنێتەوە".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیستی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کۆمسیارانەوە پەسەند دەکرێت و هەمان کات ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

https://peregraf.com/ku/news/7496