پەپوولە
Delalê🤍.
گیانە ئەڵێی من بەقەد چەند خۆشم ئەوێی؟ ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ یان پەپوولەی هەردەو نزار هەنگی دڵدار گووڵ باخی ژینی خۆش ئەوێ شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ خۆشم ئەوێی.
شێرکۆ بێکەس
پەپوولە
هەڵواسراو بە ڕۆحی سرووشتەوە.
ژیان ئەکرێ جوانتر و میهرەبانتر دەرکەوێ، کاتێک پەپوولەیەک لەسەر قژت ئەنیشێت، کاتێک دونیا لە پڕ تاریک ببێ و بۆنی باران مێشکت پڕ بکات، کاتێک پێیەکانت ئەخەیتە نێو ڕووبارێکی سارد، کاتێک کتێب شک ببەی.