ڕۆژێک تێدەگەیت کە دونیا کێشەی لەگەڵتا نەبووە، تەنیا ویستی فێرت بکات چاوەڕێی هیچ شتێک نەبی لە هیچ کەسێک.
من شەوێکم لە مۆسیقا و باران و بۆنی کۆڵانێکی مناڵیم و باوەشی دایکم.
سۆهەیب عەلی
پەپوولە
هەندێک وشە بە چاو ئەخوێنرێنەوە، بەڵام دواهەمین هەناری دونیا بەس بە دڵ ئەخوێنرێتەوەو خوێندنەوەی هەستێکە کە دوای داخستنی کتێبەکەش لەگەڵت دەمێنێتەوە.
تەنیا بەرهەمەکانی بەختیار عەلییە وام لێ ئەکات هەست بە زینوویی بکەم.
پێویستم بەوەیە کەسێک دەعوەتم بکات بۆ قاوە خواردنەوە و داوای لێبوردنم لێبکات بۆ ناشرینییەکانی دونیا.