هاوڕۆحی پەپوولە، ئەزیزی دوورم، چرۆی دڵم
ڕۆژی بوونت پیرۆزترینە بۆم هیوادارم ساڵيکی پڕ لە یادەوەری خۆشوو ببێ و ساڵی نوێی تەمەنت پڕ بێت لەو شتە جوانانەی دڵت بەڕاستی ئەیەوێ و هەموو ئەو خۆشییانەی کە شایەنی تۆن و خۆشمەوێیت هەرچەن دێڕەکان وەسفی تۆیان پێناکرێ، سەرفراز و پڕ ئامانج بیت هەمیشە نووقڵەکەم🤍
بمێنی بۆم گووڵەگەنم گیان🌾.
پەپوولە
Kobanî🖤.
ئەبێ خاکم بخنکێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شارم شەهید بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ فەرمانی قەتڵم تا قیامت
لە سەر مێزی خۆدا بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شاخم لە پشت بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ مەرگم گران بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ حەتمەن لە ئاستی دەردی مندا
جیهانێ کوێر و کەڕ بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شارم شەهید بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ فەرمانی قەتڵم تا قیامت
لە سەر مێزی خۆدا بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شاخم لە پشت بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ مەرگم گران بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ حەتمەن لە ئاستی دەردی مندا
جیهانێ کوێر و کەڕ بێ تا بناسرێم؟