🔷 قاژی کتێبێک
🔻 کچی سیاسی لە کوڕی سیاسی باشترە. پیاوان، دەڵێی بۆ بەشداری لە گۆڕەپانی سیاسیەت بە دنیا هاتوون، بەڵام ژنان کاتێ دێنە ناویەوە، منەت لەسەر ئەم گۆڕەپانە دادەنێن. لە هەر کوێ ژنێک هەیە و بۆ دادپەروەری خەبات دەکات، لەوێ بۆنێک لوول دەخوات، شیرین و سۆزبزوێن و بەهەشتی.
ئێمە بەبێ ژنانی چاک، پیاوانی گچکەین.
✍ #نادر_ئیبراهیمی
▫️سەرچاوە: ئاگر بەبێ دووکەڵ
ئامادەکردن: #کاناڵی_پەرانتێز
🤝 لێرە چاوەڕوانتانین↙️
🆔 @parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

🔆 ئیدوارد سەعید دەڵێ هەر ڕۆشنبیرێک دەبێ زمانێکی نەتەوەیی بۆ کار و نووسینی خۆی هەڵبژێرێ... خوشحاڵم کە ئەمڕۆ هەر بەو زمانەی کە من بۆ نووسین هەڵم بژارد بە زمانی نەتەوەکەی من دنیایەک پێکەوە دەڵێ: #ژن_ژیان_ئازادی
"کەیهان عەزیزی"
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
"کەیهان عەزیزی"
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
🔻 بووکی ئازادی
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەستو پێی
حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە
گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابي خانەیە
بیری ئازادیم لە زیندنا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆرشگێری من نووسین و بیرو باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
#مامۆستا_قانیع
🤝 ئێمە لێرەین ↙️↙️

🔳 دەستدرێژی کۆمەڵگا لە خۆی
✍ئامادەکردن: #کاناڵی_پەرانتێز
واسلاڤ هاڤێل سەرکۆماری پێشووی چک لە کتێبی "هێزی بێهێزان" کە خوێندنەوەی بۆ گشتکەس پێویسته لەمەڕ حکوومەتە تۆتالیتەرەکانەوە دەڵێ: "ئەم جورە حکوومەتانە لەبەر ئەوەی هەر لەسەرەتاوە هەموو هێزە سیاسییەکانی دژی خۆیان لەناو دەبەن، ناچارن لە قۆناغی دواتردا دەستدرێژی بکەنە سەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و هەموو بەشە لاوەکی و کەسیەکانی ژیانی خەڵک چاودێری بکەن و ڕای خۆیان بسەپێنن.
هاڤێل لەسەر ئەو باوەڕەیە لێرە سیاسەت دەبێتە پێکدادان لە نێوان دوو تێگەیشتنی جیاواز لە ژیان:
▫️ژیان لە بازنەی هەقێقەت
▫️ ژیان لە بازنەی ڕیا و درۆ و بێدەنگی.
بە باوەڕی هاڤێل دەسەڵاتە تۆتالیتەرەکان ژیانی ڕۆژانەی خەڵک گیرودەی ڕیا و دووڕوویی و بێدەنگی دەکەن.
بەمبۆنەوە هاڤێل پێی وایە هێزی سەرەکی سیستمی تۆتالیتەر، ملیشیاکان و چەکوچۆڵ و کوتەک نییە؛ بەڵکوو هێزی سەرەکیی ئەم سیستمە سیاسیانە ئەو خەڵکانەن هێشتا لە بازنەی ژیانی ڕیا و درۆدا دەسوڕێنەوە. بە باوەڕی هاڤێل هێزی ڕاستەقینەی سیستمە تۆتالیتەرەکان، سەرچاوەکەی ئەو جڤاتەیە وازی لە ئاکار هێناوە.
هاڤێل دەڵێ لەم بارودۆخە گرنگترین مەترسییەک سیستمە تۆتالیتەرەکان لێی دەترسن خەڵکانێکن هێشتا داکۆکی لە هەقێقەت دەکەن و بێ فرتوفێڵ و ئازایانە لە درۆ خۆیان بەدوور گرتوە. بۆیە دەڵێ چاکسازی سیاسی بە هۆی وشیاری کۆمەڵگاوە نییە، بەپێچەوانە، چاکسازی سیاسی دەبێتە هۆی وشیاری کۆمەڵگا."
ا🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
💥 #کاناڵی_پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🤝ئێمە لێرە چاوەڕوانتانین↙️

🔻دوو کوپلە لە شێعرێک:
✍: #کەیهان_عەزیزی
هەڵکەوتم سواری کەرێک کرد
وتم هەڵمەت قۆڵ هەڵماڵێت
کات تا کەمەر خۆی لاوەلا بکاتەوە
لەو دیو کۆڵانی حیزی بریاوە
چاوەڕوانی تا ئەژنۆ هاتووە
گەورەترین مەیدان لێ بدە بۆ حەیف
قەسەم بە زەروورەت
ئێتر تەواو ئەو ئێوارەیە
ئاو تەژنەیی نەناسیەوە
من باران ناچار لە بارین
بەسەر شان و ملی ڕێگە
بەسەر حەوسەڵەی ئەدیداس
پێکەنینی مناڵم کردە شان
بە کچانم وت ئەوە باڵ
قول هەڵکەن لە ماچ بپڕنەوە
ئێوە وەسەتی وڵاتێکی غەریبن
وەرن پاڵ بدەین بە هەنگامەوە
شەرەف بدوورین بە کەوشەوە
ئازادی لە وشەیەک ڕیشی چەرمە کرد
ئازادی هەموو تەنیایەکانمی داگیر کرد
کەچی عورزەی نەبوو
شارێکی ئەم کوردستانە لە ئامێز بگرێ
🤝ــ ئێمە لێرەین↙️↙️
🆔 @parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
✍: #کەیهان_عەزیزی
هەڵکەوتم سواری کەرێک کرد
وتم هەڵمەت قۆڵ هەڵماڵێت
کات تا کەمەر خۆی لاوەلا بکاتەوە
لەو دیو کۆڵانی حیزی بریاوە
چاوەڕوانی تا ئەژنۆ هاتووە
گەورەترین مەیدان لێ بدە بۆ حەیف
قەسەم بە زەروورەت
ئێتر تەواو ئەو ئێوارەیە
ئاو تەژنەیی نەناسیەوە
من باران ناچار لە بارین
بەسەر شان و ملی ڕێگە
بەسەر حەوسەڵەی ئەدیداس
پێکەنینی مناڵم کردە شان
بە کچانم وت ئەوە باڵ
قول هەڵکەن لە ماچ بپڕنەوە
ئێوە وەسەتی وڵاتێکی غەریبن
وەرن پاڵ بدەین بە هەنگامەوە
شەرەف بدوورین بە کەوشەوە
ئازادی لە وشەیەک ڕیشی چەرمە کرد
ئازادی هەموو تەنیایەکانمی داگیر کرد
کەچی عورزەی نەبوو
شارێکی ئەم کوردستانە لە ئامێز بگرێ
🤝ــ ئێمە لێرەین↙️↙️
🆔 @parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
🔳 شاعیران ئازارم دەدەن؟
✍#سێخورمە
🔻بەشی یەکەم
[3\1]
لەم ماوە زۆر شت ئازاری دام. زۆر شت وەڕەز و بێئۆقرەی کردم. یەکەم شت ئازاری منی دا و زۆر قەڵسی کردم "خۆم" بووم. جارێ باسی "خۆم" دادەنێم بۆ کاتێکی تر کە کاری زۆرم پێیەتی. لەم کورتە نووسینە تەنیا باسی شاعیران دەکەم کە جاران زۆر وەڕەزکەر و ئازاربەخشن.
پێم خۆشە لە سەرەتاوە هەندێ شت ڕوون بکەمەوە تا کەسانێک باسەکە بە ئیبتزال نەکێشن. شاعیر بە لای منەوە دێو یا پەری نییە. شاعیر بە لای منەوە عەقڵی تەواو یانژی ناتەواویش نییە. شاعیر، بەبێ کەم و زیادێک ڕێک مرۆڤە، بە هەموو کورتی و ناکورتیەکانییەوە. بەشێک لە باشترین هاوڕێکانم شاعیرن، بەشێک لە باشترین مرۆڤەکانی ئەم کۆمەڵگایە لەناو شاعیراندا هەڵکەوتوون. هەروەتر شاعیران سامانێکی هێمایینی هەموو گەلێکن. دیارە شاعیران لە مێژووی گەلی کورد زیاتر لە ئەرکی خۆیشیان ئەرک کەوتوەتە سەرشانیان. هەڵبەت بە پێی ئەرکەکەشیان پلە و پێگەی باشی کۆمەڵایەتیشیان پێ دراوە. کەسی وا هەیە فلسێک ناژی، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی چوار شیعران دەبێژێ بە قەد پێغەمبەرێک حورمەتی بۆ کۆکراوەتەوە! پێچەوانەشی جاران ڕاسته، واتە شاعیری وامان هەیە تەمەنێک لە نەداری و تەریکیدا نغرۆیە، بەڵام سەری بەرزە، لە ئاست مێژوو و گەلەکەشیدا ڕووسوورە. ئەگەر شاعیری نیشتمانپەروەرمان هەیە، شاعیری نیشتمانفرۆشیش هەیە. هەر بەو جۆرەی شاعیری زۆر زانا هەیە، شاعیری گێل و گەواڵیش هەیە... مەبەستم لەم وتانە ئەوەیە هەتا بەردەنگ بزانێ نووسەر ڕەها لەم شتە و لە هیچ شتێ ناڕوانێ، بەڵکوو ڕوانگەی ڕێژەیییە. هەڵبەت هەر بەو جۆرەی ڕەهاخوازی ئافەتە، ڕێژەگەری گۆترەش ژاری هەلاهەلە. هەتا خوا حەزبکا لەو ڕێژەخوازیە کە بڕێک وەک نۆقڵ لەگەڵ هەر باسێک دەیکرۆژن بێزارم. چون پێم وایە ڕێژەخوازیی بێپرەنسیپی دروشماوی لە ڕووی دۆشداماویەوە، بیری مرۆڤ ئەگەوجێنێ، هەرچی ڕەخنە و ناڕەزایەتی و بیرکردنەوە و داهێنانە بێمانای دەکات و دەیخەسێنێ. کەوابوو ئەم نووسینە ئەگەر ڕەخنە بێت لە سیفر تا سەد شاعیران دەگرێتەوە. شاعیر هەیە لەوانەیە مسداقی ئەم نووسینە نەبێت، بگرە پێچەوانەکەشی ڕاست بێت. شاعیریش هەیە لەوانەیە سەدا سەد ڕێک بەردەنگی ئەم دێڕانە بێت. هەروەها کەسی وا هەیە لەوانەیە لە سەدا دە یان لە سەدا پەنجای ئەم وتانە ئەو بگرێتەوە. بەڵام فرەیەک لە شاعیران هەر ڕەقەمێکیان ئەگەر بە مسقاڵیش بووبێت وەبەر دەکەوێ. بۆیە شاعیران ئازارم دەدەن.
لە مێژووی ئەدەب و ئەندێشەی کورد و تەنانەت دراوسێکانیشمان هەمیشە شاعیر به کەسێکی ناوازە و شاز لە قەڵەم دراوە و ئەوەی سەرڤانی و هەڤیازی بووە دراوەتە پاڵی کاکی شاعیر. بەجاران پێگەی شاعیر لە مێژووی گەلی ئێمە لە ڕێزی پێشی پێشەوەی هەموو مرۆڤەکان دانراوە، تەنانەت ڕاشکاوانە دەبینین کەسە دیار و بلیمەتەکانی مێژووش زۆر بە دەگمەن دەتوانن لەگەڵ ئەو هەڤیازییە کە بە شاعیران دراوە بەربەرەکانێ بکەن. ئەم کولتوورە لە لایەکەوە خاڵێکی ئەرێنییە، چون نیشانەی ئەوەیە ئەم کۆمەڵگا نرخی وشە و هونەر و جوانی و داهێنان دەزانێ. لە لایەکی ترەوە پێمان دەڵێ لەم ڕەوتە زێدەڕۆیی کراوە و ڕۆڵی ئاوەز و ژیری کاڵ کراوەتەوە. دیارە ئەم زێدەڕۆییە، کولتوورێکی پیرۆز و ناونازاری بە دەوری شاعیران تەنیوە کە ئیزن نادات ڕاستیەتی شاعیران وەک خۆی دەرکەوێ. ئەم نەریتە لە کولتوورە دواکەوتووەکاندا برەوی زیاتریشی هەیە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا هەموو شاعیران بە چاوێکی جیاواز و شاز سەیر دەکرێن و خەڵک شیعرەکانیان دەکەنە وتەی پیرۆز و ژیان و بەسەرهاتیان دەبێتە پارادایمێک بۆ نەوەی داهاتوو، کە هەمیشەش نمونەیەکی شیاو نییە.
بەڵام پێویسته گەلی کورد لەو کولتوورە شیعربردە، لەو مێژووە کە شاعیران پێغەمبەرایەتی دەکەن خۆی قوتار بکات. زۆربەی شاعیران لەم ڕۆژگارەدا نەتەنیا بلیمەتەکانی ناو کۆمەڵگا نین بەڵکوو کەسانی زۆر ئاساییشن؛ بویە ناتوانن پارادایمی ژیانی داهاتوو بن. هەرکام لە چینەکانی کۆمەڵگا لە بیریارێکەوە هەتا پزیشک و فەیلەسووف یان کۆمەڵناسێک بە هۆی وشیاری و زیرەکییانەوە، دەتوانن لە ماوەیەکی زۆر کورت بە چنینی وشەکان و بە زمانێکی شاعیرانە خۆی چەشنی شاعیر بناسێنێ. بەڵام شاعیر، تەنیا شاعیرە و لە دنیای ئەندێشە و زانستدا خۆی ماندوو نەکردووە، بۆیە ئەستەمە بتوانێ لەو بەشەکانی تری زانست دەورێکی ئەوتۆ و کاڕیگەر بگێڕێت. ئینجا شاعیریی نە عەیبە و نە جێگای هەڤیازی. دیارە بۆ سەنگوسوککردنی ئەم وتانە پێویست نییە مێژووی سەرلەبەری ئەدەبی کوردی وەرەق بدەینەوە. تەنیا دەتوانن وەک نمونە چاوێک لەم دوو دەیەی ڕابردووی پانتای ئەدەبی کوردی بکەن هەتا بزانن شاعیران چۆن "لەولای سفرەوە خەریکن سێباز ئەکەن."
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ا🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
💥 #کاناڵی_پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻

[3\2]
🔻بەشی دووهەم
زۆربەی کات کەسە ئاسایییەکانی کۆمەڵگا شاعیرن، بڕێک لە شاعیران تەنانەت هۆگری کتێب و زانست و ئەندێشەش نین. شاعیران لەم ڕۆژگارە یەکێ لە بێقازانجترین چینەکانی ئەم کۆمەڵگایەن کە "ڕۆژ بە پەنجە ئەژمێرن". نەتەنیا بێ سوودن، تەنانەت زۆرجار دۆخی ڕووداوەکانیش بە لارێدا دەبەن و بابەتەکان لۆس دەکەن و "ساون ئەدەنە ژێر پای خوێنەر". هەموو ئەرکیان ئەمەیە لە سووچێک قەڕەوڵ بگرن خواخوایانە ڕووداوێک لەم وڵاتە ڕوو بدات، ئەمانیش دەستوبرد دەست دەکەن بە شین و واویلا و بە وشە و دێڕی سواو و نەزۆک بە باڵای ڕووداوەکاندا بالۆرە هەڵدەڵێن و بەردەوام "فرمێسک هالەناو قۆڵیان". شاعیران بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باوی خەڵک نەتەنیا لە هێماسازیدا زۆربەی جار بێ دەسەڵاتن، بەڵکوو هەمیشە هێما و نیشانەکانی گەلیش بە قازانجی ناو و کەسایەتی خۆیان گۆترە خەرج دەکەن. شیعر، دەربڕینێکی هونەرییە لە کارەسات و پێشهاتەکان، بەڵام شیعر لەم ماوەیە نەتەنیا دەربڕینێکی هونەریانە نەبووە، بەڵکوو بە ئیبتزال کێشانی کارەساتەکانە. شاعیران بڕێجار لەمپەرن لە دروستبوونی هێما نەتەوەییەکان. ئەوان لە ڕێی زمانێکی پاسیڤ و هەڵڕسکاو، لە ڕێی ژێستێکی جڵفانەوە ڕووداوەکان ئاسایی دەکەنەوە، لە ڕۆخساری وشەکان واتا دەسڕنەوە، تا دواجار هەموو چەمکێک وەک "سای مەل" دابییەتی لێی بێکاریگەر دەبێت. شاعیران زۆر کەم دەتوانن خوێندنەوەیان بۆ پێشهاتەکان هەبێ، لەبەر ئەوەی ئەوان ڕاهاتوون دڵی خۆیان بە هەندێ شتی لاوەکی و ساویلکە خۆش بکەن. لە بیرەوەری جەماوەردا وا گریمانە دەکرێ کە گوایا شاعیران پێشەنگ و ڕەچەشێکن و یاغین. ئەم وتە ئەفسانەیە، ئەوان پاشکۆی دیاردەکانن. شاعیران، ئەمڕۆ شوێنکەوتووی بیروباوەڕە پۆپۆلیستیەکانی ناو فەرهەنگی گشتیین، بە "کەوچکێک ئاو دێنەوە مەلە". شاعیر، ئەمڕۆ بەرهەمهێنەرەوەی ئێستا و ڕابردووە بە بارێکی کۆمیدیدا. کەچی شاعیر، دەبێ ڕابردوو بخوێنێتەوە، ئێستا ڕەد بکاتەوە، بۆ داهاتوو بەرچاوڕوونی بدات. بەڵام ئەو هەر "بەتەمای شیری مانگا بۆرە".
شاعیران بە پێی ئەزموون لە ڕێی چەند فڕموڵ و تکنیکی زمانیی و ئەدەبییەوە هەندێ ڕستە و دێڕ دەنووسن، پاشان ڕەخنەگران و مێدیا و دەسەڵات و فەرهەنگ و هەستی ئاپۆریانەی کۆمەڵ، بە یاوەری ئایدۆلۆژیا ڕەهەندێکی تر بەم ڕستە گۆترە و سواوانە دەدات. هەرچی شاعیر شانس و توانستی زۆرتری هەبێت بۆ ئەوەی ئەم میکانیزمانە بکەونە خزمەتییەوە، دیارە باشتریش قەبە دەکرێتەوە. ڕەخنەگری وامان هەیە هەندێ شت لەبارەی هەندێ شاعیرەوە دەدرکێنێ خودی شاعیرەکە دەبێ مانگێک دانیشێ تا وتەکانی کاکی ڕەخنەگر پاچڤە بکاتەوە. بۆیە هەندێ شاعیر هەراوزەنایەکی زۆریان بۆ دەکرێ، بەڵام شاعیری بەستەزمانیشمان هەیە لە کولەکەی تەڕیش کەسێک ناوی ناهێنێت. حەتمەن دەڵێن کاکی خۆم! شیعرەکانی لاوازن خەڵکی چی بکا؟ بەڵێ جاران وایە، بەڵام گەلێ جاریش وانییە. چون زۆر شاعیر هەن هەمان تکنیک و ئاشناییسڕینەوە و هەستئامێزی و کەسایەتبەخشی و بە گشتی کەشف و فەزای شیعرییان داهێنەرانەیە و هەموو توانستەکانی شیعریش لەپێناو دنیابینییەکی کەسیدا وەگەڕ دەخەن، بەڵا هێشتا تەریکن و لە پەراوێز ماونەتەوە. ئەوەش لەبەر ئەوەیە لاسایی دنیا باوەکەی شاعیران لەم سەگ بازاڕە ناکەنەوە و بە ژێستی گۆترە سیگار بە لادەمەوە ناگرن!
ئەوەی بەم وتانەی من قەڵسە، یانژی ئەمانە بە ڕاست نازانێ و بە گۆترەبێژیان دەزانێ، داوا دەکەم بەرلەوەی بنوسی ئەم دێڕانە سەرکۆنە بکەن و دیانتانی بۆی تیژەو بکەنەوە، هەرکەس بە پێی نیشتەجێبوون و سەلیقە و مەزنە و ئارەزووی خۆی دە شاعیر لە ناوچەکەی خۆی هەڵبژێرێ، ئینجا بچێتەلایان هەتا بزانێ ئایا "باوەلێ" بایەکی بەس نییە؟ بزانێ لە سیاسەت و کۆمەڵناسی و ئەندێشە و ڕۆشنبیریی و دیسکۆرس و تەنانەت لە بواری زمان و هونەر و بگرە مێژووی شیعریشەوە چەندە شارەزان و بەنسبەت ڕابردوو و ئێستا و ئایندەوە تێگەیشتنیان چۆنە و لە تەنگەژەکاندا خۆیان چۆن پێناسە دەکەن؟ بزانن ئەرکی خۆیان دەزانن؟ ڕەنگە کەسێ بڵێ ئەرێ کاکە! تۆ باسی شاعیر دەکەی یان فەیلەسووف و کۆمەڵناس و تۆڕەڤان؟ نا، من ڕێک باسی شاعیر دەکەم و ناشمەوێ شاعیر، فەیلەسوفی بواری سیاسەت و ئابوورییناس بێت. بەڵام شاعیر خۆ دەبێ تۆزێ وریا بێت و چوار تەنشتی خۆی بخوێنێتەوە و بزانێ لە چ سات و کاتێکدا ڕاوەستاوە و دەبێ لە ساتە جیاوازەکاندا هەڵویست و کردەوەی چۆنچۆنی بێت.؟ ناکرێ تا قامی قیامەت "جەنگ بان لێفە شڕە" بکات. دەبێ لە ئاست کوسپ و کارەساتی نەتەوەکەی خۆی بەرپرسیار بزانێ و جێگە پایەک دابنێ. پێویستە هونەر و داهێنانی بخاتە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە و بتوانێ شوێنێکی شیاو لە مێژووی نەتەوەکەیدا بۆ خۆی داگیر بکات.
ا🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
💥 #کاناڵی_پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🤝لێرە چاوەڕوانتانین↙️

🔳 تاملی در پارادوکس هویت کوردی و ایرانی
سیـروان رینـاس
"وقتی به عنوان یک یهودی به شما حمله میشود، باید از خود به عنوان یک یهودی نیز دفاع کنید... نه به عنوان یک آلمانی، نه به عنوان یک شهروند جهان یا به عنوان یک مدافع حقوق بشر." [1] (هانا آرنت)
در دورهی کلاسیک، زمانی که ناسیونالیسم هنوز به عنوان یک ایدئولوژی مدرن ظهور پیدا نکرده بود، نحوه تعریف گروههای قومی از خود و گفتمان و هویت مسلط سیاسی با آنچه در دوره مدرن وجود دارد بسیار متفاوت است. پس از تقسیم کوردستان توسط دول مجاور و استعمارگران غربی، هویت کوردی به نظر میرسد از نظر تاریخی مخدوش شده است و دچار بحران بسیار شدید است. بەطوریکە نخبگان فکری و سیاسی کورد تا امروز نتوانستەاند کوردبودن را تعریف کنند و بر سر آن توافق کنند. مثلا یک کورد ساکن شرق کوردستان خود را چگونه میبیند؟ او چگونه باید خود را تعریف کند؟ آیا کوردبودن و کوردستانیبودن تنها هویت ملی اوست یا اینکه کورد ایرانی است؟ آیا میتوان هر دو هویت را بدون اساسی با یک تضاد تحمل کند؟ در مقایسه با سایر مناطق کوردستان، این سوال برای کوردهای شرق به دلیل گفتمان تا حدودی پیچیدهتر است.[2] ناسیونالیسم ایرانی پیچیدهتر از گفتمان ناسیونالیسم ترک و عرب است.
با این حال، هرکسی در تعریف هویت خود آزاد است. برای مثال، یک فرد کورد حق دارد خود را یک کورد ایرانی یا کوردستانی تعریف کند، اما این مقاله بر آن است بگوید ایرانیبودن به چه معناست....
💥 متن کامل در پرانتز
↙️ همراە با شما ↘️

Telegraph
@parantez_net
تاملی در پارادوکس هویت کوردی و ایرانی/ سیروان ریناس ــــــــــــــــــــــــــــ "اگر به عنوان یک یهودی به شما حمله میشود باید به عنوان یک یهودی نیز از خود دفاع کنید... نه به عنوان یک آلمانی، نه به عنوان یک شهروند جهان یا به عنوان یک مدافع حقوق بشر." [1]…
پەرانتێز parantez pinned «🔳 شاعیران ئازارم دەدەن؟ ✍#سێخورمە [3\2] 🔻بەشی دووهەم زۆربەی کات کەسە ئاسایییەکانی کۆمەڵگا شاعیرن، بڕێک لە شاعیران تەنانەت هۆگری کتێب و زانست و ئەندێشەش نین. شاعیران لەم ڕۆژگارە یەکێ لە بێقازانجترین چینەکانی ئەم کۆمەڵگایەن کە "ڕۆژ بە پەنجە ئەژمێرن".…»
🔳 شاعیران ئازارم دەدەن؟
✍#سێخورمە
[3\3]
🔻بەشی سێهەم کۆتایی
خۆ قەرار نییە ئەگەر شاعیری ڕابردوو لە ڕێی خوازەگەلی قێبلە و سەرڤ و نەرگس و کەمان و... قسەی دەکرد، شاعیری ئەمڕۆش وابزانێ ئەگەر ئەم وشانە بگۆڕێ بە خانم، مانتۆ، کراسەکەت و چارشێوەکەت ئیدی کاری کارستانە. شاعیر هەیە هێشتا نازانێ دەبێ شێعر بۆچی بنووسێت. چۆن دەبێ هەڵسوکەوت بکات. تەپ لە سنووری بەرپرسیاریەتی و نابەرپرسیاریەتی ناکوتێ. هەموو ڕێیەک دەباتەوە بانە و سنووری دڵسۆزیکردن و جوڵانەوە تێکەڵاو دەکا. هێشتا کاتی شادیکردن و خەمەکانی نەتەوەکەی ناناسێ. هێشتا نازانێ هێڵی سووری نیشتمانەکەی چین. شاعیری وا هەیە دەڵێی لە گوێی گادا خەوتوە و هێشتا چوار وشەی سەرەکیی کە دەربڕی چوارچێوەی بیرێکی نەتەوەیی یان هەر گوتارێکی تر بن ناتوانێ لە یەکدی هەڵاوێرێت. کەچی "باران بێت ئاسیاو ئەگەڕێنێ." ئەگەر ئەم شتانە بۆ ڕەخنەگرێکی دیکە ئاسایی بن، بۆ من ئەمانە کارەساتن؛ خۆ شێتیش دەتوانێ چوار وشە بەیەکەوە بلکێننێت و ئینجا لە ڕیی "تستی ڕۆڕشاخ"ەوە خوێندنەوەی دەرووناسانەی بۆ بکەین. ئایا شاعیر تەنیا ئەرکی ئەوەیە گیان بە شتە بێگیانەکان ببەخشێت و دوو هەست ئامێتە بکات و شتێک بە شتێکی تر تەشبی بکات؟ یان لە بەیانییەوە تا ئێوارە کاری ئەوە بێت خاڵی یار بژمێرێت و لاملی یار و چاوی یار و مەمکی یار و سنگی یار، بە ئارەزووی خۆی وێنا بکات و ئاواتەمەند بێت هەتا لە شەوی تاریک وەک "مەلا هاجەر" کە لەناو ڕۆمانی "غەزلنوس و باخەکانی خەیاڵ"ی بەختیار عەلی دواجار دەبوو بە "مەلا سوختە" و "بەهاربانوی" بە خەیاڵ دەهێنایە ژوورەکەی خۆی و ئەمبەر و ئەوبەری ڕادەموسی؟ یان هەر بەتەمایە "جانماز بە ئاوا بکێشێت"؟ ئەی باشە چۆن ناتوانێ کوسپەکان بناسێ و دەست بکێشێ بە ڕانی خۆیا؟ ئەی چۆن ناتوانێ چوار وشە کە چوارچێوەی دیسکۆرسێک وێنا دەکەن بناسێتەوە؟ ئێستە ئیتر باوی دوو دەسماڵەکردن نەماوە. فسفس پاڵەوان و فسنۆکبازی پارەی میری سەردەمی پێشوون، ڕەواجیان نییە. ناکرێ "خەیاتە بکێشیتە لوتی خەڵک". ئەمڕۆ، ڕۆژی تۆمارکردنی قارەمانیەتییەکانی ژیانە و جڕجاڵ هەستاوە.
من بۆ خۆم بە پێی ئەزمون شاعیران لەم بوارە گەلێ لاواز و وەڕەزکەر دەبینم. هەمیشە هەڵویستی بڕێک شاعیر ئازاریان داوم. لەو شوێنەی من دەژیم زۆر کەم بینیومە شاعیران دروست بجوڵێنەوە و هەڵویست بنوێنن. ئەوان لەم بوارە نەتەنیا لاواز و مل پیژۆکن، بەڵکوو زۆربەشیان یان ناتەوانن یان ناتوانن لە پێناو فێربووندا تێبکۆشن. بۆ چوار شاعیر قسە بکە پاش چەند خولەک سێیانیان خەریکن باوێشک دەدەن! جارێکیان لە زاراوەکانی سێخورمە لەژێر زاراوەی شیعردا وتم: "شیعر بەلای منەوە واتە ناسین." کەچی ئەوەی نایبینم ناسینە. ئەوەی دەیبینم ئێبتزال و لاساییکردنەوە و بەتاڵکردنەوی خۆزگەیەکی ساویلاکانەی چڕچۆڵی بێکاریگەرە. ساڵانێک دەبێ کەسانێک بێن و تەمەنیان بە فێڕۆ بچێت تا دوای دوو دەهە بڕێ شاعیر تازە بتوانن هەندێ وشە و هەندێ شت بفامن. ئەوان ڕاهاتوون کەسانی تر بە باڵایاندا هەڵبڵێن. لە هیچ کۆڕێک ناتوانن و حەوسەلەیان نییە گوێ بۆ قسەی خەڵکانی تر بگرن. لە هەر دەرفەتێکدا زیاتر بە دووی ئەوەوەن ئەو تینویەتییە بشکێنن، واتە لە هەر دۆخێکدا بە دووی ئەوەوە وێڵن بزانن لە کوێ دەرفەتی پێداهەڵدانیان بۆ دەڕەخسێ لەوێ ئامادە دەبن بۆ ئەوەی چوار دێڕی فشۆڵ بخوێننەوە. بۆیان گرنگیش نییە لەبەر جەلادە یان ساتەوەختەکەی کەیە؟ جارانیش دەبینین چەند دێڕی وەرگیراویان لێرە و لەوێ بە لای ڕەخنەگرێکەوە فوویان تێ دەکرێت. بەداخەوە شیعر و شاعیری ئێمە تووشی پەتایەکی کوشەندە هاتووە. ئەو پەتایەش پەتای نەناسین و گێلی و کەمتەرخەمی و گەوجیییە کە سەرتاپای شیعر خەریکە دادەپۆشێنێ. شیعر ئێستە لە جیاتی ئەوەی ژانرێک بێت بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان لە هەبوون، بوەتە کازینۆیەک بۆ کات ڕابواردن و لە هەموو ئەرکەکانی شیعریش، ئەویش لە دوورەوە، تەنیا یەک ئەرکی دەناسن. شیعر، ئێستە یان دارماڵە لە چەند تەکنیکی سواو، ئاخنراوە بە زمان بازیەکی لوسکەڵەی پەسیڤانە و دوور لە هونەر و شێعریەتە، یان سانتیمانتاڵ و جڵفە و بوەتە مەکۆیەک بۆ تێراوکردنی گرێ دەروونییەکان. بە داخەوە شیعر ئێستە شوێنێکە بۆ کردنەوەی گرێ دەروونییەکان، ئەمەش لەبەر ئەوەیە زۆرێک دەستیانی پێ ڕادەگا و پێوەری شیعر و ناشیعریش گەلێ ڕێژەیییە، کە لە مەولەوی و نالی و شێرکۆوە بگرە بۆ فڵانە کولکە شاعیر، هەر هەموویان نازناوی شاعیرییان خەڵات دەکرێت، کەچی بە هەموو کەس ناتوانین بڵێین فەیلەسووف یا پزیشک. بۆیە شیعر بووەتە کاسەی بێسەر و هەر پووشێکی تیا دەکەوێت.

✅پۆستی کاتی
🔻کاناڵی پەرانتێز
فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری
✅ بە زمانی کوردی
#پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە.
(دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)
🤝فەرموو لینکی کاناڵی پەرانتێز👇
https://t.me/parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Telegram
پەرانتێز parantez
فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری
Admin: @mewlewii
#پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

🔻شیعر
✍#ئەحسەن_ڕەشیدی
بازە دیسان سرەووتەنە
ئەی نیشتمان!
من چی گردو جوانیە میاووەنە
فڕیای فڕیای
بێلیان بیەنا
گڵمووت گڵمووت
بە مێهرو تۆ
تەژنەیم مەڕیان
قەفەس قەفەس
کۆنجم دریان، ساڵانێوەن
بازە با بوو پەناهەندەت
حەفتاوشش گەلاوێژێ
خەڵات خەڵات
تامت کەرا
هەسارەنی و گرد ساڵێوە
چی مانگێنە مەیەرە وار
بازە ئەشقما
شێعر شێعر و
کۆمار کۆمار
زڵفێ پێکۆ ساڵیمارە
ڕابــڕانو /1400ی
🤝 لینکی کاناڵی پەرانتێز👇

🔳 ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان
✍#سێخورمە
"بازنەی ویەن"، "ئەزموونخوازی لۆجیکاڵ"، "پۆزیتیڤیسمی لۆجیکاڵ"، سێ ناوی هاوبەشن بۆ گروپێکی فەلسەفی. ئەم ڕوانگە پێی وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردنی هەموو خوازتن و ئیدعایەک پێویستە بێشەرمکردن و چاوپۆشینێک لەسەر مێتۆدی ئەزموونخوازی وەفادار بمێنێتەوە. ئەوان پێیان وابوو ئەزموونخوازەکانی پێشوو وەک جان لاک و هیۆم و ئەوانی تر، یەکسەرە ئەزموونخواز نەبوون؛ لە بەشێکی ئەندێشەیان ئەزموونخوازبوون، بەڵام لە بەشێکی تردا ئاگاهانە ئەزموونخوازیان تێپەڕ دەکرد و بەرەو جۆرێک ئاوەزخوازی لار دەبونەوە. ئەمەش لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی ئەزموونخوازی ناکۆکە. تەنانەت ئەزموونحوازەکانی پێشوو لەسەر بابەتەکانی جوانیناسی و ئەخلاقیش بیروڕایان دەردەبڕی. ئەڵقەی ویەن لەسەر ئەو باوەڕەن ئەزموونخوازی ڕاستەقینە لەسەر ئەم دوو تەوەرە وتەیەکی بۆ کردن نییە. کەوابوو مەبەستی ئەم گرووپە لە ئەزموونخوازی، ئەزموونخوازییەکە ڕێک هاوتەریبە لەگەڵ لۆجیک، نە ئەوەی جاروبار بە پێی هەست و جاران گۆترەش شتی نائەزموونی و تەنانەت ناعەقڵانیش قبوڵ بکات. جارێکیان لە شلیک کە بزوێنەری بازنەی ویەن و تەنانەت داهێنەری دەستەواژەی بازنەی ویەنیش بوو داوا دەکەن وشەیەک بڵێت بتوانێ هەڵگری بیروبۆچوونەکانی بازنەکە بێت. ئەویش دوو دەستەواژە دەردەبڕێت: "ئەزموونخوازی لوژیکی" و "ئەزموونخوازی گونجاو". مەبەستی ئەوە بوو ئەزموونحوازەکانی پێشوو هەمیشە ئەزموونخواز نەبوون. بۆیە ئەوانی بە ئەزموونخوازی نەگونجاو و بازنەی ویەنی بە ئەزموونخوازی گونجاو و سازگار ئەژمار دەکرد.
پۆزیتیڤیستەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموو کەرەستە و بیروبۆچونەکانی خۆیان پابەند بمێنەوە ناچاربوون بڵێن بۆ ڕەد و قبوڵی هەموو ئیعدعایەک پێویستە هەمیشە لە مێتۆدی ئەزموونگەری سوود ببینرێت. مەبەستیان ئەوە بوو نابێ هەرگیز، عەقڵ و شێوازی عەقڵخوازی ڕەچاو بکرێت. ئەمان پێیان وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردن تەنیا دوو شێوازمان هەیە: لەپێشتر (پیشینی) و لەپاشتر (پسینی). لەپێشتر، هەمان شێوەی ئەزموونخوازەکانە و لەپاشتریش شێوازی عەقڵخوازەکانە.
پۆزیتیڤیستەکان لە ڕووی تێئۆریکەوە زۆر کۆشان پابەندی مێتۆدەکەیان بمێننەوە، بەڵام دواتر تووشی کێشە هاتن. ئەوان لە درێژەی فەلسەفاندنی خۆیان ڕووبەڕووی هەندێ گوزارە بوونەوە کە بە پێی ئەم مێتۆدەی خۆیان نە ڕەد دەکران، نە قبوڵیش دەکران. بۆیە پرسیاریان کرد کێشەی ئەم چەشنە گوزارانە لە چییە؟ دیارە ئەگەر ئەم پرسە لە فەیلەسووفیکی کلاسیک بکرێت دەڵێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە مێتۆدی ئەزموونگەری تاقانە شێوازی هەڵسەنگاندن نییە و جواب ناداتەوە و ناچارین لەم شوێنانە لەم شێوازە سەرپێچی بکەین. دواجار دەڵێ مادام هەندێ گوزارە هەن مێتۆدی ئەزموونگەری ناتوانێ بیانسەلمێنێ یان نکۆڵیان لێ بکات، دەبێ لە شێوازێکی تر جیا لەئەزموون سوود وەربگرین. بەڵام پۆزیتیڤیستەکان نەیان دەتوانی ئەمە قبوڵ بکەن. واتە ئامادە نەبوون خۆیان ڕازی بکەن و بڵێن کێشە لە هەڵویست و ڕوانگە و مێتۆدی ئێمەیه. ئەوان هاتن باسێکی تریان ئاراستە کرد. وتیان ئەو گوزارانەی لە ڕێی مێتۆدی هەست و ئەزموونەوە شیاوی سەلماندن یا حاشاکردن و ڕەدکردن نەبن بێمانان. بۆیە باسی ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان بۆ یەکمجار گرووپی ویەن هێنایانە ئاراوە. هەرچەند پێشتر کەسانێک وەک هیۆم ئاماژەیان بەم جۆرە باسانە کردبوو.
لە ڕاستیدا کێشەی واتاداربوون بەگشتی بەم شێوازە باسێکی تازە بوو. پێشتر واتاداربوونی ڕستە دوو مەرجی هەبوو. سەرەتا وشەکان دەبوو واتایان هەبێ و سینتاکسی ڕستەکەش دروست بێت. بازنەی ویەن ئەم دوو مەرجەیان پێوست دەزانی بەڵام دەیان گوت بەس نییە. چون پێیان وابوو هەندێ ڕستە هەن ئەم دوو مەرجەیان هەیە کەچی ماناش نادەن. بۆیە لە ڕێگەی ئەم باسانەوە دەرگای باسێکی چڕوپڕیان کردەوە و لە زمان و ئەدەبیات و ماریفەتناسی کاریگەریان دانا. لە دەیەکانی دواتردا باسەکە لە لای بیرەمەندانەوە درێژەی کێشا.

🔳 کورتە یادداشتێک بەبۆنەی بڵاو بوونەوەی دوو دەفتەری شێعری شاعیری بەتوانا یوونس ڕەزایی
✍د. #ڕەهبەر_مەحموودزادە
1⃣ بە دەراوەکانی باخەوە، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱
2⃣ سوێند به فورات، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱
چامەکانی دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" دووبارە داڕشتنەوەی دەقی فۆلکلۆرین؛ کۆمەڵە دەقێک کە بەشێوەی پۆلیفۆنی هاوکات چەندین دەنگیان لەخویاندا هەڵگرتووە. کە باسی دەقی چەنددەنگ دەکەین، دەکرێ ئەو دەنگاودەنگ بوونه بە چەند شێوەی جۆراوجۆر خۆی دەرخا؛ شێوازێک ئەوەیە دەنگه جیاوازەکان، بەجیا و بە نۆرە لەناو دەقدا دەور بگێڕن و دواتر ئەو دەنگانه لە گشتایەتی دەقدا یەکێتییەک پێک بێنن. لەم شێوازەدا ئەگەر دەق وەک یەکەیەکی گەورەتر ئەو کۆمەڵە دەنگانە پێکەوە کۆ نەکاتەوە، دەکرێ ئەم دەنگە جیاوازانە هێڵ به هێڵ و تاڵ به تاڵ لێک هەڵاوێردرێن. واتە دەنگەکان تێکەڵ بوونه بەڵام لەناو یەکدا نەتواونەتەوە.
شێوازی دووەم ئەوەیە دەنگە جیاوازەکان لەناو یەکدا بتوێنەوە و لەگەڵ ئەوەی گشت دەنگەکان لەناو دەقدا ئامادەن، لێک هەڵاواردنی دواییان کاری نەکردە* بێ. چەنددەنگ بوونی شێعرەکانی دەفتەری "بە دەروای باخەوە" بەم شێوازەی دواییە.
ئەگەر دەقی فۆلکلۆر بەگوێرەی سروشتی خۆی لەباری زمان و ڕاوێژ و ڕوانینەوە مۆرکی ناوچەیی بوونی بە زەقی پێوە دیارە، ئەوا دەقەکانی ناو دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" بەگوێرەی سروشتی چەنددەنگیان سنووری ناوچەیی بوونیان هەڵبواردووە و "باڵایان بەقەد باڵای نیشتمانە":
کچ دەڵێ:
ئەمن لە شانم کردووەتەوە ڕووسووریی شەقام
کردوومەتەوە بەر بوێریی ئەو شارەی ناوی سابڵاغە
ناوەڵا ئەوان باژێران ئێستەکێ پێی دەڵێنەوە
پیرە کۆبانێ
دێمەوە به خۆفی گوللە و مەجالی بریندا
تا دەگەمەوە سنووری هەناسەکانی کوڕەحەیرانێ
ئاڵایەک بە دیاری دێنم
ڕەنگی لە دەنگی خۆر دەچێ و
باڵای لە بزەی حەدەحەدی شەقامەکانی سەر لە ئێوارەی
بۆکانێ
ئەوە دەنگی حەیرانە کە خوێنەری کورد دەیبیسێ، بەڵام حەیرانێک کە لە سەدەکانی هەژدەیەم و نۆزدەیەمەوە قەڵەمبازێکی داهێنەرانەی داوەتە سەدەی بیست و بیست و یەکەم و لە چاوە خانووەکان و بگرە لە شانشینەکانی ئەدەبی جیهانی و ئاوانگارددا خەریکە جێگایەک بۆخۆی دەستەبەر دەکا.
بەڵام چامەکانی دەفتەری "سوێند به فورات" ڕێک سروشتی ڕووباریان هەیە. وەک چۆن ڕووبار لە ڕەوتی ڕێکردنی ڕووبارانەی خۆیدا کوێستان و گەرمێن وەک یەک دەگرێتە باوەش، هەناوی دۆڵ و دارستان پڕ دەکا و بە لادێ و شاردا تێدەپەڕێ و بە یەکجاری له شوێنێکدا پەنگ ناخواتەوە، ئەو چامانەش هەر ئاوا ئیماژی شاعیرانە و گێڕانەوەی چیرۆکئاسا، وەک یەک لە بەستێنی خۆیاندا لە باوەش دەگرن؛ ڕیوایەتی سوورریالیستی لەناو ڕاستییە مێژووییەکاندا دەتوێننەوە و دەنگی نەرمی فۆلکلۆر لە دەنگی شکۆداری دەقی پیرۆز دەهاڵینن. بەڵام لێرەشدا "منی شێعری" بەقەد هەموو نیشتمان هەراش بووە و هێندەی "سەردەم" و بگرە هێندەی "سبەینێیەکی ڕووناک" هەڵیداوە و مۆدێڕن بووە و لە مەجلیسی بوێژە دیواندڕەکانی ئەدەبی پێشکەوتوودا قسەی بۆ کوتن پێیە.
دەڵێم تابووتێک بنووسم، لە توانای وشەدا نەبێ
تەختی لە داربەڕووەکانی ئیلام
چوار دەوریشی
دار هەناری دەست کچێکی هەورامانی کە مزر بوو
دار گێلاسی دەشتی لاجان
کە لە گوێن گۆی مەمکی کچێکی ئەویندار ... تورت
دار هەرمێی سەردەشت ... که کێویم
وەک چی ... که کێوی بێ و مێوینە
ئێوە بیڵێن؟
* کاری نەکرده: کاری مەحاڵ
▫️وەرگیراو لە کاناڵی نووسەر
🤝 لینکی کاناڵی پەرانتێز👇
🆔https://t.me/parantez_net

✅ کتاب و سانسور
✍ شعری طنز از #عمران_صلاحی
من یار مهربانم، اما كمی گرانم
چون جنس باد كرده در دست ناشرانم
در كل به قول ایشان كم سود و پر زیانم
من گرچه اهل ایران این ملك شاعرانم
زیر هزار نسخه باشد شمارگانم
مانند حال زائو در وقت زایمانم
یا لنگ فیلم و زینكم یا گیر این و آنم
گیرم اگر مجوز من یار پند دانم
از این ممیزی ها سرویس شد دهانم!
اغراق اگر نباشد صفر است راندمانم
یك روز رفتم ارشاد با این قد كمانم
گفتم بده مجوز ای راحت روانم
گفتا تو را برادر یك سال می دوانم
در تو عقایدم را با زور می چپانم
گفتم نمی توانی گفتا كه می توانم
گفتم كنم شكایت گفتا كه {...}!
از حرف های او سوخت تا مغز استخوانم
من یك كتاب خوبم عشق است ترجمانم
نه عامل خلافم نی در پی مكانم!
محبوب اهل فكرم منفور طالبانم
فعال در مسیر، آزادی بیانم
خواننده گر كوزت شد من ژان وال ژآنم!
من وارث پاپیروس از مصر باستانم
هم خبره در سیاست هم اقتصاد دانم
بسیار حرف دارم با آن كه بی زبانم
شاگرد فابریكِ جبار باغچه بانم
درد دلم شنیدی؟ حالا بخر بخوانم
از بس كه شعر گفتم كف كرد این دهانم
حسن ختام بیتی است كآمد نوك زبانم
از خطه بیابان گفته سعید جانم:
"من شاعری جوانم منهای گیسوانم"

انسان خردمند .pdf
12.6 MB
🔻 ناساندنی کتێب
📗 مرۆڤی ئاوەزمەند
✍#یوڤال_نوح_هەراری
لەم کتێبەدا هەراری، لە چوار بەشی سەرەکیدا بە ناوەکانی "شۆڕشی ناسینەوە"، "شۆڕشی وەرزێری"، "یەکگرتنی مرۆڤ" و "شۆڕشی زانستی" تێدەکۆشێ چیرۆکی گەشەکردنی مرۆڤ لەسەرەتاوە بگێڕێتەوە. زمانی ساکار و چیرۆکئاسای نووسەر یەکێ لە ڕازەکانی سەرکەوتنی نووسەرە. سەدان چیرۆک لە مێژووی گەشەکردنی ژیاری مرۆڤایەتی بە زمانێکی ساکار تەژی بە زانیاری بۆ خوێنەر دەگێڕێتەوە. لە ڕابردووەوە بۆ ئێستا، لە ئێستاوە بۆ داهاتوو، چیرۆکەکان درێژ دەکاتەوە. من وەک خوێنەرێک چێژم لێ وەرگرت. شێوازی نێوانلقی، کتێبەکەی شیرینتر کردووە.
بەگشتی نووسەر لە هەناوی باسەکان زۆر باوەڕ و بۆچوون کە لەوانەیە مرۆڤ لێبڕاوانە چاویان لێ بکات جێ پێیان لەق دەکا. بە شێوەیەکی گشتی دەیان پرس بەسەردەکاتەوە. بۆیە کتێبی مرۆڤی ئاوەزمەند، تا نزیک بە کۆتایەکانی شیاوی خوێندنەوەیە و خوێندنەوەشی چێژبەخشە، لەوانەیە بۆ بڕێکیش هەژێنەر بێت. بەڵام لە کۆتایی کتێبەکەوە کە بەرەو ئێستا و لە ئێستاوە بەرەو داهاتوو دەڕوات دەکەوێتە #پێشگۆییکردن" و خوێنەر ماندوو دەکات، لانیکەم منی ماندوو کرد.

🔳 کورتەیەک لە بەیتی لاس و خەزاڵ و چەند سرنج
✍#کەیهان_عەزیزی
▫️بەشی یەکەم
[3/1]
بەیتی "#لاس_و_خەزاڵ" یەکێک لە بەیتە بەناوبانگەکانی فولکلۆری کوردیە. چیرۆکێکی دڵداری و سۆزدارییە، ئامێتە لەگەڵ قارەمانیەتی و بوێری دەگێڕدرێتەوە. ئەحمەد ئاغای باڵەکی و مەحموود ئاغا، دوو برا بوون. ئەحمەد ئاغا تاقە کوڕێکی هەبوو ناوی "لاس" بوو. براکەشی مەحموود ئاغا تاقە کچێکی هەبوو بەناوی "#خانزاد". خانزاد دەبێتە سەرۆکی عەشیرە و لاس و خانزاد هەر لە مناڵیەوە لە یەکتر مارە کرابوون. دایکی لاس ناوی "شەمێ" بووە، دە ساڵ ئەحمەد ئاغا داوای دەکرد بەڵام ئەو ملی نەدابوو. شێرێک لەوناوە پلاری خەڵکی دەدا و خەڵکی دەخوارد و ژیانی لە جەماوەر تاڵ کردبوو. ئەحمەد ئاغا بڕیاری دا یان دەبێ ئەو شێرە منیش بخوات یانژی من ئەو دەکوژم. چوار ساڵ شەمێی هێنابوو، بەڵام دەستی لە شەمێ نەکەوتبوو، وتبووی هەتا خۆت لێم نەیتە پێشەوە و دۆخێنم نەکەیتەوە هیچێک لەبەینی من و تۆ نییە. ئەحمەد ئاغا ڕۆژێک بڕیاری دا و چووە خزمەتی کاکە شێر، پاش شەڕێکی قورسی دەستەوئێخە لەپڕ هەڵاتە سەری شێر و سەری لە لاشەی جیا کردەوە. پاڵەوانی دلێر، زۆر ماندوو ببوو، لەسەر پشتی شێرە خەوی لێ کەوت. خەڵکی چاویان کەوت بە ئەحمەد ئاغا دەستیان کرد بە شین و هاوار، وایان زانی پاڵەوان مردووە. شەمێ وتی من دەچمە پێشەوە یان منیش دەکوژێ یان تۆڵەی مێردەکەم دەکەمەوە. شەمێ خەنجەر بەدەس چووە پێشەوە، کەچی تماشای کرد شێرە سەربڕاوە و مێردەکەشی لەسەر پشتی ڕاکشاوە. ویستی بزانێ مێردە ماوە یان مردوە؟ دەستی بۆ لای دۆخینی ئەحمەد ئاغا برد. ئینجا هەر لەسەر پشتی شێرە، پاشی چوار ساڵ ژن و مێردایەتیان تەواو کرد و لاسیش لەسەر پشتی شێر فرچک دەگرێ.
لاس و خانزاد دوانزە ساڵیان بوو، ئەحمەد ئاغا و مەحموود ئاغای برای دەمرن. شش ساڵ بنەماڵە ئازیەتبار بوون. پاش شش ساڵ کەسێک چووبوو بۆ ناو عەشیرەی "ماموودینان"، چاوی بە "خەزاڵ" کچی "مەلا نەبی" کەوتبوو کە سەرۆکی عەشیرەی ماموودینانە. هاتوبووە و بە لاسی گوتبوو: " ئەوڕۆ خەزاڵێ مەلا نەبییانم دیوە، دەگەڵ ڕۆژێ دەعوایە دەکا، ئیدی هەر بۆ تۆ چاکە." لاسیش خاکی باڵەکایەتی بەرەو ناوچەی ماموودینان بەجێ دێڵێت. وەک کەسێکی نەناسراو دەچێتە لای مەلا نەبی. مەلا دەڵێ: "ها بابم کوێندەری؟" دەڵێ: "قوربان هاتوومە نۆکەری." لاس دەبێتە کارەکەری ماڵی بابی خەزاڵ و "قەننەدار"ی مەلا نەبی. بەم جۆرە خۆی لە خەزاڵ نزیک دەکاتەوە و ئەوین و خۆشەویستی بەسۆزی خۆی بۆ گەورە خاتوونی عەشیرە دەرببڕێ. وردە وردە خەزاڵیش گیرودەی ئەوینی ئاگرینی کاکە لاس دەبێ. لاس لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمنان و بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژی نەیاران ئەوپەڕی ئازایەتی و دلێری دەنوێنێ. ئەمەش دەبێتە هۆی خۆشەویستی زیاتری لاس هەم بەلای خەزاڵەوە و هەمیش بەلای عەشیرەیەکەیەوە.
لاس، ئیدی بیر لە خانزاد و بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناکاتەوە. پەیمانی خۆی و بنەماڵەکەی لەگەڵ خانزاد بێوەفایانە دەشکێنێ. ئەوین و سۆزی بلاوێنی خۆی بە خەزاڵ دەبەخشێ. خەزاڵیش ناز دەکا و عشوە دەنوێنێ و عەیارانە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕۆح و گیانی لاس داگیر دەکات. هەتا سۆز و خۆشەیستی خۆی بۆ لاس دەردەبڕێ و دەڵێ:
لاسە! ئەوپەرچەمانەم بۆ توو پەروەردە کردوون وەک ئاوریشمی دووکانێ
ئەمن ئەو هەنیەم بۆ توو نیگاداشتی کردووە... وەک مانگی مونەوەر وایە، شەوقی داوەتە عەرز و عاسمانێ.
ئەو برۆیانەم بۆ توو پەروەردە کردوون... دەستی بکەی بە وەسمە کێشانێ.
ئەو لێوانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، پیاوی تاجر مەگەر کلووری ببێ دەنا قیمەتی نازانێ
هێندێک خاڵ لەنێو مەمکانم ئەو خاڵانە بەبێ مامۆستا و موستەعید دەخوێنمەوە: ئەلفن، میمن، خەتی قورعانێ...
لاسەشۆڕ! وەرە، ماچانت دەمێ هیچکەس نەزانێ"
لاس دەڵێ:
"یای خەزاڵ چ بکەم ئەتوو لە متبەقێ ئەمن لەلای مێردانە
دڵم بخەمە دەروونم سەرەوێرانە.
ئەتوو خانەخوێی ئەمن بێگانە،
ئەگەر ڕاستە و دەمدەیەی ئەو ماچانە
شیشی لە چیغی ڕاکێشە تەشریفی موبارەکت بێتە ئێرەکانە."
ڕوژێ تیرەی "سوورچی و زراری"، عەشیرەتی خەزاڵ تاڵان دەکەن، خەزاڵ دەترسێ خەڵک ئەو بە تاوانبار بزانن، داوای تۆڵە لە لاس دەکا. لەنێوان لاس و پاڵەوانی ئەوبەر شەڕێکی قورس ڕوو دەدا. لاس قارەمانیەکی بێوێنە دەنوێنێ، چاونەترس و ئازا دەچێتە گۆڕەپانی شەڕەوە. بەرلە شەڕ دەڵێ:
یای خەزاڵ! خوڵاکەی چەند ماچی منت لەسەرە؟
خەزال دەڵێ:
ئاوڕێکم گرتووە نییە قەرارم
هەرچەندی دەفەرمووی ئەمن قەرزدارم
تاڵانی عێلم چوو خەجاڵەتبارم
تەخسیری من دەگرن گوناهکارم"
خەزاڵ بەڵێن دەدا پاش تۆڵە سەندنەوە قەرزی ماچەکانیشی دەداتەوە. لاسیش پاش بە چۆکدادانی نەیار بۆ ئامێزی یار دەگەڕێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ا🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
💥#کاناڵی_پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🤝لینکی کاناڵی پەرانتێز ↙️

▫️بەشی دووهەم
[3 \2 ]
تا ڕۆژێک لاس دەیەوێت بچێتە ڕاوی کەروێشک بەڵام خەزاڵ بەری دەگرێت و دەڵێ: "لاسەشۆڕ! وەرە دەس باوێ گەردنی زەرد، ڕاو هەر ڕاوی ماچانە... ئەزت ببم بە قوربانە، ڕاوی کەروێشکێ خۆشە یانە ئەو ماچانە.؟"
پاش ڕابواردن و کەیف و خۆشی لەگەڵ خەزاڵ، لاس داوا دەکا ڕۆخسەت بدات بچێت سەرێک لە خزم و کەسوکاری خۆی بداتەوە. خەزاڵ چەند نۆکەر بۆ خزمەتی لاس ڕوانە دەکا، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت زیاتر بۆ پاسەوانی لاسە تا نەکای خانزاد دڵی ببات. لاس دەچێتەوە ناو عەشیرەکەی خۆی و خانزاد ئاگادار دەکرێتەوە و زۆر شادمان دەبێت. بەتەمایە ئاهەنگی خۆشی و سروور بگێڕێت. بە لاس دەڵێن زەماوەندی ئێوە و خانزاد تەدارک دراوە و هەمووشتێ تەیارە بۆ بەجێهێنانی قەول و قەرارێ کە ڕۆنراوە. لاس دەڵێ نا، من بە سەری خەزاڵ سوێندم خواردوە و دەبێ بگەڕێمەوە. لاس، بێوەفا و خۆبایی، بێئەوەی خانزادی ئەویندار ببینێ، هەزار و حەوسەد ماڵی باڵەکی بەجێ دێڵێت، خانزادیش جارێکی تر تەنیاباڵ و بێ یاوەر دەمێنێتەوە.
لاس دەگەڕێتەوە، نۆکەرەکان بەڵێن دەدەن بە خەزاڵ، خانزادی نەدی و گەڕایەوە. لاس شەو بە کەیف و خۆشی لە ئامێزی خەزاڵ ڕۆژ دەکاتەوە. سبحەینێ خەزاڵ زویر و زگارە. لاس هۆکارەکەی دەپرسێ. دەڵێ پەیوەندی بە تۆوە نییە. لاس پێداگری دەکا، خەزاڵیش پاش ئەوەی تۆزێ دەست دەستی دەکا دواجار دەڵێ:
"چ بکەم ئەوەیش بۆ من دەبێتە خەم، ئەمن بابان وێرانێ
پێیان گوتم: گوڵی شۆڕانێ هەن لە چلپلەی عومانێ"
خەزاڵ داوای "گوڵی شۆڕان" دەکا کە لە چیایەکی هەڵەمووتی عومانە. لاسیش بڕیار دەدات بە هەر قیمەتێ بووە ئەو ئاواتەی یار جێبەجێ بکات. دەڵێ:
"یای خەزاڵ! بزانە چۆن کارانت بۆ پێک دێنم
یان سەری خۆم نایەنمەوە، یان گوڵی شۆڕانت بۆ دێنم
خۆم دەسپێرم بە خوڵا و بە جەباری
یا سەری خۆم دادەنێم یا گوڵی شۆڕانێ دێنم بە دیاری"
بەڵام خانزاد و هەموو خزم و کەسوکار دەڕۆن و لەسەر ڕێگەی لاس چادر هەڵدەدەن تا بەشکوو بتوانن بەر بە لاس بگرن و پەشیمانی بکەنەوە. تکا دەکەن و دەلاڵێنەوە هەتا دەست لەم سەفرە پڕ لە مەترسیە هەڵبگرێت. خانزاد پێی وایە گەرەکیانە لاس بە کوشت بدەن. بەڵام لاس بەقسەی عەشیرە و دڵسۆزانی ناکات. تەنانەت دای بەلای خانزاددا و ئەوی نەناسیەوە. پاش ئەوەی خانزاد کارێکی پێ ناکرێ، ڕوو دەکاتە لاس و چەند جنێوی ناشیرین بە خەزاڵ دەدات. بەڵام لاس لەسەر ڕۆیشتن سوورە و بەرەو "چلپلەی عومان" بە ورەیەکی پۆڵایینەوە وەڕێ دەکەوێت. سەرەنجام لاس دەگاتە جێ، لەوێ ڕووبەڕووی چوار دێوی کەڵەگەت دەبێتەوە. لەگەڵ خۆی دەڵێ دەبێ ئەوانە بکوژم و سەرکردەکەشیان پێ بزانێ. سێیانیان دەکوژێ و گوێی چوارەمینیش دەبڕێت و دەینێتە مشتی و هەواڵ دەنێرێ بۆ سەرۆکی دێوان کە ئەو بۆ "گوڵی شۆڕان" هاتووە. هەموو دێوەکان دێنە پێشەوە. لاس دەڵێ یان دەبێ لەگەڵم شەڕ بکەن یان چل گوڵی شۆڕانم بۆ بێنن. هەموو دێوان و پاشاکەیان لە ورە و نەعرەتەی پاڵەوان دەترسن، ناچار ملکەجی خواست و ئازایەتی لاس دەبن. چەپکێک لە گوڵی شۆڕان بە قەیتانێکی ئەبریشەم دەبەستن و دوو دەستی پێشکەشی لاسی دەکەن. لاسیش سەرکەوتووانە بەرەو ماڵ بەڕێ دەکەوێ. لەسەر ڕێگا دەگاتەوە چادری خانزاد و عێل و خانەدانی خۆی. خانزاد دەڵێ ئامۆزا گیان! بەقوربانت بم گەلێک ماندووی، وەرە لەکن من چۆڕێک ئاو و پاروە نانێک بخۆرەوە. لاس دەڵێ چون جنێوت بە خەزاڵی بەڵەک چاو داوە هەرگیز نان و ئاوی تۆ ناخۆم. خانزادیش ئێرەیی بەو هەموو خۆشەویستییە دەبات و دڵشکاو ڕت و نفرینی هەردووکیان دەکا. دەڵێ:
"نازانی عێلاتی خۆت ئەوا بە دووت دەگری؟ هەڕۆ، بڕۆ، ڕەبی تیری چڵکنان بتگری
جەدی پێغەمبەری نەفسی پیرخدری
یای خەزاڵ ئەو گوڵانەت بەساغ و سەلامەتی لی وەرنەگری"
پاش ئەوەی لە خانزاد جیا دەبێتەوە دەگاتە دوو ڕێیانێکی چارەنووسساز، ڕێگایەکیان چوار ڕۆژ دەخایەنێ بەڵام سەلامەت و پارێزراوە، ڕێگایەکی تریان شەو و ڕۆژێکە، لە وڵاتی "چڵکنان" ڕەت دەبێ، پڕە لە مەترسی و شەڕاشۆیی.