پەندی پێشینیان
3.3K subscribers
17 photos
3 videos
186 files
91 links
هەوڵێکە بۆ کۆ کردنەوەی ئەو پەندانەی دە ناو دیوانی شاعیران دان؛ تەقەللایەکە بۆ نووسینەوە پەندەکانی پیرەمێردی نەمر و مەلا غەفووری دەبباغی.

ئەدمین👈

@Kamalrahman
@Taher
http://@taherghasemy7.gmail.com
لینکی کاناڵ👇
Download Telegram
Forwarded from کۆنەواری شاری سەقز (adel savabi)
Audio
چیرۆکی رۆستمو سۆهراب
بشی دو
کۆنه واری شاری سه قز👇👇
@mejooysaqqez
🔸بەشی [۲۹۷].

قنگ مناڵی خۆی ئه‌دڕێ خه‌ریکه‌
کاکم له‌ داخی مناڵی دیکه‌.

به‌و که‌سه‌ بێژن که فێری سواڵه‌
زیاد له‌ ئه‌ندازه ڕوو هه‌ڵمه‌ماڵه،

ده‌س درێژ مه‌که‌ بۆ چینی نامه‌رد
با دڵی مه‌ردیش لێت نه‌بێته‌ به‌رد.

به‌ قوونی خاوێن گرتت ڕه‌مه‌زان
خۆ حازر که‌ بۆ ڕۆژووی شه‌شه‌کان.

پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور
دەبباغی.
👇👇👇
@pandakanipiramerd
🔸لەگەڵ هەموو هاوزمانانم، کە دە ڕووداوی بوومەلەرزەدا تووشی ئەم کارەساتە هاتوون، هاوغەمم. داوا دەکەم لە خوا گەورە درووی ڕەحمەتیان بۆ بکاتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

ھەر لە زاخۆ ھەتاکوو کرماشان
پـرسەیە، ماتەمە، بەخۆدادان

لە شنۆوە ھەتاکوو سەنجابی
تووشی کوردێکی بێ‌کەسەر نابی

ھەر لە ھەولێرەوە ھەتا پاوە
نەتەوەی کورد پەشێوە، تاساوە

جا چلۆن دڵ بەخەم نەبین، نەگرین
جا چلۆن کۆڕی شینی بۆ نەگرین

مامۆستا هێمن
پەندەکانی پیرەمێرد،بەشی(۳٥۲)

ئەگەر نەیەوێ ساحیب دیوەخان
نایەڵێ زەمی خەڵک بێتە مەیدان

خۆ هەر ئەو ساتەی کە غەیبەت کرا
بۆ خاوەند غەیبەت بە دیاری برا

ئەگەر ئەم حاڵە ئیتر بەس نەبێ
هیچ کەس بەهیوای دۆستی کەس نەبێ

ئەم خەڵکە بۆیە زستان دڵ نەرمە
بەزستان خاکی سرووشتمان گەرمە

خاک دایکە بۆیە بۆمان دڵسۆزە
ئاگر باوکە بۆیە بەسۆزە

چی بکەین! باوکمان جینسی خەشینە
دایک بە دەستیەوە دایم غەمگینە

مەڵێن کە ئادەم حەوا تەفرەی دا
خۆی وا نەبوایە چی دەکرد حەوا

ئەوی بە قسەی ژن تەفرە ئەخوا
ئەوە پێی دەڵێن: فەقیر خوا

هەرچی بەعەقڵی خەڵکی تر ئەکا
مەقەس بە زۆری پەنجە کار ئەکا

بەڵام شەیتانی ئینسان ئینسانە
با ئاغام پاشام تەفرە ئاسانە

خۆزگە ئەوانەی پیشەیان وایە
جارێکیش بوایە بدرایە

نوشست نایێنی لەگەڵ پیاو چاکا
کەچی ئەیبینی کەس ڕووی تێ ناکا

لە لای هامڕازی قسەخۆشەکان
غەیبەت خۆشترە لەدەنگی قورئان

مانگی ڕەشەمێ شوکر بەسەرچوو
مڕمیاو مڕمیاوی داوودمان لاچوو

دەرخۆنەی سەری دیزە لاچووە
ئەڵێن: پشیلە سوور کەتنی کردووە

سەگ لە پشیلە بەوەفاترە
کەچی پشیلە قەدری زیاترە

چەن خۆشە لەگەڵ یاری باوەفا
ڕابوێری دائیم بە زەوق و سەفا

گەردی چڵوچۆت لەدڵ نەنیشێ
با دوژمن باری خەفەت بکێشێ

هەزار بانقەنۆت ئەوە نایێنێ
دۆستی دڕکێکت لەپێ دەربێنێ

پیرەمێرد،لاپەڕە ۱٥۹و۱٦۰.

@pandakanipiramerd.
Audio
شیعر،هەوری ڕەش
شاعیر غەیاس مەریوانی
@chyshtiMchawrkurdistan
چێشتی مجێور کوردستان
پەندەکانی پیرەمێرد،بەشی(۳٥۳)

خوا کە شەو دێنێ ڕۆژ ئەباتەوە
پەردەی تاریکی دائەداتەوە

مەبەستی وایە کە بۆ بەیانی
ڕۆژت لێبووەوە قەدری بزانی

هەندێ بەتینێ یاخۆ،بە قینێ
شەمشەمە کوێرەن چاویان نابینێ

هەندێ وەک چاوی نەشۆراو پیسن
خەرجی شیاکە و کوتانی لیسن

هەرقینت هەڵسێ وفنجان بشکێنی
بۆ پیاڵەیەکی چا دادەمێنی

خۆ دڵ شکاندن لەوە خراپتر
ڕۆژێ ئەتکوتن وەک جاوی گازر

خۆزگە پیاویش وەک شەراب بوایە
بەکۆنی نەشئەی زیاتر بدایە

کەچی من کۆن بووم بووم بە سەرەویر
پیم ئەڵێن: "اخرج یا زوج الکبیر"

ساڵە وساڵ زەوی نوێ ئەبێتەوە
گژ وگیای لەگەڵ ئەبووژێتەوە

کە زستان ڕۆیی ئیتر نەورۆزە
بولبول لە عەشقی گوڵ‌دا بەسۆزە

بەشی دووساڵمان لە نەورۆز دایە
یاڵڵا کوڕ کاڵ ساوەرنە کایە

موحەرڕەم شینە وسەفەر داوایە
هەر ڕەمەزانە جەژنی لە دوایە

خوا قەدری"قەدر" ی خستە ڕەمەزان
وەک کوردە نەیکەن بە خواستی ژنان

بامانگێ چاوی شەیتانمان کوێر بێ
لەناو خۆمان دا پیشەمان خێر بێ

ئەگینە تەوری"نادر ئاوێنە"
بۆ گۆشت بە"خەلە" حەقەوەسێنە

پیرەمێرد،لاپەڕە ۱٦۱و۱٦۲.

@pandakanipiramerd.
پەندەکانی پیرەمێرد،بەشی(۳٥٤)

ئەوی پەل وپۆ ئەکوتێ لە ئاوا
مەلە نەزانێ دیارە خنکاوە

ناگەیتە قۆناغ ب کنگە خشکێ
بە لیسی کوێری نیشان چون ئەشکێ

گوریس کێشەکێ بۆ ناوخۆ نابێ
کێشەکەی بۆناوخۆ نابێ

تەجرەبەی زۆرت بۆ خەڵکی لابێ

ئەوانەی فێر دەوەن بە ئاشن
باراش هاڕ دراو ئەوان لە پاشن

بۆ سەروپێی ماڵ جوێ بکەیتەوە
لە سفرەی مێردان جێت نابێتەوە

بۆتۆڵەی قەومت کە کەم رەگەز بێ
ئەبێ بەتورکی"وردم دویماز" بێ

دوکتۆر لە برین تیریش دەبینێ
ئێشی برینت هێشتا ئەمێنێ

کە تۆ بە چەپۆک کوێت نەیێشێ
لاپورەیش هەڵسێ پیاتا دەکێشێ

کە بۆ هاوخوێنت، خوێنت نەجۆشێ
پەچەی بەدنامی ڕووت دادەپۆشێ

یا لە ناو خوێشا ناحەزی یەک بن
لە ڕاتی دوژمن دەست بە کوتەک بن

ناکەس بە پیاوی بێ دەست خەڕۆیە
ئەمڕۆ لە متە وسبەی لە تیە

سەر ودەست وپێ هەمووی یەک لەشە
لە ناو عەشرەتا ئەڵێن: ڕەش ڕەشە

بەم زیق وزاقە وبەم داو"لمبازە"
تەلە زیتکەمان هاکا ترازا

کە لەچاڵ وکۆسپ ورد نەبینەوە
ئەمجار کە کەوتین هەڵناسینەوە

ئەوانەی مەعنای پەندی پێشینیان
بە پێچەوانە دەخەنە مەیدان

تا لەخۆیان دا چشتێ شک نەبەن
دای نەتەکێنن وەک گوڵۆڵە بەن

پیرەمێرد،لاپەڕە ۱٦٤و۱٦٥.

@pandakanipiramerd.
Forwarded from هێمن و هەژار موکریانی (زانیار دوڕگە)
🍂لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

🍂بەشەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بەڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

🍂زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

🍁لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

🍂دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەو ڕووی دوژمنانم
بەخاکی تۆ دەمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

مامۆستا هێمن

@hazhar_mokryani
پەندەکانی پیرەمێرد،بەشی(۳٥٥)

ناوێرن بڵێین پەندی پێشینیان
لەترسا ئەڵێین: چیرۆکەی ژنان

خاتوو زەمهەریر شینی چلەی کرد
ئەویش لەپاش ئەو زوو تەشریفی برد

ئینجا کەوتینە بورجی پیرەژن
مەگری پیرێژن ڕێوی کردە کون

بەفروهەڵەکۆک بە بای نهێنی
لە لای چەرخی پیر کەوتنە خوازبێنی

کەچی بەفرەکە زوو تووایەوە
شایی ئەو جووتەش هەروا مایەوە

هەرچەند لە تاسەی دووری تەورۆزدا
بەگڕی بێ گڕ دل هەڵپڕووزا

بەڵام قەیدناکا خۆ هەربارانە
نیسان سەیرانی گردی یارانە

"پواسان داوریل" ئەوا هاتەوە
خومی جوولەکەیش شێواوەتەوە

هەردووکیان ئێستا برەویان کەمە
وەک نەورۆزێکە کەوتبێتە شەمە

پێش نیسان هێندە درۆ کراوە
هەمانە تڕی وای تیا نەماوە

سێ شەش دوو لاقی قورسی شکاوە
شەشەکەی تری بۆخۆشی ماوە

کنگری دەشت وشاخ پێگەییوە
دنیا بۆ ئێمە ماستی مەییوە

دۆهات برەوی ماستاو نەماوە
تەشی رستنیش وەک ریسی خاوە

"بسم اللە" مان کرد بەدڵێکی ساف
جنۆکە هەموو ڕوویان کردە قاف

هێشتا نەمردووم نەیان ناوم گۆڕ
پێم ئەڵێن: مردووی بەشی زیندەخۆر

تێنەگیشتم بەکێیان زانیم
ڕەنگە وا بزانن کە کوڵە نانیم

پیرەمێرد،لاپەڕە ۱٦٦و۱٦۷.

@pandakanipiramerd.
پەندەکانی پیرەمێرد،بەشی(۳٥٦)

هەندێ کەس خۆیان کردووە بە ژاپۆن
دەست ئەوەشێنن پێت ئەڵێن پاردۆن

توێش کە لەوانە فرسەتت زانی
پیاکێشە وبڵێ منیش نەمزانی

کیسەڵ دووپشکی ئەپەڕادەوە
چزووی له پشتی چەقاندەوە

پرسی:چی دەکەی؟ هەی بەد کردەوە
وتی:چزووی خۆم تاقی کردەوە

درۆیشی ئەکرد خووی ئەسڵی وابوو
ئەگینە قینی چی لە دڵا بوو؟

بەدووپشکیان گوت: زستان ناتبینین
وتی:زۆر قەدرم دەگرن بە هاوین

بۆچی بە دووپشک بڵێن بێ‌عارە؟
هەروامان هەیە زستانیش دیارە

هەڵەبجە ڕاوی بەرازی باوە
"یەکانە" ی ئەملا هێشتا هەر ماوە

مشک وبەراز وکوللـەمان زۆرە
هێند بێ‌ئینسافین نایکەین بە نۆرە

زەردەواڵەیەک ئەگەر بکوژی
خورمای شیرینی بەهەشت ئەمژی

زەردەواڵەمان ئاورووژاندبوو
خوا پاراستینی شاریان لێ تێک چوو

فیشەکی"هەوا" زو ئەکوژێتەوە
جاران بۆمبایان ئەبرد بۆماسی
خوای ماسی، بۆمبا کەوتە کەساسی

قەشە ومالووم وگەچ وکەچ ناسی
کەوتوونە کوورەی مەلای هەیاسی!

زەمانێکیش بوو کە ئەتگوت بۆمبا
بەند نەدەبووی تا بەندەر گەی بەمبا

ئێستا ئەو هەورە نەما،هەساوە
لەعنەت لەو کەسەی لە،خەڵکی داوە

پیرەمێرد،لاپەڕە ۱٦٨و۱٦۹ .

@pandakanipiramerd.
Forwarded from "Nasr"
Audio
🌹هۆنراوەی مامۆستا سەید عەبدوسسەلام
🌻تابلۆی مەرگی کوردان
🔶كاناڵی مامۆستا سید عبدالسلام محمودیان
@mamostamahmodian
🔸بەشی [۲۹۸].

هه‌ر که‌س چووه ده‌ر له‌ لێباسی خۆی
ده‌بیسێته‌وه‌ ده‌نگ و باسی خۆی.

له‌ کۆی بی، ڕۆزی خۆت ده‌گاته‌ ده‌س
وا مه‌شهووره‌ که‌س ناخوا ڕزقی که‌س.

له‌م په‌نده‌ بۆچی لالوت و په‌رتی؟
تازه‌ هات، کۆنه‌ په‌ڕیوه‌ شه‌رتی.

هه‌روام ناسیوه‌ ئه‌و چاو نه‌زێره‌
تا نه‌خوا تێره‌، قه‌ت ناڵی سوێره‌

پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور
دەبباغی.
👇👇👇
@pandakanipiramerd
Forwarded from Deleted Account
Audio
Forwarded from Deleted Account
بەنێوی خودای گەورە و دلۆڤان

هاتنی مانگی پیرۆزی ربیع الاول" مانگی مەولودی پێغەمبەر"علیە الصلاة والسلام" لەتەواوی موسڵمانانی دونیا پیرۆز بایی دەکەم وهیوادارم ڕێگەی ئەو خۆشەویستە بگرینە بەر چاومان ولەسەر ڕێگەی ئەو خۆشەویسته لانەدەین ان شاءاللە،،، شێعری مولای صل وسلم دائما ابدا ،شێعر شرف الدین ابوبکر البوصیری و شێعری طلع البدر علینا ،،، لە خۆشترین شێرەکانن لە وەسفی پێغەمبەری نازدار علیە الصلاة والسلام.
Forwarded from Deleted Account
أنت شمس، أنت بدر/أنت نور علی نور
Forwarded from Deleted Account
39
39
Forwarded from Deleted Account
طلع البدر علینا