Whispers of Nova
164 subscribers
178 photos
6 videos
1 link
{﷽}

Soft words. Loud feelings.

Tiny sparks of thought from a quiet star.

Follow the whispers... they might echo in your soul.....
Download Telegram
«تەنیای ترسناک نیە
ئەو تەنهایە ترسناکە ! بێ ئاگا بیت لە خوا»


#نــــۆڤــامــﹳ
❤‍🔥10🔥32👍1
کاتی گیرابونی نزایە :)
دوا کاتژمێری ڕۆژی هەینیە ، ئەم کاتە زێڕینە لەدەست مەدەن '

«ئیلاهی بە ئاواتی دڵتان بگەیەنێت و دڵخۆش و لەشساغ و کامەران بن »
13🔥1🕊1
ژنێک هات بۆ ماڵمان نەمدەناسی بەس ئەو منی دەناسی زۆر پرسیاری دەکرد لێم بێ ئەوەی دایکیشم بیناسێت نازانم چ کەسێک
ناونیشانی منی دابوو پێی دەستی کرد بە قسەکردن
"چی بێت لە ئێوە نهێنی وتیان ئەمە ماڵی بێوەژنەکەیە"

ئەبینیت ئیتر نازناوم بەسەردا سەپێنرا بووم بە بێوەژن! بەو گەنجێتیەوە تەمەنی بیست و یەک ساڵە بێوەژن بوە دایکم دڵی پڕ بوو بەسەر خۆیدا نەهێنا ، ملوێنێک لە وشە لە ناو گەرومدا خنکاون ناتوانم یەک وشەش بڵێم ئیتر بێ هەست بووم لەم دنیایە ، ئێستا ئەزانم بۆ هەمیشە تەڵاق بۆ ئافرەت وەک کۆتایی ڕێگاکە وایە ؟ هیچ کات بەسەر پیاوەکە ناسەپێت کە بێوەپیاوە، بەڵام بە ژنەکە دەوترێت بێوەژن گەرچی حەقیش بێت ژنەکە ڕاست بێت ئێشتا خەتای ئافرەتەکەیە !

"بەڵێ ئێرە ماڵی بێوەژنەکەیە ڕاست هاتوویت"
ئەوەنە ئەو ڕستەیە قورس بوو لەسەر زوبانم هەستم دەکرد دەمخنکێنێ وەک خەڵوزیی گەش وابوو لە سەر زوبانم بەڵام ئیتر قایل بووم !



#له‌_ڕۆمانی_هه‌ناسه‌دانی_مه‌رگ
ئێشتا چاپنەکراوە
#نــــۆڤــامــﹳ
10
لە مناڵیەوە تا ئێستا حەسرەتی زۆر شتت ماوەتەوە لە دڵما دە ئاخر چۆن نەبم بە کچێکی بێ دڵ ، نەنکم لە باوەشما ڕۆحی دەرچوو ئەو کەسەی پێم دەوت دایک »
مناڵێکی دە ساڵان بووم کاتێک نەنکم حەوت ڕەنگی روخساری گۆڕا ، دە ئەو زۆر گەنج بوو تەمەنی تەنها ٤٢ ساڵ بوو هەمیشە قژی بە کاری سویدی دەبڕی
ئەسڵ سابونکەرانی سلێمانی بوو . وشەکانی ئاوێتەی ژیان بوون

بیرم دێت مامم بورایەوە پورم فڕاندیان بۆ نەخۆشخانە ئەوان دایکیان لەدەست دا بەڵام کەس نەهات بەلامەوە کاتێک فرمێسک و خوێنم تێکەڵ کردبوو جەستەی نەنکم لە کۆشما بوو . نەنکم هەمیشە فێری کردم ئافرەتی ڕاستەقینە ئەوەیە داوای ئاڵتون و پارە نەکات بەختەوەری ژیانە
فێری کردم لە کوێدا کچ بم لە کوێدا پیاو بم »
هەمووان ڕاهاتن لەگەڵ نەبوونی نەنکم پاش سێ مانگ ژنێکی تر جێگەی نەنکمی گرتوە ئەو جیاواز بوو لەو ! ئەو خەلکی هەولێر بوو هەموان بە دایە بانگیان دەکرد من بە زۆریش نەمتوانی پێی بڵێم داپیرە ؟ـ

ئیتر من ئە کچە نەمام کە بووم چیتر سەردانی ماڵی نەنکمم نەکردەوە وەک میوانێک دەڕۆشتم دە ئەسڵەن ڕقم لە خودی هەولێریش بویەوە من غیرە دەکەم لەو شتانەی خۆشم دەوێن ئەو جێگەی نەنکمی گرتەوە بەڵام لە دڵی من وانەبوو لا من ئەو هەبوو؟ من هەر وشەی کتێب بەکاردێنم ئەو بە هەولێری قسەی دەکرد دەگریام لێی تێ نەدەگەیشتم دە من ڕقم لە هەولێر نیە بەس ئەو هەستەی کە منی داگیر کردوە وای لێ کردوم
من وەک نەنکمم ئێوەش وەک ئەو بن ئەو بێوچان باش بوو !



#لە_نوسینەکانم
#نــــۆڤــامــﹳ
9😢2
باوکم لێی دەدام و دایکم ڕزگاری دەکردم لەژێر دەستی .
لەدڵی خۆمدا وتم:
باوکم هەڵوێستی چی دەبێت ئەگەر ڕۆژێك دایکم لێیدام ؟
بۆئەوەی توڕەیی دایکم ببینم بڕیارمدا لەدایکم یاخی بم،
ڕۆژێك پێی وتم: بڕۆ لەبازاڕ شیر بکڕە، نەڕۆشتم.
کاتێك دانیشتین بۆ نان خواردن وتم نانی زیاترم دەوێ .
داوای لێکردم لەسەر کورسیە بچووکەکەم دانیشم و نانەکەم بخۆم، بەڵام من خواردنەکەم بەسەر فەرشەکەدا ڕشت و بەئەنقەست جلەکانم پیس کرد .
بەزمانێکی توند قسەم لەگەڵ کرد، چاوەڕێ بووم بەتوندی لێم بدات .
بەڵام ئەو بەتوندی لەباوەشی گرتم و وتی: چیتە کچم؟ خۆ نەخۆش نیت؟
لەوکاتەدا فرمێسك بەچاومدا هاتە خوارەوەو دڵنیابووم پێویستم بەوەنابێت باوکم لەژێر دەستی دایکم ڕزگارم بکات . "
12😢3
رۆژێک دێت،
کە تۆ ئەو کەسە دەدۆزیتەوە و دەیبینیت کە ئامادەیە دووریەکی یەکجار زۆر ببڕێت تەنها بۆ ئەوەی یەک زەردەخەنە بخاتە سەر لێوەکانت .
ئەو کەسە دەدۆزیتەوە کە کارەکانی لەگەڵ قسەکانی یەکدەگرنەوە .
کەسێک کە بەردەوام ئەوەت بیردێنێتەوە کە تۆ چەندە بەنرخیت و بەردەوام گرینگیت پێدەدات .
کەسێک کە لە سۆزت تێدەگات، وە لە بێدەنگیەکانت تێدەگات .
کەسێک کە شکۆی تۆ لەسەروی خۆیەوە دادەنێت .
کەسێک کە ئامادەیە خۆی بدۆڕێت بەڵام تۆ نەدۆڕێنێت .
کەسێک کە هەمیشە سوپاسگوزارە بەوەی
کە تۆ بوونت هەیە .
کەسێک کە ڕەنگە ماندووببێت بەڵام هەرگیز جێتناهێڵێت .
کەسێک کە هەڵە و درزەکانت
دەبینێت بەڵام هێشتاش هەر تۆی خۆشدەوێت .
ڕۆژێک دێت تۆ ئەو کەسە دەبینیت،....ڕۆژێک دێت:)
12👌2🕊1