"زۆر بیرکردنەوە دەمخنکێنێ پەڕشم دەکات پارچەکانم وێران دەکات بە هەر بوارێکدا بیرکردنەوەی زۆر خنکێنەرە بۆ جەستەم بۆ دەرونم ...
لەم دونیادا وام لێ دەکەن بە حەسرەت بم بۆ کەمێک ئارامی مێشکم . چاوەکانم پرتە پرتێتی لە کاتێکا دڵم هێواش هێواش بە خاوبونەوەی فکرکردنەوەکانی مێشک وەڕاو دەنێن "
#نــــۆڤــامــﹳ

❤8😢2💔2
ژیان درەندەیە لەگەڵ هەمومان کەس بە ناسکی و گریان هیچی بەدەست نەهێناوە تا دەتوانن دڕ بن لە ژیان
❤6👌2
Whispers of Nova
جــــەژنـــتـــانــــ• پــیــرۆز'🤍 جەژنتان پیرۆز هەمیشە کەیف خۆش و دڵشاد و دەرون ئارام بن داواکارم لە خاڵقی ئەرز و ئاسمان ئەم جەژنەتان بۆ بکات بە مایەی دڵخۆشی و کامەرانی• داواکارم لە خودا دڵتان خۆش بێت و لە قوڵایی دڵخۆشیدا نقوم بن . «پیرۆزبایی جەژن لەدوای…
؛ جەژنتان پیرۆز بێت ؛
پیرۆزبایی جەژن لەدوای نوێژی جەژنەوە دەکرێت بۆیە هەمیشە پێم خۆشە لەم کاتەدا جەژنە پیرۆزە بکەم وەک بۆنەیەکی ئاینەکەم ڕایگەیەنم»

❤7
هەندێک جار لە ژیانت مرۆڤانێک زۆر گەورە دەکەیت تا تۆ تێک بشکێنن وردت بکەن!'
❤4👍2
کاتێک یەکەمجار دڵم شکا زۆر هیلاک بووم هەستم دەکرد هەڵناستمەوە دەمرم بەس ئێستا هەموو ڕۆژ دەشکێت ئاسایە ڕاهاتووم لێی
💔6👍1🕊1
ئەوەی لە کاتی توڕەی ئازیزێکم پێم کرا بۆ چرکەیەکیش بە بیرما نەدەهات!
با توڕە بن جا دەزانن ئازیزت نین ....
با توڕە بن جا دەزانن ئازیزت نین ....
💔3👍1😢1
دەزانم دڵت خوێنی لێ دێت !
دەزانم حەز دەکەیت کەسێک بویتایە هیچ ئازیزێکت نەبوایە !
دەزانم چ سەختە ....
سروشتی ژیان وایە چەرخی ژیان وا دەسوڕێتەوە دەبێت بمرین یان بژین بەجێ بهێڵیت یان بەجێ هێڵدراو بیت
دەبێت بگریت یان بگریەنیت
ژیان خۆی وایە بەڵام خودای گەورە سەبوریت دەداتەوە
(حَسَبْنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ)
زۆر قورسە لەسەر زمان بەڵام ئەو کەسە دەیباتەوە کە بیڵێت لەو کاتەی دنیا بەسەریا ڕوخاوە

💔3👍1😢1👌1🍓1
«هیچ کات هەبوە....
بەدەم پیاسەکردنەوە مرۆڤێک ببینی لەبەردەم سەیرکردنە تیژڕەوەکانت تنۆک تنۆک فرمێسکی خوێناوی لە چاوەکانی بترازێت!
هەناسەدانی سوار بێت!
بە فرمێسکە خوێناویەکانی نیگایەکی سواڵکەرانەت پێ ببەخشێت دنیایەک لە ئازار لەو سەیرکردنە هەبوبێت ، جەستەی شوێن چنگی خوێناوی بێت لەبەردەمت بتوێتەوە تۆش هیچ کارێکت لەدەست نایەت بۆی بکەیت !
تەنها چاوی تێ دەبڕێت چۆن فرمێسکە خوێناویەکانی چاڵایی لە روخساری دروست دەکەن ، هەناسەی بە داخ بداتەوە لەو هەناسە برکانێک لە ناخی هەبوو بێت .
ڕابکەیت بۆ داوای هاوکاری بە هەرشوێنێک ڕادەکەیت دەگەیتەوە ئەو شوێنەی کە نیگای سواڵکەرانەت پێ ببەخشێت ؟ وەک ئەوەی زەوی بخولێتەوە لە بەردەم ئازاری ئەم کەسەدا دەتگەیەنێتەوە بە هاوارەکانی ! هیچت لەدەست نایەت بۆی بکەیت!
بێ چارە سەیری وردبون و توانەوەی دەکەیت کە چۆن ژیان دڕەندانە ئازاری ئەدات تەنگەنەفەس ببێت بۆ تۆزێک هەوا سیەکانی تەسک بێتەوە کۆتا حەسرەت لە چاوەکانی دەتکێت .
تێ دەگەیت دەبێت زۆر کەس وردبوونی ببینیت ! چی گەر ئەو کەسەی هەناسەی مەرگی دەداتەوە خۆت بیت !مەرگی خۆت بخۆیتەوە لەبەرچاو خودی خۆتدا !»

💔2👍1🔥1😢1
Whispers of Nova
هەست دەکەم ئیتر ناتوانم بنوسم نە حەوسەڵەیی جارانم ماوە ، نە هەستێک بۆ نوسین ....' هەرگیز نەمدەزانی ئەم بارودۆخە تواناکانم دەکوژن
چەند ڕۆژێکە ئاشقی نوسین بومەتەوە
گەر نوسین نەبوایە چیم بکردایە
گەر نوسین نەبوایە چیم بکردایە
💔3⚡1👍1🕊1
بیرم دێت؛
" تەمەنم حەوت ساڵ بوو ، شەوێکی هاوین بوو لە ماڵ نەنکم بووم
بە پێکەنین و نانمان دەخوارد زۆر هار بووم بە منداڵی پورمم تەواو توڕە کردبوو بۆ ترساندنم کەوچێکی کردە سەر تەباخەکە وتی ئاقڵ نەبیت داخت دەکەم
وەلێ من مەکر باز بووم زۆریان خۆشدەویستم دەمزانی هیچ شتێک لە گۆڕێ نیە کە تەباخەکە کوژابووە
ئەو کەوچەکە داخکراوەم برد بۆ براکەم دەمزانی گەرمە بەس دەترسام خۆم تاقی بکەمەوە ئەویش پێنج ساڵ بوو وتم من تاقیم کردۆتەوە با بۆ تۆشی تاقی بکەمەوە براکەمم داخ کرد بۆ یەکەم جار ......
دەگریا دەیوت فێڵت لێ کردم من نەمدەزانی بەوجۆرە گەرمە کە تا ئێستا شوێنەکەی دەمێنێتەوە لەسەر دەستی
ئەو شەوە کەس لۆمەی منی نەکرد بۆ ئەوەی وام لە براکەم کرد هەمووی دەیان وت بۆ سیقەت پێ کرد "
《گەر دەستیشتاند سوتا کەس ناڵێ کێ دەستی سوتانی پێت دەڵێن کە زانیت گەرمە بۆ نزیکی کەوتەوە》 وەک پەیوەندی حەرام

😁3👏1🤯1💯1
خودایە لە ئازیزانمان خۆش بە بە ڕەحم و سۆز و بەزەیی خۆت ئێمەش بەوان شاد بکە ژیانکردن سەختە مردنە ئاسانتر بوە '•!
⚡2👍1🔥1😢1💔1🍓1
مرۆڤ بونەورێکی زاڵمە؛
کە زانی خۆشت ئەوێ ئەو هەستەی دەبێت بتکاتە دیل و کۆتی خۆی کۆنترۆڵت بکات جا وردت بکات تا خۆشت پارچەکانت نەدۆزیتەوە ...
کە خۆشتان ویست با نەزانن'!

⚡2🕊2❤1🔥1🍓1