Whispers of Nova
164 subscribers
178 photos
6 videos
1 link
{﷽}

Soft words. Loud feelings.

Tiny sparks of thought from a quiet star.

Follow the whispers... they might echo in your soul.....
Download Telegram
ئاهو ناڵەی کێ لە چاوەکانمی کوێر کردوە ؛

تۆ بڵێی هی حەسرەتی مناڵیم نەبێ ، کاتێک بە تکاوە داوام لە خودا کرد
هەرگیز نەخەوم تا هەر یاری بکەم.........




#نــــۆڤــامــﹳ
15
هەندێک جار ڕێگای گەیشتن ؛
بە ئاواتەکانمان زۆر سەختە هەر پێشی دەگەین.

هاوڕێیەکم هەبو 'هەموو ئاواتی بەدەستهێنانی کۆلێژی پزیشکی بوو .
هەمیشە دەهات و باسی داهێنانەکانی بۆ ئەکردم کأنما
بوو بە دکتۆر ئەنجامی بدات نمرەی وزاری هاتەوە
ئەو کۆنمرەی ٨٧ بەدەستهێنابوو
خەون بوو بەدەستهێنانی کۆلێژەکەی

وتم ئەچم بۆ ئێران تا ببم بەدکتۆر دکتۆرەکانی ئێرانیش دانپێدراو نین لێرە !
دوای دوو ساڵ
لە خوێندنی لە ئێران کۆرۆنا هات خوێندکارانی دەرەوە دەهاتنەوە کوردستان

ئێستا لە زانکۆی سلێمانی بەشی طوب خوێندکارە


#نــــۆڤــامــﹳ
12
دەزانیت؛

- تەنیا ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت کەسێکت چەندە خۆشدەوێ چیە؟

+نا.

-ئەوەیە لە نزاکانتا ناوی بهێنیت!

'نۆڤا'
18
پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم ـ فەرموویەتی :
بەڕۆژووبوونی ڕۆژی عاشوڕا ، ئومێدم وایە ببێتە کەفارەتی گشت تاوانە بچوکەکانی ساڵی ڕابردوو

پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم  :
ئەگەر بمێنم ساڵی داهاتوو نۆیەمیش بەڕۆژوو ئەبم ان شاءاللە .

پێنج شەممە 2023/07/27  تاسواعا(9محرم)

هەینی 2023/07/28  عاشوراء(10محرم)
14
ئەزانن چی؟

+بڕواکەن دەزانم چۆن ئەکتیڤی ئەکاونتەکەم بفڕێنم !
+ئەتوانم فێڵتان لێ بکەم و هەڵتان خەڵەتێنم!
+بۆ دوو ڵایک و کۆمێنت بۆچی خەڵک بە گەمژە ناوزەند بکەم !

ئەتوانم هەر وێنەی خۆم لێرە دانێم بە دەهەزار ئیفێکت و فلتەرە بڵێم بەیانیتان باش؟
بڕواکەن زۆر سادە و سانایە خۆ دەرخستن

زۆر ئاسانە نمایشکردن تا خەڵکی دەست خۆشیم لێ بکەن

بەڵام من لە نمایشکردن و دوڕووی ئەترسم ، بەخودا زۆر ترسناکە خۆم بە ڕویەک دەرخەم کە ئەسڵەن وا نەبم ئەو کات ببمە هەزار ڕوو'

هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێت بە خاوەن ئەقڵەکان '



#نــــۆڤــامــﹳ
17
تۆ بڵێی ئەو دایک و باوکە چ ئازرێکیان چەشتبێت؛

کە هاوار بەسەر منداڵەکەیان دەکەن و دەڵێن
"شەڵا سەگێکم بە خوێو بکردایە لە جیاتی تۆ"


#نــــۆڤــامــﹳ
11😢3
+ئەکرێت تۆزێک میهرەبانتر بن !•
لەگەڵم بە خودا من گەنجێکی بە ساڵاچوم!'


#نــــۆڤــامــﹳ
14
با ئێمەی مرۆڤیش صلوات بدەین لەسەر پێغەمبەری نازدار؛


«‎اللهم صّلِ وسلم عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ »





#نــــۆڤــامــﹳ
13
کاتی گیرابونی نزایە ;~

دوا کاتژمێری ڕۆژی هەینیە و دەی محرەمە'

ئەم کاتە زێڕینە لەدەست مەدەن '

+لەبەردەم خوداتا بپاڕێنەوە ،
با دواتر لەبەردەم بەندەیەکیا نەپاڕێنەوە+

«ئیلاهی بە ئاواتی دڵتان بگەیەنێت و دڵخۆش و لەشساغ و کامەران بن »


#نــــۆڤــامــﹳ
14
+دەنگی پێکەنینەکەتان زۆر بەرزە!
هێواش خۆشیەکانتان گوزارشت بکەن ، با وەک من لەدەستی نەدەن!




#نــــۆڤــامــﹳ
17
+ئەتوانم '
تۆ بە ئەندازەی باوەشێک قەرز بکەم ؟'



#نــــۆڤــامــﹳ
16💔2
+هێندە بەتەمەنێک ئەزمونم وەرگرتوە ،
ژیان چیترت لێم دەوێ؟




#نــــۆڤــامــﹳ
14
+کوردستان گۆڕستانی خەونەکەم و خۆشم دەبێت.





#نــــۆڤــامــﹳ
10😢4
+نەخۆش کەوتم بۆ دەیان ساڵ بە نەخۆشی مامەوە ؛)
چارەسەرەکەم باوەشێکی باوکم بوو پێم نەبەخشرا!

'قەدری باوکتان بگرن'




#نــــۆڤــامــﹳ
11😢5
+من و تەنهایی برادەرین'
تەنهایەکەم '
چنگی قایم کردوە لە ملم نینۆکەکانی تا قوڕقراگەم بردوە سێبەرەکەشی خنکانومی '
هەستێکی زۆر زەحمەتە

«هەموو کەست هەبێت و بێکەسیش بیت»

تەنهاترم لە هەموان '
تەنهاتریشم لە خودی تەنهایی چەقی تەنهایم




#نــــۆڤــامــﹳ
13😢5
+خۆشی من ؛نزیکبونەوەیە لە خودا.



#نــــۆڤــامــﹳ
14
بە بڕوای من ئەو کەسانەی گریان بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵک؛

موحیبەتیان کەمە بۆشایەکی گەورە لە موحیبەت لە ناخیاندا چەکەرەی کردوە،
بۆشایەک وەک ئەوەی لە خێزانەکەی نەویستراو بێت یان هاوڕێکانی نەیانەوێ '

بۆیە ئەمە پێویستی بەوەیە ئەو کەسە بەهێز بێت لاوازی کەسایەتیە دەیەوێ لە ڕێگەی ئەو چەکەی کە هەیەتی کە فرمێسکە هەستی خەڵک ڕابکێشێت

تا لای بمێننەوە نازی بکێشن ؛(
13