Whispers of Nova
164 subscribers
178 photos
6 videos
1 link
{﷽}

Soft words. Loud feelings.

Tiny sparks of thought from a quiet star.

Follow the whispers... they might echo in your soul.....
Download Telegram
لەوەیە ئەمە خۆپەرستانە بێت ؛

بەڵام هیچ کات حەز ناکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کەس بناسم ' هیچ کەس گەر کەسەکە زۆر بەناوبانگ و ڕۆشنفیکریش بێت •

هەر لەبەر ئەوەی پێم وایە تۆڕی کۆمەڵایەتی شوێنێکە کە هەموو مرۆڤەکان تێیدا جوانن پێم وایە لە دورەوە شایەتحاڵی جوانیتان بم لەوە باشترە لە حەقیقەتدا بە ناشرین و دزێوەکانیدا ئاشنا بم .

بۆیە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی بە تەواوی وجودبونمەوە ڕەتدەکەمەوە'

نامە لە هیچ ئەکاونتێکم مەنێرە جوابی ڕیکوێست نادەمەوە بۆ هیچ ڕەگەزێک . مەگەر پێویست بێت .
12🔥1
بیرم دێت؛

کاتێک نەنکم زیندوو بوو ڕۆژانی هەینی وەک جەژن بوو نەنکم هەموومانی کۆدەکردەوە لە ماڵەوە شلەی فاسۆلیا قەیسی و برنج و مریشک بوو دوای نوێژی جەژن هەموو هەینیەک ئەو ئیحساسەم هەبوو کە هەینی جەژنی مسوڵمانانە بە ئێستاشەوە کە نەنکم بە مەنزڵگەی خۆی شاد بویەوە '

هەموو هەینیەک دەبێت هەست بکەم کە جەژنی مسوڵمانەنە

نەنکم دوای ڕۆیشتنیشی زۆر شتی فێری ئێمە کرد ئێوەش وەک نەنکم بن بۆ منداڵەکانتان •

«هەینیتان پیرۆز»


#نــــۆڤــامــﹳ
15🕊1
‎«لەتۆڕی کۆمەڵایەتیدا کۆمەڵایەتی بن »

~ کەسێک پێی وتی گیان مەرج نییە گیانی تۆ بێ ونزیکی هەڵمەبژێرە و لێی نزیک مەبەرەوە

~ کەسێک دڵ وگوڵی بۆ دانایت ،ئەمە مانای ئەوە نییە ،درگای دڵی بۆ خستویتە سەر پشت وخۆتی پیاکەیت

~ کەسێک بەهەر هۆکارێک مەسجی بۆ ناردی ،مەرج نییە تۆی بەدڵ بێ وبۆ گۆرینەوەی هەست وسۆزبیت لەگەڵ تۆدا

~ کەسێک،سەرنج و ڕەخنە هەبوو لەسەر پۆستەکانی تۆ مەرج نییە ،ڕقی لێت بێت ڕەنگە بیەوێ زیاتر شارەزای بی و بابەتەکەت زیاتر دەوڵەمەند بکات

~ فێربە هە موو پۆستێک شایەنی کۆمێنت کردن نییە

~ لەخۆتەوە مەچۆرە ڕیپلەی هیچ کەسێک ، ڕێگەی پێ نەداویت قسەبکەی،ئەگەر چوی بەڕێزەوە بڵێ ببەخشن وعوزر بێنەوە بۆ هاتنت


~ مەرج نییە کەسێک لێرە هاوڕێ تۆیە لەدەرەوەش هاورێبیت لەگەڵتا

~ سوعبەت ونهێنی تایبەتی کەس لەکۆمێنت باس مەکە

~ فریو مەخۆ بە چاکی وباشی هیچ کەسێک ،چونکە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران هەرگیز ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان پیشان نادەن

~ هەمیشە مەسج ونامە گۆڕینەوەت لەکاتی گونجاودابێت


«مەبن بە مەڕ دوایش کەس مەکەن بە گورگی ژیانتان ژیر بن»




#نــــۆڤــامــﹳ
11🕊31
کورد:
کورد بوون بە سوێیە بە ئازارە بۆ هەر کەسێک کە ناوی کوردی هەڵگرتبێت...
هیچ کوردێک چێژی لە ژیان نەبینیوە بە خۆشمەوە ، چێژبینی ئێمە دوو کاتژمێری سۆشیال میدیایە ڕاکردنمان لە حەقیقەتە.

من حەقیقەت قسە ئەکەم نیشتیمانم خۆش ناوێ ،ئەو نیشتیمانەی کە تەڵقینم لەسەر خەونی مناڵیم خوێند بەهۆی واستەکاریەوە ' ئەو نیشتیمانەی سامانەکەی بۆ گەنجێکی بێ کار نەبێت چیم خۆشبوێت هەر پارچە زەویەک دەبێت تێیدا بژین '

هیوادارم ڕۆژێک شانازی بە کوردبونمەوە بکەم لە ناخی دڵمەوە نەک بەدرۆ سرودی ئەی ڕەقیب بڵێمەوە.
12👍2
هەموو جارێک؛
پێم دەوترا کچیش مونەرمە ئەم وت نا کچ و مونەرمی ...

دەی ئاخر شتێک بوو بۆم تەوەقوع نەئەکرا !
بەڵام ئێستا گەیشتومەتە ئەو بیر و ڕایەی

«مونەرمی لە توخماتی ژن و پیاودا هەیە تەنها ڕێژەکەی دەور دەبینێ»

یانی مەعقوڵ نیە وابن بەجدی کارەساتە ڕەگەزی بەرامبەر ئاسایی سەیرکەن ..

هەندێک تەلەبەمان بۆ هاتبوو بۆ training هەڵەیەکیان کردبوو هەمویان لێی بەپرسیار بوون چوار کوڕ بوون من سەرزەنشتم دەکردن سەیر دەکەم پشتی یەکتر بەر ئەدەن لەناو یەکیشا یەک نین .
رەگەزی بەرامبەر ئەوە ناهێنێ براکەت بڕەنجێنی!


#نــــۆڤــامــﹳ
81
یاسایەکی نێرەکانتان پێ بڵێم لە پەیوەندی'خۆشەویستی' ؛

لە پەیوەندیا زۆرجار دوو کچ یان زیاتر وەک یەدەگ بە شەحنەوە دادەنێن کە ئەوانی تر نەمان ، ئینجا بیری یەدەگانیان دەکەوێتەوە.

کچی ئاقڵ و سەنگین ناچێتە پەیوەندیەکەوە کە ئازار بچێژێت وەک یەدەگی خوێڕیەک بێت، خۆتان کەم مەکەنەوە بۆ هیچ نێرێک.

«ئێوە خانمن هەر کەس ئێوەی ویست با لەدەرگاوە بێتە ژورەوە نەک پەنجەرە»


#نــــۆڤــامــﹳ
👍96
من کە باشم;
بەهۆی نزاکانی •دایـــکــمــە•

#نــــۆڤــامــﹳ
12
«بەشێوەیەک خەم کەلەپچەی کردبوم تروسکایەک خۆشی لە مندا نەمابوو گەر ڕۆژێک خۆشی ببینم ، دادەنیشم و دەستەکانی داخ دەکەم تا من لە بیر نەکات کە دڵخۆشم بکات ، هەمیشە منی لە یاد بێت




#له‌_ڕۆمانی_هه‌ناسه‌دانی_مه‌رگ
ئێشتا چاپ نەکراوە
#نــــۆڤــامــﹳ
9😢2
ئەپرسم ئەو کەسانەی بێ دینن;

بڕوایان بەخوا نیە لە حاڵی بێچارەی و ئەوپەڕی بێهیوای چی دەکەن ؟ چەن ژیان سەختر ئەبوو خودامان نەناسیایە هەستت بە پاڵپشتی نەکردایە هەستت نەکردایە کە خودایەک داوای لێ بکەیت مەحاڵەکانت بۆ دەکات بەڕاستی . هەر خۆی چەقینە لە تابوتێکا کە پێی دەوترێ ژیانکردن گەر خودا نەناسیت .


#نــــۆڤــامــﹳ
#له‌_ڕۆمانی_هه‌ناسه‌دانی_مه‌رگ
ئێشتا چاپ نەکراوە
13
من ئەگەر بمەوێ داوای لێخۆشبون لە یەکێک بکەم؛

ئەوا داوای لێخۆشبون لە نوسین ئەکەم ، لە نوسینەکانم دەپاڕێمەوە لای خودا شکاتم لێ نەکەن ...'

لەوەتەی هەبووم لەو پەڕی خەمۆکی و قوڵپەی گریانما پەنام بردۆتە بەر نوسین،
وەک ئەوەی نوسین زوڵمی لێ کردبووم .
شەڕم لەگەڵ نوسین کردوە ، لە خەیاڵی خۆم ....

ویستومە داخی خۆم بە نوسین بڕژم ~
هەرگیز نەمتوانیوە لەکاتی دڵخۆشی بنوسم

ئەترسام نوکی قەڵەمەکەم لە دڵخۆشیا بتوێتەوە



#نــــۆڤــامــﹳ
14😢3
خودا لە یاد مەکەن ؛

لە یاد نەکردنی خودا بە یادکردنەوەیەتی

سُبْحَانَ اللهِ، 🤍
وَالْحَمْدُ لِلَّهِ،🤍
وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ،🤍
وَاللهُ أَكْبَرُ🤍

#نــــۆڤــامــﹳ
15👍2
ئاهو ناڵەی کێ لە چاوەکانمی کوێر کردوە ؛

تۆ بڵێی هی حەسرەتی مناڵیم نەبێ ، کاتێک بە تکاوە داوام لە خودا کرد
هەرگیز نەخەوم تا هەر یاری بکەم.........




#نــــۆڤــامــﹳ
15
هەندێک جار ڕێگای گەیشتن ؛
بە ئاواتەکانمان زۆر سەختە هەر پێشی دەگەین.

هاوڕێیەکم هەبو 'هەموو ئاواتی بەدەستهێنانی کۆلێژی پزیشکی بوو .
هەمیشە دەهات و باسی داهێنانەکانی بۆ ئەکردم کأنما
بوو بە دکتۆر ئەنجامی بدات نمرەی وزاری هاتەوە
ئەو کۆنمرەی ٨٧ بەدەستهێنابوو
خەون بوو بەدەستهێنانی کۆلێژەکەی

وتم ئەچم بۆ ئێران تا ببم بەدکتۆر دکتۆرەکانی ئێرانیش دانپێدراو نین لێرە !
دوای دوو ساڵ
لە خوێندنی لە ئێران کۆرۆنا هات خوێندکارانی دەرەوە دەهاتنەوە کوردستان

ئێستا لە زانکۆی سلێمانی بەشی طوب خوێندکارە


#نــــۆڤــامــﹳ
12
دەزانیت؛

- تەنیا ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت کەسێکت چەندە خۆشدەوێ چیە؟

+نا.

-ئەوەیە لە نزاکانتا ناوی بهێنیت!

'نۆڤا'
18
پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم ـ فەرموویەتی :
بەڕۆژووبوونی ڕۆژی عاشوڕا ، ئومێدم وایە ببێتە کەفارەتی گشت تاوانە بچوکەکانی ساڵی ڕابردوو

پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم  :
ئەگەر بمێنم ساڵی داهاتوو نۆیەمیش بەڕۆژوو ئەبم ان شاءاللە .

پێنج شەممە 2023/07/27  تاسواعا(9محرم)

هەینی 2023/07/28  عاشوراء(10محرم)
14
ئەزانن چی؟

+بڕواکەن دەزانم چۆن ئەکتیڤی ئەکاونتەکەم بفڕێنم !
+ئەتوانم فێڵتان لێ بکەم و هەڵتان خەڵەتێنم!
+بۆ دوو ڵایک و کۆمێنت بۆچی خەڵک بە گەمژە ناوزەند بکەم !

ئەتوانم هەر وێنەی خۆم لێرە دانێم بە دەهەزار ئیفێکت و فلتەرە بڵێم بەیانیتان باش؟
بڕواکەن زۆر سادە و سانایە خۆ دەرخستن

زۆر ئاسانە نمایشکردن تا خەڵکی دەست خۆشیم لێ بکەن

بەڵام من لە نمایشکردن و دوڕووی ئەترسم ، بەخودا زۆر ترسناکە خۆم بە ڕویەک دەرخەم کە ئەسڵەن وا نەبم ئەو کات ببمە هەزار ڕوو'

هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێت بە خاوەن ئەقڵەکان '



#نــــۆڤــامــﹳ
17
تۆ بڵێی ئەو دایک و باوکە چ ئازرێکیان چەشتبێت؛

کە هاوار بەسەر منداڵەکەیان دەکەن و دەڵێن
"شەڵا سەگێکم بە خوێو بکردایە لە جیاتی تۆ"


#نــــۆڤــامــﹳ
11😢3
+ئەکرێت تۆزێک میهرەبانتر بن !•
لەگەڵم بە خودا من گەنجێکی بە ساڵاچوم!'


#نــــۆڤــامــﹳ
14