ئەم چەند ڕۆژە؛
بە جۆرێک میزاجی بومە ، کە ئەستەمە یەکێک نەتەزێنم بە وشەکانم ، خودی باشیەکە ئەوەیە دەوروبەر لێم تێدەگەن 'ئەمە نیعمەتە!
هەست ئەکەم مێشکم پەرش و بڵاوبۆتەوە خۆمم پێ کۆنابێتەوە .
دەست ئەدەمە هەر کارێک تێک ئەچێت بەجۆرێک دەڵێی دەستەکانم بۆ وردکردنی کارەکە ڕەخساوە.
دەست بە هەر قسە کردنێک دەکەم بەرامبەرەکەم هەڵە تێدەگات .
حەوسەڵەیی ڕونکردنەوەشم نیە لێ دەگەڕێم وا بڕوات تا ژیان خاڵێک بۆ میزاجی بونەکەم دا ئەنێت........
#نــــۆڤــامــﹳ

❤12💔4
من پێم وایە؛
ئەگەر مرۆڤ هەر چیەکی بەدەست هێنا شت گەلێک لەدەست دەدات لە بەرامبەرا..... شت گەلێک بە ئەندازەی بەدەستهێنانەکەی بێ'
بە مانایەکی کـ'ــە
لەبەرامبەر هەر شتێک کە هەمانە شتێکمان جێهێشتوە لە ڕابردوو....'

❤17👍1
من هەرگیز سەرەتا و دەسپێکێکی هێندەی نوێژ
جوانم بۆ مرۆڤ نەبینیوە;
یەکەم گۆرانکاری کە لە تۆدا دروستی دەکات رێکخستنی کاتە، کاتێک نوێژ دەکەیت هەمیشە ئاگاداری کاتەکانیت.
نوێژ هۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر کۆنتڕۆڵی
کار و کاردانەوەکانی بکات
خودای گەورە دەفەرموێت:
“إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا (19) إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا (20) وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا (21) إِلَّا الْمُصَلِّينَ (22)”
(بەڕاستی ئینسان بە شپرزەیی دروستکراون
کاتێک ناخۆشی توش بێت بێزار و دەم بە هاوار دەبێت
کاتێکیش خێرو بەرەکەتی توش دەبێت دەستی دەنوقێنێت و قەدەغەی چاکە دەکات
تەنها نوێژەکەران نەبێت)
بۆیە هەرچیتان کردوە واز لە نوێژەکانتان مەهێنن

❤14
نەنکم هەمیشە دەیوت "بە پێی پێویستی قسەبکە" پێویستی کرد لە شوێنێک قسەت بکەیت قسەت نەکرد دواتر دەبێتە داخ لەدڵت دەمێنێ ، وە گەر لە شوێنێک پێویست بکات بێدەنگ بیت قسە مەکە دواتر دەبێتە هۆی هەڵەکردنت.
لە هاوڕێکەم زویر بووم قسەم نەکرد بێدەنگ بووم تا خۆی هەست بکات پێویستی دەکرد پێی بڵێم بێدەنگ بووم ئەویش هیچ کات هەستی نەکرد هیچ کات ...،
بیرم دێت لە دەمەقاڵیەک کە نەدەبوایە تەداخول بکەم تەداخولم کرد بەسەر مندا شکایەوە باجەکەیم دا.
من وەک نەنکمم ئێوەش وەک نەنکم بن بە پێی پێویستی قسە بکەن '
نە قسەکردنی زۆر باشە نە بێدەنگی زۆر ......
#ئامۆژگاریەکانی_نەنکم

❤16💯1
https://www.threads.net/@the.novam
پێم وایە تا ئێستا کە دەستی مۆدێل و پاتەڵەکانی پێ نەگەیشتوە ئەپێکی باشە..... گەر خراپ نەکرێت
حەزم بۆ ئەو ئەپانە زیاترە کە نوسین تێیدا زاڵە ..
لەوێش نوسینەکانم دادەنێم ...
« چەندە دەم بە پێکەنیــــــن . . .
دوو ئەوەندە گرانـ و سەنگیـــــــن'»

❤10
پێم وایە مناقەشە گەمژانەترین ڕێگایە بۆ تێگەیشتنی یەکێک؛
بە زۆر بڵێیەکی سنوردار ناسراوم پێم وایە بێدەنگی زۆر جار دەمترسێنێ !
وەلێ کە دێتە سەر مناقەشە وشەکان لە گەرومدا وشک دەبێت' ڵاڵ دەبم بلبیلەی چاوم دەترازێ لە مناقەشە دەترسم :( دەترسم شتێک بڵێم کەسی بەرامبەر ناچار بکەم بە بیر و ڕاکەم !
دەتوانم کەسی بەرامبەر قەناعەت پێ بکەم بەڵام هەر دەترسم کەسی بەرامبەر ملکەچ بکەم دڵیبشکێنم زاری بشکێنم لە قسەکردن بۆیە لە مناقەشە هەموو جار پاشەکشە دەکەم و براوە بۆ کەسی بەرامبەر جێ دەهێڵم.....

❤15
لە ئیش کردن و ئەزمونمدا ؛
گەیشتوم بەوەی کاری کەرتی تایبەت تاقەت پروکێنە بە جۆرێک وەک هەژدیها چی وزەی گیانتە هەڵیدەوشێت دەرحەق بە موچەیەکی کەمی بژی و نەژی .
هاوڕێیەکم هەبوو کە لە هەرە بەناوبانگترین و باشترین خەستەخانەی کەرتی تایبەت دەوامی دەکرد دەیوت یەمە ماڵەوە دوان دەمشێلن ئەوەنە ماندوو بووم .
بــــەڵام لەگەڵ ئەو هەموو ماندووبونتە دەتەوێت کێبرکێ بکەیت تا لەوانی تر باشتر بیت دەرنەکرێی لە کارەکەت، بۆیە باشترینی خۆت پێشکەش دەکەیت تا بمێنیتەوە خۆت لەگەڵ دانە بەدانەی کەسایەتیەکان دەگونجێنی. بەمەش چی تاقە و وزە و فکردنەوەتە دەبێتەوە موڵکی کەرتی تایبەت .

❤13👍1
پەیوەندی هاوڕێیەتیم کۆتایی پێ هێنا دوای ئەوەی زۆر پێویستم پێی بوو گاڵتەی پێم کرد پشتی تێم کرد.
بلۆکم کرد دوای ماوەیەکی زۆر لامبرد دوبارە نامەی ناردۆتەوە نەک بۆ هەواڵپرسین یان داوای لێبوردن نا بەڵکوو بۆ ئەوەی کارێکی بۆ بکەم .
شعرور لە هەندێ کەسدا بوونی نیە نەک ئەوەی کە کەم بێت هەر نیە .
بیرم دێت لەوەتەی هەبووم هەر کەس داوای هەرچی لێم کردوە بۆیم کردوە بۆ ئەوەش زۆر جار باجی قورسم داوە ~ دوبارە بۆم کردەوە سێبارەش بۆی دەکەمەوە چونکە ناتوانم وەک ئەوان بم من.

❤14👍1
خۆشەویستیەکی زۆرم هەیە بۆ ئەم ئەپە؛
لەم ئەپە ئاراممـ ئارامیەکی دەرونیەن کە پێویستمە *
جیاواز لە ئەپی فەیسبوک کە هەواڵی دڵتەزێنی تێدایە لەگەڵ کردنەوەی خەمۆکی یەخەم دەگرێت ئەم خۆی کوژت ئەو کوژرا ئەو سوتێنرا...
جیاواز لە ئینستاگرام وام لێ دەکات هەست بە کەمی خۆم بکەم کچێک لە هەمان تەمەنی مندایە خاوەن سەیارە و کاری خۆیەتی لە ئەپی ئینستاگرام هەموان پێرفێکتن کە ئەمەش دەرونیەن نامورتاحم دەکات ...
«نوسین بەسەریدا زاڵە بۆ کچێکی وەک من نوسەر و خوێنەر ئارامیم دەداتێ »
لێرە ئارامم لە هەموو زیاتر خۆمم

❤12🔥1
ئەم ماوەیە؛
بەجۆرێک خەمۆکی لە قوڕگم چەقیوە 'نینۆکە درێژەکانی لە گەروم ئاڵاندووە تا هیچ وشەیەک نەڵێم +
هەستەکەم دەمخوات وێرانم ئەکات وشەکانم زبر و ڕەقن میزاجم باش نیە!، دەبێتە کێشە لەگەڵ دەروبەرەکەم بەڵام بەڕاستی نازانم بۆ وایە من وەک جارانم بەڵام تارمایەکی گەورە بەسەرمدا زاڵ بوە ؟.....
بیرکردنەوەکانم پەرش بوون بیردەکەمەوە واز لەدەوام بێنی؟ دەست بکەم بە کارێکی نوێ ؟ هەزار و یەک بیرکردنەوە لە کاتێکدا ماندووی کردووم ...... تەنگی پێ هەڵچنویم ، خۆمم بۆ کۆنابێتەوە دەست ئەدەمە هەر کارێک وێران ئەبێت وەک ئەوەی دەستەکانم بۆ وێرانبوونی کارەکە ڕەخسابێ•
بەڕاستی ئەم ماوەیە بۆ من سەخت دەڕوات .... سەختێکی ماندووکەر

❤8😢3
❤14
لەوەیە ئەمە خۆپەرستانە بێت ؛
بەڵام هیچ کات حەز ناکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کەس بناسم ' هیچ کەس گەر کەسەکە زۆر بەناوبانگ و ڕۆشنفیکریش بێت •
هەر لەبەر ئەوەی پێم وایە تۆڕی کۆمەڵایەتی شوێنێکە کە هەموو مرۆڤەکان تێیدا جوانن پێم وایە لە دورەوە شایەتحاڵی جوانیتان بم لەوە باشترە لە حەقیقەتدا بە ناشرین و دزێوەکانیدا ئاشنا بم .
بۆیە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی بە تەواوی وجودبونمەوە ڕەتدەکەمەوە'
نامە لە هیچ ئەکاونتێکم مەنێرە جوابی ڕیکوێست نادەمەوە بۆ هیچ ڕەگەزێک . مەگەر پێویست بێت .

بیرم دێت؛
کاتێک نەنکم زیندوو بوو ڕۆژانی هەینی وەک جەژن بوو نەنکم هەموومانی کۆدەکردەوە لە ماڵەوە شلەی فاسۆلیا قەیسی و برنج و مریشک بوو دوای نوێژی جەژن هەموو هەینیەک ئەو ئیحساسەم هەبوو کە هەینی جەژنی مسوڵمانانە بە ئێستاشەوە کە نەنکم بە مەنزڵگەی خۆی شاد بویەوە '
هەموو هەینیەک دەبێت هەست بکەم کە جەژنی مسوڵمانەنە
نەنکم دوای ڕۆیشتنیشی زۆر شتی فێری ئێمە کرد ئێوەش وەک نەنکم بن بۆ منداڵەکانتان •
«هەینیتان پیرۆز»

❤15🕊1
«لەتۆڕی کۆمەڵایەتیدا کۆمەڵایەتی بن »
~ کەسێک پێی وتی گیان مەرج نییە گیانی تۆ بێ ونزیکی هەڵمەبژێرە و لێی نزیک مەبەرەوە
~ کەسێک دڵ وگوڵی بۆ دانایت ،ئەمە مانای ئەوە نییە ،درگای دڵی بۆ خستویتە سەر پشت وخۆتی پیاکەیت
~ کەسێک بەهەر هۆکارێک مەسجی بۆ ناردی ،مەرج نییە تۆی بەدڵ بێ وبۆ گۆرینەوەی هەست وسۆزبیت لەگەڵ تۆدا
~ کەسێک،سەرنج و ڕەخنە هەبوو لەسەر پۆستەکانی تۆ مەرج نییە ،ڕقی لێت بێت ڕەنگە بیەوێ زیاتر شارەزای بی و بابەتەکەت زیاتر دەوڵەمەند بکات
~ فێربە هە موو پۆستێک شایەنی کۆمێنت کردن نییە
~ لەخۆتەوە مەچۆرە ڕیپلەی هیچ کەسێک ، ڕێگەی پێ نەداویت قسەبکەی،ئەگەر چوی بەڕێزەوە بڵێ ببەخشن وعوزر بێنەوە بۆ هاتنت
~ مەرج نییە کەسێک لێرە هاوڕێ تۆیە لەدەرەوەش هاورێبیت لەگەڵتا
~ سوعبەت ونهێنی تایبەتی کەس لەکۆمێنت باس مەکە
~ فریو مەخۆ بە چاکی وباشی هیچ کەسێک ،چونکە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران هەرگیز ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان پیشان نادەن
~ هەمیشە مەسج ونامە گۆڕینەوەت لەکاتی گونجاودابێت
«مەبن بە مەڕ دوایش کەس مەکەن بە گورگی ژیانتان ژیر بن»

❤11🕊3⚡1
کورد:
کورد بوون بە سوێیە بە ئازارە بۆ هەر کەسێک کە ناوی کوردی هەڵگرتبێت...
هیچ کوردێک چێژی لە ژیان نەبینیوە بە خۆشمەوە ، چێژبینی ئێمە دوو کاتژمێری سۆشیال میدیایە ڕاکردنمان لە حەقیقەتە.
من حەقیقەت قسە ئەکەم نیشتیمانم خۆش ناوێ ،ئەو نیشتیمانەی کە تەڵقینم لەسەر خەونی مناڵیم خوێند بەهۆی واستەکاریەوە ' ئەو نیشتیمانەی سامانەکەی بۆ گەنجێکی بێ کار نەبێت چیم خۆشبوێت هەر پارچە زەویەک دەبێت تێیدا بژین '
هیوادارم ڕۆژێک شانازی بە کوردبونمەوە بکەم لە ناخی دڵمەوە نەک بەدرۆ سرودی ئەی ڕەقیب بڵێمەوە.

❤12👍2
هەموو جارێک؛
پێم دەوترا کچیش مونەرمە ئەم وت نا کچ و مونەرمی ...
دەی ئاخر شتێک بوو بۆم تەوەقوع نەئەکرا !
بەڵام ئێستا گەیشتومەتە ئەو بیر و ڕایەی
«مونەرمی لە توخماتی ژن و پیاودا هەیە تەنها ڕێژەکەی دەور دەبینێ»
یانی مەعقوڵ نیە وابن بەجدی کارەساتە ڕەگەزی بەرامبەر ئاسایی سەیرکەن ..
هەندێک تەلەبەمان بۆ هاتبوو بۆ training هەڵەیەکیان کردبوو هەمویان لێی بەپرسیار بوون چوار کوڕ بوون من سەرزەنشتم دەکردن سەیر دەکەم پشتی یەکتر بەر ئەدەن لەناو یەکیشا یەک نین .
رەگەزی بەرامبەر ئەوە ناهێنێ براکەت بڕەنجێنی!

❤8⚡1
یاسایەکی نێرەکانتان پێ بڵێم لە پەیوەندی'خۆشەویستی' ؛
لە پەیوەندیا زۆرجار دوو کچ یان زیاتر وەک یەدەگ بە شەحنەوە دادەنێن کە ئەوانی ترنەمان ، ئینجا بیری یەدەگانیان دەکەوێتەوە.
کچی ئاقڵ و سەنگین ناچێتە پەیوەندیەکەوە کە ئازار بچێژێت وەک یەدەگیخوێڕیەک بێت، خۆتان کەم مەکەنەوە بۆ هیچ نێرێک.
«ئێوە خانمن هەر کەس ئێوەی ویست با لەدەرگاوە بێتە ژورەوە نەک پەنجەرە»
#نــــۆڤــامــﹳ
لە پەیوەندیا زۆرجار دوو کچ یان زیاتر وەک یەدەگ بە شەحنەوە دادەنێن کە ئەوانی تر
کچی ئاقڵ و سەنگین ناچێتە پەیوەندیەکەوە کە ئازار بچێژێت وەک یەدەگی
«ئێوە خانمن هەر کەس ئێوەی ویست با لەدەرگاوە بێتە ژورەوە نەک پەنجەرە»
#نــــۆڤــامــﹳ
👍9❤6
«بەشێوەیەک خەم کەلەپچەی کردبوم تروسکایەک خۆشی لە مندا نەمابوو گەر ڕۆژێک خۆشی ببینم ، دادەنیشم و دەستەکانی داخ دەکەم تا من لە بیر نەکات کە دڵخۆشم بکات ، هەمیشە منی لە یاد بێت.»
#له_ڕۆمانی_ههناسهدانی_مهرگ
ئێشتا چاپ نەکراوە
#نــــۆڤــامــﹳ
#له_ڕۆمانی_ههناسهدانی_مهرگ
ئێشتا چاپ نەکراوە
#نــــۆڤــامــﹳ
❤9😢2