Whispers of Nova
164 subscribers
178 photos
6 videos
1 link
{﷽}

Soft words. Loud feelings.

Tiny sparks of thought from a quiet star.

Follow the whispers... they might echo in your soul.....
Download Telegram
«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى محَمَّدٍ وَعَلَى آلِ محَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى محَمَّدٍ وَعَلَى آلِ محَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».


#نــــۆڤــامــﹳ
13
Whispers of Nova
بەمزوانە ڕۆمانی هەناسەدانی مەرگ بە pdf لەم کەناڵە بەردەست دەبێت . پێم وایە نوسینەکان بۆ فرۆشتن نین تەنها بۆ خوێندنەوەن . گەر ڕۆژێک توانیم چاپیشی بکەم هەوڵ دەدەم بێ بەرامبەر بیبەخشم یان بە کەمترین نرخ بەدەستی بکەم~ بەشێک لە ڕۆمانەکە؛ بە قورسی هەناسەی دایەوە…
زۆربەی چاوەڕێی کتێبەکە دەکات
کە پۆستی بکەم ڕێژەیەکی زۆر چات و
چاوەڕوانی هاتوە .

ڕاستیەکەی تاخیر کردنی کتێبەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەمەوێ هەندێک هەڵە و زمانی نوسینی کتێبەکە باش بکەم بۆ ئەوەش پێویستم بە کاتە چونکە بێجگە لە نوسین دەواممم هەیە چەندین بۆشایی بچوکم لە بەردەستایە بۆ نوسین ببەخشن بۆ چاوەڕوانیتان .

ئەمەوێ کە پۆستم کرد نەبێتەوە هۆی گوناهـ باریم هیچ کەسێک هەڵەیەک نەکات لە کتێبەکە بێت لەدڵەوە گەیشتبێت بە دڵتان .

لوتف بنوێن پشوو درێژ بن .


#نــــۆڤــامــﹳ
14
بە یادی جاران ویستم یاری بکەمەوە پێی بەڵام سەیرکەن !

چۆن ئاڵای هاوڕەگەزبازان لەناو یاریەکەدا دەدرەوشێنەوە ئەوان وا کاردەکەن ئێمەش هەر خەریکی خۆخۆرین .

بەڕاستی سەردەمێکە دەبێت زۆر ئاگاداربین .......

لەبەرچاو مناڵاندا ئاسایی دەکەنەوە تا دواتر نەتوانن دژی بوەستن بڵێن ئاسایە:)

#نــــۆڤــامــﹳ
11😢2
ئەگەر پیاو لە پێناو لەزەتێكی هەشت دەقیقەییدا تووشی كارێكی خراپ بێت ، ئەوا چەند لیرەیەك زیانی لێدەكەوێت ، بەڵام سزای لەزەتێكی هەشت دەقیقەیی ئافرەت ، كۆڵێكی قورسی هەشت مانگی و ، ئەركی پەروەردە و بەخێوكردنی منداڵێكی بێ كەسە ..
واتە ئافرەت لە خراپەكاریدا بە پیاو ناگاتەوە ، بەڵام خراپەكارییەكەی چەندین جاری تۆڵە و سزای پاوە ...!!
لە كتێبی ” ئازارەكانی ژیانی لاوێك ” (سێڤدا)..
نوسینی: خالید ئێرتوغرول
13
وێنەکان بکەنەوە.


زۆر جار هەوڵ ئەدەم موتابەعەی زۆر شت بکەم ؛
وەک کۆمێنت خوێندنەوە بە بێدەنگی .

پێشەوا ئەمین شاعیرێکە بە ئەدایەکی تایبەتی کە بە گوێگرتن لە شیعرەکانی حەماس دەتگرێت ! هەمیشە حەزم بەو خۆرە ئەدایە بوە تایبەتە بەهرەیەکە کە هەوڵی بۆ داوە تا هەیبێت .

یەکێک لە کۆمێنتەکان بەجدی شۆکی کردم پێی وایە ڕوخسار فۆکسی یەکەمی هەیە .
کفری ژیان و کارەسات ئەوەیە کە ئێمە ڕوخسار بکەین بە پێوان بۆ یەکتری چونکە شتێکە خودا بەخشیویەتی ڕەنگەکان و شێوەکانی مرۆڤم لا تایبەت بوە .

ئێمە هەمومان مەتریکس کراوین؟

هەوڵ بەن لە مەتریکس دەرچن هەر هەوڵێکتان داوە لێی دەرچن .
با ئەقڵیەتان بگۆڕێت دنیا بە شێوەیەکی خۆیی ببینن

خۆ ئەزانن مەتریکس چیە؟

#نــــۆڤــامــﹳ
11👍1
جــــەژنـــتـــانــــ• پــیــرۆز'🤍

جەژنتان پیرۆز هەمیشە کەیف خۆش و دڵشاد و دەرون ئارام بن داواکارم لە خاڵقی ئەرز و ئاسمان ئەم جەژنەتان بۆ بکات بە مایەی دڵخۆشی و کامەرانی•

داواکارم لە خودا دڵتان خۆش بێت و لە قوڵایی دڵخۆشیدا نقوم بن .

«پیرۆزبایی جەژن لەدوای نوێژی جەژنەوە دەکرێت بۆیە هەمیشە پێم خۆشە لەم کاتەدا جەژنە پیرۆزە بکەم وەک بۆنەیەکی ئاینەکەم ڕایگەیەنم»


~ 🤍اللهُ أكبر واللهُ أكبر واللهُ أكبر
لا إلهَ إلَّا الله، اللهُ أكبر واللهُ أكبر، ولله الحَمْد🤍



#نــــۆڤــامــﹳ
10
قوربانی کردن؛

بێ لەوەی سونەتێکی گەورە و ڕژاندنی خوێنە بۆ خوای گەورە خێرکردنی گۆشتە بۆ خەڵکی.

گوریسێکی پتەوە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی خزمایەتی نەمانی ڕق و کین لە نێوان یەکتردا.

بیرم دێت ئەو دراوسێیەی دڵمانی زۆر ئێشاندبوو لە جەژنا بەشێک گۆشتی نارد خۆ کەم بوو بەڵام هەست و موحیبەتی لە ئێمەیا خوڵقاند بۆیان گۆڕا بۆ خۆشەویستی ڕق و کینەکە .

لەوەیە توانات زۆر نەبێت بۆ کردنی خێر بەڵام ئەو سونەتە گەورەیە زیندوو بکەرەوە .


#نــــۆڤــامــﹳ
11
ئەم جارە من خوێنەر ئێوە نوسەر ،

گەر بتەوێت شتێک بگۆڕیت لە کوردستان چی دەگۆڕیت ؟
10
فەنتەلۆس

یەکەمی زانکۆ بیت ووشەیەک نەزانی :/

#نــــۆڤــامــﹳ
😁114
باوکێک بۆ کچەکەی:

1. کە ئەمبینیت لە بەردەم مۆبایلەکەتدا بەچەندین کاتژمێر دائەنیشتیت دەمزانی لەگەڵ یەکێک لەنەوەکانی ئادەم قسە دەکەیت.

2 . کاتێ ناوی کەسێکم هێنا چاوەکانت دەدرەوشانەوە، تێگەیشتم ناوی ئەو کەسە لەناوی ئەم ئەچێ.

3 . لەپڕێکا کەبینیم سەیری یاری تۆپی پێ ئەکەیت و بوویتە هاندەری یانەیەک تێگەیشتم ئەوە ئیتر یانەی دڵخوازی ئەوە.

4 .کاتێ پاسۆردت لەسەر مۆبایلەکەت دانا تێگەیشتم وێنەی ئەو کەسەت لایە کە خۆشت دەوێ..لێم نەپرسیت بۆئەوەی متمانەی نێوانمان نەشکێنم.

5 . کاتێ زوو دەچویتە ژوورەکەت بەبیانوی نوستنەوە...زانیم ئەتەوێ داببڕێت تا بێدەنگ لەژوورە تاریکەکەت بیر لەو و لەداهاتوت بکەیتەوە .

6 . کاتێ بیرم لەوە کردەوە کەئیتر ئەبێ پێت بڵێم، دوو دڵ بووم، خەمی تۆم بوو بەڵام نایشارمەوە ترسی ئەوەم هەبوو زەردەخەنەکەت لەدەست بدەیت.

7 . بیرتە ئەو ڕۆژە پێم ووتیت لە نوێژەکانتا زۆر بڵێ (خوایە ئەوانەم لێ دوورخەرەوە کە ئەیانەوێ ئازارم بدەن)، خۆشم هەمان نزام بۆ دەکردی.

8 . کاتێ بانگم دەکردی و دەمبردیت بۆگەڕان و پیاسەو بازاڕو سەردانی یەکان بۆ ئەوەم بوو بەتەواوەتی وزیاتر و زیاتر خووی پێوە نەگریت و وابەستەی نەبیت.

9 .کاتێ زانیم ئیتر تۆ وابەستەی بوویت، شەونوێژم کرد و پڕبەدڵ پاڕامەوە گەر تووشی شەڕت دەکا لێت دوورکەوێتەوە گەر خێرداریشە بێتە داوات و دڵت نەشکێنم.

10 . چاکم بیرە شەوی دواتر بەکوڵ دەگریایت کە خەم و تووڕە بوون و ئازاری پێوە دیار بوو، تێگەیشتم نزاکانم جێگەی خۆیان گرتووە، و خودای من نەیویستووە تووشی ئازار بیت لەوەوە....

کچەکەم هیچ شتێک لەباوکەکان ناشارێتەوە مەگەر کۆرپەیەکی بچوک نەبوویت و سات بەسات لەدوای گەورەبوونت باڵام کرد و ووردەکاریەکان وگەشەکردن و گۆڕانکاریەکانتم بە خۆشیەوە چاوەڕێ دەکرد...

#وەرگیراوە

کچی جوان و سەلار بێ ئەوەی بتەوێ هەڵسوکەوتت نیشانی خێزانەکەتی دەدات خەریکی شتێک دەشاریتەوە کاتێ ئەوان دڵیان نایەت پێت بڵێن تۆش ئەو متمانەیەی نێوانتان مەدۆڕێنە.
13😢2💔2
لە سوچێکی ئەم خانوە دانیشتم چاوم بڕیبوە جێگەکەی باوکم ؛

ئێستا باوکم لە ناوماندا بوو ! ئەی کوا؟
قەرار بوو بەیانی نانی گەرممان بۆ بێنێت؟
وامان دانابوو هەموومان لێرە کۆبینیەوە و نانی جەژن لێرە بخۆین!
ئەی بۆ نیە بۆ جێگەکەی بەتاڵە؟ بۆ جێگەکەی بەتاڵە خوایە گیان بۆ ؟
خوایە گیان من هەستەکەم لەت لەت دەبم باوکم هەموو ئاواتی ئەوە بوو ئێمە دڵخۆش بین !
تەسبیحی قەزوانی دروست دەکرد هەموو پەنجەکانی خوێنی لێ دەهات !هەروا بە ئاسانی جێی هێشتن:/
بیرم دێت کاتێک هاواری کرد بەسەرما نزام کرد بمرێت، مردنەکەی زۆر ترسناکە جەستەم دەلەرزێنێ زمانیشم لە گۆ کەوتوە .
ڕۆیشت بەرەو گۆڕێکی تاریک
جێگەکەی بەتاڵە بۆشایەکی گەورەیە لەدڵمان و ماڵەکە

#نــــۆڤــامــﹳ
10
وا بیر مەکەرەوە
کە مرۆڤ هەمیشە باش بێت،
هەست بە یەکتر بکەن ..!
هەندێک جار مرۆڤ بە بێ هیچ هۆکارێ بێتاقەتە ، حاڵی باش نیە ..
ئەو کاتەش زۆر فشار لە خۆت مەکە و ئەم پرسیارە ئاراستەی خۆت بکەی بۆچی حاڵم خراپە؟!
بۆچی بێ حەوسەڵە و بئ تاقەتەتم ؟!
بەڵێ ئەگەر خۆت هۆکاری بێتاقەتی و حاڵ خراپ بوونەکەت دەزانی ئەوە دەتوانی چارەی پەیدا بکەی !
هەندێ جار مرۆڤەکان تێناگەن
کە بۆچی نازانێت
لەوانەیە دوای تێبگات.
بەڵام لەو کاتە تاقەتی وەڵامدانەوەی هیچ پرسیارێکی نیە
ئەگەر کەمێک هەست بەیەکتری بکەین، زەویی شوێنێکی جوانتر دەبوو بۆ ژیان .!
12
بۆ پۆلی دوانزەکان:

ئێستا بارودۆخێکی سەختە ئەم ژیانەی کوردستان قومارکردنە بە ژیانتانەوە .
بێ خەم بن من نەبووم بە هیچ دوای کۆنمرەی ٩٤ەوە لێرە هەموو سەرکەوتنی تۆ نمرەیەکە تا پێت بڵێن دکتۆرە ئەندازیارە.....

هەول مەدەن نمرەیەک ببەستنەوە بە ژیانتانەوە خواتان لەبیر بێت لەم تاقیکردنەوە دەرچن ...

بیری خۆکوژی و خەمۆکی لابەرن لە جێی ئەوە ژیانتان خۆشبوێت .
11
ئەم چەند ڕۆژە؛
بە جۆرێک میزاجی بومە ، کە ئەستەمە یەکێک نەتەزێنم بە وشەکانم ، خودی باشیەکە ئەوەیە دەوروبەر لێم تێدەگەن 'ئەمە نیعمەتە!

هەست ئەکەم مێشکم پەرش و بڵاوبۆتەوە خۆمم پێ کۆنابێتەوە .
دەست ئەدەمە هەر کارێک تێک ئەچێت بەجۆرێک دەڵێی دەستەکانم بۆ وردکردنی کارەکە ڕەخساوە.
دەست بە هەر قسە کردنێک دەکەم بەرامبەرەکەم هەڵە تێدەگات .
حەوسەڵەیی ڕونکردنەوەشم نیە لێ دەگەڕێم وا بڕوات تا ژیان خاڵێک بۆ میزاجی بونەکەم دا ئەنێت........

#نــــۆڤــامــﹳ
12💔4
من پێم وایە؛
ئەگەر مرۆڤ هەر چیەکی بەدەست هێنا شت گەلێک لەدەست دەدات لە بەرامبەرا..... شت گەلێک بە ئەندازەی بەدەستهێنانەکەی بێ'

بە مانایەکی کـ'ــە
لەبەرامبەر هەر شتێک کە هەمانە شتێکمان جێهێشتوە لە ڕابردوو....'


#نــــۆڤــامــﹳ
17👍1
من هەرگیز سەرەتا و دەسپێکێکی هێندەی نوێژ
جوانم بۆ مرۆڤ نەبینیوە;

یەکەم گۆرانکاری کە لە تۆدا دروستی دەکات رێکخستنی کاتە، کاتێک نوێژ دەکەیت هەمیشە ئاگاداری کاتەکانیت.
نوێژ هۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر کۆنتڕۆڵی
کار و کاردانەوەکانی بکات

خودای گەورە دەفەرموێت:
“إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا (19) إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا (20) وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا (21) إِلَّا الْمُصَلِّينَ (22)”

(بەڕاستی ئینسان بە شپرزەیی دروستکراون
کاتێک ناخۆشی توش بێت بێزار و دەم بە هاوار دەبێت
کاتێکیش خێرو بەرەکەتی توش دەبێت دەستی دەنوقێنێت و قەدەغەی چاکە دەکات
تەنها نوێژەکەران نەبێت)

بۆیە هەرچیتان کردوە واز لە نوێژەکانتان مەهێنن


#نــــۆڤــامــﹳ
14
نەنکم هەمیشە دەیوت "بە پێی پێویستی قسەبکە" پێویستی کرد لە شوێنێک قسەت بکەیت قسەت نەکرد دواتر دەبێتە داخ لەدڵت دەمێنێ ، وە گەر لە شوێنێک پێویست بکات بێدەنگ بیت قسە مەکە دواتر دەبێتە هۆی هەڵەکردنت.

لە هاوڕێکەم زویر بووم قسەم نەکرد بێدەنگ بووم تا خۆی هەست بکات پێویستی دەکرد پێی بڵێم بێدەنگ بووم ئەویش هیچ کات هەستی نەکرد هیچ کات ...،
بیرم دێت لە دەمەقاڵیەک کە نەدەبوایە تەداخول بکەم تەداخولم کرد بەسەر مندا شکایەوە باجەکەیم دا.

من وەک نەنکمم ئێوەش وەک نەنکم بن بە پێی پێویستی قسە بکەن '

نە قسەکردنی زۆر باشە نە بێدەنگی زۆر ......

#ئامۆژگاریەکانی_نەنکم
#نــــۆڤــامــﹳ
16💯1